"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران لهگهڵ"لوان جاگاریان" باڵیۆزی روسیای فیدراڵ لە ئێران دیداریی کرد.
سەر لە بەیانی رۆژی سێشەمە رێکەوتی ٢٤/٢/٢٠١٦ "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران به هاورێی هاورێ لەگەڵ "ئەمجەد بابە حاجی" ئەندامی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانلە ئێران و "سۆران عهلی ئەمین" بەرێوبەریی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانسەردانی باڵیۆزخانەی روسیای فیدراڵیان لە تاران کرد و لە لایەن هەریەک لە "لوان جاگاریان" باڵیۆزی روسیای فیدراڵ لە تاران و "سێرگێی سوشکۆڤ" سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی روسیای فیدراڵ لە وڵاتی ئێران پێشوازیان لێکرا.
له سهرهتای ئهم دیدارهدا "لوان جاگاریان" خۆشحاڵی خۆی دەربریی بۆ ئەو سەردانە و باسێکی گشتی لە تێروانینی رووسیا کرد سەبارەت بە ناوچەکە و رۆڵی کوردی بەرز نرخاند لە ڕوبەروبوونەوەی تیرۆرستان لە عێراق و سووریادا.
له بهشێکی دیکهی ئهم دیدارهدا نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تارانلە لای خۆیەوە ڕا و بۆچوونی حکوومەتی هەرێمی لەسەر کێشەکانی ناوچەکە خستەڕوو و هەروەها سهبارهت به بارودۆخی کوردستان دوای جەنگی داعش و میوانداریکردنی دوو میلیۆن ئاوارە و بڕینی بودجەی هەرێم هاته ئاخاوتن.
"نازم دەباغ" هەروەها داوای کرد کە رووسیا پێویست دەکات لەو بارودۆخەدا پشتیوانی هەرێمی کوردستان بکات بە تایبەت لە بواری چەک و هاوکاریکردنی ئاوارەکان و ئایندەی کورد لە ناوچەکەدا.
له کۆتایی ئهم کۆبۆونەوهیهدا "لوان جاگاریان" لەلای خۆیەوە بەڵێنیدا کە ئەو پێشنیارانەی نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران بگەیەنێتە وەزارەتی دەرەوەی رووسیا و کاری لەسەر بکات، و دڵنیاییدا کە ئەمرۆکە رووسیا لە پەیوەندییەکی باشدایە لەگەڵ کورد و لە هەوڵی بەرفراوان کردنی پەیوەندییەکانیدایە لەگەل کورد.