هەرێم - ئێران
نوێنەری حکومەتی ھەرێم، لەتاران، ڕایدەگەیەنێت، پێشبینی دەکات، لە ماوەیەکی نزیکدا مەرزە لاوەکییەکانی سنوری ئێران بکرێنەوە، بەڵام ئەوە بەستراونەوتەوە بە سیاسەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و عێراق-ەوە.
نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە تاران، بەخەندان-ی راگەیاند، ئێران بەردەوام لەھەوڵدایە، بۆئەوەی ئەو مەرزانە بکرێنەوە،"پەیوەندییەکان ھەر وەک خۆیەتی چاوەڕێی دانیشتنی نێوان ھەرێم و بەغدا دەکرێت، کۆماری ئیسلامی ئێران، بەردەوامە لەسەر سیاسەتەکانی ھەمیشە جەخت دەکاتەوە لەسەرئەوەی کە ھەرێمی کوردستان و عێراق لەچوارچێوەی دەستووردا کار بکەن".
دەباغ وتیشی"داخستنی ئەو مەرزانە بەستراوەتەوە بەکەم دروستبوونی متمانەو بەو رێککەوتنانەی کە لەنێوان ھەرێم و بەغدادا دەکرێت، داخستنی ئەو مەرزانەش زیانی زۆری گەیاندووە بە دانیشتوانی ئەو ناوچانە، چونکە ئەو مەرزانە بژێوی ژیانی کۆمەڵێک لە ھاوڵاتیانی لەسەرە".
رۆژی سێ-ی ئەم مانگە، زانا ڕەحمان، قائیمقامی قەزای پێنجوێن بەخەندانی ڕاگەیاند"دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، حکومەتی عێراق بڕیاری دا بە داخستنی سەرجەم دەروازە سنوورییەکان، بەڕەزامەندی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و قایمقامییەتی مەریوان، سێ مەرزی لاوەکی داخران کە سێ ھەزار کەس کاریان تێداکردووە."
وتیشی"لەو مەرزانەوە زیاتر کەلوپەلی کارەبایی و شووشەوات و جوانکاری ئاڵوگۆڕدەکران، مەرزەکانیش بریتین لە ھەڵاڵاوا، توتمان، کونە مێروو".
https://www.xendan.org/detailnews.aspx?jimare=43190&babet=1&relat=1024
وەفدی هەرێم بەڵێنیان دا پارێزگاری لە ئەمنییەتی ئێران بكەن
سازدانی: ئارا ئیبراهیم
نازم دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران، ئاماژەی بەوە دا بەرپرسانی ئێران بە وەفدی كوردی‌یان وتووە پابەندبوون بە دەستووری هەمیشەیی عێراقەوە بە لای ئەوانەوە گرنگە و دەڵێت: ״بە مەرجی پابەندبوونی كورد بە دەستوور ئێران ناوبژیوانیی هەولێر و بەغدا دەكات.״
ڕۆژی 19ی ئەم مانگە وەفدی حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتیی نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی سەردانی ئێرانیان كرد و لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی و گەورە بەرپرسانی ئێران كۆ بوونەوە.
نازم دەباغ لە چاوپێكەوتنێكی ״ئاژانس״دا ڕایدەگەیەنێت، ئێران نیگەران بووە لەوەی هەندێ هێزی چەكدار لە هەرێمەوە دەچنە ناو خاكی ئێران و چالاكی ئەنجام دەدەن، دەشڵێت: ״وەفدی هەرێم بەڵێنیان دا پارێزگاری لە ئەمنییەتی ئێران بكەن.״
ئاژانس: سەرەتا لەو پرسیارەوە دەست پێ دەكەین، چوونی وەفدی هەرێم بۆ ئێران لەسەر داوای ئێران بوو یان هەرێم؟
نازم دەباغ: بە دڵنیاییەوە لە قۆناغی یەكەمدا لەسەر داوای وەفدی هەرێمی كوردستان بووە، هەرێم لە هەوڵدا بووە بۆ باشتركردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئێران‌دا، سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە هەوڵدا بووە بۆ ئەوەی پەیوەندییەكان چاك بكاتەوە، كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش بە دڵنیاییەوە پێشوازیی شایستەی لێ كردن.
ئاژانس: لە كۆبوونەوەكاندا باسی چی كرا بە دیاریكراوی، ئێران داوای چی لە هەرێم كرد؟
نازم دەباغ: تۆ نا‌توانیت جوزئیاتێك باس بكەیت كە سبەی ئەنواع دوژمن و دۆستی بۆ پەیدا دەبێت، ئەوەی باس كراوە كۆماری ئیسلامیی ئێران و حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەیی خۆیان نیشان داوە بۆ پشتیوانیكردنی پڕۆسەی سیاسی و گفتوگۆكردن لەگەڵ بەغدا، بەڵام لە چوارچێوەی دەستووری هەمیشەیی عێراق بۆ پاراستنی یەكپارچەیی خاكی عێراق، بۆ ئەو مەبەستە ئێران پەیمانی دا كە پشتیوان دەبێت.
ئاژانس: بەڵام ئایا بەڵێن درا بە كورد سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا و ناردنی بودجە و مووچەی هەرێم؟
نازم دەباغ: ئێران لە مافە دەستوورییەكانی كورد پشتیوان دەبێت و پەیمان و بەڵێنی ئەوەی داوە بەو مەرجەی هەرێمی كوردستان پابەند دەبێت بە دەستوور و یەكپارچەیی خاكی عێراقەوە، واتا ئەگەر هەردوولا پابەند بن بە دەستوورەوە ئێران ئامادەیە ناوبژیوان و پشتیوانیی گفتوگۆكان بكات. كە دەڵێن كورد پابەند بێت بە دەستوورەوە، هەمووی پاكێجێكە، بودجە و مووچە بەشێكە لە پاكێجە گشتییەكە لە هەموو ڕوویەكەوە، هەتا ماددەی 140یش دەگرێتەوە، ئێران پشتیوانیی چارەسەركردنی داوا ڕەواكانی گەلی كورد و ئیلتزاماتی كورد بە بەغدا و بەغدا بەرانبەر كورد ده‌کات.
ئاژانس: سەبارەت بە هەڵبژاردنەكانی عێراق و پشتگیریی مالیكی، ئێران هیچی بە وەفدی هەرێم وتووە؟
نازم دەباغ: ئێران وەكو پرسێكی ناوخۆیی عێراق باسی كرد، بەڵام لە هەمان كاتیش‌دا پشتیوانی لەوە دەكات كە پڕۆسەی هەڵبژاردنەكان سەركەوتوو بێت، ئەوكاتە لایەنەكان هاوپەیمانی بكەن، بە بڕوای ئێران هیچ لایەنێك زۆرینە ناهێنێت كە بتوانێت خۆی حكومەت درووست بكات، دەكرێت پێش هەڵبژاردن یان دوای هەڵبژاردنەكان هاوپەیمانی بكەن.
ئاژانس: واتا بە دیاریكراوی باسی ئەوەیان نەكرد پشتگیریی مالیكی یان هاوپەیمانیی لەگەڵ بكەن؟
نازم دەباغ: هیچیان پیشان نەداوە بەوەی پشتگیری لە مالیكی دەكەن یان عەبادی یان لە پارتی یان یەكێتیی دەكەن.
