نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13ى نۆڤبهرى 2013، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له "لەیۆرگن لیندسترۆم" باڵیۆزی سوید لە عیراق و خاتوو "جیسیكا سڤارت" جێگری باڵیۆز و بەرپرسی نووسینگەی باڵیۆزخانە لە هەولێر و شاندێكی یاوەریان لە وەزارەتی دەرەوەی سوید كرد.
له سه‌ره‌تاى دیداره‌كه‌دا باڵیۆزى سوێد له عیراق پیرۆزبایى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستانى له سه‌رۆك وه‌زیران كرد و به‌ڕێوه‌چوونى سه‌ركه‌وتوانه‌ى پرۆسه‌ى ده‌نگدانى به پته‌وبوون و به‌ره‌وپێشچوونى دیموكراسى له هه‌رێمى كوردستان له قه‌ڵه‌م دا. لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ئه‌وه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان گرنگ و جێى بایه‌خه، سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى دیموكراسى و ئه‌نجامدانى سه‌ركه‌وتووانه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان و به‌ڕێوه‌چوونى ڕێكوپێكى ده‌نگدانه و هیواى خواست هه‌ڵبژاردنى پارێزگاكانیش به هه‌مان شێوه سه‌ركه‌وتووانه و به ڕێكوپێكى به‌ڕێوه بچن.
په‌یوه‌ندییه‌كانى سوێد له‌گه‌ل عیراق و هه‌رێمى كورستان و چۆنیه‌تیى پته‌وكردنیان به تایبه‌تیش له‌و بوارانه‌دا كه بۆ هه‌ردوولا جێى بایه‌خن، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانى نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند نراون، كار و پڕۆژه‌كانى كۆمپانیا سویدییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان، ڕه‌وشى ئه‌منى و پرۆسه‌ى سیاسى له عیراق؛ لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوون.
ده‌رباره‌ى كار و پڕۆژه‌كانى كۆمپانیا سویدییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان خۆشحاڵه به‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى به‌رچاوى كۆمپانیا سویدییه‌كان له چه‌ندین بوارى جیادا له هه‌رێمى كوردستان كار ده‌كه‌ن و هیواى خواست ڕۆڵێكى كاراتر له پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى كوردستاندا بگێڕن.
لاى خۆیه‌وه باڵیۆزى سوید له عیراق سوپاسى ئه‌و پێشوازى و كارئاسانییانهى كرد كه له لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه پێشكه‌ش به كۆمپانیاكانى ووڵاته‌كه‌ى كراون و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ئارامى و سه‌قامگیریى ڕه‌وشى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان، زه‌مینه‌یه‌كى له‌بارى بۆ كار و ئه‌نجامدانى پڕۆژه و وه‌به‌رهێنان دروست كردووه و بووه‌ته هانده‌رێكى گه‌وره بۆ هاتنى سه‌رمایه‌ى بیانى بۆ هه‌رێم، هه‌روه‌ها ستایشى ڕۆڵى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ ئه‌و دابینكردنى ئه‌و ئارامى و ئاسایشه‌ى له هه‌رێمى كوردستاندا سه‌قامگیره.
په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ووڵاتانى دراوسێى؛ لایه‌نێكى دیكه‌ى دیدارى نێچیرڤان بارزانى و باڵیۆزى سوید له عیراق بوو، تیایدا سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ى به پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر له‌گه‌ل ئه‌نقه‌ره و تاران كرد و ڕوونى كرده‌وه كه پێشبینى باشتربوونى به‌رده‌وامیى په‌یوه‌ندییه بازرگانى و ئابوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ل هه‌ر یه‌كه له توركیا و ئێران و به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى ئاڵوگۆڕى بارزگانى له نێوانماندا ده‌كه‌ین.
له كۆتاییى دیاره‌كه‌دا هه‌ردوولا ڕه‌وشى سووریا و به‌رده‌وامیى شه‌ڕ و زیادبوونى گرژى و ئاڵۆزییه‌كان و كاریگه‌ریى پێشهاته ئه‌منى و سه‌ربازییه‌كانى له‌سه‌ر ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به گشتى و ووڵاتانى دراوسێى سووریا به تایبه‌تى و هه‌ڵوێستى لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له كێشه‌ى سووریا و ڕه‌وشى ئاواره‌كانى ئه‌و ووڵاته‌یان له هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرد.
فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەت بەشداری لە كۆنفرانسی داینامیكی تازەی كورد كرد كە بە هەماهەنكی نوینەرایەتی حكومەتی هەریمی كوردستان لە فەرەنسا لەلایەن هەریەك لە ئینستتیوتی فەرەنسا بۆ پەیوەندیەكانی دەرەوە و پەیمانكەی جیهانی عەرەبی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ریكخرابوو.
دوێنێ تەقینەوەیەک له شارى کۆبانێى رۆژئاواى کوردستان ڕووی داوە و ژمارەیەکی زۆر شەهید و برینداری لێ کەتۆتەوە.
چاوەڕوان دەكرێت لە 18 تا 21ی ئەم مانگە شەشەمین پیشانگای نێودەوڵەتی بۆ بازرگانی كەرەستەی كشتوكاڵ و بەرهەمی خۆراكی لە شاری هەولێر بكرێتەوە، و نزیكەی 350 كۆمپانیای 27 وڵات بەشداری تێدا دەكەن.
ئێوارەی ئەمڕۆ فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەت پێشوازی لە شاندێكی گروپی دۆستایەتی لەگەڵ گەلی كوردستان لە پەرلەمانی بەریتانیا كرد بە سەرۆكایەتی خاتوو مێگ مون.
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12ى نۆڤه‌مبه‌رى 2013، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، به بۆنه‌ى ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك كونسوڵى گشتیى ووڵاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ئه‌لفرێد سمیس پرۆتس كونسولى گشتیى ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر كرد.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 27ـی 10ـی 2013 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە دۆنی گۆئێغ باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراقی فیدڕاڵ و شاندێكی یاوەری كرد.
دوایین هەواڵەکان
- «سەلام رشدی» لەگەڵ چه‌ندین کچی قوتابی هه‌رێمی کوردستان له تاران دیداری کرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه
- عەباس غەزالی: محەمەدی ماملێ هونەرمەندێکی ڕەسەن و دڵسۆزی نەتەوە و نیشتیمانه‌که‌ی بوو
- په‌يامێك له سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانييه‌وه ده‌رباره‌ى بڕيارى دادگه‌ى باڵاى فيدراڵيى عێراق
- سەرۆکی حکومەت په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له هاوئاهەنگکاری کۆشکی سپی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئافریقا پێگه‌یشت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئه‌ردۆغان كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی له شاندێكى ئه‌ڵمانى دەکات
- سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له كونسولى نوێى به‌ريتانيا كرد
هەواڵی زیاتر لە تویتەر
راپۆرتە پڕ بینەرەکان
-
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکاترۆژی پێنجشەممە 2/2 مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له مايك برايسن…
-
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا كردپێشنيوهڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2023/2/1 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئيرڤن…
-
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى به‌ريتانيا كۆبووهوهبهيانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2023/2/1 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز…
-
عەباس غەزالی: محەمەدی ماملێ هونەرمەندێکی ڕەسەن و دڵسۆزی نەتەوە و نیشتیمانه‌که‌ی بوومهنسوور جیهانی ـ "عه‌باس غه‌زالی" که‌سایه‌تی چالاکی فه‌رهه‌نگی هه‌رێمی کوردستان، به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕیی…
-
په‌يامێك له سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانييه‌وه ده‌رباره‌ى بڕيارى دادگه‌ى باڵاى فيدراڵيى عێراقبڕيارى ئه‌مڕۆى دادگه‌ى باڵاى فيدراڵيى عێراق به نادروستيى ناردنى شايسته‌ى دارايى و مووچه‌ى…