یارمەتیی مەعنەوەی بە کوردانی سووریا

  • شەممە, 16 ت دووەم 2013

نازم دەباغ *

مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق، ڕایگەیاندووە کە ئەو حکوومەتەی کە لە ژێر چاودێری ئەودایە لە تەواوی ئیماکاناتەکانی خۆی کەڵک وەردەگرێت بۆ داکۆکیکردن لە کوردانی سووریا لە دژی هێرشەکانی القاعیدە. دەبێت سرنج بدرێت کە ئەو وتانەی بەڕێز بارزانی بەو واتایە نییە کە کوردانی عێراق دەیانەوێت ڕاستەوخۆ بچنە ناو جەرگەی شەڕەوە و ئەو یارمەتییە بە تەنیا هێزی نیزامی ناگرێتەوە بەڵکوو یارمەتییەکانی ئینسانی و مەعنەویش لە خۆدەگرێت، بۆ نموونە ئەوان دەتوانن باروودۆخی پەنابەرایەتیی کوردانی سووریا هەمواربکەن. ئەمڕۆکە لە سووریا دەبینین کە ژمارەیەک کەسانی سەلەفی، القاعیدە و ئیسلامخوازەکانی توندڕەو، کوردەکان دەکوژن. هەر بەم هۆیەوە بەڕێز بارزانی دەستووری داوە لێژنەیەک بۆ لیکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندنی ئەم مەسەلەیە پێکبهنرێت و دەرئەنجامەکە ڕوونەکەی ڕابگەیەندرێت.

دوای ڕاگەیاندنی دەرئەنجامەکە، ئەوان لە لایەن مەعنەوەی و ئیجراییەوە لە چوارچێوەی یاسای دەوڵەتی مەرکەزی ئامادەیی خۆیان ڕاگەیاند کە یارمەتی کوردانی سووریا بدەن. هەڵبەت دەتوانرێت لە داهاتوودا و لە ئاستی کۆمەڵگا نێودەوڵەتییەکاندا پشتیوانی لە کوردەکان بکرێت و مەسەلە گرینگەکانی ئەوان باس بکرێت. لەم قۆناغەی ئێستادا مەسەلەی سەلەفییەکان و القاعیدە لە سووریا بۆتە هۆی ئەوەی کە زۆربەی وڵاتانی دیکەش دژکردەوەیان هەبێت و سەبارەت بە کردەوەی ئەوان ناڕەزایەتیی نیشانبدەن. کردەوە توندەکانی القائیدە و سەلەفی لە وڵاتانی جۆراوجۆر و بە تایبەت ئێستاکە لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا، نزیکە ببێتە مەترسییەکی جدی، چونکە هەموو ڕۆژێک بە گشتیی کردەوە تیرۆریستییەکان لە عێراق و سووریادا دەبینین. دەبێت ئەوە لە بەرچاوبگیرێت کە ئەو ڕاگەیاندنی ئامادەییە لەبەر ئەم هۆیەیە کە کوردانی عێراق و سووریا، نەتەوایەتیی و زمانێکی هاوبەشیان هەیە، هەڵبەت بێجگە لەم مەسەلەیە لەم باروودۆخەی ئێستادا تەواوی مرۆڤایەتیی و موسوڵمانان سەبارەت بەم کۆمەڵکوژییە لە هەر شوێنێکی دنیادا بێت دژکردەوەیان دەبێت.

کۆمەڵگای مرۆڤایەتیی دەبێت لە بەرانبەر کردەوەکانی سەلەفییەکان و القاعیدەدا ناڕەزایەتیی دەرببڕن و ئیزن نەدەن ئەوان خەڵکی بێتاوانی کورد یا نەتەوەکانی دیکە کۆمەڵکوژ بکەن. کاتێک کوردێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کۆمەڵکوژ دەبێت نابێت چاوەڕوانی ئەوە بین بۆ نموونە کوردانی هەرێمی کوردستان بێدەنگ بن، هەر وەکوو ئێستاکەش بڕیاردراوە کە بە چالاکیەکانی دیپڵۆماتیک و مەدەنی پشتیوانی لە کوردانی سووریا بکردرێت.

ئەمڕۆکە دەوڵەتی ئیسلامی عێراقیش لە ژێر سێبەری القاعیدە دایە، بەگشتیی ناتوانرێت سەبارەت بە کردەوەکانی ئەوان بێدەنگی ڕچاوبکرێت. لە پەیوەندی لەگەڵ دەوڵەتی سووریاشدا دەبێت سرنج بدرێت کە دەرفەتەکانی ئێستای کوردەکان لە بەرژەوەندی دەوڵەتیی سووریادایە چونکە ناوچەی کوردەکان بە شێوەیەک سەقامگیرەو و هەلوومەرجێکی هەیە کە نیزامی سووریا لەوێی چالاکی ئەوتۆی نییە بەڵکوو کوردەکان خۆیان لە ناوچەکەی خۆیان چاودێری و پشتیوانی دەکەن. بە لەبەرچاوگرتنی ئەمانە و لەم باروودۆخەدا دەبێت ببینین هەڵسووکەوتی دەوڵەتیی سووریا سەبارەت بە مەسەلەی کوردەکان بە چ شێوەیەکە؟ ئایا ئەوان بۆ گەیشتن بە مافەکانی مرۆڤ، مافەکانی هاونیشتمانی و هەروەها مافەکانی بوون بۆ دانیشتووی کوردەکان لەم وڵاتە هەوڵدەدەن یان نا؟

چونکە ئێستاکە هیچ کەسێک بە ئەندازەی دەوڵەتی سووریا ناتوانێت بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی کوردەکان کە هاونیشتمانیانن لە بەرانبەر کردەوە وەحشییەکانی سەلەفییەکان و القاعیدە بچنە گۆڕەپانەوە و کردەوەی ئەوتۆ نیشان بدەن.

    

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران

 

 

ڕۆژنامەی قانوون ـ دووشەمە 21ی مورداد 1392 (12ی ئۆگوستی 2013) ـ ژمارە: 216، لاپەڕەکانی 1 و 6  

Read کد خبر: 256

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی