"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران له چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی "ئێن.ئاڕ.تی" گوتی: حکومەتی هەرێمی کوردستان له په‌یوه‌ندییه‌کی باشدایه له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تاران لە میانه‌ی بەشداریکردنی لە بەرنامەی "تاوتۆی" که‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی "ئێن.ئاڕ.تی" NRT ڕایگەیاند: ئێمه له تاران نوێنه‌ری حکومەتی هەرێمی کوردستانین، واته نوێنه‌رایه‌تی پێکهاته‌یه‌کی هێزه سیاسییه‌کان و لایه‌نه‌کانی به‌شداربوو له حکومەتی هەرێمی کوردستان دهه‌که‌ین که جێگر و ئه‌نداممان هه‌یه و جێگری نوێنەرایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستان له براده‌رانی پارتی دیموکراتی هەرێمی کوردستانه و هه‌روه‌ها ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو له‌یه‌نه سیاسییه‌کانی تێدایه، له‌وانه؛ سۆشیالیست، یه‌کگرتوو، کۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران گوتیشی: به شێوه‌یه‌کی گشتیی ئه‌مڕۆکه هەرێمی کوردستان له چوارچێوه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی که حکومەتی هەرێمی کوردستان هه‌یه‌تی ده‌توانین بڵێین له په‌یوه‌ندییه‌کی باشدایه له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆیه بۆ دیراسه کردن و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن یا هاوکارییکردن له هه‌ر بوارێک‌دا بێت وه‌کوو گوتمان له چوارچێوه‌ی عێراقدا له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا په‌یوه‌ندییه‌کی باشمان هه‌بووه و له ئێستاشدا ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌مان هه‌یه و له داهاتووشدا هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت.
"نازم دەباغ" له درێژه‌ی قسه‌کانیدا سه‌باره‌ت به کاریگه‌ریی گه‌مارۆکانی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر وڵاتی ئێران گوتی: به بڕوای من له‌و زوڵم و زۆره‌ی که له هه‌ندێک بواردا به تایبه‌ت داوده‌رمان و هه‌ندێک مه‌سه‌له‌ی دیکه که له ئێران ده‌کرێت، و نه‌ده‌بوایه ئه‌م کاره بکرایه، کاریگه‌ری له‌سه‌ر بژێویی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵک کردووه، چونکه هه‌مووی به یه‌که‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه و گرانی و که‌مبوونی شتوومه‌ک وایکردووه که ڕیزه‌کانی کۆمه‌ڵانی خه‌لکی ئێرانی زیاتر له یه‌کتریی نزیک کردۆته‌وه و تا ئێستاش هه‌ست به‌و لاوازییه ناکرێت که هه‌ندێک که‌س له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بیری لێده‌که‌نه‌وه.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا گوتی: خاڵێکی دیکه که ئێمه ئێستا هه‌ستی پێده‌که‌ین، ته‌قریبه‌ن له وڵاتانی ناوچه، له‌وانه؛ ئیماڕات، سعوودییه و ئێران جۆرێک گۆڕانکاریی هاتۆته پێشێی که بۆ نموونه پێشوازییکردن، ڕێزگرتن و هه‌روه‌ها هاوکاریکردن له حه‌جاجه‌کانی ئێرانی له حه‌جی ئه‌مساڵدایه که له چوونی حه‌جاج بۆ ئێران بێوێنه بووه، ئه‌وه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر سیاسه‌تیش هه‌بووه که له‌م دوایانه‌دا بینیمان که چه‌ندین وه‌فدیی ئیماڕاتی سه‌ردانی ئێرانیان کرد و ڕێکه‌وتنی باشیان له‌گه‌ڵ یه‌کتریی کردووه.
"نازم دەباغ" سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران گوتی: به دڵنیاییه‌وه ڕه‌زامه‌ندیی ئێمه و باروودۆخی ئێستاکه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران له ئاستێکدایه که ده‌بێت بڵێین دڵخۆشکه‌ره و هه‌موو لا‌یه‌ک هه‌ست به‌و باروودۆخه ده‌که‌ن و له هه‌وڵی ئه‌وه‌شدان که ئه‌رک و ده‌سه‌ڵات و تواناکان له چوارچێوه‌یه‌کدا به‌کاربێت که زه‌ره‌ریی نه‌بێت بۆ گه‌لی کورد و بۆ ناوچه‌که.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران له وڵامی پرسیارێکدا سه‌باره‌ت به کاردانه‌وه‌ی گه‌مارۆکانی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر ئێران و کاریگه‌ریی له سه‌ر دیپڵۆماسی نێوان هه‌ولێر و تاران گوتی: پێموانییه له‌و ئاسته‌دا بووبێت که هه‌ست به زه‌ره‌ر و زیان بکه‌ین، جگه له چوارچێوه گشتییه‌که‌ی که ئه‌و ئابڵۆقه ئابوورییه‌ی که له‌سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌یه به دڵنیاییه‌وه کاریگه‌ریی و کاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر بژێویی ژیانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی هه‌م هه‌رێمی کوردستان و هه‌میش ئێران داناوه. به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ده‌کرێت ئه‌وه بڵێین ئه‌و سیاسه‌ته‌ی که حکومه‌تی عێراق په‌یڕه‌ویی کردووه و هه‌روه‌ها له‌و چوارچێوه‌یه‌دا که حکومەتی هەرێمی کوردستانیش پابه‌ندیی بووه له‌وه‌ی که نابێته لایه‌نگریی هیچ لا‌یه‌نێک به دژیی ئه‌ویدیکه و ڕێگاش نادات که زه‌ویی هه‌رێمی کوردستان و عێراق بۆ دژایه‌تی هیچ وڵاتێک به‌کاربێت. بۆیه ده‌توانین بڵێین که‌مێک له‌و مه‌ترسیانه‌ی ڕه‌واندۆته‌وه و جۆرێک له سه‌قامگیریی پێوه دیاره.
"نازم دەباغ" سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کانی نوێنەرایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستان له تاران لەگه‌ڵ ناوه‌نده دیپڵۆماسییه‌کانی ئێران و هه‌روه‌ها باڵێۆزخانه‌ی وڵاتانی بیانی گوتی: ئێمه وه‌کوو نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان نه ته‌نیا په‌یوه‌ندییمان له‌گه‌ڵ ناوه‌نده دیپڵۆماسییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئیڕان هه‌یه، به‌ڵکوو په‌یوه‌ندییه‌کی فراوانمان له‌گه‌ڵ دیپڵۆماته‌کانی باڵێۆزخانه‌کان هه‌یه. کاتێک قسه‌کانی ئێمه یا نووسینه‌کانی ئێمه له رۆژنامه‌کان و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئێران بڵاوده‌کرێته‌وه، زۆر جار بۆته سه‌رچاوه‌ی کۆمه‌ڵیک بابه‌ت که له دواییدا په‌یوه‌ندییان پێوه کردووین و هاتوون سه‌ردانیان کردووین و ڕوونکردنه‌وه‌یان ویستووه.
لە درێژه‌ی بەرنامەی "تاوتۆی" که‌ناڵی "ئێن.ئاڕ.تی"دا بەشێک لە هاوڵاتیان به ناردنی نامه پرسیاره‌کانی خۆیان ئاراسته‌ی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران کرد که "نازم دەباغ" به وردیی وڵامی ته‌واویی پرسیاره‌کانی دایه‌وه.
لینکی چاوپێکه‌وتن:
http://www.nrttv.com/media-Barname-detail.aspx?pid=1760&CatID=1
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە موسڵمانانی کوردستان دەکات
بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، پیرۆزباییەکی گەرم لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. بەتایبەتیش جەژنی خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان پیرۆز دەکەم.
لەم ساتە پیرۆزانەدا ئومێدەوارین هەموو گرژی و ئاڵۆزییەکان لەم ناوچەیەدا بە رێگەی گفتوگۆ و بە شێوەیەکی ئاشتیانە کۆتایی پێ بێن و ئاشتی و ئارامی سەقامگیر ببێت.
هیوادارین بە یەکریزی و تەبایی، هەموومان بە یەکەوە بتوانین ھاوکار بین لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری گەل و گەشەسەندنی وڵات.
مەسرور بارزانی
10 /8/ 2019
ئەمڕۆ 5/8/2019، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نەسروڵا رەشنوودی، کونسوڵی نوێی ئێران لە هەولێر کرد.
لەم دانیشتنەدا، سەرەتا کونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وێرای پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی هەرێم، ئاواتی سەرکەوتنی بۆ کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خواست.
هەروەها مەسرور بارزانی بە خێرهاتنی کونسوڵی نوێی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
لەم دیدارەدا، پەرەپێدانی پەیوەندییە هەمە چەشنەکان، بە تایبەت لە بواری ئابووری خرایە بەر باس و گفتوگۆ.
نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریی له کردنه‌وه‌ی پێشانگای "هه‌رێمی حه‌یرانی" کرد
نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تاران، بەشداریی له کردنه‌وه‌ی پێشانگای فۆتۆگرافی "هه‌رێمی حه‌یرانی" له به‌رهه‌مه‌کانی "محەمەد سەیاد" سه‌باره‌ت به کۆرەوی ساڵی 1991 بۆ ئێران کرد.
"سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و هه‌روه‌ها "عه‌باس عه‌بدوالله" دوێنێ هەینی رێکەوتی 02/08/2019 ئامادەی کردنەوەی پێشانگای "محەمەد سەیاد" فۆتۆگرافەری ناودار و بەئەزموونی ئێرانی بە ناونیشانی "هه‌رێمی حه‌یرانی" (اقلیم حیـرانی) لە گەلەری "نبش"ی شاری تاران بوون.
"محەمەد سەیاد" گەورە فۆتۆگرافەری بە ئەزموون و ناودار و یەکێک لە 5 فۆتۆگرافەری ئێرانییه کە نزیکەی 50 ساڵە لە بواری هونەریدا کار و چالاکی دەکات.
"محەمەد سەیاد" لە پێشانگای "هه‌رێمی حه‌یرانی"دا نزیکەی 100 وێنە و تابلۆی نەخشاندووه لە کۆرەوەکەی بەهاری ساڵی 1991 سه‌باره‌ت به کوردەکانی عێراق بۆ وڵاتی ئێران بە هۆی گوشاریی حکومەتی بەعس و سەدامی دیکتاتۆره‌وه.
ئه‌م فۆتۆگرافەره هەروەها پێشانگاکەی ڕازاندبوویەوە بە وێنەی سەرکردەکانی کورد و کارەساتی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و کۆچی جەماوەری کوردستان و به لێهاتووییه‌وه به وێنه‌کانی توانیبووی خەڵکانی ئێران، جیهان و هۆگرانی فۆتۆگرافی بە ئێش و ئازارەکانی میللەتی کورد لەو سەردەمەدا ئاشنا بکات.
نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، به بۆنه‌ی کردنه‌وه‌ی پێشانگای "هه‌رێمی حه‌یرانی" دەستخۆشی، پیـرۆزبایی و ماندوونەبوونی ئاراستەی "محەمەد سەیاد" کرد و هیوای خواست کە لە ئایندەیەکی نزیکدا ئه‌م وێنانه بە شێوەی کتێب بڵاوبێته‌وە، بۆ ئەوەی هەموو کەس لە هەر شوێنێکی کوردستان و جیهان سودی لێوەربگرێت و له درێژه‌دا هیوای سەرکەوتنیان بۆ ئه‌م فۆتۆگرافەره خواست که به کامێڕاکه‌ی ئێش و ئازارەکانی نه‌ته‌وه‌ی کوردی بۆ مێژوو تۆمار کردووه.
ئه‌مساڵ یادی ئه‌نفالی بارزانییه‌كان خه‌مناكتره چونكە چاومان لە بیابانەكانی عێراقە
ئەمڕۆ چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له مه‌راسیمی 36ەمین ساڵوه‌گه‌ڕی جینۆسایدی بارزانییه‌كاندا وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تێیدا رایگه‌یاند كە ئه‌مساڵ یادی ئه‌نفالی بارزانییه‌كان خه‌مناكتره، چونكه چاویان له گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان و بیابانی سه‌ماوه‌یه. داواشی كرد حكوومەتی عێراق قەرەبووی كەسوكاری ئەنفالكراوان بكاتەوە.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتی "تا ئێستە له كۆی هه‌شت هه‌زار بارزانی ئه‌نفالكراو، ته‌نیا رووفاتی 596 شه‌هید گه‌ڕاوه‌ته‌وه، له كۆی 182 هه‌زار ئه‌نفالكراوی كورد، رووفاتی تەنها دوو هه‌زار و 672 شه‌هید گه‌ڕاونه‌ته‌وه، پێویسته حكوومه‌تی عێراق قه‌ره‌بووی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیانلێكه‌وتووانی كوردستان بكاته‌وه".
ئەمەی خوارەوە ده‌قی وتاری سەرۆكی هەرێمی كوردستانە:
یادی ئه‌نفالی بارزان ئه‌مساڵ خه‌مناكتره. چه‌ند رۆژێكه چاومان له بیابانه‌كانی عێراقه. چاومان له گوندی شێخولباده‌ی نزیك نوگره سه‌لمانه. كه رووفاتی 75 كوردی ئه‌نفالكراوی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه. هه‌موویان ژن و منداڵن. دیمه‌نه‌كان دڵهه‌ژێنن. منداڵی ساوا دۆزراوه‌ته‌وه، كه له باوه‌شی دایكی‌دا گوله باران كراوه و توند سینگی دایكی گرتووه. ژنێكی دیكه دۆزراوه‌ته‌وه، پێنج منداڵی بچووك به ته‌نیشتییه‌وه گوله باران كراوون. ئێمه‌ی كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌نفال و جینۆساید له گه‌رمیانه‌وه تا بادینان، ئێمه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ناخ و ده‌روونمان جارێكی دیكه به‌و دیمه‌نانه هه‌ژاوه‌ته‌وه.
جارێكی دیكه، دیمه‌نی گوله‌باران و زینده‌به‌چاڵكردنی 182 هه‌زار كه‌سی بێ‌تاوان و مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی كوردستان‌مان له‌و بیابانانه‌دا دێته به‌رچاو، كه ته‌نیا له‌سه‌ر كورد بوون و نیشتمان په‌روه‌ری به كۆمه‌ڵ شه‌هید كراون.
تا ئێستا ته‌نیا رووفاتی 2672 شه‌هید له 182 هه‌زار ئه‌نفالكراوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان. له هه‌شت هه‌زار بارزانییش، ته‌نیا رووفاتی 596 كه‌س كه شه‌هید كراوون گه‌ڕاونه‌ته‌وه ده‌ڤه‌ری بارزان. لێره له خاكی پیرۆزی كوردستان نێژراوون.
دۆزینه‌وه‌ی هه‌ر گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ و هه‌ر رووفاتێك هه‌موو گه‌لی كوردستان ده‌خاته ماته‌مینییه‌وه، چونكه شێوه‌ی گرتن و ئه‌نفالی خه‌ڵكی كوردستان زۆر كه‌موێنه‌یه له مێژووی هاوچه‌رخی جیهاندا.
به‌ڕێزان..
ئه‌مڕۆ ئێمه لێره له یادی 36 ساڵه‌ی ئه‌نفال و جینۆسایدی بارزانییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه، رۆژی 31ی ته‌مموزی 1983 هه‌ر پیاو و گه‌نجێكی بارزانی بووبێت لای رژێمی عێراق تاوانبار بووه و گیراوه. دوای مانگێك هه‌موویان له بیابانه‌كانی پارێزگای موسه‌ننا گوله‌باران كران و خرانه گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان. ئه‌و بارزانیانه له كۆمه‌ڵگه زۆره ملێیه‌كانی قوشته‌په، به‌حركه، هه‌ریر و دیانا ده‌ستگیر كران.
له كۆتایی حه‌فتاكان هه‌موو گونده‌كانی بارزان رووخێنران و 2725 خێزانی بارزانی له‌و كۆمه‌ڵگه زۆره ملێیانه نیشته‌جێ كران. دواتر هه‌موویان به كۆمه‌ڵ ئه‌نفال كران.
ژیانی ژن و منداڵی بارزانیی دوای ئه‌و ئه‌نفال كردنه زۆر سه‌ختتر بوو. ئه‌و كات ئه‌ركی ژیاندنی خێزان به ته‌واوی كه‌وته سه‌ر شانی ژنانی سه‌ربه‌رزی بارزانیی. منداڵه‌كانیان له ناو مه‌رگه‌سات و دۆخێكی ناخۆشدا گه‌وره كرد. زۆر له منداڵه بارزانییه‌كان ناچار بوون به هۆی ترس و خراپتر بوونی ژیانی خێزانه‌كانییانه‌وه واز له خوێندن بهێنن. خێزانه‌كان به هۆی ئه‌نفالكردنی سه‌رخێزانه‌وه به ته‌واوی ژیانیان تێكچوو بوو. هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه له هه‌ڵمه‌ته‌كه رزگاریان بوو، له ترسێكی به‌رده‌وامدا بوون. چاوه‌ڕێ بوون ئه‌وانیش رۆژێك بگیرێن. ئه‌و دۆخه ناخۆشه، ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر بارزانییه‌كان و گه‌لی كوردستان هات، له ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژێمی عێراق، تاكو راپه‌ڕینی 1991 به‌رده‌وام بوو. به‌ڵام دایكانی بارزانیی به سه‌ربه‌رز و به ته‌حه‌ددا و ئیراده‌یه‌كی پۆڵاینه‌وه رووبه‌ڕووی سه‌ختییه‌كانی ژیان و قه‌ده‌ر بوونه‌وه. له لایه‌ك بۆ منداڵه‌كانیان بوونه باوك و به ره‌نج و كاركردن بژێوی ژیانیان په‌یدا كرد. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه منداڵه‌كانیان به گیانی به‌رزی كوردانه په‌روه‌رده و گه‌وره كرد.
ئه‌مڕۆ ده‌بینین، ئه‌و منداڵانه گه‌نجی به‌توانا و لێهاتوون و له ئه‌مڕۆدا خزمه‌تی كوردستان و گه‌له‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
ده‌ستی یه‌ك به یه‌كی ئه‌و دایكه رووسپیانه ماچ ده‌كه‌ین. سووپاسیان ده‌كه‌م. بۆ هه‌میشه ئێمه قه‌رزداری ئه‌و دایكه میهره‌بان و خۆشه‌ویستانه‌ین. چ له بارزان و چ له گه‌رمیانی خۆڕاگر بن.
لێره كه باسی ژیانی ئه‌و خێزانه بارزانییانه ده‌كه‌ین، پێویسته وه‌ك هه‌موو جار سووپاسی جوامێری خه‌ڵكی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری بكه‌م، كه كوردانه ئه‌وه‌نده‌ی بۆیان كرا، هاوكاری بارزانییه‌كانیان كرد. به راستی هه‌ولێری خۆشه‌ویست وه‌ك هه‌میشه جوامێری نواند، هه‌روه‌ك چۆن دواتریش جوامێری به‌رامبه‌ر به كوردانی ده‌ربه‌ده‌ری بادینان و كوردانی شه‌به‌ك نواند. زۆر سووپاس بۆ خه‌ڵكی هه‌ولێر. ئێوه یارمه‌تیده‌ری گه‌وره بوون بۆ سه‌رنه‌گرتنی پیلانه‌كانی رژێم. سووپاس بۆ خه‌ڵكی دیانا و هه‌ریر و باتاس و ده‌وروبه‌ریان. ئه‌وانیش به پێی توانای خۆیان هاوكاری بارزانییه‌كانیان كرد. ئه‌نفالی بارزانییه‌كان به هه‌موو پێوه‌رێك جینۆساید بوو. دوای رووخانی به‌عس، دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق، رۆژی 11ی ئایاری 2012 بڕیاری به جینۆساید ناساندنی ئه‌نفالی بارزانییه‌كانی ده‌ركرد.
به‌ڕێزان..
بارزان و گونده‌كانی ناوچه‌كه چه‌ندین جار رووخێنراوون. بۆ یه‌كه‌مجار له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له بیست و سییه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، بارزان به ناپاڵم و بۆمبی ته‌وقیتكراو بۆردومان كرا. چونكه ببوه مه‌كۆی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی. بارزان خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی عیرفانی و دابونه‌ریتی عیرفانی به‌رزه. بارزانییه‌كان خاوه‌ن مێژووییه‌كی شۆڕشگێڕی دێرینن. عه‌قیده‌ی بارزان ریشه‌ی داكوتاوه. ئامانجه‌كه‌ی مرۆڤانه بووه. هه‌موو بارزانییه‌ك به گوێره‌ی ئه‌و عه‌قیده‌یه خۆی به به‌رپرسیار بینیوه به‌رامبه‌ر به خودا. بۆیه خۆی به خاوه‌ن ئه‌رك بینیوه به‌رامبه‌ر به هه‌موو بوونه‌وه‌رێكی خودا.
بارزانییه‌كان بۆ پاراستن و به‌رگری كردن له ماف و ژیانی هه‌موو مرۆڤێك به هه‌موو ئاینه‌كانه‌وه خۆیان به به‌رپرسیار زانیوه. به‌و عه‌قیده‌یه‌وه دانانی یاساكانی پاراستنی گیانله‌به‌ران و ژینگه‌یان كردووه به ئه‌ركی خۆیان.
پاراستنی مافی ژنان و منداڵان یه‌كێك بووه له تایبه‌تمه‌نییه‌كانی خێزان. سیسته‌می ده‌ره‌به‌گی له ناوچه‌كه هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه، هه‌ر به پێی ئه‌و عه‌قیده‌یه و بۆ پاراستنی مافی جوتیاران.
بارزانییه‌كان له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون، دادپه‌روه‌ری له ژێر ده‌ستی و سته‌م درووست ناكرێت. بۆ به‌ده‌ستهێنانی دادپه‌روه‌ری دژی سته‌م راپه‌ڕیون. له‌و په‌ڕی نه‌بوونیدا به‌و په‌ڕی باوه‌ڕه‌وه خه‌باتیان كردووه بۆ سه‌ربه‌ستی میله‌ته‌كه‌یان.
له بارزان مزگه‌وت و دێر و كڵێسه له ته‌نیشت یه‌ك بوون. دادپه‌روه‌ری نێوان په‌یڕه‌وانی هه‌رسێ ئاینی ئیسلام و مه‌سیحی و جووله‌كه هه‌بووه. عه‌قیده‌ی بارزان به‌رده‌وام له‌ناو رێسا مرۆڤایه‌تییه‌كاندا گه‌شه‌ی كردووه. گۆڕانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره‌ی درووست كرد. زۆر به فراوانی و ئاشكرایی ئه‌و عه‌قیده‌یه په‌ڕیه‌وه بۆ هه‌ڵگیرساندنی شۆڕش و ده‌ستپێكردنی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی. به تایبه‌تی له سه‌رده‌می شێخ عه‌بدولسه‌لامی دووه‌مدا، كه زانا و گه‌وره‌كانی كوردستانی له‌سه‌ر مافه‌كانی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌كانی كوردی رێكخست و كۆی كردنه‌وه. داواكارییه‌كانی گه‌لی كوردستانی به شێوه‌ی نووسراو له كۆمه‌ڵێك خاڵی زۆر روون‌دا گه‌یانده ئیمپراتۆری عوسمانی و زلهێزه‌كانی ئه‌و كات. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه، به دانه‌ری یه‌كه‌م مانیفێست و رێبازی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان داده‌نرێت. دوای له‌سێداره‌دانی شێخ عه‌بدولسه‌لام له 1914 عه‌قیده‌ی بارزان له‌سه‌ر ده‌ستی شێخ ئه‌حمه‌دی بارزان له گه‌شه‌كردنێكی به‌رچاو و به‌رده‌وام بووه.
بارزانییه‌كان له رووی رووحییه‌وه زیاتر گه‌شه‌یان كرد. ژینگه و سرووشت پارێزیان زیاتر بڵاو كرده‌وه و ئه‌و بڕوایه‌یان به‌هێز كرد. چونكه دوای داهێنانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی، خودانی بارزان زۆر رێنمایی وردی ده‌ركرد. ته‌نانه‌ت هانی بارزانییه‌كانی ده‌دا، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر رووباری گه‌وره‌ش بن، نابێت زیاتر له‌پێویستی خۆیان ئاو به‌كار بهێنن. نابێت ئاو به فیڕۆ بده‌ن. هه‌روه‌ها جه‌نابی شێخ خه‌ڵكی راده‌هێنا له‌سه‌ر ته‌حه‌مول كردن و سه‌ر نه‌وی نه‌كردن بۆ هیچ سته‌مكار و زۆردارێك. دوای رووخانی كۆماری دیموكراسی كوردستان له مهاباد، گه‌ڕایه‌وه عێراق، ماوه‌ی سێ ساڵ چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێكردنی حوكمی له‌سێداره‌دان و نۆ ساڵ حوكمی زیندانیی، سه‌ره‌ڕای زۆر داواكاری ئاماده نه‌بوو، نامه‌یه‌ك بۆ مه‌لیك بنووسێت و داوای لێبوردنی لێبكات، تا رووخانی مه‌له‌كی ئازاد كرا. به هۆی یه‌كگرتن و پابه‌ندیان به عه‌قیده‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كتر، بارزان و بارزانییه‌كان رۆڵ و پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌یان له مێژووی كوردستان هه‌بووه. یه‌كگرتووی خۆیان ده‌پارێزن بۆ ئه‌وه‌ی پارێزه‌ری مافه‌كانی گه‌لی كوردستان بن. چونكه بارزانییه‌كان به‌و شێوه‌یه په‌روه‌رده كراوون. له‌وه‌ش كه‌متر به شایانی مێژووی خۆیان نابینن. عه‌قیده و كلتووری بارزان رێگه‌یه‌ك بووه بۆ رازیبوونی خوا له مرۆڤ و مرۆڤه‌كان له‌یه‌كتر. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش هه‌موو بارزانییه‌ك چاوی له‌وه بووه، خوا و ده‌وروبه‌ری به كرده‌وه لێی رازی بن، نه‌ك به خۆسه‌پاندن. بۆیه بارزان هیچ كاتێك خۆی نه‌سه‌پاندووه و سته‌میشی قبووڵ نه‌كردووه. بۆیه به‌رده‌وام له شۆڕشدا بووه بۆ دادپه‌روه‌ری و بۆ ئازادی.
كوردستانیانی خۆشه‌ویست..
ئێمه ئه‌مڕۆ رێز له ئه‌نفالكراوانی بارزانی ده‌گرین. له هه‌مانكاتدا یادی ئه‌نفالكراوانی گه‌رمیان، بادینان، شه‌هیدانی كیمیایبارانكردنی هه‌ڵه‌بجه، بالیسان و شێخوه‌سانان و بێسه‌روشوێنكردنی كوردانی فه‌یلی به‌بیر ده‌هێنینه‌وه. یادی كۆمه‌ڵكوی شه‌هیدانی شنگال ده‌كه‌ینه‌وه. سڵاو و رێز بۆ هه‌موو ئه‌و دایكانه كه هه‌ر له گه‌رمیانه‌وه تا بارزان و بادینان ئه‌ركی سه‌ختی په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌كانیان گرته ئه‌ستۆ. ئه‌وان هه‌موویان هه‌ڵگری هه‌مان ژان و سیمبوڵی ئه‌و سته‌مه‌ن له كورد كراوه. زۆر جار لێره له بارزان دایكان و خه‌ڵكی گه‌رمیانم بینیوه. له گه‌رمیانیش خه‌ڵكی بارزانم بینیوه. ئه‌وان هه‌ڵگری خه‌می هاوبه‌ش و هه‌مان ئازار و ناسۆرین. سڵاویان لێبێت و ده‌ستیان ماچ ده‌كه‌م.
له یادی ئه‌نفالی بارزانیاندا جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه، به پێی ده‌ستووری عێراق و بڕیاری دادگای باڵای تاوانه‌كان و رووپێوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم له رابردوو، حكوومه‌تی عێراق پێویسته قه‌ره‌بوی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان و زیانلێكه‌وتووانی كوردستان بكاته‌وه.
داوا له حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین، پابه‌ند بێت به‌و بڕیارانه و قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتووانی كوردستان بكاته‌وه.
هه‌زاران سڵاو ده‌نێرم بۆ گیانی شه‌هیدانی جینۆسایدی بارزانی و ئه‌نفالكراوه‌كانی گه‌رمیان و بادینان و شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه و شنگال و هه‌موو كوردستان.
نازم دەباغ لەگەڵ یون جای چون جێگری بەرپرسی نووسینگەی یونامی له ئێران دیداریی کرد
"نازم عومه‌ر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، لەگەڵ خاتوو "یون جای چون" جێگری بەرپرسی نووسینگەی یونامی له ئێران کۆبۆوه.
خاتوو "یون جای چون" جێگری بەرپرسی نووسینگەی یونامی له ئێران، ئەمرۆ دووشەمە رێکەوتی ٢٩/٧/٢٠١٩ سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانی کرد و لە لایەن "نازم عومه‌ر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران و "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و هه‌روه‌ها "سۆران عه‌لی ئەمین" بەرێوه‌بەریی پەیوەندییەکان و راگەیاندن پێشوازیی لێ‌کرا.
خاتوو "یون جای چون" بەهۆی وەرگرتنی پۆستە تازەکەی سەردانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانی کرد و خوازیاریی ئه‌وه بوو که لە نزیکەوە ئاشنا بێت لەگەڵ نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له وڵاتی ئێران ئاشنا بێت.
لەم دیداره‌دا "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، باسی پرۆسەی هەڵبژاردنی "نێچیرڤان بارزانی" بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و "مەسرور بارزانی" بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و هه‌روه‌ها باسی هەوڵ و کۆششی ئه‌م که‌سایه‌تیانه‌ی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێوراوەکانی نێوان بەغداد و هەولێر و هەروەها توندوتۆڵکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جێهان.
لەم کۆبوونه‌وه‌یه‌دا خاتوو "یون جای چون" جێگری بەرپرسی نووسینگەی یونامی له ئێران، باسی لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران کرا و سه‌باره‌ت به هەڵوێستی هەرێمی کوردستان ده‌رباره‌ی گەمارۆی ئابووریی بۆ سەر ئێران پرسیاریی کرد که نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە وڵامدا باسی لەوەکرد کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە بڕیارەکانی حکومەتی ناوەندی عێراق و سەبارەت بە گەمارۆی ئابووریی بۆ سەر ئێران، جەختی لەسه‌ر ئەوەش کردەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان نایەوێت ببێتە لایەن لە کێشەکاندا و هەروەها سه‌رزه‌مینی عێراق و کوردستان بەکاربێت لە دژیی وڵاتانی دراوسێی و بەتایبەت ئێران.
سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠١٩/٧/١٦ لە کۆشکی سەلام لەبەغدا پێشوازیکرد لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری و سەبارەت بە گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە و جیھان گفتوگۆ کرا.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بەرھەم جەختی لە گرنگی ھەماھەنگی دیدی ھاوبەش و گفتوگۆی جددی کردەوە لە پێناو چارەسەرکردنی سەرجەم پرسە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی فیدراڵ و ھەرێمی کوردستان لە سەر بنەمای دەستوور و چەسپاندنی دادپەروەری و بەرژەوەندی خەڵک.
ھاوکات سەرۆک کۆمار بڕوای تەواوی بەلێکگەیشتنی نێوان لایەنە سیاسییەکان دەربڕی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکان و کەمکردنەوەی ئاستەنگەکان، بەجۆرێک کە ببێتە مایەی دابینکردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکان بەھەموو ھاووڵاتیان.
لەلای خۆیەوە سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی کرد بەخواستی حکومەتەکەی بۆ چڕکردنەوەی گفتوگۆیەکان بەپێی دەستوور، لە پێناو دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە ھاوبەشەکان و بەھێزکردنی پەیوەندی برایانە.
بڕیاره سبه‌ی شاندی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی شاری به‌غدا ده‌كات و له‌گه‌ڵ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق كۆده‌بێته‌وه.
نێردراوی كوردستان24 بۆ به‌غدا، رایگه‌یاند، شانده‌كه به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی و به به‌شداری قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان رێبه‌ر ئه‌حمه‌د و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت.
گوتیشی: شانده‌كه سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌رۆكی كۆماری عێراق و محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و شانده به مه‌به‌ستی پیشاندان و ده‌ربڕینی نیازپاكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانبۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و سه‌ردانێكی دۆستانه ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا رۆژی 10ی ته‌مموز سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یاندنی هێڵه گشتییه‌كانی كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌یدا رایگه‌یاندبوو، كه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له پێشینه و خاڵی گرنگی كارنامه‌كه‌ی ده‌بێت.
https://www.kurdistan24.net/so/news/5a3020bb-cfde-40e9-9fb5-642a8226b55f
نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریی له ئاهەنگی رۆژی نیشتیمانی وڵاتی فه‌ڕه‌نسا کرد
نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریی له ئاهەنگی رۆژی نیشتیمانی وڵاتی فه‌ڕه‌نسا کرد
نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تاران، بەشداریی له ئاهەنگی رۆژی نیشتیمانی وڵاتی فه‌ڕه‌نسا لە وڵاتی ئێران کرد.
دوای بانگهێشت نامەی "فیلیپ تیه‌بو" Philippe Thiébaud باڵیۆزی وڵاتی فه‌ڕه‌نسا لە تاران، به بۆنه‌ی رۆژی نیشتیمانی وڵاتی فه‌ڕه‌نسا کە ئاراسته‌ی "نازم عومه‌ر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران کرابوو، دوێنێ یەکشەمە رێکەوتی ١٤/٧/٢٠١٩ بەهۆی نەخۆشییەوە لە جیاتی بەرێزیان هەر یەک لە "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و هه‌روه‌ها "سۆران عه‌لی ئەمین" بەرێوه‌بەریی پەیوەندییەکان و راگەیاندن لەم ڕێوڕه‌سمه‌دا ئامادەبوون.
له ئاهەنگی رۆژی نیشتیمانی وڵاتی فه‌ڕه‌نسا که لە رێزیدانسی باڵیۆزخانەی فه‌ڕه‌نسا له شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو، ژمارەیەکی زۆر لە باڵیۆز و نوێنه‌ری وڵاتانی جیهان لە تاران، مامۆستایانی زانکۆکانی تاران، هونه‌رمه‌ندانی ناوداری ئێرانی، ڕۆشنبیران و ئه‌دیبانی به‌ناوبانگی ئه‌م وڵاته و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کی زۆر له که‌سایه‌تییه‌کانی بواره جۆراوجۆره‌کان تیایدا بەشداربوون.
لە لایەن "فیلیپ تیه‌بو" باڵیۆزی وڵاتی فه‌ڕه‌نسا لە تاران و هاوسه‌ره‌که‌ی و هه‌روه‌ها ستافی باڵیۆزخانەی فه‌ڕه‌نسا لە وڵاتی ئێران، پێشوازی گەرم له نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تاران کرا.
١٤ی ژوئییه رۆژی نیشتیمانی وڵاتی فه‌ڕه‌نسا، هه‌موو ساڵێک به بۆنه‌ی ڕێزلێنان له هێرش بۆ سه‌ر باستیل و ده‌سپێکی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه بوو که بووه شۆڕشی گه‌وره‌ی فه‌ڕه‌نسا. قه‌ڵای باستیل، زیندانێکی تۆقینه‌ر له شاری پاریس بوو که له رۆژی ١٤ی ژوئییه ١٧٨٩ی زایینی شۆڕشگێڕه‌کانی پاریسی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت.
ئه‌م ڕۆژه بۆ فه‌ڕ‌ه‌نسییه‌کان ڕۆژێکی گه‌وره‌یه و هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه ئاهه‌نگێکی به‌شکۆ له ناوخۆی ئه‌م وڵاته و هه‌روه‌ها باڵیۆزخانەکانی فه‌ڕه‌نسا له سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، هەوڵە نوێیەکەی مونافقین لە دژی ئێران مەحکووم دەکات.
گرووپی نێودەوڵەتی ئاژانسی ئانا: بەم زوانە هەندێک وێنە لە ناو کەمپی مونافقین بڵاوبۆتەوە کە ئەوە دەردەخات ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی ئەم گرووپە تیرۆریستییە سەرقاڵی چالاکی لە پێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندان بۆ کاریگەریی لەسەر باروودۆخی وڵاتی ئێران.
ئەم کەسانە کە زۆربەیان تەمەنیان لەسەرەوەیە بۆ ئەوەی کە لە شەڕیی نەرم لە دژی ئێران، لەسەر بیروبۆچوونی گشتیی کۆمەڵگا کاریگەریی دابنێین و ئەوان بەرەولای مونافقین و ڕۆژئاوا ڕابکێشن، ڕاهێنانی زۆریان بینیوە.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێری بەشی ڕۆژئاوای ئاسیا و هێڵی خۆڕاگریی گرووپی نێودەوڵەتی ئاژانسی "ئانا" سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ئەم بەڵگە ڕاچڵەکێنەرانەی هەوڵی گرووپی مونافقین لە دژی میللەتی ئێران، گوتی: حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەم جۆرە هەوڵانەی مونافقین مەحکووم دەکات.
گوتیشی: ڕوون و ئاشکرایە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی ئاسایش و هێمنی خۆی و ناوچەکە رەچاوی هەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات و هەر جۆرە هەوڵێک بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ دانانی پیلان ڕێژیی ئەم عەمەلیاتە سایبێرییە یا چالاکییە چەکدارییە لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە دژی ئێران ئەنجامدەدات.
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران سەبارەت بە زیادبوونی گەمارۆکانی ئەمەریکا لە دژی ئێران جەختی کردەوە: باشترین بڕیاری هەرێمی کوردستان لە بواریی گەمارۆکانی ئەمەریکا لە دژی ئێران بێ لایەنییە، بەڵام ئێمە بەردەوام ڕەچاوی هەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین، چونکە ئێران لە ڕابردوو و لە ساتە جیاوازەکاندا پشتیوانی و لایەنگری کوردەکانی عێراق بووە.
لینکی چاوپێکەوتن: http://ana.ir/i/403857
More...
دوایین هەواڵەکان
- په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مه‌نسوور یاقووتی وه‌ک له‌ده‌ست چونی یاقووتێکی گرانبه‌هایه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی هۆڵه‌ندا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد
- سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە سوپاسالاری بەریتانیا کرد