نێچيرڤان بارزانى و ئه‌ردۆغان
دواى ئه‌وه‌ى به سه‌ردانێكى فه‌رمى له‌سه‌ر داوه‌تى حكوومه‌تى توركیا گه‌یشته ئه‌نقه‌ره، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 26ى حوزیرانى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا له ئه‌نقه‌ره كۆ بووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى ئێستاى عیراق و ئه‌و بارودۆخه‌ى دواى كۆنترۆلكردنى پارێزگاى مووسڵ و ناوچه‌كانى دیكه له لایه‌ن ڕێكخراوى تیرۆرستیى داعشه‌وه هاتۆته ئاراوه، گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا و هه‌ردوولا نیگه‌رانیى خۆیان له به‌رده‌وامیى نائارامى و ناسه‌قامگیرى له ناوچه‌كه و زیادبوونى ڕێژه‌ى ئاواره‌بووانى ناوخۆى عیراق ده‌ربڕى.
هه‌ردوولا دووپاتیان كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عیراق ده‌بێ پرۆسه‌یه‌كى سیاسیى تازه هه‌بێت كه له‌سه‌ر بنه‌ماى ته‌وافوق و هاوبه‌شیى ڕاسته‌قینه دا‌بمه‌زرێت و هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى، ئایینى و مه‌زهه‌بییه‌كانى عیراق تیایدا به‌شدار بن، هه‌روه‌ها مافى به‌ڕێوه‌بردنى خۆجێیى بۆ ناوچه‌كان و سوودوه‌رگرتن له سامان و ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كان و به‌كارهێنانیان له به‌رژوه‌ندیى دانیشتوانى ناوچه‌كاندا مسۆگه‌ر بكرێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولا و به‌رده‌وامیى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له بوارى وزه‌دا تاوتوێ كرا و لایه‌نى توركى جه‌ختیان له به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه ئابوورى و بازرگانییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كره‌وه و پابه‌ندیى خۆیان به ڕێككه‌وتنامه‌ى درێژخایه‌نى هه‌ولێر ـ ئه‌نقه‌ره بۆ ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و گه‌یاندنى به بازاڕه‌كانى جیهان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها هه‌موو ئاماده‌ییه‌كیان نیشان دا بۆ ئه‌وه‌ى له پرسى چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى به‌نزین و سووته‌مه‌نیدا كه دواى پێشهاته‌كانى ده‌ى حوزه‌یران هاتۆته ئاراوه، هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.
له دیداره‌كه‌دا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سوپاسى به‌ڕێز ئه‌ردۆغان ـ ى كرد بۆ ئه‌و نامه‌یه‌ى به‌بۆنه‌ى دامه‌زراندنى كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاراسته‌یان كردبوو، هه‌روه‌ها پێزانینى خۆى و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ حكوومه‌تى توركیا نیشان بۆ ئه‌و هاوكارییه مرۆییانه‌ى له ناوچه‌كانى ته‌له‌عفه‌ر و كه‌ركووك پێشكه‌ش به ئاواره‌كانیان كردووه. لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز ئه‌ردۆغان دووپاتى كرده‌وه كه حكوومه‌ته‌كه‌ى به‌ره‌وام ده‌بێت له پێشكه‌شكردنى هاوكاریى مرۆیى به ئاواره‌كانى عیراق و له‌مباره‌یه‌وه لایه‌نه په‌یوه‌نداره توركییه‌كان له پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارییه مرۆییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.
له به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز ئه‌ردۆغان ستایشى هه‌نگاوه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ كۆنترۆلكردن و پاراستن و دابینكردنى ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان. به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانیش دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌وله‌ویه‌تى هه‌رێمى كوردستان پاراستن و دابینكردنى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و ناوچانه‌یه كه ئێستا به درێژایى زیاتر له هه‌زار كیلۆمه‌تر له‌گه‌ڵ گرووپه چه‌كداره توندڕۆكاندا هاوسنووره. هه‌روه‌ها ڕوونى كردوه كه هه‌رێمى كوردستان شه‌ش مانگ پێشتر هۆشدارى و نیگه‌رانییه‌كانى خۆى له‌باره‌ى ئه‌م دۆخه‌وه گه‌یاندووه‌ته حكوومه‌تى عیراق و ئه‌مه‌ریكاش، به‌ڵام به هه‌ند وه‌رنه‌گیراون.
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆش شاندى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كه له هه‌ر یه‌كه له به‌ڕێزان قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، ئاشتى هه‌ورامى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان، سه‌فین دزه‌یى گوته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگارى كه‌ركووك پێكهاتبوو، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا و به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا له‌سه‌ر پێشهاته‌كانى عیراق و ناوچه‌كه و په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره كۆ بوونه‌وه.
يەكەمين كۆبوونەوەي كابينەي هەشتەمي حكومەت
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 22ى حوزه‌یرانى 2014، كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى خۆى ساز دا.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانى به‌خێرهاتن وپیرۆزبایى له وه‌زیران كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن، هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ڕاسته پێكهێنانى كابینه‌كه ماوه‌یه‌كى زۆرى خایاند، به‌ڵام له كۆتاییدا سه‌ركه‌وتن له‌وه‌ى توانیان پێكه‌وه حكوومه‌تێكى كۆده‌نگیى نیشتمانیى پێكهاتوو له هه‌موو لایه‌نه براوه‌كان پێك بهێنین، كه ئه‌مه‌ش بۆ قۆناغى ئه‌مڕۆ پێویستییه‌كى هه‌ره له‌پێشى هه‌رێمى كوردستانه و پێشهاته‌كانیش ڕاستیى ئه‌و بۆچوون و تێڕوانینه‌ى ده‌رخست كه پێویسته له قۆناغه‌كانى داهاتوودا لایه‌نه‌كانى هه‌رێمى كوردستان یه‌كده‌نگ و یه‌كڕیز و ته‌با بن و پێكه‌وه ڕووبه‌ڕووى ئه‌و ته‌حه‌دیاتانه‌ى دێنه پێش، ببنه‌وه.
نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها دووپاتىكرده‌وه له هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌تاى قۆناغێكى تازه‌ى حوكمڕانى ده‌ست پێده‌كات كه تیایدا هه‌موو پێكهێنه‌رانى حكوومه‌ت هاوبه‌شى ڕاسته‌قینه‌ى ده‌سه‌ڵات و بڕیاردان ده‌بن، بۆیه هێچ شتێك تاكلایه‌نه ئه‌نجام نادرێت و ده‌بێ هه‌مووان پێكه‌وه وه‌ك یه‌ك تیم كار بكه‌ن و هه‌ماهه‌نگ و هاوكار بن تا له ڕاپه‌ڕاندن و جێبه‌جێكردنى كار و ئه‌ركه‌كاندا سه‌ربكه‌ون.
سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه له ماوه‌ى چوار ساڵى داهاتوودا حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى كار له‌سه‌ر به‌دامه‌زراوه‌كردنى داموده‌زگاكانى حكوومه‌ت ده‌كات، چونكه بۆ هه‌بوونى حكوومه‌تێكى كاراى شه‌فاف، به‌دامه‌زراوه‌كردنى حكوومه‌ت له هه‌موو شتێك پێویستتره. هه‌روه‌ها گوتى: "دڵنیام ده‌توانین باڵه‌خانه و پڕۆژه‌ى زۆر گه‌وره ئه‌نجام بده‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بنه‌مایه‌كى پته‌وى حوكمڕانى دانه‌مه‌زرێنین، سه‌رناكه‌وین".
نێچیرڤان بارزانى دانى به‌وه‌شدا نا كه وێڕاى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى ڕابردوودا كارى زۆر باش كراوه، به‌ڵام تیمى حكوومه‌ت وه‌ك پێویست سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌وه‌ى وه‌ك تیم پێكه‌وه كار بكه‌ن، بۆیه ده‌بێ له‌مه‌و دوا وه‌ك تیمێك كار بكه‌ن و هه‌موو وه‌زیر و وه‌زاره‌ته‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كترى ئه‌وپه‌ڕى هه‌ماهه‌نگ و هاوكار بن و به ماناى وشه یه‌ك تیم بن. داوایشى له وه‌زیره‌كان كرد "وه‌زاره‌ته‌كان بكه‌نه دامه‌زراوه‌ى ڕێك‌وپێك و هه‌وڵ بده‌ن بنه‌مایه‌كى كارگێڕیى ڕێك‌وپێك دابنێن، چونكه بێ بنه‌ماى كارگێڕیى پته‌و، ناتوانن شتى گه‌وره بكه‌ین".
سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه نادادپه‌روه‌رى له مووچه‌دا هه‌یه و سیاسه‌تى ڕازیكردنى خه‌ڵك كه پێشتر په‌یره‌و كراوه؛ كاریگه‌ریى زۆر خراپى له‌سه‌ر پرسى مووچه دروست كردووه، هه‌روه‌ها زۆرێك له یاساكان پێویستییان به هه‌مواركردنه‌وه هه‌یه و په‌یكه‌رى كارگێڕیى وه‌زاره‌ته‌كانیش ده‌بێ چاك بكرێته‌وه. هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر ڕۆڵى چاودێرییانه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان و داواى له وه‌زیران كرد كه ئه‌وپه‌ڕى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان و لیژنه‌كانیدا بكه‌ن و ئه‌م پرسه زۆر به جددى وه‌ربگرن.
نێچیرڤان بارزانى داواى كرد ماوه‌ى سه‌ره‌تاى كارى حكوومه‌ت بۆ ئه‌وه بێت له یاساكان، په‌یكه‌رى كارگێڕى و چۆنیه‌تیى پێكه‌وه كاركردن بكۆڵرێته‌وه تا هه‌نگاوى ڕاست بنێن و هه‌مووانى دڵنیا كرده‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران حزبایه‌تى ناكرێت و هه‌مووان وه‌ك تیم پێكه‌وه كار ده‌كه‌ن بۆ سه‌رخستنى به‌رنامه‌ى حكوومه‌ت، هه‌موو پشتگرییه‌كى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیشى بۆ وه‌زاره‌ته‌كان له‌پێناو هەر چاكسازییه‌ك و سه‌ركه‌وتنى كاره‌كانیاندا؛ دووپات كرده‌وه. هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وله‌وییه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ڕووى دابینكردنى ئاسایش و كاره‌با و هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه؛ هه‌رێمى كوردستانه.
دواتر به‌رنامه‌ى كارى كۆبوونه‌وه‌كه خرایه ڕوو كه تیایدا وه‌زیرى كارو‌بارى پێشمه‌رگه ڕ‌اپۆرتێكى تێروته‌سه‌لى له‌باره‌ى ڕه‌وشى سه‌ربازیى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و ئاماده‌كارییه‌كانى وه‌زاره‌ت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆرستان و پاراستن و به‌رگریكردن له سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان خسته ڕوو، پاشان وه‌زیرى ناوخۆش ئاماژه‌ى به ڕه‌وشى ئه‌منیى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان كرد.
دواى گفتوگۆ و خستنه‌ڕووى سه‌ره‌نج و بیروڕا له لایه‌ن وه‌زیرانه‌وه، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه كه سیاسه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌یه خه‌ڵك و خاكى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان بپارێزێت و نه‌بێته لایه‌نێك له هیچ پێكدادانێكى سه‌ربازیدا، به‌ڵكوو به ته‌نیا به‌رگرى له خۆى ده‌كات.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیارى دا لیژنه‌یه‌كى هه‌میشه‌یى بۆ دابینكردنى پێداویستیى لۆجستیى به سه‌رپه‌رشتیى وه‌زیرى كارو‌بارى پێشمه‌رگه و ئه‌ندامیه‌تیى وه‌زیرانى سامانه سروشتییه‌كان، ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار و ته‌ندروستى پێك دێت.
سه‌رۆك وه‌زیران داواى له وه‌زیران كرد كه سه‌ردانى مه‌یدانى بۆ پارێزگا و ناوچه جیاوازه‌كان بكه‌ن و له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه خۆجێییه‌كاندا كۆ ببنه‌وه؛ بۆ ئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه ئاگادارى كێشه‌كان ببن و پێداویستییه‌كان ده‌ستنیشان بكه‌ن. ڕوونیشى كرده‌وه كه ئه‌م شێوازه له كابینه‌ى حه‌وته‌م تاقى كراوه‌ته‌وه و ئه‌نجامى ئه‌رێنى هه‌بووه بۆ دیاریكردنى كێشه و پێدوایستییه‌كان و دابینكردن و چاره‌سه‌ركردنیان.
له كۆتاییى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ى وه‌ك یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى كابینه‌ى تازه‌ى حكوومه‌ت به ئه‌رێنى له قه‌ڵه‌م دا و ئاماژه‌ى به‌وه دا "ئه‌گه‌ر ئه‌م یه‌كڕیزى و یه‌كده‌نگییه بپارێزین، سه‌ركه‌وتوو ده‌بین و باشترین خزمه‌ت به خه‌ڵكى كوردستان ده‌كه‌ین".
ديداري نێوان سەرۆكي حكومەت وباڵيۆزي ئەمەريكا لەعيراق
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21ى حوزه‌یرانى 2014، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ڕۆبه‌رت ستیفن بیكرۆفت باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عیراق كرد.
له دیدارێكدا ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى عیراق به‌تایبه‌تیش دواى ڕووداوه‌كانى مووسڵ و كۆنترۆڵكردنى ئه‌و پارێزگایه و پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین و چه‌ندین ناوچه‌ى دیكه‌ى ناوه‌ڕاست و باكوورى عیراق له لایه‌ن گرووپى تیرۆرستیى داعشه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ره‌نجام و پێشنبییه‌كان بۆ قۆناغه‌كانى داهاتوو، خرانه به‌ر باس.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه كێشه‌كانى ئه‌مڕۆى عیراق ده‌رهاویشته‌ى سیاسه‌ت و چۆنیه‌تیى به‌ڕێوه‌بردنى پرۆسه‌ى سیاسین له عیراقدا، بۆیه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیش به پله‌ى یه‌كه‌م ده‌بێ چاره‌سه‌رى سیاسى بن و ئۆپه‌راسیۆنى سه‌ربازى و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى چه‌كدارى به ته‌نیا ناتوانێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى ڕوونى كرده‌وه كه بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئارامى و سه‌قامگیرى بۆ عیراق؛ ده‌بێ بیر له ڕێگه‌چاره‌ى ئاشتیانه‌ى سیاسى بكرێته‌وه و ڕه‌وشێك له عیراقدا دروست ببێت كه هه‌موو پێكهاته‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى عیراقى هه‌ست بكه‌ن هاوبه‌شى ڕاسته‌قینه‌ى ده‌سه‌ڵات و پرۆسه‌ى سیاسیى وڵاتن و هیچ پێكهاته و لایه‌نێك خۆى له ده‌ره‌وه‌ى هاوكێشه و پرۆسه‌ى سیاسى و ده‌سه‌ڵاتداریدا نه‌دۆزێته‌وه.
له كۆتاییى دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى هه‌موو لایه‌نه‌كان و كارى پێكه‌وه‌یى بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر و كۆتاییهێنان به كێشه‌كان كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێك بدۆزرێته‌وه كه هه‌مووان تیایدا هه‌ست به دڵنیایى بكه‌ن و هه‌وڵ بده‌ن په‌له له خستنه‌سه‌رڕێى پرۆسه‌ى سیاسى بكرێت له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌نجامى دوایین هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق و هه‌نگاوى جددى بۆ تێگه‌یشتن له كرۆكى كێشه‌كان و چۆنیه‌تیى چاره‌سه‌ركردنیان بدرێت.
شەممە, 21 حوزەیران 2014
به بۆنه‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا؛ نامه‌یه‌كى پیرۆزبایى ئاراسته‌ى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستانی عیراق،
ڕێزدار سه‌رۆك وه‌زیران، برای به‌رێزم،
به خۆشحاڵییه‌وه هه‌واڵی به فه‌رمی ڕاگه‌یاندنی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عیراق و به‌رده‌وامبوونتان له ئه‌ركی سه‌رۆك وه‌زیریم پێگه‌یشت. خوازیار و هیوادارم كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عیراق ببێته مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ هه‌موو گه‌لی عیراق و هه‌رێم.
گومانم له‌وه‌دا نییه كه چۆن پێشتر ئه‌م ئه‌ركه‌تان به سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه بردووه، ئه‌م جاره‌ش به هه‌مان شێوه به شایسته‌یى به‌جێى ده‌گه‌یه‌نن. ئێمه به پێزانینه‌وه ده‌ڕوانینه ئه‌و هه‌نگاوه پێشكه‌وتووانه‌ی كه هه‌رێمی كوردستانی عیراق له پێناو گه‌شه‌سه‌ندن و خۆشگوزه‌رانیی ئابووریدا ناویه‌تى. دڵنیام ئه‌و په‌یوه‌ندییه دوولایه‌نیه‌ی نێوانمان كه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی به‌رز، له سه‌رده‌می حكوومه‌تی نوێش له هه‌موو بوارێكدا زیاتر گه‌شه ده‌كات و فراوانتر ده‌بێت. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا وڵاته‌كه‌مان له بواری ئاسایشیشدا به‌رده‌وام ده‌بێت له پابه‌ندبوونی به‌و به‌ڵێنانه‌وه كه به هه‌رێمی كوردستانی عێراقى داون.
له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌ى كه عێراقى پێدا تێپه‌ر ده‌بێت، له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستی به ڕێبه‌رایه‌تیی لێهاتوو و زیره‌كانه‌ی ئێوه ده‌بێت. سه‌باره‌ت ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه پێویسته بهاوێژرێن بۆ ده‌ربازبوونی عێراق له‌م كێشانه‌ی كه تا ئێستا به ده‌ستیانه‌وه ده‌ناڵێنێت، له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستیمان به هاوكاریی دوولایه‌نه‌یه.
زۆر به خۆشحاڵییه‌وه ده‌ڕوانینه هه‌وڵ و كۆششتان له‌پێناو دابینكردنی شوێنی حه‌وانه‌وه و ژیانێكی گونجاو بۆ ده‌یان هه‌زار ئاواره‌ی خه‌ڵكی سڤیلی پارێزگای مووسڵ و شاری ته‌له‌عفه‌ر كه ژماره‌یه‌كی زۆری توركمانى هاوڕه‌چه‌له‌كمان لێى ده‌ژین. له‌و بڕوایه‌دام ئه‌مه ته‌نها پرۆسه‌یه‌كی كاتی ده‌بێت و ئه‌م ڕۆژه سه‌ختانه درێژه ناكێشن. بێگومان ئه‌م جۆره هه‌نگاوانه برایه‌تیی توركمان و كورد پته‌وتر ده‌كات و له‌وه‌ش دڵنیام كه له سه‌رده‌می حكوومه‌تی نوێ‌دا به ڕێبه‌رایه‌تیی ئێوه، ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و توركمانانه پارێزراو ده‌بن كه له هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌ژین.
به بۆنه‌ی ده‌ستبه‌ركاربوونتان وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران؛ دووباره پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌م و هه‌ر به‌م بونه‌یه‌شه‌وه تكایه سڵاو و پێزانینی گه‌رمم به جه‌نابى سه‌رۆك و برای به‌ڕێزم مه‌سعوود بارزانی بگه‌یه‌نه.
ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان
سه‌رۆك وه‌زیرانی كۆماری توركیا
19ى حوزه‌یرانى 2014
ئه‌نقه‌ره
سەرۆكي حكومەت لەكاتي خوێندنەوەي وتارەكەيدا
به‌ڕێز سه‌رۆكى په‌رله‌مان،
به‌ڕێزان ئه‌ندامانى به‌ڕێزى په‌رله‌مانى كوردستان،
ئێواره‌تان باش..
ئه‌مڕۆ ئێمه كابینه‌ی هه‌شتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌لومه‌رجێكی زۆر ناسكدا ڕاده‌گه‌یه‌نین. هه‌ر چۆن ساڵی 2003 پێویستیمان به یه‌كده‌نگی و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌بوو بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌م ساته‌شدا كه عێراق به بارودۆخێكی سه‌ختدا تێپه‌ر ده‌بێت، هه‌مان بیركردنه‌وه‌ی ستراتیژیمان پێویسته تا هیچ له‌و ده‌سكه‌وتانه‌ى كه به ده‌ستمان هێناوه، تا ژیانی هاووڵاتیان له هه‌رێم و ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیدارى هه‌رێمى كوردستان بپارێزین، تا بڕیارمان له‌سه‌ر ئاستی به‌رپرسیاریه‌تیی مێژوودا بێت به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی خۆشه‌ویستى كوردستان.
به‌ڕێزان،
كابینه‌ی هه‌شت كابینه‌ی هاوبه‌شی بنكه‌فراوانه كه گوزارشت له خواستی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی ناو هه‌رێمی كوردستان ده‌كات. ئه‌م ئه‌ركه وای ده‌خواست به ئارامی و نه‌فه‌سدرێژی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێكهێنانی ئه‌م كابینه‌یه بكه‌ین بۆ ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه له‌سه‌ر ئاستی ئه‌رك و پێداویستییه‌كانی ژیانی سیاسیی ئێستای هه‌رێمى كوردستان.
زۆر سوپاسی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م بۆ خۆڕاگرییان ده‌رباری پرۆسه‌ی پێكێهنانی ئه‌م كابینه‌یه، به‌تایبه‌تیش پاش ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی فیدراڵ له به‌غدا مووچه‌ی هه‌رێمی بڕی. ئه‌م كاره ناهه‌قه و دژی ده‌ستوورییه، ژیانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی گه‌لێك سه‌خت كردووه، كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر ئابووریی هه‌رێم و وه‌به‌رهێنان هه‌یه. ئێمه هاوسۆز و هاوخه‌می گشت گرفتی هاووڵاتیانی هه‌رێمى كوردستانین.
له چه‌ند ساڵی داهاتوودا خۆڕاگریی ئێستای خه‌ڵكی كوردستان وه‌ك قۆناغێكی نوێی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی زوڵم له قه‌ڵه‌م ده‌درێت. ئێمه بێ وچان هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه ده‌ده‌ین تا جارێكى تر تووشی قه‌یرانی سیاسی و دارایی نه‌بینه‌وه له هه‌رێمى كوردستان.
ئه‌م كابینه‌یه هه‌وڵی ته‌واو ده‌دات بۆ به‌دامه‌زراوه‌كردنی حكوومه‌تێكی كارا و شه‌فاف. بنه‌مای هاووڵاتیبوون، جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، ئاشتی و دادپه‌روه‌ریى كۆمه‌ڵایه‌تی، مافی مرۆڤ و به‌تایبه‌تى مافی ئافره‌ت و منداڵ، سه‌روه‌ریی یاسا و یه‌كسانی له به‌رده‌میدا، دابینكردنی خۆشگوزه‌رانی، چاكسازیی هه‌مه‌لایه‌نه و ڕاسته‌قینه، پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان، دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو جۆره گه‌نده‌ڵییه‌ك له داموده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمى كوردستاندا.
هاووڵاتیبوون پره‌نسیپ و به‌ها و پێوه‌ری یه‌كه‌می كار و هه‌ڵسوكه‌وتی حكوومه‌ته له دابینكردنی ماف و ده‌ستنیشانكردنی ئه‌رك و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تى یه‌كسان و وه‌ك یه‌ك بۆ گشت دانیشتوانی هه‌رێمى كوردستان بێ جیاوازیی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی. كابینه‌ی هه‌شت به پشتبه‌ستن به میكانیزمی سه‌روه‌ریی یاسا و به دامه‌زراوه‌بوون كار ده‌كات بۆ لێكجیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیی حكوومه‌ت له كار و چالاكیی حزبی.
كابینه‌ی هه‌شت كابینه‌ی حكوومه‌تی هاوبه‌شه، پێكهاته‌كانی ئه‌م كابینه‌یه هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه‌ن له حكوومه‌دا، چ له هه‌ڵسوكه‌وتی به‌ڕێكردنی ئه‌ركی حكوومه‌ت و چ له بڕیاردان و، چ له ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسیاریه‌تیی به‌رامبه‌ر گشت ئه‌و بریارانه‌ى كه ده‌درێت. حكوومه‌ت موڵكی هه‌موو تاكێكی كوردستانه و كار بۆ خۆشگوزه‌رانی و ده‌سته‌به‌ركردنی خزمه‌تگوزاری و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌كات.
هاوبه‌شان له‌م كابینه‌یه‌دا به‌ڵێنیان له ئاستی به‌رپرسیاریه‌تی و توانای ئابووری و دارایی و كارگێڕیی ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تدا ده‌بێت و پێكه‌وه به‌رپرس ده‌بن له بڕیاره‌كانی. هیچ لایه‌نێك نابێته ڕێگر له جێبه‌جێكردن و پیاده‌كردنی بڕیاره‌كانی.
ئێمه وه‌ك لایه‌نه هاوبه‌شه‌كانی پێكهاته‌ی ئه‌م كابینه‌یه به ده‌نگ و متمانه‌ی هاووڵاتیان، حكومڕانیی ئه‌م هه‌رێمه ده‌كه‌ین، به ئیراده‌یه‌كی به‌هێزه‌وه كار ده‌كه‌ین بۆ هێنانه‌دی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به هاووڵاتیانمان داوه و خزمه‌تیان ده‌كه‌ین.
كاركردنی چه‌ند حیزبێكی جیاواز له حكوومه‌تی هاوبه‌ش ده‌كه‌ینه هۆكارێك بۆ پته‌وكردنی بنه‌مای دیموكراسی له كوردستاندا. پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتی، ڕێزگرتن له جیاوازیی بیروبۆچوون و ئازادیی ڕۆژنامه‌گه‌ری و حوكمڕانى له‌ژێر چه‌تری كاری هاوبه‌ش، سنگفراوانیی گه‌لی كوردستان ده‌باته ئاستێكی نوێ له مێژووی سیاسیماندا.
ئێمه ده‌بێت هه‌نگاوی گه‌وره بنێین بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونی نه‌وه‌ی پێش خۆمان بۆ كوردستانێكی ئارام و سه‌قامگیر له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵیدا. ئێمه به‌رپرسیارانه داهاتووی خۆمان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین و هه‌نگاوی پێویستی بۆ ده‌هاوێژین.
به‌ڕێزان،
یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی ئه‌م كابینه‌یه، گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی ئاشتیخوازانه ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌كانی تا ئێستا و ئاینده‌ی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق، به‌تایبه‌تى كێشه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ى هه‌رێم و جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور. هه‌وڵ ده‌ده‌ین پێكه‌وه، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان و به هاوكاریی لایه‌نه سیاسییه‌كان، هه‌نگاوی په‌له بنێین بۆ دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نێكی دانوستاندن بۆ ڕێكه‌وتنی سیاسیمان كه گوزارشت له ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان بكات.
كابینه‌ی هه‌شت زه‌مینه‌ی له‌بار ده‌ڕه‌خسێنی بۆ كاراكردنی ڕۆڵی چاودێریی په‌رله‌مان له‌سه‌ر كاری حكوومه‌ت. له هه‌مان كاتدا ئێمه داوای متمانه و پاڵپشتیی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین تا پێكه‌وه خزه‌مه‌تی چاوه‌ڕوانكراوی هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ین. كابینه‌ی هه‌شت په‌یوه‌ندی و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی به‌رده‌وام و پته‌وى له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌ماندا ده‌بێت.
هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی تا ڕاده‌یه‌ك ده‌وڵه‌مه‌نده، بۆیه ئامانجمان به‌دیهێنانی به‌رده‌وام و جۆراوجۆركردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات و خۆنه‌به‌ستنه‌وه به تاكه سێكته‌ری نه‌وته له‌م هه‌رێمه‌دا. كار ده‌كه‌ین بۆ گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵ و پشه‌سازی و بازرگانی و خزمه‌تگوزاری و كه‌مكردنه‌وه‌ی جیاوازیی هه‌لومه‌رجی ژیانی گوند و شار.
به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزارییه سه‌ركییه‌كانی كار و ئاو و كاره‌با و ڕێگاوبان كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی ئابووریی به‌رچاوی كوردستان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بژێوی تاك و په‌ره‌سه‌ندنی وه‌به‌رهێنانی خۆماڵی و بیانی له ڕێی به‌گه‌ڕخستنی ته‌واوی توانا و سه‌رمایه‌ی ماددی و مرۆیی له هه‌رێمى كوردستان. له‌م بواره‌دا ده‌بێت ئێمه چالاكانه كار بكه‌ین بۆ جێبه‌جێكردن و چه‌سپاندنی لامه‌ركه‌زی، جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان، ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌مواركردنی ئه‌و یاسایانه‌ی ڕه‌هه‌ندی نیشتیمانییان هه‌یه له وڵاته‌كه‌ماندا.
گرنگی ده‌ده‌ین به كه‌رتی پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزار. پشتگیریی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵی خۆی ببینن له ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌ی ئابوورى له هه‌رێمى كوردستاندا. په‌ره ده‌ده‌ین به سیاسه‌تی وه‌به‌رهێنان له كوردستان به شێوه‌یه‌ك كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی قۆناخی داهاتووی كوردستان.
له به‌رنامه‌ی كابینه‌ی هه‌شتدا به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر چاكسازیی سیسته‌می په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و فێركردن به دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستیی مامۆستایان. بایه‌خ ده‌ده‌ین به توێژینه‌وه‌ی زانستی و خوێندنی پێشه‌یی به‌مه‌به‌ستی فه‌راهه‌مكردنی ده‌ستی كاری كارامه و به‌توانا بۆ بازاڕی كار و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له هه‌رێمدا.
هه‌روه‌ها له كه‌رتی ته‌ندروستیشدا كار ده‌كه‌ین بۆ په‌یڕه‌وكردنی سیسته‌می ته‌ندروستیی پێشكه‌وتوو و جیاكردنه‌وه‌ی كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت له خزمه‌تگوزارییه‌كانی ته‌ندروستیدا. كابینه‌ی هه‌شت ئاوڕى زیاتر له ژیان و گوزه‌رانی كه‌سوكاری شه‌هیدان و قوربانیانی ئه‌نفال و كیمیاباران و زیندانیانی سیاسی ده‌داته‌وه، كار ده‌كه‌ین بۆ باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانیان. كار ده‌كه‌ین بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی نیشته‌جێبوون به شێوازێكی هاوچه‌رخ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نیشته‌جێبوون به‌تایبه‌تی بۆ چین و توێژه كه‌مده‌رامه‌ته‌كان.
ئێمه شانازی به‌م بارودۆخه ئارام و ئاسایشه ده‌كه‌ین كه له جه‌رگه‌ی ناوچه‌یه‌كی پڕ توندوتیژی و شه‌ڕ و تیرۆر و تۆقاندندا به هیممه‌ت و وریایی و كاری دڵسۆزانه‌ی هێزی پشمه‌رگه و پۆلیس و ئاسایش بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌سته‌به‌ر كراوه. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێم كار ده‌كات بۆ باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێم و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاست و توانا و لێهاتووییان، به‌نیشتمانیكردنیان ئه‌ركی گرنگی ئه‌م كابینه‌یه ده‌بێت.
كابینه‌ی هه‌شت هه‌وڵ ده‌دات به ڕێكاری یاسایی چاو به سیسته‌می خانه‌نشینی و مووچه‌دا بخشێنێته‌وه، به جۆرێك كه هاووڵاتیان به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه لێی سوودمه‌ند بن. هاوبه‌شان له‌م كابینه‌یدا كار ده‌كه‌ن بۆ دروستكردنی سندووقی كوردستان بۆ داهاتی نه‌وت و دامه‌زراندنی كۆمپانیای نه‌وتی هه‌رێم وه‌ك له یاسای ژماره (22)ی 2007ی تایبه‌ت به نه‌وت و گازی هه‌رێمدا هاتووه.
كابینه‌ی هه‌شت به‌رده‌وام ده‌بێت له په‌ره‌پێدان و هاوكاری و هاندانی كه‌رتی تایبه‌تی ناوخۆ و ڕه‌خساندنی هه‌لومه‌رجی گونجاو بۆ كۆمپانیا و سه‌رمایه‌گوزارانی ده‌ره‌وه به‌مه‌به‌ستی فه‌راهه‌مكردنی ده‌رفه‌تى كار و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری، به‌تایبه‌تى له ناو چینی گه‌نج و ده‌رچووی په‌یمانگه و زانكۆكاندا، به گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی كارپێكردنی سه‌رده‌میانه و ڕێگرتن له پاوانكاریی بازاڕ و كۆمپانیا و پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان.
به‌ڕێزان،
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ئاماژه‌م پێ كرد، هێڵه گشتییه‌كانی كارنامه‌ی حكوومه‌تی هاوبه‌شه، ورده‌كاریی ئه‌م كارنامه‌یه ده‌بێته پلان و پڕۆژه و پڕۆگرامی سیاسه‌تگوزاریی گشتیی حكوومه‌ت و له كار و به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌ته‌كاندا به ته‌واوه‌تى هه‌وڵ ده‌ده‌ین ڕه‌نگ ده‌داته‌وه.
له كۆتاییدا پیاده‌كردن و سه‌ركه‌وتنی پرۆگرامی حكوومه‌ت، سه‌ركه‌وتنی هاووڵاتیی خۆڕاگر و ناخۆشیدیده‌ی كوردستانه. خزمه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری، سه‌رفرازیی حكوومه‌ت ده‌بێت. دانیشتوانی كوردستان شایسته‌ی ئاینده‌یه‌كی گه‌شترن، شایسته‌ی ئازادی، سه‌ربه‌ستی و دیموكراسیی پته‌وترن. به پشتیوانیی هێزی ئاسایش و پێشمه‌رگه و پۆلیس و هاووڵاتیان، ده‌توانین ئه‌نجامی باشتر به ده‌ست بهێنین، خه‌ونی گه‌وره‌تر بهێنینه دى.
جارێكی دیكه‌ش زۆر سوپاستان ده‌كه‌م.
چوار شەممە, 18 حوزەیران 2014
دوايين كۆبوونەوەي كابينەي حەوتەم بەسەرۆكايەتي نێچيرڤان بارزاني
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17ى حوزه‌یرانى 2014 كابینه‌ى حه‌وته‌مى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و به ئاماده‌بوونى عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران دوایین كۆبوونه‌وه‌ى خۆى ساز دا.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ئه‌وه‌ى بۆ خۆى و كابینه‌ى حه‌وته‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان مایه‌ى شانازییه، ئه‌وه‌یه توانییان ئارامى و سه‌قامگیریى سیاسى له هه‌رێمى كوردستان جێگیر بكه‌ن و ئه‌مه‌ش كارى هه‌موو كابینه‌كه پێكه‌وه بووه.
سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها به تایبه‌تى سوپاسى عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى كرد كه ئه‌مڕۆ حكوومه‌ت جێ ده‌هێڵێت و ئه‌ركى حزبى وه‌رده‌گرێت، ڕوونیشى كرده‌وه كه ئه‌و زۆر هاوكار و یارمه‌تیده‌ر بووه و بارێكى قورسى له‌سه‌ر شانى سووك كردووه و ڕۆژانه زۆربه‌ى كارو‌بارى كارگێڕى به‌ڕێ كردووه و هه‌ر له‌و ڕۆژه‌وه كه به‌رپرسیاریه‌تى وه‌رگرتووه، جێپه‌نجه‌ى له هه‌موو بواره‌كانى ئه‌م وڵاته‌دا دیاره، هه‌روه‌ها هه‌میشه یارمه‌تیده‌ر بووه.
نێچیرڤان بارزانى هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ئه‌و وه‌زیرانه خواست كه له كابینه‌ى هه‌شته‌مدا ده‌مێننه‌وه و خۆشحاڵیى خۆى ده‌ربڕى كه یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان بڕیارى دا قوباد تاڵه‌بانى بۆ جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران دیارى بكات. دووپاتیشى كرده‌وه كه هه‌ردووكیان و هه‌موو وه‌زیرانیش له كابینه‌ى داهاتوودا پێویستییان به هاوكاریى وه‌زیرانى كابینه‌ى حه‌وته‌م و له سه‌رووى هه‌مووشیانه‌وه پێویستییان به هاوكاریى عیماد ئه‌حمه‌د هه‌یه.
سه‌رۆك وه‌زیران تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه كابینه‌ى هه‌شته‌م له قۆناغێكى دیكه‌دا دروست ده‌بێت و قۆناغى مۆدێلێكى دیكه‌ى حوكومڕانى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ست پێده‌كات. هه‌روه‌ها داواى لێبوردنى له وه‌زیره‌كان كرد كه ئه‌گه‌ر ڕۆژێك له میانى كاردا دڵێان ڕه‌نجا بێت، جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه وه‌زیران ده‌توانن له ده‌ره‌وه‌ى حكوومه‌تیش یارمه‌تیى كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بده‌ن و گوتى: "زۆر سوپاس بۆ هه‌موو كاره‌كانتان و به دڵنیاییه‌وه جێپه‌نجه‌تان به كوردستانه‌وه دیاره، ڕاسته هه‌موو شتێكمان نه‌كردووه، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه شتى گه‌وره‌مان كردووه، هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌مووان ده‌خوازم."
لاى خۆیه‌وه عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، سوپاسى نێچیرڤان بارزانى كرد بۆ ئه‌و بڕوا‌و و متمانه و پشتگیرییه‌ى له كاره‌كانى كردووه و ڕایگه‌یاند كه كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌ودا ده‌بێته مایه‌ى بڕوابه‌خۆبوون و پێشكه‌وتن و گوتى: "له هه‌ر شوێنێك بم خزمه‌تكار و دڵسۆزى كوردستان ده‌بم." هه‌روه‌ها سوپاسى سه‌رۆك وه‌زیرانى كرد كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دووربینى و دڵسۆزیى زۆرى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان سه‌ڵماندووه و دڵنیاییى خۆى ده‌ربڕى كه له كابینه‌ى هه‌شته‌میشدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بن.
دواى ئه‌وه هه‌ر یه‌كه له وه‌زیره‌كانیش تیشكیان خسته سه‌ر كارو‌بارى وه‌زاره‌ته‌كانیان و سوپاسى سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانیان كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ كابینه‌ى هه‌شته‌م خواست. له كۆتاییدا قوباد تاڵه‌بانى ڕاسپێردراو بۆ پۆستى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران له كابینه‌ى هه‌شته‌مدا گوتى: "جێگه‌ى شانازییه كه ئه‌م ئه‌ركه‌م پێ سپێردراوه بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وامى به كاره‌كانى به‌ڕێز عیماد ئه‌حمه‌د بده‌م و شانازییه بتوانم هاوكارى نێچیرڤان بارزانى بم بۆ خزمه‌ت و ڕاپه‌ڕاندنى كاره‌كان". هه‌روه‌ها سوپاسى عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى كرد كه هه‌میشه هاوكار و یارمه‌تیده‌ر و پشتیوانى بووه و ئاماژه‌ى به‌وه دا بۆ له‌مه‌ودواش پێویستى به هاوكارییان ده‌بێت.
دوایین هەواڵەکان
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات