
هەرێمی کوردستان
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا كۆبووه‌وه
به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2023/3/8 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له خاتوو ئەنالینا بێربۆک، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى هاوكارى و پشتگيريى سه‌ربازى و مرۆيى و سياسيى ئه‌ڵمانياى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر هێشتا به‌رده‌وامن، بۆيه عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێويستييان به به‌رده‌واميى پشتگيريى ئه‌ڵمانيا و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه.
لاى خۆيه‌وه خاتوو بيربۆك دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌ڵمانيا به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئارامى و سه‌قامگيريى سياسى و ئابوورييان ده‌ڕوانێت. له‌مباره‌وه ئاماژه‌ى به گرنگيى جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال كرد كه ده‌بێته هۆى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگرى سه‌رۆك ئاماده‌ى بوو، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو. تيايدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به هه‌بوونى كه‌شێكى ئه‌رێنيى گفتوگۆى نێوان هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرد، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به هه‌ماهه‌نگيى پته‌وى نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش كرد.
په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان، دۆخى شه‌نگال و ئێزدييان به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکی ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. تيايدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاسى ئه‌ڵمانياى كرد بۆ پشتگيرى و هاوكاريكردنى ئێزدييان و ناساندنى كۆمه‌ڵكوژييان به جينۆسايد له په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی مارس، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ماوریتزیۆ گرێگانتی باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە میکێلێ کامێرۆتا کونسولی ئیتالیا لە هەولێر ئامادە بوو ، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیتالیا تاوتوێ کرا.
تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە ، تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی کوردستان . لەمبارەیەوە سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە ، کە پێویستە لە کاتێکی گونجاوی ئەمساڵدا ، هەلبژاردن ئەنجام بدرێت و نابێت چیتر دوا بخرێت .
باڵیۆزی ئیتالیا ستایشی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و کارکردن لە پێناو پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەگشتی و مافەکانی ئافرەتان و بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی بە تایبەتی.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال لەسەر بنەمای دەستوور و بە شێوەیەکی بنەڕەتی دووپات کرایەوە.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: به‌رژه‌وه‌ندى و به‌هاى هاوبه‌ش لەگەڵ ئەمەریكا كۆمانده‌كاته‌وه
پاش كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2023/3/7ى به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز لۆيد ئۆستن وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكا، ده‌رباره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه، لێدوانى ڕۆژنامه‌وانييان به كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌ياندن و ڕۆژنامه‌نووسان دا، ئه‌مه ده‌قى هه‌ردوو لێدوانه‌كه‌يه:
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى:
ڕۆژ باش،
زۆر خۆشحاڵم كه ئه‌مڕۆ لێره پێشوازى له به‌ڕێز لۆيد ئۆستن وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكا و دۆستى دێرينى گه‌لى كوردستان و عێراق ده‌كه‌م. بێگومان هاتنی بەڕێزیان په‌يامێكى گرنگ و ڕوونى دڵنياكردنه‌وه و پشتگيريى ئه‌مه‌ريكايه له هه‌رێمى كوردستان و عێراق.
كۆبوونه‌وه‌يه‌كى باشمان هه‌بوو. باسمان له په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولا له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێككه‌وتنى چوارچێوه‌ى ستراتيژيى عێراق و ئه‌مه‌ريكا كرد. جه‌ختمان له پێويستيى به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌ش و پشتگيريى ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانانی نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر. هه‌روه‌ها باسمان له گرنگيى هاريكاريى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق كرد بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش.
جه‌ختمان له گرنگيى به‌رده‌واميى پشتيگريى ئه‌مه‌ريكا و وڵاتانى دۆست له پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تی پێشمەرگە و ڕێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه كرده‌وه. دڵنيامان كرده‌وه كه سوورين له‌سه‌ر ڕيكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و ته‌گه‌ره‌كانى به‌رده‌میان تێده‌په‌ڕێنين. هه‌روه‌ها له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بين بۆ يه‌كڕيزى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان.
هاوڕا بووين كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، ئارامى و سه‌قامگيريى سياسى و ئه‌منى و ئابوورى بۆ عێراق له‌گه‌ڵ خۆي‌دا ده‌هێنێت. هاوڕا بووين له‌سه‌ر گرنگيى پشتگيرى له حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و كاركردنى پێكه‌وه‌ى هاوبه‌شمان له ناوچه‌كه بۆ پاراستنى سه‌قامگيرى. هه‌روه‌ها دووپات‌مان كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه فاكته‌ر‌ى ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌بێت.
جه‌نابى وه‌زير،
دووباره زۆر زۆر به‌خێر بێن بۆ هه‌ولێر، سوپاسى ڕۆڵى تايبه‌تى جه‌نابتان ده‌كه‌ين له هاوكاريكردنى پێشمه‌رگه. سوپاسى ئه‌مه‌ريكا ده‌كه‌ين بۆ پشتگيريى به‌رده‌وامى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان. ئێمه به‌رژه‌وه‌ندى و به‌هاى هاوبه‌ش لەگەڵ ئەمەریكا كۆمانده‌كاته‌وه. پێكه‌وه ده‌توانين ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش بپارێزن.
زۆر سوپاس بۆ هاتنتان، ڕۆژێكى خۆش.
به‌ڕێز لۆيد ئۆستن، وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكا:
جەنابی سەرۆك،
زۆر خۆشحاڵ بووم كە ئەمڕۆ جەنابتانم بینی. هەستێكی خۆشم هەیە كە ئەمڕۆ لە هەولێرم. بۆ ماوەی دەیان ساڵ شان بە شانی یەكتر لە هەندێك كاتی زۆر سەختدا پێكه‌وه كارمان كردووە. لە سەردەمی ”ئۆپەراسیۆنی دابینكردنی ئارامی” تا شەڕی ئێستا و هاوبەشمان لە دژی داعش بە بەردەوامی پێكه‌وه كارمان كردووە.
ئەمەریكا و عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە هەنگاوی زۆر مەزنمان بۆ گەڕانەوەی سەروەریی عێراق ناوە. لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا بۆ تێكشكاندنی داعش، زیاتر لە پەنجا هەزار كیلۆمەتری دووجامان لە مۆتەكەی داعش ئازاد كردووە، هەروەها زیاتر لە چوار ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زارمان لە خەڵكی عێراق ڕزگار كردووە.
بۆیە لە جێی خۆیەتی دەستخۆشی لەو ڕۆڵ و یارمەتیدانە پڕ بەهایە بكەم كە بەتایبەتى لەلایەن پێشمەرگەوە وەك بەشێك لە هێزەكانی ئاسایشی عێراق، لەو جەنگەدا پێشكەش كراوە.
دەبێت جەخت لەوە بكەمەوە كە هێزەكانی ئەمەریكا ئامادەن لەسەر بانگێشتی حكوومەتی عێراق لە عێراقدا بمێننەوە بۆ پشتگیریكردنی هەڵمەتی شەڕی عێراق دژی داعش. ئێمە خۆشحاڵین كە توانیمان پشتگیری لە هێزەكانی ئێوە بكەین و بەرگری لە خەڵكی عێراق بكەین.
هەروەها حەز دەكەم پشتگیریی خۆمان بۆ ئەو یاداشتى لێكگەیشتنە ڕابگەیەنين كە وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا ساڵی پار لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگەی ئێوە واژۆی كرد. ئەو یاداشتە جەخت لە ئامادەیيی ئێمە دەكاتەوە بۆ بەردەوامبوون لە دابینكردنی یارمەتیی ئەمنی بۆ هێزەكانی ئێوە و لە هەمان كاتدا بۆ چاكسازیی دامەزراوەیی.
داعش بەردەوامە لە هەڕەشە لە ژیان و گوزەرانی خەڵكی عێراق، بۆیە هاوبەشی و هاوكاریی بەردەوامی ئێمە زۆر گرنگە، هەروەها هەماهەنگیی هێزەكانی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان لەگەڵ هێزەكانی ئاسایشی عێراقی پێویستە، بەتایبەتی لە لیوا هاوبەشەكاندا.
بەداخەوە داعش تاكە هەڕەشەی سەر هەرێم نییە. وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا سەركۆنەی هێرشە بەردەوامەكانی ئێران دەكات كە لەودیوی سنوورەوە دەكرێن. ئەم هێرشانە پێشێلكارین بۆ سەر سەروەریی عێراق، ژیانی عێراقییەكان دەخاتە مەترسییەوە و خەڵكی عێراق لە پێشكەوتن ڕادەگرێت.
ئەمەریكا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتی لە خەڵكی عێراق. عێراق بۆ ئەوەی بتوانێت هەموو تواناكانی خۆی بەكاربهێنێت، پێویستە هەولێر و بەغدا پێكه‌وه كار بۆ بەرژوەندیی هەموو عێراقییەكان بكەن. پێویستە سەركردە كوردەكانیش ناكۆكی و جیاوازییەكانیان بەلاوە بنێن و یەك بگرن بۆ مسۆگەركردنی هەرێمی كوردستانی عێراقی خۆشگوزەران و ئارام.
جەنابی سەرۆك،
سوپاس بۆ خانەخوێیی جەنابتان و تیمەكەتان.
سوپاس بۆ ئەو گفتوگۆیە زۆر باشەی كە هەمانبوو و بە پەرۆشییەوە دەڕوانینە بەهێزكردنی زیاتری هاوبەشیمان.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی بانکی جیهانی دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 3/7 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە شاندێکی بانکی جیهانی کرد بە سەرۆکایەتی جان کریستۆف کارێ بەڕێوەبەری هەرێمیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیای بانکی جیهانی و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی کار و پڕۆژە هاوبەشەکانیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری بنیاتنانی ژێرخان و ڕێگەوبان و کاروباری کۆمەڵایەتی و کارگێڕی دارایی کرا .
جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگیی لە نێوان هەردوولا و پشتیوانیکردنی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بەتایبەتی لە بواری کاراکردنی سیستەمی بانکی و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان کرا .
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە ، بارودۆخی ئاوارە و پەنابەران لە هەريمی کوردستان و پێویستی هاریکاریکردنی حکومەتی هەرێم لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە تاوتوێ کرا.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكا كۆبووه‌وه
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2023/3/7 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز لۆيد ئۆستن وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆك و به‌رپرسانى باڵاى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئاماده‌ى بوون، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ئه‌منى و دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ماهه‌نگيى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش، تاوتوێ كران.
به‌ڕێز وه‌زيرى به‌رگريى ئەمەریكا وێڕاى ستايش و پێزانين بۆ ڕۆڵى پێشمه‌رگه له تێكشاندنى داعشدا، به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه به بايه‌خه‌وه له پرۆسه‌ى چاكسازى و ڕێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه ده‌ڕوانن و هه‌موو هاوكارييه‌كى پێويست بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن له چوارچێوه‌ى ياداشتى لێكگه‌يشتنى پێنتاگۆن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه تيرۆر و داعش هێشتا مه‌ترسين و هه‌ڕه‌شه‌ى ڕاسته‌قينه‌ن له عێراق و سووريا و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌يان و نه‌هێشتنى يه‌كجاره‌كييان، عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هێشتا پێويستييان به پشتگيريى ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تييه. هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى كارى پێكه‌وه‌يى و هاوبه‌ش له ناوچه‌كه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هه‌موو هاوكارى و پشتگيرييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا بۆ هه‌رێمى كوردستان و ڕۆڵى تيمه سه‌ربازييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له پرۆسه‌ى ڕێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه وێڕاى ته‌گه‌ره‌كانيش، پرۆسه‌ى چاكسازى و ڕێكخستنه‌ى پێشمه‌رگه سه‌رده‌خه‌ن.
به‌ڕێز وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكا پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا نيشان دا و لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى هان دا بۆ يه‌كڕيزى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان.
په‌وه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، تاوتوێكردنى دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكا ده‌رباره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه، لێدوانى ڕۆژنامه‌نييان دا.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-meets-with-us-secretary-of-defense/
پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی ڕاپەڕینی 1991
بە بۆنەی ( 32 )مین ساڵیادی ڕاپەڕینی مەزن و شکۆداری گەلی کوردستان لە ئاداری 1991، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت کوردستانییان و پێشمەرگە قارەمانەکان و بنەماڵەی سەربەزری شەهیدان دەکەم .
ڕاپەرینی شکۆداری 1991، بەرهەمی یەکریزی و یەکگرتوویی هێزە کوردستاییەکان و پێکهاتە جیاوازەکان و چین و توێژەکانی خەڵکی کوردستان بوو، کە وەرچەخانێکی مێژوویی لە خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستان لە پێناو ڕزگاربوونی لە ستەم و چەوساندنەوە و داگیرکاری و بەدەستهێنانی ئازادی دروست کرد.
ڕاپەڕین پەیامێکی ڕوون و زوڵاڵی خەڵکی کوردستان بوو بۆ هەموو جیهان ، کە ژێردەستەیی و داگیرکاری ڕەتدەکاتەوە و دەیەوێ بە سەربەرزی و شکۆمەندانە بژی. لەم یادە پیرۆزەدا، جەخت لە هاوهەڵوێستی و تەبایی خەڵکی نیشتیمانپەروەری کوردستان دەکەینەوە بۆ داکۆکیکردن لە دەستکەوتەکانمان و مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان، کە بە هەموو شێوەیەک، بەرگریان لێ دەکەین و دەستبەرداریان نابین و بەردەوام دەبین لە کاروانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی کوردستان.
لە ساڵیادی ڕاپەڕیندا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی نەمری ڕاپەرین وگشت شەهیدانی کوردستان دادەنوێنین.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/march/پەیامی-سەرۆکی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-لە-ساڵیادی-ڕاپەڕینی-1991/
دوایین هەواڵەکان
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، نامهيهكى له وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكاوه پێده‌گات
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سەرۆکی حکومەت : زۆر هەوڵیاندا کە کوردستان و ئابووری کوردستان هەرەس بهێنێت، بەڵام نەیانتوانی
- سەرۆکی حکومەت : ڕێگە نادەین هیچ هێزێك ڕێگەی پێشكەوتنی كوردستان‌مان لێ بگرێت
- سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەت دەکەن
- په‌یامی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزنی بۆ جه‌ژنی نه‌ورۆز
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، پێشوازى له باڵيۆزى ئيتاليا كرد
- په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له يادى كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌دا
- سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شاندێكی باڵای ئەمەریكی كۆبووەوە
- سەرۆکی حکومەت : کار دەکەین لە پێناو دروستكردنی ژێرخانێكی ئابووریی بەهێز بۆ ئەوەی وڵاتەکەمان پێشکەوتووتر و سەقامگیرتر بێت