ئه‌مڕۆ سێشەممە 1/17 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانى، لە داڤۆس له‌گه‌ڵ لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ئامادەی بوو ، دۆخی گشتیی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بەپێی دەستوور و کارکردن لە پێناو باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان لە عێراق تاوتوێ کرا .
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە دوا سەردانی شاندی حکوومیی وڵاته یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ده‌كات بە سەرۆکایەتیی بەڕێز برێت مەکگورک، نێردەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئافریکا و به ياوه‌ريى بەڕێز ئامۆس هۆکستاین، نێردەی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا بۆ ژێرخانی جیهانی و ئاسایشی وزە.
ئێمە پابەندی و پاڵپشتیی خۆمان بۆ په‌يوەندیی دوولایەنەی بەهێز و بەرهەمدارى عێراق و هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ حکوومەتی وڵاته یەکگرتووەکاندا لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی دووپات دەکەینەوە.
هەرێمی کوردستان لەبەردەم دۆخێکی ناڕوون و کۆمەڵێک ئاڵنگاریدایە. ئەمڕۆ، زیاتر لە هەر کاتێک، پێویستمان بە یەکگرتوویی و هاوکاریی نێوان هەموو لایەنەکان، بەتایبەتيش پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەیە کە پێکەوە دواڕۆژی ئەم هەرێمەیان لە دەستدایە.
داوا لە سەرجەم هێزە سیاسییەکان دەکەین کە جیاوازییەکانیان بەلاوە بنێن و بە سنگێکی فراوانەوە کێشەکانیان لە ڕێگەی گفتوگۆ و لێکگەیشتنەوە چارەسه‌ر بکەن. ئەوەی کۆماندەکاتەوە زۆر گەورەترە لەوەی لە یەکتریمان جیا دەکاتەوە. بۆ ئەوەی بتوانین سەقامگیری و یەکڕیزی جێگیر بکەینەوە، بۆ ئەوەی بتوانین بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بپارێزین و پەرەیان پێ بدەین، پێویستە هەموومان بە بەرپرسیارییەتەوە هەنگاو بنێین.
هاوکات پێشوازی لە بەرەوپێشچوونی به‌رده‌وامى چارەسه‌ری كێشه‌كانی نێوان حکوومەتی فيدراڵيى عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین. وێڕاى سه‌ختييه‌كانى ڕابردوو، ئێمە گەشبینین کە دەتوانین لەگەڵ سەرۆکوەزیران به‌ڕێز محەممەد شیاع ئه‌لسوودانی و کابینەکەی و لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا، گرفتە هەڵپەسێراوەکان چارەسەر بکەین.
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان
2023/1/18
https://presidency.gov.krd/a-statement-from-the-kurdistan-region-presidency/
ئیمشه‌و دووشه‌ممه 2023/1/16 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز برێت مەکگورک نێردەی سەرۆكی ئەمه‌ریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئافریكا كرد كه به ياوه‌ريى شاندێكى باڵاى وڵاته‌كه‌ى، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه به‌ڕێز ئامۆس هۆكستاين، نێرده‌ى سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌مه‌ريكا بۆ ژێرخانى جيهانى و ئاسايشى وزه و خاتوو ئالينا ڕۆنانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق ئاماده‌ى بوون، دوايين پێشهاته سياسييه‌كانى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و پرۆسه‌ى يه‌كخستنى پێشمه‌رگه‌یان، تاوتوێ كرد.
به‌ڕێز مه‌كگورك به‌رده‌واميى پشتيوانيى ئه‌مه‌ريكاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌ولێر و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا، دووپات كرده‌وه، به‌تایبه‌تیش له بواری وزه و پاراستنی ئاسایشی وزه‌دا.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، باسێكى وردى ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان پێشكه‌ش كرد و دووپاتى كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ دامه‌زرانى حكوومه‌تى نوێى فيدراڵيى عێراق، ده‌رفه‌تێك بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و فيدراڵى هاتووه‌ته ئاراوه و له‌مباره‌يه‌وه هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌موو هاوكارييه‌ك ئاماده‌يه.
گرنگیی پێکه‌وه‌کارکردن بۆ پاراستنی سه‌قامگیری، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو، كه ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسان و ڕاوێژكارانى هه‌ردوولا ئاماده‌ى بوون.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-meets-with-a-high-level-us-delegation/
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە 1/15، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەنەراڵ ماتیۆ ماکفەرلین فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش و گرنگیی پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان تاوتوێ کران.
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا، ئاماژەی بە بەرەوپێشچوونەکانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی ئەمنی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق کرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەتایبەتی لە ساڵی ڕابردوودا و جەختی لە گرنگیی برەودان بەو هاوئاهەنگییە کرد بە ئاراستەی پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی لە ناوچەکانی ماددەی 140ی دەستوور.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی هاوکاری و پشتیوانیی بەردەوامی ئەمەریکا و هێزەکانی هاوپەیمانانی لە پێشمەرگە کرد لە شەڕی تیرۆر و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە.
سەرۆکی حکومەت هەروەها کورتەیەکی دەربارەی ئەنجامی سەردانی شاندی باڵای حکومەت بۆ بەغدا و کۆبوونەوە لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، بەتایبەتی پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی ئەمنی لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق خستەڕوو.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/january/سەرۆکی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-پێشوازی-لە-فەرماندەی-گشتیی-هێزەکانی-هاوپەیمانان-لە-عێراق-و-سوریا-دەکات/
ئه‌مڕۆ چوارشەممە 1/11 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانى، لە بەغدا له‌گه‌ڵ فائق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور، بە شێوەیەک کە لە بەرژەوەندی گشت هاووڵاتییانی عێراقدا بێت.
ئه‌مڕۆ چوارشەممە 1/11 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانى، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شياع سوودانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور و كارنامەی وەزاریی کرایەوە.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە دا کە ئەگەر نیازی چارەسەری هەبێت زۆر ڕێگە هەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، گوتیشی ئێمە ڕێککەوتنی لایەنەکان و کارنامەی وەزاریی حکومەتمان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان.
سەرۆک وەزیرانی فیدرال دووپاتی کردەوە کە خواستێکی بەهێزمان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی بەشێوەیەک کە لە بەرژەوەندی گشت هاووڵاتییانی عێراقدا بێت.
تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی ئامادەکارییەکانی پڕۆژە یاسای بودجەی فیدرالی بۆ ساڵی 2023 و وردەکاییەکانی پشک و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدرالی .
هەروەها گفتوگۆ دەربارەی هەنگاوەکانی ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای نەوت و گازی فیدراڵی کرا هەروەک لە ڕێککەوتنی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت و کارنامەی وەزیدا هاتووە .
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی جارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ هەردوو تەوەری پەیوەندیدار بودجە و نەوت وگاز لە چوارجێوەی دەستووردا.
گرنگی جێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستوور و دەستەبەرکردنی مافە دەستوورییەکانی هێزی پێشمەرگەی کورستان وەک بەشێک لە سیستەمی بەرگریی عێراقی فیدراڵ و جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال , چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو .
ئه‌مڕۆ چوارشەممە 1/11 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانى، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا له‌گه‌ڵ لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بەشێوەیەکی بنەڕەتی و بەپێی دەستوور کرا.جەخت لە داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/january/سه-رۆكی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-له-گه-ڵ-سەرۆک-کۆماری-عێراق-كۆبووه-وه/
ئه‌مڕۆ چوارشەممە 1/11 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانى لە بەغدا له‌گه‌ڵ شاندێکی باڵای پەرلەمانیی ئوردنی بەسەرۆکایەتی ئەحمەد سەفەدی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا برەودان بە پەیوەندییەکانی ئوردن و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن ، سڵاو و ڕێزی شا عەبدوڵلای شای شانشینی ئوردنی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی هەمەلایەنە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە پەیوەندیی مێژوویی و دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردنی دا و ئامادەیی هەرێمی کوردستانیشی بۆ پتەوکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئوردن لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی .
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات