به‌ هه‌وڵی نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تاران كێشه‌ی خوێندكارانی هه‌رێم له‌ ئێران چاره‌سه‌ر ده‌كرێت

  • دوو شەممە, 17 شوبات 2014

به‌ هه‌وڵو كۆششی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تارانكێشه‌ی خوێندكارانی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئێران چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.

 مامۆستا نازم عومه‌ر ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تاران رایگه‌یاند: به‌ هه‌وڵ و كۆششی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تاران و به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران، توانرا كێشه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت كه‌ له‌ زانكۆكانی ئێران ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرابوونه‌وه‌.

بۆیه‌ ئه‌و‌ خوێندكارانه‌ی كه‌ نیازیان هه‌یه‌ بۆ به‌رده‌وامبوون له‌ خوێندن، په‌یوه‌ندی به‌ فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ و ئێران له‌ هه‌ولێر و سلێمانی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ناوه‌كانیان بنێرن تا وه‌كو به‌ر له‌ هاتنیان كارئاسانییان بۆ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر خوێندنه‌كانی خۆیان له‌ زانكۆكانی ئێران.

PUKmedia

 دوو شەممە, 17 شوبات 2014

 

 

 

 

Read کد خبر: 372

بە دوا چوون لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە کان

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی