سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ڕۆژی 20/8/2014 كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سلێمانی پێشوازی كرد له حه‌سه‌ن دانا فه‌ڕ باڵیۆزی ئێران له عێراق و وه‌فدێكی هاوڕێی.
له دیدارێكدا ڕه‌وشی ئێستای عێراق و هه‌رێمی كوردستان قسه‌و باسیان له‌باره‌وه كرا‌و لای خۆشیه‌وه جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان تیشكی خسته سه‌ر گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ئێستای ناوچه‌كه‌ی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و وتی: پێویسته هه‌موولایه‌كمان به‌یه‌كڕیزی به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ین و چاره‌سه‌ری گونجاو هه‌ڵبژێرین، به‌ربگرین له‌و كێشانه‌ی ڕویان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كردووه و چیتر تاوانی كۆمه‌ڵكوژی به‌رۆكی تاكه‌كانی كورد نه‌گرێته‌وه و ده‌بێت هاواری ئه‌و هه‌موو مرۆڤه بێ تاوانه بگاته ته‌واوی دنیا‌و به‌جینۆساید ناساندنی ئه‌و تاوانه نامرۆڤانه‌یه‌ی تیرۆریستان ئه‌نجامیاندا له لایه‌ن وڵاتانی دنیا سه‌روه‌ری مرۆڤایه‌تی به‌رجه‌سته‌ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ئه‌وه‌شی به‌وه‌فدی میوان ڕاگه‌یاند: ئێمه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام به‌شێك بووین له چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و به‌ته‌واوی تواناشمانه‌وه به‌رگریكارێكی سه‌رسه‌ختی خاكی پیرۆزی كوردستانین و باوه‌ڕی زۆریشمان به‌ئازادی و دیموكراتی هه‌یه.
هه‌رله دیداره‌كه‌دا حه‌سه‌ن دانا فه‌ڕ باڵیۆزی ئێران له عێراق ئه‌وه‌ی پشتڕاست كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه ئاماده‌یی پیشانداوه بۆ سه‌رمێزی گفتوگۆ و ئه‌وان به‌شێك نه‌بوون له كێشه‌كان، به‌ڵكو قه‌یرانه‌كان به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان گرتۆته‌وه.
دواتر هه‌رله دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و پته‌وكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی وڵاتی ئێران و هه‌رێمی كوردستان و جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێزانینی خۆی پیشاندا له‌به‌رامبه‌ر هاوكاری و پشتیوانی حكومه‌تی ئێران بۆ هه‌رێمی كوردستان.
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سوپاس و پێزانینى خۆى پێشكه‌ش به سه‌رۆك باراك ئۆباما ده‌كات بۆ بڕیارى ئه‌نجامدانى هێرشى ئاسمانى دژى هێزه تاریكه‌كانى داعش كه خه‌ڵكى بێ‌تاوانیان له كوردستان و كه‌مینه دێرینه‌كانى عێراق وه‌ك ئێزدى و مه‌سیحى و شه‌به‌ك و گرووپه بچوكه‌كانى دیكه‌یان ده‌كوشت و ڕاوده‌نا و ده‌تۆقاند. ئێمه مه‌ترسیى له‌ناوچوونى ئه‌و كه‌مه‌نه‌ته‌وه و ئاینانه‌مان هه‌بوو ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌ستبه‌جێ ڕێكخراوى تیرۆریستیى داعش نه‌وه‌ستێنرێت. مه‌ترسیى ئه‌وه‌مان هه‌بوو كارى جینۆسایدى سه‌رتاسه‌رى دژى ئه‌م گرووپه بێ ده‌سه‌ڵاته ئه‌نجام بده‌ن. هه‌روه‌ها مه‌ترسیى ئه‌وه‌مان هه‌بوو ئایدۆلۆژیاى نامرۆڤانه‌ى كوشتن و بڕین بتوانێت ببێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر هه‌بوونى كوردستان كه تاكه هه‌رێمى سه‌قامگیر و دیموكراسى و لێبورده‌یه له عێراقدا.
سوپاسگوزارین بۆ هه‌موو ئه‌و پیاو و ئافره‌تانه‌ى له سوپاى ئه‌مه‌ریكا ئه‌و هێرشه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه دژى هێزه‌كانى تیرۆریستى داعش ئه‌نجام ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها پڕ به‌دڵ سوپاسى ئه‌نجومه‌نى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا ده‌كه‌ین بۆ بڕیارى ڕێگه‌دان به وڵاتانى ئه‌ندام له‌و یه‌كێتییه و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانیان له هه‌ولێر بۆ دابینكردنى كه‌لوپه‌لى سه‌ربازى بۆ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستخۆشى له هه‌موو هاوكارییه مرۆییه‌كان و ئه‌و پشتگیرییه سیاسى و دیبلۆماسییه‌ى وڵاتانى ئه‌مه‌ریكا و فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا و ئیتالیا و كه‌نه‌دا و نه‌رویج و توركیا و ئیران و ئیمارات و هۆڵه‌ندا و پۆڵه‌ندا و كۆمارى چیك و هه‌نگاریا و نه‌مسا و ژاپۆن و ئوردن و ئه‌نجومه‌نى ئاسایش و ئاژانسه‌كانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات كه پێشكه‌ش به كوردستانى ده‌كه‌ن.
ئه‌و كاره‌ى ڕێكخراوى تیرۆریستیى داعش دژى كه‌مینه‌كانى كوردستان و عیراق ئه‌نجامی دا؛ كارێكى دڕندانه‌یه. ئێمه پێمان وایه دواى هێرشه‌كانى سه‌ددام بۆ سه‌ر خه‌ڵكى سڤیلى كورد له ساڵى 1988 و 1989 به چه‌كى كیمیایى؛ وه‌ك خه‌ڵكى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، ئه‌مه دڕندانه‌ترین كرده‌وه‌یه ده‌یبینین. هه‌روه‌ها پێمان وابوو ئێمه به‌شى خۆمان توندوتیژى و مه‌ینه‌تیمان بینیووه كاتێك به سه‌دان هه‌زار له كورد و كه‌مینه‌كان له ترسى ڕ‌ژێمى پێشووى عێراق له به‌هارى 1991 بۆ سنووره‌كانى توركیا و ئیران؛ ڕایان كرد. پێمان وابوو به‌شى خۆمان قوربانیى مرۆییمان داوه و چه‌وسێنراوینه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵكوژى و جینۆسایدمان به‌رامبه‌ر كراوه و نه‌هامه‌تیمان بنیووه؛ كاتێك ڕ‌ژێمى خاپووركه‌رى سه‌ددام له ساڵى 2003 له‌سه‌ر حوكم لابرا. ئه‌م كرده‌وانه به‌بیریان هێناینه‌وه هێشتا به هێزى تاریك ده‌وره دراوین كه هیچ ڕێزێكیان بۆ ژیانى مرۆڤ نیه.
ڕێكخراوى تیرۆریستیى داعش و هێرشه دڕندانه‌كانیان له دژى كه‌مه‌نه‌ته‌وه و ئایینییه‌كان بۆته مایه‌ى هه‌ڕه‌شه له هه‌بوونى ئه‌و كه‌مینه بێ ده‌سه‌ڵاتانه له شنگاڵ و ده‌ڤه‌رى نه‌ینه‌وا. ئه‌وانه‌یشى كه توانیانه بگه‌نه په‌ناگه‌یه‌كى ئارام؛ به‌هۆى ئه‌و نه‌هامه‌تییه دڕندانه‌ى به‌سه‌ریاندا هاتووه؛ ئێستا ئازارى به‌كۆمه‌ڵ ده‌كێشن. به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى به‌رپرسیارێتیى خۆمان به‌جێ ده‌گه‌یه‌نین بۆ پاراستنى كه‌مه‌نه‌ته‌وه و ئایینییه‌كان له كوردستان و عێراق.
له‌سه‌رمان پێویسته كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى له ئه‌نجامى ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستیانه‌دا بوونه‌ته قوربانى؛ به شێوه‌یه‌كى شایسته بنێژرێن، هاوكات كار ده‌كه‌ین بۆ پێشكه‌شكردنى یارمه‌تیى پێویست به برینداران و لێقه‌وماوان كه ئێستا له كوردستانن. پێویسته هه‌رچى ده‌توانین بیكه‌ین بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و ئافره‌ت و مناڵانه‌ى له‌لایه‌ن ڕێكخراوى تیرۆریستیى داعشه‌وه ڕفێنراون. له هه‌مان كاتدا به باشترین شێوه چاودێریى ئاواره‌كان بكه‌ین كه به هۆى ئه‌و كاره‌ساته‌ى له ئه‌نجامى ڕفاندنى كه‌سوكاریان به سه‌ریاندا هاتووه؛ ئێستاش ئازار ده‌چێژن.
دووباره سوپاسى هه‌موو سه‌ركرده سیاسییه‌كان و ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كان و تیمه‌كانى ڕزگاركردن و ئاژانسه‌كانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و تیمه‌كانى ته‌ندروستى و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و دانیشتوان به‌گشتى ده‌كه‌ین كه ئه‌وه‌ى پێویست بوو له‌سه‌ریان بۆ ڕزگاركردنى زۆرترین ڕێژه‌ى هاووڵاتیان؛ ئه‌نجامیان دا. متمانه‌ى ته‌واومان هه‌یه كاتێك كه‌لوپه‌ل و پێداویستیى سه‌ربازى بگاته ده‌ست هێزه‌كانى پێشمه‌رگه، ده‌توانین هاووڵاتیان و ده‌سكه‌وته دیموكراتییه‌كان و فره‌ییى نه‌ته‌وه‌یی و ئایینى و لێبورده‌یى و پێكه‌وه‌ژیان له هه‌رێمه‌كه‌مان بپارێزین و هه‌ر ئه‌و به‌هایانه‌شه كه كوردستانى جیا كردۆته‌وه. پشتگیرى و پابه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێمان ده‌ڵێن كه ئێمه بۆ به‌ها و بنه‌ماى دروست ده‌جه‌نگین.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان.
20ى ئابى 2014
ئەمڕۆ دووشەممە 18ـی 8ـی 2014 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە جوبران باسیل وەزیری دەرەوەی لوبنان و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارێكدا وەزیری دەرەوەی لوبنان سوپاسی سەرۆك بارزانی كرد بۆ ڕەخساندنی ئەم دیدارە و سڵاوی گەلی لوبنان و سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەی بە سەرۆك بارزانی گەیاند و جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەردوو وڵات لە بوارە جیاجیاكان كردەوە و سوپاسی سەرۆك بارزانی و گەلی كوردستانیشی كرد بۆ حەواندنەوە و پاراستنی ئەو هاووڵاتییە مەسیحییانەی كە لە ئەنجامی پەلاماری تیرۆریستان پەنایان بۆ كوردستان هێناوە.
لە بەرانبەردا سەرۆك بارزانی بەخێرهاتنی شاندی میوانی كرد و وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییە مێژووییەكانی گەلی كوردستان و لوبنان پێشوازی لە فراوانبوونی پەیوەندییەكانی نێوان كوردستان و لوبنان كرد.
هەر لەم دیدارەدا هەڕەشەكانی تیرۆر بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و ڕێگەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم هەڕەشەیە تاوتوێ كرا. لەم كۆبوونەوەیەدا بارودۆخی ئاوارە و پەنابەران خرایە بەر باس و بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی ئەو ژمارە زۆرەی كە ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردووە هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە كە پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پاڵپشتییەكی زیاتری هەرێمی كوردستان بكات و حكوومەتی عێراقیش بە بەرپرسیارێتیی خۆی بەرانبەر هاووڵاتیان و پەنابەران پابەند بێت و ئاسانكاری بۆ یارمەتیدان و بەهاناچوونی پەنابەران بخاتەڕوو.
پەیوەست بە پاراستن و یارمەتیدانی خوشك و برا مەسیحییەكان سەرۆك بارزانی ڕایگەیاند كە هەرێمی كوردستان بە هەموو توانایەوە هەوڵی داوە یارمەتییان بدات و بیانپارێزێت و داوایشی كرد كە بیر لە جێهێشتنی خاك و وڵاتیان نەكەنەوە چونكە هەڕەشەی تیرۆر كاتییە و تیرۆریستان تێكدەشكێن و ئەوەیشی خستەڕوو كە گەلی كوردستان بەهەموو پێكهاتەكانییەوە یان هەموومان پێكەوە دەمرن یان پێكەوە بە ئازادی لەسەر خاكی خۆمان دەژیین. سەرۆك بارزانی ئامادەیی حكوومەتی هەرێمیشی ڕاگەیاند كە دەرگەی خۆبەخشین بۆ خوشك و برا مەسیحییەكان بكاتەوە بۆ ئەوەی شانبەشانی پێشمەرگە پارێزگاری لە وڵات بكەن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 18/8/2014 به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له بۆرج برێندا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویجه‌وه پێگه‌یشت.
له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج پاڵپشتی حكوومه‌ت و گه‌لی نه‌رویجی بۆ گه‌لی كوردستان له شه‌ڕی تیرۆریستان‌دا راگه‌یاند و پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی به‌سه‌ر تیرۆریستان له سه‌رۆك بارزانی كرد، به‌وه‌ی كە هێزەكانی پێشمەرگە رێگه‌یان نه‌دا تیرۆریستان پێشڕه‌وی بكه‌ن و توانیان تێكیان بشكێنن.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، هیوادارین ئه‌وه‌ی به‌ڕێزتان و هه‌رێمی كوردستان لە بەرەنگاربوونەوەی داعشدا كردوویه‌تی ببێته سه‌ره‌تای كۆتایهاتن و تێكشكاندنی تیرۆریستان له ناوچه‌كه و جیهاندا. له‌درێژه‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج هاوسۆزی خۆی به‌رامبه‌ر مه‌ینه‌تی ئه‌و هه‌موو هاووڵاتیانه نیشاندا كه له ترسی هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریستان‌دا ئاوارە بوونە و ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه و روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه.
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك بارزانی سوپاسی هه‌ڵویسستی حكوومه‌تی نه‌رویجی كرد و رایگه‌یاند، گه‌لی كوردستان به‌سه‌ربه‌رزییه‌وه له جیاتی جیهانی ئازاد شه‌ڕی دەوڵەتێكی تیرۆریستی ده‌كات، كه چه‌كی هه‌ردوو سوپای عێراق و سوریای كه‌وتۆته ده‌ست و گوتی: سه‌ربه‌رزین به‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه توانیویه‌تی گیانی زیاتر له یه‌ك ملیۆن و نیو ئاواره بپارێزێ.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئێمه له‌سه‌ر پاراستنی به‌ها و پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسی و لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیان سوورین.
له كۆتایی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج ڕایگەیاند وه‌ك هه‌نگاوێكی پراكتیكی هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و دووپاتی ئەوەی كردەوە كە نەرویج بەردەوام دەبێت لە هاریكاریی مرۆیی و حكوومه‌ته‌كه‌ی دیراسه‌ی ئه‌وه ده‌كات، كه چۆن ئه‌م هاوكاری و پشتیوانیانه فراوانتر بكرێن.
ئەمڕۆ فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە پێشوازی كرد لە ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی بەریتانیا، لە دیدارێكدا كە كاروان جەمال جێگری بەرپرسی فەرمانگە ئامادەبوو، باس لە بارودۆخی ئەمڕۆی ناوچەكە و عیراق و هەرێمی كوردستان كرا‌و چۆنیەتی پێشكەش كردنی هاوكاری زیاتر خرایەڕوو.
ئامانج لە سەردانی شاندی پەرلەمانتارانی بەریتانیا بۆ هەرێمی كوردستان بۆ دەربڕینی هاوسۆزی و هاوخەمی بوو بەرامبەر ئەو كارەساتەنەی كە لە ئەنجامی كارە تیرۆریستیەكانی ڕێكخراوی داعش ڕوویداوە و پشتگیری خۆیان بۆ هەرێمی كوردستان دووپاتكردەوە. لە دیدارەكەدا دووپاتیان كردەوە كە ئەوان هەوڵ دەدەن پەیام و داواكاریەكانی هەرێمی كوردستان بگەیەنن بۆ ئەوەی هاوكاری زیاتر بگەیەننە ئەو ئاوارانەی روویان هەرێمی كوردستان.
لە بەرامبەردا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە بەخێرهاتنی گەرمی شاندی میوانی كرد و سوپاسی كردن بۆ سەردانی هەرێمی كوردستان و لە ڕێگای ئەوانەوە سوپاسی گەل و حكومەتی بەریتانیای كرد كە ئامادەی خۆیان دەربڕیووە و دەستیان كردووە بە ناردنی هاوكاری مرۆیی بۆ ئاوارەكانی نیشتەجێی هەرێمی كوردستان و هیوای خواست كە هاوكاریەكان هەموو ڕوویەك بگرێتەوە و زیاتر بكرێت.
بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە ئەوەی خستەڕوو كە هەرێمی كوردستان پێویستی بە هاوكاری نێودەوڵەتی هەیە لە ڕووی مرۆیی و هەروەها ڕووبەڕووبوونەوەی كردارەكانی گرووپی تیرۆریستی داعش.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 15ـی 8ـی 2014 ئەنجێلا مێركل ڕاوێژكاری ئەڵمانیا لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد.
لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا ڕاوێژكاری ئەڵمانیا پشتگیری خۆی و گەل و حكوومەتی ئەڵمانیای بۆ گەلی كوردستان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند و هاوسۆزیی خۆیشی بۆ ئەو ئاوارانە دەربڕی كە بەهۆی پەلاماری تیرۆریستان ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێهێشتووە و ئامادەیی حكوومەتی ئەڵمانیاشی بۆ هاوكاریكردنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان نیشاندا.
لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی سوپاسی ڕاوێژكار و حكوومەت و گەلی ئەڵمانیای كرد بۆ ئەو هاوسۆزییەی بۆ گەلی كوردستانیان هەیە و ڕۆشنایی خستەسەر بارودۆخی ئەمنی و سەربازیی هەرێمی كوردستان و چۆنییەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش و هەروەها ڕاوێژكاری ئەڵمانی لە بارودۆخی ئاوارەكان ئاگادار كردەوە.
هەر لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆك بارزانی هێمای بەوەدا كە جێگەی شانازییە گەلی كوردستان لەجیاتی جیهانی ئازاد بووەتە سەری ڕمی جەنگ لەدژی تیرۆریستانی داعش و جەختیشی لەوە كردەوە كە بە هیمەتی گەل و پێشمەرگەی كوردستان و یارمەتیی گەلانی دۆستی كوردستان تیرۆریستان شكست دەهێنن و ئەو خەڵكەی ئاوارەیش بوونە بگەڕێنەوە شوێنەكانی خۆیان.
لەكۆتایی پەیوەندییەكەدا هەردوولا بڕیاریاندا لەبارەی بارودۆخی هەرێمی كوردستان و بەدواداچوون بۆ پێشهاتەكان لە پەیوەندییدابن.
دکتۆر "جگەرخوێن" لە وتووێژێکدا ڕایگەیاند: سەرۆک بارزانی لە پەیامێکی گرینگدا ڕایگەیاند تا دوایین هەناسە لەگەڵ تیرۆریستان شەڕ دەکەین و بە پێی ئەم فەرمانە ئێستاکە ستراتێژی چەکداریی هێزی پێشمەرگە لە داکۆکیکردن بەرەو هێرشبردن گۆڕانی بەسەردا هاتووە.
دکتۆر "جگەرخوێن" (محەمەد سەدیق ئەحمەد) جێگری نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تاران لە وتووێژێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی "دیپلۆماسی ئێرانی" سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دوایانەی هەرێمی کوردستان و عێراق و باروودۆخی پێشمەرگەکانی کوردستان گوتی: لە ئێستادا باروودۆخی جەنگ نیشاندەدات کە پتەوی و بەهێزی ئەو شوێنانەی کە هێزەکانی پێشمەرگەی تێدا نیشتەجێیە بە پڕچەککردنی ئەوان بە چەکە قورسەکان، لە بەرزتربوونی ئاستی هێزەکانی پێشمەرگە لە بەرانبەر گرووپە تیرۆریستییەکانی داعێشدایە. ئیرادە و توانای هێزەکانی پێشمەرگە بۆ داکۆکیکردن لە مافی کوردستان و خەڵکی کورد، زۆر بەهێزە و ئەم هێزانە ئەزموونی زۆریان لە جەنگە کلاسیکەکان و بە تایبەت شەڕە پارتیزانییەکاندا هەیە، بەڵام پانتایی بەربڵاوی جوگرافی زیاتر لە 1050 کیلۆمەتری بەڕەکانی جەنگ و بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هێرشبەرە ئینتحارییە تیرۆریستییەکان باروودۆخی تایبەتی پێویستە کە خۆشبەختانە پێشمەرگەکان لەم ماوە کورتەدا تا ڕادەیەکی زۆر ئەو تواناییەیان بەدەستهێناوە.
گوتیشی: بە لەبەرچاوگرتنی ئەمانە دەبێت ئەو هەواڵەتان پێبدەم کە لە ڕۆژانی ڕابروودا پێشمەرگەکان توانییان باشترین گورزی مومکین لە داعێش بدەن و ژمارەیەکی بەرچاویان لێبکوژن کە لە بەراورد لەگەڵ چەند هەفتەی ڕابردوودا جێگای سەرنجە.
دکتۆر "جگەرخوێن" سەبارەت بە ڕۆحییە و جۆری خۆڕاگریی کوردەکان لە بەرانبەر هێرشەکانی داعێشدا گوتی: جەنابی سەرۆک بارزانی لە پەیامێکی گرینگدا ڕایگەیاند کە تا دوایین هەناسە لەگەڵ تیرۆریستان شەڕ دەکەین و بە هێزەکانی پێشمەرگە فەرمانی داوە کە بە تەواوی توانایانەوە لە بەرانبەر هێرشەکانی تیرۆریستان و دوژمنانی خاک و خەڵکی کوردستان بوەستن. ئێمە شایەدی ئەوەین کە هەموو هێزە کوردییەکان لە پارت و حیزبە سیاسییەکان چ لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و چ لە ناوچەکانی دیکەی کوردستان لەم قۆناغە هەستیارەدا یارمەتی خەڵکی دەدەن و هاتوون بە هانای لێقەومانەوە و لە بەرانبەر دوژمنێکی تیرۆریست بە ناوی داعێش یەکپارچەبوون.
گوتیشی: بە پێی فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان سەرۆک بارزانی و دوای بانگهێشت کردن لە هێزە خۆبەخشەکانی خەڵکی و هێزە جەنگییەکانی دیکە و سەقامگیری هێزە پشتیوانییەکان لە بەرەکانی چەند لایەی خۆڕاگر و بەهێزکردنیاندا، بە فەرمانی بەڕێزیان ئێستاکە ستراتێژی چەکداریی ئەم هێزانە لە داکۆکیکردن بەرەو هێرشبردن گۆڕانی بەسەردا هاتووە و هەمووان لە چاوەڕوانی فەرمانی کۆتاییدان بۆ هێرش بردنی سەرتاسەری بۆ سەر مۆڵگەکانی تیرۆریستان. بەڵام بەڕێزیان ئاماژەیان بەوە نەکردووە کە ئەم هێرشە تەنیا لە لایەن پێشمەرگەکانە دەکرێت یا بە شێوەی هاوکات سوپای عێراقیش دەست بەم هەنگاوە هەماهەنگ و ڕێکووپێکە دەکات.
جێگری نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تاران سەبارەت بە هێرشەکانی ئاسمانییەکانی ئەمەریکا و هەروەها هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای عێراق بۆ سەر مۆڵگەکانی تیرۆریستان گوتی: بەختەوەرانە ئەم هێرشانە توانیوییەتی گورژی بەرچاو بەم تیرۆریستانە بگەیەنێت و ئێمە هیوادارین کە بەردەوام بێت و ڕەوتەکە بە شێوەیەک بێت کە چاوەڕوان دەکرێت و بە زووترین کات تەواوی ئەم شارانە و ناوچە بەربڵاوەکانی دیکە بە شێوەیەکی تەواو لە تیرۆریستانی داعێش خاوێن بکرێتەوە.
دکتۆر "جگەرخوێن" سەبارەت بە ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان گوتی: هەرێمی کوردستان هەر چەندە لە لایەنی هێزەکانی خەڵکیی و چەکداریی و سیاسییەوە بەتوانایە بەڵام لە لایەنی ئابوورییەوە باروودۆخێکی دژواری تێپەڕ کردووە و ئێستاکەش زیاتر لە یەک میلیۆن پەنابەر و ئاوارەی جەنگی تیرۆریزم ڕوویتێکردووە و بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە دەوڵەتیی عێراق لەم کاتەی ئێستادا لە لایەنی گشتییەوە دەوڵەتێکی لاوازە، بێ شک بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ مەترسییەکی زۆر لە بەرانبەر تیرۆریزمی کوێر و نوێی بە ناوی داعێشدا ئێمە زۆر تەنیا ماوینەتەوە. شەڕی ئێمە شەڕ لەگەڵ پاراستن لە بایەخە بەرزە مرۆڤایەتیی و ئەخلاقیی و مرۆدۆستانەکانە. بەڵام بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئەم دیاردە قێزەونە دژە مرۆڤایەتییە پێویستە کە هەموو هێزە پێشکەوتووە، ئاشتیخواز و دادپەروەرەکان یەکگرتوو بن و یارمەتیمان بدەن.
ئەوەیشی خستەڕوو: لەم باروودۆخە تایبەتەدا و قەیرانی تیرۆریزمی کوێری داعێش، هەموو هێزە خەباتکارە کوردییەکان بە شێوەی یەکپارچە و هەڤاڵان و هاوپەیمانانی خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستان یارمەتیی بەرچاویان ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کردووە کە وەزیری دەرەوەی عێراق بەڕێز "هووشیار زێباری" و سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەڕێز "فوئاد حوسێن" لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سوپاسی ئەم یارمەتیانەیان کرد و بە تایبەت یارمەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن ئەم دوو بەرپرسە باڵایەی عێراق و کوردستانەوە رێزی لێ‌نرا. هەڵبەت کۆمەڵەی خاچی سووری ئێرانیش یارمەتیی خواردەمەنیی و دەواو و دەرمانی بەرچاوی پێشکەش بە ئاوارەکانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان کردووە کە بەداخەوە بە شێوەیەکی بەرچاو لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئێران‌دا ڕەنگدانەوەی نەدایەوە و دەبێت جەخت بکەمەوە کە بەختەوەرانە پەیوەندیی نێوان دوو لایەن لە باشترین ئاستی خۆیدایە.
دکتۆر "جگەرخوێن" هەروەها سەبارەت بە وتەکانی ئاغای "عەلی یۆنسی" یاریدەدەری تایبەتیی سەرۆککۆماری ئێران لە کارووباری نەتەوەکان و کەمینە ئایینیی و مەزهەبییەکاندا گوتی: زۆر خۆشحاڵم کە بەڕێزیان بە نوێنەرایەتیی لە دەوڵەتیی ئێران بەم شێوەیە لە بەرانبەر ئەو کارەساتانەی کە بەسەر کوردەکاندا هاتووە و ئەو مەترسییەی کە لە پێشدایە بیروڕای دەربڕی و هەڵوێستی ئێرانی ڕاگەیاند و ئەم پشتیوانییە بۆتە مایەی دڵگەرمی و خۆشحاڵی ئێمە.
جێگری نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران سەبارەت بە باروودۆخی ئاوارەکانی کورادی ئیزەدی لە چیاکانی شنگاڵ گوتی: بەشی یەگجار دڵتەزێنی ڕووداوە تاڵەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو ئەوەیە کە بە دەیان هەزار کەس لە هاونیشتمانیانی کوردی ئیزەدیمان لە باروودۆخێکی زۆر دژوار بۆ پاراستن لە گیانی خۆیان ڕوویان لە چیاکانی شنگاڵ کرد و بەداخەوە بووە هۆی کارەساتێکی مرۆڤانەیی کە ڕەنگدانەوەی جیهانی بەدواوە بوو، کردەوە بەربڵاوە جۆراوجۆرەکان، لەوانە: دەرکردنی بڕیارنامەی ئەنجوومەنی ئاسایش ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەوڵە خێراکانی هەندێک لە هەڤاڵان و هاوپەیمانە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی ئێمەی بەدواوە بوو.
دکتۆر "جگەرخوێن" جێگری نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تاران لە کۆتایی ئەم چاوپێکەوتنەدا گوتی: بەداخەوە زۆریەک لە منداڵان و بەساڵاچووان و ئافرەتان بە لەبەرچاوگرتنی گەرما پڕووکێنەری هاوین بە هۆی تینوێتی و برسێتییەوە گیاتی خۆیان بەختکرد. بەڵام تا ئێستا بەشێکیی زۆر لەم ئاوارانە بەرەو ناوچە هێمنەکان گواستراونەتەوە و لە ڕێگای ئاسمانەوە لە لایەن فڕۆکەکانی ئەمەریکا و سوپای عێراقەوە یارمەتیان ئاراستە کراوە و ئێستاکە ئەم جۆرە هاوکارییە ڕوو لە زیادبوونە، هەڵبەت دەبێت ئاماژە بەم خاڵە بکەم کە لە ڕۆژی یەکەمەوە نزیکەی هەزار پێشمەرگە بە هاوڕێیەتیی لەگەڵ ئەم ئاوارانە لە چیاکانی شنگاڵ بۆ نەهێشتی هێرشی تیرۆریستان بۆ سەر خەڵکی بێ‌تاوان سەقامگیر کرابوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ـی 8ـی 2014 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە خاتوو كلاودیا ڕۆس جێگری سەرۆكی پارلەمانی ئەڵمانیا و شاندێكی یاوەری كرد.
لەم دیدارەدا جێگری سەرۆكی پارلەمانی ئەڵمانیا سوپاسی سەرۆك بارزانی كرد بۆ ڕەخساندنی ئەم دیدارە و ڕایگەیاند كە هاتوومە كە گوێمان لە ئێوە بێت لەبارەی ڕووداوەكانی ئەم دوایە و بۆ ئەوەی بزانین كە چۆن دەكرێ یارمەتیی كوردستان بدەین لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەدییە گەورەییە كە تووشی هەرێمی كوردستان بووە. جێگری سەرۆكی پارلەمانی ئەڵمانیا وێڕای ئاماژەدان بەو ژمارە زۆرەی ئاوارە كە ڕووی لە هەرێمی كوردستان كردووە ئاماژەی بەوەدا كە ئەوە قورساییەكی زۆر گەورە لەسەر كوردستان دروست دەكات چونكە پێویستیان بە خۆراك و دەرمان و شوێنی حەواندنەوە و هەروەها قوتابخانە و هاتوچۆ و نەخۆشخانە هەیە ئەوەیش لە حاڵێكدایە ماوەی هەشت مانگە بەغدا بودجەی كوردستانی نەناردووە. جێگری سەرۆكی پارلەمانی ئەڵمانیا سوپاسی ڕۆڵی پێشمەرگەیشی كرد لە شەڕی دژی تیرۆریستان سەرەخۆشیشی لە سەرۆك بارزانی و گەلی كوردستان و خانەوادەی ئەو پێشمەرگانە كرد كە لە بەرەكانی شەڕی دژی تیرۆریستان‌دا شەهید بوونە.
لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی بەگەرمی بەخێرهاتنی جێگری سەرۆكی پارلەمانی ئەڵمانیا و شاندی میوانی كرد و ڕێز و پێزانینی خۆیشی بۆ پاڵپشتیی وڵاتانی دۆستی گەلی كوردستان ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا كە سیاسەتی ئێمە ئەوە بووە كە پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكان بپارێزین و بەرگری لە خۆمان بكەین. بەداخەوە لە چەند ساڵی ڕابردوو حكوومەتی عێراقی و هەندێ وڵات ڕێگر بوون لەوەی گەلی كوردستان چەكی پێ بگات بۆ ئەوەی لە كاتی هەڕەشەكاندا بەرگری لەخۆی بكات.
سەرۆك بارزانی لەدرێژەی قسەكانیدا ئاماژەی بەوەدا كە پێویستیمان بە یارمەتیی جیهانی ئازاد هەیە بۆ ئەوەی ئاوارەكان بە باشی بپارێزین و شەڕی تیرۆریستان بكەین. سەرۆك بارزانی جەختیشی لەسەر ئەوە كردەوە كە گەلی كوردستان ئازا و خۆڕاگرە هەر بۆیە لە سەركەوتنی خۆمان لەدژی دوژمن دڵنیاین.
دوایین هەواڵەکان
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات