ئەمڕۆ پێنجشەممە 3/2 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە شاری هەولێر پێشوازی لە سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش کرد .
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانکردنی هەرێمی کوردستان نیشاندا و ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان شوێنێکی تایبەتی لە دڵی مندا هەیە و خەبات و قوربانیدانەکانی گەلی کوردستان لە یاد ناکرێت، هیوادارم کوردستان هەمیشە بەهێز و یەکگرتوو بێت و کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال چارەسەر ببن .
سەرۆکی حکومەت سوپاس و پێزانینی بۆ پشتیوانیی و ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەتایبەتی ڕۆڵی کارای یونامی لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی و جەختی لە گرنگیی چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال بەهاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردەوە.
چاکسازییە گشتگیر‌و هەمەلایەنەکانی کابینەی نۆیەم و پێویستیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیا و گرووپە چەکدارە نایاساییەکان و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان و گرنگیی پارسستنی ئاسایش وسەقامگیریی هەرێمی کوردستان ، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو .
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/march/سەرۆکی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-لەگەڵ-سکرتێری-گشتیی-نەتەوە-یەکگرتووەکان-کۆبووەوە/
ئەمڕۆ چوارشەممە 3/1 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە لۆرد تاریق ئەحمەد وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و باشووری ئاسیا و نەتەوە یەکگرتووەکان لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا کرد .
لە کۆبوونەوەکەدا کە مارک برایسن ڕیچاردسن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ئامادەی بوو، لۆرد ئەحمەد ئاماژەی بەوەدا کە گۆڕانکاری و پێشکەوتن و ئاوەدانییەکی بەرچاو لە هەرێمی کوردستان ڕوویداوە لە دوای یەکەم سەردانی بۆ هەرێم لە ساڵی 2018 . گوتیشی هەرێمی کوردستان ، پێگەیەکی گرنگ و تایبەتی لە ناوچەکەدا هەیە و خواستی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێم دووپات کردەوە.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی بەردەوامیی پشتیوانییەکانی بەریتانیای بۆ هەرێمی کوردستان کرد و کورتەیەکی دەربارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بوارەکانی هەمەجۆرکردنی ئابووری و گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ و هەناردەکردنی بەروبوومی ناوخۆیی بۆ بازاڕەکانی دەرەوە و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و کاروبارەکانی حکومەت خستەڕوو.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال ، هەردوولا هاوڕابوون لە سەر ئەوەی کە چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور، لە بەرژەوەندی گشت هاووڵاتییان و پێکهاتە جیاوازەکانی عێراقدایە.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە دا کە هەندێک پێشکەوتن و لەیەکتێگەیشتنی باش لە بارەی پڕۆژە یاسای بودجەی فیدرال هەیە ، بە تایبەتی ئەوە یەکەمجارە هەرێمی کوردستان، لە ئامادەکارییەکانی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەدا بەشدار دەبێت. هیوادارین لە نزیکترین کاتدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پڕۆژە یاساکە پەسەند بکات و ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانیش بە پێی دەستوور دابین بکرێن.
هەروەها جەخت لە سەروەری یاسا و پاراستنی سەقامگیریی و داکۆکیکردن لە بەردەوامیی حکومەتێکی خزمەتگوزار کرایەوە
جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیا و هێزە چەکدارە نایاساییەکان و ئاساییکردنەوەی دۆخی ناوچە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان ، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/march/سەرۆکی-حکومەت-پێشوازی-لە-وەزیری-دەوڵەت-لە-وەزارەتی-دەرەوەی-بەریتانیا-دەکات/
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2023/3/1 له هه‌ولێر، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئێلبروس كوتراشێڤ باڵيۆزى ڕووسيا له عێراق و شاندێكى ياوه‌رى، دۆخى سياسى و ئابووريى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى کێشەکانی نێوانيانى، تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ڕووسيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين سه‌ردانى به‌ڕێز وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسيا بۆ به‌غدا، بيروڕايان گۆڕييه‌وه، هه‌روه‌ها پێشهاته‌كانى شه‌ڕ له ئۆكراينا و لێكه‌وته‌كانى و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-receives-russian-ambassador/
ئەمڕۆ چوارشەممە 3/1 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
هەروەها گفتوگۆ دەربارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال لە سەر بنەمای دەستوور و ئەجێندای حکومەت و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کرا. لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە سەروەری یاسا و پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتییان کرایەوە.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/march/سەرۆکی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-پێشوازی-لە-باڵیۆزی-ڕووسیا-لە-عێراق-دەکات/
به‌يانيى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/3/2 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز جه‌نه‌راڵ ماتيو ماكفارلان، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و سووريا كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه به‌ڕێزان شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و به‌رپرسانى باڵاى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئاماده‌ى بوون، هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى چاكسازى و ڕێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر و هه‌ماهه‌نگيى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وى تيرۆر، تاوتوێ كران.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ده‌ربڕينى سوپاس و پێزاينن بۆ پشتگيريى ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانان له پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق، دووپاتى كرده‌وه كه وێڕاى به‌ربه‌ست و كێشه‌كان، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه پابه‌نده و له پرۆسه‌ى چاكسازى و ڕێكخستن و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت و پرۆسه‌كه سه‌رده‌خه‌ن. هه‌روه‌ها سوپاسى ئه‌مه‌ريكا و وڵاتانى ديكه‌ى دۆستى كرد بۆ هاوكارى و پشتگيرييان له پرۆسه‌كه.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه هێشتا داعش له عێراق و سووريا مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه و هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌كات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش جه‌خت له گرنگيى به‌رده‌واميى پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق كرایەوە بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و نه‌هێشتنى يه‌كجاره‌كيى داعش.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى كه‌مپى هۆڵ له سووريا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-meets-with-general-macfarlane/
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/23 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا،پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمەریکا و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور تاوتوێ کرا.
تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم ، بە تایبەتی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و برەودان بە کەرتی کشتوکاڵ و هەناردەکردنی بەروبوومی ناوخۆیی بۆ بازاڕەکانی دەرەوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لە بارەی گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا. سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە، کە هیچ بیانوویەک نییە بۆ ئەوەی چیتر پرۆسەی هەڵبژاردن دوابخرێت و دەبێت لەم ساڵەدا بکرێت ، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش، هەموو ئاسانکاری و ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکات.
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/3/2 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر، پيشوازى له به‌ڕێز ئه‌نتۆنيۆ گۆتێرێس، سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان كرد.
پاشان له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا به ئاماده‌بوونى به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌نگاوەكان و گفتوگۆى نێوانيان بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كان، كارنامه‌ى حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق و دۆخى شه‌نگال، خرانه به‌ر باس و تاوتوێ كران.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى بنه‌ماكان و ڕێككه‌وتنى پێكهێنانى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و كارنامه‌كه‌ى خسته ڕوو، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه كه‌شێكى ئه‌رێنى له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا هه‌يه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، چاوه‌ڕوانيش هه‌يه كە به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى حكوومه‌ت جدييه. به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها ڕۆڵى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌زر نرخاند.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان خۆشحاڵيى خۆى به هه‌نگاوه‌كانى گفتوگۆى نێوان هه‌ولێر ـ به‌غدا نيشان دا و پشتگيريى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانى بۆ هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان دووپات كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌دا باس له هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرا. له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه وە‌ك سە‌رۆكی ھە‌رێمى كوردستان لە كاتی یاسایيی خۆیدا ڕۆژی ھە‌ڵبژاردن دیاری دە‌كات و دە‌بێ لە‌مساڵدا ھە‌ڵبژاردن ئە‌نجام بدرێت.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستى و گرنگيى جێبەجێکردنی ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال، تا ببێته هانده‌ر و ڕێخۆشكه‌ر بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره ئێزدييه‌كان بۆ سه‌ر زێد و ناوچه‌كانيان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌يان.
ده‌رباره‌ى دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانيش، به‌ڕێز سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان دووپاتى كرده‌وه كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه ناوخۆييه‌كان و يه‌كڕيزيى لايه‌نه سياسييه‌كان، پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى عێراق و له ده‌ره‌وه‌ش به‌هێز ده‌كات.
چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2023/3/1 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز لۆرد تارق ئه‌حمه‌د وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى به‌ريتانيا بۆ كاروبارى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئافريكا و نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا لۆرد ئه‌حمه‌د جه‌ختى له خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه به‌ريتانيا به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌ڕوانێت و پێى وايه سه‌قامگيرى و په‌يوه‌نديى باشى هه‌ولێر ـ به‌غدا، عێراق به‌هێزتر ده‌كات له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كاندا، ستايش و پشتگيريى وڵاته‌كه‌يشى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ردوولا نيشان دا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق و كونسوڵى گشتييان له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوون، هه‌ردوولا دۆخى سياسى و ئابووريى عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان تاوتوێ كرد. له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان له هه‌وڵى به‌رده‌وامدايه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا، هه‌روه‌ها بۆ پاراستنى يه‌كڕيزى له هه‌رێمى كوردستان.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه ئارامى و سه‌قامگيرى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات، بره‌و به پێشكه‌وتن و گه‌ڕانه‌وه‌ى عێراق بۆ پێگه‌ى شايسته‌ى خۆى له ناوچه‌كه و له‌سه‌ر ئاستى جيهان ده‌دات و ده‌ر‌فه‌تى كار و وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزاريى بيانى زياتر ده‌كات.
پرسه‌كانى هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمى كوردستان، ياساى نه‌وت و گاز و بودجه‌ى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ له ئۆكراينا و چه‌ند بايه‌تێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-meets-with-british-minister-of-state-lord-ahmed/
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات