نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2015/1/12 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز جه‌نه‌رال جۆن ئالن نێردراوى تایبه‌تى سه‌رۆك ئۆباما بۆ هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه له به‌ڕێزان باڵیۆز برێت مه‌ككۆرك ـ ى جێگرى و باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عیراق و كونسولى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمى كوردستان پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا جه‌نه‌رل ئالن باسى له سه‌ردانى خۆى بۆ ژووى ئۆپه‌راسیۆنى هاوبه‌ش كرد و خۆشحاڵیى خۆى بۆ شێوازى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و وڵاتانى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى شه‌ڕى دژى داعش ده‌ربڕى كه سه‌ركه‌وتوانه كارى خۆیان ده‌كه‌ن و ڕۆژانه گورزى كوشنده له تیرۆرستان ده‌وه‌شێنن.
هه‌روه‌ها سوپاس و ده‌ستخۆشى له سه‌ركه‌وتنه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى پێشمه‌رگه كرد، به‌تایبه‌تیش له ناوچه‌كانى شه‌نگال و ده‌وروبه‌رى كه بووه مانشێتى میدیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و پرسه و سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه كرد كه مه‌ردانه به‌رگرییان كرد و له‌م پێناوه‌دا شه‌هید بوون. جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه له هاوكارى و پشتگیریى پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بن، چونكه مه‌ترسییه‌كه زۆر جددییه و بۆ نه‌هێشتن و له‌ناوبردنى تیرۆرستان، ده‌بێ هاوكایى باشتر و زیاترى پێشمه‌رگه بكرێت و ڕایگه‌یاند: رۆژانه ڕاپۆرتمان له‌سه‌ر ڕووداو و پێشهات و پێداویستییه‌كان پێده‌گات.
له دیداره‌كه‌دا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگیرى و هاوكارییه‌كانى هاوپه‌یمانان ده‌ربڕى و به‌تایبه‌تیش سوپاسى ئه‌مه‌ریكاى كرد بۆ ئه‌نجامدانى هێرشه ئاسمانییه‌كانى، كه ڕۆڵێكى گه‌وره‌ى بۆ به‌رژوه‌ندیى پێشمه‌رگه و سه‌ركه‌وتنه‌كانى له گۆڕینى هاوكێشه سه‌ربازییه‌كاندا بینیوه. ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه پێشمه‌رگه پێویستى به چه‌ك و تفاق و مه‌شق و ڕاهێنانى زیاتر هه‌یه.
له به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و دوایین ڕێككه‌وتنامه‌ى نێوان هه‌ردوولا و ئالوگۆڕى به‌رده‌وامى سه‌ردانه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ ئاساییبوونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وش و بارودۆخى عیراق و ناوچه‌كه به‌گشتى، تاوتوێ كرا.
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2015/1/12 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز پیته‌ر ماوره‌ر سه‌رۆكى كۆمیته‌ى خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تى و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه له هه‌ردوو به‌ڕێزان سه‌رۆكى كۆمیته‌كه له عیراق و هه‌ولێر، پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا به‌ڕێز ماوره‌ر ڕایگه‌یاند كه له دوایین سه‌ردانییه‌وه بۆ هه‌ولێر زۆر گۆڕانكارى له بواره‌كانى به‌ره‌وپێشچوونى مافه‌كانى مرۆڤ و مامه‌ڵه‌ى داموده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان له‌گه‌ڵ زیندانیان و به‌ڕێوه‌بردنى گرتووخانه‌كان ڕووى داوه و بۆ ئه‌مه ده‌ستخۆشى له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد و دووپاتى كرده‌وه كۆمیته‌ى خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تى له پێشكه‌شكردنى هاوكارى و خزمه‌تگوزارییه‌كانى بۆ پێشكه‌شكردنى خولى مه‌شق و ڕاهێنان به ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانى حكوومه‌ت بۆ چۆنیه‌تیى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆسیاكانى مافى مرۆڤ و به‌ڕێوه‌بردنى گرتووخانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ڕێز و پێزانینى بۆ حكوومه‌ت و خانه‌واده‌ى شه‌هیدانى پێشمه‌رگه دووپات كرده‌وه كه بوێرانه به‌رگرییان له خاك و نیشتمان كردووه و به‌ره‌نگارى تیرۆر بوونه‌ته‌وه. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌ركێكى قورسى كه‌وتووه‌ته سه‌ر شان، چونكه له لایه‌ك دژى تیرۆر وه‌ستاوه‌ته‌وه و له لایه‌كى دیكه‌شه‌وه باوه‌شى بۆ ئاواره‌كان كردووه‌ته‌وه و هاوكارى و یارمه‌تییان پێشكه‌ش ده‌كات كه مایه‌ى ڕێز و پێزانینه.
جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه له هه‌وڵه‌كانیان بۆ هاوكاریكردنى حكوومه‌تى هه‌رێم له یارمه‌تیدانى ئاواره‌كان به‌رده‌وام ده‌بن و هاوكاریى ئه‌و ئاواره‌نه‌ش ده‌كه‌ن كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانى خۆیان، به‌تایبه‌تیش له بوارى ته‌ندروستى و دابینكردنى داوده‌رماندا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كاره‌كانیان له هه‌رێمى كوردستان فراوان ده‌كه‌ن و ئۆفیسێكى تایبه‌ت له هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌نه‌وه و ده‌یكه‌نه ناوه‌ندى چالاكییه‌كانیان له سه‌رتاسه‌رى عیراق.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سوپاسى سه‌ردان و تێبینییه‌كانى كرد و ئاماده‌ییى داموده‌زگاكانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هه‌موو هه‌ماهه‌نگى و هاوكارییه‌ك له‌گه‌ڵ كۆمیته‌ى خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ربڕى، به‌تایبه‌تیش له بواره‌كانى په‌یوه‌ست به مافه‌كانى مرۆڤدا و ستایشى ئه‌و خولانه‌ى مه‌شق و ڕاهێنانى كرد كه پێشكه‌ش به لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى حكوومه‌تى ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه ده‌زگاكانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به مامه‌ڵه‌كردن به پێوه‌ر و ستاندارته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه پابه‌ندن و بۆ ئه‌مه مه‌به‌سته‌ش به سوپاسه‌وه پێشوازى له هه‌ر سه‌ره‌نج و تێبینییه‌كى كۆمیته‌كه ده‌كه‌ن.
تاوتوێكردنى دوایین پێشهاته‌كان و بارودۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2015/1/11، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له خاتوو "ئوزولا فۆن دێر لایه‌ن" وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌ڵمانیا و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه له چه‌ند به‌رپرسێكى سه‌ربازى و سیاسى و ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانته‌ران و باڵیۆزى ئه‌ڵمانیا له عیراق و كونسولى گشتیى ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمى كوردستان پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا خاتوو "فۆن دێر لایه‌ن" وێڕاى سوپاسگوزارى بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ى له كوردستان لێى كراوه، ڕێز و پێزانینى خۆى و حكوومه‌تى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان و پێشمه‌رگه ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه ئه‌ڵمانیا به چاوى ڕێز و پێزانینه‌وه ده‌ڕوانێته پێشمه‌رگه كه له به‌ره‌كانى جه‌نگى دژى داعشدا، له جیاتى هه‌موو جیهانى ئازاد له شه‌ڕدایه و نرخێكى زۆرى پێشكه‌ش كردووه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و هێزه تیرۆرسته زۆر كاریگه‌ر بووه و پێشمه‌رگه سه‌لماندى كه داعش هێزێك نییه له‌ناو نه‌چێت، یان نه‌شكێت.
هه‌روه‌ها پرسه و سه‌ره‌خۆشى پێشكه‌ش به كه‌سوكارى شه‌هیدان كرد و هاوسۆزى و هاوخه‌میى خۆى له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كانیان و گه‌لى كوردستان ده‌ربڕى و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ئه‌ڵمانیا و دنیاى ئازاد له پشتگیرى و هاوكاریكردنى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن. دڵگرانیى خۆیشى بۆ هێرشه تیرۆرستییه‌كانى چه‌ند ڕۆژى ڕابردووى پاریس نیشان دا.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سوپاسى سه‌ردانه‌كه‌ى كرد كه بۆ جارى دووه‌مه دێته هه‌رێمى كوردستان تا له نزیكه‌وه ئاگادارى بارودۆخه‌كه و دوایین پێشهاته‌كان بێت، سوپاس و پێزانینى خه‌ڵك و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیشى بۆ هاوكارییه سه‌ربازى و مرۆییه‌كانى ئه‌ڵمانیا ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان و جۆرى چه‌ك و مه‌شق و ڕاهێنانى سه‌ربازى له لایه‌ن ئه‌ڵمانیاوه بۆ پێشمه‌رگه، كاریگه‌رییه‌كى به‌رچاوى له گۆڕینى هاوكێشه‌كانى شه‌ڕدا هه‌بووه و له سه‌ركه‌وتن و پێشڕه‌وییدا، هاوكارییه‌كى زۆرى پێشمه‌رگه‌یان كردووه. جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه سه‌ركه‌وتن و پێشڕه‌وییه‌كانى پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بن، به‌ڵام پێویستى به یارمه‌تى و هاوكاریى زیاترى سه‌ربازى هه‌یه.
تاوتوێكردنى ڕه‌وشى عیراق و پێشهاته سیاسى، سه‌ربازى و ئه‌منییه‌كان و بارودۆخى ناوچه‌كه به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 31ى دیسه‌مبه‌رى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى یادى یۆبیلى زێڕ‌ینى ده‌سپێكردنى شۆڕشى فه‌له‌ستینیدا كرد، كه به ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێزان وه‌زیران و پارێزگارى هه‌ولێر و چه‌ند كونسولێكى وڵاتانى عه‌ره‌بى و بیانى و ژماره‌یه‌كى به‌رچاوى ڕه‌وه‌ندى فه‌له‌ستینى، له كونسولخانه‌ى گشتیى فه‌له‌ستین له هه‌ولێر ساز كرا.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا پاش ئه‌وه‌ى یادگاریى ئه‌م بۆنه‌یه پێشكه‌ش به به‌ڕێزان سه‌رۆك وه‌زیران و میوانان كرا، له وته‌یه‌كدا به‌ڕێز "نه‌زمى حزوورى" كونسولى گشتیى فه‌له‌ستین له هه‌رێمى كوردستان، خۆشحاڵیى خۆى به به‌شداریى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا نیشان دا و باسى له خه‌بات و تێكۆشانى په‌نجا ساڵه‌ى گه‌لى فه‌له‌ستین و ده‌سپێكردنى شۆڕشى فه‌له‌ستینى و پشتگیریى سه‌رۆكى خوالێخۆشبوو‌ى فه‌له‌ستین یاسر عه‌ره‌فات له پرسى كورد كرد. هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر هه‌وڵه‌كانى فه‌له‌ستین بۆ دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌ت و ستایشى خۆى بۆ دۆستایه‌تى و هاوسۆزیى گه‌ل و سه‌ركردایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ دۆز و گه‌لى فه‌له‌ستیندا ده‌ربڕى.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له وته‌یه‌كدا به‌م بۆنه‌یه‌وه گوتى: "شه‌ره‌فێكى گه‌وره‌یه كه ئه‌مڕۆ لێره به‌شدار ده‌بین بۆ به‌بیرهێنانه‌وه‌ى یۆبیلى زێڕ‌ینى ده‌سپێكردنى شۆڕشى فه‌له‌ستین. په‌نجا ساڵى خه‌بات و به‌رخودان و په‌نجا ساڵى به‌رده‌وامى بۆ گه‌یشتن به‌و مافانه‌ى كه خه‌ڵكى فه‌له‌ستین له‌پێناویدا شه‌هید و قوربانییان داوه. ئه‌وه‌ى ئێمه به یه‌كتر ده‌گه‌یه‌نێت سنوورى هاوبه‌ش نییه، به‌ڵام ئامانجێكى گه‌وره هه‌یه كه فه‌له‌ستین و گه‌لى كورد ده‌گه‌یه‌نێته یه‌كتر، ئه‌ویش خه‌بات و به‌رخودان و مه‌زلوومیه‌ته".
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها گوتى: "هیوادارین گه‌لى فه‌له‌ستین بگاته ئه‌و ئاواتانه‌ى خه‌باتى بۆ كردووه و له‌پێناویدا قوربانى داوه، هه‌روه‌ها هیوادارین ڕۆژێك ببینه شاهیدى دروستبوونى ده‌وڵه‌تى فه‌له‌ستینى كه بتوانێت ئاشتیانه له ناوخۆى و له‌گه‌ڵ دراوسێكانیدا بژیت، دڵنیاشین ئه‌مه دێته دى. خۆشحاڵین كه ڕه‌وه‌ندى فه‌له‌ستینى لێره ده‌بینین. ئه‌وان لێره له ماڵى خۆیانن، ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌موكوڕییه‌كیشمان هه‌بێت، داواى لێبوردن ده‌كه‌ین، چونكه بارودۆخه‌كه وه‌ك پێویست له‌بار نییه".
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: "هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه یادى جه‌نابى سه‌رۆك یاسر عه‌ره‌فات به‌رز ده‌نرخێنین و خه‌بات و تێكۆشانى به‌ڕێزیان له‌پێناو پرسى فه‌له‌ستیندا و پشتگیری‌یان له پرسى كورد هه‌میشه له دڵ و مێشكى گه‌لى كوردستاندا ده‌مێنێته‌وه. هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا سڵاو بۆ سه‌رۆك "ئه‌بوو مازن" و هه‌موو گه‌لى فه‌له‌ستین ده‌نێرین و پێیان ده‌ڵێین كورد پشتگیرى له بزووتنه‌وه‌ى فه‌له‌ستینى ده‌كات و هیوا ده‌خوازێت ئه‌م میلله‌ته له چوارچێوه‌ى مافى چاره‌نووسدا بگاته ئامانجه‌كانى".
له كۆتاییى ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا به‌ڕێزان سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و كونسولى گشتیى فه‌له‌ستین له هه‌رێمى كوردستان، پێكه‌وه مه‌شخه‌ڵى یادى په‌نجا ساڵه‌ى هه‌ڵگیرسانى شۆڕشى فه‌له‌ستینییان داگیرساند.
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3-1-2015 له یادى ڕۆژى له‌دایكبوونى پێغه‌مبه‌رى ئیسلامدا، حه‌زره‌تى موحه‌ممه‌د "دروودى خواى لێ بێت"، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى یاده‌كه‌دا "مه‌ولوودى پێغه‌مبه‌ر" كرد، كه له مزگه‌وتى "حاجى ساڵح ده‌بباغ" له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو.
پاشان له لێدوانێكدا بۆ ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران پیرۆزباییى یادى له‌دایكبوونى پێغه‌مبه‌رى له موسڵمانانى كوردستان و عیراق و جیهان به گشتى كرد و هیواى خواست كه ئه‌م یاده و ساڵى تازه بۆ هه‌موو خه‌ڵكى كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه و ته‌واوى مرۆڤایه‌تى، ساڵى خۆشى و كامه‌رانى و سه‌ركه‌وتن و پته‌وبوونى پێكه‌وه‌ژیان و ته‌بایى و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاسایش و ئارامى و سه‌قامگیرى بێت.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24ى دیسه‌مبه‌رى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى پیرۆزكردنى جه‌ژنى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى عیساى مه‌سیحدا كرد، كه له شارۆچكه‌ى عه‌ینكاوه، به به‌شداریى پیاوانى ئایینیى مه‌سیحى و میوانانى بیانى و ژماره‌یه‌كى زۆرى خوشك و برا مه‌سیحییه‌كان به‌ڕێوه چوو.
له وته‌یه‌كدا كه به‌م بۆنه‌یه‌وه پێشكه‌شى كرد، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران باسى له‌وه كرد كه "ئه‌مڕۆ، به‌بۆنه‌ی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیحه‌وه، له زۆر به‌شی جیهاندا هه‌زاران هه‌زار خێزان و خانه‌واده كۆده‌بنه‌وه. خه‌ڵكی پیرۆزبایی له یه‌كتر ده‌كه‌ن، دیاری ده‌گۆڕنه‌وه و داوای ئاشتی و سه‌رفرازی بۆ یه‌كتر و گه‌له‌كه‌یان و مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ن. دوعا ده‌كه‌ن ساڵی داهاتوو خه‌ون و هیوایان به شێوه‌یه‌ك بێته دی، بتوانن خزمه‌تی دۆست و دراوسێ و ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن، كه ناتوانن پێداویستیی ڕۆژانه‌ی خۆیان دابین بكه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئێمه‌ش له بۆنه و جه‌ژنه‌كانماندا، هه‌مان خه‌ون و هه‌مان هیوا و هه‌مان دوعا دووباره ده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌مه خاڵی هاوبه‌شی مرۆڤایه‌تیمانه له كوردستان، بێ گوێدانه جیاوازیی ئایینی و مه‌زهه‌بی، جیاوازیی نه‌ته‌وه‌یی، یان جیاوازیی زمان".
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران تیشكى خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه خه‌ونی گشت پێكهاته‌كانی كوردستان، پێكه‌وه‌ژیانی ئاسووده و ئاشتیانه‌یه و ئه‌وه‌ی كوردستان له زۆر وڵاتانی ده‌ورو‌به‌ر جیا ده‌كاته‌وه، سنگفراوانیی ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه. په‌سه‌ندكردنی جیاوازی، قبووڵكردنی یه‌كتر و داكۆكیكردن له مافی یه‌كتریش، بنه‌مای مرۆڤایه‌تی به‌هێزتر ده‌كات، به‌تایبه‌تیش له كاتی ته‌نگانه و نه‌هامه‌تی و پێویستیدا. هه‌رێمی كوردستانیشى وه‌ك دوورگه‌یه‌كی ئاشتی بۆ پاراستنی ئه‌و كه‌مایه‌تیانه له قه‌ڵه‌م دا كه له ترس و هه‌ڕه‌شه‌ی داعش په‌نایان بۆ هێناوه.
هه‌روه‌ها پاراستنی ژیانی ئه‌وانیشى به ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موومان، به حكوومه‌ت و ده‌زگای خێرخوازی و ڕێخكراوی جه‌ماوه‌ری و هێزی سیاسی و تاكه‌كه‌سانه‌وه زانى. بۆ ئه‌مه‌ش نموونه‌ى به‌و هاوكارییانه هێنایه‌وه كه ئه‌م ساڵ چۆن پێكهاته‌كانی كوردستان، به‌هانای هاووڵاتیانى مه‌سیحی و ئێزیدییه‌وه چوون. وه‌ك چۆن هاووڵاتیانى مه‌سیحى دڵنیا كرده‌وه كه وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی گرنگى كوردستانی و عیراقیی ئازیز لێیان ده‌ڕوانێت و له‌م بارودۆخه‌دا ئه‌وپه‌ڕى ده‌رك به ده‌رده‌سه‌رى و موعاناتیان ده‌كه‌ن.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى باسى له‌وه‌ش كرد كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، دواى كۆكردنه‌وه‌ی هێز و داڕشتنی پلانی سه‌ربازی، پێشمه‌رگه مێرخاسانه هێرشیان كرده سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش، بۆ ڕزگاركردنی چیای شه‌نگال و گوند و شاره‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه و له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردووش‌دا چه‌ندین گوندی مه‌سیحی ڕزگار كران، بۆیه وێڕاى تراژیدیای هاوینى ڕابردوو، كه هاووڵاتیانى مه‌سیحی و ئێزیدی، كه‌وتنه به‌ر هێرشی دڕندانه‌ی داعش، ئێستا هه‌وڵى جددی ڕزگاركردنی ده‌ڤه‌ركانیان مایه‌ی خۆشحاڵییه و ئه‌مه‌ى به نیشانه‌ی بوونی هێز و توانا و خواستی حكوومه‌ت و گه‌لی كوردستان و دووباره‌كردنه‌وه‌ی به‌ڵێنی پێكه‌وه‌ژیان له كوردستاندا، ناوزه‌د كرد.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه دوای هێرشی داعش و ئاواره‌بوونی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كان، بێ متمانه‌یى و بێ بڕوایى به پێكه‌وه‌ژیان دروست بووه، ئه‌مه‌شى به ئه‌نجامێكى سروشتیى هێرشى تیرۆرستان له‌قه‌ڵه‌م دا كه دوژمنایه‌تیى مرۆڤایه‌تى و پێكه‌وه‌ژیان ده‌یكه‌ن و گوتى: "تاوانه‌كانیان له‌گه‌ڵ هیچ به‌هایه‌كى مرۆیى و ئه‌خلاقى و ئایینی‌دا نایه‌ته‌وه و له هه‌موو ئایین و بڕوایه‌كى ئاسمانى و نائاسمانییه‌وه دووره، چونكه هه‌موو ئایینه‌كان، بۆ ئاشتى و ئارامى و ئاوه‌دانى و پێكه‌وه‌ژیان و قبووڵكردنى یه‌كتر هاتوون".
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران نه‌یشاره‌ده‌وه كه له ئه‌نجامى تاوانه‌كانى تیرۆرستاندا، خواستێكی گه‌وره دروست بووه بۆ كۆچكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ڕایگه‌یاند: "ئێمه له‌م هه‌ستكردنه به كه‌مده‌سه‌ڵاتى تێده‌گه‌ین، ئێمه له‌م هه‌ستكردنه به نائومێدی تێده‌گه‌ین، به‌ڵام له‌بیرمان نه‌چێت، له ساڵانی هه‌شتا و نه‌وته‌كانى سه‌ده‌ى ڕابردوودا، تراژیدیایه‌كی له‌م شێوه‌یه به‌سه‌ر به‌شێكی گه‌وره‌ی دانیشتووانی كوردستاندا هات، به تایبه‌تی له كاتی هێرشی دڕندانه‌ی به‌عس، له‌ژێر چه‌تری ئایه‌تی ئه‌نفالدا، كه‌چى وڵاتمان به‌جێ نه‌هێشت". داكۆكیشى له‌وه كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و كاته هه‌مووان ڕوویان بكردبایه ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئێستا ئه‌و خه‌ڵكه خاوه‌نی زێدی خۆى نه‌ده‌بوو، وڵات ئاوه‌دان نه‌ده‌كرایه‌وه و ئه‌مڕۆ نه‌یانده‌توانی به هانای كه‌سه‌وه بچێت.
بۆیه داواى له مه‌سیحی و ئێزیدی، شه‌به‌ك و توركمان و ته‌واوى پێكهاته‌كانی دیكه كرد كه سه‌بریان زۆر گه‌وره‌تر بێت، له ترسیان به‌رامبه‌ر به دوژمن. ئه‌و دوژمنه‌ى كه وه‌ك ئه‌و گوتى: "ته‌مه‌نیان زۆرى نه‌ماوه"، ده‌یانه‌وێت كه‌مایه‌تییه ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستان و عێراق بتۆقێنن، تا زێدی خۆیان به‌جێ بهێڵن، به‌ڵام ئه‌وانى هان دا كه ده‌بێت خواستی پاراستنی وڵات و گه‌ل و زێده‌كه‌یان، له هه‌ڕه‌شه‌ی دوژمن به‌هێزتر بێت و نابێت وڵات بۆ دوژمنان چۆڵ بكه‌ن، به‌ڵكوو ده‌بێت خه‌ونی گه‌ڕانه‌وه بۆ گوند و ده‌ڤه‌ره‌كانیان، زۆر له ترس و هه‌ڕه‌شه و برسیه‌تی و كه‌مده‌رامه‌تیی ئه‌مڕۆ، به‌هێزتر بێت.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها به‌بیرى هێنایه‌وه كه مه‌سیحییه‌كان له وڵات‌دا، ڕه‌گ و ڕیشه‌ى هه‌زاران ساڵه‌یان هه‌یه و هه‌زاره‌ها ساڵ له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانى دیكه، ئاشتیانه و برایانه پێكه‌وه‌ژیاون و پێكه‌وه وڵاتیان دروست كردووه. بۆیه مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندى به ژماره و كه‌م و زۆرى و ڕێژه‌ى دانیشتوانه‌وه نییه، مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندى به ڕه‌سه‌نى و دێرینى و مێژووى هه‌زاران ساڵه‌ى مه‌سیحییه‌كان و به‌شدارییان له بنیاتنان و پێكه‌وه‌ژیان و به‌ڕێوه‌بردنى وڵاته‌وه هه‌یه. هه‌روه‌ها گوتى: "مه‌سیحییه‌كان یه‌كێك له هه‌ره پێكهاته ڕه‌سه‌نه‌كان و خاوه‌نه‌كانى ئه‌م وڵاته‌ن. ئه‌وان لێره، له وڵاتى خۆیان ده‌توانن مێژوو و ئێستا و داهاتووى خۆیان بپارێزن. ئه‌وان لێره، له وڵاتى خۆیان، له‌سه‌ر زێدى باب و باپیرانیان، ده‌توانن دابونه‌ریت و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى خۆیان بپارێزن، نه‌ك له شوێنێكى دیكه، نه‌ك له جوگرافیا و وڵاتێكى دیكه".
خۆشحاڵیى خۆیشى ده‌ربڕى كه ئه‌مجاره گه‌لی كوردستان ته‌نها نییه و چه‌ندین وڵات به هانای كوردستانه‌وه، هاتوون. چه‌ندین حكوومه‌ت ئێستا له خه‌بات له‌دژی داعش و تیرۆر، به‌شدارن، بۆیه ئه‌گه‌ر پێش ئه‌م هاوینه، هه‌ست به ته‌نهایی كرابێت له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر و هێرشی داعش، ئێستا هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هاوكارن، له ئاسمان و له‌سه‌ر زه‌وی، پشتگیری له هه‌ڵمه‌ته‌كانى پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، بۆ ڕزگاركردنی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی كه‌وتوونه‌ته ژێر ده‌ستی ئه‌و هێزه دژه مرۆڤایتییه.
له كۆتاییدا داواى كرد كه ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ، ڕۆژی نوێكردنه‌وه‌ی هیوا بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی گشت ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان. ڕۆژێك بێت بۆ داگیرساندنى مۆمێكی نوێ بۆ له‌دایكبوونه‌وه‌ی هیوا، بۆ ئاینده‌یه‌كی گه‌ش، بۆ پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی هه‌موو پێكهاته‌كانی كوردستان و عیراق و یادى قوربانییه‌كان له‌پێناو سه‌ربه‌رزی، سه‌رفرازی، ئازادی و ئاشتیی كوردستان و هه‌موو پێكهاته‌كانیدا، بكرێته‌وه. هه‌روه‌ها دووباره پیرۆزبایی جه‌ژنى له پاتریارك كه‌نیسه‌كانی دیكه‌ی كوردستان و عیراق و هه‌موو ڕه‌عیه و باوه‌ڕدارانیان و ته‌واوى كه‌نیسه‌و تائیفه مه‌سیحییه‌كانى كوردستان، عیراق و جیهان كرد.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27ى دیسه‌مبه‌رى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پیرانى ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێز سیناتۆر جۆن مه‌ككه‌ین و شاندێكى یاوه‌رى كرد، كه له چه‌ند ڕاوێژكارێك و ژماره‌یه‌ك له پله‌دارانى سه‌ربازى و هه‌ڵسووڕێنه‌رى كاروبارى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له عیراق و كونسولى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمى كوردستان پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا به‌ڕێز مه‌ككه‌ین پیرۆزبایى سه‌ركه‌وتنى پێشمه‌رگه‌ى له به‌ره‌كانى شه‌ڕى دژى تیرۆرستانى داعش له ناوچه جیاكانى هه‌رێمى كوردستان كرد و ده‌ستخۆشى له سه‌ركردایه‌تیى سیاسى و له حكوومه‌تى هه‌رێم و له خه‌ڵكى كوردستان كرد كه به‌رامبه‌ر هێرشه دڕنده‌كانى داعش خۆڕاگر بوون. هه‌روه‌ها سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى شه‌هیدانى شه‌ڕى دژى تیرۆر كرد كه بوێرانه به‌ره‌نگارى ئه‌و هێزه تیرۆرسته بوونه‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا هه‌رێمى كوردستان جێگه و پێگه‌ى خۆى له ڕووى پاراستنى به‌ها و بنه‌ما مرۆییه‌كانه‌وه هه‌یه و خه‌ڵكى ئه‌مه‌ریكا و دنیاى ئازاد، ڕێز و پێزانینیان بۆ ئه‌و به‌رگرییه هه‌یه.
به‌ڕێز مه‌ككه‌ین هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بۆ ئه‌وه هاتووین تا له نزیكه‌وه بارودۆخه‌كه ببینن و له ڕووى سه‌ربازییه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیى سه‌ربازى چاوپێكه‌وتنمان هه‌بووه و خه‌ڵكى ئازا و لێهاتوو سه‌ركردایه‌تیى شه‌ڕه‌كان ده‌كه‌ن كه جێگه‌ى متمانه و باوه‌ڕى هه‌موو لایه‌كمانن. له ڕووى مرۆییشه‌وه سوپاسى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و خه‌ڵكى كوردستانى كرد، كه توانیویانه به تواناى سنوورداره‌وه پێشوازى له پێكهاته جیاكانى ناوچه‌كه، به تایبه‌تى مه‌سیحى و ئێزدییه‌كان بكه‌ن و له‌و كاره‌ساته مرۆییه‌دا كه له ئه‌نجامى هێرشى تیرۆرستان دروست بووه، داڵده‌یان بده‌ن و هاوكارییان بكه‌ن، جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وه‌ى له توانادا بێت ئه‌مه‌ریكا له پێشكه‌شكردنى هاوكاریى مرۆیى و سه‌ربازى بۆ هه‌رێمى كوردستان، به‌رده‌وام ده‌بێت.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵیى خۆى به‌م سه‌ردانه، باسى له ڕۆڵى دیارى پێشمه‌رگه له تێكشاندنى تیرۆرستاندا كرد و سوپاسى ئه‌مه‌ریكاى كرد كه له ڕۆژى یه‌كه‌مه‌وه، له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى كوردستان بووه و ئه‌و هێرشه ئاسمانیانه‌ى ئه‌نجامى داون، كاریگه‌رییه‌كى زۆرى له‌سه‌ر گۆڕینى هاوكێشه‌ى سه‌ربازى له به‌رژه‌وه‌ندیى پێشمه‌گه‌دا بۆ شكاندنى داعش و به‌رزركردنه‌وه‌ى مۆراڵى خه‌ڵك هه‌بووه. هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له پاراستنى ئه‌و كه‌مه نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییانه‌ى ڕوویان له هه‌رێمى كوردستان كردووه به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌رچى له توانادا بێت پێشكه‌شیان ده‌كات، به‌ڵام بێگومان هه‌رێمى كوردستان چ له ڕووى سه‌ربازییه‌وه، چ له ڕووى مرۆییه‌وه، پێویستى به هاوكاریى زیاترى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین ئه‌مه‌ریكا له‌مباره‌یه‌وه ڕۆڵى دیارى خۆى بگێڕێت.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا كه به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، هه‌ردوولا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و دوایین ڕێككه‌وتنى هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدرالیان تاوتوێ كرد و تیشك خرایه سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و وڵاتانى دراوسێ، هه‌روه‌ها باوردۆخى سووریا به گشتى و ڕه‌وشى كۆبانێ به تایبه‌تى هه‌ڵسه‌نگێنرا و چوون و پشتگیریى پێشمه‌رگه بۆ كۆبانێ كه هاوسه‌نگییه سه‌ربازییه‌كه‌ى گۆڕى، خرایه به‌ر باس و ئه‌م هه‌ڵوێسته مایه‌ى ڕێز و پێزانینى شاندى میوان بوو.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29ى دیسه‌مبه‌رى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز "ژانگ مینگ" جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى چینى میللى و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه له به‌ڕێز باڵیۆزى چین له به‌غدا و ژماره‌یه‌ك له دیپلۆماتكار و ڕاوێژكاران پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا شانده‌كه خۆشحاڵیى خۆى به‌م سه‌ردانه بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى كه بۆ یه‌كه‌م جاره شاندێكى حكوومیى چینى له‌م ئاسته‌دا سه‌ردانى هه‌رێم ده‌كات و بۆ یه‌كه‌م جاریشه له ده‌ره‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى چین له به‌غدا، كونسولخانه‌یه‌ك له شوێنێكى دیكه‌ى عیراق ده‌كه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها تیشكیان خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه هه‌ولێر وه‌ك شارێكى دڵگیر و له ڕووى ئاوه‌دانییه‌وه پێشكه‌وتوو ده‌بینن، سوپاسى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانیشیان كرد له ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌كه‌دا له هه‌ولێر ئاماده ده‌بێت.
شانده‌كه هیواى خواست كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌كه‌یان ببێته هۆى هه‌ڵنانى هه‌نگاوى باشتر به‌ره‌و پێشخستن و پته‌وكردنى په‌یوندیى دوولایه‌نه له هه‌موو بواره‌كاندا. ڕوونیشان كرده‌وه ئه‌مساڵ بۆ ناوچه‌كه ساڵێكى ناخۆش بوو، كه ڕووبه‌ڕووى هێرشى تیرۆستان بووه‌وه، به‌ڵام خه‌ڵكى كوردستان خۆى ڕاگرت و به‌ره‌نگارى تیرۆر بووه‌وه. پشتگیرى و هاوسۆزیى حكوومه‌ت و خه‌ڵكى چین و ئاماده‌ییشى بۆ پشتگیریى سیاسى و مرۆیى له هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا له كاتى هێرشكردنه سه‌ر هه‌رێمدا، ئه‌وان خه‌ڵك و كۆمپانیاكانى چینیان له هه‌رێمى كوردستان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه هه‌رێم جێ نه‌هێڵن.
شانده‌كه داكۆكى له‌وه كرده‌وه هه‌رێمى كوردستان وڵاتێكى ده‌وڵه‌مه‌نده و كۆمپانیا چینییه‌كان هان ده‌ده‌ن كه له ژێرخان و سه‌رخانه‌كه‌یدا وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، هه‌روه‌ها هیواى خواست كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى وڵاته‌كه‌یان له هه‌ولێر، ببێته هۆى گۆڕینه‌وه‌ى سه‌ردانى فه‌رمى له نێوان هه‌ردوولادا و ئاماده‌یى چینى بۆ هه‌موو هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له بواره جیاكاندا نیشان دا و سڵاو و ڕێزیان بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نارد.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى به‌م سه‌ردانه‌یان، ده‌ستخۆشیى بڕیارى كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى له شانده‌كه كرد و سوپاسى ڕۆڵى به‌ڕێز كونسولى گشتیى كۆمارى چینى میللى كرد، كه وێڕاى ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌كى كه‌مه ده‌ستبه‌كار بووه، به‌ڵام به‌رده‌وام و به جددى هه‌وڵى داوه بره‌و به په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان بدات. هه‌روه‌ها سوپاسى پشتگیرى و هاوكاریى خه‌ڵك و حكوومه‌تى چینى له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد، به‌تایبه‌تیش له پرسى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆردا كه مه‌ترسییه‌كى جددییه له‌سه‌ر ته‌واوى مرۆڤایه‌تى.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه كه تێكشاندن و بنه‌بڕكردنى داعش له عیراق ته‌نیا به ڕێكارى سه‌ربازى ناكرێت، به‌ڵكوو بۆ نه‌هێشتنى تیرۆرستان ده‌بێ له ڕووى سیاسیشه‌وه هه‌نگاوى كارا بنرێت. ڕوونیشى كرده‌وه كه تا ڕادده‌یه‌كى باش پێشمه‌رگه توانیویه‌تى داعش تێك بشكێنێت، به‌ڵام پێویستى به پشتگیرى و هاوكاریى زیاترى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌رێمى كوردستان چاوى له‌وه‌یه سوود له ئه‌زموونه‌كانى چین وه‌ربگرێت.
له ڕووى كار و وه‌به‌رهێنانیشه‌وه، جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یه پێشوازى له سه‌رمایه و كۆمپانیا چینییه‌كان بكات و دڵنیاى كردنه‌وه‌ى كه وه‌به‌رهێن و كۆمپانیاكانیان ده‌توانن ده‌ره‌فه‌تى كار و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان به‌ده‌ست بهێنن و به‌شدارى له پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و پێشخشتن و په‌ره‌سه‌ندنى كوردستاندا بكه‌ن. هه‌روه‌ها هیواى خواست په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى چینى میللى، ته‌نیا له ئاستى سیاسى و ئابووریدا نه‌مێننه‌وه، به‌ڵكوو هه‌موو ئاسته كه‌لتوورى و كۆمه‌ڵاتییه‌كانیش بگرێته‌وه.
دوایین هەواڵەکان
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات