به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
به‌بۆنه‌ی (23)یه‌مین ساڵیادی راپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستان له به‌رامبه‌ر زوڵم و زۆری به‌عس و وه‌ده‌رنانی له خاكی كوردستان، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی گه‌لی كوردمان ده‌كه‌م و هیواخوازم ئه‌م رۆژه مێژووییه ببێته هه‌وێنی یه‌كده‌نگی و كۆده‌نگی نیشتمانی به ئامانجی گه‌یشتن به ئاوات و ئامانجه‌كانی گه‌لی كوردمان.
روون و ئاشكرایه سه‌رهه‌ڵدانی كڵپه‌ی راپه‌ڕین به‌رهه‌می زوڵم و زۆری و چه‌وسانه‌وه‌ی چه‌ند ساڵه‌ی گه‌لی كوردمان بوو له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه‌و له‌و رۆژه‌دا به‌ره‌ی كوردستانی به هاوكاری و پاڵپشتی جه‌ماوه‌ری كوردستان توانی له رانیه‌ی ده‌روازه‌ی راپه‌ڕینه‌وه جاڕی ئازادی بدا‌و له ماوه‌یه‌كی كورتدا سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان ئازادكرا‌و به‌رهه‌می ئه‌م راپه‌ڕینه‌یه كه ئه‌مڕۆ خاوه‌نی حكومه‌تی خۆمانین له هه‌رێمی كوردستاندا.
كوردستانیانی خۆشه‌ویست...
ئه‌مڕۆ كه هه‌موومان یادی راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی گه‌لی كورد ده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته له‌سه‌ر هه‌موومان یه‌كڕیزی نێوماڵی كورد بپارێزین و له‌بیرمان بێ كه ئه‌وێ رۆژێ هه‌موومان له به‌ره‌ی كوردستانی به كۆده‌نگی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان توانیمان بگه‌ینه ئامانجی خۆمان و ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ به‌رده‌وام بین له سه‌ركه‌وتن ده‌بێ هه‌میشه یه‌كڕیز و كۆده‌نگ بین و ئه‌م بۆنه‌یه بكه‌ینه بۆنه‌یه‌ك بۆ خزمه‌تكردنی خێزانی شه‌هیدان و وه‌فاداری بۆ شه‌هیدانی كورد و كوردستان.
له كۆتاییدا دووباره پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی تاك به تاكی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م و ئومێد ده‌كه‌م بتوانین خزمه‌تی زیاتری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ین و زیاتر له جاران رۆحی خه‌باتی سه‌رده‌می راپه‌ڕین و رزگاری كوردستان له ناخماندا په‌ره پێ بده‌ین و بیكه‌ینه ئامانجی گه‌یشتن به ئاواته‌كانمان، هه‌روه‌ك به پێویستی ده‌زانم سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدان عه‌لی نه‌بی عه‌لی مام ره‌سول و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی راپه‌ڕین دابنوێنین.
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
5/3/2014
چوار شەممە, 05 ئازار 2014