نازم دەباغ: قاسم سوله‌یمانی یه‌كه‌م كه‌س بوو هه‌ولێری له‌داعش پاراست

پۆڵه‌تیك پرێس:
نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران ڕاده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی داعش له‌ هه‌ولێر، بەرپرسانی هەرێمی کوردستان پەیوەنییان بە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کرد به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی هاوكاری.

نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ تاران به‌ پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، “كاتێك له‌هه‌رێمه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئێرانه‌وه‌ كرا به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی هاوكاریی به‌ هه‌ولێر دژ به‌داعش، له‌درەنگانێكی شه‌ودا یەکێک لە بەرپرسانی باڵای ئێران پەیوەندی بەمنەو کرد تا لەبارودۆخەکە دڵنیاببێته‌وه‌، چونکە لە هەرێمەوە پەیوەندییان پێوەکرابوو داوای کۆمەکیان لێ کرابوو”.

به‌وته‌ی نازم ده‌باغ، “ئێران وەڵامی ئەرێنییان بۆ مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی هه‌بوو، هەمان شەو فڕۆکەیه‌ك كه‌ کۆمەکی سەربازی و چەک و کەلوپەلی پێویستی پێبوو، گەیەندرایە پێشمەرگە”.

نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌تاران باس له‌وه‌شده‌كات، جگه‌ له‌هاوكاری سه‌ربازیی، ئێران راوێژکاری سەربازی پلە باڵای بۆ یارمەتیدانی پێشمەرگه‌ ناردووه‌، كه‌ به‌شدارییان لە شەڕی داعش له‌نزیك هەولێر كردووه‌، ئەمانەش بە فەرمانی حاجی قاسم کرا”.

نازم ده‌باغ له‌باره‌ی سه‌ردانی قاسم سوله‌یمانی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، “حاجی قاسم هەرکاتێک سەردانی هەرێمی کوردستانی دەکرد لەگەڵ زۆرینەی سەرکردە سیاسییەکان و فەرماندەکانی پێشمەرگەدا دیدارو گفتوگۆی دەکرد، هه‌روه‌ها، زۆربەی کاتەکان لە هەولێر لەگەڵ سەرکردەکانی پارتی و یەکێتی کۆدەبووەوە”.

https://politicpress.com/27861/

Read کد خبر: 2461

دوایین هەواڵەکان

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی