نوێنەری حکومەتی ھەرێم، لەتاران، ڕایدەگەیەنێت، پێشبینی دەکات، لە ماوەیەکی نزیکدا مەرزە لاوەکییەکانی سنوری ئێران بکرێنەوە، بەڵام ئەوە بەستراونەوتەوە بە سیاسەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و عێراق-ەوە.
نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە تاران، بەخەندان-ی راگەیاند، ئێران بەردەوام لەھەوڵدایە، بۆئەوەی ئەو مەرزانە بکرێنەوە،"پەیوەندییەکان ھەر وەک خۆیەتی چاوەڕێی دانیشتنی نێوان ھەرێم و بەغدا دەکرێت، کۆماری ئیسلامی ئێران، بەردەوامە لەسەر سیاسەتەکانی ھەمیشە جەخت دەکاتەوە لەسەرئەوەی کە ھەرێمی کوردستان و عێراق لەچوارچێوەی دەستووردا کار بکەن".
دەباغ وتیشی"داخستنی ئەو مەرزانە بەستراوەتەوە بەکەم دروستبوونی متمانەو بەو رێککەوتنانەی کە لەنێوان ھەرێم و بەغدادا دەکرێت، داخستنی ئەو مەرزانەش زیانی زۆری گەیاندووە بە دانیشتوانی ئەو ناوچانە، چونکە ئەو مەرزانە بژێوی ژیانی کۆمەڵێک لە ھاوڵاتیانی لەسەرە".
رۆژی سێ-ی ئەم مانگە، زانا ڕەحمان، قائیمقامی قەزای پێنجوێن بەخەندانی ڕاگەیاند"دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، حکومەتی عێراق بڕیاری دا بە داخستنی سەرجەم دەروازە سنوورییەکان، بەڕەزامەندی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و قایمقامییەتی مەریوان، سێ مەرزی لاوەکی داخران کە سێ ھەزار کەس کاریان تێداکردووە."
وتیشی"لەو مەرزانەوە زیاتر کەلوپەلی کارەبایی و شووشەوات و جوانکاری ئاڵوگۆڕدەکران، مەرزەکانیش بریتین لە ھەڵاڵاوا، توتمان، کونە مێروو".
https://www.xendan.org/detailnews.aspx?jimare=43190&babet=1&relat=1024