سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌خت له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى گۆڕ‌انى ئاووهه‌وا ده‌كاته‌وه
به‌يانيى ڕۆژی يه‌كشه‌ممه 2024/5/12 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى له كۆڕبه‌ندى (گۆڕ‌انى ئاووهه‌وا و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى له‌سه‌ر عێراق)دا كرد به به ئاماده‌بوونى به‌ڕێزان د. له‌تيف جه‌مال ڕه‌شيد سه‌ركۆمارى عێراقى فيدراڵ، مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسان و ئه‌كاديمى و لێكۆڵه‌ران و ميوانانى ناوخۆ و ده‌ره‌وه له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو.
له ڕێوره‌سمى كردنه‌وه‌ى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا، به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان وتارێكى ده‌رباره‌ى كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى گۆڕ‌انى ئاووهه‌وا له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمى كوردستان و گرنگيى هه‌بوونى پلان و ستراتيژى به‌ره‌نگاربوونه‌وەى مه‌ترسييه‌كانى پێشكه‌ش كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌يه‌تى:
بەڕێز جەنابی د. لەتیف سەرۆكی كۆماری عێراقی فیدراڵ،
جەنابی سەرۆك وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كاك مەسروور بارزانی،
جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كاك قوباد تاڵه‌بانى،
ئامادەبووانی بەڕێز،
ڕۆژتان باش،
هه‌موو لايه‌كتان به خێر بێن بۆ كۆڕبه‌ندى (گۆڕ‌انى ئاووهه‌وا و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى له‌سه‌ر عێراق). ده‌ستخۆشى له ڕێكخهرانى ده‌كه‌م، هيوادارم سه‌ركه‌وتووانه كاره‌كانى ته‌واو ببن و ئه‌نجام و ڕاسپارده و پێشنيارى باش و كرده‌يى، بۆ چۆنيهتيى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كان، پێشكه‌ش بكات.
به‌داخه‌وه، عێراق كاريگه‌رييه‌كى زۆرى گۆڕ‌انى ئاووهه‌واى له‌سه‌ره. به‌پێى نوێترين ڕاپۆرتى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان، له‌سه‌ر ئاستى جيهان له ڕيزبەندی پێنجه‌مدايه. هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه لێكه‌وته‌ى خراپى بۆ سه‌ر ته‌واوى بواره‌كانى ژيان له عێراق به هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه هه‌يه. چه‌ندين مه‌ترسى دروست كردووه و ده‌كات، وه‌ك بهبيابانبوونى زياتر و له‌ناوچوونى زياترى زهويى كشتو‌كاڵى. به‌پێى ئاماره‌كان ساڵانه سەدان كيلۆمه‌تر چوارگۆشه زهويى كشتو‌كاڵى له عێراق ده‌بێته وشكايى و بيابان.
هه‌روه‌ها كه‌مبوونه‌وه‌ى به‌رده‌وام و زياترى ئاوى سه‌ر زه‌وى و ژێر زه‌وى، لاوازبوونى ئاسايشى خۆراك، زيادبوونى كۆچ له شوێنه زيانبهركهوتووهكانهوه بۆ ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
ئاماره‌كانى (IOM) ده‌ڵێن: ئه‌م ساڵانه‌ى دوايى تا مانگى ده‌ى ساڵى ڕابردوو، (130) هه‌زار كه‌س له باشوورى عێراق ناچار بوون شوێنى ژيانيان چۆڵ بكه‌ن. ئه‌مه وێڕاى تێكچوونى ئاسايشى كۆمه‌ڵگه‌يى و زيادبوونى ڕێژه‌ى بێكارى و هه‌ژارى، زيادبوونى كێشه‌ى ته‌ندروستى و كاره‌ساتى سروشتى و چه‌ندين لێكه‌وته‌ى ديكه‌ش.
دۆخى ڕابردوو وايكردووه عێراق وه‌ك پێويست نه‌پڕژێته سه‌ر گرنگى و جددييه‌تى ئه‌م بابه‌ته. بۆيه ئێستا ئێمه له عێراق و هه‌رێمى كوردستان زياتر له وڵاتانى ديكه پێويستيمان به كارى خێرا و دانانى پلان و ستراتيژى هه‌نووكه‌يى و كورتخايه‌ن و درێژخايه‌ن هه‌يه، بۆ ئه‌وه‌ى ڕووبه‌ڕووى مه‌ترسيی گۆڕ‌انى ئاووهه‌وا ببينهوه و به‌ر به لێكه‌وته و كاره‌ساته‌كانى بگرين.
بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێ ئه‌م پرسه ببێته كارى لهپێشينه و مه‌ودا و ڕووبهڕێكى زياتر و جدديتر له سياسه‌ت و به‌رنامه‌ى كارى حكوومه‌تى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بگرێت و پێكه‌وه هاوكار بن.
بودجه‌ى پێويست لەلایەن حكوومەتی فیدراڵەوە بۆی دابین بكرێت و دامه‌زراوه و ده‌زگاى تايبه‌تى هه‌بێت كه ده‌سه‌ڵات و توانای زياتریان هەبێت له‌وانه‌ى ئێستا هه‌ن و له ئاستى مه‌ترسى و ئاڵنگارييهكان و فراوانيى لێكه‌وته‌كانيدا بن.
گرنگ و پێويسته سيسته‌م و پرۆگرامه‌كانى خوێندن و په‌روه‌رده، بايه‌خى زياتر به هۆشيارى و كولتوورى ژينگه‌پارێزى و پاراستنى ئاو و پيسنهكردنى هه‌وا و كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌كارهێنانى وزه و كه‌مكردنه‌وه‌ى زبڵ و خاشاك بده‌ن، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام له ڕێگه‌ى ميديا و ناوه‌نده ڕۆشنبيرييه‌كان، ته‌نانه‌ت ئايينييهكانيشهوه، ئاستى هۆشياريى تاك و خێزان و كۆمه‌ڵگه ده‌رهه‌ق به‌م پرسه گرنگ و ژيانييه به‌زر بكه‌نەوه.
به‌ڕێزان..
له‌گه‌ڵ گۆڕ‌انى ئاووهه‌وا و لێكه‌وته‌كانیدا، بايه‌خ و گرنگيى ئاو زياتر ده‌بێت و ده‌بێ باشتر به‌ڕێوه ببرێت. عێراق به حوكمى ئه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌ى زۆرترين ئاوى ڕووباره‌كانى له وڵاتانى دراوسێوەیە، ناچاره بايه‌خێكى زياتر به‌م پرسه بدات، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت ئاسايشى ئاوى خۆى مسۆگه‌ر بكات.
جگه له‌وه‌ى ئێمه له عێراق ده‌بێ ده‌ستوبرد بكه‌ين و له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه و جيهاندا هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى هاوبه‌شمان فراوان بكه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى بتوانين به‌ره‌نگارى مه‌ترسى و ئاڵنگارييه‌كانى گۆڕ‌انى ئاووهه‌وا ببينهوه، گرنگه له ناوخۆشدا پلان و ستراتيژێكى نيشتمانيى تۆكمه ئاماده بكه‌ين و تا زووتره بيخه‌ينه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
هه‌رێمى كوردستان به سه‌رچاوه‌يه‌كى زۆرى سامانى ئاو ده‌وڵه‌مه‌نده. ده‌بێ بايه‌خ و گرنگيى تايبه‌ت به پرۆژه‌كانى به‌نداو و پۆندى گلدانه‌وى ئاو له هه‌رێمى كوردستان و لە عێراق بدرێت. گرنگه له‌م بواره‌دا و بۆ چاندنى دارستانه‌كانيش پێویستە حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ يارمهتییەكی تەواوی هه‌رێمى كوردستان بدات.
هه‌ڵكه‌وته و تۆپۆگرافياى هه‌رێمى كوردستان زۆر يارمه‌تيده‌ره بۆ دروستكردنى چه‌ندين به‌نداو و سه‌دان پۆند كه ده‌كرێ ئاوێكى زۆر گلبده‌نه‌وه و هاوكارێكی باش بن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى گۆڕ‌انى ئاووهه‌وا له‌سه‌ر عێراق. داوا له جه‌نابى سهرۆككۆماريش ده‌كه‌ین كه ئه‌مڕۆ تهشريفی هێناوە و لێرهیە، له‌مباره‌يه‌وه هاوكار و يارمهتيدهری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بێت.
هه‌ر لێره‌دا ده‌مه‌وێ ده‌ستخۆشى له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكه‌م كه سه‌ركه‌وتووانه ژماره‌يه‌ك پۆندى له چه‌ندین شوێنى هه‌رێمى كوردستان دروست كردووه و ساڵانه ڕێژه‌يه‌كى باش ئاوی گلداوەتەوە، ئەم هەنگاوە جێی دەستخۆشی و پێزانینە.
به‌ڕێزان..
هه‌ميشه به‌رژه‌وه‌نديى درێژخايهنمان له كێشه و ناكۆكييهكان گه‌وره‌تره و ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌و بڕوا و بنه‌مايه كار بكه‌ين. له ماوه‌ى چه‌ندین هه‌فته‌ى ڕابردوودا له عێراق هه‌نگاوى باشمان بۆ پته‌وكردنى متمانه و كۆبوونه‌وه‌ى هه‌موومان به ده‌ورى نه‌خشه‌ڕێگه‌يه‌كى نيشتمانييانە هه‌ڵناوه.
ئه‌وه ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌رێنى ده‌بێت به‌سه‌ر په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه‌ش كه خێرى بۆ ته‌واوى عێراق ده‌بێت. ئێمه له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به هاوكارى و پێكهوهيى، ده‌توانين خزمه‌تى زۆر باشتر بكه‌ين و وا بكه‌ين داهاتوو بۆ هه‌موومان باشتر بێت.
ئەو هەنگاوانەی كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەم ماوەیەدا ناویەتی بۆ چارەسەری كێشەكان لەگەڵ بەغدا، هەنگاوی زۆر گرنگ و جێی دەستخۆشین. ئێمە داوا لە حكوومەتی فیدراڵ دەكەین، داوا دەكەین كە بەپیر ئەو داواكارییانەوە بێت و بە زووترین كات كێشەكان چارەسەر بكات، چونكە ئەوەی ئێستا هەیە ئەوهيە كە دەبێت حكوومەتی فیدراڵ ئەركەكانی خۆی بەرامبەر بە حكوومەتی هەرێمی كوردستان جێبەجێ بكات.
له كۆتاييدا، هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌م كۆڕبه‌نده ده‌خوازم. سوپاس و ده‌ستخۆشى پێشكه‌ش به ناوه‌ندى فه‌ره‌نسى بۆ توێژينه‌وه له‌سه‌ر عێراق، زانكۆى كوردستان ـ هه‌ولێر و دامه‌زراوه‌ى به‌حر ئهلعلووم ده‌كه‌م بۆ ڕێكخستنى ئه‌م چالاكييه گرنگه. هيوادارم ئه‌نجامى باش و سوودبه‌خشى لێ بكه‌وێته‌وه.
زۆر سوپاس بۆ هه‌موو لايه‌كتان،
هيواى ڕۆژيكى خۆشتان بۆ ده‌خوازم و بە خێر بێن..
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-emphasizes-deterring-climate-change-concerns/
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له شاندێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا دەكات
نيوه‌ڕۆى ڕۆژی پێنجشه‌ممه 2024/5/9 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له خاتوو ئەزرا زییا، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئاسایشی سڤیل و دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه به‌ڕێزان باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا ئاماده‌ى بوون، جه‌خت له پاراستنى مافه‌كانى مرۆڤ، بره‌ودان به ديموكراسى و ئازادييهكان له هه‌رێمى كوردستان كرايه‌وه، هه‌روه‌ها ڕۆڵ و كاريگه‌ريى ڕێكخراوه ناحكوومييهكان له كۆمه‌ڵگه‌دا، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران و پێكهاته‌كان، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا بيروڕايان ده‌رباره‌ى هه‌ندێ تێبينى و كهموكووڕيى له بواره‌كانى مافى مرۆڤ و ئازادييهكاندا گۆڕييهوه و هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌شى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌ردوولا بۆ باشتركردنى ئه‌و بوارانه له هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها داكۆكييان له بره‌ودان به به‌ها هاوبه‌شه‌كان و پاراستنى مافى پێكهاته نه‌ته‌وه‌يى و ئايينييه‌كان كرده‌وه.
خاتوو زييا وێڕاى ده‌ربڕينى ستايش بۆ كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى و فره‌يى له هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ييى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى وڵاته‌كه‌ى بۆ يارمه‌تيدانى هه‌رێمى كوردستان له‌پێناو بره‌ودان به بواره‌كانى مافى مرۆڤ و ئازادييهكان و ديموكراسى و ڕۆڵى ياسا ده‌ربڕى و هه‌رێمى كوردستانى به هاوبه‌شێكى گرنگى ئه‌مه‌ريكا له قه‌ڵه‌م دا.
ڕه‌وشى ئێزدييان و گرنگيى جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاره‌زوومه‌ندانه‌ى ئاواره‌كان، ژيان و گوزه‌رانى ئاواره و په‌نابه‌ران له كه‌مپه‌كاندا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/kurdistan-regional-government-president-barzani-receives-a-delegation-from-the-us-state-department/
ڕۆژی سێشه‌ممه 2024/5/7 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌سير داوود ئه‌لغورێرى، وه‌زيرى بازرگانيى عێراقى فيدراڵى كه ئێستا به سه‌ردانێك له تارانه، په‌يوه‌ندى و ئاستی جووڵه‌ى بازرگانيى عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران تاوتوێ كرد.
هه‌ر دوولا بيروڕايان ده‌رباره‌ى بواره‌کانی بازرگانى و چالاكيى ئابووريى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا و چۆنيهتيى ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌ت و زه‌مينه‌ى باشترى بازرگانى و نه‌هێشتنى به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌مى گۆڕييهوه. له‌مباره‌یه‌وه جه‌ختيان له گرنگيى فراوانكردنى كه‌رتى بازرگانیی نێوانیان كرده‌وه که کاریگه‌ریی ئه‌رێنی به‌سه‌ر بووژانه‌وه‌ی ئابووریی هه‌ردوولادا ده‌بێت.
https://presidency.gov.krd/kurdistan-regional-government-president-and-iraqi-commerce-minister-discuss-trade-with-iran/
ڕۆژی يه‌كشه‌ممه 2024/5/5 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به بانگهێشتێكى فهرميى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و به ياوهريى شاندێك كه له به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆك و وه‌زیری ناوخۆی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان پێكدێت، سه‌ردانى تاران ده‌كات.
له ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى كۆمارى ئيسلاميى ئێران كۆده‌بێته‌وه و ده‌رباره‌ى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
https://presidency.gov.krd/kurdistan-regional-government-president-visits-tehran/
له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ تاران، پاشنيوه‌ڕۆى ڕۆژی سێشه‌ممه 2024/5/7 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز جه‌نه‌راڵ حسێن سه‌لامى، فه‌رمانده‌ى گشتيى سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێرانيان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى له بوارى ئه‌منيدا تاوتوێ كرد. هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى پته‌وكردنى زياترى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه بۆ پاراستنى ئاسايش و ئاراميى سنووره‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه ئه‌منييه‌كان له ههرلايهكهوه بێت.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ و پێكدادانيان له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر دۆخى ناوچه‌كه تاوتوێ كرد. له‌مباره‌يه‌وه هه‌ردوولا هاواڕ بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ده‌بێ هه‌مووان له‌پێناو پاراستنى سهقامگيريدا كار بكه‌ن و ڕێگه نه‌درێت ئاڵۆزييهكان زياتر ته‌شه‌نه بكه‌ن.
هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى ئه‌منى و سه‌ربازيى هه‌ولێر ـ به‌غدا، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/kurdistan-regional-government-president-barzani-has-met-with-the-commander-in-chief-of-the-revolutionary-guards/
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌ركۆمارى عێراق كۆبووه‌وه
ئێوارەی ئەمڕۆ شه‌ممه 2024/5/11 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لە هەولێر لەگەڵ بەڕێز د. لەتیف جەمال ڕەشید سه‌ركۆمارى عێراقى فيدراڵ کۆبووەوە.
لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا کە به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆك و ژمارەیەك لە وەزیر و به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان ئامادە بوون، بارودۆخی گشتيی عێراق و ناوچەكه تاوتوێ کران و جەخت لەسەر گرنگيی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و به‌رده‌وامى هه‌وڵه‌كان و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا كرايه‌وه.
به‌ڕێز سەرکۆمار ئاماژەی بەوە کرد کە هاوکار دەبێت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، هه‌روه‌ها کار دەکات بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حکوومەتی عێراق.
لاى خۆیەوە بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە گرنگيى هەوڵه‌کان بۆ پاراستنى ئارامی و سه‌قامگيرى و تێپەڕاندنی کێشە و گرفتەکانی هه‌ولێر ـ به‌غدا كرد، هه‌روه‌ها پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى دوايين سەردانی بۆ کۆماری ئیسلاميی ئێران و پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران‌دا خسته ڕوو.
په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە و جیهان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/kurdistan-regional-government-president-barzani-meets-with-iraqi-president-2/
سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: داهاتووى وڵات، به بوونى سيستمێكى په‌روه‌رده‌يى و فێركردنى پێشكه‌وتووه‌وه به‌نده
ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 2/6/2024، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌شداری له خولی شه‌شه‌می ده‌رچووانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكیی کوردستاندا له دهۆك كرد كه هه‌ریه‌ك له به‌رێزان د. له‌تیف ڕه‌شید سه‌رۆكی كۆماری عێراق، موحسن مه‌نده‌لاوی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و مامۆستایانی زانكۆ و ئه‌كادیمی و كه‌سوكاری قوتابیان ئاماده‌ی بوون.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی وتارێكی پێشكه‌ش كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به قسه‌كانم بكه‌م، ده‌مه‌وێ به‌خێرهاتنێكی تایبه‌تیی به‌رێز سه‌رۆك كۆمار بكه‌م كه ئه‌مڕۆ له‌م مه‌ڕاسیمه‌دا له‌گه‌ڵ ئێمه به‌شداره، هه‌روه‌ها به‌خێرهاتنی به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان كاك موحسن مه‌نده‌لاوی ده‌كه‌ین كه ئه‌میش به‌م بۆنه‌یه‌وه له به‌غداده‌وه ته‌شریفی هێناوه بۆ به‌شداری، هه‌موو لایه‌كتان به‌خێربێن سه‌رچاو.
ده‌رچووانى خۆشه‌ويست،
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز،
ئێواره‌ی هه‌موولایه‌كتان باش..
به خۆشحاڵييه‌وه ئه‌م ئێواره‌يه پێكه‌وه له ڕێوڕه‌سمى شه‌شه‌مين خولى ده‌رچوونى زانكۆى ئه‌مه‌ريكيى كوردستاندا به‌شدارين.
به گه‌رمى پيرۆزبايى له ده‌رچووانى ئازيز ده‌كه‌م. پيرۆزبايى و ده‌ستخۆشى له دايكوباوك و خانه‌واده و مامۆستايانى به‌ڕێز ده‌كه‌م، كه ئه‌وانيش به‌شێكى گرنگى سه‌ركه‌وتنی ئه‌مڕۆی ئێوه‌ن. هيواى سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوونى به‌رده‌وامتان بۆ ده‌خوازم. پيرۆزبايى و ده‌ستخۆشى له هه‌موو ده‌رچووانى ئه‌مساڵى زانكۆ و په‌يمانگه‌كانى كوردستان و عێراق ده‌كه‌م.
ده‌رچوون له زانكۆ بۆ هه‌ر قوتابييه‌ك ڕۆژێكى پڕ له كامهرانييه كه ساڵانێك چاوه‌ڕێى بووه، به‌ڵام بێگومان كۆتاييى فێربوون و پێگه‌يشتن نييه. ته‌واوكردنى زانكۆ، بڕينى قۆناغێكى گرنگى ژيان و بنياتنانى كه‌سايه‌تييه، به‌ڵام سه‌ره‌تاى ڕێگه‌یه و قۆناغێكى نوێيه كه پڕه له ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تى. دڵنيام ئه‌م گه‌نجه ئازيزانه له‌و ئاسته‌دان و ده‌توانن جياوازى دروست بكه‌ن.
كاتێك ده‌ست به كار ده‌كه‌ن، يان له خوێندنى باڵا به‌رده‌وام ده‌بن، ئه‌و زانسته‌ى وه‌رتانگرتووه، به ئه‌زموون و كردار، فراوانتر و ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌بێت. ڕوانگه و كهسايهتيتان به‌هێزتر ده‌كات تا بتوانن خزمه‌تێكى باشترى وڵاته‌كه‌تان بكه‌ن.
به‌ڕێزان..
چاره‌نووس و داهاتووى وڵات، به بوونى سيستمێكى په‌روه‌رده‌يى و فێركردنى پێشكه‌وتووه‌وه به‌نده. كوردستانێكى به‌هێز، نه‌وه‌يه‌كى زيره‌ك و شاره‌زا و لێهاتووى ده‌وێت كه له هه‌موو بواره‌كاندا به زانست و زانين پڕچه‌ك كرابێت.
بۆيه گرنگه و پێويسته قوتابيان به‌رده‌وام ئه‌وپه‌ڕى بايه‌خ به خۆپه‌روه‌رده‌كردن و خۆپێگهياندنێكی باشتر بده‌ن، قوتابخانه و زانكۆش هه‌ميشه له‌گه‌ڵ تازه‌ترين پێشكه‌وتنه زانستييه‌كاندا، خۆيان نوێ بكه‌نه‌وه.
ئه‌ركى زانكۆيه دهرچووانێك پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگه بكات كه له هه‌موو ڕوويهكهوه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى پێدوايستييه‌كانى كار و بازاڕ، پێشخستن و گه‌شه‌سه‌ندنى ئابوورى و ئێستا و داهاتووى وڵات بن و بتوانن بيگه‌يه‌ننه كاروانى جيهانى پێشكه‌وتوو.
تا سه‌رمايه‌گوزارى له په‌روه‌رده و فێركردندا بكه‌ين، هێشتا هه‌ر كه‌مه. سيستمى په‌روه‌رده و زانكۆكانمان، ده‌بێ بايه‌خ و گرنگيى تايبه‌ت به لايه‌نى زانسته مرۆيييه‌كان و بيناكردنى مرۆڤ و به‌ره‌وپێشبردنى توانا و سه‌رچاوه مرۆيييه‌كان بده‌ن.
پرۆگرامى خوێندن و په‌روه‌رده‌مان ده‌بێ نه‌وه‌يه‌ك دروست بكات، بيركه‌ره‌وه، ده‌سپێشخه‌ر و داهێنه‌ر بێت. بتوانێت كۆمه‌ڵگه‌يه‌ك بنيات بنێت، به‌هێز و يه‌كگرتوو بێت. كولتوورى فرهڕهنگيمان بپارێزێت. وڵاتى خۆى خۆش بوێت و شانازى پێوه بكات. نيشتمانيانه بير بكاته‌وه، نيشتمانيانه ڕه‌فتار بكات و نيشتمان له‌سه‌رووى هه‌موو شتێكييهوه بێت.
بير‌ى توندڕه‌وى و توندوتيژى و ڕهگهزپهستى ڕه‌ت بكاته‌وه و به هێز و بڕواوه به‌رامبه‌رى بوه‌ستێته‌وه. بره‌و به ديالۆگ و لێكتێگه‌يشتن و هاريكاريى هاوبه‌ش و چاره‌سه‌رى ئاشتيانه بدات و به‌رگرى له ژيان و ڕێز و شكۆى مرۆڤ بكات.
گۆڕ‌انى ئاووهه‌وا، ده‌رفه‌ت و مه‌ترسييه‌كانى زيره‌كيى ده‌ستكرد و دڵنيابوون له‌وه‌ى بۆ چاكه‌ى مرۆڤايه‌تى به‌كار دێت، زيادبوونى ڕێژه‌ى دانيشتوان، پاراستنى ئاسايشى ئاو و خۆراك و چه‌ندانى ديكه، هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئێستا و داهاتووى جيهان ده‌كه‌ن. ده‌بێ به ته‌واوه‌تی ئێمه‌ش له كوردستان و عێراق خۆمان بۆی ئاماده بكه‌ين.
ده‌رچووانى زانكۆ پێويسته توانا و به‌شدارييه‌كى ته‌واويان هه‌بێت و يارمه‌تيده‌ر بن له دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و قه‌يران و مهترسييانهدا. مرۆڤايه‌تى ته‌نيا به زانست و به هاوكارى و پلان و ستراتيژى هاوبه‌ش، ده‌توانێ بهرهنگاريان ببێته‌وه.
به‌ڕێزان..
من بڕواى ته‌واوم به زيره‌كى و تواناى گه‌نجانمان هه‌یه، هه‌روه‌ها به خه‌مخۆريى مامۆستايانى دڵسۆز هه‌يه، بۆيه به گه‌شبينی و ئومێده‌وه كه سبه‌ى له ئه‌مڕۆ بێگومان باشتر ده‌بێت. ئه‌مڕۆ كه ده‌بينم ئه‌م گه‌نجانه زانكۆ ته‌واو ده‌كه‌ن، داهاتووى كوردستان گه‌شتر و ڕووناكتر دێته به‌رچاوم.
ئه‌وه‌ى زياتريش له‌م مه‌راسیمه‌دا ئێمه دڵخۆش ده‌كات و وا ده‌كات هه‌موومان به ئومێدێكی زياترهوه له داهاتوو بڕوانين، نموونه‌ى يه‌كێك له‌و (60) دهرچووانهيه كه ئه‌مڕۆ بڕوانامه له‌م زانكۆيه پێشكه‌وتووه وه‌رده‌گرێت.
ئه‌وه كچێكى زيره‌ك و لێهاتووى ئێزدييه. ڕزگاربووى ده‌ستى داعشه. وێڕاى هه‌موو نههامهتييهكان، كۆڵى نه‌داوه و موكوڕ بووه كه هه‌ر ده‌بێ زانكۆ ته‌واو بكات. بوێرى و خۆڕ‌اگرى و به‌رده‌واميى ئه‌و تا ته‌واوكردنى زانكۆ، چيرۆكى سه‌ركه‌وتنه.
ئيلهامبهخشه و چرايهكى هيوايه بۆ هه‌موو قوربانيانى ديكه‌ى ده‌ستى داعش له هه‌موو پێكهاته‌كان. لێره‌وه، به ناوى خۆم و به ناوى هه‌مووتانه‌وه به گه‌رمى پيرۆزبايى و ده‌ستخۆشى لێده‌كه‌م. پێموایه ئه‌ویش له‌ناو قوتابییه‌كانه، چه‌پڵه‌یه‌كی بۆ لێده‌ن و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین له ژیان بۆ خۆی و هه‌موو ئه‌وانی تر.
به‌ڕێزان..
وه‌ك ئاگادارن، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵ و لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراق لێكتێگه‌يشتنێك هه‌يه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، ئه‌مه‌ش خۆشبه‌ختانه سه‌قامگيريی سياسى دروست ده‌كات.
ئێمه له هه‌رێمى كوردستان به په‌رۆشه‌وه له سه‌ركه‌وتنى هه‌وڵه‌كان بۆ ڕێككه‌وتن و چاره‌سه‌ركردنى بنه‌ڕه‌تيى كێشه‌كان دهڕوانين، به‌تايبه‌تى ئه‌وانه‌ى په‌يوه‌ندييان به ژيان و گوزه‌رانى مووچه‌خۆران و خه‌ڵكه‌وه هه‌يه.
سوپاسى ڕۆڵى سه‌رۆك وه‌زيرانى فيدراڵی عێراق به‌ڕێز سوودانى و سه‌ركرده و لايه‌نه عێراقييه‌كان ده‌كه‌ين كه له‌مباره‌يه‌وه هاوكارن.
هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشى له سه‌رۆك وه‌زيران به‌ڕێز مه‌سروور بارزانى و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م بۆ لێكتێگه‌يشتن له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌موو هاوكارى و پشتگيرييهكیش بۆ هه‌وڵه‌كانيان له‌لایه‌ن ئێمه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت و ئێمه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
خۆشحاڵم به به‌ره‌وپێشچوونى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا. هيواى به‌رده‌وامى و چاره‌سه‌ركردنى يه‌كجاره‌كی هه‌موو كێشه‌كان ده‌خوازم. هه‌ر ئه‌وه‌ش خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراق به هه‌رێمى كوردستانه‌وه ده‌كات.
ئێمه پێكه‌وه ده‌توانين وڵاتێكى سه‌قامگير و به‌هێز بنيات بنێين كه پێگه‌ى شايسته‌ى خۆى له ناوچه‌كه و له جيهاندا هه‌بێت. بتوانێت دهوڵهمهندييهكهى بۆ پێشخستن و گه‌شه‌سه‌ندن و خزمه‌تى باشتر بقۆزێته‌وه.
له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێز و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش، په‌يوه‌ندييه‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، به‌ره‌وپێش ده‌چن و هاوبهشييهكانمان زۆرترن له ناكۆكییه‌كانمان. هه‌ر لێره‌وه دووپاتى دهكهينهوه كه هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌ميشه به فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگيرى و پاراستنى ئاشتى له ناوچه‌كه‌دا ده‌مێنێته‌وه.
دووباره پيرۆزبايى و ده‌ستخۆشى له ده‌رچووانى ئازيز ده‌كه‌م. پێيان ده‌ڵێم: داهاتووى وڵات له‌سه‌ر شانى ئێوه‌يه. ئێوه سبه‌ى ئه‌م وڵاته به‌ڕێوه ده‌به‌ن و كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو شێتك بۆ نه‌وه‌كانى داهاتوو باشتر بكه‌ن. ئومێدمان به ئێوه‌يه.
سه‌ركه‌وتن و پيرۆزبايى و پشتگيرى له دامه‌زراندنى دەستەی متمانەبەخشین به پرۆگرام و دامەزراوەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له به‌رنامه‌ى سه‌رۆك وه‌زيرانی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بەڕێز كاك مه‌سروور ده‌كه‌م بۆ پێشخستنى سيستمى په‌روه‌رده و فێركردن و خوێندنى باڵا له هه‌رێمی كوردستاندا.
هيواى كاتێكى خۆش بۆ هه‌مووتان ده‌خوازم و جارێكی تر هه‌موولایه‌كتان به‌خێربێن به‌سه‌رچاو و زۆر سوپاس.
زۆر سوپاس..
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-the-future-of-the-country-depends-on-the-existence-of-an-advanced-education-system/
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵسووڕێنه‌رى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا په‌يوه‌ندييه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن
ئێواره‌ى ڕۆژی يه‌كشه‌ممه 2024/6/2 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دهۆك له‌گه‌ڵ به‌ڕێز دهيڤد بێرگه‌ر هه‌ڵسووڕێنه‌رى كاروبارى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا له عێراق، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى گشتى عێراق، هه‌ڵبژاردن و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، تاوتوێ کران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان و کۆده‌نگی و به‌شداریی هه‌موو لایه‌نه سیاسی و پێکهاته‌کان له هه‌ڵبژاردندا کرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێویستیی پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری له عێراق.
جێبه‌جێكردنى ده‌ستوور و سيستمى فيدراڵى له عێراق، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/the-president-of-the-kurdistan-region-and-the-charge-daffaires-of-the-us-embassy-discuss-relations/
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢٤/٥/٢٢ شاندى باڵاى هه‌رێمى كوردستان كه له به‌ڕێزان نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، مسته‌فا سه‌يد قادر جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زيرى ناوخۆ پێك هاتبوو، له تاران به‌شدارییان له پرسه‌ى سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران خوالێخۆشبوو ئيبراهيم ڕه‌ئيسى و ياوهرانیدا کرد.
له ڕێوڕه‌سمی پێشوازیی فه‌رمی له "نێچیرڤان بارزانی" و شاندی باڵای هاوڕێی، ئه‌ندازیار "حه‌سه‌ن دانایی فه‌رد" بالیۆزی پێشووی ئێران له عێراق، "محه‌مه‌د عه‌لی به‌یک" یاریده‌ده‌ری وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی خه‌لیجی فارسی وه‌زاره‌تی کارووباری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، سەلام عارف رشدی" جێگری نوێنه‌رایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنه‌ری پاڕتی دیمۆکڕاتی کوردستان لە ئێران و هه‌روه‌ها چه‌ندین به‌رپرسی دیکه‌ی ئێرانی ئاماده‌بوون.
شانده‌که پرسه و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی خۆیان و هه‌رێمی کوردستانیان به سه‌رکردایه‌تی و حکوومه‌ت و گه‌لی کۆماری ئیسلامیی دۆست و دراوسێ و خێزان و که‌سوکاری خوالێخۆشبوو سه‌رۆک ئیبراهیم ڕه‌ئیسی و یاوه‌رانی گه‌یاند.
https://presidency.gov.krd/high-delegation-of-the-kurdistan-region-he-attended-the-funeral-of-the-iranian-president/
نازم دەباغ: سەردانی سەرۆککۆماری ئێران بۆ هەولێر گرنگ دەبێت
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات