ئەمڕۆ هەینی 24ـی 1ـی 2014 لە كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی پانێڵێك بە بەشداریی بهرێز مەسعود بارزانى سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ئەحمەد داودئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا و محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران و ناسر جەودە، وەزیری دەرەوەی ئوردن، ریچارد هاس یەكێك لە نووسەر و شرۆڤەكارە بەناوبانگەكانی ئەمریكا و غەسان سەلامە، سەرۆكی كۆلێژی پاریس بۆ كاروباری نێودەوڵەتی لە شاری داڤۆسی سویسرا بەڕێوەچوو، لەسەر دیپلۆماسیەتی خێرا و گۆڕانكارییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رۆڵی نەوەی نوێ.
لە پانێڵەكەدا سهرۆك بارزانی ئاماژەی بە بارودۆخی سووریا كردو بە "قەیرانی مرۆیی" وەسفیكردو گوتی "ئەوەی لە سووریا روودەدات قەیرانی مرۆییە، كورد لە سووریادا لە مافی هاووڵاتیبوون بێبەش بووە و ئێستایش بەشێكە لە قوربانییەكانی ئەو قەیرانەو دۆخەكە بەتەواوی ئاڵۆز بووە". ئاماژەی بە ئاوارەبوونی كوردانی رۆژئاوا كردو گوتی" 250 هەزار كوردی رۆژئاوا روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بە مەترسی شەڕی نێوخۆی سووریا بۆ سەر وڵاتە دراوسێكان كردو رایگەیاند كه هەمان ئەو گرووپە تووندڕەوانەی لە سووریا دەجەنگن رۆژئاوای عێراقیشیان كۆنترۆڵكردووە. گوتیشی "سووریا بووەتە ناوچەیەك كە زۆربەی لایەنەكان دەتوانن دەستی تێوەربدەن".
سهرۆك بارزانی رای خۆی لەسەر چۆنێتی چارەسەركردنی قەیرانی سووریا دەربڕیو گوتی "لەگەڵ چارەسەری سیاسی دام و چارەسەری سەربازی رەتدەكەمەوە".
سهرۆك بارزانی پشتگیریی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانی بۆ لایەنە سیاسییەكانی رۆژئاوای كوردستان راگەیاندو گوتی "ئێمە پشتگیریی هەر بڕیارێك دەكەین ئەگەر كۆدەنگی سەرجەم لایەنەكانی لەسەر بێت".
سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرۆك بارزانی ئاماژەی بەوەدا كە لە سەدەی بیستەمدا پێكهاتەكانی ئەو ناوچەیە لەژێر نكۆڵی و بێبەشبووندا بوون و لەوەانەیش گەلی كورد و گوتی: " پێویستە هەموو لایەك بە حیساباتی خۆیاندا بچنەوە و پشت بە كولتووری لێبووردەیی و پێكەوەژیان و قبووڵی بەرانبەر ببەستن" و هیوایشی خواست كە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر بنەمای لێكتێگەییشتن و هاوكاری بە دەستی دانیشتوانی بنیات بنرێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- ههرێمى كوردستان و ئێران جهخت له برهودان به پهيوهندييهكانيان دهكهنهوه
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ لهگهڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» لهگهڵ شاندی یهکێتی هاورده و ناردنکارانی لقی ههولێر کۆبۆوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى: ههميشه پشتيوانى و بهرگرى له مافهكانى ئێزدييان دهكهين
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی لهگهڵ باڵیۆزی یهکێتیی ئهورووپا کۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى لهگهڵ باڵيۆزى نهمسا كۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جهنهرال ڤاول دهكات