هەرێمی کوردستان
سهرۆكى ههرێمى كوردستان پێشوازى له سهرۆكى ئيستۆنيا دهكات
پێشنيوهڕۆى ئهمڕۆ چوارشهممه 2024/1/17 بهڕێز نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان له فڕۆكهخانهى نێودهوڵهتيى ههولێر، پێشوازى له بهڕێز ئالار كاريس سهرۆكى كۆمارى ئيستۆنيا كرد كه جارى يهكهمه سهردانى عێراق و ههرێمى كوردستان دهكات.
بڕيار وايه ئێوارهى ئهمڕۆ ههردوو سهرۆك كۆبوونهوهيهك ئهنجام بدهن و دهربارهى پهيوهندييهكانى ئيستۆنيا لهگهڵ عێراق و ههرێمى كوردستان و برهودان به بوارهكانى هاريكاريى هاوبهش و چهند پرسێكى جێى بايهخى هاوبهش، گفتوگۆ بكهن و بيروڕا بگۆڕنهوه.
https://presidency.gov.krd/kurdistan-regional-government-president-receives-estonian-president/
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 1/8، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئێریک شۆڤالیێ، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد، کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی، سەردانی کردبوو.
سەرۆکی حکومەت، سوپاسی باڵیۆزی کرد بۆ ئەو ماوەیەی لە هەرێمی کوردستان، کاری لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندیى دوولایەنە کردووە. هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکەکانی داهاتوویدا بۆ خواست.
باڵیۆزی فەرەنسا، پێزانینی خۆی بۆ هاوکاری و هەماهەنگیی بەهێزی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەی وڵاتەکەی دەربڕی.
بابەتێکی سەرەکی کۆبوونەوە، کە یان برێم کونسولی گشتیى فەرەنسا لە هەرێم ئامادەی بوو، تایبەت بوو بە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان . هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پابەندبوونی عێراق بە سیستەمی دیموکراسیی و فیدراڵیی و ڕێزگرتن و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2024/january/سەرۆکی-حکومەت-پێشوازی-لە-باڵیۆزی-فەرەنسا-لە-عێراق-دەکات/
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نەمسا لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 1/8 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەندریا ناسی، باڵیۆزی نەمسا (ئۆستریا) لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا، دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە تاوتوێ کرا.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە پەیوەندیی لەمێژینە و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری نەمسا و پشتیوانیی وڵاتەکە لە گەلی کوردستان کرد لە قۆناخە جیاوازەکاندا.
باڵیۆزی نەمسا خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نیشاندا و پشتیوانی بۆ قەوارەی دەستووریی هەرێم دووپات کردەوە.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پاراستنی سەلامەتیی نێردە دیپلوماسییەکان لە عێراق و بەردەوامبوونیان لە ئەرکەکانیان لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2024/january/سەرۆکی-حکومەت-پێشوازی-لە-باڵیۆزی-نەمسا-لە-عێراق-دەکات/
سهرۆكی حکومەت لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا کۆبووەوە
مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له ڤیکتۆریا نولاند، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا و شاندێكى ياوهرى كرد.
له كۆبوونهوهکەدا كه ئەلينا ڕۆمەناوسكى، باڵيۆزى ئهمهريكا لە عێراق ئامادەی بوون، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە ئاڵوگۆڕ کرا.
تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە حکومەتی فیدراڵ ڕێز لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بگرێت و نابێت بەغدا وەک هاووڵاتییەکی پلەدوو، ڕەفتار لەگەڵ خەڵکی هەرێمی کوردستان بکات.
سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی سیستەمی فیدراڵی و پتەوکردنی بنەما دیموکراتییەکان لە عێراقدا کردەوە.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و مافە دەستوورییەکانی لە چوارچێوەی عێراقدا دووپات کردەوە.
پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیان و ئازادیی ئایینی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و پێکهاتەکانی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/december/سه-رۆكی-حکومەت-لەگەڵ-جێگری-وەزیری-دەرەوەی-ئەمەریكا-کۆبووەوە/
سهرۆكی حکومەت پێشوازى له نوێنهرى تایبهتیی سكرتێرى گشتيى نهتهوه يهكگرتووهكان له عێراق دەکات
ڕۆژی شەممە 12/16، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازی لە جينين پلاسخارت نوێنهرى تایبهتیی سكرتێرى گشتيى نهتهوه يهكگرتووهكان له عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیى عێراق و پرۆسەی ههڵبژاردنى ئهنجومهنى پارێزگاكان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال ئاڵوگۆڕ کرا.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە گرنگیی پاراستنی مافی پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/december/سه-رۆكی-حکومەت-پێشوازى-له-نوێنه-رى-تایبه-تیی-سكرتێرى-گشتيى-نه-ته-وه-يه-كگرتووه-كان-له-عێراق-دەکات/
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە ژمارەیەک باڵیۆز و کونسوڵ و نێردە و دیپلوماتی وڵاتان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 12/7 ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ئێوارەخوانێکی تایبەتدا بەبۆنەی جەژنەکانی لەدایکبوون و سەری ساڵ، پێشوازی لە باڵیۆز و کونسوڵی گشتی و نێردە و دیپلوماتی وڵاتان لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکومەت لە گوتەیەکدا، پیرۆزبایی جەژنەکانی لەدایکبوون و سەری ساڵی لێ کردن و هیوای ساڵێکی پڕ لە شادی و سەرکەوتنی بۆ خواستن.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد و نیگەرانی و خەمگینی خۆی بۆ گیان لەدەستدانی قوربانییانی سڤیل دەربڕی و جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکان بە ڕێگەی گفتوگۆ و بە شێوازێکی ئاشتییانە کردەوە.هەروەها داوای کرد کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە مافەکانی خەڵکی کوردستان چارەسەر بکرێن.
لە بەشێکی دیکەی گوتەکەیدا، سەرۆکی حکومەت باسی لە ئاڵنگارییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر ژیانی خەڵک کرد و داوای پەرەپێدانی هەماهەنگی و هاریکاریى کۆمەڵگەی نيودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی گۆڕانی کەشوهەوا کرد.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/december/سەرۆکی-حکومەت-پێشوازی-لە-ژمارەیەک-باڵیۆز-و-کونسوڵ-و-نێردە-و-دیپلوماتی-وڵاتان-لە-عێراق-و-هەرێمی-کوردستان-دەکات/
دوایین هەواڵەکان
- نازم دەباغ له وتووێژ لهگهڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» لهگهڵ شاندی یهکێتی هاورده و ناردنکارانی لقی ههولێر کۆبۆوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى: ههميشه پشتيوانى و بهرگرى له مافهكانى ئێزدييان دهكهين
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی لهگهڵ باڵیۆزی یهکێتیی ئهورووپا کۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى لهگهڵ باڵيۆزى نهمسا كۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جهنهرال ڤاول دهكات
- نازم دەباغ: "ناحەزان حەز دەکەن کورد تێوەبگلێنن" لە کوژرانی سەرۆکی حەماس
- نازم دەباغ: "ناحەزان حەز دەکەن کورد تێوەگلێنن" لە کوژرانی سەرۆکی حەماس
- پهيامى سهرۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ يادى ئهنفالى بارزانييان