نازم دەباغ بە بۆنەی دەست بەکاربوونی باڵیۆزی تازەی عێراق ئێوارەخوانێکی ساز کرد
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان له تاران، بە بۆنەی دەست بەکاربوونی "سه‌عد جه‌واد القه‌ندیل" باڵیۆزی تازەی عێراق لە ئێران، ئێوارەخوانێکی ساز کرد.
"نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان له تاران، رۆژی پێنج شەمە ڕێکەوتی ٢٧/٦/٢٠١٩ بانگهێشتی "سه‌عد جه‌واد القه‌ندیل" باڵیۆزی تازەی عێراق لە تاران و "ئه‌بوو عارف" نوێنەری ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی لە ئێران و ستافی باڵیۆزخانەی ئه‌م وڵاته‌ی کرد بۆ ئێوارەخوانێک بە بۆنەی دەست بەکاربوونی باڵیۆزی عێراق بە کارەکەی لە شاری تاران که "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و هه‌روه‌ها ئەندامانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان "ئه‌مجه‌د باباحاجی" و "هیوا ڕه‌سووڵ" و "فەخره‌الدین عه‌زیز ساڵح" و "لوقمان لەتیف محه‌مه‌د" و "سۆران عه‌لی ئەمین" و "عه‌باس عه‌بدواڵڵه بایز" و "عه‌لاء غوڵام" تیایدا ئاماده‌بوون.
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان له تاران هیوای سەرکەوتنی خواست بۆ باڵیۆزی عێراق لە کارەکەیدا و هه‌روه‌ها باڵیۆزی عێراقیش سوپاس و پێزانینی خۆی پێشکەش بە نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد و ئامادەیی باڵیۆزخانه‌ی عێراق لە تارانی نیشاندا بۆ زیاتر هەماهەنگی و هاوکاریی کردنی هەر دوولا لە بوارە جیاجیاکاندا.
نازم دەباغ نوێنه‌ريى حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ باڵيۆزى عێراق لە تاران کۆبۆوه
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان له وڵاتی ئێران له‌گه‌ڵ "سه‌عد جه‌واد القه‌نديل" باڵيۆزى عێراق لە تاران دیداریی کرد.
شاندیى نوێنه‌رايه‌تى حکوومەتی هەرێمی کوردستان له تاران كه پيكهاتبوون له "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان له وڵاتی ئێران و "سەلام عارف روشدی" جێگرى نوێنەریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له تاران و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانى نوێنه‌رايه‌تى "ئەمجه‌د بابا حاجی" و "لوقمان له‌تيف محه‌مه‌د" و "هيوا ڕه‌سوڵ ڕه‌شيد" و "فه‌خره‌الدين عه‌زيز ساڵح" و "عه‌لاء غوڵام" ئەمرۆ دووشمە ڕێكه‌وتی ٢٤/٦/٢٠١٩ سه‌ردانى باڵيوزخانەی عێراق له تارانی پێته‌ختی ئێرانيان كرد و له لايه‌ن "سه‌عد جه‌واد القه‌نديل" باڵيۆزى عێراق لە تاران پيشوازيان لێكرا.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان له تاران، پيرۆزبايی له "سه‌عد جه‌واد القه‌نديل" باڵيۆزى عێراق لە وڵاتی ئێران كرد به بۆنه‌ى وه‌رگرتنی پۆستى تازه‌يانه‌وه و سوپاسی باڵیۆزخانەی عێراق لە تارانی کرد بۆ ئەو هەماهەنگییەی کە له‌گه‌ڵ نوێنه‌رايه‌تى حکوومەتی هەرێمی کوردستان له تاران هەیە و هیوای خواست لە ئایندەدا زیاتر بێت.
لە دانیشتنەکەدا باس لە باروودۆخی عێراق و ناوچەکە و هه‌روه‌ها گیروگرفتی هاوڵاتیانی عێراقی لە ئێران و چۆنییەتی چارەسەرکردنی کێشەکان کرا.
باڵیۆزی عێراق لە تاران، سوپاس و ستایشی نوێنه‌رايه‌تى حکوومەتی هەرێمی کوردستان له تارانی کرد بۆ سەردانەکەیان و هەروەها لە ڕووی هەمانگی و پەیوەندیی بەردەوامی لەگەڵ باڵیۆزخانە عێراق لە وڵاتی ئێران و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەوەی لە نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له تارانی هەموو لایەنە کوردستانییەکان بەشدارن و هەماهەنگ و یەک دەنگن.
له کۆتایی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا "سه‌عد جه‌واد القه‌نديل" ئامادەیی باڵيۆزخانه‌ى عێراق لە تارانی نیشاندا بۆ زیاتر توندوتۆڵکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو لایه‌ن.
نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان به‌شداری له کۆبوونەوەی جێگری سەرۆکی پە‌ڕلەمانی عێراق کرد
نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له وڵاتی ئێران به‌شداردی له کۆبوونەوەی دکتۆر "بەشیر حه‌داد" جێگری سەرۆکی پە‌ڕلەمانی عێراق له تاران کرد.
دکتۆر "بەشیر حه‌داد" جێگری سەرۆکی پە‌ڕلەمانی عێراق و شاندی یاوەریی رۆژی سێشەمە رێکەوتی ١٨/٦/٢٠١٩ کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ نوێنەری پارتە سیاسیەکانی عێراقی لە تاران و کەسایەتییە ناودارە عێراقییەکانی بواریی بازرگانی و پێشەسازیی و نوێنەریی خوێندکارانی عێراقی لە تاران ئەنجامدا.
نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له تاران که پێکهاتبوو له "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و "هیوا ڕەسول" و "فه‌خره‌الدین عه‌زیز" و "سۆران عه‌لی ئەمین" ئەندامانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم کۆبوونەوەیەدا ئامادەبوو.
لە کۆبوونەوەکەدا دکتۆر "بەشیر حه‌داد" باسی سه‌ردانی بۆ وڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەروەها پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران کرد و هه‌ندێک له ئامادەبووانیش باسیان لە کێشە و گرفتەکانی ڕەوەندی عێراقی لە ئێران کرد.
"سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لەلای خۆیەوە سوپاسی دکتۆر "بەشیر حه‌داد" و "سه‌عد القه‌ندیل" باڵیۆزی عێراق لە تاران کرد بۆ ئەنجامدانی ئەم کۆبوونەوەیە و هیوای خواست کە سەرکەوتوو بێت لە سه‌ردانه‌کەی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران.
نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له شاری تاران به‌شداریی له ئاهەنگی کۆتایی خوێندکارە عێراقییەکان لە زانکۆی تاران کرد.
نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان به‌شداریی له ئاهەنگی کۆتایی خوێندکارە عێراقییەکان کرد
رێکخراوی رۆشنبیری و زانستی عێراقی لە کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەرپەرشتی "سه‌عد جه‌واد القه‌ندیل" باڵیۆزی عێراق له تاران دوێنێ چوارشەمە رێکەوتی ١٩/٦/٢٠١٩ ئاهەنگی کۆتایی خوێندنیان بۆ خوێندکارە عێراقییەکان لە زانکۆی تاران ساز کرد کە چەندین خوێندکاری کوردیشیان لەگەڵدا بوو و نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له تاران کە پێکهاتبوو لە "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و "فەخره‌الدین عه‌زیز" و "لوقمان لەتیف" و "عه‌لاء غوڵام" ئەندامانی نوێنەرایەتی لەم بۆنەیەدا بەشداربوون.
له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا ئاغای ڕەحمانی نوێنەری رێبەری ئێران و "سه‌لمان عه‌لی شاكر" پاشکۆی سەربازیی عيراقی لە باڵیۆزخانەی ئه‌م وڵاته له تاران و "ئه‌بو عارف" نوێنەری مجلس الاعلى و هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی خوێندکاره‌کان تیایدا ئاماده‌بوون.
هەر بەو بۆنەیەوە خەڵاتی رێزلێنان بەسەر خوێندکاراندا دابەشکرا و لەسەر داوای ئەنجوومەنی خوێندکاران، خەڵاتەکان لە لایەن جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان له تاران پێشکەشی خوێندکاران کرا.
خوێندکاره‌کانی زانکۆی تاران خۆشحاڵی خۆیان بە هاتنی شاندیی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له تاران و ئاماده‌بوونیان له‌م ڕێوڕه‌سمه ده‌ربڕیی.
نازم دەباغ لەگەڵ فەلاح مستەفا دیداریی کرد
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، لەگەڵ "فەلاح مستەفا" بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبۆوە.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، رۆژی چوارشەمە 19/6/2019 لە شاری هەولێر پێتەختی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ "فەلاح مستەفا" بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دیداریی کرد.
لەم دیدارەدا تاوتوێی دوایین کار و چالاکییەکان و پێشهاتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کرا.
نازم ده‌باغ لەگەڵ دکتۆر به‌شیر خه‌لیل حه‌داد جێگری سەرۆکی پەرڵەمانی عێراق کۆبۆوه
دکتۆر "به‌شیر خه‌لیل حه‌داد" جێگری سەرۆکی پەرڵەمانی عێراق لەگەڵ شاندی یاوەری سەردانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانی کرد.
دکتۆر "به‌شیر خه‌لیل حه‌داد" جێگری سەرۆکی پەرڵەمانی عێراق لەگەڵ شاندی یاوەریی ئەمرۆ دووشەممە ڕێکه‌وتی 17/06/2019 سەردانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تاران، "سه‌لام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران و "ئه‌مجه‌د باباحاجی"، "فه‌خره‌الدین عه‌زیز" و "عه‌باس عه‌بدوالله" ئەندامانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و هه‌روه‌ها سەرجەم ستافی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی گەرمی لێ‌کرا.
لەم سەردانەدا باسی بارودۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان و بەگشتی ناوچەکە کرا و هەروەها به تایبه‌ت باسی پەیوەندیی نێوان وڵاتی ئێران و هەرێمی کوردستان و ڕاییکردنی کاره‌کان له نێوان دوو لایه‌ن کرا و ته‌ئکید کرایه‌وه که لە ڕووی هەماهەنگییه‌وه باڵیۆزخانەی عێراق لە تاران و نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران پێکه‌وه بەردەوام له په‌یوه‌ندیی دابن.
جێگری سەرۆکی پەرڵەمانی عێراق دەستخۆشی لە ستافی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانی کرد کە لە هەموو پارتەکانی کوردستان پێکهاتووە.
له کۆتایی ئه‌م سه‌ردانه‌دا لە لایەن "به‌شیـر حه‌داد" ئاڕمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێشکەش بە "نازم ده‌باغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرا.
نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریی له هەفتەی فەرهەنگی تورکەمه‌نستان کرد
نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریی له هەفتەی فەرهەنگی تورکەمه‌نستان کرد
نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، بەشداریی له هەفتەی فەرهەنگی وڵاتی تورکەمه‌نستان لە شاری تارانی پێته‌ختی وڵاتی ئێران کرد.
کۆرێک بە بۆنەی هەفتەی فەرهەنگی وڵاتی تورکەمه‌نستان رۆژی شەممە رێکەوتی ١٦/٦/٢٠١٩ لە ته‌لاری وه‌حده‌تی شاری تارانی پێته‌ختی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ڕێوه‌چوو و "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و "سۆران عه‌لی ئەمین" بەرێوبەریی پەیوەندییەکان و راگەیاندن لەم ڕێوڕه‌سمه‌دا ئامادەبوون.
لەسەر داواکاریی باڵیۆزخانەی تورکەمه‌نستان، نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و هه‌روه‌ها باڵیۆزخانەی وڵاتانی بیانی لە شاری تاران و که‌سایه‌تییه فه‌رهه‌نگییه‌کان له هەفتەی فەرهەنگی وڵاتی تورکەمه‌نستان لە تارانی پێته‌ختی وڵاتی ئێران بەشداربوون.
لەم کۆرەدا "ئاتاگلدی" وه‌زیری فه‌رهه‌نگی تورکەمه‌نستان، سه‌ید "عه‌باس ساڵحی" وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و ڕۆشنبیری ئێران، "ئه‌بووزه‌ر ئیبڕاهیمی تورکه‌مان" سه‌رۆکی ڕێکخراوه‌ی فه‌رهه‌نگ و په‌یوه‌ندییه ئیسلامییه‌کانی ئیران وتاریان پێشکه‌ش کرد.
له هەفتەی فەرهەنگی وڵاتی تورکەمه‌نستان لە شاری تاران، پێشانگای به‌ڵگه ده‌سنووسه‌کانی سه‌رده‌می سه‌لجووقییه‌کان، پێشانگای هونه‌ریی ده‌ستکرد، پێشانگای هونه‌ریی شێوه‌کاریی و چه‌ندین چالاکی دیکه به‌ر‌ێوه‌چوو.
نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران بەشداری لە یادی کوردە فەیلییەکان کرد
نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، بەشداری لە یادی ٣٩ ساڵەی کوشتنی کوردە فەیلییەکان کرد.
یادی ٣٩ ساڵەی کوشتنی کوردە فەیلییەکان له لایه‌ن ئەنجومەنی کوردی فەیلی نیشتەجێی تاران رۆژی هەینی رێکەوتی ١٤/٦/٢٠١٩ به‌ڕێوه‌چوو و نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەتاران بەشداری ئەو کۆرە ماتەمینیه‌ی کرد که "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەتاران و "هیوا ڕه‌سووڵ" و "سۆران عه‌لی ئەمین" و "شێرزاد قادر خورشید" و "عه‌لی غوڵام عه‌لی"، "سه‌عد عه‌بدوالوه‌هاب جه‌واد قه‌ندیل" باڵیۆزی عێراق لەتاران، هەندێک لە بەرپرسانی ئێران و نوێنەری پارتە سیاسییەکانی عێراق و کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تیی دیکه له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا ئامادەبوون.
"سه‌عد عه‌بدوالوه‌هاب جه‌واد قه‌ندیل" باڵیۆزی عێراق لەوڵاتی ئێران بەو بۆنەیەوە وتارێکی پێشکەش کرد و پشتیوانی حکوومەتی عێراق و باڵیۆزخانەی عێراق لەتارانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کوردە فەیلییەکان و هاووڵاتیانی عێراقی نیشتەجێی ئێران دووپات کردەوە.
نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەتاران، بە پێشکه‌شکردنی چەپکە گوڵێک یادی شەهیدانی بەرز نرخاند.
له‌وتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌ده‌نگی ئه‌مریكا، نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باس له‌هه‌ڵوێستی سه‌رۆك كۆماری عیراق له كۆبونه‌وه‌كه‌ی (مه‌ككه) ده‌كات و ده‌ڵێت" ئه‌مه جورئه‌ت و ئازایه‌تیه كه یه‌كێك له عیراق په‌یدا ببێت هه‌ڵوێسته‌كان له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی وڵات و میلله‌ته‌كه‌ی خۆیدا بڕیاری لێ بدات، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی د.به‌رهه‌م به‌ته‌نها هی خۆی نیه به‌ڵكو هه‌ڵوێست هه‌موو به‌رپرسانی عیراقی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراقیشه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات وه هه‌ڵوێستی حكومه‌تی ئێرانیش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌و جۆره بوو كه هه‌ڵوێسته‌كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ئیجابی وه زۆر مه‌ردانه هه‌ڵیانسه‌نگاندووه هه‌روه‌ك له مانشێتی ئه‌و گۆڤاره‌ش نوسراوه."هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" ده‌بێت هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی سیاسەتی حکومەتی عیراق هەیە لەوێ یارییەکانی خۆی بکات وە هەڵوێستی خۆی بنوێنێ سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا، چونکە بۆ ئێمە ئەمریکا چەند گرنگه ئێران گرنگترە چونکە ئەزمونەکانی ڕابردوو دەریخستووە ئەگەر ئێران دژایەتی کردبێتین بەڵام مەرزەکەی لەگەڵمان هەر ماوە ، بەڵام ئەمریکا یا هەر وڵاتێکی ئەوروپی هاتبێتنە ناوچەکەمان دوای دابین کردنی بەرژەوەندییەکانی خۆی ڕۆیشتووە، ئه‌وه‌تا سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه‌ده‌ڵێ من ئه‌وه‌نده‌م كڕی وه ئه‌وه‌نده‌م فرۆشت واته نابێت ئێمه ببینه هۆكارێك بۆ كارێكی بازرگانی."
" ئه‌مه جورئه‌ت و ئازایه‌تیه كه یه‌كێك له عیراق په‌یدا ببێت هه‌ڵوێسته‌كان له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی وڵات و میلله‌ته‌كه‌ی خۆیدا بڕیاری لێ بدات"
له‌دواین ژماره‌یدا گۆڤاری (سازه‌نده‌گی) فه‌رمی حكومه‌تی ئێران له‌مانشێتی سه‌ره‌كیدا نوسیبووی به‌رگریكردن له مه‌ككه، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق دژی هه‌ڵوێستی شا-ی سعودیه وه‌ستایه‌وه كه ویستی ڕایه‌كی گشتی وڵاتانی عه‌ره‌ب دژ به ئێران دروست بكات، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق له كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی مه‌ككه ڕایگه‌یاند" ئەمن و ئاسایشی ئێران دەبێت بەهۆی ئاسایش و ئیستیقراری ناوچەکە و وڵاتانی عەرەبی. کۆماری ئیسلامی ئێران، ولاتێکی موسڵمانە و درواسێی عێراق و وڵاتانی عەرەبییە و بەدڵنیاییەوە حەزمان لێ نییە، هیچ لایەنێک ئاسایشەکەی بکاتە ئامانج."
لەسەرەتای وتووێژەکەدا نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئێران ده‌ڵێت" عیراق لەجوگرافیایەکی تایبەتدایە، وە ئەو هەڵوێستە تەنها د.بەرهەم سەرۆک کۆمار ڕاینەگەیاندووە، بەڵکو سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمانیش هەمان هەڵوێستیان هەبووە، پێچەوانەوەی حکومەتەکانی پێشووی عیراق هه‌موویان هەڵوێستیان یەکە وە بۆ پارێزگاری لەحکومەتی عیراق و خەڵکی عیراق خۆی نەکردە لایەن(تەرەف) لەخواستی ئەوانەی دەیانەوێت سیناریۆ بکەن کە شەڕێک ڕووبدات کە هەموومان دەزانین کە ئەو سیناریۆیەیە خەریکە شکست دەهێنێ وە د.بەرهەم وەک سەرۆک کۆمار سوێندی خواردووە کە پارێزگاری لەبەرژووەەندییەکان و عیراق بکات."
هه‌روه‌ها وتی" ئه‌مه جورئه‌ت و ئازایه‌تیه كه یه‌كێك له عیراق په‌یدا ببێت هه‌ڵوێسته‌كان له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی وڵات و میلله‌ته‌كه‌ی خۆیدا بڕیاری لێ بدات، بینیمان سه‌رده‌مانێك ئه‌مریكا له عیراق بوو دواتر جێی هێشت، ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و هه‌موو وڵاتان هاوسه‌نگی هه‌بێت نه‌ك لایه‌ندار بێت، د.به‌رهه‌م سیاسه‌تی یه‌ك ڕه‌نگ و یه‌ك ده‌نگی عیراقی ده‌ربڕیووه."
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كه‌ن عیراق باجی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی بدات؟
نازم ده‌باغ ده‌ڵێت" ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی سیاسی عیراق كه‌خاوه‌نی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یه" ته‌حه‌مولی"ئه‌و جۆره بڕیار و قسانه بكات، وه زۆرینه‌ی عیراق له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاستیه‌ن كه بۆ یه‌كه‌مجاره كه‌سێكی كورد وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عیراق بتوانێت له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كه‌ی خۆیدا ده‌رببڕێت، وه من دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه هه‌ڵوێستی د.به‌رهه‌م به‌ته‌نها هی خۆی نیه به‌ڵكو هه‌ڵوێست هه‌موو به‌رپرسانی عیراقی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراقیشه."
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئه‌ی سه‌باره‌ت به‌ناوخۆی ئێران هه‌ڵوێسته‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌دژی پادشای سعودیه بۆ دروست كردنی ڕای گشتی وڵاتانی عه‌ره‌ب دژ به ئێران چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
نازم ده‌باغ وتی" تاك تاكی خه‌ڵكی ئێران ئه‌م دوو سێ ڕۆژه جگه له پێ‌زانین و سوپاس كردن شتێكی تر نه‌بووه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه‌ده‌ڵێ من ئه‌وه‌نده‌م كڕی وه ئه‌وه‌نده‌م فرۆشت واته نابێت ئێمه ببینه هۆكارێك بۆ كارێكی بازرگانی."
ئه‌ی وه‌ك حكومه‌تی ئێرانی چ پێزانینێكیان بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته هه‌یه؟
ده‌باغ وتی" هه‌ڵوێسته‌كه‌ی د.به‌رهه‌م هه‌ڵوێستێك بووه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و بابه‌ته جا عیراق باجه‌كه‌ی ده‌دا یا ئێران چی له‌چاودایه، به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ڵوێسته‌كه‌ی د.به‌رهه‌م له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسته بووه كه ئێران هاوكاری عیراق بووه له شه‌ڕی داعش و ڕوخان ڕژێمی به‌عس وه شۆڕش و جوڵانه‌وه ڕزگاریخوازه‌كانی هه‌م گه‌لی كورد و هه‌م عیراق كه هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یابینی له‌حكومدان له‌كاتی خۆیدا له ئێران كاری سیاسی و بازرگانیان كردووه، وه هه‌ڵوێستی حكومه‌تی ئێرانیش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ئیجابی وه زۆر مه‌ردانه هه‌ڵیانسه‌نگاندووه هه‌روه‌ك له مانشێتی ئه‌و گۆڤاره‌ش نوسراوه."
"هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی سیاسەتی حکومەتی عیراق-دایه ده‌بێت لەوێ یارییەکانی خۆی بکات وە هەڵوێستی خۆی بنوێنێ ."
نازم دەباغ ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌كوێی ململانێ و ئه‌گه‌ری ڕودانی شه‌ڕه له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێران؟ ده‌باغ ده‌ڵێت" بەداخەوە زۆر خەڵکی ناسیاسی و نەخوێندەوار هەیە کە لێکدانەوەی هەڵە دەکات، وەک هەرێمی کوردستان ئێمە لایەنی شەڕ نین کە سیناریۆکان بە دڵێ خۆی دابڕژێت کەچی ڕوودەدات، هەرێمی کوردستان لەنێوان چوار وڵاتە کە هەموو کات ئەوەیان بۆ کورد ویستووە کە لەبەرژەوەندی خۆیان بووە، گەلی کورد هیچ بەرگەی شکستی ئەو شەڕە ناکات لە ئەگەری ڕوودانی، بۆیە باشترە هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی سیاسەتی حکومەتی عیراق هەیە لەوێ یارییەکانی خۆی بکات وە هەڵوێستی خۆی بنوێنێ ."
وتیشی" ئەو هەڵوێستەی ئێستای حکومەتی عیراق پێم وایە لەبەرژەوەندی هەموولایەکدایە، وە هەرێمی کوردستان دەبێت لە بێ لایەنی ئەم کێشەیەدا بوەستێت."
"بۆ ئێمە ئەمریکا چەند گرنگه ئێران گرنگترە "
ئایا هەرێمی کوردستان دەتوانێت بێ لاایەن بێت لەم کێشەیەی نێوان ئەمریکا و ئێران‌دا؟
دەباغ له‌وه‌ڵامدا وتی" بەڵێ دەتوانێ، چونکە بۆ ئێمە ئەمریکا چەند گرنگه ئێران گرنگترە چونکە ئەزمونەکانی ڕابردوو دەریخستووە ئەگەر ئێران دژایەتی کردبێتین بەڵام مەرزەکەی لەگەڵمان هەر ماوە ، بەڵام ئەمریکا یا هەر وڵاتێکی ئەوروپی هاتبێتنە ناوچەکەمان دوای دابین کردنی بەرژەوەندییەکانی خۆی ڕۆیشتووە، چونکە مێژوو سەلماندویەتی ئێمە ئەو جوگرافیایەی هەمانە وڵاتانی دراوسێ لە جێی خۆیان دەمێننەوە بەڵام وڵاتانی تر بەرژەوەندی خۆیان هەیە و دوای دابین کردنی بەرژەوەندییەکانیان بەجێمان دە‌هێڵنەوە بۆ وڵاتانی دراوسێ، هەروەک لە بابەتی ڕیفراندۆم بینیمان."
" ئەم قسانەی من بۆ بەرگریکردن نیە لە ئێران بەڵکو گریانە بۆ میللەتی کورد کە لەنێوان "دوو بەردە ئاش"
باشە ئەگەر کورد خرایە نێوان دوو بژاردە یەکەمیان هەڵبژارنی ئێران یا ئەمریکا بەڕای تۆ کامیان بکات؟
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی-عیراق له‌تاران لەوەڵامدا وتی" ئەمە پرسیارێک نیە لەنێوان ڕەش یا سپی هەڵبژێرین، چونکە سەرۆکی ئەمریکا لە ژاپۆن هەفتەی ڕابردوو وتی" ئامانجی ئێمە ڕووخانی ڕژێمی ئێران نیە، ئەمەش واتای ئەو ڕژێمە هەر دەمێنێ ، دووەم ، ئەوانەی دوای ئەوانە دێنە سەر حکوم کێن؟ خەڵکێکی تازەن کە ئێمە نایانناسین یان خەڵکێکن کە ئێمە ڕابردوومان هەیە لەگەڵیان؟ دوبارە وەک سوریای لێدێتەوە کە وتیان لەماوەی 30 ڕۆژدا ڕژێمەکە دەڕوخێنین بەڵام پێیان نەکرا ئەوەتا ئێستا داوای دانوستانی لێدەکەن، بۆیە هەتا بۆ وەڵامی ئەو پرسیارە پێویستە کورد بەرژەوەندی خۆی هەڵبژێرێت و دەبێت بەرژەوەندییەکانی خۆی بگونجێت لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی هەمیشەیی خۆی؟"
نازم ده‌باغ ئەوەشی وت" ئەم قسانەی من بۆ بەرگریکردن نیە لە ئێران بەڵکو گریانە بۆ میللەتی کورد کە لەنێوان "دوو بەردە ئاش"دا چۆن دەتوانێت خۆی بگونجێنێت؟ هەڵوێستێکی سەخت و قورسە من ئەزمونم کردووە لەکام قۆناغدا ئێران پشتگیری کوردی کردوە وە لەکام هەڵوێستدا ئەمریکا پشتگیری کوردی کردووە باشترین و دواترین نمونە ڕیفراندۆم."
More...
دوایین هەواڵەکان
- په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مه‌نسوور یاقووتی وه‌ک له‌ده‌ست چونی یاقووتێکی گرانبه‌هایه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی هۆڵه‌ندا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد
- سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە سوپاسالاری بەریتانیا کرد