ئاژانس: بەرپرسی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران وتبووی بە وەفدی هەرێمیان وتووە قبووڵیان نییە لە ناوچەكانی كوردستانەوە هێرش بكرێتە سەر پاسدارانیان و بكوژرێن، لەو ڕووەوە ئێران چی بە وەفدەكە وتووە، سەبارەت بە حزبە ئۆپۆزسیۆنەكانی ئێران لە كوردستان هیچ داوایەكی هەبووە؟
نازم دەباغ: ئەمەش پاكێجێكە ئێران كورد بە دۆستێكی ستراتیژیی خۆی دەزانێت، دەبێت حكومەتی هەرێمی كوردستانیش ئێران بە دۆستی ستراتیژیی خۆی بزانێت، واتا پێویستیی بە هاوكاریی دوولایەنە هەیە لە بواری سیاسی و ئاسایش و ئەمنییەت و ئابووری، یەكێك لە قسەكان ئەوە بووە كە ئێمە لەگەڵ ئێوە دۆستی ستراتیژین، نابێت خاكی كوردستان ببێتە شوێنێك بۆ پەلاماردانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەم كارە ناكرێت قبووڵ بكرێت تۆ دۆستی من بیت بۆ ئەو شتانەی خۆت دەتەوێت، بەڵام چاودێریی ئەو كارانە نەكەیت كە بە زەرەری منە.
ئاژانس: وەفدی هەرێم بەڵێنیان دا ڕێگری لەوە بكەن؟
نازم دەباغ: حكومەتی هەرێمی كوردستان وەعدی داوە كە ئەمنییەت و ئاسایشی كۆماری ئیسلامیی ئێران و عێراق و هەرێمی كوردستان وەكو یەكە و پارێزگاری لێ دەكەن، هەردوولا دڵنیاییان بە یەكتر دا كە ناكرێت لە هەرێمی كوردستانەوە ببێتە هۆی نائارامی لە نێوان هەردوولا، ئەگەر بمانەوێت پەرە بە بواری ئابووری بدەین، یەكێك لە فاكتەرەكانی هاوكاریی چالاكیی ئابووری، بوونی پاراستنی ئەمنییەتە لە هەردوولاوە، نە لە ئێرانەوە مەترسی هەبێت بۆ سەر هەرێم نە لە هەرێمەوە مەترسی هەبێت بۆ سەر ئێران.
ئاژانس: بۆ هێوركردنەوەی خەڵكی ڕۆژهەڵات لە خۆپیشاندانەكان، ئێران داواكاریی لە وەفدی هەرێم هەبووە؟
نازم دەباغ: ئەسڵەن باسێكی ئەوتۆ نەكرا، ئەوەندە كاریگەریی هەبووبێت لەسەریان تا ئەو داوایە لە كورد بكەن، تەنها باس لەوە كرا چەند مەفرەزەیەك لە كوردستانەوە هاتوون بۆ كاری تەقەكردن و تەقینەوە، بۆیە داوایان لە كورد كرد ئەمنییەت بپارێزن.
لەدوای ئەنجامدانی گشتپرسی باشووری کوردستان و هێرشی سوپای عێراق بۆ کەرکووک و ناوچە کێشە لەسەرەکان، پەیوەندییەکانی هەولێر وتاران بەرەو ئاڵۆزی رۆیشت، بەڵام نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران پێیوایە ، پەیوەندییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان دەگەنەوە ئاستێکی باشتر لە جاران.
شەوی 20-1-2018 نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی شاندێک گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و لە رۆژی 21-1-2018 لەگەڵ سەرۆککۆمار ، سەرۆکی پەرلەمان و سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران کۆبووەوە.
نازم عومەر دەباغ ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند ، تاران کاردەکات بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و بەقەدەر ئەو رۆڵەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیەتی بەهەمان قەبارە رۆڵی دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کورد لەگەڵ بەغدا لەچوارچێوەی دەستووری هەمیشەیی عێراق.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان کە یاوەریی شاندی هەرێمی کوردستانی دەکرد لە کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئێران رایگەیاند: "پێموایە دوای تێکچوونی پەیوەندییەکانی هەولێر و تاران ، زۆر کەس هەبوون بە شێوەیەک رەشبین بوون لەسەر ئێران کە قەد جارێکی دیکە بیر لەوە نەکرێتەوە پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێران دروستببێتەوە ، بەڵام سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جەنابی کاک نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆکوەزیران و کاک قوباد تاڵەبانی ، جێگرەکەی و بەو هەوڵانەی کەدایان توانیان بیگەیەننە ئەو ئاستەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر ئاستێکی باڵا پیشوازیی لە سەرۆکی حکومەت و شاندەکەی بکات".
نازم دەباغ پێیوایە "سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ تاران ئەنجامدانی قۆناخێکی گرینگ بوو بۆ کردنەوەی دەرگایەک کە پێشتر داخرابوو. بۆ لەمەودواش پاراستنی دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی هەرێمی کوردستان لەپێشەوە و دواتریش کۆماری ئیسلامی ئێران. ئەوەی من گوێبیست بووم و ئاگام لێیەتی پێموایە دەگاتەوە ئاستێکی باشتر".
سەبارەت بە پرسی سنوور لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران لەکۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران ، نازم دەباغ گوتی: "رێگای هاتووچۆی سەرمایە و سەرمایەگوزاری سنوورە ، بۆیە دەبێت ئەمنیەت و ئاسایشی سنوورەکان پارێزراو بێت. داواکراوە هەم هەرێمی کوردستان و هەم کۆماری ئیسلامی ئێرانیش پابەندی یاسا و رێساکانی نێودەوڵەتی بن لە پاراستنی بەرژەوەندییەکان و سنوورە هاوبەشەکان".
رووداو - هەولێر
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، لەمیانەی کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە "راوێژی بەکەڵک" ئەنجامدراوە و هیوادارن پەیوەندییەکانی نێوان تاران و هەولێر قووڵتر ببنەوە.
لە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانی هەفتانەیدا، بەهرام قاسمی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بە سەردانی دوو رۆژەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری بۆ تاران گوتی: "سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ تاران راوێژی بەکەڵکی لەگەڵ سەرۆککۆمار و سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ئەنجامداوە".
بەهرام قاسمی دەشڵێت "هیواخوازین بە لەبەرچاوگرتنی سنوور و دەروازە هاوبەشە سنوورییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، لە داهاتوودا قووڵبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و هەولێر ببینن".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومەت رۆژی شەممە 20-1-2018 گەیشتە تاران. شاندەکە پێکهاتبوون لە قوباد تاڵه‌بانی جێگری، سه‌رۆكوه‌زیران و فوئاد حوسێن، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و سه‌فین دزه‌یی، گوته‌بێژی حكومه‌ت.
رۆژی یه‌كشه‌ممه 21-1-2018 شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ حه‌سه‌ن رووحانی، سهرکكۆمار، عه‌لی شه‌مخانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران و عەلی لاریجانی، سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە کۆبوونەوە.
حكومەتی هەرێم زۆربەی ئەو خاڵانەی جێبەجێ كردوە كە بەغدا داوای دەكات
نازم عومه‌ر ده‌باغ، نوێنەری حكومەتی هەرێم لەتاران ئاماژه به‌وه ده‌كات حكومەتی هەرێم زۆربەی ئەو خاڵانەی جێبەجێ كردوە كە بەغدا داوای دەكات، ئه‌و ده‌ڵێت “رێككەوتنێکی سەرەتایی لەنێوان هەولێرو بەغدا كراوە بەهاوكاری ئێران”.
ئاوێنه، سلێمانی: نازم عومه‌ر ده‌باغ، له‌چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌ت به‌ئاوێنه‌دا رایگه‌یاند كه ئەگەر پەیوەندیأو هەوڵأو تێكۆشانأو نێوەندگیری ئێران نەبوایە كۆبونه‌وه‌ی نێوان عهبادیو وه‌فدی كوردی روینه‌ده‌دا، ئه‌و وتی “ئێران ماوەیەكی زۆرە سەرقاڵی نێوەندگیرییە لەنێوان بەغداو هەولێردا، ئەنجامەكەشی ئەوە بو سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و جێگرەكەی و وەفدی یاوەری سەردانی بەغدایان كرد‌و لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبونەوەو پاشان هاتنە تاران بۆئەوەی گفتوگۆ‌و ئاڵوگۆڕی بیروڕا بكەن لەسەر ئەنجامی هەوڵەكانی ئێران”.
وتیشی “هاتنی لیژنە تایبەتەكانی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان بەدڵنیاییەوە بۆ تەواوكردنی ئەو جۆرە رێككەوتنە سەرەتاییەیە كە لەنێوان هەولێرو بەغدا كراوە بەهاوكاری ئێران“.
له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی شاندی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له گه‌ڵ سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی ئێران ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به نێوه‌ندگیری و هاندانی هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان ڕاگه‌یاند.
ماڵپه‌ری فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه له دووه‌م وێستگه‌ی دیداره‌كانی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ تاران، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21/1/2018 شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن عه‌لی شه‌مخانی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه پێشوازییان لێكرا.
له دیدارێكدا باس له په‌یوه‌ندییه دێرینه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران كرا و جه‌خت له هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ردوولا له ڕابردوو و ئێستا و داهاتوودا كرایه‌وه و له‌مباره‌یه‌وه عه‌لی شه‌مخانی په‌یوه‌ندییه دێرینه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێرانی به‌رز نرخاند و هیوای زیاتر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولای له هه‌موو بواره‌كاندا خواست.
ده‌رباره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش، هیوای خواست هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به هه‌ڵواسراوی ماونه‌ته‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق و به ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن و ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌یشی بۆ هاندانی هه‌ردوولا له گفتوگۆكاندا نیشان دا. هه‌روه‌ها هیوای خواست سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا جێگیر ببێت به شێوه‌یه‌ك بژێوی هاووڵاتیانی ناوچه‌كه به‌گشتی و به‌تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه دێرینه‌كانی نێوان خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێرانی دووپات كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد هه‌رێمی كوردستان خوازیاری ئه‌وه‌یه هه‌میشه په‌یوه‌ندیی باش و دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ به‌گشتی و به‌تایبه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌بێت هه‌روه‌ك هه‌میشه ئه‌و په‌یوه‌ندیانه له ئاستێكی باش‌دا بوونه و له كاته سه‌خته‌كاندا هاوكار و پاڵپشتی هه‌رێمی كوردستان بوونه و ئاماده‌ییی حكوومه‌تی هه‌رێمی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا نیشان دا.
هه‌روه‌ها به پێویستی زانی ئێران له‌و گفتوگۆیانه‌ی ئێستا له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌ڕێوه ده‌چن، هاوكار بێت و ڕۆڵی خۆی بۆ له‌یه‌كتر نزیككردنه‌وه و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان و دابینكردنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بگێڕێت، چونكه گه‌ر مادده و به‌نده‌كانی ده‌ستووری عێراق وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێن ئه‌وا زۆربه‌ی ئه‌و كێشانه به ئاسانی چاره‌سه‌ر ده‌بن و بارودۆخی هاووڵاتیانی عێراق به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه به‌ره‌و باشتر ده‌چێت.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر سه‌قامگیریی ناوچه‌كه و پاراستنی ئاسایشی دراوسێكان كرایه‌وه و له‌مباره‌یه‌وه به‌رێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان هه‌رده‌م فاكته‌ری سه‌قامگیری بووه له ناوچه‌كه‌دا و هه‌ر واش ده‌مێنێته‌وه و زۆر گرنگی به جێگیربوونی ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ ده‌دات.
دوایین هەواڵەکان
- په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مه‌نسوور یاقووتی وه‌ک له‌ده‌ست چونی یاقووتێکی گرانبه‌هایه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی هۆڵه‌ندا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد
- سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە سوپاسالاری بەریتانیا کرد