نازم دەباغ: هەڵبژاردنی سەرۆك كاریگەری نابێت لەسەر گۆڕینی سیاسەتی ئێران

نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران دەڵێت، هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئێران كاریگەری نابێت لەسەر سیاسەتی ئەو وڵاتە بەوپێیەی سیاسەتی ئێران لەلایەن رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە داڕێژراوە و ستراتیجی و نەگۆڕە.

نازم دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆماری ئیسلامی ئێران كە چوار ساڵ جارێك ئەنجام دەدرێت تەنها گۆڕانكارییە لە كەسەكاندا ئەگینا پێم وانیە گۆڕینی سەرۆككۆمار لە ئێران ببێتە هۆی گۆڕانكاری لە سیاسەت و پەیوەندییەكانی لەگەڵ عێراق یان هەرێمی كوردستان و دنیای دەرەوە.

نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران وتی:ئەو سیاسەتەی كۆماری ئیسلامی ئێران هەیەتی ستراتیجییە و داڕێژراوە بە سەرپەرشتی رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران، چونكە رابەر لە ناو ئێراندا خاوەنی دەسەڵاتی سەرەتا و كۆتاییە، بۆیە پێم وانیە گۆڕانكاری لە پۆستی سەرۆككۆماردا گۆڕینێكی ئەوتۆبێت.

وتیشی: پێم وایە گرنگی عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران جێگای خۆی هەیە بە ئاسانی ئەم پەیوەندییانە ناگۆڕدرێن بەڵكو لە هەوڵدا دەبن بۆ باشكردنی.

نازم دەباغ، باسی لەوەكرد دەربارەی پەیوەندی سەرۆككۆماری نوێ‌ لەگەڵ كورد دیارە پەیوەندی و ناسینی و ئاشنایەتییەكی راستەوخۆی نەبووە لەگەڵ كورد بەڵام ئەو دەزگا و ئۆرگانانەی ئەو پەیوەندی پێوە هەبووە وەكو كەسێكی كاریزما لە ناو سوپای كۆماری ئیسلامی ئێرانی لە رابردوو ئێستادا ئاگاداری هەیە وە ئەو شتەی لە رابردوودا هەبووە لەلای كۆماری ئیسلامی ئێران هەمان ئەوشتە رادەستی حكومەتی نوێی ئێران دەكرێت.

روونیشیكردەوە ئەوەی گرنگە باسی بكەین بۆیەكەمجارە لە كۆماری ئیسلامی ئێران دەزگای جێبەجێكار و دەزگای چاودێری واتە پەرلەمان لەگەڵ یەك بن بە واتای ئەوەی زۆرینەی پەرلەمان یەك دەنگ و یەك دەستن لەگەڵ سەرۆكایەتی حكومەتی نوێی ئێران ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ حكومەت تا كارێكیان بوێت لە رێگای پەرلەمانەوە ئەنجامی بدەن.

رۆژی 18_6_2021 سیانزە هەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئێران بەڕێوەچوو، سەیید ئیبراهیم رەئیسی وەك سەرۆككۆماری نوێی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا.

 

https://politicpress.com/55469/

Read کد خبر: 2550

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی