مەنسوور جیھانی ـ فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە دەرھێنانی "شەوکەت ئەمین کورکی" خەڵاتی لێژنەی دادوەرانی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمەکانی "ئاسیا لۆس ئانجلێس"ی بەدەستھێنا.

فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" Memories On Stonلە دەرھێنانی "شەوکەت ئەمین کورکی" فیلمی ھەڵبژاردەی وڵاتی عێراق بە ھەشتا و ھەشتەمین خولی ڕێوڕەسمی خەڵاتە سینەماییەکانی ئاکادیمیای ئۆسکار لە ساڵی ٢٠١٦، کە بەرھەمی ساڵی ٢٠١٤ی ھەرێمی کوردستان و ئەڵمانیایە، بە نوێنەرایەتیی لە ھەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی ئەم سینەماکارە کوردە لە بەشی پێشبڕکێی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمەکانی "ئاسیا لۆس ئانجلێس" لە وڵاتی ئەمەریکا نمایشکرا و لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵەوە خەڵاتی تایبەت بەم فیلمە کوردییە بەخشرا.

خەڵاتی باشترین فیلم ئەم فیستیڤاڵە بە فیلمی سینەمایی "مۆریا"Moiraلە دەرھێنانی "لێڤان تۆتبێردز" Levan Tutberidzeلە وڵاتی جۆرجیا، خەڵاتی باشترین ئەکتەریی ئافرەت بە خاتوو "ماڕتین مەلالی زەکەریا" ئەکتەریی فیلمی سینەمایی "ئۆتۆپیا" لە وڵاتی ئەفغانستان و ھەروەھا خەڵاتی باشترین ئەکتەریی پیاو بە "ھەبینگ" لە وڵاتی چین بەخشرا.

ئەم فیستیڤاڵە کۆمەڵێک لە باشترین فیلمەکانی سینەمای کیشوەری ئاسیای لە خۆگرتووە و مەبەستی سەرەکیی لە دامەزراندیی کردنەوەی پردێکیی پەیوەندیی لە نێوان فیلمسازانی ئاسیایی و پیشەیی فیلمسازانی ھۆلیوودییە.

ھەروەھا ئەندامانی ئاکادیمیای ھۆلیوود پڕێسیش لە فیستیڤاڵی فیلمەکانی "ئاسیا لۆس ئانجلێس" بەشدارن کە بە پەسەندکردنیی ئەم گرووپە فیلمە باشەکان ڕەوانەی فیستیڤاڵە گرینگەکان دەکرێن.

فیستیڤاڵی فیلمەکانی "ئاسیا لۆس ئانجلێس" بە بەشداریی ئەم فیلمانەی کە لە لایەن وڵاتانی جۆراوجۆرەری کیشوەری ئاسیاییەوە بە ھەشتا و ھەشتەمین خولی ڕێوڕەسمی خەڵاتە سینەماییەکانی ئاکادیمیای ئۆسکار لە ساڵی ٢٠١٦ ناسێندراون لە ڕۆژانی ٢٦ی ئۆکتۆبەر تاکوو ٢ی نۆڤەمبەری ٢٠١٥ لە شاری لۆس ئانجلێس لە وڵاتی ئەمەریکا بەڕێوەچوو.

سەرۆکی لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵە لە ئەستۆی "ماریۆ کاسار" Mario Kassar   بەرھەمھێنەریی بەناوبانگی ھۆلیوود بوو کە خاوەنی فیلمە سینەماییەکانی "تێرمیناتۆر" و "ڕامبۆ" و دەیان فیلمی ناوداریی دیکەیە و ھەروەھا دەرھێنەر و نووسەری ناوداری ئەمەریکی "بۆبی مۆریسکۆ"Bobby Moresco کە خاوەنی خەڵاتی ئۆسکارە بۆ فیلمی سینەمایی "کڕاش" Crashیەکێکی دیکە لە ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵە گرینگە بوو.

بۆبی مۆریسکۆ" سەبارەت بە خەڵاتی فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" دەڵێت: ئەمە فیلمێکی گەورەیە لە ھەموو ڕوویەکەوە، دڵھەژێن و ئەزموونی خۆشەویستی نەک تەنھا لە بۆ ئازاری دڵی مرۆڤایەتیی لە ناو کێشەدایە بەڵکوو ھەروەھا لەگەڵ پیشەی فیلمسازی دایە: بۆ چی ئەو کارە دەکەین؟ بۆ چی پێویستە بیکەین؟ بۆ چی پێویستە بەردەوام بین؟ ئەوانەی فیلمی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد"یان دروست کردووە، وایان لە من کرد کە شانازیی بکەم کە من بەشێکم لە خێزانی فیلمسازان لە ھەموو شوێنێک.

 

بۆ زانیاری زیاتر:

http://beverlyhillsview.org/moira-announced-as-best-picture-memories-on-stone-receives-top-jury-honor-p361-171.htm

 

http://thehollywoodtimes.net/2015/11/03/first-annual-asian-world-film-festival-announces-film-award-winners

مەنسوور جیھانی  ـ   "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دھۆک" چاوی له‌ فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە دەرھێنانی "شەوکەت ئەمین کورکی" کرد.

سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دھۆک"Duhokبە نمایشی فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد"Memories On Stonلە دەرھێنانی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی" و لە بەرھەمھێنانی "مەمەد ئەکتاش" فیلمی ھەڵبژاردەی وڵاتی عێراق بە ھەشتا و ھەشتەمین خولی ڕێوڕەسمی خەڵاتە سینەماییەکانی ئاکادیمیای ئۆسکار لە ساڵی ٢٠١٦ لە وڵاتی ئەمەریکا بە ئادەبوونی "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمی دەسپێکی ئەم فیستیڤاڵە و لە بەشی پێشبڕکێی "سینەمای کوردیی" ئەم فیستیڤاڵە و لە ڕۆژی ڕێزلێنانی سینەماکاری ناوداری کورد "یەڵماز گونای" دەرھێنەری براوەی چڵە بەڕووی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کان" لە وڵاتی فەڕەنسا لە ساڵ ١٩٨٢ لە ھۆڵی "کۆنگرە"ی زانکۆی شاری دھۆک لە ھەرێمی کوردستان دەستی پێکرد.

"نێچیرڤان بارزانی" سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان جگە لە بەخێرھێنانی بەشدار و میوانانی فیستیڤاڵ بە گشتی و بە تایبەتی ئەوانەی لە ژمارەیەکی زۆری وڵاتانی جیھانەوە ھاتوون، دووپاتی کردەوە کە بەشداریان پشتگیرییەکی گەورەیە بۆ خەڵکی کوردستان کە لەبەرامبەر ھێزی تاریکپەرست وەستاوە و بەرگریی لە باوەڕ و پرنسیپەکانی مرۆڤایەتی و جیھانی شارستانی دەکات و ھیوای خواست لەکاتی گەڕانەوەیاندا ببنە دەنگ و باڵیۆز بۆ کوردستان.

ھەروەک بە پشتگیرییەکی گەورەی بۆ خەڵکی بادینان بە شێوەیەکی گشتی زانی کە بەوپەڕی مرۆڤدۆستییەوە پێشوازیان لە زیاتر لە ملیۆنێک و پێنجسەد ھەزار ئاوارە و پەنابەری دەستی تیرۆر لە ھەموو پێکھاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان کردووە و بە ھەموو شێوەیەک جێگەی حەوانەوەیان بۆ دابین کردووە.

ئەوەیشی خستەڕوو: گەلی کوردستان گەلێکی ژیان دۆست و مرۆڤ دۆستە و تەنیا لە کاتە زۆر سەختەکانیشدا ئەم سیمایەی خۆی پاراستووە. گەر ناچاربووبێت بە دەستێک چەک ھەڵگرێت بەمەبەستی خۆپاراستن، بەردەوام بە دەستەکەی دیکە داھێنانی کردووە و ھەوڵی داوە لە جیھانی ئەدەبیات و ھوونەر و وەرزش و ھەموو بوارەکانی دیکە پاشنەکەوێت و حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش بەردەوام لە ھەوڵی ئەوەدا بووە ئەم بوارانە پێشبکەوێت و ببێتە خاوەنی بەرھەمێک لە ئاستی بەرھەمە جیھانییەکان.

بارزانی ھەر لە گوتەکەیدا باسی لە گرنگی و کاریگەریی سینەما کرد کە بەھۆی بارودۆخی کوردستان شانسێکی وا بۆ ئەو ھونەرە لە کوردستان دروست نەبووە و لەبەر پێویستی بوارەکانی دیکەی ژیانی خەڵکی کوردستان، حکوومەت ناچاربووە وەک پێویست گرنگی بە ھونەری سینەما نەدات، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا ھەر لەگەڵ دامەزراندنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەگوێرەی ئەو توانایەی کە ھەیە، حکوومەت ھەوڵی داوە گرنگی بەو ھونەرە گەورەیە بدات و پشتگیریی کارە سینەماییەکان بکات و ھونەرمەند و سینەماکارانی کوردستانیش شاھێدی ئەم قسەیەن ئەمە جگە لەوەی بەشداری ژمارەیەک لەو بەرھەمانە لە ڤیستیڤاڵە جیھانییەکاندا و بەدەستھێنانی خەڵاتی گەورە، بەڵگەیەکی دیکەی پشتگیریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە بۆ کار و بەرھەمە سینەماییەکان.

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەر لەسەر گرنگیی ڕۆڵی سینەما، ئاماژەی بەوە دا کە سینەما دەنگی زۆرێک لە گەلانی مافخوراوی جیھانی گەیاندوە و بەسەرھاتەکانی گەلی کوردستانیش ماددەی زۆر باش و بەھاداری ھونەری سینەمایین، گەر وەک گەلانی دیکەی جیھان گەلی کورد شانسی ھەبا و بارودۆخەکەی ھاوکار با، ئێستا بە سەدان و ھەزاران لە چیرۆکەکانی گەلی کورد وەک ڕاپەڕین و شۆڕشە دێرینەکانی کوردستان، ئەنفال و کیمیاباران، داستان و قارەمانێتییەکانی ھێزی پێشمەرگە، کۆچکردن و ئاوارەبوون، چیرۆکی خۆشەویشتی، چیرۆکی ھەر خوشکێکی ئێزدی کە لەلایەن تیرۆرستانەوە ڕفێتنراون و بەسەرھاتی ئالانی جوانەمەرگ، بابەتی گەلێک لە شاکارە سینەماییەکانی جیھان دەبوون.

گوتیشی: بەردەوامی ئەم ڤیستیڤاڵە لە دھۆک لە بارودۆخی ئەمڕۆی ھەرێمی کوردستان کە بە ژمارەیەک کێشە و قەیرانی سیاسی و ئابووری و دارایی تێدەپەڕێت و شەڕێکی گران بەسەر کوردستاندا سەپێنراوە، جێگەی خۆشحاڵییە و بەڵگەیەکی حاشا ھەڵنەگریشە کە گەلی کوردستان سەرەڕای ھەموو سەختییەکان، گەلێکی زیندووە و دەستبەرداری پێشکەوتن و خۆشەویستی بۆ ژیان نابێت.

"نێچیرڤان بارزانی" لە کۆتایی گوتەکەیدا ھیوای سەرکەوتنی بۆ سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دھۆک" خواست و ھەروەک ھیوای خواست بارودۆخەکە باشتر ببێت بۆئەوەی چ وەک حکوومەت یان کەرتی تایبەت، زیاتر گرنگی بەو ھونەرە گەورەیە بدەن.

لە سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دھۆک" کۆمەڵێک فیلم لە سینەماکارانی وڵاتانی ئەڵمانیا، فەڕەنسا، تورکیا، ئێران، ئیسپانیا، ئەمەریکا، پورتوگاڵ، ڕۆمانیا، ئەڕژەنتین، شیلی، کرۆواسیا، کێنیا، کەنەدا، کووبا، بێلارووس، بۆسنی و ھێرزێگۆڤین، ڕووسیا، بەریتانیا، نۆڕوێژ، پۆڵەندا، دانیمارک، ئەفریقیای باشوور، مووریتانی، کۆماریی دۆمێنیکەن، ئیتاڵیا، لوبنان و ھەروەھا ھەرێمی کوردستان بۆ ماوەی ٨ رۆژ نمایشکران. لە دەسپێکی نمایشی ھەر فیلمێکدا سەرەتا ستافی ئامادەبووی ئەم فیلمە لەبەرچاوی کامێڕاکانی دەزگاکانی ڕاگەیاندندا بەسەر مافوورەی سووری ئەم فیستیڤاڵەدا تێدەپەڕین و پاشان نمایشی ھەر فیلمێک کۆڕی ڕەخنە و ھەڵسەنگاندن لە لایەن کارناسی کۆڕەکە و ھەروەھا بینەرانەوە بەڕێوەدەچوو.

لە بەشی پێشبڕکێی "سینەمای کوردیی" سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دھۆک"بێجگە لە فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە دەرھێنانی "شەوکەت ئەمین کورکی" چەندین فیلمی دیکە لە سینەماکاری کورد نمایشکران، ھەندێک لەو فیلمە کوردیانەی کە لەم بەشەی فیستیڤاڵەدا نمایشکران بریتین لە: "نامەیەک بۆ پاشا" لە دەرھێنانی "ھیشام زەمان"، فیلمی سینەمایی "سەمای ئەسپەکان" لە دەرھێنانی "سەردار خەلیل"، فیلمی سینەمایی "ماڵئاوا دیجیتاڵ" لە دەرھێنانی "ھیوا ئەمین نژاد" و چەندین فیلمی سینەمایی دیکە.

ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێی "سینەمای کوردیی" سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دھۆک" بریتین لە: سەرۆکی لێژنەی ناوبژیوان "ئان دێمی گێرۆ" Anne Démy-Geroe  مامۆستای زانکۆ، شارەزا لە بواری سینەما و بەرپرسی ھونەریی خەڵاتەکانی ئیسکرین "ئاسیا پەسیفیک" ASIA PACIFIC ناسراو بە "ئۆسکاری ئاسیا" APSA  و چەندین فیستیڤاڵی سینەمایی دیکە لە وڵاتی ئۆستوڕاڵیا، "مارینا کابا ڕاڵ" Marina Caba Rall  دەرھێنەر و ڕۆژنامەنووس لە ئیسپانیا، سینەماکاری ناوداری کورد "عەلی بەدرخان" دەرھێنەر لە وڵاتی میسر، "گیبلیا دووبرێ" Giulia Dobre ڕەخنەگری سینەما و مامۆستای زانکۆ لە وڵاتی ڕۆمانیا و ھەروەھا نووسەر و ڕۆمانووسی کورد "عەتا نەھایی" لە وڵاتی ئێران.

ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێی "سینەمای جیھان"ی ئەم فیستیڤاڵەش بریتین لە: سەرۆکی لێژنەی ناوبژیوان "وێرنێر رۆزیکا" Werner Ruzicka بەرپرسی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دۆیسبۆرگ" Duisburg و مامۆستای زانکۆ لە ئەڵمانیا، "فرێدی ئۆلسۆن" Freddy Olson بەرھەمھێنەر و بەرنامەداڕێژی فیستیڤاڵەکان لە سوید، "عایشە پۆلات" Ayse Polat نووسەر و دەرھێنەر لە ئەڵمانیا، "جانی بوردایس" Jany Bourdais بەرپرسی ئەنستیتۆی فەڕەنسی لە ھەولێر لە فەڕەنسا و "سوپۆم سوھن" Soopum Sohn دەرھێنەر و مامۆستای زانکۆ لە ئەمەریکا.

ھەروەھا ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێی کورتە فیلمەکانی سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دھۆک" بریتین لە: سەرۆکی لێژنەی ناوبژیوان "پیتێر ئوت" Peter Ott نووسەر و دەرھێنەر لە ئەڵمانیا، "پیتێر بۆی" Peter Boe بەرھەمھێنەر و دەرھێنەر لە نۆڕوێژ، "سەھیم عومەر خەلیفە" Sahim Omar Kalifa نووسەر و دەرھێنەر لە ھەرێمی کوردستان و بەلژیکا، "بنویسە بریڤان" Binevsa Berivan دەرھێنەر لە بەلژیکا و "دیمیتری گلۆبنیچی" Dmitriy Golubnichiy بەرھەمھێنەر لە ڕووسیا.

یەکێک لە خاڵە بەرچاوەکانی ئەم خولەی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دھۆک"، نمایشی بەرھەمە بەرچاوەکانی ئەمساڵ و ساڵی پاری سینەمای جیھان بوون کە ھەڵگریی خەڵاتە گرینگەکانی سینەمابوون لەوانە: ئۆسکار، گۆلدێن گلۆب، بەڕلینالە، ڤێنیز و ... کە لە بەشی پێشبڕکێی "سینەمای جیھان" نمایشکران، لەوانە: فیلمە سینەماییەکانی "ئایدا" IDA لە پۆڵەندا، "لۆڤیاتان" Leviathan لە ڕووسیا، "مەدیتەرانە" Meditteranea لە ئیتاڵیا، ئەمەریکا و فەڕەنسا، "تیمبۆکتۆ" Timbuktu لە موریتانی، "ئفریم!" Aferim! لە ڕۆمانیا، "سیواس" لە تورکیا و چەندین بەرھەمی دیکە.

 

فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی دھۆک لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ھونەریی سینەمای دھۆک سەر بە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بە بەڕێوەبەریی ھونەریی "مەمەد ئەکتاش" و بە بەشداریی بەرھەمی وڵاتانی ئەڵمانیا، فەڕەنسا، تورکیا، ئێران، ئیسپانیا، ئەمەریکا، پورتوگاڵ، ڕۆمانیا، ئەڕژەنتین، شیلی، کرۆواسیا، کێنیا، کەنەدا، کووبا، بێلارووس، بۆسنی و ھێرزێگۆڤین، ڕووسیا، بەریتانیا، نۆڕوێژ، پۆڵەندا، دانیمارک، ئەفریقیای باشوور، مووریتانی، کۆماریی دۆمێنیکەن، ئیتاڵیا، لوبنان و ھەروەھا ھەرێمی کوردستان لە ھۆڵی کۆنگرێسی زانکۆی شاری دھۆک و هه‌روه‌ها سێ هۆڵی سینه‌مایی ناوه‌ندی "مازی مۆڵ" لە شاری دھۆکلە ھەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

مەنسوور جیھانی  ـبە فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە دەرھێنانی "شەوکەت ئەمین کورکی" سێیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دھۆک" دەست پێدەکات.

فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد"Memories On Ston لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی" و لە بەرھەمھێنانی "مەمەد ئەکتاش" فیلمی ھەڵبژاردەی وڵاتی عێراق بە ھەشتا و ھەشتەمین خولی ڕێوڕەسمی خەڵاتە سینەماییەکانی ئاکادیمیای ئۆسکار لە ساڵی ٢٠١٦ لە وڵاتی ئەمەریکا لە ڕێوڕەسمی دەسپێکی سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دھۆک"Duhokو لە بەشی پێشبڕکێی "سینەمای کوردیی" ئەم فیستیڤاڵە و لە ڕۆژی ڕێزلێنانی سینەماکاری ناوداری کورد "یەڵماز گونای" دەرھێنەری براوەی چڵە بەڕووی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کان" لە وڵاتی فەڕەنسا لە ساڵ ١٩٨٢ لە ھۆڵی "کۆنگرە"ی زانکۆی دھۆک لە شاری دھۆک لە ھەرێمی کوردستان نمایش دەکرێت.

ئەندامانی بەشی پێشبڕکێی "سینەمای کوردیی" سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دھۆک" بریتین لە: "ئان دێمی گێرۆ"Anne Démy-Geroe مامۆستای زانکۆ، شارەزا لە بواری سینەما و بەرپرسی ھونەریی خەڵاتەکانی ئیسکرین "ئاسیا پەسیفیک"ASIA PACIFIC ناسراو بە "ئۆسکاری ئاسیا"APSAو چەندین فیستیڤاڵی سینەمایی دیکە لە وڵاتی ئۆستوڕاڵیا، "مارینا کابا ڕاڵ"Marina Caba Rallدەرھێنەر و ڕۆژنامەنووس لە ئیسپانیا، سینەماکاری ناوداری کورد "عەلی بەدرخان" دەرھێنەر لە وڵاتی میسر، "گیبلیا دووبرێ"Giulia Dobre  ڕەخنەگری سینەما و مامۆستای زانکۆ لە وڵاتی ڕۆمانیا و ھەروەھا نووسەر و ڕۆمانووسی کورد "عەتا نەھایی" لە وڵاتی ئێران.

فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" تا ئێستا لە کۆمەڵێک فیستیڤاڵ لە ئاستیدنیادا چۆتە سەر پەردەی سینەماکان و ھەروەھا چەندین خەڵاتی گرینگیشی بۆ ھەرێمی کوردستان بەدەستھێناوە، دوای نمایشی سەرکەوتووانەی ئەم فیلمە لە وڵاتانی جۆراوجۆر، لە لایەن لێژنەی کەلتووری وەزارەتی فەرھەنگ و ھونەری عێراق و ھەروەھا وەزیری فەرھەنگی ئەم وڵاتە، بۆ ناساندن بە ھەشتا و ھەشتەمین خولی ڕێوڕەسمی خەڵاتە سینەماییەکانی ئاکادیمیای ئۆسکار لە ساڵی ٢٠١٦ لە وڵاتی ئەمەریکا ھەڵبژێردرا.

سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دھۆک بە نمایشی فیلم گەلێک لە

سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان و لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، لەوانە: بەشی پێشبڕکێی "سینەمای جیھان"، بەشی پێشبڕکێی "سینەمای کوردیی" کە یریتین لە بەشەکانی "پێشبڕکێی فیلمە سینەماییەکان"، "پێشبڕکێی کورتە فیلمەکان"، نمایشی "بەرھەمی کلاسیک و مۆدێڕنی سینەمای فەڕەنسا"، بەشی "نمایشی تایبەت"، بەشی "نمایشی کورتە فیلمەکان"، بەشی "نمایشی فیلمە بڵندەکان"، بەشی تایبەتی "لە ژێر سێبەریی مێژوو"دا ئەو فیلمانە لە خۆدەگرێت کە لە ماوەی ساڵانی ١٩٩٠ ـ ١٩٢٠ لە لایەن سینەماکارانی کورد و بیانی سەبارەت بە کورد و کوردستان سازکراون، بەشەی "نمایشی فیلمە دیکۆمێنتییەکان"، ڤۆرکشۆپی فێرکاریی و پسپۆڕانەی ھونەری سینەما و ھەروەھا چەندین بەشی دیکە بەڕێوەدەچێت.

فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی دھۆک بە مەبەستی دروستکردنی پردێکی پەیوەندی لە نێوان سینەماکارانی کورد و سینەماکارانی سەرتاسەری جیھان و ھەروەھا رەخساندنی ئاڵووگۆڕی کەلتووری لە نێوان نەتەوە جۆراوجۆرەکانی جیھان دامەزراوە.

ئەم فیستیڤاڵە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ھونەریی سینەمای دھۆک سەر بە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بە بەڕێوەبەریی ھونەریی "مەمەد ئەکتاش" و بە بەشداریی بەرھەمی وڵاتانی ئەڵمانیا، فەڕەنسا، تورکیا، ئێران، ئیسپانیا، ئەمەریکا، پورتوگاڵ، ڕۆمانیا، ئەڕژەنتین، شیلی، کرۆواسیا، کێنیا، کەنەدا، کووبا، بێلارووس، بۆسنی و ھێرزێگۆڤین، ڕووسیا، بەریتانیا، نۆڕوێژ، پۆڵەندا، دانیمارک، ئەفریقیای باشوور، مووریتانی، کۆماریی دۆمێنیکەن، ئیتاڵیا، لوبنان و ھەروەھا ھەرێمی کوردستان لە ھۆڵی کۆنگرێسی زانکۆی شاری دھۆک و هه‌روه‌ها سێ هۆڵی سینه‌مایی ناوه‌ندی "مازی مۆڵ" لە شاری دھۆکلە ھەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

 

 

 

 

 

 

 

مەنسوور جیهانی  ـ  فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە دەرھێنانی "شەوکەت ئەمین کورکی" وەکوو فیلمی ھەڵبژاردەی وڵاتی عێراق بە ٨٨ـەمین خولی ڕێوڕەسمی خەڵاتە سینەماییەکانی ئۆسکاری ٢٠١٦ ناسێندرا.

دوای نمایشیی سەرکەوتووانەی فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" Memories On Ston  لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی" و لە بەرھەمھێنانی "مەمەد ئەکتاش" لە فیستیڤاڵە جۆراوجۆرە نێودەوڵەتییەکان و بەدەستھێنانی چەندین خەڵاتی گرینگی نێودەوڵەتییبۆ ھەرێمی کوردستان، ئەم فیلمە کوردییە لە لایەن لێژنەی کەلتووری وەزارەتی فەرھەنگ و ھونەری عێراق و ھەروەھا وەزیری فەرھەنگی ئەم وڵاتە، بۆ ناساندن بە ھەشتاو ھەشتەمین خولی ڕێوڕەسمی خەڵاتە سینەماییەکانی ئاکادیمیای ئۆسکار Oscar لە ساڵی ٢٠١٦ لە وڵاتی ئەمەریکا دەستنیشانکرا.

فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" تا ئێستا لە کۆمەڵێک فیستیڤاڵ لە ئاستیدنیادا چۆتە سەر پەردەی سینەماکان، لەوانە: لە بەشی "ئاسۆکان"ی چل و نۆیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "کاڕڵۆڤی ڤاری" Karlovy Vary لە چیک، لە بەشی پێشبڕکێی دەیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "یۆرۆئاسیا" Eurasia لە کازاخستان، لە بەشی پێشبڕکێی "نێتپەکی ئاسیا" لە بیستەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "کەڵکەتە" Kolkata لە ھیندستان، لە بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی بە ناونیشانی "پەنجەرەیەک بەرەو سینەمای ئاسیا" لە نۆزدەیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "پووسان" Busan لە کۆریای باشوور، لە بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی بیست و چوارەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "توسیس" Thusis  لە سویسڕا، لە بەشی "ئاسۆکان" لە بیست و پێنجەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ترۆمسۆ" Tromsø لە نۆروێژ، لە سی و ھەشتەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "گۆتێنبێرگ" Goteborg لە سوید، لە ٣٠مین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "سانتا باربارا" Santa Barbara  لە ئەمەریکا، لە سی و نۆیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "کلیلوەند" Cleveland  لە ئەمەریکا، لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "دێت ماتێر" Movies That Matter  لە ھۆڵەندا، لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "دۆحە" Doha لە قەتەر، لە سی و نۆیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ھۆنگ کۆنگ" Hong kong لە وڵاتی ھۆنگ کۆنگ، لە شەشەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "میدڵ ئێست نۆو" Middle Eas Now لە ئیتالیا، لە پازدەیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "تیبۆڕن" Tiburon لە ئەمەریکا، لە سی و چوارەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ئەستەنبووڵ" Istanbul لە تورکیا، لە بەشی "سپۆتلایت" Spotlight لە سی و سێیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "مۆنیخ" Muenchen  لە ئەڵمانیا، لە سی و حەوتەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "مۆسکۆ" Mosco لە ڕووسیا، لە بەشی دەسپێکی "سینە دێل سۆر" Cines del Sur لە نۆیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "گڕانادا" Granada لە ئیسپانیا و ھەروەھا چەندین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی دیکە.

بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە یادی ٧٠ ساڵەی دامەزراندیی رێکخراوەی "یۆنسکۆ" UNESCO  و ھەروەھا ١٠ ساڵەی کۆنوانسیۆنی پاراستن و بڵاوکردنەوەی کەلتووری، لە رێکخراوەی جیھانی یۆنسکۆ لە وڵاتی فەڕەنسا و ھەروەھا بە شێوەی گشتیی لە سینەماکانی سەرتاسەری وڵاتی سویسڕا، لەوانە: سینەماکانی شارەکانی زووریخ، بێرن، بادن، باسل، ھور، سورسێ، تۆسیس و چەندین شاری دیکەی ئەم وڵاتە و وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان چۆتە سەر پەردەی سینەماکان.

ئەم فیلمە کوردییە ھەروەھا چەندین خەڵاتی گرینگیشی بۆ ھەرێمی کوردستان بەدەستھێناوە، لەوانە: خەڵاتی تەندیسی "مرواریی ڕەش" بۆ باشترین فیلمی جیھانی عەڕەبی لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی ھەشتەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ئەبووزەبی" لە ئیماڕات، خەڵاتی "باشترین دەرھێنان" لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی سێزدەیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "سینەدایز" Cinedayes لە مەکەدوونیا، خەڵاتی "تایبەتی یۆنسکۆ بۆ ھاوبەشی بەرچاو و ھەروەھا پاراستنی جۆری کەلتوورەکان" لە ھەشتەمین خەڵاتەکانی ئیسکرین "ئاسیا پەسیفیک" ASIA PACIFIC ناسراو بە "ئۆسکاری ئاسیا" APSA لە ئوستوڕاڵیا، خەڵاتی سەرەکیی "باشترین فیلم" و خەڵاتی "باشترین سیناریۆ" لە بەشی پێشبڕکێی "ھەفتەی دەرھێنەران" و ھەروەھا خەڵاتی "ڕەخنەگرانی سینەما" لە سی و پێنجەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "فانتاسپۆرتۆ" Fantasporto لە پورتوگال، خەڵاتی باشترین فیلمی بەشی پێشبڕکێی سەرەکی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ئاشتی لە زەوی" POEFF  لە ئەمەریکا، خەڵاتی باشترین فیلم بە "شەوکەت ئەمین" دەرھێنەر و "مەمەد ئەکتاش" بەرھەمھێنەر، خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بە "حوسێن حەسەن" و ھەروەھا خەڵاتی باشترین مونتاژ بە "ئیبراھیم سەعیدی" مۆنتێری ئەم فیلمە لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی حەڤدەیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ریڤێرران" واتە "رووباری بەخوڕ" RiverRun  لە ئەمەریکا.

سیناریۆی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە نووسینی ھاوبەشی "شەوکەت ئەمین" و "مەممەدئەکتاش" پێشتریش خەڵاتی "باشترین سیناریۆی" لە ئاکادیمیای خەڵاتی ئیسکرین "ئاسیا پەسیفیک" ASIA PACIFIC لە ئوستوراڵیا، خەڵاتی "باشترین سیناریۆی" لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "گوتێبیرگ" Goteborg لە سوید و ھەروەھا خەڵاتی "باشترین سیناریۆی" لە شازدەیەمین فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "پوسان" Busan لە کۆریای

باشوور بەدەستھێناوە.

 

ستافی ئامادەکردنی فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" بریتین لە:

دەرھێنەر: شەوکەت ئەمین کورکی

سیناریۆ: مەمەد ئەکتاش و شەوکەت ئەمین کورکی

بەرھەمھێنەر: مەمەد ئەکتاش

بەڕێوەبەری وێنەگرتن: سالم سەڵەواتی

ڕووناکی: ئەدیب سوبحانی

مونتاژ: ئیبراھیم سەعیدی

دەنگھەڵگر: یوھانس کاسشێک و شەھرام ئەحمەدیان

دیزاینی دەنگ: راینر گێرلاش

میکس: ماتیاس سشواب (پۆست رێپابلیک)

دیزاینی ھونەری: فازل ژیان و جەلال ساعیدپەناە

بەڕێوەبەری پۆست پرۆداکشێن: تۆماس کویسلێر

یاریدەدەری یەکەمی دەرھێنەر و بەرنامەداڕێژ: جەلال ساعیدپەناە

یاریدەدەری دووەمی دەرھێنەر: ساڵح عارف

چاودێری سکریپت و ڕاکوار: سروە عەلی وەیسی

ڕاوێژکاری سیناریۆ: کامبووزیا پەرتەوی و دێرک دێربیلۆ

بەڕێوەبەری سێت: شەماڵ سەبری

موزیک: جان گورتلێر و ئۆزگور ئاکگول

کالێر کۆرێکشێن: گریگۆر فۆللێر

سپێشیاڵ ئێفێکت: ژان میشێل بۆبیل

بەڕێوەبەری بەرھەمھێنان: بەنگین عەلی

ھاوکاری بەرھەم لە ئێران: محەمەد ئەحمەدی

بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنیی گشتیی: مەنسوور جیھانی و مەنووچێھر جیھانی

ئەکتەرەکان: حوسێن حەسەن، نەزمی کریک، شیما مەلایی، سوعاد ئوستا، ڕێکێش شەھباز،

بەنگین عەلی، ھوشیار زێرۆ، بەڕۆژ ئاکرەیی، سەلاح شێخ ئەحمەدی، مازچین عەزیز، ئەڵڵاموراد ڕەشتیانی، تاھیر عەبدوڵڵا، دیمەن زەند، عادڵ عەبدولڕەحمان، عەبدولقادر بامەڕنی، ساڵح عارف، محەمەد عەلی ئەترووشی، مەسعوود عارف، بەکر مەعرووف، ئاڵا ریانی، نەرەڤ قەچاخ، ئەکرەم کونگفۆ، نێچیرڤان ئەرگووشی، عەمەر تۆڤی، ئەکرەم سلێمان، سەلمان ئومەر، مێھدی کەرەمی، کۆڤان تارق، نیھاد سلێمان، کامیران بێتاسی، بیرھات حوسێن، تەنیا حیسامی، شیار شەریف، شێرزاد عەبدوڵڵا، بەشیر خورکی، میللەت ھەروری، ھاشم شاجی، زیاد عابد، سنۆڤا بەندیکس، چیا ئەکتاش، عەبدوسەلام سلێمان، پەری عەبدوڵڵا، بەدرخان یۆنس، مەمەد ئەکتاش، ڕێزان یشیلباش، ھەڤاڵ نایف، قاسم ڕەمەزان، ھەڵکەت ئیدریس، نەشوان محەمەد، موەفەق ڕوشدی، عابد دھۆکی، ئومێد بەھجەت، زیاد محەمەد و مەجید خەلیل.

 

تریلێریی فیلمی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد":

https://www.youtube.com/watch?v=kuBFjhUo5C8

 

 

مەنسوور جیھانی  ـ فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە دەرھێنانی "شەوکەت ئەمین کورکی" لە ھۆڵەکانی سینەماکسی "مازی مۆڵ" لە شاری دھۆک نمایش دەکرێت.

فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" Memories On Ston لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی" و لە بەرھەمھێنانی "مەمەد ئەکتاش" فیلمی ھەڵبژاردەی وڵاتی عێراق بە ھەشتا و ھەشتەمین خولی ڕێوڕەسمی خەڵاتە سینەماییەکانی ئاکادیمیای ئۆسکار لە ساڵی ٢٠١٦ لە وڵاتی ئەمەریکا، لە ڕۆژی چوارشەمە ٢٣ ئەیلوول / سێپتەمبەری ٢٠١٥ بە بۆنەی ھاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە لە سێ ھۆڵی سینەماکسی "مازی مۆڵ" لە شاری دھۆک لە ھەرێمی کوردستان بە شێوەی گشتیی دەچێتە سەر پەردەی سینەماکان و بۆ ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت و ھەروەھا لە داھاتوویەکی نزیکیشدا لە شارەکانی ھەولێر و سلێمانیش بۆ بینەران نمایش دەکرێت.

ئەم فیلمە کوردییە کە تا ئێستا لە کۆمەڵێک فیستیڤاڵ لە ئاستی دنیادا چۆتە سەر پەردەی سینەماکان و ھەروەھا چەندین خەڵاتی گرینگیشی بۆ ھەرێمی کوردستان بەدەستھێناوە، لە نوێترین نمایشی نێودەوڵەتی خۆیدا لە ڕێوڕەسمی دەسپێکی سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دھۆک" Duhok و لە بەشی پێشبڕکێی "سینەمای کوردیی" ئەم فیستیڤاڵەدا و لە ڕۆژی ڕێزلێنانی سینەماکاری ناوداری کورد "یەڵماز گونای" دەرھێنەری براوەی چڵە بەڕووی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کان"ی فەڕەنسا لە ساڵی ١٩٨٢ لە ھۆڵی "کۆنگرە"ی زانکۆی شاری دھۆک نمایشکرا و لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵەوە خەڵاتی تەندیسی زێڕینی فیستیڤاڵ و بڕیی پارەی ٥ ھەزار دولاری بۆ باشترین دەرھێنەرییکورد بە "شەوکەت ئەمین کورکی" بۆ دەرھێنانی ئەم فیلمە بەخشرا و ھەروەھا خەڵاتی تەندیسی زێڕینی فیستیڤاڵ و بڕیی پارەی ١٠ ھەزار دولاری پارێزگاریی دھۆک بۆ باشترین فیلمی بڵندیی سینەمایی کە لە دەڤەری بادینان وێنەگیراوە پێشکەش بە دەرھێنەری ئەم فیلمە کرا.

فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە ڕۆژانی بەڕێوەچوونی سێیەمین خولیفیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دھۆک"دا لە لایەن ھۆگرانی ھونەریی سینەماوە بە گەرمی پێشوازیی لێکرا و لە چەندین سانسی جیاوازدا لە ھۆڵەکانی سینەماکسی "مازی مۆڵ"ی شاری دھۆک نمایشکرا و لە لایەن بینەرانەوە پێشوازییەکی باشی لێکرا و لە نێوان فیلمەکانی ئەم فیستیڤاڵەدا زۆرترین ڕێژەی بینەرانی بۆخۆی تۆمار کرد.

 

 

مەنسوور جیھانی  ـ فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە دەرھێنانی "شەوکەت ئەمین کورکی" لە کۆنفڕانسی رێکخراوەی جیھانی "یۆنسکۆ" لە شاری پاریس لە وڵاتی فەڕەنسا نمایشکرا.

لە یادی ٧٠ ساڵەی دامەزراندیی رێکخراوەی یۆنسکۆ UNESCO و ١٠ ساڵەی کۆنوانسیۆنی پاراستن و بڵاوکردنەوەی کەلتووری، فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" Memories On Ston  لە دەرھێنانی "شەوکەت ئەمین کورکی" و بە ئامادەبوونی ئەم سینەماکارە کوردە، "مەمەد ئەکتاش" بەرھەمھێنەری ئەم فیلمە، "عەباس غەزالی" ئەندامی پەڕڵەمانی کوردستان، جێگری سەرۆکی گشتیی رێکخراوەی یۆنسکۆ، "مایکل ھاوکینز" Michael Hawkins  سەرۆکی خەڵاتی "ئاسیا پەسیفیک"، ئەکتەری ناوداری عەڕەبی ـ فەڕەنسی "ھەیام عەباس" Hiam Abbass و ھەروەھا بە ئامادەبوونی ٨٠٠ کەس لە کەسایەتییە تایبەت و میوانە بیانییەکان، رۆژی ١٠ حوزەیران / یۆنیۆی ٢٠١٥ لە ھۆڵی بارەگای سەرەکی رێکخراوەی جیھانی یۆنسکۆ لە شاری پاریسی پێتەختی وڵاتی فەڕەنسا چووە سەر پەردەی سینما.

ئەم فیلمە لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٤ خەڵاتی "تایبەتی یۆنسکۆ بۆ ھاوبەشی بەرچاو و ھەروەھا پاراستنی جۆری کەلتوورەکان"ی لە ھەشتەمین خولی خەڵاتەکانی ئیسکرین "ئاسیا پەسیفیک" ASIA PACIFIC  ناسراو بە "ئۆسکاری ئاسیا"APSA  لە وڵاتی ئوستوڕاڵیا بەدەستھێنابوو.

لە دەستپێکی کۆنفڕانسی رێکخراوەی یۆنسکۆدا جێگری سەرۆکی گشتیی رێکخراوەی یۆنسکۆ بەخێرھاتنی میوانانی کوردستانی کرد و پەیامی "ئیرینا بۆکۆڤا" Irina Bokova سەرۆکی گشتیی رێکخراوەی یۆنسکۆی خوێندەوە، لە بەشێکی ئەم پەیامەدا ھاتووە: ئێمە زۆر خۆشحاڵین کە ئەمڕۆ فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد"Memories On Ston لە یۆنسکۆ  UNESCOنمایش دەکرێت. لە دنیای ئێستادا فیلم، رۆڵێکی زۆر گرینگ و بەھێز لە رووی پەرەپێدانی کەلتوورە جۆراوجۆرەکان، لێکتێگەیشتن، وتووێژ و ھەروەھا پێکھێنانی ئاشتی دەبینێت.

دواتر "مایکل ھاوکینز" سەرۆکی خەڵاتی "ئاسیا پەسیفیک"ی ئوستوڕاڵیا بەخێرھاتنی دەرھێنەر و میوانانی ھەرێمی کوردستانی کرد و باسی لە گرینگی خەڵاتی یۆنسکۆی کرد و ھەروەھا باسی "شەوکەت ئەمین کورکی" کرد کە یەکەم جار لە ساڵی ٢٠٠٧ بە فیلمی سینەمایی "پەڕینەوە لە غوبار" بۆ بەشی باشترین دەرھێنەر لە خەڵاتی "ئاسیا پەسیفیک" ھەڵبژێردرابوو. و ھەروەھا لە ساڵی ٢٠١١ بۆ فیلمی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" خەڵاتی سیناریۆ و ھەر بەم فیلمە سینەماییە لە ساڵی ٢٠١٤ خەڵاتی یۆنسکۆی وەرگرت.

لە درێژەی ئەم کۆنفرانسەدا "شەوکەت ئەمین کورکی" خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بۆ ئەم بانگھێشتەی یۆنسکۆ و ھەروەھا بۆ وەرگرتنی خەڵاتی یۆنسکۆ و سوپاسی رێکخراوەی یۆنسکۆ و خەڵاتی "ئاسیا پەسیفیک"ی کرد و داوای لە "مەمەد ئەکتاش" بەرھەمھێنەری ئەم فیلمە، "عەباس غەزالی" ئەندامی پەڕڵەمانی کوردستانی کرد کە بێنە سەر سەحنە.

"عەباس غەزالی" کە بە جلووبەرگی کوردیی لە بارەگای سەرەکی رێکخراوەی یۆنسکۆ ئامادەبوو وتەیەکی پێشکەش کرد و باسی کوردستانی کرد کە چۆن سەرەڕای شەڕەکان، بەردەوام ھەوڵدەدات کە کەلتووری خۆی بپارێزێت و بە تایبەت لە رێگای سینەماوە بەرەو پێشەوەی ببات.

ئەم ئەندامەی پەڕڵەمانی ھەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لە شەری کورد دژی گرووپی داعش کرد کە لە جیاتی ھەموو جیھان، کورد دژی تیرۆریستان شەڕ دەکات و کەلتووری خۆی دەپارێزێت.

دوای نمایشی فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە بارەگای سەرەکی رێکخراوەی جیھانی یۆنسکۆ لە شاری پاریسی پێتەختی وڵاتی فەڕەنسا "شەوکەت ئەمین کورکی" دەرھێنەر، "مەمەد ئەکتاش" بەرھەمھێنەر و ھەروەھا "عەباس غەزالی" لەگەڵ بینەران وتووێژیان کرد.

فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" کە تا ئێستا لە کۆمەڵێک فیستیڤاڵ لە ئاستی دنیادا چۆتە سەر پەردەی سینەماکان و چەندین خەڵاتی گرینگی بۆ ھەرێمی کوردستان بەدەستھێناوە، لە دوایین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی حەڤدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ریڤێرران" واتە "رووباری بەخوڕ" RiverRun  لە وڵاتی ئەمەریکا نمایشکرا و لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵەوە سێ خەڵاتی سەرەکی باشترین فیلم بە "شەوکەت ئەمین کورکی" دەرھێنەر و "مەمەد ئەکتاش" بەرھەمھێنەری ئەم فیلمە کوردییە، خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بە سینەماکاری کورد "حوسێن حەسەن" ئەکتەری سەرەکی و ھەروەھا خەڵاتی باشترین مونتاژ بە سینەماکاری مەھابادی "ئیبراھیم سەعیدی" مۆنتێری ئەم فیلمە بەخشرا.

فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ریڤێرران" کە یەکێک لە گرینگترین فیستیڤاڵەکانی باشووری رۆژھەڵاتی ئەمەریکا دێتەئەژمار، ھەڤدەیەمین خەلی بە نمایشی ١٦٥ فیلم لە دەرھێنەرانی ٣٥ وڵاتی جۆراوجۆری جیھان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی "فیلمە بڵندە سینەماییەکان"، بەشی پێشبڕکێی "فیلمە دیکۆمێنتارییەکان" و بەشی پێشبڕکێی "کورتە فیلمەکان" لە ڕۆژانی ١٦ تا ٢٦ی ئایار / مایۆی ٢٠١٥ لە وڵاتی ئەمەریکا بەڕێوەچوو.

 

بۆ زانیاری زیاتر:

http://www.asiapacificscreenacademy.com/2015/06/apsa-winning-film-screens-at-unesco-convention-in-paris-first-2015-jury-members-announced/

http://www.unesco.org/new/en/unesco/events/all-events/?tx_browser_pi1%5BshowUid%5D=31134&cHash=460238e7a3

http://fr.unesco.org/events/projection-memories-stone-shawkat-amin-korki

http://if.com.au/2015/06/11/article/Memories-on-Stone-screened-at-UNESCO/WXLSTKHMXB

 

 

مەنسوور جیھانی  ـ فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە دەرھێنانی "شەوکەت ئەمین کورکی" لە فیستیڤاڵەکانی نێودەوڵەتی فیلمی "مۆنیخ"، "مۆسکۆ" و "گڕانادا" لە ئاستی جیھان نمایشکرا.

فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" Memories On Ston لە دەرھێنانی "شەوکەت ئەمین کورکی" و بە ئامادەبوونی ئەم سینەماکارە کوردە و ھەروەھا "مەمەد ئەکتاش" بەرھەمھێنەری ئەم فیلمە لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە سێ سانسی جیاوازدا لە بەشی "سپۆتلایت" Spotlightلە سی و سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "مۆنیخ" Muenchen لە وڵاتی ئەڵمانیا چووە سەر پەردەی سینەماکان.

ئەم فیستیڤاڵە بە نمایشی ٢٠٠ فیلم لە سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە: بەشی پێشبڕکێی "نێودەوڵەتی"، بەشی پێشبڕکێی "بەھرەمەندە نوێیەکانی ئەڵمانیا"، بەشی "سپۆتلایت"، بەشی "ڕێزلێنان لە سینەماکارانی ناوداری ئەڵمانی"، بەشی "تایبەت"، بەشی "سینەمای سەربەخۆی نێودەوڵەتی"، بەشی "سینەویژن" و چەندین بەشی دیکە لە ڕۆژانی ٢٥ی حوزەیران / یۆنیۆ تا ٤ی تەمووز / یەڵیۆی ٢٠١٥ لە شاری مۆنیخ لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو.

"بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە درێژەی بەشدارییە نێودەوڵەتییەکانی خۆیدا، لە دوو سانسی جیاوازدا لە سی و حەوتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "مۆسکۆ" Mosco نمایشکرا.

ئەم فیستیڤاڵە کە یەکێک لە گرینگترین فیستیڤاڵەکانی وڵاتی ڕووسیا دێتە ئەژمار، بە بەشداری بەرھەمی فیلمسازانی وڵاتانی جیھان لە چەندین بەشی جۆراوجۆر لە ڕۆژانی ١٩ تا ٢٦ی تەمووز / یەڵیۆی ٢٠١٥ لە شاری مۆسکۆ لە وڵاتی ڕووسیا بەڕێوەچوو.

فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" ھەروەھا لە بەشی دەسپێکی "سینە دێل سۆر" Cines del Sur لە نۆیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "گڕانادا" Granada نمایشکرا.

ئەم فیستیڤاڵە بە بەشداریی بەرھەمی وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لە ڕۆژانی ٨ تا ١٤ی تەمووز / یەڵیۆی ٢٠١٥ لە شاری گڕانادا لە وڵاتی ئیسپانیا بەڕێوەچوو.

"بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" کە تا ئێستا لە کۆمەڵێک فیستیڤاڵ لە ئاستی دنیادا چۆتە سەر پەردەی سینەماکان و چەندین خەڵاتی گرینگیشی بۆ ھەرێمی کوردستان بەدەستھێناوە، لە دوایین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا بە ئامادەبوونی "شەوکەت ئەمین کورکی" دەرھێنەر، "مەمەد ئەکتاش" بەرھەمھێنەر و "عەباس غەزالی" ئەندامی پەڕڵەمانی کوردستان، لە یادی ٧٠ ساڵەی دامەزراندیی رێکخراوەی "یۆنسکۆ" UNESCO و ھەروەھا ١٠ ساڵەی کۆنوانسیۆنی پاراستن و بڵاوکردنەوەی کەلتووری، رۆژی ١٠ حوزەیران / یۆنیۆی ٢٠١٥ لە ھۆڵی بارەگای سەرەکی رێکخراوەی جیھانی یۆنسکۆ لە شاری پاریسی پێتەختی وڵاتی فەڕەنسا نمایشکرا.

 

بۆ زانیاریی زیاتر:

https://www.filmfest-muenchen.de/de/programm/filme/film/?id=4484

http://37.moscowfilmfestival.ru/miff37/eng/films/?id=37131

http://www.juntadeandalucia.es/culturaydeporte/cinesurgranada/?cat=27&lang=en

مەنسوور جیھانیـ فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە دەرھێنانی "شەوکەت ئەمین کورکی" سێ خەڵاتی سەرەکی ١٧مین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ریڤێرران" لە ئەمەریکای بەدەستھێنا.

فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" Memories On Ston لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی" کە بەرھەمی ھەرێمی کوردستان و وڵاتی ئەڵمانیایە، بە نوێنەرایەتیی لە ھەرێمی کوردستان لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی حەڤدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ریڤێرران" واتە "رووباری بەخوڕ" RiverRun لە وڵاتی ئەمەریکا نمایشکرا و لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵەوە سێ خەڵاتی سەرەکی باشترین فیلم بە "شەوکەت ئەمین کورکی" دەرھێنەر و "مەمەد ئەکتاش" بەرھەمھێنەری ئەم فیلمە کوردییە، خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بە سینەماکاری کورد "حوسێن حەسەن" ئەکتەری سەرەکی و ھەروەھا خەڵاتی باشترین مونتاژ بە سینەماکاری مەھابادی "ئیبراھیم سەعیدی" مۆنتێری ئەم فیلمە بەخشرا.

ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵە بریتی بوون لە: "نیکۆلاس چادیۆرگ" Nicolas Chaudeurge دەرھێنەر و ھەڵگری چەندین خەڵاتی جیھانی لە وڵاتی فەڕنسا، "کارێن چین" Karen Chien بەرێوەبەری ھونەریی و ھەڵگری چەندین خەڵاتی سینەمایی لە وڵاتی کۆریا و ھەروەھا "کریستییەن ھۆلێری" Christene Hurley بەرنامەداڕێژیی سینەمایی و مامۆستای زانکۆ لە وڵاتی ئەمەریکا.

فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ریڤێرران" کە بە یەکێک لە گرینگترین فیستیڤاڵەکانی باشووری رۆژھەڵاتی ئەمەریکا دێتەئەژمار، ھەڤدەیەمین خەلی بە نمایشی ١٦٥ فیلم لە دەرھێنەرانی ٣٥ وڵاتی جۆراوجۆری جیھان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی "فیلمە بڵندە سینەماییەکان"، بەشی پێشبڕکێی "فیلمە دیکۆمێنتارییەکان" و بەشی پێشبڕکێی "کورتە فیلمەکان" لە ڕۆژانی ١٦ تا ٢٦ی حوزەیران / مایۆی ٢٠١٥ لە وڵاتی ئەمەریکا بەڕێوەچوو.

فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" تا ئێستا لە کۆمەڵێک فیستیڤاڵ لە ئاستی دنیادا چۆتە سەر پەردەی سینەماکان، لەوانە: لە بەشی "ئاسۆکان"ی چل و نۆیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "کاڕڵۆڤی ڤاری" Karlovy Vary لە چیک، لە بەشی پێشبڕکێی دەیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "یۆرۆئاسیا" Eurasia لە کازاخستان، لە بەشی پێشبڕکێی "نێتپەکی ئاسیا" لە بیستەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "کەڵکەتە" Kolkata لە ھیندستان، لە بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی بە ناونیشانی "پەنجەرەیەک بەرەو سینەمای ئاسیا" لە نۆزدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "پووسان" Busan لە کۆریای باشوور، لە بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی بیست و چوارەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "توسیس" Thusis لە سویسڕا، لە بەشی "ئاسۆکان" لە بیست و پێنجەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ترۆمسۆ" Tromsø لە نۆروێژ، لە سی و ھەشتەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "گۆتێنبێرگ" Goteborg لە سوید، لە ٣٠مین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "سانتا باربارا" Santa Barbara لە ئەمەریکا، لە سی و نۆیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "کلیلوەند" Cleveland لە ئەمەریکا، لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "دێت ماتێر" Movies That Matter لە ھۆڵەندا، لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "دۆحە" Doha لە قەتەر، لە سی و نۆیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ھۆنگ کۆنگ" Hong kong لە وڵاتی ھۆنگ کۆنگ، لە شەشەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "میدڵ ئێست نۆو" Middle Eas Now لە ئیتالیا، لە پازدەیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "تیبۆڕن" Tiburon لە ئەمەریکا و ھەروەھا لە سی و چوارەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ئەستەنبووڵ" Istanbul لە تورکیا.

ئەم فیلمە کوردییە ھەروەھا بە ئامادەبوون لە فیستیڤاڵە جیھانییەکانی فیلم، چەندین خەڵاتی

گرینگی بۆ ھەرێمی کوردستان بەدەستھێناوە، لەوانە: خەڵاتی تەندیسی "مرواریی ڕەش" بۆ باشترین فیلمی جیھانی عەڕەبی لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی ھەشتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ئەبووزەبی" لە وڵاتی ئیماڕات، خەڵاتی "باشترین دەرھێنان" لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی سێزدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "سینەدایز" Cinedayes لە وڵاتی مەکەدوونیا، خەڵاتی "تایبەتی یۆنسکۆ بۆ ھاوبەشی بەرچاو و ھەروەھا پاراستنی جۆری کەلتوورەکان" لە ھەشتەمین خولی خەڵاتەکانی ئیسکرین "ئاسیا پەسیفیک" ASIA PACIFIC ناسراو بە "ئۆسکاری ئاسیا" APSA لە وڵاتی ئوستوڕاڵیا، خەڵاتی سەرەکیی "باشترین فیلم" و خەڵاتی "باشترین سیناریۆ" لە بەشی پێشبڕکێی "ھەفتەی دەرھێنەران" و ھەروەھا خەڵاتی "ڕەخنەگرانی سینەما" لە سی و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "فانتاسپۆرتۆ" Fantasporto لە وڵاتی پورتوگال.

 

فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە دوایین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ئاشتی لە زەوی" POEFF لە شاری شیکاگۆ لە ویلایەتی ئیلینۆی لە وڵاتی ئەمەریکا نمایشکرا و لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵەوە خەڵاتی "باشترین فیلم" بە "شەوکەت ئەمین کورکی" دەرھێنەر و "مەمەد ئەکتاش" بەرھەمھێنەری ئەم فیلمە کوردییە بەخشرا.

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی