پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 27\9\2015، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له هه‌ولێر، پێشوازى له به‌ڕێز حسێن شه‌هرستانى وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستیى حكوومه‌تى فیدرالى عیراق كرد.
له دیدارێكدا دۆخى سیاسیى عیراق و پێشهاته سیاسى، سه‌ربازى و ئه‌منییه‌كانى وڵات تاوتوێ كرا و به وردى تیشك خرایه سه‌ر دۆخى ئابوورى و داراییى عیراق. هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چۆنیه‌تیى هه‌نگاونان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان خرانه به‌ر باس.
له دیداره‌كه‌دا كه به‌ڕێز فوئاد حسێن سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستانیش ئاماده‌ى بوو، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران به وردى باسێكى ده‌رباره‌ى شه‌ڕى دژى تیرۆرستانى داعش له كوردستان و شكستى به‌رده‌وامى داعش به‌رانبه‌ر به سه‌ركه‌وتنه‌كانى پێشمه‌رگه خسته ڕوو. هه‌روه‌ها به تێروته‌سه‌لى باسى له دۆخى ئابووریى هه‌رێمى كوردستان و قه‌یرانى دارایى و ده‌ره‌نجام و لێكه‌وته‌كانى كرد.
به‌ڕێز شه‌هرستانى وه‌ك نوێنه‌رى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراقى فیدرال بۆ به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى ده‌ستبه‌كاربوونى قه‌داسه‌تى پارتریاكى تازه‌ى كه‌نیسه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ئاشووریى جیهان و گواستنه‌وه‌ى كورسیى كه‌نیسه‌كه بۆ هه‌ولێر، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كردبوو.
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 19ى یه‌نایه‌رى 2014، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیى شاندێكى باڵاى هه‌رێمى كوردستان گه‌یشته به‌غدا و دواى نیوه‌ڕۆ له‌گه‌ڵ شاندى حكوومه‌تى عیراق به سه‌رۆكایه‌تیى حسێن شه‌هرستانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروبارى وزه كۆ بووه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه له كه‌شێكى ئه‌رێنى و دۆستانه و زۆر ڕاشكاوانه‌دا به ڕێوه چوو و تیایدا هه‌ردوولا تێبینى و دیدى خۆیان له‌سه‌ر پێشنیاره‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به ڕاشكاوانه پێشكه‌ش كرد و هه‌ردوولا ویستى ته‌واوى خۆیان ده‌ربڕى بۆ ئه‌وه‌ى هه‌وڵى جددى بده‌ن تا بگه‌نه ئه‌نجامێكى گونجاو كه له به‌رژوه‌ندیى هه‌موو خه‌ڵكى عیراقدا بێت و تایبه‌تمه‌ندیى هه‌رێمى كوردستانیش له‌به‌رچاو بگیرێت. هه‌روه‌ها گفتوگۆیه‌كى تێروته‌سه‌ل له‌سه‌ر پێشنیاره‌كانى هه‌ردوولا كرا كه پێشتر له لایه‌ن حكوومه‌تى فیدرال و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه پێشكه‌ش به یه‌كتر كرابوون.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین خاڵى هاوبه‌ش و چه‌ندین خاڵى ناكۆك گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا و هه‌ردوولا پێیان باش بوو كه ههرلایهنهى لاى خۆیه‌وه دیراسه‌تى خاڵه ناكۆكه‌كان بكه‌ن و ئێواره دواى كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ نوورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراقى فیدرال، دانیشتنێكى دیكه وه‌ك به‌رده‌وامیى كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام بدرێت و به مه‌به‌ستى گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكى گونجاو، ئه‌نجامى دیراسه‌تى خاڵه ناكۆكه‌كان بخه‌نه‌وه به‌ر باس و گفتوگۆ.
شاندى باڵاى هه‌رێمى كوردستان له د. ڕۆژ نوورى شاوه‌یس جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق و ئاشتى هه‌ورامى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان و چه‌ند بهرپرسیكى دیكه‌ى هه‌رێم و شاندى عیراقیش له وه‌زیرى نه‌وت و وه‌زیرى دارایى و چه‌ند به‌رپرسێكى دیكه پێك هاتبوو.