نازم ده‌باغ: ئێران دژی ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ به‌ناوی ئه‌وه‌وه‌ له‌عێراق ئاژاوه‌ ده‌نێنه‌وه‌

 

پۆڵه‌تیك پرێس: // نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ تاران ده‌ڵێت، ئه‌بو جیهاد ئه‌لهاشمى، په‌یامى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى پێبووه‌ بۆ به‌رپرسانى باڵاى ئێران و ئه‌وانیش له‌ وه‌ڵامدا پشتیوانى ئێرانییان بۆ حكومه‌تى عێراق و پاراستنى ئاسایشى عێراق ده‌ربڕیوه‌.

نازم ده‌باغ، بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى:”ناردنى شاندێك له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌ بۆ ئێران له‌م قۆناغه‌دا به‌ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌بو جیهاد ئه‌لهاشمى مانا به‌خشه‌، كه‌ بریتیه‌ له‌وه‌ى عێراق به‌هۆى میلیشیاكان و هه‌ندێك گروپ و تاقم كه‌ دوور له‌ یاسا كارێك ده‌كه‌ن بوه‌ته‌ هۆى پشێوى ئه‌منى و شه‌رمه‌زاركردنى حكومه‌تى عیێراق كه‌ نه‌توانێت نوێنه‌رایه‌تییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئاسایشى خۆیشى بپارێزێت وه‌كو گوێبیست ده‌بین زۆرێك له‌وانه‌ى ئه‌م كاره‌ ده‌كه‌ن به‌ناوى تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ له‌ برى ئێران یان بۆ فشار خستنه‌ سه‌ر ئه‌مریكا ئه‌م كارانه‌ ده‌كه‌ن”.

نازم ده‌باغ وتیشى:”ده‌توانم وه‌كو به‌رپرسێك و گوێبیستێك له‌ به‌رپرسانى ئێرانى بڵێم، ئێران ئه‌و كارانه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌، ده‌بێته‌ هۆى ناسه‌قامگیرى له‌ عێراق له‌لایه‌ن تاقم و گروپه‌ چه‌كداره‌كان و خۆیان ده‌كه‌ن به‌ جێگره‌وه‌ى ئێران بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ و بۆ پیاده‌كردنى سیاسه‌تێك گوایه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى ئێرانه”‌.

نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ تاران ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، “من واى ده‌خوێنمه‌وه‌ هاتنى ئه‌بوجیهاد په‌یامێكى پێبووه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقه‌وه‌ وه‌ و گه‌یاندوویه‌تى به‌ به‌رپرسانى ئێرانى، ئه‌وانیش وه‌ڵامێكى باشیان داوه‌ته‌وه‌ كه‌ پشتیوانى حكومه‌تى عێراقن و دژى ئه‌وه‌ن كه‌سانێك به‌ناوى ئێرانه‌وه‌ نا سه‌قامگیرى له‌ عێراق دروست ده‌كه‌ن”.

رۆژی 27 ئه‌م مانگه‌، شاندێكی باڵای عێراقی بە سەرۆكایەتی ئەبو جیهاد ئەلهاشمی سەردانی ئێرانی كرد و لەگەڵ بەرپرسانی سیاسی و سەربازی ئەو وڵاتە كۆبووەوە.

نازم ده‌باغ وتیشی، “باشترین بەڵگەش بۆ ئەوە لێدوانەكانی باڵیۆزی ئێرانە لە عێراق بۆ دەزگاكانی راگەیاندن و چەند وتارێك كە رەتیكردووەتەوە ئێران پشتگیری ئەو گروپانە بكات، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت عێراق خۆی خاوەنی سیاسەتی سەربەخۆی خۆیەتی”.

 

Read کد خبر: 2458

دوایین هەواڵەکان

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی