ئاگاداری بۆ  مووچه‌خۆرانی حکومه‌تی هه‌رێم که‌ دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن

خوشك و برایانی بەڕێز

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا پڕۆسەی ناونووسکردنی مووچەخۆرانی حکومەت ئەوانەی نیشتەجێی دەرەوەی وڵاتن دەست پێبکات. ئەوپڕۆسەیە کە لە بەرواری ١/٨/٢٠١٧ دەست پێدەکات و لە بەرواری ٣١/٨/٢٠١٧ کۆتایی دێت.

 

پرۆسه‌که‌ تەنها بۆ تۆمارکردنه‌ نه‌ک بایۆمیتری،  ئامانج لێی ته‌نها کۆکردنەوەی زانیاریەکانه‌ سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌خۆرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات وه‌ک هه‌نگاوی یه‌که‌م، کۆکردنه‌وه‌ی زانیارییه‌کانیش هاوکار ده‌بێت  بۆ لیژنەی باڵای تۆماری مووچەخۆران که‌ بڕیاری هه‌نگاوی دووه‌م بدات سه‌باره‌ت به‌ چۆنییه‌تی ئه‌نجامدانی بایۆمیتری بۆ تێکڕای ئەو مووچەخۆرانە‌ی که‌ دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستانن.  بۆیه‌ زۆر گرینگه‌ که‌ فۆرمه‌کان وه‌ک داواکراوه‌ له‌ ماوه‌ی دیاریکراودا پڕبکرێته‌وه‌و بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم.

تکایە لە کاتی پڕکردنەوەی فۆڕمەکان ڕەچاوی ئەو ڕێنمایی و خاڵانەی خوارەوە بکەن:

  • پڕۆسەکە هەموو ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە مووچەخۆرن لەسەر میلاکی حکومەتی  هەرێمی کوردستان یاخود مووچە لە حکومەت وەردەگرن و لە دەرەوەی ووڵات نیشتەجێن وە لە ئێستادا ناتوانن بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.
  • پڕۆسەکە ئەوانەی خوارەوە دەگرێتەوە:

خانەنشینانی (شارستانی و سەربازی و پێشمەرگە)

کەسوکاری شەهیدان و ئەنفال و زیندانی سیاسی

کەم ئەندامی سەنگەر

سودمەندانی پڕۆگرامی تواناسازی و نێردراوان و هاوەڵەکانیان

جگە لە تواناسازی، مۆڵەتی خوێندنیش ئەگەر مووچەکەی بەردەوام بێت

  • مووچەخۆر شێوازی کارکردنی چ (هەمیشەیی بێت یان گرێبەست یان کاتی) یان بەخشین (مینحە) بێت دەبێت فۆڕمەکە پڕ بکاتەوە.
  • هەر مووچەخۆرێك فۆڕمی ناونووسکردن پڕ نەکاتەوە وە لە ڕێگای نوێنەرایەتی حکومەت بە فەرمی نەگاتە لیژنەی باڵای بایۆمەتری مووچەخۆران، ئەوا فۆڕمی بایۆمەتری پێنادرێت.، وە ئەو فۆڕمانە تەنها لە ڕێگای نوێنەرایەتیەوە پەسەند دەکرێت.

وەکیل لە سیستەمی بایۆمەتری ڕۆڵی نیە و ناتوانرێت تۆمار بکرێت.

 هه‌ر به‌ڕێزێک که‌ مووچه‌خۆری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌ و ئه‌م پرۆسه‌یه‌ ده‌یگرێته‌وه‌ تکایه‌:

  1. فۆڕمی زانیاری مووچەخۆرانی دەرەوەی ووڵات کە هاوپێچ کراوە پڕ بکه‌ره‌وه‌.

 

  1. تکایه‌ بۆ هه‌ر پرسیارێک سود وه‌ربگره‌ له‌ ( چۆنیه‌تی پڕکردنه‌وه‌ی فۆرمی زانیاری مووچه‌خۆرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتکه‌ هاوپێچ کراوه‌.

 

پاش دڵنیابوون له‌وه‌ی گشت زانیاریه‌ داواکراوه‌کانت تۆمار کردووه‌، پێویسته‌ فۆرمه‌که‌ سکان بکه‌یت و بیگه‌ڕێنیته‌وه‌ بۆ ئیمه‌یڵی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌م ناونیشانه  ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

 

ئادرەسی نووسینگە : ئێران – تاران – شهرک غرب – فاز ٤ – خیابان فلامک شمالی – کوچە چهارم – پلاک ١٦

 

ژمارەی تەلەفۆن : 00982188580830

 

وەرگرتنی فۆڕمی زانیاری مووچەخۆرانی دەرەوەی ووڵات کە هاوپێچ کراوە 

 

چۆنیه‌تی پڕکردنه‌وه‌ی فۆرمی زانیاری مووچه‌خۆرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات

 

 

 

Read 5080 times

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی