نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریی له کردنه‌وه‌ی پێشانگای "هه‌رێمی حه‌یرانی" کرد

 نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تاران، بەشداریی له کردنه‌وه‌ی پێشانگای فۆتۆگرافی "هه‌رێمی حه‌یرانی" له به‌رهه‌مه‌کانی "محەمەد سەیاد" سه‌باره‌ت به کۆرەوی ساڵی 1991 بۆ ئێران کرد. 

 "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و هه‌روه‌ها "عه‌باس عه‌بدوالله" دوێنێ هەینی رێکەوتی 02/08/2019 ئامادەی کردنەوەی پێشانگای "محەمەد سەیاد" فۆتۆگرافەری ناودار و بەئەزموونی ئێرانی بە ناونیشانی "هه‌رێمی حه‌یرانی" (اقلیم حیـرانی) لە گەلەری "نبش"ی شاری تاران بوون.

 "محەمەد سەیاد" گەورە فۆتۆگرافەری بە ئەزموون و ناودار و یەکێک لە 5 فۆتۆگرافەری ئێرانییه کە نزیکەی 50 ساڵە لە بواری هونەریدا کار و چالاکی دەکات.

 "محەمەد سەیاد" لە پێشانگای "هه‌رێمی حه‌یرانی"دا نزیکەی 100 وێنە و تابلۆی نەخشاندووه لە کۆرەوەکەی بەهاری ساڵی 1991 سه‌باره‌ت به کوردەکانی عێراق بۆ وڵاتی ئێران بە هۆی گوشاریی حکومەتی بەعس و سەدامی دیکتاتۆره‌وه. 

 ئه‌م فۆتۆگرافەره هەروەها پێشانگاکەی ڕازاندبوویەوە بە وێنەی سەرکردەکانی کورد و کارەساتی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و کۆچی جەماوەری کوردستان و به لێهاتووییه‌وه به وێنه‌کانی توانیبووی خەڵکانی ئێران، جیهان و هۆگرانی فۆتۆگرافی بە ئێش و ئازارەکانی میللەتی کورد لەو سەردەمەدا ئاشنا بکات.

 نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، به بۆنه‌ی کردنه‌وه‌ی پێشانگای "هه‌رێمی حه‌یرانی" دەستخۆشی، پیـرۆزبایی و ماندوونەبوونی ئاراستەی "محەمەد سەیاد" کرد و هیوای خواست کە لە ئایندەیەکی نزیکدا ئه‌م وێنانه بە شێوەی کتێب بڵاوبێته‌وە، بۆ ئەوەی هەموو کەس لە هەر شوێنێکی کوردستان و جیهان سودی لێوەربگرێت و له درێژه‌دا هیوای سەرکەوتنیان بۆ ئه‌م فۆتۆگرافەره خواست که به کامێڕاکه‌ی ئێش و ئازارەکانی نه‌ته‌وه‌ی کوردی بۆ مێژوو تۆمار کردووه.

 

Read کد خبر: 2233

دوایین هەواڵەکان

بە دوا چوون لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە کان

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی