نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمی پێشوازیی نووری مالکی سەروک وەزیرانی عیراق لە فڕۆکەخانەی مێهرئابادی تاران

تاران ـ "نازم دەباغ" نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئێران و دکتۆر "جگەرخوێن" جێگری نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە تاران، لە ڕێوڕەسمی پێشوازی نووری مالکی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە فڕۆکەخانەی مێهرئابادی تاران بەشدارییان کرد.

نووری مالکی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە هاوڕێیەتیی لەگەڵ وەفدێكی باڵا سەردانی ئێرانی کرد و لە پاڤیۆنی سەرۆک کۆماری فڕۆکەخانەی مێهرئابادی تاران، لە لایەن "حەمید چیت چیان" وەزیری وزەی کۆماری ئیسلامی ئێران، دکتۆر "حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان" بریکاری عەڕەبی و ئەفریقای وەزراەتی کاروباری دەرەوە، "محەمەد مەجید الشێخ" باڵیۆزی وڵاتی عێراق لە تاران، "نازم دەباغ" نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئێران، دکتۆر "جگەرخوێن" جێگری نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە تاران، ستافی باڵیۆزخانەی عێراق لە وڵاتی ئێران و هەروەها چەندین کەسایەتیی سیاسی دیکە بە ڕەسمی پێشوازیی لێکرا.

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەردانی دوو ڕۆژەی خۆیدا بۆ وڵاتی ئێران، لەگەڵ ئایەتوڵڵا "سەید عەلی خامەنەیی" رێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران، دکتۆر "حەسەن ڕووحانی" سەرۆک کۆماری ئێران، "ئیسحاق جەهانگیری" جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار، ئایەتوڵڵا "عەلی ئەکبەر هاشمی ڕەفسەنجانی" سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییەکانی ئێران و هەروەها دکتۆر "محەمەد جەواد زەریف" وەزراەتی کاروباری دەرەوەی ئێران دیداری کرد.

 

 

 

 

 

 

Read کد خبر: 266

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی