به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى عیساى مه‌سیح (سڵاوى خواى لێ بێت)‌، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م خوشك و برا مه‌سیحییه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان و عیراق و جیهان به‌ گشتی ده‌كه‌ین، هیوادارین خوشك و برا مه‌سیحییه‌كان به‌ خۆشی و ئارامی ئه‌م جه‌ژنه‌یان بكه‌نه‌وه.
مه‌سیحییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌ دێرزه‌مانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ موسڵمان و پێكهاته‌ ئایینییه‌كانی دیكه‌ى كوردستان؛ به‌ برایه‌تی و به‌ ڕێز و خۆشه‌ویستییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتر ژیاون و له‌ خۆشی و ناخۆشی و قوربانیدان بۆ هێنانه‌دیی ئازادی و ژیانێكی به‌خته‌وه‌ر به‌شدار بوون، بۆیه‌ بنه‌ماى لێبورده‌یی و یه‌كترقبووڵكردن و برایه‌تی؛ بووه‌ته‌ ڕوویه‌كى پرشنگدار و دیارى هه‌رێمى كوردستان و مایه‌ى سه‌رنجى جیهان.
جارێكی دیكه‌ جه‌ژنى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى عیساى مه‌سیح (سڵاوى خواى لێ بێت)‌،  له‌ هه‌موو خوشك و برایانی مه‌سیحی پیرۆز بێت و هه‌ر له‌ خۆشی و شادیدا بن.

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان.
24ى دیسه‌مبه‌رى 2013

 

 

 

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی