
هەرێمی کوردستان
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئوستراليا لە عێراق دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - ئەمڕۆ شەممە 2020/12/26 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جوان لوندس باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئوسترالیا و هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا.
ھەروەھا گفتوگۆ دەربارەی گەشەپێدانی دەرفەتەکانی هەماهەنگیی و هاریکاریی لە نێوان هەردوولا و وەبەرهێنانی کۆمپانیاکانی ئوسترالیا لە هەرێمی کوردستان کرا، بەتایبەتی لە بواری پیشەسازی و کشتوکاڵیدا.
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - بەبۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت) پیرۆزبایییەکی گەرم لە خوشک و برایانی کریستیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم لە کەشێکی ئارام و پڕ لە کامەرانیدا ڕۆژانی جەژن بەسەر ببەن.
کریستیانەکان پێکهاتەیەکی گرنگ و ڕەسەنی کۆمەڵگەی کوردستانن و لە گەڵ پێکهاتەکانی دیکەدا، ڕۆڵێکی گرنگییان لە پێشخستنی کۆمەڵگەی کوردستاندا گێڕاوە و هەرێمی کوردستانیش، بووەتە مەڵبەندی بەیەکەوەژیانی نەتەوەیی و ئاینیی لە ناوچەکەدا. لەم بۆنە پیرۆزەدا، پابەندبوونی خۆمان بە قووڵکردنەوە و بەهێزکردنی کولتووری لێبوردەیی و تەبایی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکان دووپات دەکەینەوە کە یەکێکە لە شانازییەکانی هەرێمی کوردستان.
ئومێدەوارم هاتنەوەی ئەم جەژنە و ساڵی نوێ، ببێتە مایەی سەقامگیربوونی ئاشتی و تەناهی و کۆتایی هاتنی قەیران و نەهامەتییەکان لە کوردستان و جیهاندا.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/12/24
په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ يادى له‌دايكبوونى مه‌سيح
يادى له‌دايكبوونى حه‌زره‌تى مه‌سيح “سڵاوى خواى لێ بێت” له خوشك و برايانى مه‌سيحى له هه‌رێمى كوردستان، عێراق و ته‌واوى جيهان به گه‌رمى پيرۆز ده‌كه‌م، جه‌ژن و پشوويهكى خۆش و ئاراميان بۆ ده‌خوازم. هيوادارم ئه‌م جه‌ژنه تهبايى، ئاشته‌وايى، لێبورده‌يى و يه‌كترقبووڵكردنى زياتر له عێراق، ناوچه‌كه و جيهان، بۆ ته‌واوى مرۆڤايه‌تى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت.
به‌داخه‌وه ئه‌مساڵ له هه‌رێمى كوردستانيش وه‌ك هه‌موو جيهان به‌هۆى په‌تاى كۆڤيد_19ـه‌وه، ڕێوڕه‌سمى گه‌وره‌ى جه‌ژن ئه‌نجام نادرێن، به‌ڵام بێگومان يادى له‌دايكبوونى حه‌زره‌تى مه‌سيح به شكۆدارييه‌وه له دڵى هه‌موواندا ده‌كرێته‌وه و به‌رز ڕاده‌گيرێت. هيوادارم ياد و جه‌ژنه‌كانى داهاتوومان له كه‌ش و دۆخى باشتردا بگه‌ڕێنه‌وه.
له‌م ياده پيرۆزه‌دا دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه به لانه‌ى تهبايى و فره‌يى و پێكه‌وه‌ژيانى هه‌موو پێكهاته‌كانى و به ماڵ و نيشتمانى خوشك و برايانى مهسيحيش ده‌مێنێته‌وه. هه‌موومان پێكه‌وه به تهبايى، يهكڕيزى، خۆڕ‌اگرى و قوربانيدان، ڕۆژگارى سه‌خت و كێشه و قه‌يرانى زۆرمان به‌ڕێكردووه، به هه‌مان شێوه ئه‌م دۆخه سه‌خته و په‌تا و قهيرانهكانيش تێده‌په‌ڕێنين و داهاتوويهكى باشتر چاوه‌ڕێمانه.
