
هەرێمی کوردستان
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی قوتابییانی ئەکادیمیای دیپلوماتی ڤیەننا دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 3/13 , مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە شاندێکی قوتابییانی ئەکادیمیای دیپلوماتی ڤییەنا کرد.
شاندەکە خۆشحاڵی خۆیان بە سەردانکردنی هەرێمی کوردستان نیشاندا، کە ئەمە شەشەمین شاندی قوتابییانی ئەکادیمیاکەیە کە لە ساڵانی ڕابردوودا، سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە.شاندەکە ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانیی و دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی هەرێمی کوردستانیان کرد.
پاشان سەرۆکی حکومەت لە وەڵامی پرسیاری ئامادەبوواندا، باسی لە دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرد و تیشکی خستە سەر چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بوارەکانی هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و دەستپێکردنی پرۆسەی پارەدانی دیجیتاڵی .
لە بەشێکی دیکەی وەڵام و ڕوونکردنەوەکانیدا، سەرۆکی حکومەت ئاماژە بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور کرد.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/march/سەرۆکی-حکومەت-پێشوازی-لە-شاندێکی-قوتابییانی-ئەکادیمیای-دیپلوماتی-ڤیەننا-دەکات/
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى نامه‌يه‌كى له وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكاوه پێگه‌يشت
به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌يه‌كى له به‌ڕێز ئه‌نتۆنى بلينكن، وه‌زيرى ده‌روه‌ى ئه‌مه‌ريكاوه پێگه‌يشت. تيايدا خۆشحاڵيى خۆى به گفتوگۆى له‌گه‌ڵ به‌ڕێزيان ده‌ربڕيوه له ميانى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا له شوباتى ڕابردوو. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه داوه كه ئه‌وه ده‌رفه‌تێك بووه بۆ جه‌ختكردنه‌وه له پێويستيى چاره‌سه‌ركردنى يه‌كجاره‌كيى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن.
له نامه‌كه‌يدا به‌ڕێز بلينكن دووپاتى كردووه‌ته‌وه كه ئه‌مه‌ريكا هاريكارى و هاوبه‌شييه‌كى پته‌وى له‌گه‌ڵ عێراقى فيدراڵى و هه‌رێمى كوردستاندا هه‌يه. هه‌روه‌ها پابه‌نديى به‌رده‌واميى پشتگيريى به‌هێزى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و سه‌قامگيرى و ئاسايش و سه‌روه‌ريى عێراق، ده‌ربڕيوه.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-received-a-letter-from-the-us-secretary-of-state/
پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی ڕێککەوتننامەی یازدەی ئادار
ئه‌مڕۆ یادی ڕێککەوتننامەی یازدەی ئادار دەکەینەوە ، کە پەنجا و سێ ساڵ لەمەوبەر ، حکومەتی عێراق ناچار بوو، بە هۆی بەرگری و خۆراگری خەڵکی کوردستان لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە ڕێبەرایەتی بارزانیی نەمر، ئەو ڕێککەوتنە واژۆ بکات و دان بە هەندێک لە داخوازییەکانی گەلی کوردستاندا بنێت.
ڕێککەوتننامەی یازدەی ئاداری 1970 ، دەسکەوتێکی گرنگی گەلی کوردستانە و بەڵگەنامەیەکی مێژووییە، لە سەر سەرکەوتنی خواستی خەڵکی کوردستان و پەیامە ئاشتیخوازانەکەی، کە هەمیشە ویستویەتی لە ڕێگەی دانوستان و گفتوگۆ و ڕێگەچارەی ئاشتیانە، کێشەکان چارەسەر بكرێن. بەڵام بەداخەوە حکومەتی ئەوکاتی عێراق ، لە بەڵێن و ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ سەرکردایەتی کوردستان پاشگەز بووەوە و دەستی بە هێرش و پەلاماردانی کوردستان کردەوە و سەرەنجام بە هۆی سیاسەتی شەڕانگێزانەی ڕژێمی عێراقەوە، هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی ، ڕووبەڕووی شەڕ و وێرانکاری و کارەساتی گەورە بوونەوە ، کە تا ئێستاش خەڵکی هەرێمی کوردستان ، بە دەست ئەم تاوانانە دەناڵێنن و قەرەبووش نەکراونەتەوە،
لەم یادەدا، هەڵوێستی خۆمان لە داکۆکیکردن و دەستبەردارنەبوون لە مافە دەستوورییەکانمان و چارەسەرکردنی کێشەکان بە شێوەیەکی بنەڕەتی و ئاشتیانە و لە سەر بنەمای دەستوور، دووپات دەکەینەوە.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
11ی ئاداری 2023
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/march/پەیامی-سەرۆکی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-بە-بۆنەی-ساڵیادی-ڕێککەوتننامەی-یازدەی-ئادار/
په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له يادى ڕێككه‌وتننامه‌ى 11ى ئازاردا
ئه‌مڕۆ له يادى په‌نجا و سێهه‌مين ساڵه‌يدا، به شكۆوه ڕێككه‌وتنامه‌ى 11ى ئازارى 1970ى شۆڕشى ئه‌يلوول به ڕێبه‌رايه‌تيى بارزانيى نه‌مر، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق، به بير ده‌هێنينه‌وه. سڵاو و دروود بۆ گيانى هه‌موو شه‌هيدانى كوردستان و ئه‌و قاره‌مانانه ده‌نێرين كه به‌شدارييان له شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوودا كرد.
ڕێككه‌وتننامه‌ى 11ى ئازار، له‌و دۆخ و هاوكێشه سه‌خت و ئاڵۆزه ناوچه‌يى و نێوده‌وڵه‌تييانه‌ى ئه‌وسادا، سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره و گرنگترين به‌ڵگه‌نامه‌ى فه‌رميى دانپێدانراوه كه به‌شێك له مافه‌كانى گه‌لى كوردستانى ناساند و ڕه‌وايه‌تيى دۆزه‌كه‌ى به جيهان گه‌ياند. بووه بنه‌ماى سه‌ره‌كيى هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانى دواترى گه‌لى كوردستان هه‌ر له ڕاپه‌رينه‌وه تا دامه‌زراندنى په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و فيدراڵى.
ڕێككه‌وتننامه‌ى 11ى ئازار، چاره‌سه‌رێكى نموونه‌يى بوو كه ده‌يتوانى عێراق و گه‌له‌كه‌ى به ته‌واوى به‌ره‌و چاره‌نووسێكى گه‌شتر ببات و بيكاته يه‌كێك له وڵاتانى پێشكه‌وتووى ناوچه‌كه و جيهان. به‌ڵام په‌شيمانبوونه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق و هه‌ڵبژاردنى لۆژيكى هێز له جياتى هێزى لۆژيك، له شه‌ڕ و مه‌ينه‌تى و دواكه‌وتن و به‌فيڕۆدانى سامان و ده‌وڵه‌مه‌ندييه‌كانى وڵات زياتر، هيچى ديكه‌ى بۆ عێراق نه‌هێنا. تا ئێستاش عێراق هه‌ر باجى ئه‌و هه‌ڵه‌يه ده‌دات.
له‌م ياده‌دا داوا له هه‌موو هێز و لايه‌نه عێراقى و كوردستانييه‌كان ده‌كه‌م كه په‌ند و وانه له‌و مێژووه وه‌رگرن و هه‌موومان سوود له هه‌ڵه‌كانى ڕابردوو ببينين. ده‌وڵه‌مه‌ندى و توانا ماددى و مرۆيييه‌كانى عێراق بۆ پێشخستنى وڵات و خۆشگوزه‌رانيى هاووڵاتييان بقۆزينه‌وه. پێكه‌وه كار بكه‌ين و مافى هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق و سيستمى فيدراڵى و سه‌روه‌رى و ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات بپارێزين. هه‌موومان به يه‌كترقبووڵكردن، لێبورده‌يى، پێكه‌وه‌ژيان، يه‌كڕيز و ته‌با، پێكه‌وه بۆ بنياتنانى وڵاتێكى ئاوه‌دان، خۆشگوزه‌ران و به‌هێز و بۆ داهاتوويه‌كى باشتر كار بكه‌ين.
شكۆدار بێت يادى ڕێككه‌وتنى 11ى ئازارى 1970.
سڵاو له گيانى شه‌هيدان.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
11ى ئازارى 2023
https://presidency.gov.krd/statement-by-president-nechirvan-barzani-on-the-anniversary-of-the-march-11th-agreement/
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك محه‌مه‌د بن زايد ئال نه‌هيان كۆبووه‌وه
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 2023/3/9 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به بانگهێشتى فه‌رميى به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نه‌هيان، سه‌رۆكى ئيمارات، گه‌يشته ئه‌بوزه‌بيى پايته‌ختی ئه‌و وڵاته.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كى دۆستانه‌دا، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئيمارات، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه و باسيان له ده‌رفه‌ته‌كان و زه‌مينه‌ى له‌بارى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنان بۆ كه‌رتى تايبه‌تى ئيماراتى و فراوانكردنى ئاڵوگۆڕى بازرگانيى ئيماراتى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرد.
ده‌رباره‌ى گفتوگۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق، هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، يارمه‌تيى به‌رقه‌راربوونى ئارامى و سه‌قامگيريى سياسى و ئابووريى عێراق ده‌دات و ئاسۆى فراوانترى پێشكه‌وتن له به‌رده‌مياندا ده‌كاته‌وه.
هه‌ردوولا ئاڵنگارييه‌كانى ئێستاى ناوچه‌كه و جيهانيان خسته به‌ر باس له گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و ڕێكاره‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌و‌ه‌ى مه‌ترسييه‌كانى، هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر و بير‌ى توندڕه‌وى و توندوتيژى و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌يان، بواره‌كانى په‌روه‌رده، ئاو، ته‌ندروستى و چه‌ند بوارێكى ديكه.
هه‌ردوولا به وردى ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه بيروڕايان گۆڕييه‌وه و جه‌ختيان له گرنگيى پته‌وكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان هه‌مووان كرده‌وه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتيانه‌ى كێشه و ناكۆييه‌كان.
په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
سه‌رۆكی حکومەت له‌گه‌ڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق كۆبووه‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشەممە 3/8 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانى، لە شاری هەولێر له‌گه‌ڵ دادوەر فائق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لە بارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و هەنگاوەکانی ئامادەکردنی هەردوو پڕۆژە یاسای دادگای باڵای فیدراڵی و نەوت و گاز کرا.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی دەرفەتێکی ئەرێنی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور هەیە.
دوایین هەواڵەکان
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، نامه‌يه‌كى له وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكاوه پێده‌گات
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سەرۆکی حکومەت : زۆر هەوڵیاندا کە کوردستان و ئابووری کوردستان هەرەس بهێنێت، بەڵام نەیانتوانی
- سەرۆکی حکومەت : ڕێگە نادەین هیچ هێزێك ڕێگەی پێشكەوتنی كوردستان‌مان لێ بگرێت
- سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەت دەکەن
- په‌یامی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزنی بۆ جه‌ژنی نه‌ورۆز
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، پێشوازى له باڵيۆزى ئيتاليا كرد
- په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له يادى كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌دا
- سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شاندێكی باڵای ئەمەریكی كۆبووەوە
- سەرۆکی حکومەت : کار دەکەین لە پێناو دروستكردنی ژێرخانێكی ئابووریی بەهێز بۆ ئەوەی وڵاتەکەمان پێشکەوتووتر و سەقامگیرتر بێت