«سەلام رشدی» لەگەڵ «سەفین دزەیی» بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە دیداری کرد

"سەلام رشدی" جێگری نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێران، لەگەڵ "سەفین دزەیی" بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆبۆوە.

"سەلام عارف رشدی" جێگری نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران، ئەمڕۆ پێنجشەمە ٤ی تەمووزی ٢٠٢٤ سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە شاری ھەولێری کرد و لە لایەن "سەفین دزەیی" بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە گەرمی پێشوازیی لێکرا و سەبارەت بە باروودۆخی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ھەرێمی کوردستان دیداریان کرد.

لەم دیدارەدا، "سەفین دزەیی" و "سەلام رشدی" سەبارەت بە کار و چالاکییەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران، باروودۆخی ناوچەکە، عێراق و ھەرێمی کوردستان و ھەروەھا دەربارەی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ھەرێمی کوردستان گفتووگۆ و ئاخاوتنیان کرد.

لە درێژەی ئەم کۆبوونەوەیەدا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، دەستخۆشی لە بەردەوامبوونی کار و چالاکییەکانی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کرد کە لە وڵاتی ئێران، بە شێوەیەکی باش و سەرکەوتوانە پێشکەشی دەکەن.

 

Read کد خبر: 3223

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی