بسم الله الرحمن الرحيم
)شهر رمضان الذي انزل فيه القرآ‌ن هدى للناس و بينات من الهدى و الفرقان(
- صدق الله العظيم-
به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه، گه‌رمترین پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان به گشتی و كوردستان و عێراق به تایبه‌تی ده‌كه‌م.
هیوادارم هاتنه‌وه‌ی مانگی پڕ به‌ره‌كه‌ت و ره‌حمه‌تی ڕەمەزان ببێته مایەی کۆتاییهاتنی ناخۆشی و کاولکاری و هاتنی خێر و خۆشی و ئارامیی زیاتر بۆ گه‌لی كوردستان و دەربازبوونی گەلانی عێراق لە مەینەتی و ناخۆشی و بڵاوبوونەوەی ئاشتی و پێکەوەژیان و ئاسوودەیی بۆ هەموو مرۆڤایەتی.
با مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بکەینە دەرفەتێک بۆ هاوکاری و ئاشتی و لێبوردەیی کە پەیامی سەرەکیی ئایینی پیرۆزی ئیسلامە.
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
1 ـی ڕەمەزانی 1436ی کۆچی
18ـی6ـی2015
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان به گشتی و كوردستان به تایبه‌تی ده‌كه‌م و ئاواته‌خوازم مانگی خێر و به‌ره‌كه‌ت و خۆشی و شادی بێ بۆ گه‌له‌كه‌مان.
ئاشكرایه ئێمه‌ی گه‌لی كورد هه‌میشه به گرنگی و بایه‌خه‌وه له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزمان روانیوه‌و كوردستان یه‌كێك بووه له‌م شوێنانه‌ی به جوانترین شێوه پێشوازی له هاتنه‌وه‌ی ئه‌م مانگه پیرۆزه كردووه، هه‌ر بۆیه خوازیارم ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی پێشوو پێشوازی له‌م مانگه پیرۆزه بكه‌ین و بیكه‌ینه هه‌وێنی یه‌كڕیزی و ته‌بایی نێوان خۆمان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته هه‌نووكه نێوخۆییهكانمان.
موسڵمانانی خۆشه‌ویست...
ئه‌مڕۆ كه هاوكاته له‌گه‌ڵ جه‌نگی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و هه‌وڵدانی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كان بۆ به‌كارهێنانی ناوی پیرۆزی ئیسلام دژی مرۆڤایه‌تی، له‌سه‌ر هه‌موومان پێویسته هه‌ڵگری په‌یامی ئاشته‌وایی و پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان بین و دژی توندڕه‌وی بوه‌ستینه‌وه‌و به توندڕه‌وه‌كان بڵێین ژیان بریتییه له ئاشتی و ئارامی و پێكه‌وه ژیان و خۆشگوزه‌رانی.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه‌و له‌م رۆژه پیرۆزه‌دا به پێویستی ده‌زانم دووپاتی یه‌كڕیزی كورد و پاڵپشتی كوردانی پارچه‌كانی تر له یه‌كتر به ئامانجی سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كیمان بكه‌مه‌وه‌و رایبگه‌یه‌نم كه گه‌له‌كه‌مان ته‌نهاو ته‌نها به یه‌كڕیزی و وه‌لانانی به‌رژه‌وه‌ندییه كه‌سی و حزبییه‌كان ده‌گاته ئامانجی ره‌وای خۆی.
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بەبۆنەی هاتنه‌وه‌ی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم هاوڵاتیانی کوردستان دەکەم. هیوادارم هاتنه‌وه‌ی جەژنی ڕەمەزان، ببێتە مایەی بەرقەرار بونی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیریی زیاتر بۆ کوردستان و ناوچەکە و، کۆتایی هاتن بە ناخۆشی و ئەو کێشە و قەیرانانەی ماوەیەکە باڵی بەسەر هەرێمەکەماندا کێشاوە و کاری کردۆتە سەر ژیان و بژێویی هاوڵاتیانی کوردستان.
هاووڵاتیانی خۆشەویست..لەکاتێکدا هەموان پێشوازی لە جەژنی ڕەمەزان دەکەین، پێشمەرگە قارەمانەکانمان لە بەرەکانی پێشەوەی پارێزگاری کردنن لە خاکی کوردستان، بۆیە لێرەوە بەناوی خۆم و پەرلەمانی کوردستان و بە نوێنەرایەتیی گەلی کوردستانەوە، جوانترین سڵاو و پیرۆزبایی بۆ ئەوان و خێزانە سەربەرزەکانیان دەنێرم. سڵاو بۆ خێزان و خانەوادەی ئەو پێشمەرگانەی کە لەماوەی ڕابردوودا شەهیدبوون، سڵاو بۆ ئەو پێشمەرگە گیانفیدایانەی لە سەنگەرەکانی بەرگری لە خاکی کوردستان دا بریندار بوون.
بە داخەوە جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانی ئەمساڵ هاوکاتە لەگەڵ بڕێنی بودجەی هەرێمی کوردستان لە لایەن حکومەتی عێراق، کە ئەمەش بۆتە هۆی دروستبوونی قەیرانی دارایی لە هەرێمی کوردستان، زەرەرمەندی یەکەمیش لێی فەرمانبەران و هاوڵاتیانی سادەن. بۆیە لێرەوە داوا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پیاوانی ئایینیی عێراق دەکەین کە فشار بکەن بۆ کۆتایی هێنان بەم کارە نامرۆییەی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق، رەخساندنی دەرفەتێکی نوێ بۆ پێکەوە ژیانی سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق.
دوبارە جەژنی هەمو لایەک پیرۆز بێت، هەمیشە لە جەژن و شادیدابن.
یوسف محەمەد سادق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
٢٧-٧-٢٠١٤
بروسكه‌ی پیرۆزبایی سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ هاووڵاتیانی عیراق و سه‌رجه‌م موسڵمانان و میلله‌تی كورد، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه.
ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خودای گه‌وره‌و میهره‌بان.
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه خۆشحاڵم كهپیرۆزبایی خۆم پێشكه‌ش به سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی عیراق بكه‌م، به‌سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانیه‌وه، و داوا له خوای گه‌وره‌و میهره‌بان ده‌كه‌ین كه رۆژووی هه‌موولایه‌ك قبوڵ بكات و ئومێد ده‌كه‌ین هاووڵاتیانی عیراقی خۆشه‌ویست ئه‌م دۆخه ناخۆش و نائارامه به‌و په‌ڕی ئیمانه‌وه تێپه‌ڕێنن و پارێزگاری له یه‌كڕیزی میلله‌ته‌مان و ئه‌زموونه دیموكراسییه‌كه‌ی بكه‌ن، درێژه‌بده‌ن به رێگای بنیاتنانی عیراقێكی دیموكراتی ئازاد‌و یه‌كڕیزو ئارام.
له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا به هه‌لی ده‌زانم كه پیرۆزبایی له هاووڵاتیانی كوردستان بكه‌م و هیوای ژیانێكی پڕ ئاسایش و پێشكه‌تن و شكۆمه‌ند و ژیانێكی یه‌كڕیزو یه‌كگرتوو برایه‌تی و هاوخه‌باتیان بۆ ده‌خوازم، بۆ هه‌وڵدان به‌گه‌یشتن به‌سیستمێكی دیموكراسی و په‌رله‌مانی له چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عیراق كه هاووڵاتیانی كوردستان په‌سه‌ندیان كردووه و قوربانی زۆریانداوه له پێناوی دیموكراسی و ئازادی‌دا.
هه‌ربه‌م بۆنه‌یه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی خوشك و برایان و هاوڕێیانم له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كانی وڵات و به‌رپرسه دڵسۆزه‌كانی عیراق ده‌كه‌م و پاڵپشتیانم بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی سه‌ركه‌وتوو پاڵپشت به ده‌ستوری عیراق، و ده‌سته‌كانیان به‌توندی ده‌گوشم و دوعای خێریان بۆ ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامبن له سه‌رخستنی ئامانجه‌كان له پێناو پێكهێنانی حكومه‌ت، هیوام وایه ئه‌و بارودۆخه نائارامه‌ی ئێستا عیراقی پێدا تێپه‌ڕده‌بێت، به‌هه‌ند وه‌رگرن و به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیانی عیراق بخه‌نه پێش به‌رژه‌وه‌ندییه حزبی و تائیفیهكانیانهوه، و سه‌رجه‌م ناكۆكییه‌كان تێپه‌ڕێنن و ریزه‌كان یه‌كبخه‌ن یه‌ك ده‌نگ بن له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه تیرۆریستیانه‌ی رووبه‌ڕوی وڵات ده‌بنه‌وه، بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌زموونی دیموكراسی كه له عیراقی نوێ‌دا به‌دی هاتوون.
داوا له خوای گه‌وره‌و میهره‌بان ده‌كه‌م كه بتان پارێزێت بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتیانی عیراق كه به ئارام گرتنێكی زۆره‌وه له پێناو ئه‌م وڵاته‌دا ئازار ده‌چێژن.
هیوام وایه هه‌موولایه‌ك جه‌ژنێكی خۆش به‌سه‌ربه‌رن.. هه‌موو ساڵێك بهخشۆشی.
برای دڵسۆزتان
مام جه‌لال