فەلاح مستەفا پێشوازی لە كونسوڵی گشتی دەسەڵاتدارێتی فەلەستین لە هەرێم دەكات
ئەمڕۆ فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵیۆز نەزمی حەزوری كونسوڵی گشتی دەسەڵاتدارێتی فەلەستین لە هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری كرد.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی كوێت دەكات و لەگەڵ میری كوێت كۆبۆیەوە
ئەمڕۆ دووشەممە 4ـی 11ـی 2013 بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەدوای كۆتایهاتنی سەردانە فەرمییەكەی بۆ دەوڵەتی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی لەگەڵ شاندێكی یاوەری بە سەردانێكی فەرمی گەییشتە دەوڵەتی كوێت.
نێچیرڤان بارزانى داكۆكى له كوالیتیى به‌رزى پڕۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان ده‌كاته‌وه
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4ى نۆڤه‌مبه‌رى 2013، به سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى وه‌به‌رهێنان و به ئاماده‌بوونى عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نى باڵاى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمى كوردستان كۆ بووه‌وه.
لە ئەبووزەبی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و پادشای ئەردەن كۆبوونەوە
لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی و لە میرنشینی ئەبوزەبیدا، بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان هاوڕێ لەگەڵ چەندین سەرۆك و پادشای وڵاتان و كەسایەتیی ناوداری جیهانی ئامادەی بینینی چالاكی پێشبڕكێی فۆرمەلا 1 بوو.
لە ئەبوزەبی، سەرۆك بارزانی لەلایەن شێخ محمد بن زاید ئال نه‌یان پێشوازی كرا
لەسەر بانگهێشتی فەرمیی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە یاوەریی شاندێك سەردانی ئەم وڵاتەی كرد. لە میانەی سەردانەكەی بۆ ئیماراتی یەكگرتوو عەرەبیدا سەرۆك بارزانی لە میرنشینی ئەبوزەبی لەلایەن شێخ محمد بن زاید ئال نه‌یان جێنشینی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان پێشوازی لێكرا.
نێچیرڤان بارزانى و ئه‌ردۆغان؛ په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره تاوتوێ ده‌كه‌ن
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 31ى ئۆكتۆبه‌رى 2013، له ئیستانبول نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و شاندى یاوه‌رى له لایه‌ن ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلو وه‌ز‌یرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا و ئێواره‌ش له ئۆفیسى تایبه‌تى خۆى له دۆڵمه باهچه‌ى ئیستانبول، له لایه‌ن ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان ـ ى سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیاوه پێشوازى لێكرا.
روونکردنه‌وه
روونکردنه‌وه‌یه‌ک له نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران
نازم دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێم لەئێران رایدەگەیەنێت كەحكومەتی تاران لەگەڵ ئەوەدایە حكومەتێكی بنكە فراوان لەهەرێم پێكبهێنرێت بەبەشداری سەرجەم لایەنەكان و دەڵێت « ئێران لەناوچەی سلێمانی بەرژەوەندی ئابوری زۆری هەیە‌و مافی خۆیەتی بیپارێزێت و پەیوەندی لەگەڵ كوردا هەبێت‌و گفتوگۆ لەبارەی پێكهێنانی حكومەتیشەوە بكەن ئەوەش بەشتێكی تەبیعی دەزانێت نەك تەدەخول«.
کۆبونەوەی ئه‌نجومه‌نى زانسته سیاسیه‌كانى ئێران به‌هاوكارى ناوه‌ندى هاوكارییه زانستى و فه‌رهه‌نگیه‌كانى ئێران و هه‌رێمى كوردستان
رۆژى یه‌ك شه‌مه رێكه‌وتى ( 27/10/2013 ) كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن به‌شی كۆمه‌لناسی ئه‌نجومه‌نى زانسته سیاسیه‌كانى ئێران به‌هاوكارى ناوه‌ندى هاوكارییه زانستى و فه‌رهه‌نگیه‌كانى ئێران و هه‌رێمى كوردستان و ماڵى بیرمه‌ندانى ئێرانى به‌رێوه‌چوو بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى په‌یوه‌ندیه فه‌رهه‌نگیه‌كانى نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران .
فەلاح مستەفا ژمارەیەك مێزگرد و سیمیناری لە دەزگاکانی هزری و دیراساتی ستراتیژی سازدا
لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ بەریتانیا فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەى حكومەت بە یاوەری بەیان سامی عەبدولرەحمان نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا ژمارەیەك مێزگرد و سیمیناری لە دەزگاکانی هزری و دیراساتی ستراتیژی سازدا.