كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی: گه‌لی كورد به یه‌كده‌نگی و كۆده‌نگی ده‌گاته ئامانجه‌كانی خۆی
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی رایگه‌یاند گه‌لی كورد به یه‌كده‌نگی و كۆده‌نگی ده‌گاته ئامانج و ئاواته‌كانی خۆی و ده‌بێ هه‌موومان هه‌وڵبده‌ین بۆ پاراستنی یه‌كڕیزی نێوماڵی كورد.
ئه‌م وتانه‌ی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23/2/2014 به ئاماده‌بوونی ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌میانی پێشوازیكردنی له سكرتێر و سه‌رۆكی یانزه حزبی نێو ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كورد له سوریا له شاری هه‌ولێر هات.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌خێرهاتنی وه‌فدی میوانی كرد‌و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد له دنیادا جگه له كورد هیچ میلله‌تێكی 50 ملیۆنی نییه خاوه‌ن كیانی تایبه‌تی خۆی نه‌بێ".
له به‌شێكی تری وته‌كانیدا كۆسره‌ت ره‌سول گوتی"كورد له هه‌ر كوێ بێت كێشه‌كانی یه‌كه‌و له ئێستادا ده‌رفه‌تێكی باش بۆ گه‌لی كورد هاتۆته پێش هیوادارم بتوانین به‌یه‌كڕیزی و به ژیرانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ین و بگه‌ینه ئاواته له‌مێژینه‌ییه‌كانی گه‌لی كوردمان.
لای خۆیانه‌وه وه‌فدی میوان سوپاسی ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان كرد‌و باسیان له‌دوایین گۆڕانكاری و پێشهاته سیاسییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان و سوریا كرد، هه‌روه‌ك تیشكیان خسته سه‌ر هه‌ندێ كێشه‌و گرفت كه له‌نێوان ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كورد له سوریا‌و ئه‌نجومه‌نی گه‌ل هه‌یه‌و هیوایان خواست جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رۆڵ ببینێ له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان.
له به‌رامبه‌ردا كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وێڕای ده‌ربڕینی هاوكاری و پشتیوانی ته‌واو بۆ كوردانی رۆژئاوا، راشیگه‌یاند كه پێویسته سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان سوود له ئه‌زموونی باشووری كوردستان وه‌ربگرن و به ته‌بایی و یه‌كڕیزی هه‌وڵ بۆ به‌دیهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كورد بده‌ن.
دوو شەممە, 24 شوبات 2014
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی سووریا دەكات
دووشەممە 24ـی 2ـی 2014 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە جۆڕج سەبرا سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی سووریا و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارێكدا سەرەتا شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان ڕاگەیاند بۆ ڕەخساندنی ئەم دیدارە و سوپاسی سەرۆك بارزانی و هەرێمی كوردستانیان كرد بۆ ئەو هەڵوێستەی كە هەر لەسەرەتای ڕووداوەكانی سووریا لەبەرانبەر شۆڕشی گەلی سووریا نیشانیانداوە و هەروەها پێزانینی خۆیشیان ڕاگەیاند بۆ ڕۆڵی خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە یارمەتیدان و حەواندنەوەی پەنابەرانی سووریا لەنێو خاكی هەرێمی كوردستان. لەو كۆبوونەوەیەدا شاندی میوان بارودۆخی مەیدانی و سیاسیی سووریایان بۆ سەرۆك بارزانی خستەڕوو و هەروەها ئاماژەشیان بە بارودۆخی نالەباری ئینسانی و ئەو ئێش و ئازارانە كرد كە لە لایەن هێزەكانی ڕژێم بەسەر هاووڵاتیانی سووریا دەسەپێندرێت.
لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی وێڕای بەخێرهێنانی گەرمی شاندی میوان هێمای بەوەدا كە هەڵوێستی هەرێمی كوردستان لەمەڕ ڕووداوەكانی سووریا هەر لەسەرەتاوە ڕوون و ئاشكرا بووە و هیوای ئەوەی خواست كە كۆتایی بە نەهامەتییەكانی گەلی سووریا بێت و یارمەتیدانی پەنابەرانی سووریاشی بە ئەركێكی گەورە زانی. سەرۆك بارزانی لە بەشێكی قسەكانیدا ئاماژەی بەوەدا كە خەڵكی هەرێمی كوردستان بەدەست زوڵم و وێرانكارییەكی زۆر ناڵاندوویانە و زۆر بە باشی لە نەهامەتیی و بارودۆخی گەلی سووریا دەگەن. لەبارەی ڕۆڵی كورد لە سووریا سەرۆك بارزانی ڕایگەیاند كە گەلی كورد لە كەمترین مافەكانی خۆی لە سووریا بێبەش بووە و پێویستە لە دواڕۆژی سووریادا مافەكانی گەلی كورد مسۆگەر بكرێت.
بارودۆخی ڕۆژئاوای كوردستان و ئەنجامی دانوساندنەكانی جێنێڤ 2 تەوەرێكی دیكەی ئەم كۆبوونەوەیە بوون.
دوو شەممە, 24 شوبات 2014
كاترین ئاشتون: هه‌رێمی كوردستان نمونه‌یه‌كی جوانه بۆ به‌رقه‌راربوون
كۆمیساری باڵای كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاشكرایكرد، هه‌رێمی كوردستان نمونه‌یه‌كی جوانه بۆ به‌رقه‌رار بوون و داوایكرد هه‌رێم له‌لایه‌ن وڵاتانی دنیاوه گرنگی به‌رچاوی پێ بدرێت.
له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌ییدا، كاترین ئاشتون، كۆمیساری باڵای كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، " ئه‌و ئۆقره‌ییه‌ی له هه‌رێمی كوردستان بوون هه‌یه، نمونه‌یه‌كی جوانی به‌رقه‌راربوونه‌و یاسا‌و رێوشوێنه‌كانی بواری پاراستنی ئاسایش له‌هه‌رێم، كاریگه‌ریی باشیان له‌سه‌ر ره‌وشی هه‌رێم به‌گشتی دروستكردووه".
ئاشتون داواشیكرد وڵاتانی دنیا، هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌ند وه‌ربگرن، وتیشی: خراپی ره‌وشی ئه‌منی و گه‌نده‌ڵیی و نه‌بوونی دڵنیایی له‌مافی كۆمپانیاكان، هۆكارن له‌پشت پاشه‌كشه كردنی سه‌رمایه‌گوزاریی له‌عیراق.
له‌لێدوانه رۆژنامه‌ییه‌كه‌یدا، ئاشتون ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه،" ئه‌نجومه‌نی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌وتوێژه‌كانی مانگی شوبات له‌باره‌ی عیراق پێشنیازی كردووه كه ئۆقره‌یی بۆ عیراق به كاری هاوبه‌شی سه‌ركرده مه‌ده‌نیه‌كان و سیاسیه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه" وتیشی: پێویسته ئاستی ئاشته‌وایی نیشتمانی له‌سه‌روو ئاستی ململانێ و كرده توندوتیژییه‌كانه‌وه بێت، هه‌روه‌ك پێویسته جیاوازییه‌كانی سوننه‌و شیعه به مامه‌ڵه‌كردن به‌دانایی چاره‌سه‌ر بكرێت.
به‌وته‌ی ئاشتون، هاوڵاتیانی عیراق خوزایارن ئاشتی و ئۆقره‌یی باڵ بكێشێت به‌سه‌ریاندا و یه‌كێتی ئه‌وروپاش له‌و پێناوه‌دا هه‌وڵه‌كانی بخاته‌گه‌ڕ، وتیشی: قه‌یرانه‌كانی ناوخۆی سوریا كاریگه‌ریی خراپیان له‌سه‌ر زیادبوونی بارگرژییه‌كان له‌عیراق دروستكردووه‌و به‌هۆی بارگرژییه ئه‌منیه‌كانی سوریاوه رۆژانه هاوڵاتیان ماڵوحاڵی خۆیان جێ‌دێڵن و رووده‌كه‌نه وڵاتانی دراوسێ.
هه‌ر له‌و لێدوانه‌یدا، ئاشتون ئاشكرایكرد، یه‌كێتی ئه‌وروپا كۆی 21 ملیۆن یۆرۆی له‌ماوه‌ی 2012 – 2013 ره‌وانه‌ی په‌نابه‌رانی سوریا كردووه له‌هه‌رێمی كوردستان و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر گه‌یاندنی كۆمه‌ك و هاریكاریی بۆ ئاواره‌كانی سوریا.
دوو شەممە, 24 شوبات 2014
بە ئامادبوونی نوێنەرایەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران یادی شەھیدانی ھەڵەبجە بەرز ڕاگیرا
بە ئامادبوونی نوێنەرایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێران، یادی شەھیدانی کیمیابارانی ھەڵەبجە لە گۆڕستانی بەھەشتی زەھرا لە شاری تاران بەرز ڕاگیرا.
کاتژمێر ١ی ئەمڕۆ دووشەمە ٢٤ی شوبات / فەبرایەری ٢٠١٤ بە ئامادبوونی نازم عومەر دەباغ نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران، دکتۆر جگەرخوێن جێگری نوێنەرایەتیی ھەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران، نوێنەری پارتە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان لە ئێران، لەوانە: لوقمان لەتیف محەمەد ـ نوێنەری حیزبی سوشیاڵ دیموکراتی کوردستان، ئەمجەد باباحاجی ـ نوێنەری یەکگرتووی ئیسلامی، ھیوا ڕەسووڵ ڕەشید ـ نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامی، قایم مەقامی گۆڕستانی بەھەشتی زەھرا و ٣٥ کەس لە کەسووکاری شەھیدانی کارەساتی کیمیابارانی ھەڵەبجە، بە پێشکەش تاجە گوڵینە لە سەر مەزاری پیرۆزی شەھیدانی ھەڵەبجە لە پارچەی ژمارە ٢٥ و ٤٠ی گۆڕستانی بەھەشتی زەھرای شاری تاران، ڕێوڕەسمی یاد و بیرئانینی ئەم شەھیدانە بەڕێوەچوو.
ھەر لەم ڕێوڕەسمەدا کە بۆ یادی شەھیدانی کارەساتی کیمیابارانی ھەڵەبجە بەڕێوەچوو تیایدا چەندین وتار لە لایەن بەشداربووانەوە پێشکەش کرا.
کۆمەڵێک لە شەھیدانی کارەساتی کیمیابارانی ھەڵەبجە کە کاتی خۆی لە ئێران کۆچیان کردووە لە گۆڕستانەکانی ئێران بەخاکسپێردراون و نزێکەی ٧٠ کەس لەو شەھیدانە لە پارچەکانی ژمارە ٢٥ و ٤٠ی گۆڕستانی بەھەشتی زەھرای شاری تاران بەخاکسپێردراون و ٤٤ کەس لەو شەھیدانە لە پارچەی ٢٥ـدا لە تەنیشت یەکتری بەخاکسپێردراون.
لەسەر بڕیاری سەرۆکایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ٣٥ کەس لە کەسووکاری شەھیدانی کیمیابارانی ھەڵەبجە بۆ سەردانی مەزاری شەھیدانیان سەردانی تارانیان کرد و بە پێشکەش کردنی تاجە گوڵینە لە سەر مەزاری پیرۆزی شەھیدانی ھەڵەبجە یادی ئەم شەھیدانەیان بەر ڕاگرت.
دوای بۆردوومانی کیمیابارانی شاری ھەڵەبجە لە لایەن ڕژیمی بەعسەوە، ژمارەیەکی زۆر لە بریندارنی ئەم کارەساتە بۆ چارەسەرکردنی برینەکانیان ڕەوانەی نەخۆشخانە جۆراوجۆرەکانی وڵاتی ئێران کران و زۆربەیان بەرەو شاری تاران رەوانە کران. بەداخەوە ھەندێک لەو بریندارانە بە ھۆی کاریبوونی برینەکانیان ھەر لە شاری تاران کۆچی دوواییان کرد و لە گۆڕستانی گەورەی ئەم شارە کە بە "بەھەشتی زەھرا" ناسراوە بەخاکسپێردران.
ساڵانە رێکخراوە جۆراوجۆرەکانی NGO، کوردەکانی دانیشتووی شاری تاران و بنەماڵەی شەھیدانی بۆردوومانی کارەساتی کیمیایی شاری ھەڵەبجە سەردانی مەزاری پیرۆزی شەھیدانی ھەڵبجە دەکەن و بە دانانی تاجە گوڵینە و خوێندنی فاتیحە یاد و بیرەوەریەکانیان بەرز رادەگرن.
دووشەمە ٢٤ی شوبات
ڕاگه‌یه‌ندراوى كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شی نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و حكومه‌تی فیدرال و فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مانى هه‌رێم و حكومه‌تى هه‌رێم
ئه‌مڕۆ 23 شوباتى 2014 له‌ته‌لارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به‌ئاماده‌بوونى نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و حكومه‌تی فیدرالی عیراق و فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مانى هه‌رێم و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كوبوونه‌وه‌یه‌كى فراوان ئه‌نجامدرا بۆ گفتوگۆكردن و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له به‌رامبه‌ر سیاسه‌تى گه‌مارۆى ئابوورى كه‌له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدرالی عیراقه‌وه خراوه‌ته‌سه‌ر هاوڵاتیان و حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان .
دوای گفتوگۆكردن و راگۆڕینه‌وه‌و تاوتوێكردنی ئه‌گه‌ر وپێشهاته‌كان, له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌كۆی ده‌نگ ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه په‌سه‌ند كران :
1. هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ده‌ستور به‌شێكه له‌عیراق و مافی سوود وه‌رگرتن و به‌كارهێنانی سه‌رجه‌م ئه‌و ماف وده‌سه‌ڵاتانه‌ى هه‌یه كه له ده‌ستوردا هاتوون. له‌ناویاندا مافى وه‌رگرتنى به‌شه بودجه‌ی خۆی له داهاتى عێراق، بۆیه ناكرێت له‌ژێر هه‌ربیانوویه‌كدا بێت بودجه ومووچه‌ى هاوڵاتیان وه‌كو كارتى فشار له‌دژی هه‌رێمى كوردستان و هاوڵاتیانی به‌كار بهێندرێت.
2. به‌رده‌وامبوونی دانوستان و كۆبونه‌وه‌كانی نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و عیراق له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رجه‌سته‌كردنى مافه ده‌ستووریه‌كانی هه‌رێم، سه‌ره‌ڕاى هه‌بوونى بژارده‌ی تر له‌به‌رده‌م حكومه‌تى هه‌رێم بۆ دابینكردنی به‌شه‌داهاته‌كه‌ى به‌شێوه‌یه‌ك كه‌مووچه و پێداویستیه‌كانی تری هاووڵاتیان مسۆگه‌ر بكات.
3. داوا له سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌كه‌ن كه ده‌ستبه‌رداری ئه‌م سیاسه‌ته ناقانونی و ناده‌ستوریه ببێت، و به‌شه بوودجه ومووچه‌ى هه‌رێم وه‌كو مافێكى ده‌ستوورى بۆ هه‌رێم بنێرێت، و له‌رێگه‌ی گفتوگۆ و دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.
4. داوا له مه‌رجه‌عیه‌ته ئاینیه به‌رێزه‌كان و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ده‌وڵه‌تانى په‌یوه‌ندیدار به عێراق وكۆنگره‌ی وڵاتانی ئیسلامی و كۆمكاری ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌ب كرا كه‌به‌رپرسیارێتی بگرنه ئه‌ستۆ و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌كاربهێنن بۆ فشار خستنه سه‌ر حكومه‌تی فیدرالی عیراق بۆ كۆتاییهێنان به‌سیاسه‌تی گه‌مارۆدانی ئابووری حكومه‌ت و هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان، چونكه ئه‌م سیاسه‌ته ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ده‌ستور و قانون و ته‌واوی رێكه‌وتنامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و بنه‌ما سه‌ره‌تایه‌كانی مافی مرۆڤه.
یەک شەممە, 23 شوبات 2014
بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە تێڕوانینی هەرێم بۆ ئایندە لە ئیسپانیا دەخاتە ڕوو
وەک بەشێک لە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ زیاتر ناساندنی هەرێم بە جیهان، فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەت لە شاری بەرشلۆنە لە ئیسپانیا بە یاوەری دابان شەدەڵە، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا، لە سەنتەری بەرشلۆنە بۆ کاروباری نێودەوڵەتی لەگەڵ ژمارەیەک لە دیپلۆماتکار و بەرپرسانی حکومی و ئەکادیمیکار ورۆژنامەنووس کۆبووەوە .
لەم سیمینارەدا كە یەكەمین جارە لەو سەنتەرەدا لە رێگەی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی بە هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ ئەم دەزگایە رێكدەخرێت وهیوای خواست دەرفەتی لەمجۆرە بەردەوام بن.
بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەت ئەو دەرفەتەی بەگرنگ زانی بۆ ئاگادركردنەوەی كۆمەڵگەی نێودەەوڵەتی و توێژەران لە واقیعی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان و ئەو سیاسەتەی پەیڕەوی دەكات و باسی پێگەی كوردی لە عیراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا كرد .
هەر لەم دانیشتنەدا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە ململانێكانی ناوچەكە لە رووی هەرێمی و نێودەوڵەتی و رۆڵی كورد لەناوچەكە دا خستەڕوو .
فەلاح مستەفا ئاماژەی بەوەدا كورد تاڵی لە سەردەمانی پێشوودا لەگەڵ حكومەتە یەك لە دوای یەكەكانی عیراقدا هەبوو بەڵام ئەمڕۆ پێگەیەگی گرنگی لە ناوچەكە بەگشتی هەیە و گووتى : لە گرنگترین ئەو خاڵانەى کە حکومەتی هەرێم جەختی لەسەر دەکاتەوە بریتیە لە رونکردنەوەی سیاسەت و ناساندنى واقیعی ئەمڕۆی هەرێمى کوردسان و هەروەها هاندانی وڵاتانى بیانى بۆ کردنەوەی نوێنەرایەتیان لە هەرێم. کە تاوەکو ئەمڕۆ 31 نوێنەرایەتى بیانى لە هەرێمى کوردستان کراوەتەوە.
لەبارەی مێژووی گەلی کورد و هەرێمی کوردستان، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە کورتە باسێکى پێشکەشکرد و ئاماژەى بە بەشێک لە رووداوەکان لە سەردەمی رژێمى پێشووى عێراق کرد. پاشان تیشکی خستە سەر ئەو دەستکەوتانەی کە هەرێم لە دوای روخانی ئەو رژێمەوە بەدەستی هێناوە بەتایبەتی لەڕووی پێشکەوتنی ئابووری و سەقامگیری ئاسایش و ئارامی تیایدا.
هاوکات فەلاح مستەفا تیشکی خستە سەر بارودۆخی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان بە تایبەتی ئاوارەکانی سوریا و ئەو خانەوادانەی لە ئەنبارەوە لە ترسی تیرۆر هاتوونەتە هەرێم و گووتى کە ئەمڕۆ زیاتر لە 250،000 دووسەدو پەنجا هەزار پەنابەری سوری ژمارەیەكی زۆری خانەوادەی عەرەبی عێراقی و مەسیحی لە کوردستاندا نیشتەجێن کە بەهۆى توندوتیژیەکانەوە شوێنى خۆیان بەجێهێشتووە.
دواتر بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە باسی لە هەڵبژاردنی چاوەڕوانکراوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کرد کە بڕیار وایە لە 30ی نیسانی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، ئەمە وێڕاى باسکردنی پرسی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم .
هەر لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا فەلاح مستەفا باسى لە پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ووڵاتانى دراوسێى خستەڕوو، بەتایبەتی پێشکەوتنی پەیوەندیەکان لەگەڵ تورکیا دوای دانیشتنەکانی ساڵی 2008 ی نێوان هەردوولا و دوایین سەردانی سەرۆکی هەرێم بۆ دیاربەکر، کە وایکرد ئەمڕۆی پرسی کورد لە تورکیا بە شێوەیەکی ئاشکرا باسی لێوە بکرێت و پێشکەوتنى بەرچاو بە خۆیەوە ببینێت، هەروەها ببێتە هۆى ئەوەى کە سەرۆکی هەرێم بە زمانی کوردی لەم وڵاتەداو بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیرانی تورکیا وتارێکى مێژوویی پێشکەش بە هاوڵاتیان بکات.
هاوكات تیشكی خستە سەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە لە سیپتەمبەری ساڵی رابردوو كە بە شایەدی چاودێرانی نێودەوڵەتی هەڵبژاردنێكی شەفاف و بێ گرفت بوو ، هەوڵەكانی حزبە سیاسیەكانی بۆ پێكهێنانی كابینەی هەشتەمی حكومەت باسكرد .
لە تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکەدا فەلاح مستەفا تیشکی خستە سەر ئابووری هەرێم و گووتى کە هەرێمى کوردستان توانیویەتى بە بڕی زیاتر لە 37 ملیار دۆلار پرۆژەى وەبەرهێنان ئەنجام بدات و سەرنجى وەبەرهێنەران بۆ خۆی رابکێشێت، بەم هۆیەشەوە زیاتر لە 2600 دوو هەزارو شەش سەد کۆمپانیای گەورە لە بواری جیاجیادا لە هەرێم بوونیان هەیە و کار دەکەن بە کۆمپانیاکانى بواری نەوتیشەوە.
هەر لەم دانیشتنەدا فەلاح مستەفا جەختی لەسەر پرسی حوكمڕانی كردەوە لە عیراق كە بەپێی دەستوور عیراق سیستەمەكەی فیدراڵیە و ئەوەشی خستەڕوو كە تاچەند ئەو سیستەمە توانیویەتی ویست و خواستی خەڵكی هەرێمی كوردستان كوردستان بەدیبهێنێت و ئایا قۆناغی ئەوە هاتووە كە ئەو سیستەمە و شێوازی حوكم لە عیراق گۆڕانكاری وقۆناغی تازە بەخۆیەوە ببینێت.
جەختى لەوەش کردەوە کە حکومەتی هەرێم تەنها لە بواری سیاسەتدا کار بۆ پێشخستنی هەرێم ناکات، بەڵکو لە بوارەکانی دیکەی وەکو ئابووری و دەستەبەرکردنى ئایندەیەکی گەش بۆ هاوڵاتیانی هەرێم کارى بەرەوام و جدى دەکات .
دواتر لە کۆتایی ئەم باسانەدا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە وەڵامی چەندین پرسیاری دایەوە کە لە لایەن ئامادەبووانەوە ئاڕاستەى کران دەربارەى پەیوەندیەکانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ تورکیا و بارودۆخی سوریا و هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی لەمبارەیەوە و هەروەها چەندین پرسیار دەربارەى پرسی نەوت و غاز و بارودۆخی ناوچەکە بە گشتى کران و وەڵامى پێویستیان درایەوە.
یەک شەممە, 23 شوبات 2014
نێچیرڤان بارزانى و نوێنه‌رى بانكى موون؛ ڕه‌وشى هه‌رێم و عیراق تاوتوێ ده‌كه‌ن
سه‌ر‌له‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22ى شوباتى 2014 نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له نیكۆلاى میلادینۆف نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عیراق كرد.
له دیدارێكدا ڕه‌وشى سیاسى و ئه‌منیى ئێستاى عیراق به‌گشتى تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندى و كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنیان له ڕێگه‌ى لێكگه‌یشتنه‌وه خرانه به‌ر باس و جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنیان دوور له توندوتیژى و له ڕێگه‌ى دیالۆگه‌وه، به‌پێى میكانیزمه ده‌ستوورییه‌كان كرایه‌وه.
ڕه‌وشى هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو كه تیایدا نێچیرڤان بارزانى باسى له هه‌نگاوه‌كانى دامه‌زراندنى حكوومه‌ت كرد و تیشكى خسته سه‌ر دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته. لاى خۆیه‌وه نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عیراق هیواى خواست هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌وڵ بده‌ن بگه‌نه ڕێككه‌وتێك و له نزیكترین كاتدا حكوومه‌تى تازه پێك بهێنن.
لە پەرلەمانی ئەوروپا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەت بەشداری لە كۆنفرانسی مافی مرۆڤ لە عێراق كرد
بەرپرسي پەيوەنديەكاني دەرەوەي حكومەتي هەرێمي كوردستان، فەلاح مستەفا، لە ماوەي سەردانە فەرميەكەيدا بۆ برۆكسل، لە رێكەوتي 2014/2/19 وتارێكي لە كۆنفرانسي مافي مرۆڤ لە عێراق لە پەرلەماني ئەوروپا پێشكەش كرد. ئەم كۆنفرانسە كە لە لايەن ستروان ستيڤنسن، سەرۆكي شاندي پەيوەنديەكان لەگەڵ عێراق لە پەرلەماني ئەوروپا رێكخرابوو، لە دوو پانێڵي جياوازدا پرسي مافي مرۆڤ لە هەرێمي كوردستان و عێراق قسەو گفتوگۆيان لەبارەوە كرا.
كۆنفرانسە كە لە لايەن ستروان ستيڤنسن بەڕێوەدەبرا، جگە لە بەرپرسي پەيوەنديەكاني دەرەوەي حكومەتي هەرێم، چارلس تانۆك ئەندامي پەرلەماني ئەوروپا و وتەبێژي كاروپاري دەرەوەي پارێزگارەكان لە پەرلەماني ئەوروپا تێيدا بەشدار بوو. هاوكات هەريەك لە سەرۆكي ليژنەي مافي مرۆڤ لە ئەنجومەني نوێنەراني عێراق، سەليم ئەلجبوري، و حەيدەر مولا ئەنداني هەمان ئەنجومەن و چيا‌و سلێوە سەرۆكي دەستەي سەربەخۆي مافي مرۆڤ لە هەرێمي كوردستان و كامل زوزو سەرۆكي بزووتنەوەي سرياني ئاشوري كلداني بەشداربوون.
لە پانێڵي يەكەمدا چەند باسێك دەربارەي دۆخي مافي مرۆڤ لە عێراق و ئەو ئاستەنگانەي كە رووبەڕووي دەبێتەوە كرا. لە ناويشياندا دۆخي ئاسايش لە ئەنبار و كێشەي كەمينە مەسيحيەكان لە عێراق و هەروەها هەڵبژاردني پەرلەماني عێراق كە بڕيارە لە 2014/4/30 بەڕێوەبچێت گفتوگۆيان لەبارەوە كرا.
لەماوەي كۆنفرانسەكەدا ژماريەك لە ئەنداماني پەرلەماني ئەوروپا كە لە كۆنفرانسەكە بەشداربوون لە ناويشياندا هەريەك لە ستروان ستيڤنسن و چارلس تانۆك تێڕوانينەكانيان دەربارەي ئەو هەوڵانە حستەڕوو كە لە لايەن حكومەتي هەرێمي كوردستان دراون بۆ دەستەبەري مافي مرۆڤ لە هەرێم، بەتايبەتي تيشكيان خستەسەر دابينكردني هەرێمێكي ئارام نەك تەنها بۆ ئاوارەكاني سوريا، بەڵكو لە هەمان كاتدا بۆ ئەو عێراقيانەي كە لەناوخۆي وڵاتەكەياندا و بەهۆي زيادبووني تووندوتيژيەكان لە بەشەكاني ديكەي عێراق ماڵ و شوێنەكاني خۆيان بەجێهێشتووە.
فەلاح مستەفا لە ميانەي بەشداري كردني لە كۆنفرانسەكەدا بەناوي حكومەتي هەرێم گووتي كە ئێمە لە هەرێمي كوردستان شانازي بە كەلتورەكەمانەوە بۆ لێبوردەيي و پێكەوە ژيان دەكەين. هەروەها گووتي كە رێزگرتن لە مافي مرۆڤ هۆكارێكە بۆ دەستبەر كردني پێكەوە ژياني ئاشتيانە و پێشكەوتن و گەشەسەندني ئەوانەي كە پێكەوە دەژين. ئەمەش ئەو ئاڕاستەيە كە ئێمە لە هەرێمي كوردستان پەيڕەوي دەكەين.
هەروەها گووتي ئێمە بڕوامان بە ئازادي بيركردنەوە و پەيڕەوكردني نەريتە ئاينيە جياوازەكان هەيە. لەم رووە زياتر گووتي دەمەوێت بانگهێشتي هەموو ئەوانە بكەم كە تائێستا نەهاتوونەتە هەرێمي كوردستان سەرداني هەرێم بكەن بۆ لە نزيكەوە بينيني ئەو كەشەي كە بۆ ژياني هەمووان لەم هەرێمە دەستەبەر كراوە.
گووتيشي كە هەرێم بەردەوام پێشوازي دەكات لە سەرداني نەتەوە يەكگرتووەكان، رێكخراوي لێبووردني جيهاني، و هەروەها راپۆرتەكاني رێكخراوي چاودێري مافي مرۆڤي سەر بە نەتەوە يەكگرتووەكان دەربارەي مافي مرۆڤ.
هەر لە كۆنفرانسەكەدا چيا‌و سلێوە سەرۆكي دەستەي سەربەخۆي مافي مرۆڤ لە هەرێمي كوردستان گووتي كە هەندێك كەموكوڕي كەم لە دۆخي گيراوەكان لە هەرێم هەيە كە لە ئێستادا نزيكەي 140 سەدو چل بەندكراو لە زيندنەكان هەيە كە بڕياري لەسێدارەدانيان بۆ دەرچووە، هەروەها گووتي كە هاني حكومەتي هەرێم دەدات بۆ باشتر كردني دۆخي گيراوەكان بە مەبەستي كەمكردنەوەي ئەو فشارە دەروونيانەي كە لە ماوەي زيندانيكردنەكەياندا لەسەريان درووست دەبێت.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراقی فیدڕاڵ دەكات
ئەمڕۆ سێشەممە 18ـی 2ـی 2014 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و د. فواد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە حەسەن دانایی فەر باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
لەم دیدارەدا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران تاوتوێ كران و هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕابوون كە پەیوەندییەكانی نێوان هەر دوولا لە ئاستێكی باشدایە و هیواشیان خواست ئەم پەیوەندییانە پێشڤەچوونی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.
لە بەشێكی دیكەی ئەم دانیشتنەدا بارودۆخی سیاسی و باری ئاساییشی عێراق و كاریگەرییەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان و وڵاتانی دراوسێی عێراق خرایە بەر باس.
چوار شەممە, 19 شوبات 2014
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەمیر و مەكتەبی سیاسیی كۆمەڵی ئیسلامی كۆبۆوە
لە درێژەی كۆبووەنەوەكانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكاندا ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 18ـی 2ـی 2014 بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی و شاندێكی یاوەری كە لە ژمارەیەك ئەندامی مەكتەبی سیاسیی كۆمەڵی ئیسلامی پێكهاتبوون كۆبۆوە.
لەم كۆبوونەوەیەدا سەرەتا شاندی میوان بەخێرهاتنەوەی سەرۆك بارزانیان كرد دوای سەردانە سەركەوتووەكەی بۆ ئەوڕووپا. پاشان دوایین هەنگاوەكانی پڕۆسەی دانوساندنەكانی لایەنە سیاسییەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی تازە خرایە بەر باس و شاندی كۆمەڵی ئیسلامی هەڵوێستی خۆی لەوبارەیەوە بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند و جەختیان لەسەر پێكهێنانی حكوومەتی بنكە فراوان كردەوە و نیگەرانیی خۆیشیان نیشاندا سەبارەت بە دواكەوتنی پێكهێنانی كابینەی تازەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان. لە بەرانبەردا سەرۆكی هەرێم بەڵێنی ئەوەی دا كە لە هەوڵەكانیدا بە ئاڕاستەی خێراتركردنی پڕۆسەی دانوساندن و هەروەها پێكهێنانی حكوومەتی بنكە فراوان هەنگاو بنێت.
لەبەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و ئەنجامەكانی سەردانی شاندی باڵای هەرێم بۆ بەغدا تاوتوێ كرا.
قسەكردن لەسەر بارودۆخی سووریا و ڕۆژئاوای كوردستان و هەروەها مەترسییەكانی بارودۆخی نالەباری سیاسی و ئەمنیی عێراق تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو.
More...
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ پێنج حزبی کوردستانی كۆبۆوە
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی نێو ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا كۆبۆوە
دزه‌یى: له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێككه‌وتنمان نه‌كردووه
فەلاح مستەفا لەماوەی سەردانە فەرمیەكەیدا چەندین سەردان و دیدار‌و كۆبوونەوەی لە برۆكسل ئەنجامدا
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات