به‌غدا ـ ئیرنا ـ "فوئاد مه‌عسوم" سه‌رۆک کۆماری نوێی عێراق له چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ باڵوێزی نوێی ئێران له به‌غدا، جه‌ختی کرد له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌کانی دوو وڵات له‌م قۆناغه نوێیه و گوتی: بۆ گەشەپێدانی پێوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و عێراق هه‌وڵ ده‌ده‌م.
بە پێی ڕاپۆڕتی ئاژانسی ئیرنا، "حه‌سه‌ن دانایی فه‌ر" باڵوێزی ئێران له عێراق شه‌وی ڕابردوو له‌گه‌ڵ "فوئاد مه‌عسوم" سه‌رۆک کۆماری نوێی عێراق دیدار و چاوپێکه‌وتنی ئه‌نجام دا.
دانایی فه‌ر یه‌که‌مین باڵوێزی بیانی دانیشتووی عێراقه که له‌گه‌ڵ "فوئاد مه‌عسوم" وه‌کوو سه‌رۆک کۆمار دیدار ده‌کات و له‌و جاوپێکه‌وتنه‌دا، وێڕای پیرۆزبایی کردنی هه‌ڵبژاردنی "فوئاد مه‌عسوم" له‌م پۆسته، خۆشحاڵی خۆی له سه‌رکه‌وتنه‌کانی ڕه‌وتی سیاسی و پڕۆسه‌ی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی عێراق، له ماوه‌ی دیاریکراوی ده‌ستوور ده‌ربڕی.
له به‌رانبه‌ردا "فوئاد مه‌عسوم" ده‌ستخۆشی کرد له پشتیوانییه‌کانی ئێران له ڕه‌وتی سیاسی عێراق و ئاماژه‌ی دایه پێوه‌ندییه باشه‌کانی ئێران و عێراق و وتی: ئێمه هه‌رگیز پێوه‌ندییه باشه‌کانی خۆمان له‌گه‌ڵ ئێران به تایبه‌ت له سه‌رده‌می خه‌بات دژی ڕژێمی سه‌دام له بیر ناکه‌ین.
هه‌ر دوو لایه‌ن له‌م دیداره ڕێگاکانی په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌کانی نێوانیان لێکدایه‌وه و جه‌ختیان کرد که به تۆکمه‌کردنی پێوه‌ندییه‌کان له یه‌که‌مایه‌تی به‌رنامه‌کانی هه‌ر دوو لادایه.
دكتۆر "حه‌سه‌ن رۆحانی" سه‌رۆك كۆماری ئێران په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی دكتۆر "فوئاد مه‌عسوم" سه‌رۆك كۆماری نوێی عیراق ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازێت.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ڕێز فوئاد مه‌عسوم
سه‌رۆك كۆماری به‌ڕێزی عیراق
وێڕای سڵاو
پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م به بۆنه‌ی متمانه‌ی نوێنه‌رانی گه‌لی عیراق له په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنی جه‌نابتان وه‌كو سه‌رۆك كۆماری عیراق، له بارودۆخی هه‌ستیاری ئێستادا، گرنگیی هاوكاتی به‌رپرسان و گه‌لی عیراق بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆریسم و درێژه‌پێدانی پرۆسه‌ی گه‌شه‌ی سیاسی و پته‌وكردنی دیمۆكراسی روانگه‌یه‌كی پڕبایه‌خ و جێگای رێزه.
یارمه‌تیدان به ئاسایش و هێمنی، گه‌شه‌و خوشگوزه‌رانی خه‌ڵكی شه‌ریفی عیراق، روانگه‌ی ستراتجیكی كۆماری ئیسلامی ئێرانه بۆ عیراق و خه‌ڵك و حكومه‌تی ئێران وه‌كو هه‌میشه درێژه به رۆڵی خۆی ده‌دات له پشتیوانیكردنی عیراقێكی یه‌كگرتوو و هێمن و به به‌شداری هه‌موو لایه‌نه‌كانی ئه‌و وڵاته له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا.
به‌نده وێڕای هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ جه‌نابتان، حكومه‌ت و گه‌لی عیراق، هیوادارم له درێژه‌ی هه‌وڵه‌كانی دوو وڵات بۆ گه‌شه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان، هه‌نگاوی گرنگتر له هاوكارییه‌كانی نێوان دوو وڵات له ئاست په‌یوه‌ندییه دوولایه‌نییه‌كان و ناوچه‌ییه‌كاندا ببینین.
حه‌سه‌ن رۆحانی
سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات