وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەفین دزەیی ئەمڕۆ لە ئستەنبول سەردانی نووسەری ناسراوی تورکیا کە بە رەگەز کوردە، یەشار كەمال، كرد لەنەخۆشخانە ولەلایەن خاتوو عایشە بابانی خێزانی نووسەرەوە پێشوازی لێكرا.
لەم سەردانەدا وتەبێژی حكومەت رێز وسڵاوی سەرۆك وەزیران وحكومەتی هەرێمی کوردستانی گەیاندە نووسەری گەورە وخانەوادەكەی وهیوای چاكبوونەوەی بەپەلەی بۆ خواست.
شایانی باسە نووسەری گەورە یەشار كەمال کە لە ساڵی 1923 لە دایکبووە، یەكێكە لە نووسەرە هەرە ناسراوەکانی تورکیا کە لەرێگەی رۆمان وچیرۆكەكانیەوە هەوڵی داوە مەزڵوومیەتی گەلی کورد لە کوردستانی تورکیا نیشانی جیهان بدات. نووسینەكانی بۆ چەندین زمانانی جیهان وەرگێردراوە ولەهەشتاكانی سەدەی بیستەمیش بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبل پاڵێوراوبووە.
"نازم دەباغ" نوێنەرى هەرێمى کوردستان لە تاران، لەگەڵ باڵیۆزانى وڵاتى سوید لە وڵاتانی تورکیا، عێراق، پاکستان و ئەفغانستان لە ئێوارە خوانێکى باڵیۆزى وڵاتى سوید لە تاران بەشداریی کرد.
بەبۆنەى سەردانى باڵیۆزانى وڵاتى سوید لە وڵاتانی تورکیا، عێراق، پاکستان و ئەفغانستان بۆ شاری تاران، باڵیۆزى سوید لە وڵاتی ئێران "پیتەر تییلەر" ڕۆژی چوارشەممە 17-9-2014 ئێوارە خوانێکى سازکرد و بانگهێشتى چەندین باڵیۆزى وڵاتانى جۆراوجۆری کرد لە تارانی پێتەختی ئێران و هەروەها بانگهێشتى نوێنەرایەتی حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە تارانی کرد بۆ ئەم ئێوارەخوانە.
"نازم عومەر دەباغ" لە لایەن باڵیۆزى سوید لە تاران پێشوازیی گەرمی لێ‌کرا و لە ڕێوڕەسمەکەدا نوێنەرى حکوومەتى هەرێمى کوردستانی بە باڵیۆزى سوید لە عێراق "یورگن لیندستروم" ناساد و نزیکەى کاتژمێرێک گفتووگۆ لەسەر رەوشی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا و نوێنەرى هەرێمى کوردستانیش لەلای خۆیەوە ڕا‌وبۆچوونى حکوومەتى هەرێمی لەسەر بارودۆخەکە خستەڕوو. هەروەها باڵیۆزى سوید لە تاران خۆشحاڵی خۆى نیشاندا بۆ پتەوکردنى پەیوەندییەکان و ئاڵووگۆرى سەردانەکان لەگەڵ نوێنەرایەتیی حکوومەتى هەرێمی کوردستان لە شاری تاران.
بەڕێز رەجەب تەیپ ئۆردوگان سەرۆکی هەڵبژێردراوی کۆماری تورکیا
"نازم دەباغ" نوێنەرى هەرێمى کوردستان لە تاران، لەگەڵ "ئۆمیت یاردیم" باڵیۆزى وڵاتی تورکیا لە ئێران کۆبۆوە.
"نازم عومەر دەباغ" نوێنەرى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە وڵاتی ئێران، کاتژمێر 10 پیش نیوەڕۆی ئەمرۆ پێنجشەمە (24/7/2014) لەسەر بانگهێشتی باڵیۆزى تورکیا لە ئێران، سەردانی باڵیۆزخانەی وڵاتی تورکیا لە تارانی پێتەختی ئێرانی کورد و لە لایەن "ئۆمیت یاردیم" باڵیۆزى وڵاتی تورکیا لە تاران بە گەرمی پێشوازیی لێ‌کرا.
لە دانیشتنەکەدا هەر دوو لایەن بە دوورودرێژی باسیان لە بارودۆخى ئێستاى عێراق، ناوچەکە بە گشتیی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی کرد و پەیوەندیی ئابووری نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا خرایەوە بەر باس و ئاخاوتن.
هەر لەم دانیشتنەدا تیشک خرایە سەر پێشکەوتنە بەرچاوە ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزى وڵاتی تورکیا لە تاران، هیوای خواست کە ئەم جۆرە پەیوەندیی و سەردانانە لە نێوان دوو لایەندا بەردوام بێت و درێژەی پێبدرێت.
نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستان له ئێران لە وتووێژ لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵوی تورکیا وتی: به‌رپرسانی ئێرانی ڕه‌زامه‌ندی خۆیان ده‌ربڕیوه له‌باره‌ی هه‌ڵوێسته‌کانی هه‌رێمی کوردستان و جووڵانه‌وه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه جێ ناکۆکییه‌کان و ڕێگرتن له زیادبوونی ده‌سه‌ڵات و نفووزی گرووپه چه‌کداره توندڕه‌وه‌کان.
له کۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێرانی، چه‌ندین پرسی ناوخۆیی عێراق گفتوگۆی له‌سه‌ر کرا و دوو لایه‌ن له هه‌ڵوێستێکی هاوبه‌شدا جه‌ختیان کرد له‌سه‌ر "شه‌ڕ دژی تیرۆر".
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له ئێران، له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی ئانادۆڵوی تورکیا ڕایگه‌یاند: "شاندی نێردراوی هه‌رێمی کوردستان, به سه‌رۆکایه‌تی "نێچیرڤان بارزانی" سه‌رۆک وه‌زیرانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێرانی و به تایبه‌ت "عه‌لی شه‌مخانی" ده‌بیری کۆمیسیۆنی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران له‌مه‌ڕ پرسه‌کانی عێراق، و به تایبه‌ت بارودۆخی عێراق و کرده‌وه‌کان بۆ چۆنیه‌تی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ تیرۆر، گفتوگۆیان کرد".
نازم ده‌باغ له‌وباره‌وه وتی: به‌رپرسانی ئێرانی ڕه‌زامه‌ندی خۆیان ده‌ربڕیوه له‌باره‌ی هه‌ڵوێسته‌کانی هه‌رێمی کوردستان و جووڵانه‌وه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه جێ ناکۆکییه‌کان و ڕێگرتن له زیادبوونی ده‌سه‌ڵات و نفووزی گرووپه چه‌کداره توندڕه‌وه‌کان.
ناوبراو له‌باره‌ی هاوکارییه‌کانی ئێران و هه‌رێمی کوردستان وتی: نێچیرڤان بارزانی له سه‌فه‌ری خۆیدا بۆ ئێران داوای یارمه‌تی چه‌کدارانه‌ی له ئێران نه‌کردووه و ڕایگه‌یاندووه که ده‌وڵه‌تی هه‌رێمی کوردستان له وه‌ها دۆخێک‌دا توانای دابین کردنی پێداویستییه چه‌کدارانه‌کانی خۆی و به‌ره‌ڤانی له سنووره‌کانی خۆی هه‌یه.
ده‌باغ له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری هاوکاری سه‌ربازی ئێران و هه‌رێمی کوردستان و هه‌روه‌ها دانی چه‌ک له لایه‌ن ئێرانه‌وه به هێزه‌کانی پێشمه‌رگه وتی: به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌رده‌وام ئاماده‌یی خۆیان بۆ هاوکاری کردنی خۆڕاگری هه‌رێمی کوردستان له دژی هێزه توندڕه‌وه چه‌کداره‌کان نیشان داوه و دیسانه‌وه ئاماده‌یی خۆیان بۆ هاوکاری و یارمه‌تی گه‌یاندن به هه‌رێم ڕاگه‌یاندووه.
ناوبراو جه‌ختی کرد: ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق داوا له ئێران بکه‌ن هاوکاری چه‌کدارانه‌ی هه‌رێم بکات، ئێران ئاماده‌یه که چه‌ک و ئامێری سه‌ربازی بخاته خزمه‌تی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمه‌وه، به‌ڵام "نێچیرڤان بارزانی" ئه‌و داواکارییه‌ی له ئێران نه‌بووه.
وتاری نازم دەباغ نوێنەری هەرێمی کوردستانی عێراق لە تاران لە ناوەندی نێودەوڵەتیی خوێندنەوەکانی ئاشتی
عێراق لە مانگی ڕابردوودا ڕووبەڕووی وەرچەرخان و گۆڕانکارییەکانی جۆراوجۆر بۆتەوە. وتاری خوارەوە لە لایەن نازم دەباغ نوێنەری هەرێمی کوردستانی عێراق لە تاران سەبارەت بە ڕوانگەکانی ئێستا و هەڵوێستی هەرێمی کوردستان بە ڕووداوە ناوخۆیی و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانی عێراق نووسراوە:
وشە کلیلییەکان: ڕوانینی هەرێمی کوردستانی عێراق بە ڕووداوە ناوخۆییەکان عێراق، ڕوانگەی هەرێمی کوردستانی عێراق بە ڕووداوە ناوخۆییەکان عێراق، پەیوەندیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دەوڵەتی عێراق، پەیوەندیی نێودەوڵەتییەکانی عێراق، ڕوانینی هەرێمی کوردستانی عێراق بە پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانی عێراق.
نازم دەباغ نوێنەری فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە تاران، هەواڵی کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی بە درۆ دەخاتەوە.
نازم دەباغ نوێنەری فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە تاران،لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی فارس، هەواڵی کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری عێراق و سکرتێری گشتیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە درۆ دەخاتەوە.
گوتیشی: بڵاوبوونەوەی ئەم دەنگۆیە کاری دوژمنانی ئاسایش، ئەمنییەت و یەکێتی خەڵکانی عێراقە و هیچ بنەمایەکی ڕاستی نییە.
نازم دەباغ لە کۆتایی ئەم چاوپێکەتنەدا گوتی: باروودۆخی تەندروستی تاڵەبانی بەرەو باشتر بوون دەڕوات و هیوادارم کە سەرۆک کۆماری عێراق هەر چی زووتر بە تەندروستییەکی باش و بە سەلامەتییەکی تەواوەوە لە وڵاتی ئەڵمانیاوە بگەڕێتەوە.
ئەمڕۆ هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاویانکردەوە جەلال تاڵەبانی کە بۆ شوێنکەوتنی ڕەوتی چارەسەرکردنەکەی لە ئەڵمانیایە، کۆچی دوایی کردووە.
دوای ئەوەی هەر یەك لە وڵاتانی چین و كوێت و كەنەدا بڕیاریاندا نوێنەرایەتی خۆیان لە هەرێمی كوردستان بكەنەوە، حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕالیش رەزامەندیان لەسەردا. ئەمڕۆ لە لێدوانێكی بۆ ماڵپەری فەرمی حكومەتی هەرێم فەلاح مستەفا رایگەیاند كە وڵاتی هەنگاریاش رەزامەندی وەرگرت بۆ كردنەوەی نوێنەرایەتی وڵاتەكەی لە هەرێمی كوردستان.
بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەت گووتی دوای سەردانەكەی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ هەنگاریاو ویستی هەردوولا بۆ بونیاتنانی پەیوەندی دوولایەنەو هاوكاری و هەماهەنگی نێوان فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەو باڵیۆزخانەی هەنگاریا لە عیراق، بەخۆشحاڵیەوە رایدەگەیەنین كە بەكاركردن لە نزیكەوە لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی عیراق، ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ رەزامەندی نیشاندا لەسەر كردنەوەی نوێنەرایەتی وڵاتی هەنگاریا لەسەر ئاستی كونسوڵگەری گشتی لە هەرێمی كوردستان.
فەلاح مستەفا رایگەیاند دوای رەزامەندی بۆ كردنەوەی كونسوڵگەری گشتی وڵاتی هەنگاریا، ئێستا 31 وڵات نوێنەرایەتیان لە هەرێمی كوردستان بە ئاستی جیاجیا هەیە و هەوڵەكانیش بەردەوامن بۆ فراوانكردنی ئاستی پەیوەندیەكان لەگەڵ كۆمەڵگای نێودەوڵەتی.
دوایین هەواڵەکان
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ خاتوو «مایرا کوپێرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە تاران دیداریی کرد
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز