له سه‌ر پێشنیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تاران بڕیاری داوه بۆ تێپه‌راندنی قه‌یرانه‌كه هاوكاری هه‌رێم بكات و هه‌رێمیش له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا نه‌وت هه‌نارده‌ی تاران ده‌كات.
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاران له لێدوانێكی تایبه‌تیدا به‌تۆڕی هه‌واڵی بیروڕای ڕاگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌ریم بۆ به‌ژداریكردن له كۆنفرانسێك سه‌ردانی تارانی كرد و له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌شیدا چاوی به به‌رپرسانی تاران كه‌وت و له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌شدا باس له قه‌یرانی دارای هه‌رێم كرا و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمیش پێشنیاری ئه‌وه‌ی كرد حكومه‌تی تاران له بری حكومه‌تی هه‌ریم بڕی پاره‌ی كۆمپانیا ئێرانیه‌كان له كوردستان بدات و ئه‌وانیش له‌به‌رامبه‌ردا نه‌وت هه‌نارده‌ی تاران ده‌كه‌ن.
ده‌باغ وتیشی: پێشنیاریش كراوه كۆمپانیا ئێرانیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بن له كاركردن كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 300 كۆمپانیا ده‌بێت، ئه‌وه‌نده‌ی زانیاریشم هه‌بێت تاران پێشنیاره‌كه‌ی هه‌رێمی خستۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌س ماوه‌ته‌وه ڕێكه‌وتنێكی فه‌رمی بۆ جێبه‌جێكردنی بكرێت.
به‌وته‌ی نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم له تاران: هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی تاران له ڕێگه‌ی ته‌نكه‌ره‌وه ده‌بێت و بۆ قۆناغه‌كانی داهاتووش له ڕێگه‌ی بۆڕیه‌وه ده‌بێت كه ئه‌وه‌ش كاتی ده‌وێت تا هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌ریم به تاران ببه‌سترێته‌وه.
نوێنه‌ره‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم له تاران له ساڵیادی راپه‌ڕین وتی: پیرۆزبای گه‌رم له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و ڕێكخستنه‌كانی دێرین و ناوشار و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م به بۆنه‌ی به‌ژداریكردنیان له‌و ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌ی بوو به‌هۆی له‌ناوچوونی دوژمنی سه‌رسه‌ختی گه‌لی كورد، ئومێد ده‌كه‌م هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌هه‌مان ڕوح و گیانی ئه‌وكاته‌ی كه ڕیكه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین بكه‌ن، هه‌موان ده‌ست له‌ناو ده‌ست هه‌وڵ بده‌ن بۆ دابینكردنی ئاسایش و ئارامی و خۆشگوزه‌رانی و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قه‌یرانه و دابینكردنی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ نه‌وه‌كانی دوای خۆمان.
له سه‌ر پێشنیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تاران بڕیاری داوه بۆ تێپه‌راندنی قه‌یرانه‌كه هاوكاری هه‌رێم بكات و هه‌رێمیش له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا نه‌وت هه‌نارده‌ی تاران ده‌كات.
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاران له لێدوانێكی تایبه‌تیدا به‌تۆڕی هه‌واڵی بیروڕای ڕاگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌ریم بۆ به‌ژداریكردن له كۆنفرانسێك سه‌ردانی تارانی كرد و له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌شیدا چاوی به به‌رپرسانی تاران كه‌وت و له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌شدا باس له قه‌یرانی دارای هه‌رێم كرا و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمیش پێشنیاری ئه‌وه‌ی كرد حكومه‌تی تاران له بری حكومه‌تی هه‌ریم بڕی پاره‌ی كۆمپانیا ئێرانیه‌كان له كوردستان بدات و ئه‌وانیش له‌به‌رامبه‌ردا نه‌وت هه‌نارده‌ی تاران ده‌كه‌ن.
ده‌باغ وتیشی: پێشنیاریش كراوه كۆمپانیا ئێرانیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بن له كاركردن كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 300 كۆمپانیا ده‌بێت، ئه‌وه‌نده‌ی زانیاریشم هه‌بێت تاران پێشنیاره‌كه‌ی هه‌رێمی خستۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌س ماوه‌ته‌وه ڕێكه‌وتنێكی فه‌رمی بۆ جێبه‌جێكردنی بكرێت.
به‌وته‌ی نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم له تاران: هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی تاران له ڕێگه‌ی ته‌نكه‌ره‌وه ده‌بێت و بۆ قۆناغه‌كانی داهاتووش له ڕێگه‌ی بۆڕیه‌وه ده‌بێت كه ئه‌وه‌ش كاتی ده‌وێت تا هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌ریم به تاران ببه‌سترێته‌وه.
نوێنه‌ره‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم له تاران له ساڵیادی راپه‌ڕین وتی: پیرۆزبای گه‌رم له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و ڕێكخستنه‌كانی دێرین و ناوشار و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م به بۆنه‌ی به‌ژداریكردنیان له‌و ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌ی بوو به‌هۆی له‌ناوچوونی دوژمنی سه‌رسه‌ختی گه‌لی كورد، ئومێد ده‌كه‌م هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌هه‌مان ڕوح و گیانی ئه‌وكاته‌ی كه ڕیكه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین بكه‌ن، هه‌موان ده‌ست له‌ناو ده‌ست هه‌وڵ بده‌ن بۆ دابینكردنی ئاسایش و ئارامی و خۆشگوزه‌رانی و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قه‌یرانه و دابینكردنی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ نه‌وه‌كانی دوای خۆمان.
هەولێر - KDP.info- سەرۆکوەزیرانی کوردستان، پێشوازی لە نوێنەری حکوومەتی هەرێم لە تاران کرد و لەدیدارەکەدا دا جەخت لە بایەخ و په‌یوەندییەکانی هەولێر و تاران کرایەوە.
پێشنیوه‌ڕۆى ڕۆژی چوارشه‌ممه 2/3/2016، "نێچیرڤان بارزانى" سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان؛ له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ "نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له تاران، په‌یوه‌ندییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامیى ئێران تاوتوێ كرد و جه‌ختى له‌سه‌ر بایه‌خ و گرنگیى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و تاران بۆ هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامى و خواستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامى؛ كرده‌وه.
له دیداره‌كه‌دا كه "عه‌بدوڵڵا ئاكره‌یى" به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى په‌یوه‌ندییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئێران ئاماده‌یى بوو، باس له كار و چالاكییه‌كانى نوێنه‌رایه‌تیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له تاران كرا و تیشك خرایه سه‌ر چۆنیه‌تیى كاراكردنى زیاترى كار و ئه‌ركه‌كانى نوێنه‌رایه‌تیى حكوومه‌ت و گرنگیى بره‌ودان و به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولا، به‌تایبه‌تیش له‌و بوارانه‌دا كه بۆ هه‌رێمى كوردستان گرنگن و خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولا ده‌كه‌ن.
"نازم دەباغ" له وتووێژ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ئێران: بژارده‌ی ژیرانه‌ی کورده‌کان له قه‌یرانی سوریا
"نازم دەباغ"نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تارانله وتووێژله‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ئێران وتی: له شه‌ڕەیی کورده‌کانله‌گه‌ڵ داعش له سووریا، کورده‌کان بۆ یه‌که‌مجار ده‌نگی ناڕه‌زایی و به‌رگریی خۆیانیان به گوێی هه‌موو جیهان گه‌یاند و له ئاکامدا بوونه هێمای به‌رگری و ئازایه‌تی له سوریادا.
نیکنام ئه‌ڕشه‌دنیا - کورده‌کان دوای ساڵی ٢٠١٢ و چوونه‌ده‌روه‌ی هێزه‌کانی ئه‌سه‌د له ناوچه‌که، ده‌ستبه‌جێ به دانانی هێزی سه‌ربازی، کۆنترۆڵی ناوچه‌کانی خۆیان گرته ده‌ست و به پێی راپۆرته‌کان له ئێستادا نزیکه‌ی سه‌دا پازده‌ی خاکی سوریایان له‌ژێر ده‌ستدایه. ئه‌م گروپه ئێستا له ئاستی ناوخۆیی‌دا به پاراستنی یه‌کگرتویی خۆیان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ئه‌سه‌د، سه‌رکه‌وتنێكی باشیان به‌ده‌ست هێناوه‌و له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش‌دا پشتیوانی دوو زلهێزی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی جیهانیی واتا ئه‌مریکا و رووسیایان هه‌یه، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانیی ئه‌منیی سیاسه‌تمه‌دارانی تورکیای لێکه‌وتووه‌ته‌وه. سه‌باره‌ت به هۆکاره‌کانی رۆڵی گرنگی کورده‌کان، له وتووێژێك‌دا له‌گه‌ڵ "نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران و کارناسی باڵای که‌یسی کورد، ریشه‌کانی قه‌یرانی کوردی و به‌هێزبوونی ئه‌وانمان باس کردووه.
به‌ڕای ئێوه چ هۆکارێک بووه هۆی به‌هێزبوونی کورده‌کان له رووداوه‌کانی سوریا؟
کورده‌کان دوای سه‌رهه‌ڵدانی داعش و ئۆپۆزسیۆنی سوریا، هه‌لی هاتنه‌مه‌یدان و چالاکییان په‌یداکرد. ئه‌وان له‌م بارودۆخه نوێیه سوودیان وه‌رگرت بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافه پێشێل‌کراوه‌کانیان. له‌م رێگایه‌شدا خه‌باتی سه‌ربازی خۆیان دژی تیرۆریستان و هێزه بیانییه‌کان ده‌ست پێ‌کرد. ئه‌و خاڵه‌ی که جیاکه‌ره‌وه‌ی خه‌باتی هێزه کوردییه‌کانی سوریا و هێزه چالاکه‌کانی دیکه‌ی ئه‌و وڵاته‌یه، له‌خۆبردوویی، ئازایه‌تی و نه‌ترسییانه. ئه‌م بابه‌ته به باشترین شێوه‌ی مومکین له هێرشی داعش بۆسه‌ر کۆبانێ نیشان درا. له‌م شه‌ڕە‌دا کورده‌کان بۆ یه‌که‌مجار ده‌نگی ناڕه‌زایی و به‌رگریی خۆیانیان به گوێی هه‌موو جیهان گه‌یاند و له ئاکامدا بوونه هێمای به‌رگری و ئازایه‌تی له سوریادا.
وادایاره هێزه کوردییه‌کانی سوریا به تێڕوانینێکی واقع‌بینانه بۆ رووداوه‌کان، روویان کردووه‌ته هاوکاری حکومه‌تی ئه‌سه‌د، به‌ڕای ئێوه ئه‌م هاوکارییه تاکه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت؟
له روانگه‌ی کورده چالاکه‌کانی گۆڕه‌پانی سوریاوه، تێڕوانی واقع‌بینانه و ریالیستی، شێوه‌ی شۆڕش و ناڕە‌زایی و هه‌رچی که ببێت، له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا، ئامانجی یه‌که‌می به‌رگری له بوونی سیاسی و سه‌ربازی ئه‌وانه. دوای ئه‌وه‌ی شه‌ڕ و پێکدادان له نێوان هێزه‌کانی دژی به‌شار ئه‌سه‌ر ده‌ستی پێ‌کرد، کورده‌کان له‌جیاتی به‌رگری له لایه‌نێک، ده‌ستیان دایه به‌رگری له ناوچه‌کانی خۆیان. له‌م رووه‌وه سیاسه‌تی دووری له شه‌ڕ و ئاژاوه له‌گه‌ڵ سیستمی سیاسی سوریایان گرته‌به‌ر، که هه‌نگاوێکی ژیرانه و باش بوو. لێره‌شدا وادیاره تا کاتێک که هه‌ڕە‌شه‌ی داعش و به‌ره‌ی نوسره به‌رده‌وام بێت، کورده‌کانیش خۆیان له شه‌ڕی حکومه‌تی سوریا ناده‌ن. ئێستاکه هێزه کورد‌ییه‌کان به‌و هیوایه‌ن که به له‌ناوچوونی تیرۆریستان، کۆمه‌ڵگایه‌کی ئه‌من و هێمن له سوریا بێته ئاراوه که تیایدا هه‌موو لایه‌نه‌کان به مافه‌کانی خۆیان بگه‌ن. له‌م رووه‌وه کورده‌کان ئاماده‌یی هاوکارییان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی سوریا هه‌یه دوای کۆتاییهاتنی شه‌ڕیش.
به پێی پێوه‌ندی ئیدئۆلۆژی و سه‌ربازی نزیکی نێوان هێزه کوردییه‌کانی سوریا له‌گه‌ڵ پ.کا.کا، ئه‌نقه‌ره رووی کردووه‌ته به‌کارهێنانی هێزی سه‌ربازی، درێژەی ئه‌م سیاسه‌ته چۆن ده‌بینن و ئایا ئه‌نقه‌ره دان به واقعی بوونی کورده‌کان له سوریا ده‌نێت؟
سه‌باره‌ت به نزیکی پ.کا.کا و کورده‌کانی سوریا ده‌بێت بڵێم که ئه‌م دوو گروپه خاوه‌ن هاوبه‌شی زۆری ئیدئۆلۆژی و بنه‌مایین، حزبی کوردی سوریا باڵێکی جیابووه‌وه‌ی پ.کا.کایه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه ده‌بێت بڵێین که ئه‌م گروپانه پابه‌ندی ده‌ستووری وڵاتی خۆیانن و هاوکاری ئه‌وان به مانای پشت‌کردن له سیستمی سیاسی وڵاتی خۆیان نییه. ئه‌م بابه‌ته سه‌باره‌ت به کورده‌کانی سوریا زیاتر ماناداره. سه‌باره‌ت به ئاماده‌بوونی سه‌ربازی تورکیاش ده‌بێت ئاماژە بده‌ین به‌وه که ئه‌نقه‌ره تووشی هه‌ڵه‌ی ستراتیژی کوشنده بوو له سوریا و ئه‌وان بێ گوێدان به ریشه‌کانی قه‌یران، به هه‌وڵی نادروست، سوریایان ئاڵۆزتر کرد.
سیاسه‌تمه‌دارانی تورکیا به فێربوون له مێژوو ئه‌م خاڵه قبووڵ بکه‌ن که شه‌ڕ له‌گه‌ڵ کورده‌كان نه ته‌نها نایانگه‌یه‌نێته ئامانجه‌کانیان له ناوچه‌که، به‌ڵکوو لای وڵاتانی زلهێزی جیهانی سووکیان ده‌کات.
له روانگه‌ی ئێوه‌وه، به پێی پشتیوانی مۆسکۆ و واشنتۆن له کورده‌کانی سوریا، بیرۆکه‌ی پێکهێنانی حکومه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری کورده‌کان له سوریا وه‌کو عێراق تا چه‌نده مومکینه؟
پشتیوانیی مۆسکۆ و واشنتۆن له کورده‌کانی سوریا تا ئێستا له رووی سه‌ربازی و پاراستنی به‌رژەوەندییه‌کانه‌وه بووه. ئه‌م پشتیوانییانه هێشتا له بواری سه‌ربازییه‌وه نه‌گواستراوه‌ته‌وه بۆ بواری سیاسی. تا کاتێک ئه‌م بابه‌ته گرنگه روونه‌دات، چاره‌سه‌رکردنی قه‌یران له سوریا دژواره.
پرسیارێکی دیکه دێته ئاراوه که ئه‌وه‌ی هاوئاهه‌نگی مۆسکۆ – واشنتۆن دوای قۆناغی قه‌یران دیار نییه چۆن ده‌بێت و ئایا ئه‌وان پشتیوانی ده‌سه‌ڵاتی سوریا ده‌که‌ن یان پشتیوانیی نه‌ته‌وه‌کان و حزبه‌کانیش ده‌که‌ن؟
ڕۆژنامه‌ی ئێران، گۆشه‌ی وتووێژ، سێشه‌مه ٤ ئیسفه‌ند (ڕه‌شه‌مه‌ی) ١٣٩٤، ساڵی بیست و دووهه‌م، ژماره ٦١٥٨، لاپه‌ڕه‌ی ٢٠.
"نازم دەباغ" له‌گه‌ڵ "لوان جاگاریان" باڵیۆزی روسیای فیدراڵ لە تاران کۆبۆوە
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران له‌گه‌ڵ"لوان جاگاریان" باڵیۆزی روسیای فیدراڵ لە ئێران دیداریی کرد.
سەر لە بەیانی رۆژی سێشەمە رێکەوتی ٢٤/٢/٢٠١٦ "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران به هاورێی هاورێ لەگەڵ "ئەمجەد بابە حاجی" ئەندامی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانلە ئێران و "سۆران عه‌لی ئەمین" بەرێوبەریی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانسەردانی باڵیۆزخانەی روسیای فیدراڵیان لە تاران کرد و لە لایەن هەریەک لە "لوان جاگاریان" باڵیۆزی روسیای فیدراڵ لە تاران و "سێرگێی سوشکۆڤ" سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی روسیای فیدراڵ لە وڵاتی ئێران پێشوازیان لێ‌کرا.
له سه‌ره‌تای ئه‌م دیداره‌دا "لوان جاگاریان" خۆشحاڵی خۆی دەربریی بۆ ئەو سەردانە و باسێکی گشتی لە تێروانینی رووسیا کرد سەبارەت بە ناوچەکە و رۆڵی کوردی بەرز نرخاند لە ڕوبەروبوونەوەی تیرۆرستان لە عێراق و سووریادا.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م دیداره‌دا نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تارانلە لای خۆیەوە ڕا و بۆچوونی حکوومەتی هەرێمی لەسەر کێشەکانی ناوچەکە خستەڕوو و هەروەها سه‌باره‌ت به بارودۆخی کوردستان دوای جەنگی داعش و میوانداریکردنی دوو میلیۆن ئاوارە و بڕینی بودجەی هەرێم هاته ئاخاوتن.
"نازم دەباغ" هەروەها داوای کرد کە رووسیا پێویست دەکات لەو بارودۆخەدا پشتیوانی هەرێمی کوردستان بکات بە تایبەت لە بواری چەک و هاوکاریکردنی ئاوارەکان و ئایندەی کورد لە ناوچەکەدا.
له کۆتایی ئه‌م کۆبۆونەوه‌یه‌دا "لوان جاگاریان" لەلای خۆیەوە بەڵێنیدا کە ئەو پێشنیارانەی نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران بگەیەنێتە وەزارەتی دەرەوەی رووسیا و کاری لەسەر بکات، و دڵنیاییدا کە ئەمرۆکە رووسیا لە پەیوەندییەکی باشدایە لەگەڵ کورد و لە هەوڵی بەرفراوان کردنی پەیوەندییەکانیدایە لەگەل کورد.
پەیامێك لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان
لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەك سیاسیی ناوخۆ و كاربەدەستی وڵاتانی ئیقلیمی لێدوانی ناڕاست و بێ ئینسافانەیان لەبارەی مافی گەلی كوردستان لە دیاریكردنی چارەنووسی خۆی و ڕیفراندۆم داوە و دژایەتیی خۆیان بۆ ئەو مافە سرووشتییەی گەلی كوردستان دەربڕیوە.
بەر لە هەموو شتێك بوونی نەتەوەیەك بەناوی كورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا حەقیقەتێكە و گەلی كورد لەچەشنی هەموو گەلانی تر دەتوانێ مافەكانی پیادە بكات و لێی سوودمەند بێت و ئەو مافانە سرووشتین و خودا پێی بەخشیون و لەژێر هیچ بیانوو و پاساوێك ناكرێ ڕێگری لێ بكرێت یان ئینكار بكرێت. هەتا ئەو كاتەی ئینكاری ئەو حەقیقەتە بكرێت كێشەكان هەر بەردەوامی دەبێت، بەڵام ئەگەر دان بە حەقیقەتی بوونی گەلی كوردستان و مافەكانی بنرێت ئەوە بە دڵنیاییەوە گرفتەكان كەمتر دەبن و ئاشتی و سەقامگیرییش بۆ ناوچەكە بەدی دێت.
ئەگەر گەلی كوردستان چاوەڕێی ئەوە بێت خەڵكی تر مافی سەربەخۆیی وەك دیاری پێشكەشی بكات ئەوە هیچ كات سەربەخۆیی وەدەست ناهێت. ئەو مافە بوونی هەیە و دەبێ گەلی كوردستان داوای بكات و پیادەی بكات. هەموو لایەك ئەو ڕاستییە باش دەزانێ كە ناوچەكەمان و بە تایبەت كوردستان بە بێ ڕەچاوكردنی ئیرادەی دانیشتوانی ڕەسەنی ناوچەكە دابەش كراوە و ئەوەیش بووەتە هۆی سەرهەڵدانی گرفتی قووڵ و سەد ساڵ شەڕ و ئینكار و ناسەقامگیریی. ئەوانەی هۆكاری ئەو دابەشكردنە بوونە زۆر بە باشی دەزانن كە چ هەڵەیەكی گەورەیان ئەنجام داوە بەڵام ئامادە نین دان بە فەشەلی سیاسەتی سەد ساڵەی خۆیاندا بنێن. هیچ ڕەوایش نییە كە لەبەر خاتری بەرژەوەندیی سیاسی و ڕازیكردنی خەڵكی تر مافی گەلی كوردستان نادیتە بگرن. ئایا ئەوان ڕێگە بە خۆیان دەدەن كۆسپ و تەگەرە بۆ مافی گەلانی خۆیان دابنێن؟ كوردستان خاوەنی هەموو تایبەتمەندییە جیوگرافی و مێژوویی و مرۆڤییەكانە. هەروەكچۆن سكۆتلەندا و كاتالۆنیا و كیوبێك و شوێنەكانی تر ئەو مافەیان هەیە ڕای خۆیان لەسەر چارەنووسی خۆیان بدەن كوردستانیش خاوەنی ئەو مافەیە و جێگەی نیقاش نییە.
مایەی سەرسووڕمانیشە هەندێ كەس لەناوخۆدا پاساو بۆ ئینكاركردنی مافی گەلی كورد یان دواخستنی دەهێننەوە و باس لە سازكردنی زەمینە دەكەن. ڕیفڕاندۆم و زانینی ڕای گەلی كوردستان بۆ دیاریكردنی چارەنووس مافێكی ڕەهایە و پێویستی بە زەمینەسازی نییە. هێنانەوەی پاساو بۆ ئەنجامنەدانی ڕیفراندۆم لە دوودڵی و بێ بڕواییەوە دێت بەرانبەر مافی ڕەوای گەلی كوردستان. پێداگریی هەندێ خەڵكی ناوخۆ لەسەر ئەنجامنەدانی ڕیفراندۆم لەبەر ئەوەیە چونكە دەزانن دەرفەتێكی زێڕین هەیە و دەیانەوێ لەباری بەرن. هەر ئەو جۆرە خەڵكانەیش دواتر ئیدعای ئەوە دەكەن كە دەرفەت بۆ پیادەكردنی مافی چارەنووسی گەلی كوردستان هەبوو بەڵام سەركردایەتی سیاسیی كوردستان نەیكرد.
كاتی ئەوە هاتووە و دەرفەتەكان لەبارن بۆ ئەوەی گەلی كوردستان لەڕێگەی ڕیفراندۆمەوە بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات. ئەو ڕیفراندۆمە بە مانای دەستبەجێ ڕاگەیاندنی دەوڵەت نییە بەڵكو بۆ ئەوەیە كە ئیرادە و ڕای گەلی كوردستان لەبارەی چارەنووسی خۆی بزاندرێت و سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان لە كات و دۆخی گونجاو‌دا ئیرادە و بڕیاری گەل جێبەجێ بكات. دیاریكردنی چارەنووس و ڕیفراندۆمیش لە پڕۆسەیەكی ئاشتیانە و سەردەمیانەدا دەبێت و لەپێناو ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەكە و گەڕاندنەوەی ماف بۆ خاوەن ماف دەبێت و دوور لە توندوتیژی و لەڕێگەی تەفاهوم و دیالۆگدا ئەنجام دەدرێت و هەڕەشەیش بۆ سەر هیچ لایەك دروست ناكات. لە بابەتی فیدڕالیزم و هەڵكردنی ئاڵای كوردستانیش سەرباری بوونی دژایەتیی دەرەكی بەڵام پێداگری و خۆڕاگری و ویستی گەلی كوردستان وای كرد كە ببێتە ئەمری واقع و جیهان مامەڵەی لەگەڵ بكات و بە هیچ شێوەیەكیش نەبووە هەڕەشە بۆ سەر هیچ وڵات و لایەنێك. ئێستایش ئەوەی لە سۆنگەی بێویژدانی و سووكایەتیكردنەوە سەیری مافی ڕەوا و سرووشتیی گەلی كوردستان بكات لە ڕاستیدا خوازیاری ئەوە نییە سەقامگیری و ئاشتی بەرپا ببێت و بۆچوونەكەی هیچ بەهایەكی نییە.
ناوچەكەمان شەڕ و كارەساتی زۆری بەخۆیەوە بینیەوە و گۆڕانكارییش بەڕێوەیە و گەلی كوردستان هۆكاری ئەو گۆڕانكاری و كارەساتانە نەبووە و هەموو جارێكیش بووەتە قوربانی و خەڵكی تر ناوچەكەیان تووشی كارەسات و ململانێ كردووە. پاش ئەو هەموو قوربانیدان و كارەساتانە ئیتر دەبێ گەلی كوردستان بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات و ئەركی هەموو كوردستانییەكی نیشتیمانپەوەر و دڵسۆزە لە ئاست بەرپرسیارێتیی مێژوویی و ئیرادەی گەلەكەیاندا بن و شان بدەنە بەر قۆناغەكە و لە پشت ویستی خەڵكی كوردستان بن بۆ پیادەكردنی مافەكانیان. ئینكاری مافی گەلێكی ستەمدیدە و بەشخوراو هیچ پاساوێك هەڵناگرێت و دەبێ بە بێ دوودڵی ئەو مافە بە گەلی خۆمان ڕەوا ببینین و كاری بۆ بكەین.
نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی سعوودیە لە عێراق دەكات
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 1 - 2 - 2016 بەرێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوزای لە بەڕێز سامر سبهان ئەلسبهان باڵیۆزی شانشینی سعوودیە لە عێراق كرد.
لە دیدارێكدا بەڕێز سەرۆك وەزیران خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی بەڕێز باڵیۆزی شانشینی سعوودیە لە عێراق دەربڕی كە دوای دەستبەكاربوونی وەك باڵیۆزی وڵاتەكەی لە عێراق، یەكەم جارە سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و هیوای سەركەوتنی لە ئەرك و كارەكانیدا بۆ خواست.
لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا ڕەوشی سیاسی و ئەمنیی عێراق بە گشتی و دۆخی دارایی و ئابوورییی هەرێمی كوردستان بە تایبەتی و پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ شانشینی سعوودیەیان خستە بەر باس و گفتوگۆ و هیوایان خواست پەیوەندییەكان لە ئاستێكدا بن كە لە بەرژوەندیی گەلی سعوودیە و گەلانی عێراق بە گشتی و بە تایبەتی هەردوو كۆمەڵگەی سعوودی و كوردستانیدا بێت.
تاوتوێكردنی ڕەوشی ناوچەكە و ئەو قەیرانە ئەمنی و داراییانەی ڕوویان لە ناوچەكە كردووە و سەركەوتنە بەردەوامەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەرامبەر تیرۆرستانی داعش و حەواندنەوەی ژمارەیەكی زۆری ئاوارە و پەنابەری دەستی تیرۆر لەلایەن خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە و پێویستیی هەرێمی كوردستان بۆ هاوكارییە سەربازی و مرۆییەكان لە كاتی ئێستادا، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.
لە دوا دیداریاندا لە بەغدا ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 31 - 1 - 2016 شاندی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، دیدارێكیان لەگەڵ بەڕێز نوری مالكی ئەمینداری گشتیی حزبی دەعوەی عێراقی ئەنجام دا.
لە دیدارەكەدا شاندی هەرێمی كوردستان تیشكیان خستە سەر ئەم سەردانەیان بۆ بەغدا و دیدار و گفتوگۆكانی ئەمڕۆی لەگەڵ بەڕێزان سەرۆك وەزیران، سەركۆمار، ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق و هەردوو باڵیۆزخانەی ئەمەریكا و بەریتانیا لە بەغدا، هەروەها باسیان لە دۆخی ئەمڕۆی عێراق و هەرێمی كوردستان.
ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستانی داعش و شكاندنی مەترسیی تیرۆ لەسەر عێراق و هەرێمی كوردستان و گرنگیی هاوكاری و هەماهەنگیی نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە بۆ ڕزگاركردنی ئەو ناوچانەی هێشتا لە ژێر كۆنترۆڵی تیرۆرستانی داعشدان، دووپات كرایەوە و خۆشحاڵیی خۆیان بۆ بەردەوامیی گفتوگۆ و دیالۆگی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵواسراوەكانی نێوانیان، پیشان دا.
لە دیدارەكەدا جەخت لەسەر گرنگیی پتەوبوونی پەیوەندیی نێوان لایەنە عێراقییەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدیات و مەترسییەكانی سەر عێراق و هەرێمی كوردستان و گرتنەبەری ڕێكاری هەنووكەیی و جێبەجێكردنی بەرنامەیەكی چاكسازیی تۆكمە لە هەموو ڕوویەكەوە بۆ تێپەڕاندنی دۆخی ئێستای دارایی و ئابووری لە عێراق و هەرێمی كوردستان كرایەوە كە لە ئەنجامی دابەزینی نرخی نەوت ڕووبەڕووی عێراق بە گشتی و هەرێمی كوردستان بە تایبەتی بووەتەوە.
"نازم دەباغ" له‌گه‌ڵ "سێرگێی سوشکۆڤ" سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە تاران کۆبۆوە
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران له‌گه‌ڵ"سێرگێی سوشکۆڤ" سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی ڕووسیای فیدراڵ لە ئێران دیداریی کرد.
رۆژی سێشەمە رێکەوتی 9/2/2016 "سێرگێی سوشکۆڤ" سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی ڕووسیای فیدراڵ لە ئێران سەردانی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تارانی کرد و لە لایەن "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران و "سۆران عه‌لی ئه‌مین" بەرێوبەریی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێران پێشوازیی لێ‌کرا.
لە دانیشتنەکەدا باس لە باروودۆخی ناوچەکە بە گشتیی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتیی کرا.
"سێرگێی سوشکۆڤ" ئاماژەی بەوەدا کە وڵاتەکەی بە گرنگییەکی زۆرەوە دەڕوانێتە هەرێمی کوردستان و دەیانەوێت لە ئایندەیەکی نزیکدا ئاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کورد بەرز بکەنەوە. هەروەها باسی لەوەکرد کە ڕووسیا، کورد بە دۆستی خۆی دەزانێت.
لەلای خۆیەوە "نازم دەباغ" ڕاوبۆچوونی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیلەمەر پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە بۆ سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی ڕووسیای فیدراڵ لە تارانڕوونکردەوە هەروەها باسی لە پێویستییە هەنوکەییەکانی هەرێمی کوردستان کرد لەبواری هاوکاریی کردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هاوکاریی کردنی ئەو ئاوارانەی کە لە هەرێمی کوردستاندا نیشتەجێن.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق دەكات
ڕۆژی سێشەممە 9ـی 2ـی 2016 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە جۆن كۆبیس نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق دەكات.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەكە و عێراق و هەروەها قەیرانی ئابووری و دارایی عێراق و هەرێمی كوردستان خرایە بەر باس و جەخت لەسەر ئەنجامدانی چاكسازی و هەروەها پێویستی بەدەنگەوەهاتنی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و یارمەتیدانی هەرێمی كوردستان و عێراق كرایەوە.
نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق وێڕای ئاماژەدان بە بارودۆخی سەختی دارایی هەرێم و ئەركی قورسی خەرجییەكانی شەڕ و حەواندنەوەی ئاوارەكان، ڕۆشنایی خستە سەر قەیرانی دارایی كە عێراق و هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و سەرۆك بارزانی لەو هەوڵ و چالاكیانە ئاگادار كردەوە كە بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەی قەیرانەكە و یارمەتیدانی دارایی بەغدا و هەولێر لەگەڵ باڵیۆز و نوێنەری وڵاتانی ئەوروپایی و گرووپی 7 ئەنجامی داوە. نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق بۆچوونی ڕێكخراوەی نەتەوە یەكگرتووەكانی لەبارەی بارودۆخی ناوخۆی عێراق و چۆنیەتی چارەسەركردنی گرفتەكان بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند.
لە بەشێكی دیكەی ئەو دیدارەدا باس لەو مەترسی و تەحەدیاتانە كرا كە لە ئاییندەدا ئەگەری ڕوودانیان لە عێراق و ناوچەكەدا هەیە و سەرۆك بارزانی ئەوەی دووپاتكردەوە كە گەلی كوردستان سەرباری قوربانیدانێكی زۆر و مێژووییەكی دوورودرێژی خەبات بە هەموو توانایەك هەوڵی دا كە سەقامگیری و پێكەوەیی و دیموكراسی و فیدرالیەت لە عێراقدا بچەسپێت و سووریشە لەسەر داواكاری و مافەكانی خۆی و هیچ جۆرە گوشارێكی سیاسی و ئابووری و سەربازی و ئەمنی ناتوانێ وا بكات گەلی كوردستان دەستبەرداری ماف و ئاواتەكانی بێت.
هەر لەم كۆبوونەوەیەدا هەر دوولا بیروڕای خۆیان لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستان ئاڵوگۆڕ كرد.
جێگەی ئاماژەپێكردنە لەم دیدارەدا سۆكۆل كۆندی نوێنەری ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە شاری هەولێر كە كۆتایی بە ئەرك و كارەكانی هاتووە، بە بۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكانی لە هەولێر سوپاسی سەرۆك بارزانی و حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد كە لە ماوەی كاركردنیدا ئاسانكاری و هاوكاریی زۆریان بۆ ڕێكخراوەكانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان كردووە و سەرۆك بارزانیش وێڕای دەستخۆشی لە ماندووبوونی نوێنەری ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەولێر، هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەرك و كاری تازەیدا.
More...
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا دەكات
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی سویسڕا لە عێراق دەكات
دوایین هەواڵەکان
- په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مه‌نسوور یاقووتی وه‌ک له‌ده‌ست چونی یاقووتێکی گرانبه‌هایه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی هۆڵه‌ندا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد
- سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە سوپاسالاری بەریتانیا کرد