سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ شاندێكى باڵاى ئه‌ڵمانى كۆبووه‌وه
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2023/5/1 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى باڵاى ئه‌ڵمانى كرد كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان د. يۆخن فلاسبارس وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت بۆ هاريكاريى ئابوورى و گه‌شه‌پێدان و ڤێرنه‌ر گاتزهر وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى دارايى.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه به‌ڕێزان باڵيۆزى ئه‌ڵمانيا له عێراق و كونسوڵى گشتيى ئه‌ڵمانيا له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوون، بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى گشتيى عێراقيان تاوتوێ كرد.
شاندى ميوان وێڕاى ده‌ربڕينى به‌رده‌واميى پشتگيريى ئه‌ڵمانيا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، خواستى وڵاته‌كه‌يان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستان بۆ پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى گه‌ل و حكوومه‌ت و په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا، دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان خوازياره په‌يوه‌ندييه‌كانى له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانيا په‌ره پێبدات، هه‌روه‌ها ئاماده‌يى بۆ هه‌موو ئاسانكارييه‌ك بۆ كه‌رتى تايبه‌ت و وه‌به‌رهێنانى ئه‌ڵمانى له هه‌رێمى كوردستان نيشان دا.
كاريگه‌ريى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون، هه‌روه‌ها ماڵئاوايى له به‌ڕێز باڵيۆزى ئه‌ڵمانيا له عێراق كرا كه له ماوه‌يه‌كى نزيكى داهاتوودا كۆتايى به ئه‌ركه‌كه‌ى له عێراق دێت و سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى تازه‌يدا بۆ خواست.
پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی کرێکارانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم . بەڕێز و پێزانینەوە لە ئەرک و ماندووبوون و ڕۆڵی گرنگی كرێكارانی كوردستان دەڕوانین لە ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی کوردستاندا.
حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام دبێت لە پرۆسەی چاکسازییەکانی لە پێناو باشترکردنی گوزەرانی کرێکارانی کوردستان، لەم ڕووەوە، پەسەندکردنی یاسای کار لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی ڕابردوودا، بەشێکە لە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری باشترکردنی ژیان و مسۆگەرکردنی مافەکانی کرێکاران لە ڕووی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی و دابینکردنی مافە یاساییەکانیان و سنووردانان بۆ هەموو جۆرە ستەم و چەوساندنەوەیەکی کرێکاران.
ڕۆژی کرێکاران پیرۆز بێت و هیوای ژیانێکی باشتریان بۆ دەخوازم.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2023/5/1
په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له ڕۆژى جيهانيى كرێكاراندا
يه‌كى ئايار، ڕۆژى جيهانيى كرێكاران، به گه‌رمى له كرێكارانى كوردستان، عێراق و جيهان و سه‌نديكا و ڕێكخراوهكانيان پيرۆز ده‌كه‌م. به‌شدارى و قوربانيدانى كرێكارانى كوردستان له شۆڕش و ڕۆڵى ديار و ڕه‌نجى زۆريان له پرۆسه‌ى بنياتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى كوردستاندا به‌رز ده‌نرخێنم و هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.
له‌م ياده‌دا وێڕاى ده‌ربڕينى هه‌موو پشتگيرييهك بۆ ماف و داوا ڕه‌واكانى كرێكاران، جه‌خت له پێويستيى هه‌بوونی یاسایه‌کی سه‌رده‌میانه‌ی کار بۆ پاراستنی مافه‌کانی کرێکاران و ڕه‌خساندنى زه‌مينه‌ى سه‌لامه‌ت و ژينگه‌ى له‌بار و ڕێكخستنى دروستى كاژێرهكانى كار و يه‌كسانى له ده‌رفه‌تى كاردا دهكهينهوه، هه‌روه‌ها ده‌بێ گرنگيى زياتر به ژيان و گوزه‌رانى كرێكاران و خێزانه‌كانيان بدرێت و سه‌ندیکا و ڕێکخراوه‌کانی کرێکارانیش کاراتر بۆ مافه‌کانیان کار بکه‌ن.
سڵاو و ڕێز بۆ خێزان و كه‌سوكارى ئه‌و كرێكارانه ده‌نێرين كه له كاتى كاردا گيانيان له‌ده‌ستداوه و له‌سه‌ر لايه‌نه پهيوهندارهكانه له هه‌موو ڕوويهكهوه چاودێرييان بكه‌ن و يارمه‌تى بدرێن.
يه‌كى ئايار له هه‌مووان پيرۆز بێت و پشوويهكى ئارام و ئاسووده بۆ كرێكاران ده‌خوازم.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/5/1
سەلام رشدی به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی پێشوازی له سه‌رۆک کۆمار و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق کرد
"سەلام رشدی" جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، له ڕێوڕه‌سمی پێشوازی له دکتۆر "له‌تیف ره‌شید" سه‌رۆک کۆماری عێراق و دکتۆر "فوئاد حوسێن" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌شداری کرد.
دکتۆر "له‌تیف ره‌شید" سه‌رۆک کۆماری عێراق و دکتۆر "فوئاد حوسێن" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، به هاوڕێه‌تی له‌گه‌ڵ شاندێکی پایه‌به‌رز له به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته، پێکهاتوو له؛ وه‌زیری کاره‌با، وه‌زیری بازرگانی، وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌کان و به‌رپرسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق ، کاتژمێر ٨ی به‌یانی ڕۆژی شه‌مه ٣٠ی ئه‌پرێلی ٢٠٢٣ سه‌ردانی شارای تارانی پێته‌ختی ئێرانیان کرد و له پاڤیۆنی سه‌رۆک کۆماری فڕۆکه‌خانه‌ی مێهرئابادی تاران له لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای ولاتی ئێران و هه‌روه‌ها "سەلام عارف رشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و کۆمه‌ڵێک به‌رپرسی ئێرانی و عێراقی به گه‌رمی پێشوازیان لێ‌کرا.
"سەلام رشدی" جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ دکتۆر "فوئاد حوسێن" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق دیداری کرد و سه‌باره‌ت به باروودۆخی عێراق، په‌یوه‌ندی بازرگانی و تیجاری له نێوان هه‌رێمی کوردستان و عێراق له‌گه‌ل کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌روه‌ها سه‌رچاوه ئاوییه‌کان وت‌ووێژیان کرد.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نامەیەکی لە سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا پێگەیشت
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، نامەیەکی لە مارک ڕووتە سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا پێگەیشت.
سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا، لە نامەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە کە پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوان هۆڵەندا و هەرێمی کوردستاندا هەیە، بەتایبەتی لە بواری پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵدا.
سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا، جەخت لەوە دەکاتەوە کە وڵاتەکەی پشتیوانی لە گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان دەکات وەک بەشێک لە کارنامەی کابینەی نۆیەم لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری .
سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا، هەروەها لە نامەکەیدا باس لەوە دەکات کە چەندین دەرفەت هەن بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و سوودوەرگرتن لە پسپۆڕی و شارەزایی و بەشداریکردن لە خول و پرۆگرامەکانی ڕاهێناندا.
په‌یامی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له یادی بۆمبارانکردنی قه‌ڵادزێدا
له یادی ٤٩ ساڵه‌ی بۆمبارانکردنی زانکۆی سلێمانی و شاری قه‌ڵادزێدا، به شکۆوه یادی شه‌هیدان و قوربانییانی ئه‌و تاوانه‌ی ڕژێمی پێشووی عێراق ده‌که‌ینه‌وه. سه‌ری ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گیانی پاکیاندا داده‌نوێنین و سڵاو بۆ خێزان و که‌سوکاری سه‌ربه‌رزیان ده‌نێرین.
به‌ئامانجگرتنی زانکۆی سلێمانی و شاری قه‌ڵادزێ، هه‌وڵێکی نه‌زۆکی دیکه‌ی ڕژێم بوو بۆ شکاندنی ئیراده‌ی خه‌ڵک و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی کوردستان، به‌ڵام شه‌هیدکردنی قوتابیان و مامۆستایانی زانکۆ و خه‌ڵکی سڤیلی قه‌ڵادزێ، وره و گوڕ و تینی زیاتری به گیانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌لی کوردستان به‌خشی و له‌سه‌ر داوا ڕه‌واکانی و خه‌بات و تێکۆشان بۆ ئازادی به‌گوڕتر به‌رده‌وام بوو.
له‌م یاده‌دا هه‌موو پشتیوانییه‌ک بۆ داواکاریی خه‌ڵکی نیشتمانپه‌روه‌ری قه‌ڵادزێ و پشده‌ر دووپات ده‌که‌ینه‌وه و ده‌بێ له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه خزمه‌تی زیاتری ناوچه‌که بکرێت. ناوچه‌ی پشده‌ر هه‌میشه قه‌ڵایه‌کی شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌کانی کوردستان بووه و له‌پێناو ئازادی‌دا خاوه‌نی زۆر شه‌هید و قوربانیی گه‌وره‌یه.
دروود بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان و یادیان هه‌میشه به خێر بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
٢٠٢٣/٤/٢٤
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 4/17 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی( WHO) کرد بە سەرۆکایەتی ئەحمەد زویتن بەرپرسی ڕێکخراوەکە لە عێراق.
لە دیدارەکەدا ، کار‌و پڕۆژەکانی ڕێکخراوی تەندرستی جیهانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران و جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندیی و هەماهەنگیی لە نێوان وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کرایەوە.
سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی هاوپەیمانان و وەزارەتی پێشمەرگە دەكات
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 17/4/2023 بە سەرپەرشتیی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، كۆبوونەوەیەكی فراوان لە نێوان شاندێكی باڵای هێزی هاوپەیمانان بە سەرۆكایەتیی جەنەرال ماثيو مكفارلن فەرماندەی هاوبەشی هێزی هاوپەیمان لە عێراق و سووریا و وەزارەتی پێشمەرگە و دەزگا پەیوەندیدارەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو.
لە كۆبوونەوەكەدا كە كونسولی گشتیی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان ئامادەی بوو، گفتوگۆ دەربارەی ڕێكخستنەوە و چاكسازی لە هێزی پێشمەركەدا كرا و هەڵسەنگاندن بۆ قۆناغەكانی جێبەجێكردنی ئەو پلانە كرا كە لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكادا هەیە. هەروەها باس لەو ئاستەنگ و ئاڵنگارییانە كرا كە دێنە بەردەم پرۆسەی یەكگرتنەوەی پێشمەرگە و ڕێكخستنەوەیان بە شێوەیەكی سەردەمیانە لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا.
لای خۆیەوە سەرۆك نێچیرڤان بارزانی هاوكارییە بەردەوامەكانی هاوپەیمانانی بۆ پێشمەرگە لە قۆناغ و بوارە جیاوازەكاندا بەرز نرخاند و جەختی لە خێراتركردنی هەنگاوەكانی یەكخستنەوەی پێشمەرگە و لابردنی بەربەستەكانى بەردەم پرۆسەكە كردەوە و ئامادەیی خۆیشی بۆ هەر هاوكاری و پشتیوانییەك لەمبارەيەوە نیشان دا.
جەنەرال مكفارلن بەردەوامیی پشتگیری و هاوكارییەكانی هاوپەیمانانی بۆ پێشمەرگە لە بوارە جیاوازەكاندا و جێبەجێكردنی هەنگاوەكانی ڕێكخستنەوەی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا بەشێوەیەك هەرێمی كوردستان ببێتە خاوەن هێزێكی نیشتمانیی یەكگرتوو، دووپات كردەوە.
په‌يامێك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
ئه‌مڕۆ 16ى نيسان، يادى 36 ساڵه‌ى تاوانێكى ديكه‌ى ڕ‌ژێمى پێشووى عێراق دهكهينهوه كه كردييه ده‌سپێكى تاوانى سامناكى كيميابارانكردنى خه‌ڵكى سڤيلى كوردستان، ئه‌ويش تاوانى كيميابارانكردنى خه‌ڵك و خاك و سروشتى جوانى باليسان و شێخ وه‌سانان و دۆڵى خۆشناوهتييه.
به‌وپه‌ڕى ڕێز و شكۆوه يادى شههيدانى نه‌مرى ئه‌و تاوانه دهكهينهوه و سه‌رى ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گيانى پاكياندا داده‌نوێنين. سڵاو و ڕێز بۆ به‌ركه‌وته و قوربانييانى ئه‌و كاره‌ساته ده‌نێرين كه ئه‌وسا ڕژێم ڕێگه‌ى نه‌دا تيماريش بكرێن و له‌گه‌ڵ خێزان و كه‌سوكاريان ناچار بوون به‌رگه‌ى ئازار و مهينهتييهكى گه‌وره بگرن.
باليسان و شێخ وه‌سانان و دۆڵى خۆشناوه‌تى به‌گشتى، هه‌ميشه مه‌ڵبه‌ندى خه‌بات و تێكۆشان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سته‌م و زۆرداريى ڕژێم بوون، پێگه و شوێنى حه‌وانه‌وه و پشتيوانيى پێشمه‌رگه و شۆڕشه‌كانى كوردستان بوون، بۆيه وه‌ك زۆر جارى ديكه، به‌هارى ساڵى 1987 ديسان كه‌وتنه‌وه به‌ر شاڵاوى ڕه‌شى ڕژێم و كيمياباران كران.
له‌م ياده‌دا جه‌خت له بايه‌خ و گرنگيپێدانى زياتر و خزمه‌تكردنى باشترى ئه‌و ناوچه‌يه و خه‌ڵكه نيشتمانپه‌روه‌ره‌كه‌ى له هه‌موو ڕوويهكهوه، دهكهينهوه. سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكى شه‌هيدان و ياديان هه‌ميشه به خێر بێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/4/16
https://presidency.gov.krd/message-from-the-president-of-the-kurdistan-region-7/
هێزی نەرم لە هەولێرەوە تا رۆما
بەختیار شاخی // رۆژی پێنجشەممە 13ـی 4ـی 2023، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بوو. ئەو پێشوازییە فەرمی و شکۆدارەی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرا، چەندە بۆ کوردستانییان پڕ بایەخ و مایەی دڵخۆشی و ئومێد بوو، هێندە و زیاتریش لای یار و نەیارانمان مایەی رامان و خوێندنەوە بوو. راستییەکەی، ئەو پێشوازییە لە ئاستی سەرۆکی وڵاتاندا بوو، ئەویش وڵاتانی کاریگەر، نەک هەرێمێک کە هەندێ لایەن خەونی خراپی پێوە دەبینن.
لەو ماوەیەی رابردوودا هەرێمی کوردستان خرابووە ژێر گوشاری ئابووری و سیاسی، بڕیاری راگرتنی نەوتی کوردستان و هاوکات هەندێ لێدوان و راپۆرتی ئامانجدار و هەوڵی لاوازکردنی پێگەی هەرێم، نەیتوانی ئیرادەی هەرێمی کوردستان بشکێنێت. جووڵەی دیپلۆماتیکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا و دەرەوە، هاوکات مامەڵەی خێرا و وردی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دۆخی تازە و گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ بەغدا، بەردەبازی ژیرانە بوون و نیشانەی پێگەیشتنی سیاسی و ئەزموونی فەرمانڕەوایی لە هەرێمن.
بەڕەچاوکردنی ئەو دۆخە، بۆ من وەک چاودێرێک، دیدارەکانی 13ـی4ـی 2023، بیرخەرەوەی دیدارەکەی 2ـی 12ـی 2017 بوو، ئەو رۆژە کوردستان لە دۆخێکی سەختی ئابڵوقەی دیپلۆماتیک و هەڕەشە و خۆگیڤکردنەوە و پەنجە راوەشاندنی سێشەممانی سەرۆکوەزیرانی ئەوسای عێراق و داخستنی فڕگە و سنووردا بوو، بەڵام لەو رۆژەدا سەرۆک ماکرۆن، لە کۆشکی ئێلیزێ، بە پێشوازییەکی نایاب و شکۆدار لە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، کە ئەوکات سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کورستان بوو، بە بەغدا و هاوپەیمانەکانی گوت: هەرێمی کوردستان بۆ دنیای ئازاد گرینگە و دەیپارێزین.
لە دیدارەکانی رۆما، لەگەڵ پاپا و سەرۆکوەزیرانی ڤاتیکان و سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا و سەرۆکی پەرلەمانی ئیتاڵیا و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا، زۆر بابەتی جێی سەرنج باس کران، زۆریان هەمان پەیامیان بۆ هەموولایەک تێدا هەیە کە گرینگیی هەرێمی کوردستان و پشتیوانیی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان پێشان دەدات، هاوکات بۆ ناوخۆی هەرێمیش دەبێ پەیامی تێدا بێت، پەیامێک کە سەرۆکی پەرلەمانی ئیتاڵیا لە دیدارەکەدا بە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی گوت: "گه‌لى كوردستان ده‌بێ شانازیی به خۆيه‌وه بكات."
ئەم پەیامە بۆ تاکی کوردستانی زیاتر لە واتایەکی هەیە، گەلێک کە رووبارێک خوێنی لەپێناو ئازادی‌دا بەخشیوە و دژی ژێردەستەیی راپەڕیوە و وەک بەرپرسانی وڵاتان دەڵێن، "لەجیاتیی هەموو دنیای ئازاد بەرەو رووی تیرۆر وەستا و گەورەترین رێکخراوی تیرۆریستی لەسەر خاکی کوردستان تێکشکا"، بۆ دەبێ بڕوای بە هێز و توانای خۆی و چارەنووسی خۆی لاواز بێت؟ تاکی کورد کە دەبینێ لە دەوڵەتانی گەورە و گرینگی دنیادا بەو شێوە فەرمییە و وەک سەرۆکی وڵاتان پێشوازیی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکرێت و پەیامی پشتیوانیی بەرپرسانی پلەیەکی ئەو دەوڵەتانە لەبارەی کوردستان دەبیستێت، بۆ دەبێ هەستی خۆبەکەمزانینی هەبێت و هێشتا خەریکی خۆخۆری و یەکترشکاندن بێت؟ بۆ دەبێ ئەو پێگەیە و ناوبانگی جوانی هەرێمی کوردستان لە پێکەوەژیان و ئازایەتیی پێشمەرگە نەبنە هۆی شانازی و پێکەوە هەوڵی بەهێزترکردنی نەدەین؟
دەبێ لەبیرمان بێت کە ئەگەرچی لە دوای راپەڕین، بەتایبەتی دوای کۆڕەو، پاراستنی خەڵکی کوردستان تەنها لە روانگەی مرۆڤدۆستی و بەهاناوەهاتنی گەلێکی ئاوارە و لێقەوماو بوو، بەڵام ساڵانی دواتر، ئەوە لێبوردەیی و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی پێهاتەکانی کوردستان و حەواندنەوەی سەدان هەزار ئاوارە و ئەزموونێکی دیموکراسی بوون کە ناوبانگی هەرێمیان بەرز راگرت و دواتریش لە تێکشکاندنی داعش گەیشتە لووتکە. ئێستایش، هاوکات لەگەڵ پاراستنی سەرجەم ئەو بەها بەرزانە، پێویستە پایەکانی باڵاکردنی هەرێمی کوردستان پتەوتر بکرێن.
جموجۆڵی ئێستای دیپلۆماتیکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هاوتەریب لەگەڵ دانوستانەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا، شانبەشانی بەها بەرزەکانی پێکەوەژیان لەناو پێکهاتەکانی کوردستان و فەرهەنگی لێبوردەیی و ئاشتیخوازی، بنەمای سەرەکیی هێزی نەرم (soft power) پێکدەهێنن، هێزێک کە بۆ بەردەوامیی پشتیوانیی دنیای ئازاد و پاراستن و بەرەوپێشبردنی مافە دەستوورییەکان و یەکڕیزیی لایەنە سیاسییەکان و یەکگرتوویی کۆمەڵگەی کوردستانی، تا دابینکردنی سەقامگیری و خۆشبژێوی زۆر پێویستە.
لینکی وتار:
https://www.rudaw.net/sorani/opinion/14042023
دوایین هەواڵەکان
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: خه‌ڵك له ناكۆكيى سياسى، بێزار و ماندووه
- سەرۆکی حکومەت : دەبێ پێوەر و ستانداردی جیهانی لە ئەنجامدانی پڕۆژەکاندا هەبێت
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شارەداری شاری ناشڤیل و شاندێکی یاوەری دەکات
- په‌يامێك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە دەچێس سۆفی ئەندامی بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیا دەکات
- چاوخشاندنێک به کۆنسیڕتی "شەهرام نازری" له کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی ژینۆسایدی کوردی فه‌یلی
- سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیا ئەڵمانییەکان دەکات
- سەرۆکی حکومەت : پێویستە زۆر گرنگی بە بەكارهێنانی وزەی خاوێن و ژینگەدۆست بدەین
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵيادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان
- په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له ساڵيادى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى مامۆستايانى كوردستاندا