نێچیرڤان بارزانى و بافڵ تاڵەبانى کۆبوونەوە
"نێچیرڤان بارزانى" سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە "بافڵ تاڵەبانى" هاوسەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشهاتە سیاسییەکانى هەرێمى کوردستان و لێکەوتەکانى بڵاوبوونەوەى پەتاى کۆڤیدـ19 بەتایبەتى لە بوارى ئابووریدا و قەیرانى دارایی کە دۆخێکى سەختى هێناوەتە ئاراوە و کاریگەرییەکى نەرێنى کردووەتە سەر ژیان و گوزەرانى هاووڵاتیان، کێشەکانى هەرێمى کوردستان لەگەڵ حکوومەتى فیدراڵى عێراق و گفتوگۆ و هەوڵى چارەسەرکردنیان و چەند پرسێکى دیکەیان تاوتوێ کرد.
هەر دوولا جەختیان لە گرنگى و پێویستیى یەکڕیزیى و تەبایى و هاریکاریى نێوان لایەن و پێکهاتەکانى هەرێمى کوردستان بۆ تێپەڕاندنى ئەم دۆخە و سەختییەکان و بەرەنگاربوونەوەى تەحەدییەکانى قۆناناغەکە و داهاتوو کردەوە.
سه‌فین دزه‌یی: دوو ساڵی داهاتوو سه‌رجه‌م وێستگه‌كانی كاره‌با ده‌بێته گازی سروشتی...توانا‌مان هه‌یه گازی سروشتی هه‌نارده بكه‌ین
له هه‌ڤپه‌یڤینێكدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان, سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، باس له سه‌رجه‌م ئه‌و گرفتانه ده‌كات کە له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه.
KDP.info- بڕیار وابوو عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافوق و ته‌وازن و شه‌راكه‌ت بەڕێوە بچێت و كورد به ویستی خۆی دوای ڕووخانی ڕژێمی سه‌ددام حسێن، له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌وكاته‌ی عێراق به‌شداریی له بنیادنانه‌وه‌ی عێراق كرد، بۆچی ئێستا لایه‌نه عێراقییه‌كان له‌و بنه‌مایه دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه؟
سه‌فین دزه‌یی: له ڕۆژانی ئۆپۆزسیۆن كه به‌شێكی زۆریان له هه‌رێمی كوردستان بوون پێگه و مه‌كانیان لێره بوو، ئه‌وكاته هێزی سه‌ره‌كی له مه‌یدانی عێراقدا ته‌نیا هه‌رێمی كوردستان بوو، په‌رله‌مانی هه‌ڵبژێردراو كاری خۆی ده‌كرد و په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تیی كوردستان له ئاستێکی باش‌دا بوو، له‌و ڕێگایه‌وه به‌شێكی زۆری هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی عێراق، توانییان له كوردستانه‌وه ئه‌و په‌یوه‌ندییه نێودهوڵهتییانە دروست بكه‌ن، بینیمان له كۆنفرانسی ئۆپۆزسیۆن چ له ڤیه‌ننا و چ له له‌نده‌ن و نیویۆرك و سه‌ڵاحه‌دین، ڕۆڵی كورد به‌رچاو بوو، ئه‌و بنه‌مای ته‌وافوق و تهوازنهی كه باسی لێوه ده‌كرێت، بنهمایهیهك بوو له‌نێوان كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانی عێراق، ئێستاش به‌شێكی زۆریان نه‌ماون، وه‌ك عه‌بدولعه‌زیز حه‌كیم و محه‌مه‌د بهحرلعلووم و ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی. ئه‌م بنه‌مایه به نووسراو به مادده‌یه‌كی ده‌ستوور ئاماژه‌ی پێ نه‌كراوه ته‌نیا میساقێك بوو له نێوان هێزه سیاسییه‌كاندا كه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بەڕێوە بچێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا خه‌ڵكانێكی دیكه له‌سه‌ر مه‌یدانی سیاسی عێراق په‌یدا بوون هیچ بنه‌مایه‌ك له‌و بنه‌مایانه ڕه‌چاو ناكه‌ن كه پێشووتر له‌سه‌ری ڕێك كه‌وتوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ستوورمان هه‌یه كه له %85 ی خه‌ڵكی عێراق ده‌نگی بۆ داوه، له ڕۆژی یه‌كه‌مه‌وه تا ئه‌مڕۆ، هه‌رده‌م ده‌ستوور پێشێل ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر ده‌ستوور جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌و گرفتانه‌ش دروست نابێت، خۆی له خۆیدا ده‌ستوور ئه‌وه دروست ده‌كات كه بڕیاره‌كان له شوێنی خۆی بێت.
KDP.info- له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌گه‌نه ڕێككه‌وتن؟
سه‌فین دزه‌یی: شاندی ئێمه چووه؛ سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت، لەوێ باس له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتن ده‌كەن، به‌ڵام دواتر مقۆمقۆ دروست ده‌بێت، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له یاسای قه‌رزی بوودجه موسەوهدهكه ده‌ستكاری كرا له په‌رله‌مان به زۆرینه‌ی ده‌نگ یاسایه‌كیان تێ په‌ڕاند كه له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان نییه و ئه‌گه‌ر ئه‌مه به‌رده‌وام بێت ئه‌م عه‌قڵیه‌ته ئه‌وه عێراق به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌ڕوات و ده‌بێت له ڕووی ئه‌خلاقییه‌وه ته‌وافوق و ته‌وازون جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌وه‌ی له ڕابردوو ڕووی دا ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه بوو كه كوردستان ڕیفراندۆمی ئه‌نجام دا. خودی مسته‌فا كازمی و حكوومه‌ته‌كه‌ی نیه‌تی چاره‌سه‌ریان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرفته زۆر جار له په‌رله‌مان ده‌ستی حكوومه‌ت ده‌به‌ستێته‌وه، ئێستاش دیالۆگ و گفتوگۆ هه‌یه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌مه له‌گه‌ڵ كه‌سانێك بێت کە بتوانن بڕیار بده‌ن، نه‌ك بۆ وهختكوشتن و به‌داخه‌وه ناكرێت كوردستان په‌راوێز بخرێت له سه‌رده‌می مه‌لیك مه‌حموود تا مه‌لا مسته‌فای بارزانی ئه‌مه قبوڵ نه‌كراوه، ئێستا بۆ قبووڵ بكرێت، له پای چی؟ بۆیه ده‌بێت به شێوه‌ی مه‌نتقی گفتوگۆكان بكرێت و هه‌وڵ بدرێت كوردستانیان خۆیان به بەشێك له‌و عێراقه بزانن نه‌ك سیاسه‌تی تههمیشكردن.
KDP.info- به‌شێكی لێكدانه‌وه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ڕه‌نگه له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری له ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا گرفته‌كانی هه‌ولێر و به‌غداش به‌ره‌و گۆڕانكاری بچن، به‌وه‌ی ڕه‌نگه ستافی نوێی ئیداره‌ی جۆ بایدن، زیاتر خوێندنه‌وه‌یان له‌سه‌ر گرفته‌كانی هه‌ردوو حكوومه‌ت هه‌بێت.
سه‌فین دزه‌یی: هه‌رێمی كوردستان، به‌شێكه له عێراق. عێراقیش خاوه‌ن سیاده‌یه، هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌وڵیان داوه له‌دوای 2003 به‌تایبه‌ت عێراقێكی نوێ بێته ئاراوه، ده‌ستوورێكی نوێ بێت كه هه‌موو پێكهاته‌كان له ڕووی ماف و به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه هاوبه‌ش بن، بۆیه گرنگه ئه‌وان پاڵپشت بن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ده‌ستووره و ڕێككه‌وتنه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا. له لایه‌كی دیكه‌وه له ساڵی 1991ه‌وه په‌یوه‌ندیی باش و پته‌و له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ورووپا و ده‌وڵه‌تانی ده‌ره‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌ت دوای دامه‌زراندنی هێڵی 36، له‌و كاته‌وه ئه‌و په‌یوه‌ندییه دروست بوو، له دوای 2003ش هه‌رێمی كوردستان سه‌لماندی ناوچه‌یه‌كی ئارامه، ده‌توانێت خه‌ڵك له خۆ بگرێت، له ساڵی 2014 به‌شێكی زۆری ئاواره و په‌نابه‌ره‌كان ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كرد و شه‌ریكێكی باوه‌ڕپێكراو و كاریگه‌ره له مه‌یدانی سیاسیی عێراق، كه بیروبۆچوونی سه‌ركردایه‌تیی كوردستان بیروبۆچوونی سه‌رده‌مانه‌یه، ڕاسته ئێمه له كۆمه‌ڵگایه‌كی موحافه‌زه‌كار و زۆرینه‌ی موسوڵمانین، به‌ڵام تێڕوانینی كوردستان بۆ دنیای تازه، دنیاگهرییه و توندڕه‌وه‌یی ئایینی و مه‌زهه‌بی و تایفه‌گه‌ری نییه، ئه‌مه وای كرد سه‌رجه‌م ڕه‌نگ و بیروبۆچون و ئایینه جیاوازه‌كان ڕوویان له كوردستان كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێویسته ئه‌و نموونه‌ی له كوردستان هه‌یه له ساڵی 1991 ئه‌وه دامه‌زراوه كه بووه‌ته مایه‌یه سه‌قامگیریی ناوچه‌كه و ده‌بێت ئه‌و نموونه ئیبراز بكرێت و پشتیوانی بكرێت و به‌هێز بكرێت، چونكه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پڕه له قه‌یران، ئه‌وه‌تا سووریا و لوبنان و عێراق و یه‌مه‌ن دۆخیاب خراپه، به‌ڵام گرنگه ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئارامی له ناوچه‌كه هه‌بێت، پشتیوانیی كوردستان بكه‌ن له ڕووی ئابووری و ئه‌منی و پێشكه‌وتن و فۆرم و چاكسازییه‌وه، به‌تایبه‌ت كوردستان كه دووچاری قه‌یرانی ئابووری بووه‌ته‌وه و هاوپه‌یمانان به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكا ده‌توانن فشار له‌سه‌ر به‌غدا و هه‌ولێر بكه‌ن، كه ئه‌و ڕێككه‌وتنانه هه‌بووه له ڕووی ئابووری و ئه‌منی و سیاسی و ئیدارییه‌وه جێبه‌جێ بكرێت، چه‌ند ڕێككه‌وتن بووه چه‌ندین شاند چووه، له ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆیه‌م زیاتر له 10 جار له‌سه‌ر ئاستی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت چونه‌ته به‌غدا. به‌داخه‌وه ڕێككه‌وتن ده‌كرێت له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌س هێزێك هه‌یه كه ڕێگره له جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنانه، بۆیه ده‌بێت كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك ببێته مایه‌ی خۆشگوزه‌رانی باشتركردنی په‌یوه‌ندیی هه‌ولێر و به‌غدا پشتیوانیی بكات، به چاوێكی یه‌كسان ته‌ماش بكه‌ن نه‌ك به‌و چاوه‌ی كه هه‌میشه ده‌ڵێن (به چاوێك به‌رانبه‌ر به عێراق)، كه به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ عێراقییه‌كان یه‌ك سیاسه‌تیان نییه، هه‌ر حزب و گرووپ و لایه‌نێك سیاسه‌تی جیاوازی هه‌یه، ناكرێت كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به یه‌ك چاو سه‌یری هه‌موو لایه‌نه‌كان بكات، هه‌رێمی كوردستان پێگه‌یه‌كی ده‌ستووری و یاسایی‌ی هه‌یه، ناكرێت وه‌ك گرووپی سیاسی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت و ناكرێت وه‌ك پارێزگایه‌كی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ته‌ماشا بكرێت، لێره پێناسه‌یه‌كی سیاسی هه‌یه، كه خاوه‌نی ده‌ستوور و دامه‌زراوه‌ی خۆیه‌تی.
KDP.info- پێتان وایه ئه‌مه‌ریكا به كرده‌یی هه‌نگاو بنێت بۆ گۆڕانكاری له سیاسه‌تی خۆی له عێراقدا و ئه‌وه‌ی ڕووی داوه له ڕابردوو دووباره نابێته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ڕۆڵیان چاودێریكردن بوو له ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه ده‌بوو له‌و دۆخه‌كه ڕۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان هه‌بوایه نه‌ك چاودێری، به‌گشتی ئه‌م نموونه‌ی هێنرایه‌وه بۆ ڕووداوی دیكه‌ش پێشبینی ده‌كرێت؟
سه‌فین دزه‌یی: ئه‌وان سیاسه‌تی درێژخایه‌ن و ناوه‌ند و كورتخایهنیان هه‌یه، ئه‌و گرفتانه‌ی ڕۆژانه‌یه به شێوه‌ی كوردتخایهن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، هه‌ندێك گرفتی هه‌ولێر و به‌غدا گرفتی ڕۆژانه‌یه، گرفتی مووچه‌یه و پاره دێت نایه‌ت، ئه‌م گرفتانه ده‌كرێت به شێوه‌ی هه‌نووكه‌یی چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام هه‌ندێك پرسی دیكه هه‌یه بابه‌تی ناوچه دابڕێنراوه‌كانه، بابه‌تی پێشمه‌رگه و ده‌ستووره كه كاتی ده‌وێت، به‌داخه‌وه پرسی مادده‌ی 140 هه‌یه ده‌بوو له ساڵی 2007 چاره‌سه‌ر بكرابایه به‌س حكوومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق ده‌ستی ده‌ستییان كردووه، هه‌ندێكیان به ده‌ستی قه‌ست وایان كردووه، ئه‌و پرسانه ده‌بێت هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكرێت ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بیانه‌وێت ئارامی له ناوچه‌كه هه‌بێت ده‌بێت ئه‌و ماددەیە چاره‌سه‌ر بكرێت، خۆ له 2003 دیفاكتۆ هه‌بوو ،ده‌كرا جێبه‌جێ بكرێت، پێشمه‌رگه ده‌یتوانی كه‌ركووك كۆنترۆڵ بكات، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تیی كورد بیری له‌وه كرده‌وه ئه‌م گرفته له ڕووی قانوونییه‌وه بۆ هه‌میشه چاره‌سه‌ر بكرێت، بۆیه ڕه‌زامه‌ندییان دا مادده‌ی 140 جێبه‌جێ بكرێت و ئه‌م ده‌ستووره له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بووه، ده‌بێ ئه‌وان بێنه ده‌نگ كه ده‌ستوور پێشێل ده‌كرێت كه مافی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌خورێت، بۆیه ڕه‌نگه ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا به‌تایبه‌ت سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو جۆ بایدن له‌سه‌ر دۆسیه‌ی عێراق زیاتر شاره‌زایی هه‌بێت، كه كاتی خۆی جێگری سه‌رۆككۆمار بوو له نزیكه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و دۆسییه كاری كردووه و شاره‌زایی باشی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی عێراق و كوردستان هه‌یه، ڕه‌نگه هه‌وڵ بده‌ن ئه‌و پرسانه زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ن، به‌ڵام گرفتی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، بۆیه ڕه‌نگه له سه‌ره‌تای كابینه‌كان هه‌وڵ بده‌ن گرفته‌كانی ناوخۆیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، خۆشتان ده‌زانن دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه كۆمه‌ڵگای ئه‌مه‌ریكا دابه‌شی دووبه‌ره بووه و حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و دابه‌شبوونه نه‌هێڵێت، به‌ڵام بێگومان خه‌ڵكی دیكه‌ش ڕاده‌سپێرێت كه دۆسییه‌ی عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌ربگرێت.
KDP.info- ئێوه پێشبینیتان بۆ ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا چییه له پرسی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت كه باس له‌وه ده‌كرێت كه ستافه‌كه ئاشنایه‌تییان زیاتر له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی كورد هەیە؟
سه‌فین دزه‌یی: له سیاسه‌تدا دۆست و دوژمنی هه‌میشه‌یی نییه، به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌میشه‌یی هه‌یه، ئه‌مه‌ریكا به‌رژه‌وه‌ندیی زۆری له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه بێگومان هه‌وڵ ده‌دات به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی بپارێزێت، لێره‌دا به‌ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی پێ ناپارێزرێت، له میانه‌ی پاراستنی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه پێویستی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه هه‌یه كه ناوچه‌ی گرنگن وه‌ك كوردستان و عێراق گرنگه ڕێز له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وانیش بگیرێت، چونكه تاكلایه‌نه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ناهێنێت و ئه‌م په‌یوه‌ندییانه به‌رده‌وام ده‌بن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و له ڕابردوو شانده‌كانیان سه‌ردانی كوردستانیان كردووه، پار ئه‌م كاتانه جێگری سه‌رۆككۆماری ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر بوو ئه‌و ئاسته سیاسییه به‌رده‌وام ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ی دێن ستافی نوێ ئه‌مه‌ریكا ده‌بن له وه‌زاره‌تی به‌رگری و ده‌ره‌وه خه‌ڵكانێكن كه باس ده‌كرێن و جارێ دووپات نه‌كراوه‌ته‌وه، شاره‌زاییان له ناوچه‌كه هه‌یه و له‌رابردوو په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی كوردستان هه‌بووه.
KDP.info- خواستی ئێوه بۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه، یان زیاتره؟
سه‌فین دزه‌یی: له چوارچێوه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له عێراق و له نیزامی فیدراڵی و له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی كوردستان زۆر باشه، ڕه‌نگه له هه‌ندێك وڵات وه‌ك ئیسپانیا و ئه‌ڵمانیا و كه‌نه‌دا و هیندستان ئه‌و هه‌رێمانه‌ی له‌وێ هه‌ن هاوشێوه‌ی كوردستان نه‌بن. كوردستان خۆشبه‌ختانه توانیویه‌تی له ڕووی دیپلۆماسیی نێوده‌وڵه‌تییەوە هه‌نگاوی گه‌وره بهاوێژێت، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكوومه‌ت، له ڕابردوو و ئێستاش. له تاران و فه‌ره‌نسا و كۆشكی سپی و ئه‌ڵمانیا و ڕووسیا ده‌رگای بۆ كراوه‌یه كه ئه‌وه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یه به نسبه‌ت كوردستان، كه به‌داخه‌وه خه‌ڵكانێك له‌ناو خۆمان هه‌ن ته‌قدیری ئه‌وه ناكه‌ن، هه‌میشه به كه‌م سه‌یری ده‌كه‌ن، له كاتێكدا به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌رێمی وڵاتانی دیكه كوردستان ده‌سكه‌وتی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێناوه، ئه‌گه‌ر پرسیار بكه‌ن وه‌ك فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، ئایا له ڕابردوو شتی باش كراوه، ئێمه‌ش ده‌ڵێین به‌ڵی، ده‌كرێت له داهاتووشدا شتی باش بكرێت و مه‌جالی باشتر بوون هه‌یه، چ له ڕووی نوێنهرایهتییهكانمان له ده‌ره‌وه. چ له ڕووی كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی زیاتری وڵاتان له كوردستان كه ئێستا نزیكه‌ی 40 نوێنه‌رایه‌تی هه‌یه، هه‌وڵ و ته‌قه‌لاكان له‌و ئاسته ده‌بێ باشتر بن.
KDP.info- دوای كۆنفرانسی ئابووریی كوردستان كه به‌رێز مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداریی تێدا كرد له ڕێگای ڤیدیۆكۆنفرانسه‌وه به به‌شداریی جێگری وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا, چاوه‌ڕوان ده‌كرێت وه‌به‌رهێنه‌ری ئه‌مه‌ریكی بێنه كوردستان؟
سه‌فین دزه‌یی: حاڵی حازر هه‌یه، ژێرخانی وزه له كوردستان هه‌مووی كه‌رتی تایبه‌ته، حكوومه‌تی هه‌رێم هیچ سه‌رمایه‌گوزارییه‌كی له كه‌رتی وزه نه‌كردووه، ئه‌و ژێرخانه له بنه‌ڕه‌تدا نه‌بووه، به‌پێچه‌وانه‌وه له عێراق له ساڵی بیسته‌كانه‌وه، ئه‌و ژێرخانه هه‌بووه و په‌ره‌ی پێ دراوه، له كوردستان له دوای 2006ه‌وه ده‌ستی پێ كرا و هه‌نگاوی باشی ناوه، كۆمپانیا بیانییه‌كان هاتوون سه‌رمایه‌گوزارییان كردووه، نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنن كه له بازاڕی جیهان ده‌فرۆشرێت و له %50ی وێستگه‌كانی كاره‌بای كوردستان به گازی سروشتی كار ده‌كات، له داهاتوو واته ساڵێك بۆ دوو ساڵی داهاتوو، هه‌موو وێستگه‌كان بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به گازی سروشتی كار ده‌كات، دواتر ده‌كرێت ئه‌و گازه زیاده‌ی هه‌یه بخرێته بازاڕی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌و توانایه هه‌یه، ڕه‌نگه له ڕووی بارودۆخی سیاسی و ئه‌و ڕێكارانه‌ی (ئۆپیك) كه هه‌یه جارێ ئاوا بێت به‌س له داهاتوو ده‌كرێت زیاتر بكرێت، ئه‌م ناوچه ده‌كرێت ببێته ناوچه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنانی چاك نه‌ك له بواری نه‌وت و گاز پێویسته داهات فره‌چه‌شن بكه‌ین و ده‌كرێت داهاتی نه‌وتیمان به‌كار بهێنین بۆ به‌هێزكردنی گه‌شتوگوزار و پیشه‌سازی و ته‌ندروستی كه ده‌كرێت كاری له‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام هه‌ندێك له یاساكان پێویستیان به‌ده‌ستكاری هه‌یه، پێویسته له په‌رله‌مان گۆڕانكاری له‌و یاسایانه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی كارئاسانی بۆ سه‌رمایه‌گوزاریی خۆماڵی و بیانی بكرێت، ئه‌و متمانه‌یان پێ بدرێت كه پارێرزراون و نیزامی بانكی كه ده‌بێت له سه‌رتاسه‌ری عێراق بێت كه به‌داخه‌وه نییه و ده‌بێت سه‌روه‌ریی بانكی هه‌بێت.
چاوپێكه‌وتنی: كارزان سه‌باح هه‌ورامی
https://www.kdp.info/a/d.aspx?l=13&a=124045
بەریتانیا جەخت لە بەردەوامیى پشتگیریى هەرێمى کوردستان دەکاتەوە
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لە میانى کۆبوونەوەیدا لەگەڵ بەڕێزان جه‌میس کلیڤه‌رلی، وه‌زیری به‌ریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکووری ئافریکا و جه‌میس هیپی، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ کاروباری هێزه چه‌کداره‌کان، سوپاس و پێزانینى هەرێمى کوردستانى بۆ پشتگیری و هاوکارییەکانى بەریتانیا لە شەڕى دژى تیرۆردا دووپات کردەوە و ڕایگەیاند پێویستە ئیرادەیەکى سیاسى لە عێراق بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى هەولێر ـ بەغدا هەبێت و سیستەمى فیدراڵى وەک لە دەستووردا هاتووە، بە بنەما بگرێت.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ سێشەممە 1/12/2020 بە ئامادەبوونى بەڕێزان جێگرانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە هەولێر بەڕێوە چوو، هەردوولا پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و عێراقیان لەگەڵ بەریتانیا، دوایین پێشهاتەکانى دۆخى سیاسى و ئەمنیى عێراق، کێشەکانى هەولێر ـ بەغدا و بەردەوامیى مەترسی و هەڕەشەکانى داعشیان تاوتوێ کرد و هاوڕا بوون کە بۆ شەڕى دژى تیرۆر هێشتا هاوکارى و پشتگیریى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان پێویستە.
بەڕێز سەرۆکى هەرێمى کوردستان، سەردانى هەردوو بەڕێزان وەزیرانى بەریتانیاى بۆ هەرێمى کوردستان لەم دۆخەکەدا کە بەهۆى بڵاوبوونەى ڤایرۆسى کۆرۆناوە جیهان بە کاتێکى سەختدا تێدەپەڕێت، بە مایەى پێ‌زانین و پەیامێکى ئەرێنى لە قەڵەم دا و خواستى هەرێمى کوردستانى بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانى لەگەڵ بەریتانیان لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە.
هەردوو بەڕێزان وەزیرانى بەریتانیا سوپاس و پێزانینى وڵاتەکەیان بۆ ڕۆڵى هەرێمى کوردستان و قارەمانیەتیى پێشمەرگە لە شەڕى دژى تیرۆر و تێکشکاندنى داعشدا دووپات کردەوە و ڕایانگەیاند بەریتانیا لە هاوکارى و پشتگیریى هەرێمى کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و لەناوبردنى یەکجارەکیى تیرۆر و مەترسییەکانى داعش و یارمەتیدانى هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانیان بەردەوام دەبێت.
هەڵبژاردنەکانى داهاتووى عێراق، پەرەسەندنەکانى ناوچەکە بەگشتى، دۆخى ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمى کوردستان، پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق لەگەڵ وڵاتانى دراوسێ و چەند پرسێکى جێى بایەخى هەردوولا، تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەکە بوون.
سەرۆکى هەرێمى کوردستان و باڵیۆزى ڕووسیا پەیوەندییەکانى هەولێر ـ مۆسکۆ تاوتوێ دەکەن
سەرۆکى هەرێمى کوردستان و باڵیۆزى ڕووسیا لە عێراق جەخت لە پەرەپێدانى زیاترى پەیوەندییەکان و سەردانى زیاترى شاندەکانى هەردوولا دەکەنەوە و هاوڕا بوون کە پەیوەندییەکانى هەولێر ـ مۆسکۆ بە تەنیا لە بوارى هاریکاریى وزەدا نەمێننەوە و فراونتر و هەمەلایەن بکرێن، بەتایبەتیش لە هەردوو بوارى کشتوکاڵ و پیشەسازیدا، بۆ ئەم مەبەستەش لە هەردوولاوە هەنگاوى کردەیى بنرێن و نوێنەرانى هەرێمى کوردستان بەشدارى لە شاندەکانى عێراقدا بۆ ڕووسیا بکەن.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە 1/12/2020 بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە بەڕێز ماکسیم ماکسیمۆڤ، باڵیۆزى ڕووسیا لە عێراق و شاندێکى یاوەرى کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا کە بەڕێز کونسولى گشتیى ڕووسیا لە هەولێر ئامادەى بوو، پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق لەگەڵ ڕووسیا، کارى کۆمپانیا ڕووسییەکانى وزە لە هەرێمى کوردستان، دوایین پێشهاتەکانى دۆخى سیاسى و ئەمنیى عێراق، هەڵبژاردنەکانى داهاتووى عێراق، پەیوەندییەکانى هەولێر ـ بەغدا و گفتوگۆى چارەسەرکردنى کێشەکانیان، مەترسییەکانى تیرۆر و بەرەنگاربوونەوەى داعش و چەند پرسێکى دیکەى جێى بایەخى هاوبەشیان خستە بەر باس.
هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە دەرفەت و زەمینە لەبارە بۆ ئەوەى پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان لەگەڵ ڕووسیا فراونتر و هەمەلایەنە بکرێن و لە قۆناغەکانى داهاتوودا گرنگیى زیاتر بە برەودان بە پەیوەندییەکانیان لە هەردوو بوارى کشتوکاڵ و پیشەسازیدا بدرێت، هەروەها ئاسانکارى لە بوارى هاتوچۆى نێوان هەرێمى کوردستان و ڕووسیا فراوانتر بکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش بیرۆکەى هەبوونى گەشتیى ئاسمانیى ڕاستەوخۆى هەولێر ـ مۆسکۆ تاوتوێ کرا.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی پرسەنامەییدا بە بۆنەی تیرۆرکردنی زانای ئێرانی دکتۆر "موحسین فەخری زادە" سەرەخۆشی لە سەرکردایەتی و گەلی ئێران و خانەوادەی خوالێخۆشبوو کرد.
دەقی پەیامەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە خوارەوەدا هاتووە:
تیرۆرکردنی زانای ئێرانی "موحسین فەخری زادە" کە لە هێرشێکی چەکداریدا تیرۆر کرا، ئیدانە دەکەین. پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی سەرکردایەتی و گەلی کۆماری ئیسلامی ئێران و خانەوادەی خوالێخۆشبوو دەکەین.
"سەفین دزەیی" لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی فەرەنسا کۆبووەوە
"سەفین دزەیی" بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەى حکومەتی هەرێمى کوردستان، لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا کۆبووەوە کە پێکهاتبوو لە "ئۆلیڤەر دیکۆتینگ" کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەرێمى کوردستان و بەرپرسی قەیرانەکان لە وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا و شاندی یاوەریان.
لەم دیدارەدا شاندی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا باسیان لە کار و چالاکی و بەرنامەکانیان لە هەرێمی کوردستان کرد بە تایبەتی لە بواری مرۆیی و سیاسی و باشترکردنی بارودۆخی ئاوارە و پەنابەران، هەروەها رێکەوتنی شنگالیان بە گرنگ وەسف کرد وەک فاکتەرێکی گرینگ بۆ بنیادنانەوەو ئاوەدانکردنەوەی شنگال و گەرانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان.
بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەى حکومەتی هەرێمى کوردستان، پوختەیەکی لەسەر بارودۆخی هەرێمی کوردستان و ڕەوشی ئاوارە و پەنابەران خستەڕوو.
"سەفین دزەیی" ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فەرەنسا کرد و هاوکارییەکانی حکومەتی فەڕەنسای بەرز نرخاند و سوپاسی هەڵوێستی بەردەوامی فەڕەنسای کرد بۆ یارمەتیدانی هەرێمی کوردستان لە قۆناغە جیاجیاکاندا.
لە بەشێکی دیكەی کۆبوونەوەکەدا هەر دوولا گفتوگۆیان کرد دەربارەی پێشهاتە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق بە تایبەتی و ناوچەکە بە گشتی.
سەفین دزەیی لەگەڵ بەڕێوبەری ڕێکخراوی پرۆمیدێشن کۆبووەوە
"سەفین دزەیی" بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەى حکومەتی هەرێمى کوردستان، لەگەڵ "ئیریک بلانجوت" بەڕێوبەری ڕێکخراوی پرۆمیدێشن کۆبووەوەو باسیان لە پرسی ئاوارەو پەنابەران و بارودۆخی شنگال کرد.
بەرێوەبەری ڕیکخراوی پرۆمیدێشن باسی لە دوایین کاروچالاکی ڕێکخراوەکەیان کرد کە زیاتر پەیوەست دەبێت بە دووبارە ئاوەدانکردنەوەو بونیاتنانەوەی شنگال و هاوکاری کردنی ئاوارەکان بۆ گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەى حکومەتی هەرێمى کوردستان، باسی لە بارودوخی ئاوارە و پەنابەران کرد لە هەرێمی کوردستان کە ماوەی چەند ساڵێکە هەرێمی کوردستان بە سەدان هەزار ئاوارەی ناوخۆیی و پەنابەری سوری لەخۆگرتووە و بە گوێرەی توانا پێداویستیەکانی بۆ دابین کردوون.
هەروەها سوپاسی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی كرد کە ڕۆڵیان هەبووە لە کۆمەک و یارمەتیدانی ئاوارە و پەنابەران.
"سەفین دزەیی" هاوکات سوپاسی رێکخراوی پرۆمیدێشنی کرد بۆ ئەو چالاکیانەی لە هەرێمی کوردستان ئەنجامی دەدەن.
پۆڵەتیك پرێس
نازم دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران دەڵێت: كۆماری ئیسلامی ئێران مامەڵەیەكی زیرەكانە و حەكیمانە دەكات لەبەرانبەر تیرۆركردنی زانای ئەتۆمی موحسین فەخری زادە، هەمان شێوەی ئەو مامەڵەیەی دوای كوژرانی قاسم سلێمانی كردی.
نازم دەباغ دەشڵێت: تیرۆركردنی هەركەسێك بەتایبەت كەسێكی زانا و شارەزا لەهەربوارێك بێت بەتاوانی دەزانم، چونكە ئەو كەسە لەبوارەكەی خۆی دەتوانێت خزمەت بەوڵاتەكەی خۆی و تەنانەت مرۆڤایەتیش بكات، دەمێنێتەوە سەر ئەوەی ئەم سیاسەتە و زاناییە بۆچی بەكاردێت ئەوەش لەروانگەی سەربازی و سیاسییەوە مامەڵەی تایبەتی بۆ دەكرێت.
قسەكانی نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەتاران لەمیانی لێدوانێكی بۆ پۆڵەتیك پرێس، ئەوەش دوای ئەوەی رۆژی هەینی ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، موحسین فەخریزادە زانای ئەتۆمی ئێران لە نزیك تاران لە رووداوێكی تەمومژاویدا كوژرا، تا ئێستا بەفەرمی هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی خۆی لە كوشتنەكەی رانەگەیاندووە.
نازم دەباغ وتیشی دوای رووداوەكە سەرۆككۆماری ئێران هێمای بۆ ئەوەكرد ئێمە وریاین لەكەوتنە داوی ئەمجۆرە كەسانەی، كە پلانی وا دەگێڕن، بەڵام بە دڵنیاییەوە تۆڵەی خۆمان لەو شوێنانە دەكەینەوە، كە ئەم كارەیان كردووە، ئەم لێدوانەی سەرۆككۆماری ئێران كە دەڵێت “ناكەوینە دا‌و” بۆ ئەوەیە چاوەڕێی سیاسەتی تازەی ئەمریكا بكەن بە سەرۆكایەتی جۆبایدن، چونكە لەم كارەدا ئەگەر ئەمریكا تاوانباربێت و دەستی لە پشتییەوە هەبێت تا ئێستا هەر لەژێر فەرمانڕەوایی ترامپە.
نوێنەری حكومەتی هەرێم باسی لەوەشكرد، لە سەردەمی ترامپ كەسێكی وەك قاسم سلێمانی تیرۆركرا زۆر گەورەتر بوو لەم زانا ئەتۆمییە، بەڵام بینیمان كۆماری ئیسلامی ئێران زیرەكانە سیاسەتی كرد و كارێكی ئەو تۆی نەكرد جگە لە هەندێك پەیام وەك تۆڵە كردنەوە لە ئەمریكییەكان ئێستاش پێم وایە سیاسەتی حەكیمانەی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكرێت هەر لەو چوارچێوەیەبێت چاوەڕوان بكات بزانێت لە ئاییندەدا چی روودەدات بەتایبەتی كە جۆبایدن دەسەڵات دەگرێتە دەست، دیارە تەئكید دەكەنەوە لەسەر كەسانی بەرپرس كە فۆكەسەكە زیاتر لەسەر ئیسرائیلە ئەم كارەی ئەنجام دابێت.
هەروەها نازم دەباغ روونیكردەوە، لە هەموو حاڵەتەكاندا كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەوڵی ئەوەدایە كێشەكانی خۆی لە رێگای وتووێژ و گەڕانەوە بۆ رێككەوتنی (5+1) بە بێ مەرجی پێش وەخت چارەسەربكات، بۆیە تیرۆركردنی پیاوێكی وا راستە گرنگە، بەڵام ئەو سیاسەتەی كۆماری ئیسلامی ئێران پەیڕەوی دەكات پێم وایە لە خزمەتی بەرقەراركردنی ئاسایش و هێمنییە لە ناوچەكە.
https://politicpress.com/23270/
پەیڕەوی (دیاریکردنی ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان) بە کۆی دەنگ پەسەند کرا.
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) -ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/11/25 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی وەزیران کۆبووەوە.
لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا و بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان داکۆکی لە پاراستنی مافەکانی ئافرەتانی کوردستان و سنووردان و نەهێشتنی تووندوتیژی دژی ژنان و دیاردە کۆمەڵایەتییە نەخوازراوەکان و دابینکردنی یەکسانیی کۆمەڵایەتی و جێندەری دەکات.
دواتر سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە دووبارە پرسە و هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی پارێزگاری هەولێر خوالێخۆشبوو فرسەت سۆفی ڕاگەیاند و هەروەها سەرەخۆشی لە کەسوکارو بنەماڵەی هەموو ئەو هاووڵاتییانەی هەرێمی کوردستان کرد کە بە هۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە.
لە تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، دوا پێشهاتەکانی ڕێڕەوی دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی سەبارەت بە ماف وشایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان خرایەڕوو، بەتایبەتیش دوای تێپەڕاندنی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی بۆ ساڵی 2020 لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە بە بێ ئامادەبوونی فراکسیۆنە کوردستانییەکان.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێکی خۆی داوە و هەموو پابەندییەکانی خۆی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی بنەڕەتی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی جێبەجێ کردووە و بەردەوامیشین لە گفتوگۆ. ئاماژەی بەوەشدا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لایەنی فەرمی گفتوگۆیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی و بە هیچ شێوەیەک حکومەتی هەرێم، سازش لە مافە دەستورییەکان و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان ناکات . گوتیشی دواخستنی ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان، پێشینەیەکی مەترسییدارە و پێشێلکردنی مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستانە.
ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا نامەیەکی فەرمی بەناوی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بکات و داوای بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بکات بۆ مانگەکانی پێنج و شەش و حەفت و دەی ئەمساڵ کە ماف و شایستەیەکی ڕەوای هەرێمی کوردستانە و حکومەتی فیداڵی نەیناردووە و هیچ پەیوەندییەکی بە یاسای کورتهێنانی دارایی بۆ ساڵی 2020 ەوە نییە.
ئەنجومەنی وەزیران سوپاسی هەڵوێستی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق جینین پلاسخارت دەکات کە لە وتارەکەیدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش، جەختی لەوە کردبووەوە فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تەنیا فەرمانبەر و مووچەخۆری هەرێم نین، بەڵکو هاووڵاتی عێراقین و پێویستە بابەتی مووچە نەکرێتە بەشێک لە کێشە سیاسییەکان و نابێت بە شێوەیەکی بە کۆمەڵ بکرێنە قوربانی.
ئەنجومەنی وەزیران داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات پشتگیریی لە هاتنەئارای ڕێککەوتنێکی بنەڕەتی لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بکەن لە پێناو دابینکردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان.
لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجومەنی وەزیران پەیڕەوی (دیاریکردنی ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان)ی بە کۆی دەنگ پەسەند کرد.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندن ئاماژەی بە کێشەی دیاریکردنی موڵکیەتی زەویوزاری کریستیانەکان کرد لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان.
ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا، لیژنەیەکی بەداوداچوون پێکبهێرنرێت بۆ چارەسەرکردن و کۆتایی هێنان بەو کێشانە، بە ئاراستەی لە بەرچاوگرتن و دابینکردنی مافەکانی گشت پێکهاتەکانی خەڵکی کوردستان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و سنووردانان بۆ هەر زێدەڕۆییەک کە لە ئارادا بێت.
ئەنجومەنی وەزیران هەروەها جەختی کردەوە لە شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەم و چەسپاندنی لامەرکەزیەتی ئیداریی پارێزگاکان.
مەسرور بارزانی لەگەڵ شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا کۆدەبێتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) – "مەسرور بارزانی" سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ بەغدا کۆبووەوە.
"مەسرور بارزانی" سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ستایشی ھەوڵ و ماندووبوونی شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لە دانوستانەکانیان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی و داکۆکیکردن لە شایستە دارایی و دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و لە پێش هەموویانەوە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت کرایەوە لەوەی شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان لایەنی فەرمی گفتوگۆیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی و بە هیچ شێوەیەک حکومەتی هەرێم سازش لە مافە دەستورییەکان و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان ناکات.
هەروەها جەخت لەوە کرایەوە کە شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو هەوڵ و توانایەکی خۆی خستووەتەگەڕ بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و بەردەوام داکۆکی لە مافە ڕەواکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانی کردووە.
هەر لە کۆبونەوەکەدا، پرۆسەی گفتوگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی تاووتوێ کرا هەروەها شاندی هەرێمی کوردستان لە هەر کاتێک بە پێویستی بزانێت، ئامادەیە سەردانی بەغدا بکات.