وتووێژی بووڵتەن نیووز لەگەڵ نازم دەباغ نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە کۆماری ئیسلامی ئێران

یەکێتی نیشتمانی کوردستان و حیزبی دیموکراتی کوردستانی عێراق ئیئتلافی هاوبەشیان بۆ بەشداری لە هەڵبژادنەکاندا لە چوارچێوەی لیستێکی هاوبەش هەبوو بەڵام لەم خولەدا ئەم شتە بەدیناکرێت و لە چوارچێوەی دوو لیستی سەبەخۆدا چوونەتە ناو هەڵبژاردنەکانەوە. ئەوەی کە لەم ناوەندەدا ڕوون و ئاشکرایە ئەمجارە گرووپە سیاسییەکان بە ئازادی زیاترەوە چوونەتە ناو پرۆسەی پڕۆپاگاندای هەڵبژادنەکانەوە.

 

 گرووپی نێودەوڵەتی ـ لەو کاتەی کە حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق نووسینگەی نوێنەرایەتی ڕەسمی خۆی لە تاران کردۆتەوە، نوێنەری حکوومەتی هەرێم لە تاران بووە، هەر چەندە وابەستەیی سیاسییەکەی بۆ یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق دەگەڕێتەوە. دەتوانین ئەوە لە وێنەیەکی لەگەڵ جەلال تاڵەبانیدا ببینین کە ڕۆژانی بەرخۆداندا لەگەڵ ئەم کەسایەتییەدا گرتوویەتی. هەڵبژاردەنەکانی پەڕڵەمانی کوردستانی عێراق کە بڕیاروایە لە ڕۆژی 21/9/ 2013 لە کوردستانی عێراق بەڕێوەبچێت، بیانوویەک بوو بۆ ئەوەی کە پەیامنێری "بووڵتەن نیووز" لەگەڵ "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە تاران چاوپێکەوتنێک ئەنجامبدات.

پێکەوە ئەم وتووێژە دەخوێنینەوە:

 * بۆ دەستپێکردن بفەرموون هەڵبژاردەنەکانی پەڕڵەمانی کوردستانی عێراق کە بڕیاروایە لە 21ی سێپتەمبەردا بەڕێوەبچێت، بە چ شێوەیەک هەڵیدەسەنگێنن؟

 لەڕاستیدا هەڵبژاردەنەکان خۆی لە خۆیدا پڕۆسەیەکی دیموکراسیانەیە و یارمەتی دەبەخشێت کە ئەو لایەنەی کە زۆرینەی دەنگەکان بەدەستدێنێت یا ئەوەی کە سەربەخۆ دەسەڵات دەگرێتە دەستەوە یا ئەوەی کە لە ڕێگای ئیئتلافەوە لەگەڵ حیزبەکانی دیکە دەسەڵات دەگرێتە دەست. هەڵبژاردەنەکانی پەڕڵەمانیش لە کوردستانی عێراق هەر چوار ساڵ جارێک بەڕێوەدەچێت. بە بڕوای من ئەم هەڵبژاردنەی پەڕڵەمان، یەکێکە لە دەستکەوتەکانی خەبات و بەرخۆدانی خەڵکانی کورد لە عێراقدا و یارمەتیدەدات کە خەڵکی بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە هەڵبژاردنی نوێنەرەکانی خۆیاندا بەشداری بکەن و لەو ڕێگایەوە یاساکانی پێویست بە ئیدارەی ناوچە پەسند بکەن. 

 * بەدەر لەوەی کە ئەو تایبەتمەندییەی کە هەر هەڵبژاردنێک دەتوانێت بیبێت بفەرموون تایبەتمەندی ئەم هەڵبژاردنە لە بەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی دیکەدا کە پێشتر لە کوردستانی عێراقدا بەڕێوەچووە، چ شتێکە؟

 یەکێک لە جیاوازییەکانی ئەم هەڵبژاردنە لە بەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی پێشوودا لەوەدایە کە ئەمجارە ڕەتێک بە ناوی ئۆپۆزیسیۆن لە کوردستانی عێراقدا پێکهاتووە کە چالاکە و لە خولی پێشوودا ڕۆڵێکی بەرچاوی لە ڕخنەگرتن لە حکوومەتی هەرێم و تەنانەت تاوانبارکردنی حکوومەتی هەرێم بووە و بە پێی ئەم ئەزموونە هاتوونەتە ناو گۆڕەپانی سیاسی کوردستانی عێراقەوە.

جیاوازی دووەم لەم هەڵبژاردنەدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان و حیزبی دیموکراتی کوردستانی عێراق ئیئتلافێکی هاوبەشیان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا لە چوارچێوەی لیستێکی هاوبەش هەبوو بەڵام لەم خولەدا بەم شێوەیە نییە و لە چوارچێوەی دوو لیستی جیاوازدا چوونەتە ناو هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانەوە. ئەوەی کە لەم ناوەندەدا ئاشکرایە ئەوەیە کە گرووپە سیاسییەکان بە ئازادی زیاترەوە چوونەتە ناو قۆناغی پڕۆپاگاندای هەڵبژاردنەکانەوە. و لە کەشووهەوایەکی ئازادانەتردا پڕۆپاگاندا دەکەن کە ئەوەش لە جۆری خۆیدا جۆرێک جیاوازی لەگەڵ هەڵبژارنەکانی پێشوو نیشاندەدات.

 * بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە گووتتان ئەمجارە یەکێتی نیشتمانی کوردستان و حیزبی دیموکراتی کوردستانی عێراق بە لیستی جیاوازدا چوونەتە ناو هەڵبژاردنەکانەوە ئایا ئەمە بە مانای ئەوەیە کە ئەو ئیحتمالە بوونی هەیە کە ئیئتلافی ئیستراتیژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و حیزبی دیموکراتی کوردستان دوای هەڵبژاردنەکان گۆڕانکارییان بەسەردا بێت؟

 

 واقعییەتێک لە کوردستانی عێراقدا بوونی هەیە کە بەشێک لەم واقعییەتە بۆ ڕابردوو دەگەڕێتەوە و بەشێکیش لەم واقعییەتە بۆ ئەو کاتە دەگەڕێتەوە کە دوو لایەن بەیەکەوە کاریان کردووە. و بەشێکیش بۆ هەبوونی زۆرینەی دەنگەکانی خەڵکی کوردستانی عێراق دەگەڕێتەوە و ئەوەش دەخوازێت کە هاوپەیمانی لە نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و حیزبی دیموکراتی کوردستانی عێراقدا بوونی هەبێت. بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەم هاوپەیمانییە بە مانای ڕەدکردنەوەی ئیئتلافەکانی دیکە نییە، لەم ڕووەوە یەکێکی دیکە لەو تایبەتمەندییانەی کە هەڵقوڵاوی پڕۆپاگاندای هەڵبژاردنەکانە ئەوەیە کە ئۆپۆزیسیۆن بە پێی ئەو کورسییانەی کە بەدەستی هێناوە لە حوکومڕانیدا بەشداری دەکات. هەر بەم دەلیلە لە عێراقی ئێستا و کوردستانی عێراقدا پێویستی بە ئیئتلافی هەموو گرووپەکان دەبیندرێت تا ئەوەی کە ئەزموونی ئێستای کوردستانی عێراق بپارێزرێت. لەم پێناوەدا یەکێک لەو ئیئتلافانەی کە تا ئێستا ڕۆڵی بووە و لەوە بەدواوەش ڕۆڵی دەبێت، ئیئتلافی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و حیزبی دیموکراتی کوردستانی عێراقە. هەر بەم دەلیلە من فکر دەکەمەوە ئیئتلافی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و حیزبی دیموکرات لە هەندێک لە قۆناغەکانی سیاسی ناوچەکەدا پیویستی بە پێداچوونەوە و چاکسازی هەیە. هەر وەکوو بینیومانە ئەمجارەش دوو حیزب بە شێوەی سەربەخۆ چوونەتە هەڵبژاردنەکانەوە و پێشبینی دەکرێت کە ئەمجارەش چاکسازی لەمبارەیەوە بکرێت و بەڵام ئەوە بەم مانایە نییە کە ئیئتلافی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بیەوێت حیزبی دیموکراتی کوردستانی عێراق بنێتە لاوە یا ئەوەی کە حیزبی دیموکراتی کوردستانی عێراق بیەوێت یەکێتی نیشتمانی بنێتە لاوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەمانە پێویستی دەکات کە هەمووان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق دوای هەڵبژاردنەکان هاوبەشی بکەن.

 * هەر وەکوو ئاماژەتان پێکرد ئۆپۆزیسیۆن ئەمجارە بە شێوەی جیدیتر لە جاران هاتۆتە ناو گۆڕەپانی هەڵبژاردنەکانەوە، ئایا فکر دەکەنەوە کە ئەمجارە ئۆپۆزیسیۆن بتوانێت کورسی زیاتر بەدەستبێنێت و لە دەرئەنجامدا ڕوخساری دەسەڵات لە کوردستانی عێراقدا بگۆڕدرێت؟

 

 ئەگەر ڕاستیتان دەوێت لە هەڵبژاردنەکانی ئەم خولەدا من لەوەی کە پێشبینی بکەم هەر گرووپێک چەند کورسی بەدەستدێنێت خۆم پاراستووە، چونکە سروشتییە کە هەر کەسێک بە پێی وابەستەیی خۆی حیزبەکەی لە سەرەوە دەبینێت. بەڵام هەستی من ئەوەیە کە دەنگەکان گۆڕانگارییان بەسەردا دێت، بەڵام ئەم پرسیارە دێتە پێشێی کە دەنگەکان ئەمجارە لە بەرژەوەندی کام لایەنی سیاسیدا دەبێت. لەڕاستیدا کورسییەکانی پەڕڵەمان 111 کورسییە و لەسەر جێی خۆی دەمێنێتەوە، بەڵام دەنگەکان دەگۆڕدرێت و ئاشکرانییە کە ئەم کورسییانە ئەمجارە بە چ شێوەیەک دابەشدەکرێت. بەشێک لەم پرۆسەیەش بە بەشداری خەڵکی کوردستانی عێراق بۆ هەڵبژاردنەکان دەگەڕێتەوە کە من فکر دەکەمەوە ئێمە دەتوانین لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دوایانەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران فێربین. ئەوەی کە خەڵکانی ئێران بە حیماسەیەکی باڵاوە چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان. لە کوردستانی عێراقیش کاتی شەڕ و پێکدادانەکان بۆ چارەسەری گرفتەکان کۆتایی پێهاتووە و کاتی هەڵبژاردنەکانە. ئەو ئەرکەش لەسەر شانی خەڵکی کوردستانی عێراقە تا ئەوەی کە بە چ کەسانێک دەنگ بدەن. ئەو حیزبانەی کە ئەزموونی خەباتی سیاسی درێژخایەنیان هەیە دەنگی خۆیان بەدەستدێنن و ئەو حیزبانەی کە تازە هاتوونەتە بواری سیاسییەوە بە پێی بەرنامەکانییان بۆ گەشەپێدانی کوردستانی عێراق دەنگ بەدەستدێنن. و بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە خەڵکی بەم بەرنامە و دروشمانە چەندە دەنگ دەدەن و ئەوەش دەبێت بزانین کە کۆمەڵەیەک لە هۆیەکان لە هەڵبژاردنەکاندا ڕۆل دەبینن و خەڵکیش بە چوونە سەرێی ئاستی هۆشیاری سیاسییان لەگەڵ ئەم دروشمانە شارەزاییان هەیە. لەم ڕووەوە بێ شک لە دەنگەکاندا گۆڕانکاری بەدیدێت بەڵام ئەوە بەم مانایە نییە کە گرووپێک دەتوانێت رکابەرەکانی دیکە وەلاوەبنێت، ئەو سەردەمە کۆتایی پێهاتووە کە گرووپێک بتوانێت بە تەنیایی سەتا 51ی دەنگەکان بەدەستبێنێت. بە گشتی من فکر دەکەمەوە کە یەکێتی و حیزبی دیموکرات لە هێزە سەرەکییەکان دەبن کە دەتوانن زۆرینەی دەنگە پێویستەکان بۆخۆیان مسۆگر بکەن.    

 * بە بڕوای ئێوە ئامادەنەبوونی بەڕێز جەلال تاڵەبانی وەکوو سەرۆک کۆماری عێراق و سکرتێری یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق لەسەر هەڵبژاردنەکانی ئەم خولەدا کاریگەری هەبووە؟

 

 بە حەقیقەت نەبوونی بەڕێز جەلال تاڵەبانی لە گۆڕەپانەکەدا وەکوو کاریزمایەک بۆ بزووتنەوەی کوردی و تەنانەت بواری سیاسی جیهانی ئەمڕۆ کاریگەری خۆی دادەنێت. بێ شک بوونی بەڕێز تاڵەبانی وەکوو رێباز و رێبەرێکی سیاسی زیندوو و لە سەرهەڵدانی سیاسیدایە. من لەو باوەڕەدام وەفاداری خەڵکی کوردستانی عێراق و ڕێکخراوەکانی کۆن و نوێی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە بەڕێز تاڵەبانی کاریگەرییەکی پۆزێتیڤی دەبێت.

 * لە پڕۆپاگانداکانی ئەم دوایانەی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق کەمتر پڕۆپاگانداکانی دکتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح وەکوو یەکێک لە جێگرەکانی بەڕێز تاڵەبانی دەبینین ئایا ئەم بەشداری نەکردنەوە هۆیەکی تایبەتی هەیە؟

 

 من هۆیەکی تایبەت بۆ ئەم ئامادەنەبوونە نابینم و زیاتر بابەتێکی فەنییە. هێشتاکەش کاتێکی زۆر بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان ماوە. بەشێک لەم بەشداری نەکردنە بۆ بەرنامەی کەناڵەکان بۆ پڕۆپاگاندا دەگەڕێتەوە کە دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی کە کەسێک زیاتر دەربکەوێت و کەسێکیش کەمتر دەربکەوێت. و بەشێکیش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کەسانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق خۆیان دوورەپەرێز ڕادەگرن کە لە هەڵبژاردنەکان لە بەرژەوەندی کاندیدێکی تایبەت بێنە ناو پڕۆسەی پڕۆپاگانداوە. لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا بەڕێز دکتۆر بەرهەم سەرۆکی لیست بوو و ئەوە ببووە هۆی ئەوەی کە زیاتر دیاربێت بەڵام لەم خولەدا چین و توێژە جۆراوجۆرەکان هاتوونەتە ناو هەڵبژاردنەکانەوە کە دەتوانێت دیاربوونی ڕاستەوخۆی بەڕێزیان کەمبکاتەوە. دکتۆر بەرهەم تەنیا دەتوانێت بۆ لیستی سەوز پڕۆپاگاندا بکات و لەم لایەنەشەوە تا ئێستا گرفتێکی ئەوتۆی نەبووە. یەکێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی هەڵە دەکات کە بێتوو لەسەر کەسێکی تایبەت تەئکید بکات و دەبێت تەنیا ڕیکلام بۆ بەرنامەکانی یەکێتی نیشتمانی بکات و من نەبوونی بەڕێزیان تەنیا بۆ ئەم هۆیە دەگەڕێنمەوە کە بەڕێزیان نەیانویستووە بەشێک لە بەرنامەی کەسێک لە لیستی سەوز بن.

 * هەر وەکوو ئاگادارن ئەمریکییەکان دەیانەوێت هێرشی دیاریکرا بۆ سەر سووریە بکەن و هەڵوێستی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لەمبارەیەوە چییە؟

 

 هەڵوێستی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە سەرەتاوە تا ئێستا هەڵوێستێکی ڕوون و ئاشکرایە و بەردەوام دژی هەر جۆرە جەنگێک بووە، چونکە شەڕ لە بەرژەوەندی هیچ کەسێکدا نییە و لە هەمان کاتیشدا دەبێت بزانین کە ئەگەر لە سووریا شەڕ ڕووبدات ئەم شەڕە لەگەڵ شەڕی عێراق و ئەفغانستاندا جیاوازی دەبێت و تەنانەت شێوازی شەڕەکەش جیاوازی زۆری بەسەردادێت. لەم ڕووەوە حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق ویستوویەتی کە گرفتەکان لە ڕێگای ئاشتییەوە چارەسەر بکرێت و دەستەڵاتی واقیعی دەبێت لە خزمەت نوێنەرانی خەڵکیدا بێت و هەڵبژاردنەکان لەم وڵاتە بەڕێوەبچێت. بۆ ئاگاداریتان کوردەکان نایانەوێت ئەلقاعیدە و سەلەفییەکان لە سووریا بوونیان هەبێت چونکە بۆ کوردەکان ڕوون و ئاشکرایە کە ئەوان هیچ مافێکیان بۆ کوردەکان ناوێت و تەنانەت فتوای لەناوبردنی کوردەکانیشیان دەرکردووە. لە ڕابردووی دەوڵەتی سووریاشدا دەوڵەتی ئەسەد مافی کوردەکانی ڕچاونەدەگرت و بە لەبەرچاوگرتنی ئەمانە بۆ ئێمە لەم ناوەندەدا وەکوو کورد، ئاسان نییە کە بڵێین ئەم جۆرە هەڵسووکەوتانە بۆ ئێمە باشە یا خراپە بێجگە لەوەی کە ئێمە دژی هەڵگیرسانی شەڕین چونکە ئەگەر بێتوو ئەم شەڕە ڕووبدات، کوردستانی عێراق و عێراقیش دەکەونە ژێر کاریگەرییەوە.  

 * ماوەیەکە کە لاوانی کورد لە کوردستانی عێراق چوونەتە ناو بەرەی ئەلنەسر لقی ئەلقاعیدە لە سووریا کە ژمارەشیان لە نێوان 150 کەسە پێوەر کراوە. هەڵوێستی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لەمبارەیەوە چییە؟

 

 لە سەرەتای هەموو شتێکدا حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق ئاگادار نییە کە چ کەسێک دێت و چ کەسێک دەڕوات و ئەم بابەتانەشمان ئێمە لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بیستووە و حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقیش لەو هەڵوێستە بێلایەنەی کە لەبارەی گۆڕانکارییەکاندا دەستنیشانی کردووە هەڵسووکەوت لەگەڵ ئەم بابەتە دەکات. بێشک تا ئێستا لە کوردستانی عێراق هیچ جۆرە ڕێکخراوەیەکی ڕەسمی و ناڕەسمی بەرپرسیارییەتییەکەی وەئەستۆ نەگرتووە. بەڵام نابێت لە بیرمان بچێت کە هەڵوێستی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق سەبارەت بە بەرەی ئەلنەسر هەر چییەک بێت لە بەرانبەر ئەو کوردانەی کە چوونەتەوە ناو ئەو بەرەیەوە هەر بەم شێوەیە دەبێت و هەر بەم پێیە داموودەزگا پەیوەندیدارەکان سەبارەت بەم بابەتە دژکردەوەیان دەبێت.       

 * دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی ئەم دوایانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماردا ئامادەبوو. فکر دەکەنەوە لە دەوڵەتی یازدەهەمدا پەیوەندی ئێوە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بە چ شێوەیەک دەبێت؟

 

 بێ شک لە تەواوی دەوڵەتەکانی ڕابردوودا ئێمە بینیومانە کە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو پێشەوە چووە و لە تەواوی ئەم دەوڵەتانەدا ئەگەر پەیوەندییەکە بەرەوپێشەوە نەچووبێت بەڵام بەرەو دواوە نەگەڕاوەتەوە. سەبارەت بە دەوڵەتی یازدەیەمیش بێگومان هەر بەم شێوەیە دەبێت بەتایبەت کە یەکێک لە ئەرکەکانی دەوڵەتی نوێی بە پێی ڕێنماییەکانی مەقامی رێبەری مەزنیش چارەسەرکردنی گرفتەکانی خەڵکی ئێرانە و بەدیهێنانی هیوا و ئاواتەکانی خەڵکی دەبێت لە سەرەتای هەموو کارەکاندا بێت. بە بڕوای من ئەم دەوڵەتە تەنیا نابێت بە هیوا و ئاواتەکانی خەڵکی ئێران گرینگی بدات بەڵکوو دەبێت بە هیوا و ئاواتەکانی خەڵکی کوردیش گرینگی بدات، بەتایبەت کە سەبارەت بە کوردەکان، کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام ڕۆڵێکی پۆزێتیڤی هەبووە. بە لەبەرچاوگرتنی ئەمانە پێشبینی دەکەم کە ئەمجارە ئەم پەیوەندییانە زیاتر گەشە بە خۆیەوە دەبینێت  بەتایبەت لە بواری نیشتەجێی بوون و ئاوەدانکردنەوەی کوردستانی عێراق و تەنانەت لە بواری ئەمنییەتیدا بێگومان ئەم پەیوەندیانە گەشە بەخۆیەوە دەبینێت.    

 * بڕیاروایە لە کوردستانی عێراق کۆنگرەی نەتەوەیی کورد ببەسترێت ئایا کۆماری ئیسلامی ئێرانیش بانگهێشتی ئەم کۆنگرەیە دەکرێت؟

 

 من لەو بڕوایەدام کە کۆنگرەی نەتەوەیی کورد دەبێت پەیامی ئاشتی و دۆستایەتی پێبێت. دەبێت کۆنگرەیەک بێت کە میکانیزمی یاسایی و حقووقی بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی کوردەکان لەگەڵ خۆیدا پێبێت. ئەزموونی ئەمڕۆی کوردستانی عێراق و رێبەرایەتی سیاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە درێژەپێدان بە ڕاگرتنی پارسەنگ و ڕاگرتنی پەیوەندییەکانییەتی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەدا و دەتوانێت هۆیەک بێت تا کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لە چوارچێوەی دەستووری بنەڕەتی وڵاتانی دراوسێدا پەیام گەلێکی بۆ ئەوان پێبێت. هەر لەم ڕووەوە بەشداری وڵاتانی ئێران، تورکیا و تەنانەت عێراقیش کە کوردەکان لەم وڵاتانەدا بوونیان هەیە لە کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لە بەرژەوەندی پڕۆژە ئیستراتژیکەکانی ئەم وڵاتانەدا دەبینم و لە هەمان کاتیشدا ئەوە لە بەرژەوەندی کوردەکانی ئەم وڵاتانەشدایە. بێ شک هەر وەکوو کوردەکان لە عێراقدا سەربەخۆیی و یەکبوونی عێراقیان دەوێت هەر بەم شێوەیە سەربەخۆیی و یەکبوونی تورکیا و ئێرانیشیان دەوێت. ئەم کۆنگرەیە ئەگەر بەڕێوەبچێت دەتوانێت دەرئەنجامی پۆزێتیڤ بەدوای خۆیدا بێنێت و لە چوارچێوەی دەستووری بنەڕەتی ئەم وڵاتانەدا بەشداری وڵاتانی دراوسێ تیایدا بە پۆزێتیڤ دەبینم. هەر چەندە ئەوە لە کۆتاییدا بۆ هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێران دەگەڕێتەوە. بێ شک دەمەوێت بڵێیم کە کوردەکان لە ئێران لە نێوان دوو لایەندا دابەشکراون، کە لایەنێکیان ئۆپۆزیسیۆنن و لە دەرەوەی وڵاتن و لایەنەکەی دیکەش خەڵکی کورد لە ناوخۆی ئێرانن. بەشداری کوردەکان لە هەڵبژا دنەکانی ئەم دوایانەی سەرۆک کۆماری نیشانەی پەسەندکردن و بەشداری لە پڕۆسەی سیاسی لە کۆماری ئیسلامی ئێراندایە.  

 * بۆ دوایین پرسیار فکردەکەنەوە هێرش بۆ سەر سووریا کاریگەری لەسەر پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەبێت؟

 

 من هەموو کاتێک وتوومە کە تورکیا ئەو هەمووە هێرشی کردە سەر پ.ک.ک بەڵام دەرئەنجامێکی نەبوو و دیسان ئەنجامێک بەدەست ناهێنێت. تورکیا ئەگەر لە هەڵوێستەکانی خۆی ڕاست و جیدی بێت بێگومان ئەم پرۆسەیە بێ دەرئەنجام نابێت. ئێمە هیوادارین کە ئەم وتووێژانە جیدی بێت ئەگەر چی دوو لایەنیش تاکتیکی تایبەت بە خۆیان بۆ دانووستان هەیە و لەم بوارەدا گۆڕانکاری ناوچەکەش کاریگەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی لەسەر ڕەوتی پڕۆسەکەدا دەبێت.

 

Read کد خبر: 254

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی