نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریی له ئاهەنگی رۆژی نیشتیمانی وڵاتی فه‌ڕه‌نسا کرد
نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تاران، بەشداریی له ئاهەنگی رۆژی نیشتیمانی وڵاتی فه‌ڕه‌نسا لە وڵاتی ئێران کرد.
دوای بانگهێشت نامەی "فیلیپ تیه‌بو" Philippe Thiébaud باڵیۆزی وڵاتی فه‌ڕه‌نسا لە تاران، به بۆنه‌ی رۆژی نیشتیمانی وڵاتی فه‌ڕه‌نسا کە ئاراسته‌ی "نازم عومه‌ر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران کرابوو، دوێنێ یەکشەمە رێکەوتی ١٤/٧/٢٠١٩ بەهۆی نەخۆشییەوە لە جیاتی بەرێزیان هەر یەک لە "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و هه‌روه‌ها "سۆران عه‌لی ئەمین" بەرێوه‌بەریی پەیوەندییەکان و راگەیاندن لەم ڕێوڕه‌سمه‌دا ئامادەبوون.
له ئاهەنگی رۆژی نیشتیمانی وڵاتی فه‌ڕه‌نسا که لە رێزیدانسی باڵیۆزخانەی فه‌ڕه‌نسا له شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو، ژمارەیەکی زۆر لە باڵیۆز و نوێنه‌ری وڵاتانی جیهان لە تاران، مامۆستایانی زانکۆکانی تاران، هونه‌رمه‌ندانی ناوداری ئێرانی، ڕۆشنبیران و ئه‌دیبانی به‌ناوبانگی ئه‌م وڵاته و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کی زۆر له که‌سایه‌تییه‌کانی بواره جۆراوجۆره‌کان تیایدا بەشداربوون.
لە لایەن "فیلیپ تیه‌بو" باڵیۆزی وڵاتی فه‌ڕه‌نسا لە تاران و هاوسه‌ره‌که‌ی و هه‌روه‌ها ستافی باڵیۆزخانەی فه‌ڕه‌نسا لە وڵاتی ئێران، پێشوازی گەرم له نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تاران کرا.
١٤ی ژوئییه رۆژی نیشتیمانی وڵاتی فه‌ڕه‌نسا، هه‌موو ساڵێک به بۆنه‌ی ڕێزلێنان له هێرش بۆ سه‌ر باستیل و ده‌سپێکی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه بوو که بووه شۆڕشی گه‌وره‌ی فه‌ڕه‌نسا. قه‌ڵای باستیل، زیندانێکی تۆقینه‌ر له شاری پاریس بوو که له رۆژی ١٤ی ژوئییه ١٧٨٩ی زایینی شۆڕشگێڕه‌کانی پاریسی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت.
ئه‌م ڕۆژه بۆ فه‌ڕ‌ه‌نسییه‌کان ڕۆژێکی گه‌وره‌یه و هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه ئاهه‌نگێکی به‌شکۆ له ناوخۆی ئه‌م وڵاته و هه‌روه‌ها باڵیۆزخانەکانی فه‌ڕه‌نسا له سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریی له ئاهەنگی رۆژی نیشتیمانی وڵاتی فه‌ڕه‌نسا کرد
Read کد خبر: 2228 |
دوایین هەواڵەکان
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و دوو گرووپى په‌رله‌مانتارانى ئه‌ڵمانى كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌رمه‌نستان تاوتوێى په‌يوه‌ندييه‌كان ده‌كه‌ن
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ خاوه‌نشكۆ شاى ئوردن كۆبووه‌وه
- كارنامه‌ى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن ته‌واو بوو
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پێويستييان به يه‌كێتيى ئهورووپايه