جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند كه چیتر ناتوانین چاوه‌ڕێ بین به‌غداد غه‌در له‌خه‌ڵكی كوردستان بكات. هه‌روه‌ها وتی "سوپاسی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین كه تائێستا سه‌بریان هه‌بووه له‌گه‌ڵمان وسوپاسی به‌ڵێنده‌ران ده‌كه‌ین كه بۆ سالێك زیاتره پرۆژه‌كانیان راگیراوه‌و، ده‌بێت كوردستان لەم دۆخە ده‌رباز بكه‌ین."
قوباد تاڵەبانی لەمیانەی کردنەوەی نەخۆشخانەی سه‌نته‌ری گورجیله‌ی ده‌ستكرد و باڵه‌خانه‌ی نوێی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی قوله‌ره‌یسی له‌شاری سلێمانی، لەسەر ناکۆکیەکانی هەرێم و بەغدا وتی" تاكو ئابوری كوردستان به‌سترابێته‌وه به میزاجی كه‌سێكه‌وه له‌حكومه‌تی فیدراڵ، له‌ده‌ستی ئه‌م حكومه‌ته‌ی خۆمان نه‌بێت كه خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگی پێداوه ئێمه هه‌موو رۆژ و مانگ و ساڵێك توشی ئه‌م كێشه و قه‌یرانانه ده‌بین".
جێگری سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بۆ ئەوە کرد لەمانگی كانونی یه‌كه‌می 2014 چونەتە به‌غدا و رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرالی كردووه و ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش بوو به به‌شێك له یاسای بودجه‌ی ساڵی 2015 و په‌سه‌ندكرا.
جێگری سەرۆکی حکومەت وتی "ئێمه وتمان ئه‌مه ده‌رگایه‌كه و ده‌روازه‌یه‌كه بۆ ده‌ربازبون له‌قه‌یرانی دارایی، به‌ڵام به‌داخه‌وه سه‌ڕه‌رایی ئه‌وه‌ی كه یاسایه‌ك هه‌یه ئه‌مرۆ، وه‌ك هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندبووین به‌یاساكه‌وه، به‌ڵام به‌غدا غه‌دری لێكردوین، غه‌دری له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردوه زیاتر غه‌دری له‌خه‌ڵكی كوردستان كردوه و غه‌دری له‌فه‌رمانبه‌ره‌كانی خۆی كردووه له‌م قۆناغه، بۆیه به‌راستی داوای روونكرده‌وه ده‌كه‌ین له‌به‌غداد."
سەبارەت بە بارودۆخی ئاوارەکان، قوباد تاڵه‌بانی وتی، "پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه شه‌ڕ چه‌ند گه‌رم بێت و به‌رده‌وام بێت ئاواره زیاتر روو له كوردستان ده‌كه‌ن و تا ئێستا به‌پێی ئاماره‌كان یه‌ك میلۆن و نیو ئاواره و په‌نابه‌ر روویان له‌كوردستان كردوه ئه‌مه له‌كاتێكدا كه كوردستان خۆی توشی قه‌یرانی دارایی بووه، له‌هه‌مانكاتدا ئاواره‌كان باشترین خزمه‌ت كراون، ره‌نگه لێره و له‌وێ هه‌ندێك كه‌موكورتی هه‌بێت، به‌ڵام له‌هه‌موو پارێزگاكان و فه‌رمانگه‌كان كه په‌یوه‌ندیداربوون به وه‌رگرتنی ئاواره و گه‌یاندنی خزمه‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و كاره‌با و ئاو و ئاوه‌ڕۆ بۆ كه‌مپه‌كان كه‌م ته‌رخه‌م نه‌بوون، به‌ڵام پێویسته حسابی بۆ بكرێت كه شه‌ڕ چه‌ند گه‌رم بیبَت زیاتر ئاواره روو له كوردستان ده‌كات و سوپاسی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین كه به‌ده‌رگایه‌كی كراوه‌وه پێشوازیان له ئاواره‌كردووه".
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات