دوای ئەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی ٢٥/١٢/٢٠١٣، پڕۆژە یاساى به‌پارێزگاكردنى هه‌ڵه‌بجه‌ى شەهیدی به فه‌رمى ڕاده‌ستى سه‌رۆكی ئەنجوومەنی وه‌زیرانى عێراقى فیدرال کرد، ڕۆژی ٣١ـى کانوونی یەکەمی ٢٠١٣، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی شەهیدی پەسند کرد. ئێمە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەستخۆشیی لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ دەکەین بۆ پەسندکردنی ئەو پڕۆژەیەی هەرێمی کوردستان و چاومان لەوەیە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش بە زووترین کات ئەو پڕۆژە یاسایە پەسند بکات.
داوا لە سەرجەم فراکسیۆنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەین هەروەک چۆن رۆڵی نیشتیمانییان بینی لە ناساندنی ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە وەک تاوانی جینۆساید، بەهەمان شێوە لە پرسی بە پارێزگاکردنی هەڵەبجەدا هەمان هەڵوێست دووبارە بکەنەوە و پشتیوانی ئەم داخوازیە رەوایەی خەڵکی هەڵەبجە بن.
لێرەوە داوا لە سەرجەم پەرلەمانتارانی فراکسیۆنە کوردستانییەکان دەکەین بێ جیاوازی، شاندی هاوبەش دروست بکەن و وەک یەک تیمی کوردستانی، بۆ زامنکردنی پشتیوانی بۆ یاساکە، لەگەڵ هەموو فراکسیۆنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببنەوە.
هەڵەبجەی شەهید بووەتە هێمای قوربانیدان و مافی لەسەر کوردستان و عێراق و هەموو مرۆڤایەتی هەیە، بۆیە هیوادارین ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئاست ئەو متمانەیەدابن کە خەڵکی ئازیزی هەڵەبجە پێیان کردوون و بە دەنگی خۆیان لە دڵخۆشی خەڵکی کوردستان بەگشتی و هەڵەبجەی شەهید بەتایبەتی بەشدار بن.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
٢/١/٢٠١٤
په‌یامی پیرۆزبایی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی به بۆنه‌ی به پارێزگا بوونی هه‌ڵه‌بجه
خه‌ڵكی كوردستان
خه‌ڵكی به شه‌ره‌فی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی خۆشه‌ویست...
به بۆنه‌ی ده‌رچووی بڕیاری به پارێزگابوونی شاری هه‌ڵه‌بجه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و ره‌وانه‌كردنی بڕیاره‌كه بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له دڵه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به گشتی و خه‌ڵكی به شه‌ره‌ف و خۆڕاگری هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌م و لێره‌وه سه‌رجه‌م نوێنه‌رانی كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ به‌زوویی ده‌رچوونی ئه‌م بڕیاره له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
ئه‌گه‌ر ساڵی رابردوو به كۆمه‌ڵێك رووداو و كاره‌ساتی ناخۆشدا تێپه‌ڕبووبین ئه‌وا خۆشترین بڕیاری ئه‌م ساڵه ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بوو له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه و نكۆڵیش له‌وه ناكرێ كه ئێمه‌و مانان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه‌و وه‌ك مافێكی هه‌ره سه‌ره‌تایی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان ئه‌م هه‌وڵه‌ی داوه‌و وا ئه‌مڕۆش به دڵخۆشیه‌وه هه‌وڵه‌كانمان ئه‌نجامی ده‌بێ و هه‌ڵه‌بجه‌ی خۆشه‌ویست به پارێزگا ده‌بێ.
لێره‌وه‌و له‌میانی ده‌رچوونی ئه‌م بڕیاره گرنگه به پێویستی ده‌زانم ئه‌وه بڵێم كه هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان شایسته‌ی زۆر له‌وه زیاترن و ئه‌و هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ی ئێمه بوو كه كورد‌و كێشه ره‌واكانی به دنیا ناساند و ئه‌مڕۆش خشتێكی تر ده‌خاته سه‌ر خه‌رمانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان له عێراقی فیدرالدا.
له‌كۆتاییدا وێڕای دووباره پیرۆزباییم له خه‌ڵكی به شه‌ره‌ف و دڵسۆز‌و كوردپه‌روه‌ری هه‌ڵه‌بجه، ده‌ستخۆشی و پیرۆزبایی خۆشم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌كه‌م كه رۆڵیان هه‌بووه‌و ده‌بێ له به‌ره‌و پێشبردنی ئه‌م كه‌یسه و ده‌رچوونی ئه‌م بڕیاره گرنگه مێژووییه.
دووباره پیرۆزه‌و با لێره‌وه هه‌موومان به‌ڵێنی زیاتر خزمه‌تكردنی هه‌ڵه‌بجه بده‌ین، چونكه هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان جگه له به پارێزگابوونیان شایسته‌ی باشترین خزمه‌تكردنن.
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
1/1/2014
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی كۆتایهاتنی ساڵی 2013 و دەستپێكی ساڵی تازەی زایینی گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی هاووڵاتییە خۆشەویستەكان و گشت چینوتوێژ و لایەنە سیاسییەكان و خوشك و برا مەسیحییەكانی كوردستان و عێراق دەكەم. هیوادارم ساڵی 2014ـی زایینی ساڵی پتەوتربوونی بنەماكانی ئاشتی و پێكەوەژیان و لێبووردەیی بێت لە وڵاتەكەماندا و ساڵی گەشەی ئابووری و خزمەتگوزاریی زیاتر بۆ خەڵك و سەقامگیریی لە هەرێمی كوردستاندا بێت.
ئێستا كە لایەنە سیاسییەكان سەرقاڵی گفتوگۆی پێكهێنانی كابینەی تازەی حكوومەتی هەرێمی كوردستانن داوا لە گشت لایەنە سیاسییەكان دەكەم لە پێكهێنانی حكوومەتدا خزمەتكردنی هاووڵاتیان و بەرژەوەندیی نەتەوەیی بخەنە سەرووی هەموو بەرنامەكانیانەوە. ئەمە دەرفەتێكی لەبارە بۆ ئەوەی هەموو لایەك هەوڵ بدەن بە پێی بەرنامەیەكی ڕێك‌وپێك و ڕوون ڕووبەڕووی گەندەڵی و هەموو ئەو كەموكوڕییانە ببنەوە كە بوونەتە كۆسپ لەبەردەم پێشكەوتنی وڵاتەكەماندا. هەروەها حوكم و باڵادەستیی یاسا قووڵتر بكرێت و بەرەوە بەدامەزراوەییكردنی دامودەزگەكان هەنگاو بنرێت. پێویستە لە ساڵی داهاتوودا كار لەسەر بابەتێكی زۆر گرنگ بكرێت ئەویش نزیكبوونەوەی تەواوی گەل و دەستەڵات و تۆختربوونی متمانەی نێوان لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستانە كە بەهێزترین چەكن بۆ بنیاتنانی دواڕۆژێكی گەش بۆ وڵاتەكەمان و مسۆگەركردنی مافە نەتەوەیی و دیموكراتییەكانمان.
هەر لەم بۆنەیەدا بە پێویستی دەزانم پیرۆزبایی ساڵی تازەی زایینی لە خوشك و براكانم لە بەشەكانی دیكەی كوردستان و ڕەوەندی كوردی لە وڵاتانی دەرەوە بكەم. هیوادارم لە ساڵی 2014ـدا كە هاوكات پێنجسەدساڵەی شەڕی چاڵدیران و دابەشبوونی خاكی كوردستانە، دەستپێكی گەڕانەوەی شكۆ و ماف و خاك بێت بۆ گەلی كورد و دۆزی ڕەوای گەلەكەمان پێشكەوتنی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت و كۆتایی بە نەهامەتییەكانی خوشك و براكانمان لە ڕۆژئاوای كوردستان بێت و گەلی كورد لەو بەشەی كوردستان بە مافەكانی شاد ببێت.
بەو ئومێدەی لە ساڵی 2014ـدا ئاشتی و پێكەوەژیان و پێشكەوتن لە هەموو جیهاندا پەرە بستێنێت و چیدی خەڵك بە دەست شەڕ و ئاوارەیی و هەژاری و نەخۆشی نەناڵێنن.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
31ـی 12ـی 2013
بە خۆشحاڵییەوە ڕۆژی سێشەممە ٣١ـى کانوونی یەکەم، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی شەهیدی پەسند کرد و خواستێکی ڕەوای خەڵکی خۆشەویستی هەڵەبجە هاتەدی کە ماوەیەکی زۆر بوو کارمان بۆی دەکرد.
بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە خەڵکی خۆڕاگری هەڵەبجەی شەهید دەکەم، خۆشحاڵم کە لە کۆتاییدا ئەو بەڵێنەی بە ئێوەم دابوو هاتەدی. لەماوەی ڕابردوودا هەوڵی زۆرمان دا بۆ ئەوەی بەزووترین کات ئەو کارە ڕێوشوێنە یاساییەکانی تەواو بکات، هەربۆیە ڕۆژی سێشەممە 24/12/2013 لە نامەیەكی فەرمیدا بۆ سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان داوام کرد لە وردەكاریی ئەو رێوشوێن و هەنگاوانە ئاگادارم بكەنەوە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فێدراڵ بەمەبەستی بە پارێزگاكردنی هەڵەبجەی شەهید گرتوویانەتەبەر، ئەوەبوو ڕۆژی 25/12/2013، پڕۆژە یاساى به‌پارێزگاكردنى هه‌ڵه‌بجه‌ى شەهید لەلایەن سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە به فه‌رمى ڕاده‌ستى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدرال کرا.
ئەگەرچی وەدیهاتنی ئەم دەستکەوتە گرینگە بۆ شاری هەڵەبجەی شەهید ماوەیەکی زۆری پێ چوو، بەڵام دەبوایە ڕێکارە یاساییەکانی تەواو بکات و پڕۆژە یاساکە لە بەغدا پەسند بکرێت.
هەڵەبجەی شەهید سەمبولی قوربانیدانی گەلی کوردە و گرێی بەختی کوردی کردەوە و شایستەی ئەوەیە زۆرترین خزمەتی پێشکەش بکرێت. هیوادارم دوای ئەم بڕیارە گرینگە، شاری هەڵەبجە ببێتە شاری خۆشی و سەمبولی ئاشتی بۆ هەموو جیهان.
خەڵکی ئەو شارە ئازیزە ناخۆشیی زۆریان بینیوە و پێویستە برینەکانیان ساڕ‌ێژ بکرێت، بۆیە هیوادارم ئەو ئیدارە نوێیەی لەوێ دادەمەزرێت بە دڵی خەڵکی ناوچەکە بێت و خزمەتێکی شایستەیان پێشکەش بکات.
پیرۆز بێت لە هەڵەبجە، پیرۆز بێت لە کوردستان.
مسعود بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
١/١/٢٠١٤
جوانترین و گه‌رمترین پیرۆزبایى به بۆنه‌ى جه‌ژنى سه‌رى ساڵى نوێى زایینییه‌وه پێشكه‌ش به هه‌موو هاووڵاتیانى كوردستان و عیراق و جیهان ده‌كه‌ین، هیوادارین ساڵى نوێ، ساڵى سه‌ركه‌وتن و به‌دیهاتنى خۆزگه و خه‌ونه‌كانى كوردستانیان بێت و به هه‌وڵ و هیممه‌ت و به‌شداریى هه‌موو لایه‌نه‌كان، حكوومه‌تى داهاتووى هه‌رێمى كوردستان له ئارامى و سه‌قامگیرییه‌كى تۆكمه‌تردا؛ خزمه‌ت و خۆشگوزه‌رانیى باشتر و زیاتر پێشكه‌ش به هاووڵاتیان بكات.
هاتنى ساڵى نوێ، قۆناغى نوێش له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت كه تیایدا هه‌رێمى كوردستان پێویستى به یه‌كڕیزى و یه‌كهه‌ڵوێستى و هه‌ماهه‌نگى و كارى پێكه‌وه‌ییى هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێ ئارامى و سه‌قامگیریى باشتر و ئاوه‌دانى و خزمه‌تگوزارى و خۆشگوزرانیى زیاتر بۆ هه‌موو هاووڵاتیانى كوردستان دابین بكرێت و هه‌نگاوى گه‌وره به‌ره‌و پێشكه‌وتن و گه‌شه‌پێدان و بنیاتنانى وڵات له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه بنرێت.
ساڵى نوێ له هه‌موو كوردستانیان پیرۆز بێت، هیواى شادى و سه‌ركه‌وتن و ساڵێكى خۆش و ئارام بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌خوازین.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
31ى دیسه‌مبه‌رى 2013
دوای سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا ،ئەنجومەنی وەزیران عیراق رەزامەندی لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دا
دوای ئەوەی لە 25ى دیسه‌مبه‌رى 2013، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پڕۆژه یاساى به پارێزگاكردنى هه‌ڵه‌بجه‌ى به فه‌رمى ڕاده‌ستى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراقى فیدرال نوورى مالیكى كرد، پاش ئه‌وه‌ى ئه‌ویش ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر نیشان دا و بڕیار درا بخرێته كارنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراقه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بڕیارى له‌سه‌ر بدرێت و بنێردرێته په‌رله‌مانى عیراق، له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقدا پرسی به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا، دواتر به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاری به پارێزگابوونی درا.
د. خه‌یروڵا حه‌سه‌ن، وه‌زیری بازرگانی عیراق، رایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، به زۆرینه‌ی ده‌نگ ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و كۆبوونه‌وه‌كه‌ش به‌رده‌وامه".
پێشتریش وه‌زیری بازرگانی عیراق رایگه‌یاندبوو، بڕیاره ئه‌مڕۆ دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێوه‌بچێت و به‌پێی كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه، بڕگه‌ی یه‌كه‌م گفتوگۆكردن ده‌بێت له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای بودجه‌و بڕگه‌ی حه‌وته‌میش گفوگۆكردن ده‌بێت له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای به‌پارێزگاركردنی هه‌ڵه‌بجه.
ئه‌و وه‌زیره كورده، ته‌ئكیدیشكرده‌وه، كه بڕیاری به‌پارێزگاركردنی هه‌ڵه‌بجه له‌ده‌سه‌ڵاتی نوری مالیكی، سه‌رۆكی وه‌زیراندا نییه، ده‌بێت له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا وه‌ك هه‌ر پرۆژه‌یاسایه‌كی دیكه گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێت و پاشان بخرێته ده‌نگدانه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش مالیكی له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساكه نوسیویه‌تی، له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بخرێته‌ڕوو، به‌مانای گفتوگۆكردن له‌سه‌ری دێت.
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه ئه‌وان وه‌كو وه‌زیره كورده‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، هه‌وڵی ته‌واوی خۆیان داوه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی دیكه رازی بكه‌ن به ده‌نگدان له به‌رژه‌وه‌ندی پرۆژه یاساكه.
سەنتەرى لێکۆلینەوەى ستراتیژى رۆژهەڵاتى ناوەراست، بە ئامادەبوونی دوو مامۆستای زانکۆکانی ئەنقەرە لە وڵاتی تورکیا سیمینارێکى لەسەر رووداوەکانى ئەم دواییەى ناوچەکە بەرێوەبرد.
گرووپی خوێندنەوەکانی کێشمەکێش و هاوکاری لە رۆژهەڵاتى ناوەراست و گرووپی تورکیاناسی و سەنتەرى لێکۆلینەوەى ستراتیژى رۆژهەڵاتى ناوەراست، سیمینارێکى بە ناوەرۆکی "ئێران و تورکیا و گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتى ناوەراست" بە ئامادەبوونى دکتۆر "بایرام سینکایا" مامۆستای زانستی سیاسی زانکۆی بیازیتی ئەنقەرە، دکتۆر "محەمەت شاهین" مامۆستای پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی غازی ئەنقەرە، ئاغاى عباس نووریان توێژەری مەسەلەکانی ناوچەی رۆژهەڵاتى ناوەراست و دکتۆر ئەحمدیان لە کاتژمێر 5 تا 7ی دوانیوەڕۆی رۆژى دووشەمە 9ی ئەیلوول / سێپتەمبەری 2013 (18 شەهریوەری 1392)، لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی سەنتەرى لێکۆلینەوەى ستراتیژى رۆژهەڵاتى ناوەراست لە شاری تاران ساز کرد.
دکتۆر "حەمید ئەحمەدی" قائم مقامی سەرۆکی سەنتەرى توێژینەوە و بەرپرسی گرووپی خوێندنەوەکانی کێشمەکێش و هاوکاری لە رۆژهەڵاتى ناوەراست سەرۆکایەتی ئەم سیمینارەی لە ئەستۆ بوو کە دکتۆر ئەحمدیان وتارى خۆی لە سەر گۆرانکاریەکانى سیاسەتى دەرەوەى تورکیا سەبارەت بە هەرێمى کوردستان پێشکەش کرد و هەروەها دکتۆر سینکایا و ئاغاى نووریان سەبارەت بەم بابەتە قسەیان کرد.
هەڤاڵ دکتۆر محمد سدیق (جگەرخوێن) جێگرى نوێنەرى حکومەتى هەرێمی کوردستان لە تاران کە میوانى دانیشتنەکە بوو چەند روونکردنەوەیەکى سەبارەت بە ووتارەکان پێشکەش کرد و وەڵامى پرسیارى ئامادەبووانى دایەوە.
هەر دوو مامۆستاى تورکی زانکۆکانی ئەنقەرە، لەم سیمینارەدا بەرگرییان کرد لە سیاسەتى تورکیا و ئەو گۆرانکاریانەى لەماوەى چەند ساڵى رابردوودا هاتوونەتە پێش و بوونەتە هۆى تێروانینى دیموکراتیانەى دەوڵەتى تورکیا سەبارەت بە وڵاتانى دراوسێ و ناوچەکە و بە تایبەتى هەرێمى کوردستان و خوێندنەوەى باش و بە پێزیان بوو سەبارەت بە هەرێمى کوردستان.
لە وەڵامدانەوەى قسەکانى ئەو و چەند پرسیارى تری ئامادەبوواندا، هەڤاڵ جگەرخوێن وێرای دەربڕینى سوپاسی خۆی بۆ هەر دوو مامۆستاى زانکۆی ئەنقەرە بۆ ووتە زانستى و بێلایەن و بەنرخەکانیان سەبارەت بە کێشەى کورد گووتى: هەر مافێک کە کورد لە عێراق بەدەستیهێناوە بەرهەمى خەبات و تێکۆشانى نزیکەى یەک سەدەى گەلی کورد بووە و چەند بەرانبەرى ئەوەى بەدەستى هێناوە قوربانى بۆ داوە.
دکتۆر جگەرخوێن هەروەها لە درێژەى ووتارەکەیدا تیشکى خستە سەر ووتەکانى جەنابی سەرۆک بارزانى و راگەیاندنى سەرۆکایەتى هەرێم و حکومەتى هەرێمی کوردستان کە کۆنگرەى نەتەوەیی کورد دژى هیچ لایەک نیە و پەیامى ئاشتى و برایەتی دەبێت بۆ هەموو گەلانى ناوچەکە.
وەزارەتی نەوتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نامەیەکدا سوپاس و پێزانینی ئاراستەی بەڕێز "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران کردووە بۆ ناردنی پەیامی پیرۆزبایی بۆ بەڕێز ئەندازیار "بیژەن نامدار زەنگەنە" بە بۆنەی وەرگرتنی دەنگی متمانە لە مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی ئێران و هەڵبژاردنیان بۆ پۆستی وەزیری نەوتی ئێران.
دەقی ئەم پەیامە لە خوارەوە هاتووە:
بەڕێز ئاغای دەباغ
نوێنەری بەڕێزی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە کۆماری ئیسلامی ئێران
سڵاو و ڕێز
پەیامی پیرۆزبایی بەڕێزتان بە بۆنەی وەرگرتنی دەنگی متمانە لە مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی بۆ بەڕێز ئەندازیار زەنگەنە بە دەستمان گەیشت.
بێجگە لە ڕێز و پێ‌زانین و سوپاسی پلەی بەرزی وەزارەت، لە خودای میری مەزن بۆ بەڕێزتان بەختەوەری و سەرکەوتن ئاواتەخوازم.
کەریم زەمانی
ڕاوێژکاری وەزیر و بەرپرسی گشتیی
3/6/1392
سەرۆکى ئوفیسی یونامی نەتەوەیەکگرتوەکان بەشی عێراق و ئێران سەردانى ئۆفیسی نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستانی لە تاران کرد
ئەمرۆ دووشەمە (30-12-2013 ) کاتژمێر( 10 )ى سەر لەبەیانى بەرێز ( رینێ ئەکوارۆن ) سەرۆکى ئوفیسی یونامی نەتەوەیەکگرتوەکان بەشی عێراق و ئێران لەتاران سەردانى ئۆفیسی نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستانی کرد لە تاران و لەلایەن بەرێز ( نازم عومەر ) نوێنەرى حکومەتى هەرێم پێشوازى لێ کرا.
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25ى دیسه‌مبه‌رى 2013، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیى شاندێكى باڵاى هه‌رێمى كوردستان گه‌یشته به‌غدا و پاشنیوه‌ڕۆ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ نوورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراقى فیدرال؛ چه‌ندین بابه‌تى جیاجیایان خسته به‌ر باس و گفتوگۆ.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانى، پڕۆژه‌یاساى به‌پارێزگاكردنى هه‌ڵه‌بجه‌ى به فه‌رمى ڕاده‌ستى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراقى فیدرال نوورى مالیكى كرد، پاش ئه‌وه‌ى ئه‌ویش ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر نیشان دا، بڕیار درا بخرێته كارنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراقه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بڕیارى له‌سه‌ر بدرێت و بنێردرێته په‌رله‌مانى عیراق. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانى داواى كرد كه به‌ر له ته‌واوبوونى واده‌ى په‌رله‌مانى ئێستاى عیراق؛ یاساى به‌پارێزگاكردنى هه‌ڵه‌بجه بخرێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
له به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخى ئێستا و پرۆسه‌ى سیاسیى عیراق و ڕه‌وش و پێشهاته ئه‌منییه‌كان خرانه به‌ر باس و جه‌خت له‌سه‌ر هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى زیاترى نێوان لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عیراقى فیدرال له پرسى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆردا كرایه‌وه.
دواى ئه‌وه نێچیرڤان بارزانى و شاندى یاوه‌رى له لایه‌ن سه‌ید عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئیسلامى له عیراقه‌وه پێشوازى لێ كرا. له دیدارێكدا تیشك خرایه سه‌ر ڕه‌وشى ئێستاى عیراق و په‌یوه‌ندییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدرال و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى به‌غدا و هه‌ولێر و هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له به‌رژوه‌ندیى هه‌موو عیراقدایه. دواى دیداره‌كه‌ش لێدوانێكى هاوبه‌شیان به كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندن دا و ئاماژه‌یان به ناوه‌ڕۆكى دیداره‌كه‌یان كرد.
پاشان نێچیرڤان بارزانى و شاندى یاوه‌رى له لایه‌ن حسێن شه‌هرستانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراقه‌وه پێشوازى لێ كرا و له دیدارێكدا كه له كه‌شوهه‌وایه‌كى ئه‌رێنیدا به ڕێوه چوو؛ باسیان له كێشه‌كانى دۆسیه‌ى نه‌وت و چۆنیه‌تیى چاره‌سه‌ركرنیان كرد و هه‌ردوولا داكۆكییان له‌سه‌ر پێویستیى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرده‌وه و چه‌ندین بیروڕایان ده‌رباره‌ى ڕێگه‌چاره‌ى كێشه‌كان گۆڕییه‌وه، هه‌روه‌ها بڕیار درا له داهاتوویه‌كى نزیكدا هه‌ردوولا له‌و ڕێگه‌چارانه بكۆڵنه‌وه و بگه‌نه ئه‌نجامێكى گونجاو كه له به‌رژوه‌ندیى هه‌موو لایه‌نه‌كان و هه‌موو عیراقدا بێت.
هه‌ر له په‌راوێزى سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى شاندى باڵاى هه‌رێمى كوردستاندا بۆ به‌غدا، عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زیرى پلاندانى هه‌رێم و شاندێكى یاوه‌ریان؛ له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دارایى و پلاندانانى عیراقى كۆ بوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین ته‌وه‌رى جیا و دۆسیه‌ى هاوبه‌شى په‌یوه‌ندار به هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عیراقى فیدرال گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا. شاندى هه‌رێمى كوردستان تێبینییه‌كانى خۆى له‌سه‌ر بودجه‌ى ساڵانه‌ى عیراقى فیدرال خسته ڕوو كه ساڵانه به‌بێ ڕاوێژكردن به حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده ده‌كرێت، به‌مجۆره‌ش هه‌موو ساڵێك كۆمه‌ڵێك خه‌رجیى سیادى زیاد ده‌كرێن و كاریگه‌ریى له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌شى %17 ى هه‌رێمى كوردستان له بودجه‌ى عیراقى فیدرال ده‌كات.
More...
نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدای كرد و ئەمڕۆش لەگەڵ مالیكی كۆ دەبێتەوە
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات