نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13ى نۆڤبهرى 2013، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له "لەیۆرگن لیندسترۆم" باڵیۆزی سوید لە عیراق و خاتوو "جیسیكا سڤارت" جێگری باڵیۆز و بەرپرسی نووسینگەی باڵیۆزخانە لە هەولێر و شاندێكی یاوەریان لە وەزارەتی دەرەوەی سوید كرد.
له سه‌ره‌تاى دیداره‌كه‌دا باڵیۆزى سوێد له عیراق پیرۆزبایى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستانى له سه‌رۆك وه‌زیران كرد و به‌ڕێوه‌چوونى سه‌ركه‌وتوانه‌ى پرۆسه‌ى ده‌نگدانى به پته‌وبوون و به‌ره‌وپێشچوونى دیموكراسى له هه‌رێمى كوردستان له قه‌ڵه‌م دا. لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ئه‌وه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان گرنگ و جێى بایه‌خه، سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى دیموكراسى و ئه‌نجامدانى سه‌ركه‌وتووانه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان و به‌ڕێوه‌چوونى ڕێكوپێكى ده‌نگدانه و هیواى خواست هه‌ڵبژاردنى پارێزگاكانیش به هه‌مان شێوه سه‌ركه‌وتووانه و به ڕێكوپێكى به‌ڕێوه بچن.
په‌یوه‌ندییه‌كانى سوێد له‌گه‌ل عیراق و هه‌رێمى كورستان و چۆنیه‌تیى پته‌وكردنیان به تایبه‌تیش له‌و بوارانه‌دا كه بۆ هه‌ردوولا جێى بایه‌خن، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانى نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند نراون، كار و پڕۆژه‌كانى كۆمپانیا سویدییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان، ڕه‌وشى ئه‌منى و پرۆسه‌ى سیاسى له عیراق؛ لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوون.
ده‌رباره‌ى كار و پڕۆژه‌كانى كۆمپانیا سویدییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان خۆشحاڵه به‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى به‌رچاوى كۆمپانیا سویدییه‌كان له چه‌ندین بوارى جیادا له هه‌رێمى كوردستان كار ده‌كه‌ن و هیواى خواست ڕۆڵێكى كاراتر له پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى كوردستاندا بگێڕن.
لاى خۆیه‌وه باڵیۆزى سوید له عیراق سوپاسى ئه‌و پێشوازى و كارئاسانییانهى كرد كه له لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه پێشكه‌ش به كۆمپانیاكانى ووڵاته‌كه‌ى كراون و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ئارامى و سه‌قامگیریى ڕه‌وشى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان، زه‌مینه‌یه‌كى له‌بارى بۆ كار و ئه‌نجامدانى پڕۆژه و وه‌به‌رهێنان دروست كردووه و بووه‌ته هانده‌رێكى گه‌وره بۆ هاتنى سه‌رمایه‌ى بیانى بۆ هه‌رێم، هه‌روه‌ها ستایشى ڕۆڵى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ ئه‌و دابینكردنى ئه‌و ئارامى و ئاسایشه‌ى له هه‌رێمى كوردستاندا سه‌قامگیره.
په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ووڵاتانى دراوسێى؛ لایه‌نێكى دیكه‌ى دیدارى نێچیرڤان بارزانى و باڵیۆزى سوید له عیراق بوو، تیایدا سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ى به پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر له‌گه‌ل ئه‌نقه‌ره و تاران كرد و ڕوونى كرده‌وه كه پێشبینى باشتربوونى به‌رده‌وامیى په‌یوه‌ندییه بازرگانى و ئابوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ل هه‌ر یه‌كه له توركیا و ئێران و به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى ئاڵوگۆڕى بارزگانى له نێوانماندا ده‌كه‌ین.
له كۆتاییى دیاره‌كه‌دا هه‌ردوولا ڕه‌وشى سووریا و به‌رده‌وامیى شه‌ڕ و زیادبوونى گرژى و ئاڵۆزییه‌كان و كاریگه‌ریى پێشهاته ئه‌منى و سه‌ربازییه‌كانى له‌سه‌ر ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به گشتى و ووڵاتانى دراوسێى سووریا به تایبه‌تى و هه‌ڵوێستى لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له كێشه‌ى سووریا و ڕه‌وشى ئاواره‌كانى ئه‌و ووڵاته‌یان له هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرد.
فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەت بەشداری لە كۆنفرانسی داینامیكی تازەی كورد كرد كە بە هەماهەنكی نوینەرایەتی حكومەتی هەریمی كوردستان لە فەرەنسا لەلایەن هەریەك لە ئینستتیوتی فەرەنسا بۆ پەیوەندیەكانی دەرەوە و پەیمانكەی جیهانی عەرەبی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ریكخرابوو.
دوێنێ تەقینەوەیەک له شارى کۆبانێى رۆژئاواى کوردستان ڕووی داوە و ژمارەیەکی زۆر شەهید و برینداری لێ کەتۆتەوە.
چاوەڕوان دەكرێت لە 18 تا 21ی ئەم مانگە شەشەمین پیشانگای نێودەوڵەتی بۆ بازرگانی كەرەستەی كشتوكاڵ و بەرهەمی خۆراكی لە شاری هەولێر بكرێتەوە، و نزیكەی 350 كۆمپانیای 27 وڵات بەشداری تێدا دەكەن.
ئێوارەی ئەمڕۆ فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەت پێشوازی لە شاندێكی گروپی دۆستایەتی لەگەڵ گەلی كوردستان لە پەرلەمانی بەریتانیا كرد بە سەرۆكایەتی خاتوو مێگ مون.
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12ى نۆڤه‌مبه‌رى 2013، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، به بۆنه‌ى ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك كونسوڵى گشتیى ووڵاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ئه‌لفرێد سمیس پرۆتس كونسولى گشتیى ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر كرد.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 27ـی 10ـی 2013 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە دۆنی گۆئێغ باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراقی فیدڕاڵ و شاندێكی یاوەری كرد.
دوایین هەواڵەکان
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌خت له پێويستيى ڕوانگه‌يه‌كى هاوبه‌ش بۆ داهاتووى عێراق ده‌كاته‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه‌كان كۆبووه‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچيرڤان بارزانى لە یادی چل و یەک ساڵەی جینۆسایدی کوردانی فەیلیدا
- پەیامی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی پەسەندكردنی بودجەی عێراقه‌وه
- سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان جه‌خت له گرنگیی دیالۆگی ستراتیژی ئه‌مه‌ریكا ـ عێراق ده‌كاته‌وه
- سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا كۆبوونه‌وه
- نازم دەباغ و سەلام عارف روشدی لەگەڵ سەفین دزەیى کۆبوونەوه
- نێچيرڤان بارزانى و ئيمانوێل ماكرۆن دۆخى عێراق و ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن
- نێچيرڤان بارزانى و ئيمانوێل ماكرۆن كۆده‌بنه‌وه
هەواڵی زیاتر لە تویتەر
راپۆرتە پڕ بینەرەکان
-
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه‌كان كۆبووهوهرۆژی پێنجشه‌ممه 8/4/2021 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هێز و لايه‌نه…
-
پەیامی سەرۆک نێچيرڤان بارزانى لە یادی چل و یەک ساڵەی جینۆسایدی کوردانی فەیلیداله يادى چل و یەک ساڵه‌ى زنجیرە تاوانەکانی جينۆسايد و وڵاتبەدەرکردن و بێسه‌روشوێنكردنى…
-
سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان جه‌خت له گرنگیی دیالۆگی ستراتیژی ئه‌مه‌ریكا ـ عێراق دهكاتهوهسهرۆك نێچیرڤان بارزانی وێڕای ده‌ربڕینی سوپاس و پێ‌زانین بۆ هاوپه‌یمانان له شه‌ڕی دژی…
-
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا كۆبوونهوهئێوارهی رۆژی سێشه‌ممه 30/3/2021 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له پاریس له‌گه‌ڵ…
-
نازم دەباغ و سەلام عارف روشدی لەگەڵ سەفین دزەیى کۆبوونەوه"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران و "سەلام عارف روشدی" جێگری…