هەرێمی کوردستان
ئه‌ردۆغان پیرۆزبایى له نێچیرڤان بارزانى ده‌كات
به بۆنه‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا؛ نامه‌یه‌كى پیرۆزبایى ئاراسته‌ى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستانی عیراق،
ڕێزدار سه‌رۆك وه‌زیران، برای به‌رێزم،
به خۆشحاڵییه‌وه هه‌واڵی به فه‌رمی ڕاگه‌یاندنی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عیراق و به‌رده‌وامبوونتان له ئه‌ركی سه‌رۆك وه‌زیریم پێگه‌یشت. خوازیار و هیوادارم كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عیراق ببێته مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ هه‌موو گه‌لی عیراق و هه‌رێم.
گومانم له‌وه‌دا نییه كه چۆن پێشتر ئه‌م ئه‌ركه‌تان به سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه بردووه، ئه‌م جاره‌ش به هه‌مان شێوه به شایسته‌یى به‌جێى ده‌گه‌یه‌نن. ئێمه به پێزانینه‌وه ده‌ڕوانینه ئه‌و هه‌نگاوه پێشكه‌وتووانه‌ی كه هه‌رێمی كوردستانی عیراق له پێناو گه‌شه‌سه‌ندن و خۆشگوزه‌رانیی ئابووریدا ناویه‌تى. دڵنیام ئه‌و په‌یوه‌ندییه دوولایهنیهی نێوانمان كه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی به‌رز، له سه‌رده‌می حكوومه‌تی نوێش له هه‌موو بوارێكدا زیاتر گه‌شه ده‌كات و فراوانتر ده‌بێت. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا وڵاته‌كه‌مان له بواری ئاسایشیشدا به‌رده‌وام ده‌بێت له پابه‌ندبوونی به‌و به‌ڵێنانه‌وه كه به هه‌رێمی كوردستانی عێراقى داون.
له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌ى كه عێراقى پێدا تێپه‌ر ده‌بێت، له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستی به ڕێبه‌رایه‌تیی لێهاتوو و زیره‌كانه‌ی ئێوه ده‌بێت. سه‌باره‌ت ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه پێویسته بهاوێژرێن بۆ ده‌ربازبوونی عێراق له‌م كێشانه‌ی كه تا ئێستا به ده‌ستیانه‌وه ده‌ناڵێنێت، له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستیمان به هاوكاریی دوولایه‌نه‌یه.
زۆر به خۆشحاڵییه‌وه ده‌ڕوانینه هه‌وڵ و كۆششتان له‌پێناو دابینكردنی شوێنی حه‌وانه‌وه و ژیانێكی گونجاو بۆ ده‌یان هه‌زار ئاواره‌ی خه‌ڵكی سڤیلی پارێزگای مووسڵ و شاری ته‌له‌عفه‌ر كه ژماره‌یه‌كی زۆری توركمانى هاوڕهچهلهكمان لێى ده‌ژین. له‌و بڕوایه‌دام ئه‌مه ته‌نها پرۆسه‌یه‌كی كاتی ده‌بێت و ئه‌م ڕۆژه سه‌ختانه درێژه ناكێشن. بێگومان ئه‌م جۆره هه‌نگاوانه برایه‌تیی توركمان و كورد پته‌وتر ده‌كات و له‌وه‌ش دڵنیام كه له سه‌رده‌می حكوومه‌تی نوێ‌دا به ڕێبه‌رایه‌تیی ئێوه، ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و توركمانانه پارێزراو ده‌بن كه له هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌ژین.
به بۆنه‌ی دهستبهركاربوونتان وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران؛ دووباره پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌م و هه‌ر به‌م بونهیهشهوه تكایه سڵاو و پێزانینی گه‌رمم به جه‌نابى سه‌رۆك و برای به‌ڕێزم مه‌سعوود بارزانی بگه‌یه‌نه.
ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان
سه‌رۆك وه‌زیرانی كۆماری توركیا
19ى حوزه‌یرانى 2014
ئه‌نقه‌ره
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی سه‌ردانی كه‌ركووكی كرد و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18/6/2014 كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به یاوه‌ری "جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا- وه‌زیری پێشمه‌رگه، به‌كر مسته‌فا- راوێژكاری سه‌ربازی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، جه‌لال شێخ كه‌ریم- بریكاری وه‌زیری ناوخۆ ، عوسمان بانیمارانی، رێباز بێركۆتی" سه‌ردانی شاری كه‌ركووكی كرد‌و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له پارێزگاری كه‌ركووك و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی كۆبۆوه‌و سه‌ردانی مه‌یدانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كرد.
كه‌ركووك سه‌ری كوردستانه‌و هێڵی سووره
له سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدی هاوڕێی سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی 2ی رێكخستنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی كرد‌و له‌لایه‌ن ئاسۆ مامه‌ند لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند و وه‌ستا ره‌سول و خالید شوانی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی پێشوازی لێكرا.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی گوتی"كه‌ركووك و ناوچه كورردستانییهكانی تر به‌لای ئێمه‌وه هێڵی سوورن و هه‌موو هێرشێك و مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه به هێڵی سوور ده‌زانین و به هه‌موو توانایه‌كمانه‌وه به‌رگری لێ ده‌كه‌ین".
لای خۆیه‌وه ئاسۆ مامه‌ند به‌خێرهاتنی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی و وه‌فدی هاوڕێی كرد‌و رایگه‌یاند"جه‌نابی كاك كۆسره‌ت هه‌میشه‌و به به‌رده‌وامی به‌ده‌م كه‌ركووك و كه‌ركووكییه‌كانه‌وه بووه‌و له كاته خۆش و ناخۆشه‌كاندا له‌گه‌ڵیان بووه".
له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێم گوتی"له سه‌ره‌تای رووداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌وه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان و له سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری كردنن له خاكی كوردستان و پاراستنی هاووڵاتیان به سه‌رجه‌م و نه‌ته‌وه‌و چین و توێژه جیاكانه‌وه به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمان ده‌زانین".
پشتیوانی ئیداره‌ی شاره‌كه‌ین
له به‌شێكی تری سهردانهكهیداو له‌دوا نیوه‌ڕۆی هه‌مان رۆژ، كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی و وه‌فدی هاوڕێی سه‌ردانی پارێزگای كه‌ركووكی كرد‌و له‌لایه‌ن د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركووكه‌وه پێشوازیان لێكرا.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی پشتیوانی و پاڵپشتی به‌رده‌وامی خۆی بۆ ئیداره‌ی كه‌ركووك ده‌ربڕی و رایگه‌یاند"به‌هیواین بتوانین به هه‌موومان زیاتر خزمه‌تی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان بكه‌ین و ئارامی و ئاسایشی زیاتر به‌رقه‌رار بكه‌ین".
لای خۆیه‌وه د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركووك سوپاسی ئه‌م سه‌ردانه‌ی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدی هاوڕێی كرد‌و رایگه‌یاند به پشتیوانی و پاڵپشتی ئێوه ده‌توانین زیاتر خزمه‌تی شاره‌كه‌مان بكه‌ین و ئه‌وپه‌ڕی خزمه‌تگوزاری و ئه‌من و ئاسایش پێشكه‌شی دانیشتوانی شاره‌كه‌مان بكه‌ین".
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له به‌شیر و مه‌لا عه‌بدوڵڵا بهسهركرانهوه
له‌كۆتا وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی و وه‌فدی هاوڕێی به یاوه‌ری ئاسۆ مامه‌ند لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووك و خالید شوانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی سه‌ردانی مه‌یدانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كرد له گوندی مه‌لا عه‌بدوڵڵا و به‌شیر.
له‌میانی سه‌ردانه مهیدانیهكهیدا بۆ لای پێشمه‌رگه‌كان، كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی ده‌ستخۆشی له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد‌و رایگه‌یاند كه ئێوه توانیویاته رووی گه‌شی پێشمه‌رگه نیشانی هه‌موو لایه‌ك بده‌ن و به وره‌یه‌كی به‌رز و پۆڵاینه‌وه به‌رگریتان له خاكی پیرۆزی كوردستان كرد".
له به‌شێكی تری وته‌كانیدا بۆ پێشمه‌رگه‌كان جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی كوردستان گوتی"پێویسته هه‌موومان له بایه‌خ و گرنگی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان تێبگه‌ین و وه‌ك هه‌میشه گوتوومانه كه‌ركووكی سه‌ری كوردستانه، بۆیه ئه‌مڕۆ ئێوه له پیرۆزترین سه‌نگه‌ردان و به‌رگری له خاكی پیرۆزی كوردستان ده‌كه‌ن".
لای خۆیانه‌وه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان سوپاسی ئه‌م سه‌ردانه مه‌یدانییه‌ی كۆسره‌ت ره‌سولیان كرد‌و رایانگه‌یاند، به‌م سه‌ردانه‌ی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وره‌یان زیاتر و به‌تینتر ده‌بێ و گه‌رموگوڕتر له جاران به‌رگری ده‌كه‌ین".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات
بەناوی خوای مەزن و دلۆڤان
بەڕێز سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
پیرۆزبایی لە خۆتان و هەموو ئەندامانی کابینەی نوێی حکوومەت دەکەم بەبۆنەی بەدەستھێنانی متمانەی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و دەستبەکاربوونتان لە کابینەی هەشتەمی حکوومەتی هەرێمی کورستان. هیوادارم لەم ئەرکە گرینگ و هەستیارەدا سەرکەوتوو بن و تواناکانتان بۆ خزمەتی گەل و وڵات بخەنەگەڕ.
ئێستا وڵاتەکەمان بە قۆناغێکی تازەدا تێدەپەڕێت و ئەرکی ئێوەش گرانترە، داواکارم هەموولایەک هاوکار بن و لە ئاست راپەڕاندنی ئەو ئەرکە نەتەوەیی و نیشتمانییە گرینگەدا بن کە ئەو قۆناغە نوێیە لێمان دەخوازێت. پێویستە بە یەک تیم و ڕۆحی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەرانبەر گەل و نیشتیمانەکەمان کار بکەن و لەکاتێکدا بەردەوامیی بە هەنگاوەکانی کابینەکانی پێشووی حکوومەتی هەرێم دەدەن، هاوکات بۆ زیاتر پێشخستنی وڵاتەکەمان و دابینکردنی ژیانێکی ئارام و سەربەرزانە بۆ هاووڵاتییان، بە بەرنامەیەکی هاوبەش هەنگاوی مەزن بنێن.
هەر لێرەوە دەستخۆشی لە کابینەی حەوتی حکوومـەتی هەرێمی کوردستان دەکەم و سپاسی ماندووبوونیان دەکەم، ئەرکی زۆریان کێشا و جێدەستیان دیارە.
هەر شاد و سەرکەوتوو بن.
مسعود بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
19/6/2014
پەیامێك لە سەرۆك بارزانی لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق بۆ ڕای گشتیی عێراق و كوردستان
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
لەم ماوەیەدا لە پەیوەندییەكی بەردەوامدا بووین لەگەڵ زۆربەی لایەنە پەیوەندیدارەكان دەربارەی ئەم ڕووداوانەی لەم دواییەدا بەسەر عێراقدا هات. زۆر كەس و لایەن شاهیدن كە لەمێژە هۆشداریم دەدا كە بارودۆخی عێراق بەرەو هەڵدێڕ دەچێت بەهۆی سیاسەتی چەوت و تاكڕۆیی ئەوانەی دەسەڵاتیان لە بەغدا قۆرخ كردووە. ئێستاكەیش هەر ئەوانە بەرپرسی ڕاستەوخۆن لە پێشهاتنی ئەم دۆخە نالەبارە.
زۆر هەوڵماندا چارەسەری بنەڕەتی بۆ كێشەكان بدۆزینەوە و زۆر پێشنیارمان پێشكەش كردن، بەڵام وەڵام و ڕەفتاری كاربەدەستان لەدژ یانیش پشتگوێخستن بوو. هەر لەدوای ساڵی 2003 ئێمە وەك كوردستانی دژی شەڕی تاییفی و مەزهەبی وەستاین، نەبووینە هۆكاری سلبی لەم ململانێیەدا، بەڵكو ڕۆڵی خێرمان بینی تا ئەو ڕاددەیەی پێمان كرا. ئێمە لەگەڵ شیعە وەستاین كاتێك لێیان قەوما و زوڵمیان لێكرا و لەدوای 2003 دژی پەراوێزخستنی سووننەیش وەستاین. ڕەوشتی كورد بە درێژایی مێژوو ئەوە بووە كە پشتی مەزڵوومی گرتووە.
هەوڵەكانی ئێستا لە لایەن ئەوانەی باجی هەڵەكانی خۆیان دەدەن و شكستیان خواردووە و دەیانەوێ بیكەنە خەتای كورد، بوختانێكی گەورەیە. خەریكن كەلێنێكی وا لەنێوان كورد و شیعە دروست بكەن كە بێگومان بە زیانی گەورەی هەردوولا تەواو دەبێت و دادی ئەو فاشیلانەیش نادات. ئێمە هاوپەیمانێتیی كورد لەگەڵ شیعە بەرزتر دەزانین لە ڕەفتاری چەند كەسانێك كە كاربەدەستن و بەر لەوەی زیان لە كورد بدەن زیان بە شیعە دەگەیێنن.
قەت هەڵوێستی ئیمام موحسین ئەلحەكیم و شەهید سەدر لەبیر ناكەین و ئێمە برایانی شیعە دڵنیا دەكەینەوە كە ئەوانەی بوونەتە هۆی دروستبوونی ئەم ڕەوشە دەیانەوێت شكستی خۆیان بە بوختان دابپۆشن و چەند ساڵە حەقیقەت لە میللەت دەشارنەوە.
ئێستایش ڕەوشێكی تازە هاتووەتە ئاراوە كە پێویست دەكات چارەسەری بنەڕەتی بۆ كێشەكان بدۆزرێتەوە ئەویش لەژێر ڕۆشنایی ئەم گۆڕانكاریانەی ڕوویان داوە و دەبێ شێوەی حوكمڕانی و ڕەوشی سیاسیی پێش ئێستا بگۆڕدرێت.
دەربارەی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، كوردستان زیاتر لە هەر كات ئامادەیە بۆ بەرگریكردن لە بەرژەوەندییەكانی و ژیانی خەڵكەكەی لە هەر دەستدرێژییەك. ئێمە بەتەواوی كاری تیرۆریستی لە داخوازییە ڕەواكانی برایانی سووننە جیا دەكەینەوە. ئێمە پێكەوە لەگەڵ برایانی شیعە و سووننە ئامادەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان، بەڵام قەت ناكەوینە شەڕێك كە لەژێر پەردەی شەڕی تیرۆر شەڕی تاییفەیەك بكرێت و، تەنیا بەشەڕ ئەم گرفتە چارەسەر ناكرێت، دەبێ هۆكارەكان چارەسەر بكرێن و پڕۆسەی سیاسی ڕێگەی ڕاستی خۆی بگرێت، ئەوسا تێكشكاندنی تیرۆریستان زۆر ئاسانتر دەبێت.
جارێكی تر دووبارەی دەكەمەوە، ئێمە عاملی خێر دەبین و پشتگیریی هەر هەنگاوێكی خێر دەكەین، بەڵام دەبێ هەموو لایەك بزانن كە ئەمڕۆ وەزعێكی تازە هاتووەتە ئارا و دەبێ بە واقعبینی مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
18ـی 6ـی 2014
ده‌قى وتارى نێچیرڤان بارزانى له ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی كابینەی هەشتەمی حكومەت دا
سەرۆكي حكومەت لەكاتي خوێندنەوەي وتارەكەيدا
به‌ڕێز سه‌رۆكى په‌رله‌مان،
به‌ڕێزان ئه‌ندامانى به‌ڕێزى په‌رله‌مانى كوردستان،
ئێواره‌تان باش..
ئه‌مڕۆ ئێمه كابینه‌ی هه‌شتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌لومه‌رجێكی زۆر ناسكدا ڕاده‌گه‌یه‌نین. هه‌ر چۆن ساڵی 2003 پێویستیمان به یه‌كده‌نگی و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌بوو بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌م ساته‌شدا كه عێراق به بارودۆخێكی سه‌ختدا تێپه‌ر ده‌بێت، هه‌مان بیركردنه‌وه‌ی ستراتیژیمان پێویسته تا هیچ له‌و ده‌سكه‌وتانه‌ى كه به ده‌ستمان هێناوه، تا ژیانی هاووڵاتیان له هه‌رێم و ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیدارى هه‌رێمى كوردستان بپارێزین، تا بڕیارمان له‌سه‌ر ئاستی به‌رپرسیاریه‌تیی مێژوودا بێت به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی خۆشه‌ویستى كوردستان.
به‌ڕێزان،
كابینه‌ی هه‌شت كابینه‌ی هاوبه‌شی بنكهفراوانه كه گوزارشت له خواستی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی ناو هه‌رێمی كوردستان ده‌كات. ئه‌م ئه‌ركه وای ده‌خواست به ئارامی و نه‌فه‌سدرێژی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێكهێنانی ئه‌م كابینه‌یه بكه‌ین بۆ ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه له‌سه‌ر ئاستی ئه‌رك و پێداویستییه‌كانی ژیانی سیاسیی ئێستای هه‌رێمى كوردستان.
زۆر سوپاسی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م بۆ خۆڕاگرییان ده‌رباری پرۆسه‌ی پێكێهنانی ئه‌م كابینه‌یه، به‌تایبه‌تیش پاش ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی فیدراڵ له به‌غدا مووچه‌ی هه‌رێمی بڕی. ئه‌م كاره ناهه‌قه و دژی ده‌ستوورییه، ژیانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی گه‌لێك سه‌خت كردووه، كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر ئابووریی هه‌رێم و وه‌به‌رهێنان هه‌یه. ئێمه هاوسۆز و هاوخه‌می گشت گرفتی هاووڵاتیانی هه‌رێمى كوردستانین.
له چه‌ند ساڵی داهاتوودا خۆڕاگریی ئێستای خه‌ڵكی كوردستان وه‌ك قۆناغێكی نوێی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی زوڵم له قه‌ڵه‌م ده‌درێت. ئێمه بێ وچان هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه ده‌ده‌ین تا جارێكى تر تووشی قه‌یرانی سیاسی و دارایی نه‌بینه‌وه له هه‌رێمى كوردستان.
ئه‌م كابینه‌یه هه‌وڵی ته‌واو ده‌دات بۆ به‌دامه‌زراوه‌كردنی حكوومه‌تێكی كارا و شه‌فاف. بنه‌مای هاووڵاتیبوون، جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، ئاشتی و دادپه‌روه‌ریى كۆمه‌ڵایه‌تی، مافی مرۆڤ و به‌تایبه‌تى مافی ئافره‌ت و منداڵ، سه‌روه‌ریی یاسا و یه‌كسانی له به‌رده‌میدا، دابینكردنی خۆشگوزه‌رانی، چاكسازیی هه‌مه‌لایه‌نه و ڕاسته‌قینه، پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان، دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو جۆره گه‌نده‌ڵییه‌ك له داموده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمى كوردستاندا.
هاووڵاتیبوون پره‌نسیپ و به‌ها و پێوه‌ری یه‌كه‌می كار و هه‌ڵسوكه‌وتی حكوومه‌ته له دابینكردنی ماف و ده‌ستنیشانكردنی ئه‌رك و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تى یه‌كسان و وه‌ك یه‌ك بۆ گشت دانیشتوانی هه‌رێمى كوردستان بێ جیاوازیی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی. كابینه‌ی هه‌شت به پشتبه‌ستن به میكانیزمی سه‌روه‌ریی یاسا و به دامه‌زراوه‌بوون كار ده‌كات بۆ لێكجیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیی حكوومه‌ت له كار و چالاكیی حزبی.
كابینه‌ی هه‌شت كابینه‌ی حكوومه‌تی هاوبه‌شه، پێكهاته‌كانی ئه‌م كابینه‌یه هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه‌ن له حكوومهدا، چ له هه‌ڵسوكه‌وتی به‌ڕێكردنی ئه‌ركی حكوومه‌ت و چ له بڕیاردان و، چ له ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسیاریه‌تیی به‌رامبه‌ر گشت ئه‌و بریارانهى كه ده‌درێت. حكوومه‌ت موڵكی هه‌موو تاكێكی كوردستانه و كار بۆ خۆشگوزه‌رانی و ده‌سته‌به‌ركردنی خزمه‌تگوزاری و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌كات.
هاوبه‌شان له‌م كابینه‌یه‌دا به‌ڵێنیان له ئاستی به‌رپرسیاریه‌تی و توانای ئابووری و دارایی و كارگێڕیی ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تدا ده‌بێت و پێكه‌وه به‌رپرس ده‌بن له بڕیاره‌كانی. هیچ لایه‌نێك نابێته ڕێگر له جێبه‌جێكردن و پیاده‌كردنی بڕیاره‌كانی.
ئێمه وه‌ك لایه‌نه هاوبه‌شه‌كانی پێكهاته‌ی ئه‌م كابینه‌یه به ده‌نگ و متمانه‌ی هاووڵاتیان، حكومڕانیی ئه‌م هه‌رێمه ده‌كه‌ین، به ئیراده‌یه‌كی به‌هێزه‌وه كار ده‌كه‌ین بۆ هێنانه‌دی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به هاووڵاتیانمان داوه و خزمه‌تیان ده‌كه‌ین.
كاركردنی چه‌ند حیزبێكی جیاواز له حكوومه‌تی هاوبه‌ش ده‌كه‌ینه هۆكارێك بۆ پته‌وكردنی بنه‌مای دیموكراسی له كوردستاندا. پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتی، ڕێزگرتن له جیاوازیی بیروبۆچوون و ئازادیی ڕۆژنامه‌گه‌ری و حوكمڕانى له‌ژێر چه‌تری كاری هاوبه‌ش، سنگفراوانیی گه‌لی كوردستان ده‌باته ئاستێكی نوێ له مێژووی سیاسیماندا.
ئێمه ده‌بێت هه‌نگاوی گه‌وره بنێین بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونی نه‌وه‌ی پێش خۆمان بۆ كوردستانێكی ئارام و سه‌قامگیر له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵیدا. ئێمه به‌رپرسیارانه داهاتووی خۆمان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین و هه‌نگاوی پێویستی بۆ ده‌هاوێژین.
به‌ڕێزان،
یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی ئه‌م كابینه‌یه، گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی ئاشتیخوازانه ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه چارهسهرنهكراوهكانی تا ئێستا و ئایندهی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق، به‌تایبه‌تى كێشه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ى هه‌رێم و جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور. هه‌وڵ ده‌ده‌ین پێكه‌وه، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان و به هاوكاریی لایه‌نه سیاسییه‌كان، هه‌نگاوی په‌له بنێین بۆ دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نێكی دانوستاندن بۆ ڕێكه‌وتنی سیاسیمان كه گوزارشت له ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان بكات.
كابینه‌ی هه‌شت زه‌مینه‌ی له‌بار ده‌ڕه‌خسێنی بۆ كاراكردنی ڕۆڵی چاودێریی په‌رله‌مان له‌سه‌ر كاری حكوومه‌ت. له هه‌مان كاتدا ئێمه داوای متمانه و پاڵپشتیی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین تا پێكه‌وه خزهمهتی چاوه‌ڕوانكراوی هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ین. كابینه‌ی هه‌شت په‌یوه‌ندی و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی به‌رده‌وام و پته‌وى له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌ماندا ده‌بێت.
هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی تا ڕاده‌یه‌ك ده‌وڵه‌مه‌نده، بۆیه ئامانجمان به‌دیهێنانی به‌رده‌وام و جۆراوجۆركردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات و خۆنهبهستنهوه به تاكه سێكته‌ری نه‌وته له‌م هه‌رێمه‌دا. كار ده‌كه‌ین بۆ گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵ و پشه‌سازی و بازرگانی و خزمه‌تگوزاری و كه‌مكردنه‌وه‌ی جیاوازیی هه‌لومه‌رجی ژیانی گوند و شار.
به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزارییه سه‌ركییه‌كانی كار و ئاو و كاره‌با و ڕێگاوبان كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی ئابووریی به‌رچاوی كوردستان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بژێوی تاك و په‌ره‌سه‌ندنی وه‌به‌رهێنانی خۆماڵی و بیانی له ڕێی به‌گه‌ڕخستنی ته‌واوی توانا و سه‌رمایه‌ی ماددی و مرۆیی له هه‌رێمى كوردستان. له‌م بواره‌دا ده‌بێت ئێمه چالاكانه كار بكه‌ین بۆ جێبه‌جێكردن و چه‌سپاندنی لامه‌ركه‌زی، جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان، ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌مواركردنی ئه‌و یاسایانه‌ی ڕه‌هه‌ندی نیشتیمانییان هه‌یه له وڵاته‌كه‌ماندا.
گرنگی ده‌ده‌ین به كه‌رتی پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزار. پشتگیریی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵی خۆی ببینن له ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌ی ئابوورى له هه‌رێمى كوردستاندا. په‌ره ده‌ده‌ین به سیاسه‌تی وه‌به‌رهێنان له كوردستان به شێوه‌یه‌ك كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی قۆناخی داهاتووی كوردستان.
له به‌رنامه‌ی كابینه‌ی هه‌شتدا به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر چاكسازیی سیسته‌می په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و فێركردن به دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستیی مامۆستایان. بایه‌خ ده‌ده‌ین به توێژینه‌وه‌ی زانستی و خوێندنی پێشه‌یی به‌مه‌به‌ستی فه‌راهه‌مكردنی ده‌ستی كاری كارامه و به‌توانا بۆ بازاڕی كار و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له هه‌رێمدا.
هه‌روه‌ها له كه‌رتی ته‌ندروستیشدا كار ده‌كه‌ین بۆ په‌یڕه‌وكردنی سیسته‌می ته‌ندروستیی پێشكه‌وتوو و جیاكردنه‌وه‌ی كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت له خزمه‌تگوزارییه‌كانی ته‌ندروستیدا. كابینه‌ی هه‌شت ئاوڕى زیاتر له ژیان و گوزه‌رانی كه‌سوكاری شه‌هیدان و قوربانیانی ئه‌نفال و كیمیاباران و زیندانیانی سیاسی ده‌داته‌وه، كار ده‌كه‌ین بۆ باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانیان. كار ده‌كه‌ین بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی نیشته‌جێبوون به شێوازێكی هاوچه‌رخ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نیشته‌جێبوون به‌تایبه‌تی بۆ چین و توێژه كه‌مده‌رامه‌ته‌كان.
ئێمه شانازی به‌م بارودۆخه ئارام و ئاسایشه ده‌كه‌ین كه له جه‌رگه‌ی ناوچه‌یه‌كی پڕ توندوتیژی و شه‌ڕ و تیرۆر و تۆقاندندا به هیممه‌ت و وریایی و كاری دڵسۆزانه‌ی هێزی پشمه‌رگه و پۆلیس و ئاسایش بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌سته‌به‌ر كراوه. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێم كار ده‌كات بۆ باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێم و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاست و توانا و لێهاتووییان، بهنیشتمانیكردنیان ئه‌ركی گرنگی ئه‌م كابینه‌یه ده‌بێت.
كابینه‌ی هه‌شت هه‌وڵ ده‌دات به ڕێكاری یاسایی چاو به سیسته‌می خانه‌نشینی و مووچه‌دا بخشێنێته‌وه، به جۆرێك كه هاووڵاتیان به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه لێی سوودمه‌ند بن. هاوبه‌شان له‌م كابینهیدا كار ده‌كه‌ن بۆ دروستكردنی سندووقی كوردستان بۆ داهاتی نه‌وت و دامه‌زراندنی كۆمپانیای نه‌وتی هه‌رێم وه‌ك له یاسای ژماره (22)ی 2007ی تایبه‌ت به نه‌وت و گازی هه‌رێمدا هاتووه.
كابینه‌ی هه‌شت به‌رده‌وام ده‌بێت له په‌ره‌پێدان و هاوكاری و هاندانی كه‌رتی تایبه‌تی ناوخۆ و ڕه‌خساندنی هه‌لومه‌رجی گونجاو بۆ كۆمپانیا و سه‌رمایه‌گوزارانی ده‌ره‌وه به‌مه‌به‌ستی فه‌راهه‌مكردنی ده‌رفه‌تى كار و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری، به‌تایبه‌تى له ناو چینی گه‌نج و ده‌رچووی په‌یمانگه و زانكۆكاندا، به گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی كارپێكردنی سه‌رده‌میانه و ڕێگرتن له پاوانكاریی بازاڕ و كۆمپانیا و پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان.
به‌ڕێزان،
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ئاماژه‌م پێ كرد، هێڵه گشتییه‌كانی كارنامه‌ی حكوومه‌تی هاوبه‌شه، ورده‌كاریی ئه‌م كارنامه‌یه ده‌بێته پلان و پڕۆژه و پڕۆگرامی سیاسه‌تگوزاریی گشتیی حكوومه‌ت و له كار و به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌ته‌كاندا به ته‌واوه‌تى هه‌وڵ ده‌ده‌ین ڕه‌نگ ده‌داته‌وه.
له كۆتاییدا پیاده‌كردن و سه‌ركه‌وتنی پرۆگرامی حكوومه‌ت، سه‌ركه‌وتنی هاووڵاتیی خۆڕاگر و ناخۆشیدیدهی كوردستانه. خزمه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری، سه‌رفرازیی حكوومه‌ت ده‌بێت. دانیشتوانی كوردستان شایسته‌ی ئاینده‌یه‌كی گه‌شترن، شایسته‌ی ئازادی، سه‌ربه‌ستی و دیموكراسیی پته‌وترن. به پشتیوانیی هێزی ئاسایش و پێشمه‌رگه و پۆلیس و هاووڵاتیان، ده‌توانین ئه‌نجامی باشتر به ده‌ست بهێنین، خه‌ونی گه‌وره‌تر بهێنینه دى.
جارێكی دیكه‌ش زۆر سوپاستان ده‌كه‌م.
چوار شەممە, 18 حوزەیران 2014
نێچیرڤان بارزانى هێڵه گشتییه‌كانى كابینه‌كه‌ى ده‌خاته ڕوو
نێچيرڤان بارزانى
دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18ى حوزه‌یرانى 2014، له دانیشتنى په‌رله‌مانى كوردستاندا تایبه‌ت به ڕاگه‌یاندنى كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، نێچیرڤان بارزانى وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران و قوباد تاڵه‌بانى وه‌ك جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، له‌گه‌ڵ هه‌موو وه‌زیرانى كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكوومه‌ت سوێندى یاساییان خوارد.
له وته‌یه‌كدا كه كرۆكى به‌رنامه‌ى كارى كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بوو، نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه ئه‌مڕۆ كابینه‌ی هه‌شتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌لومه‌رجێكی زۆر ناسكدا ڕاده‌گه‌یه‌نرێت. هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى وه‌ك چۆن ساڵی 2003 پێویستى به یه‌كده‌نگی و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌بوو بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌م ساته‌شدا كه عێراق به بارودۆخێكی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت، هه‌مان بیركردنه‌وه‌ی ستراتیژى پێویسته تا هیچ له دهستهكهوتهكانى هه‌رێمى كوردستان له ده‌ست نه‌درێن و ژیانی هاووڵاتی له هه‌رێم و ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیدارى هه‌رێمى كوردستان بپارێزین و تا بڕیاریان له‌سه‌ر ئاستی به‌رپرسیاریه‌تیی مێژوویدا بێت به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی كوردستان.
نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كابینه‌ی هه‌شت كابینه‌ی هاوبه‌شی بنكهفراوانه كه گوزارشت له خواستی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، چونكه ئه‌م ئه‌ركه وای خواستووه به ئارامی و نه‌فه‌سدرێژی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێكێهنانی كابینه‌كه بكه‌ن بۆ ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه له‌سه‌ر ئاستی ئه‌رك و پێداویستییه‌كانی ژیانی سیاسیی ئێستای هه‌رێمى كوردستان.
هه‌روه‌ها سوپاسی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانى كرد بۆ خۆڕاگرییان ده‌رباری پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت، به‌تایبه‌تیش پاش ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی فیدڕاڵ له به‌غدا مووچه‌ی هه‌رێمی بڕی، كه به كارێكى ناهه‌ق و دژ به ده‌ستوورى له قه‌ڵه‌م دا، چونكه ژیانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی گه‌لێك سه‌خت كردووه و كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر ئابووریی هه‌رێم و وه‌به‌رهێنان هه‌یه. هاوسۆزى و هاوخه‌میی حكوومه‌تیشى بۆ گشت گرفتی هاووڵاتیان ده‌ربڕى و پێى وابوو كه له چه‌ند ساڵی داهاتوودا خۆڕاگریی ئێستای خه‌ڵكی كوردستان وه‌ك قۆناخێكی نوێی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی زوڵم له قه‌ڵه‌م ده‌درێت و بێ وچان هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه ده‌ده‌ن تا چیتر هه‌رێمى كوردستان تووشی قه‌یرانی سیاسی و دارایی نه‌بێت.
نێچیرڤان بارزانى هاته سه‌ر باسى كابینه‌كه‌ى و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه هه‌وڵی ته‌واو ده‌دات بۆ به‌دامه‌زراوه‌كردنی حكوومه‌تێكی كارا و شه‌فاف، له‌سه‌ر بنه‌مای هاووڵاتیبوون، جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، ئاشتی و دادوه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی، مافی مرۆڤ و به‌تایبه‌ت مافی ئافره‌ت و منداڵ، سه‌روه‌ریی یاسا و یه‌كسانی له به‌رده‌میدا، دابینكردنی خۆشگوزه‌رانی، چاكسازیی هه‌مه‌لایه‌نه و ڕاسته‌قینه، پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان، دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو جۆره گه‌نده‌ڵییه‌ك له داموده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمدا.
هه‌روه‌ها ڕوونى كرده‌وه كه هاووڵاتیبوون پره‌نسیپ و به‌ها و پێوه‌ری یه‌كه‌می كار و هه‌ڵسوكه‌وتی حكوومه‌ته له دابینكردنی ماف و ده‌سنیشانكردنی ئه‌رك و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تى یه‌كسان و وه‌ك یه‌ك بۆ گشت دانیشتوانی هه‌رێم بێ جیاوازی و هه‌ڵاوێردنی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی. هه‌روه‌ها كابینه‌كه به پشتبه‌ستن به میكانیزمی سه‌روه‌ریی یاسا و به دامه‌زراوه‌بوون كار ده‌كات بۆ لێكجیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیی حكوومه‌ت له كار و چالاكیی حزبی.
سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه كه كابینه‌ی هه‌شت كابینه‌ی حكوومه‌تی هاوبه‌شه، پێكهاته‌كانی كابینه‌كه هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه‌ن له حكوومهدا، چ له هه‌ڵسوكه‌وتی به‌ڕێكردنی ئه‌ركی حكوومه‌ت و چ له بڕیاردان و، چ له ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسیاریه‌تیی به‌رامبه‌ر گشت بڕیارێك، چونكه موڵكی هه‌موو تاكێكی كوردستانه و كار بۆ خۆشگوزه‌رانی و ده‌سته‌به‌ركردنی خزمه‌تگوزاری و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ده‌كات.
هه‌روه‌ها دڵنیایى دا كه هاوبه‌شان له‌م كابینه‌یه‌دا به‌ڵێنیان له ئاستی به‌رپرسیاریه‌تی و توانای ئابووری و دارایی و كارگێڕیی ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تدا ده‌بێت و پێكه‌وه به‌رپرس ده‌بن له بڕیاره‌كانی، هیچ لایه‌نێكیش نابێته ڕێگر له جێبه‌جێكردن و پیاده‌كردنی بڕیاره‌كانی و لایه‌نه هاوبه‌شه‌كانی پێكهاته‌ی ئه‌م كابینه‌یه به ده‌نگ و متمانه‌ی هاووڵاتیان، حكومڕانیی ئه‌م هه‌رێمه ده‌كه‌ن، بۆیه به ئیراده‌یه‌كی به‌هێزه‌وه كار ده‌كه‌ن بۆ هێنانه‌دی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به هاووڵاتیان دراوه و خزمه‌تیان ده‌كه‌ن.
نێچیرڤان بارزانى ئه‌وه‌شى گوت كه كاركردنی چه‌ند حیزبێكی جیاواز له حكوومه‌تی هاوبه‌شدا ده‌كه‌نه هۆكارێك بۆ پته‌وكردنی بنه‌مای دیموكراسی له كوردستاندا و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتی، ڕێزگرتن له جیاوازیی بیروبۆچوون و ئازادیی ڕۆژنامه‌گه‌ری و حوكمڕانى له‌ژێر چه‌تری كاری هاوبه‌ش، سنگفراوانیی گه‌لی كوردستان ده‌باته ئاستێكی نوێ له مێژووی سیاسیى هه‌رێمى كوردستاندا.
هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه حكوومه‌ت ده‌بێ هه‌نگاوی گه‌وره بنێت بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونی نه‌وه‌ی پێش خۆى بۆ كوردستانێكی ئارام و سه‌قامگیر له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵیدا، بۆیه به‌رپرسانه داهاتوو ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن و هه‌نگاوی پێویستی بۆ ده‌هاوێژن.
ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى به‌غدا و هه‌ولێریش، سه‌رۆك وه‌زیران ڕوونى كرده‌وه كه یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی ئه‌م كابینه‌یه، گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی ئاشتیخوازانه ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه چارهسهرنهكراوهكانی تا ئێستا و ئایندهی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق، به‌تایبه‌ت كێشه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ى هه‌رێم و جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور. هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌ده‌ن پێكه‌وه، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان و به هاوكاریی لایه‌نه سیاسییه‌كان، هه‌نگاوی به‌په‌له بنێن بۆ دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نێكی دانوستاندن بۆ ڕێكه‌وتنی سیاسی كه گوزارشت له ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان بكات.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه كابینه‌ی هه‌شت زه‌مینه‌ی له‌بار ده‌ڕه‌خسێنی بۆ كاراكردنی ڕۆڵی چاودێریی په‌رله‌مان له‌سه‌ر كاری حكوومه‌ت. له هه‌مان كاتدا داوای متمانه و پاڵپشتیی له په‌رله‌مان كرد تا پێكه‌وه خزهمهتی چاوه‌ڕوانكراوی هاووڵاتی بكه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش حكوومه‌ت په‌یوه‌ندی و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی به‌رده‌وام و پته‌وى له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌ماندا ده‌بێت.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه كرد كه هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی تا ڕاده‌یه‌ك ده‌وڵه‌مه‌نده، بۆیه ئامانجیان به‌دیهێنانی سه‌ربه‌خۆیی ئابووری و گه‌شه‌ی به‌رده‌وام و جۆراوجۆركردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات و خۆنهبهستنهوه به تاكه سێكته‌ری نه‌وته‌وه ده‌بێت، كاریش ده‌كه‌ن بۆ گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵ و پشه‌سازی و بازرگانی و خزمه‌تگوزاری و كه‌مكردنه‌وه‌ی جیاوازیی هه‌لومه‌رجی ژیانی گوند و شار.
دووپاتیشى كرده‌وه كه حكوومه‌ت كار ده‌كات بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزارییه سه‌ركییه‌كانی ئاو و كاره‌با و ڕێگاوبان كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی ئابووریی به‌رچاوی كوردستان و ئاستی بژێوی تاك و په‌ره‌سه‌ندنی وه‌به‌رهێنانی خۆماڵی و بیانی له ڕێی به‌گه‌ڕخستنی ته‌واوی توانا و سه‌رمایه‌ی ماددی و مرۆیی. بۆیه له‌م بواره‌دا ده‌بێت چالاكانه كار بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردن و چه‌سپاندنی لامه‌ركه‌زی، جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان، ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌مواركردنی ئه‌و یاسایانه‌ی ڕه‌هه‌ندی نیشتیمانییان هه‌یه.
نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها گوتى حكوومه‌ت گرنگی ده‌دات به كه‌رتی پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزار و پشتگیریی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵی خۆی له ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌ی ئابووریی كوردستاندا ببینێ. هه‌روه‌ها په‌ره به سیاسه‌تی وه‌به‌رهێنان له كوردستان ده‌دات به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی قۆناغی داهاتووی كوردستاندا بگونجێت.
داكۆكى له‌وه‌ش كرد كه كابینه‌ی هه‌شت به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر چاكسازیی سیسته‌می په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و فێركردن به دابینكردنی پێداویستیه‌كانیان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستیی مامۆستایان، له‌گه‌ڵ بایه‌خدان به توێژینه‌وه‌ی زانستی و خوێندنی پێشه‌یی به‌مه‌به‌ستی فه‌راهه‌مكردنی ده‌ستی كاری كارامه و به‌توانا بۆ بازاڕی كار و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له هه‌رێمدا. له كه‌رتی ته‌ندروستیشدا كار ده‌كات بۆ په‌یڕه‌وكردنی سیسته‌می ته‌ندروستیی پێشكه‌وتوو و جیاكردنه‌وه‌ی كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت له خزمه‌تگوزارییه‌كانی ته‌ندروستیدا.
نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه كابینه‌ی هه‌شت ئاوڕى زیاتر له ژیان و گوزه‌رانی كه‌سوكاری شه‌هیدان و قوربانیانی ئه‌نفال و كیمیابارانكراوان و زیندانیانی سیاسی ده‌داته‌وه و كار ده‌كات بۆ باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانیان. به‌رنامه‌ی نیشته‌جێبوونیش به شێوازێكی هاوچه‌رخ و بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نیشته‌جێبوون به تایبه‌تی بۆ چین و توێژه كه‌مده‌رامه‌ته‌كان، ڕێكده‌خاته‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیران شانازیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى به بارودۆخى ئارام و ئاسایشى كوردستان ده‌ربڕى كه وه‌ك گوتى له جه‌رگه‌ی ناوچه‌یه‌كی پڕ توندوتیژی و شه‌ڕ و تیرۆر و تۆقاندندا به هیمه‌ت و وریایی و كاری دڵسۆزانه‌ی هێزی پشمه‌رگه و پۆلیس و ئاسایشه‌وه، ئارامى و ئاسایش بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌سته‌به‌ر كراوه. بۆیه له‌م ڕوانگه‌یه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێم كار ده‌كات بۆ باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێم و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاست و توانا و لێهاتووییان، بهنیشتمانیكردنیشیان ئه‌ركێكی گرنگی ئه‌م كابینه‌یه ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ئاشكراى كرد كه كابینه‌ی هه‌شت هه‌وڵ ده‌دات به ڕێكاری یاسایی چاو به سیسته‌می خانه‌نشینی و مووچه‌دا بخشێنێته‌وه، به جۆرێك كه هاووڵاتیان به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه لێی سوودمه‌ند بن. هه‌روه‌ها كار ده‌كه‌ن بۆ دروستكردنی سندووقی كوردستان بۆ داهاتی نه‌وت و دامه‌زراندنی كۆمپانیای نه‌وتی هه‌رێم وه‌ك له یاسای ژماره (22)ی 2007ی تایبه‌ت به نه‌وت و گازی هه‌رێمدا هاتووه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه حكوومه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر په‌ره‌پێدان و هاوكاری و هاندانی كه‌رتی تایبه‌تی ناوخۆ و ڕه‌خساندنی هه‌لومه‌رجی گونجاو بۆ كۆمپانیا و سه‌رمایه‌گوزارانی ده‌ره‌وه به‌مه‌به‌ستی فه‌راهه‌مكردنی ده‌رفه‌تى كار و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری، به‌تایبه‌ت له ناو چینی گه‌نج و ده‌رچووی په‌یمانگه و زانكۆكاندا، به گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی كارپێكردنی سه‌رده‌میانه و ڕێگرتن له پاوانكاریی بازاڕ و كۆمپانیا و پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان.
له كۆتاییدا نێچیرڤان بارزانى ڕوونى كرده‌وه كه ئه‌وه‌ی پێشكه‌شى كرد هێڵه گشتییه‌كانی كارنامه‌ی حكوومه‌تی هاوبه‌شه و ورده‌كارییه‌كانی ئه‌م كارنامه‌یه ده‌بێته پلان و پڕۆژه و پڕۆگرامی سیاسه‌تگوزاریی گشتیی حكوومه‌ت و له كار و به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌ته‌كاندا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه.
دوایین شت سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه پیاده‌كردن و سه‌ركه‌وتنی پرۆگرامی حكوومه‌ت، سه‌ركه‌وتنی هاووڵاتیی خۆڕاگری ناخۆشیدیدهی كوردستانه و خزمه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری، سه‌رفرازیی حكوومه‌ت ده‌بێت، چونكه دانیشتوانی كوردستان شایسته‌ی ئایینده‌یه‌كی گه‌شترن، شایسته‌ی ئازادی، سه‌ربه‌ستی و دیموكراسیی پته‌وترن. ئه‌وه‌شى گوت كه به پشتیوانیی هێزی ئاسایش و پێشمه‌رگه و پۆلیس و هاووڵاتیانیش، هه‌رێمى كوردستان ده‌توانێت ئه‌نجامی باشتر به ده‌ست بهێنێت و خه‌ونی گه‌وره‌تر به‌دى بهێنین.
دوایین هەواڵەکان
- نازم دەباغ: سەردانی سەرۆککۆماری ئێران بۆ هەولێر گرنگ دەبێت
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ خاتوو «مایرا کوپێرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە تاران دیداریی کرد
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە