هەرێم - ئێران
انوار – نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له تاران سه‌باره‌ت به سه‌ردانه دواییه‌که‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند: به پێی هه‌لومه‌رجی تایبه‌تی عێراق، گه‌شه‌ی راووراوێژ له‌گه‌ڵ وڵاته جیاوازه‌کان به‌تایبه‌ت کۆماری ئیسلامی ئێران پیویسته و ئه‌م بابه‌ته خراوه‌ته پله‌ی یه‌که‌می به‌رنامه‌کانی حکومه‌تی نوێی عێراقه‌وه.
نازم ده‌باغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "خراسان" وتی: به‌ڕێزان به‌رهه‌م ساڵح و عادڵ عه‌بدولمه‌هدی هه‌رکامه‌و به هۆی تایبه‌تمه‌ندی سیاسییه‌وه په‌یوه‌ندی ژیرانه‌و باشیان له ئاست نێوده‌وڵه‌تی و سیاسی‌دا هه‌یه. که‌واته له ئێستا عێراق له لایه‌که‌وه به هۆی ئه‌و هه‌لومه‌رجه ستراتیژییه‌وه له خۆرهه‌ڵاتی ناوین هه‌یانه‌و له لایه‌کی دیکه‌وه به هۆی شه‌ڕ و خه‌باتی دژی داعش و تیرۆریزم، پێویستیان به هاوبیری و راووراوێژی زیاتر له‌گه‌ڵ وڵاته جیاوازه‌کان به‌تایبه‌ت ئێران هه‌یه.
نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له درێژه‌دا ده‌ڵێت: هه‌ر وڵاتێک که به‌رپرسانی سه‌ردانی عێراقیان کردووه یان سه‌ردانی ده‌که‌ن، رۆڵێکی گرنگیان له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی داعش و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی عێراق ده‌بێت.
ده‌باغ سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌که‌ی دکتور روحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران بۆ عێراقیش ده‌ڵێت: ئه‌م سه‌ردانه گرنگییه‌کی زۆری هه‌یه و چونکه له درێژه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک کۆماری عێراق بۆ تاران و ته‌واوکردنی ئه‌و رێکه‌وتنه گرنگانه‌یه که له تاران ئه‌نجام دران.
نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستان هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: له سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک کۆماری عێراق بۆ تاران، رێکه‌وتنی گرنگ له بواره‌کانی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆریز، گه‌شه‌ی په‌یوه‌ندییه بازرگانی و ئابوورییه‌کان و گه‌شه‌و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی په‌یوه‌ندی سیاسی نێوان دوو وڵات ئه‌نجام درا، که له‌م سه‌ردانه‌دا گرنگیدان به رێکه‌وتنه‌کان، له بواره‌کانی ئه‌منی ناوچه‌که، رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆریزم و داعش و هاوکاری پێویست له نێوان دوو وڵات‌دا و له قۆناغی ئێستادا سه‌باره‌ت به گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا، له پلان و به‌رنامه‌ی کاری سه‌ردانه‌که‌دایه.
كۆماری ئیسلامی ئێران لەبارەی هەڵگرتنی ڤیزا لەسەر هاوڵاتیان داوایەك ئاراستەی حكومەتی عیراق دەكات، نوێنەری حكومەتی هەرێمیش لەتاران ڕایدەگەیەنێت، "ئەگەر عیراق ئەوكارە بكات، ئێرانیش ڤیزا ناهێڵێت".
SNN:
شادان حەسەن
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران گوتی: شایەدی درێژەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێرانین. پەیوەندیی ئێران و عێراق لە ئاستەکانی ئەمنی، ئابووری و تیجاری بەهێزدەکرێت.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێری سیاسی ئاژانسی "بوڕنا" سەبارەت بە سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان گوتی: بە بڕوای من ئەم سەردانە پۆزێتیڤ بوو و لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی ئەم دوو وڵاتە و هەروەها درێژەپێدانی ئەم جۆرە پەیوەندیانە کاریگەیەکی ئەوتۆی دەبێت.
بەڕێزیان سەبارەت بە وردەکارییەکانی ئەم سەردانە گوتی: لە باروودۆخی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەمارۆکانی ئێران لە لایەن ئەمەریکاوە، دوو وڵاتی عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران جەختیان کردەوە کە بە پێی پێویست هاوکاریی یەکتری بکەن و پەیوەندیی خۆیان لە ئاستەکانی ئەمنی، ئابووری و تیجاری بەهێزبکەن.
دەباغ لە درێژەی قسەکانیدا بە ئاماژە بە بەهێزبوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد: بە بڕوای من، ئێمە پەیوەندییە پۆزێتیڤەکانی ڕابردوو لەم دوو ناوچەیەدا دیسانەکە دەبینینەوە.
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە کۆتایی ئەم چاوپێکەوتنەدا گوتی: حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان و هەروەها کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێگای دانووستانەوە پێویستیان بە پتەوکردنی پەیوەندییەکانیان هەیە و کۆماری ئیسلامی جەخت لەسەر پەیوەندییەکانی لە چوارچێوەی یاسای بنەڕەتی و یەکێتی عێراقییەکان دەکاتەوە.
پەیامنێر: فاتمە زاهێد
لینکی چاوپێکەوتن:
https://www.borna.news/بخش-سیاسی-3/801465-شاهد-ادامه-دار-بودن-روابط-اقلیم-کردستان-ایران-خواهیم-بود-روابط-ایران-عراق-در-سطوح-امنیتی-اقتصادی-تجاری-تقویت-می-شود
دووه‌مین سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ هه‌رێمی کوردستانی عێراق و ئاماده‌بوونی له کۆبوونه‌وه بازرگانییه‌کان به به‌شداری چالاکانی ئابووری هه‌ردوولا له کاتێکدا بوو که ئه‌مریکا له ئاڵوگۆڕه‌کانی ئێستای ناوچه‌که‌دا هه‌وڵ ده‌دات هێڵی هاوکاری نێوان وڵاتانی دۆست و نزیک له ئێران به‌تایبه‌ت عێراق و هه‌رێمی کوردستان بخاته ژێر کاریگه‌ری ئامانجه‌کانی خۆیه‌وه. له وتووێژێکی کورت‌دا له‌گه‌ڵ نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری هه‌رێم له ئێران بیروڕای ناوبراومان سه‌باره‌ت به گرنگی ئه‌م سه‌ردانی پرسی.
مه‌ریه‌م سالاری؛ په‌یامنێری دیپلۆماسی
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ وه‌فدێکی ئابووری بۆ جاری دووه‌م و له میانه‌ی سه‌ردانه چوار رۆژه‌که‌یدا بۆ عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی کرد. هه‌ڵسه‌نگاندنی ئێوه بۆ ئه‌م سه‌ردانه چییه و چ ئامانجگه‌لێکی له به‌رنامه‌دایه؟
رۆژهه‌ڵاتی ناوین له بارودۆخێکی هه‌ستیاردایه. ئاڵوگۆڕه به‌رده‌وامه‌کانی ناوچه‌که‌و له‌ناوبردنی داعش له عێراق، هاوکات له‌گه‌ڵ رۆڵگێڕانی وڵاتانی جۆراوجۆری ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌که له پێناو چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌کاندا، ئاستی ئاڵۆزی بارودۆخی خۆرهه‌ڵاتی ناوینی به‌رزتر کردووه‌ته‌وه. دابینکردن و پاراستنی ئه‌من و ئاسایشی ناوچه‌که گرێدراوی ئه‌من و ئاسایشی عێراقه‌و ئه‌منی عێراق و هه‌رێمی کوردستان، ئه‌من و ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێرانه. بۆیه له بارودۆخی ئیستادا و به‌تایبه‌ت دوای هه‌ڵسان و داکشانه‌کانی دوای ریفراندۆمی هه‌رێمی کوردستان، هاوبیری و هاوکاری به‌رپرسانی دوو وڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق و گه‌شه‌کردنی ئه‌م په‌یوه‌ندییه گرنگییه‌کی ئه‌وتۆی هه‌یه. ئه‌مه له کاتێکدایه که کۆماری ئیسلامی ئێران به‌رده‌وام پشتیوانی خۆی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا ده‌ربڕیوه.
زیادبوونی ئاستی هاوبیری نیوان به‌رپرسانی ئێران و به‌رپرسانی حکومه‌تی به‌غدا و هه‌رێمی کوردستانی عێراق له رووداوه‌کانی ناوچه‌که، هه‌ڵگری چ په‌یامێکه؟
له حکومه‌تی عێراق به‌تایبه‌ت دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان، خواستێکی به‌تینتر بۆ گه‌شه‌ی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌بیندرێت. هاتوچۆوه به‌رده‌وامه‌کانی به‌رپرسانی سیاسی و ئابووری و دانانی پلانی ئابووری له درێژه ئه‌م خواسته سیاسییه‌دا ده‌کرێت. به‌تایبه‌ت که دوای ئاڵوگۆڕه‌کانی ئه‌م دواییه که هه‌ندێک وڵاتی ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌که بڕیاری که‌مکردنه‌وه‌ی هێزه‌کانیان داوه، ئه‌م رووداوه، گرنگی و پێویستی دیدار و کۆبوونه‌وه‌و وتووێژی نێوان به‌رپرسانی هه‌ردوولا به مه‌به‌ستی درێژه‌پێدانی په‌یوه‌ندی به‌هێزی نێوانمان زیاتر ده‌کات. سه‌ردانه گرنگه‌که‌ی جه‌نابی زه‌ریف بووه‌ته هۆی ئه‌وه که بۆ یه‌که‌مجار ئاماده‌کاری بۆ سه‌ردانه‌که‌ی جه‌نابی روحانی، سه‌رۆک کۆماری ئێران بۆ عێراق ده‌ست پێ‌بکات و تاڕاده‌یه‌کیش ئه‌مه یه‌کلایی بووه‌ته‌وه. که‌واته به دڵنیاییه‌وه سه‌ردانی باڵاترین به‌رپرسی کارگێڕی کۆماری ئیسلامی بۆ عێراق له‌م بارودۆخه‌دا نیشانه‌ی ده‌رکی هاوبه‌شی نێوان دوولایه‌ن به مه‌به‌ستی به‌هێزترکردنی په‌یوه‌ندی ستراتیژی نێوان دوو وڵاته. به دڵنیاییه‌وه سه‌ردانی که‌سی یه‌که‌می کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ عێراق زۆر زیاتر کاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر پاراستن و به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندی و هاوکارییه پێویسته‌کان به مه‌به‌ستی جێبه‌جێکردنی پلانه هاوبه‌شه‌کان و له‌ناوبردنی ئاسته‌نگه‌کان هه‌یه.
ئایا ئێران و هه‌رێمی کوردستان توانیویانه له ئاسه‌واره‌کانی ریفراندۆمی هه‌رێم، تێپه‌ڕن؟
به گشتیی سیاسه‌تی کۆماری ئیسلامی سه‌باره‌ت به ریفراندۆم روون بوو و له چوارچێوه‌ی روانگه‌و سیاسه‌تی فه‌رمی حکومه‌تی به‌غدا و هه‌رێم و به پێداگری له‌سه‌ر پاراستنی ده‌ستوور و یه‌کێتی ناو عێراق خرابووه روو. ئه‌مه له کاتێکدایه که هه‌م هه‌رێم و حکومه‌تی عێراق دوای ریفراندۆم بڕیاریان دا له کێشه‌کانی رابردوو تێپه‌ڕن چوونکه پێیوان وایه که ئه‌م کێشانه ده‌توانێت زیان به په‌یوه‌ندییه‌کانیان و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ وڵاتانێک وه‌کوو ئێران زیانی گه‌وره بگه‌یه‌نێت. به‌تایبه‌ت که کۆماری ئیسلامی به‌و یارمه‌تییانه‌ی که له بواری رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و پاراستانی ئه‌می ناوچه‌که بوویه‌تی، بۆ عێراق گرنگییه‌کی تایبه‌تی هه‌یه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه ده‌وترێت له مانگه‌کانی رابردوودا هه‌ولێر له تێکدانی باری ئابووری و سیاسی ئێران رۆڵی بووه، رای ئێوه چییه؟
هه‌روه‌ها که ئاماژه‌م پێدا سیاسه‌تی هه‌رێم له بارودۆخی نوێ‌دا، تێپه‌ڕاندنی کێشه‌کانی پێشوو له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێرانه و سیاسه‌ته‌کانیشی له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی فه‌رمی عێراقدا ئاماده و جێبه‌جێ ده‌کات. به‌رپرسانی هه‌رێم ناهێڵن تێکده‌ران په‌یوه‌ندی هه‌رێم و ئێران تووشی کێشه بکه‌ن. چوونکه هه‌م عێراق و هه‌م هه‌رێم گرنگی پاراستنی په‌یوه‌ندی ئابووری له‌گه‌ڵ ئێران ده‌زانن و نایانه‌وێت ده‌ستێوه‌ردانیان له پرۆسه‌ی دوژمنایه‌تیکردنی ئێران‌دا ببێت و ناهێڵن خاکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ببێته شوێنێک بۆ دژایه‌تیکردنی زیاتری سیاسی و ئابووری ئێران.
ئه‌م سیاسه‌ته له به‌رامبه‌ر گه‌مارۆکانی ئه‌مریکاشدا واده‌بێت؟ به‌رپرسانی واشینگتۆن گوشارێکی زۆریان بۆ وڵاتانی ناوچه‌که به‌تایبه‌ت عێراق هێناوه که گه‌مارۆکانی ئه‌وان په‌یڕه‌و بکه‌ن
گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی ئابووری هه‌رێم و ئێران نه‌بووه و ئه‌م په‌یوه‌ندییانه وه‌کوو جاران به‌هێزه‌وه به‌رده‌وامه. هه‌ست به‌م پێویستییه ده‌کرێت که کورده‌کان له‌جیاتی پشت به‌ستن به وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌که به‌تایبه‌ت ئه‌مریکا، گرنگی به وڵاتانی دراوسێی خۆیان بده‌ن. پێگه‌ی دراوسێیه‌تی و مێژووی ئه‌رێنی هاوکارییه‌کانی رابردووی نێوان ئێران و عێراق له‌م ره‌وته‌دا گرنگه. له‌م نێوانه‌دا کوردستانی عێراق ده‌بێت جێبه‌جێکاری سیاسه‌ته‌کانی به‌غدا له بواری رووداو و ئاڵوگۆڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بێت و له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی یه‌کلایه‌نه‌ی قه‌یرانه‌کان خۆی به‌دوور بگرێت. سروشتییه که حکومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا له به‌رامبه‌ر گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا، هه‌وڵ ده‌دات په‌یڕه‌وی لێ نه‌کات تاوه‌کو په‌یوه‌ندییه‌کانی نه‌چێته ژێر کاریگه‌ری گوشاره‌کانی ئه‌مریکا دژی ئێران. که‌واته هه‌رێمیش په‌یڕه‌وی له‌مه ده‌کات. هه‌روه‌ها که گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا دژی ئێران هیچ کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه بازرگانی و نه‌وتییه‌کانی نێوان ئێران و هه‌رێم نه‌بوو و ئاڵوگۆڕی نه‌وتی نێوان دوولایه‌ن رۆژانه به‌رده‌وامه. هه‌روه‌ها نابێت له‌یادی بکه‌ین که پاراستن و راگرتنی په‌یوه‌ندی بارزگانی له‌گه‌ڵ ئێران، له به‌رژه‌وه‌ندی کورده‌کاندایه و ئه‌وان پێیان وایه که به پشتیوانی ئه‌م وڵاتانه به‌تایبه‌ت ئێران، رووداوه بیانییه‌کان کاریگه‌ری ئه‌وتۆی له‌سه‌ر کورده‌کان نابێت. راگرتنی په‌یوه‌ندی بازرگانی و نه‌وتی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌توانێت قه‌یران بۆ هه‌رێم دروست بکات. بۆیه پێویسته که کوردستانی عێراق خۆی دوور بگرێت له چوونه ناو جه‌وێک که ئه‌مریکا دژی ئێران پێکی هێناوه و په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کانی له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بخاته سه‌روو هه‌ر بابه‌تێکی دیکه‌وه.
خه‌ندان- ئه‌حمه‌د مسته‌فا
نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له تاران ڕایگه‌یاند، سه‌ردانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌م قۆناغه‌ى ئێستادا كه هەرێم هێشتا ڕۆڵى هه‌یه بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى زیاترى هه‌ردوولا دەبێت، دەشڵێت، باشترین ده‌رچه بۆ ده‌ربازبونی هەرێم ئەوەیە له سیاسه‌ته‌کانی عێراق دەرنەچێت.
نازم ده‌باغ، نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له تاران به خه‌ندان-ى راگەیاند، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له چه‌ند ڕۆژى ئاینده‌دا سه‌ردانى عێراق ده‌كات و دواتر سەردانی هه‌رێمى كوردستان دەکات و له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه.
هه‌رێمى كوردستان جێگاى گرنگی پێدانه له‌لایه‌ن كۆمارى ئیسلامى ئێرانەوە
ئاماژەی بەوەشکرد، سه‌ردانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران بۆ هه‌رێمى كوردستان، له‌م قۆناغه‌ى ئێستا كه هێشتا هه‌رێمى كوردستان ڕۆڵى له‌ناوچه‌كه هه‌یه جێگاى گرنگی پێدانه له‌لایه‌ن كۆمارى ئیسلامى ئێرانەوە كه چۆن بتوانن هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى بكه‌ن.
باشترین ده‌رچه بۆ ده‌ربازبونی هه‌رێم له قه‌یرانه‌كان ئه‌وه‌یه له‌و سیاسه‌ته ده‌رنه‌چێت كه عێراق پیاده‌ى ده‌كات
لەبارەی هه‌نارده‌ى نه‌وت له هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆ ئێران دەباغ وتی، سیاسه‌تى نه‌وت ئه‌مڕۆ به‌شێكه له جێبه‌جێكردنى ئه‌و سیاسه‌ته‌ى وڵاتانى ده‌ره‌وه ده‌یانه‌وێت بیسه‌پێنن به‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمى كوردستان، باشترین ده‌رچه بۆ ده‌ربازبون له قه‌یرانه‌كانى ئاینده ئه‌وه‌یه كه هه‌رێم له‌و سیاسه‌ته ده‌رنه‌چێت كه عێراق پیاده‌ى ده‌كات.
گرنگه هه‌رێم خۆى ببه‌ستێته‌وه به بڕیارى سیاسى و بازرگانى و ئابوورى عێراق
رونیشیکردەوە، "گرنگه هه‌رێم خۆى ببه‌ستێته‌وه به بڕیارى سیاسى و بازرگانى و ئابوورى عێراق ئه‌وكاته بڕیاره‌كان هه‌ڵوێستى كۆتاى وه‌ربگرێت، ئه‌وه ڕوونه كه ئێران تاکە ده‌رچه نییه، به‌ڵام ده‌بێت هه‌رێمى كوردستان ئاگادارى هه‌نگاوه‌كانى بێت، به‌تایبه‌ت له‌و سیاسه‌ته‌ى هێزه ده‌ره‌كییه‌كان په‌یڕه‌وى ده‌كه‌ن له ناوچه‌كه، چونكه متمانه‌كردن به‌و سیاسه‌تانه ئه‌نجامه‌كه‌ى به زیان ده‌شكێته‌وه".
ئه‌و بڕه نه‌وته‌ى ده‌هێنرێت نه‌وتى هه‌موو هه‌رێمى كوردستانه نه‌ك ناوچه‌یه‌ك
نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له تاران ئەوەشی خستەڕوو، ئێستاش ئه‌و زیاده نه‌وته‌ى نانێردرێته توركیا ده‌نێردرێته ئێران و ڕۆژانه له ده‌روازه‌كان جموجوڵى گواستنه‌وى نه‌وت هه‌یه و ئه‌و بڕه نه‌وته‌ى ده‌هێنرێت نه‌وتى هه‌موو هه‌رێمى كوردستانه نه‌ك ناوچه‌یه‌ك.
سه‌باره‌ت به وه‌ستانى هه‌نارده‌ى نه‌وتى كه‌ركوك بۆ كۆمارى ئیسلامى ئێران، نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له تاران وتى، "نه‌مبیستووه هه‌نارده‌ى نه‌وتى كه‌ركوك بۆ ئێران ڕاوه‌ستابێت، بەتایبەت ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان و ئێران له‌سەر زۆرئاست به‌ره‌وپێشچووه".
هەولێر/ ئیرنا ـ "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە وتووێژ لەگەڵ دەزگاگانی ڕاگەیاندنی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە قسەکانی ئەم دوایانەی "دۆناڵد ترامپ" لە دژی ئێران گوتی: کوردەکان باشتر وایە بە جیاتی ئەمەریکا و ڕووسیا پشت بە دراوسێکانی خۆیان ببەستن و نەچنە ژێرکاریگەریی سیاسی ئەمەریکا لە دژی ئێران‌دا.
بە پێی ڕاپۆڕتی ئاژانسی "ئیرنا" IRNA، "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران رۆژی دووشەمە لە وتووێژ لەگەڵ دەزگاگانی ڕاگەیاندنی هەرێمی کوردستان گوتی: پەیوەندیی ئابووری هەرێمی کوردستانی عێراق لەگەڵ دراوسێکانی تا ئەو کاتەی کە عێراق دژایەتی نەکردووە، دەبێت درێژەی پێبدرێت و نابێت بچێتە ژێرکاریگەریی یارییە سیاسیەکانی ئەمەریکا لە دژی ئێران‌دا.
گوتیشی: گەمارۆ ئابوورییەکانی ئەمەریکا کاریگەریی ئەوتۆی نەخستۆتە سەر پەیوەندیی ئابووری هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران و ئەم پەیوەندییە وەکوو ڕابردوو بە گرووتینەوە درێژەی پێدەدرێت.
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران هەروەها جەختی کردووە کە پێویستە کوردەکان بە جیاتی ئەمەریکا و ڕووسیا پشت بە دراوسێکانیان ببەستن چونکە دراوسێکان بۆ کوردەکان گرینگییەکی زیاتریان هەیە.
"نازم دەباغ" هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: من زیاتر لەوەی کە پەرۆشی پاشگەزبوونەوەی ئەمەریکا لە کوردەکان بم، پەرۆشی پاشگەزبوونەوەی وڵاتانی دراوسێ لە کوردەکانم و لەم ناوەندەدا دەبێت ئاگاداریی ئەوەبین کە نابێت منداڵەکانی خۆمان قوربانی بەرژەوەندیی خەڵکانی دیکە بکەین.
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە پەیوەندیی لەگەڵ سیاسەتی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان لەبەرانبەر قەیرانەکاندا گوتی: من لەم باوەڕەدام کە هەرێمی کوردستان دەبێت سیاسەتەکانی بەغداد سەبارەت بە قەیرانە نێودەوڵەتییەکان ڕچاوبگرێت و نابێت بە شێوەی یەک لایەنە بێتە ناو ئەم قەیرانانەوە کە ئاکامەکەی بۆ هەرێمی کوردستان قورس تەواو دەبێت.
شایانی باسە بەم دایانە "دۆناڵد تڕا‌مپ" سەرۆک کۆماری ئەمەریکا ڕایگەیاندووە کە داوای لە کوردەکان کردووە نەوتی خۆیان بە ئێران نەفرۆشن بەڵام ئەوان نەچوونەتە ژێرباریی ئەم داواکارییەی ئەمەریکاوە.
دەوڵەتی ئەمەریکا هەروەها لەم مانگانەی دواییدا بە ناردنی شاندیی جۆراوجۆری سیاسی و ئابووری هەوڵیداوە کە کوردەکانی عێراق بخاتە ژێرگوشارەوە تاکوو هاوڕێیەتی لەگەڵ ئێران نەکەن و لە گەمارۆ ئابوورییەکانی ئەمەریکا بەسەر ئێران‌دا هاوڕێی بن کە بە وتەی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ئەم هەوڵانە بێ ئاکام بووە.
دوایین هەواڵەکان
- په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مه‌نسوور یاقووتی وه‌ک له‌ده‌ست چونی یاقووتێکی گرانبه‌هایه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی هۆڵه‌ندا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد
- سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە سوپاسالاری بەریتانیا کرد