هاووڵاتیانی مه‌سيحى دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بين و هه‌موو هه‌وڵ و توانايه‌ك ده‌خه‌ينه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى ناوچه زيانبهركهوتووهكانيان له شه‌ڕى دژى تيرۆردا ئاوه‌دان بكرێنه‌وه و شوێنه‌وارى شه‌ڕيان به‌سه‌ره‌وه نه‌مێنێت، تا ئاواره‌كانيان بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه و ئارامى، ژيان، دڵنيايى و بووژانه‌وه له‌گه‌ڵ خۆيان‌دا ببه‌نه‌وه، جارێكى دى ئاواره نه‌بنه‌وه و هه‌موو مافێكيان پارێزراو بێت.
جه‌ژنى له‌دايكبوونى مه‌سيح و ساڵی تازه‌ی زایینی له هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشى.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
https://presidency.gov.krd/congratulations-to-president-nechirvan-barzani-on-the-birth-of-christ/
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێگەیشت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2020/12/22 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە مایک پۆ‌مپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێگەیشت.
لە پەیوەندییەکەدا هەردوولا بە درێژی گفتوگۆیان دەربارەی کێشەکانی نێوان هەرێمی کورستان و حکومەتی فیدراڵی کرد، بەتایبەتی سەبارەت بە بابەتی بودجەوە. سەرۆکی حکومەت پێشنیاری کرد کە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان، بە شێوەیەکی کارا و لە ئاستێکی باڵادا، بەشداربن لە چارەسەکردنی کێشەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتن لە نێوان هەرێم وحکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور. سەرۆکی حکومەت سوپاسی هەڵوێستی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکای کرد کە خوازیارە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بەشی خۆی لە بودجەی فیدراڵی بەرکەوێت. هەروەها سوپاسی پۆمپێیۆی کرد بۆ پشتیوانی بەردەوامیی لە هەرێمی کوردستان لەماوەی كاركردنيدا.
لە پەیوەندییەکەدا هەروەها جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کرایەوە ، بە تایبەتی لە بواری وزەدا. سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە گرنگیی بەردەوامبوونی یارمەتییەکانی ئەمەریکا کرد بۆ هێزی پێشمەرگە و هەروەها یارمەتییە تەکنیکییەکانی USAID.
لە تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، ئاستەنگەکانی بواری سەقامگیریی ئەمنیی لە ناوچەکە و نەهێشتنی گرژییەکان لە سەر سنووری هەرێمی کوردستان و سوریا و گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال تاووتوێ کران لە پێناو گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2020/december/%D8%B3%DB%95%D8%B1%DB%86%DA%A9%DB%8C-%D8%AD%DA%A9%D9%88%D9%85%DB%95%D8%AA%DB%8C-%D9%87%DB%95%D8%B1%DB%8E%D9%85%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86-%D9%BE%DB%95%DB%8C%D9%88%DB%95%D9%86%D8%AF%DB%8C%DB%8C%DB%95%DA%A9%DB%8C-%D8%AA%DB%95%D9%84%DB%95%D9%81%DB%86%D9%86%DB%8C-%D9%84%DB%95-%D9%88%DB%95%D8%B2%DB%8C%D8%B1%DB%8C-%D8%AF%DB%95%D8%B1%DB%95%D9%88%DB%95%DB%8C-%D8%A6%DB%95%D9%85%DB%95%D8%B1%DB%8C%DA%A9%D8%A7-%D9%BE%DB%8E%DA%AF%DB%95%DB%8C%D8%B4%D8%AA/
نێچيرڤان بارزانى و جينين پلاسخارت، دۆخى عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، خاتوو جينين پلاسخارت، نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه په‌يوه‌ندييه‌كى باشى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراقدايه، هه‌روه‌ها پشتگيريى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانى بۆ گفتوگۆى نێوان هه‌ردوولا ده‌ربڕى و هيواى خواست كێشه‌كانيان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى سوپاس و پێزانين بۆ ڕۆڵى گرنگى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق، هيواى خواست له هاندانى هه‌ولێر و به‌غدا بۆ سه‌ركه‌وتنى گفتوگۆكان به‌رده‌وام بێت و له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانياندا هاوكار و يارمه‌تيده‌ر بێت.
به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه چاره‌سه‌ركردنى يه‌كجاره‌كى و گشتگيرى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، كليلى سه‌قامگيريى عێراق و پێكه‌وه‌ژيانه و به ڕه‌چاوكردنى دۆخى سه‌ختى وڵات و ته‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌مى، ده‌بێ ده‌سه‌ڵات و لايه‌نه عێراقييه‌كان به گيانێكى به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن و كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر و ڕێككهوتنهكانيش جێبه‌جێ بكرێن.
دۆخى سياسى، ئه‌منى، ته‌ندروستى و ئابووريى عێراق، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى وڵات، په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى مايه‌ى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/nechirvan-barzani-and-jenin-blashart-discuss-the-situation-in-iraq-2/
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەکات
• مەسرور بارزانی: بەداخەوە بابەتی مووچە کراوەتە کارتێکی فشاری سیاسی لە دژی خەڵکی کوردستان.
• داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین کە ڕۆڵی کارای خۆی بگێڕێت لە گەیشتن بە ڕێککەوتن بە پێی دەستوور.
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/12/20 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە جینین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی دۆخی عێراق و دوایین پێشهاتەکانی دانوستانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و میکانیزمەکانی چارەسەرکردنی کێشەکان کرا.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ بیانوویەکی بۆ حکومەتی بەغدا نەهێشتووەتە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتن لە سەر بنەمای دەستوور. گوتیشی بەداخەوە بابەتی مووچە، کراوەتە کارتێکی فشاری سیاسی لە دژی خەڵکی کوردستان، کە لەمساڵدا بەغدا تەنیا بەشە مووچەی شەش مانگی ناردووە. بۆیە داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین کە ڕۆڵی کارای خۆی بگێڕێت لە گەیشتن بە ڕێککەوتن و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بە پێی دەستوور.
لە کۆبوونەوەکەا ، هەروەها جەخت لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنامەی شنگال کرایەوە، لە پێناو گەڕانەوەی ئارامی و سەقامگیریی بۆ دەڤەرەکە. سەرۆکی حکومەت داوای کرد ڕێککەوتننامەکە وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت نەک تەنیا ئەنجامدانی هەندێک ڕێکاری ڕووکەش بێت.
دوایین هەواڵەکان
- سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ وەزیرى بەرگریى تورکیا کۆبووەوە
- راپۆرتی كۆمپانیای (دیلۆیت)ی جیهانی سەبارەت بە وردبینی كەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان-عێراق (١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠ تا ٣٠ی ئەیلولی ٢٠٢٠)
- سەلام عارف روشدی بەشداریی لە کۆبوونەوەی سەفین دزەیى لەگەڵ نێردە دیپلۆماسییەکان کرد
- نازم دەباغ: شەڕەقسەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ پەکەکە سەرکەوتنی بەدواوەنییە
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له فه‌رمانده‌ى هێزى ئاسمانيى عێراق كرد
- ئەنجومەنی باڵای ئابووریی هەرێمی کوردستان ئامادەکارییەکانی پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 تاووتوێ دەکات
- نازم دەباغ: ئەگەر ئەمڕۆ ژێنێڕال سلێمانی ببوایە، گرفتەکانی نێوان هەرێم و بەغداد زووتر چارەسەر دەبوو
- وتاری نازم دەباغ لە ڕۆژنامەی ئێعتماد: هاوڕێی ڕۆژە سەختەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان
- نازم دەباغ: هێرشی مووشەکی بۆ عەین ئەلئەسد سەلماندی کردەوە دژی ئێران بە توندی بەرەنگاریی دەدرێتەوە
- نازم دەباغ: قاسم سوله‌یمانی یه‌كه‌م كه‌س بوو هه‌ولێری له‌داعش پاراست