پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 30/6/2015 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە جەنەراڵ بێدنارك بەرپرسی نوسینگەی هەماهەنگیی ئاسایشی هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق و شاندێكی سەربازی و دیبلۆماسی یاوەری كرد كە بە بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكانی لە عێراق وناساندنی جەنەڕاڵ لاكامێرا وەك بەرپرسی نوێی نوسینگەی هەماهەنگیی ئاسایشی هێزەكانی ئەمەریكا، سەردانی بەڕێز سەرۆك وەزیرانی كرد.
لە دیدارێكدا بەڕێز بێدنارك سوپاسی حكوومەتی هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە و هێزی پێشمەرگەی كرد كە لەو ماوەیەی بەڕێزیان لە عێراق بە گشتی و بە تایبەتی لە هەرێمی كوردستان كاریان كردووە، تەواوی ئاسانكاری بۆ ئەركەكانیان كراوە و ڕۆڵی هێزی پێشمەرگەی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستانی داعش لە بەرەكانی جەنگ بەرز نرخاند و بەردەوامیی هاوكاری و پشتگیریی ئەمەریكاشی بۆ هەرێمی كوردستان و پێشمەرگە دووپات كردەوە.
لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا بارودۆخی ناوچە جیاجیاكانی عێراق و بە تایبەتی ئەو دەڤەرانەی لە ژێر كۆنترۆڵی تیرۆرستانی داعشدان و شێوازی هاوكاریی ئێستا و داهاتووی نێوان هێزەكانی هاوپەیمان و سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە بۆ باشتر ڕووبەڕووبوونەوە و لەناوبردنی هەڕەشە و ترسی تیرۆر ، خرایە بەر باس و گفتوگۆ.
لای خۆیەوە بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی سەردانەكەیانی كرد و دەسخۆشیی لە جەنەڕاڵ بێدنارك كرد كە لە ماوەی دووساڵی كارەكەیدا توانیویەتی ئەركەكانی بە باشی لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕێوە ببات و هیوای سەركەوتنی لە ئەركە نوێكەی بۆ خواست و لە هەمان كاتدا بەخێرهاتنی جەنەڕاڵ لاكامێرای كرد و هاوكاری و هەماهەنگیی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەكانی ئاسایشی هەرێمی بۆ دووپات كردەوە.
هەروەها سوپاسی هێزی هاوپەیمانان و بە تایبەت هێزەكانی ئەمەریكای كرد كە لە سەرەتای هێرشەكانی تیرۆرستانی داعش بۆ سەر هەرێمی كوردستان ڕۆڵێكی بەرچاویان هەبوو بۆ لەناوبردنی مەترسیی تیرۆر و دوورخستنەوەیان لە هەرێم.
لە كۆتایی دیدارەكەدا جەنەڕاڵ بێدنارك نامەیەكی ڕێز و پێزانینی نوسینگەی هەماهەنگیی ئاسایشی هێزەكانی ئەمەریكای لە عێراق پێشكەش بە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان كرد و سوپاسی هاوكاری و ئاسانكاری حكوومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ كارەكانی كرد.
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز، به‌یانیتان باش، هه‌موو لایه‌كتان به‌خێر بێن..
ئه‌مڕۆ ئێمه له‌دونیایه‌كی جیاواز له‌دونیای چه‌ندین ساڵ له‌وه‌وپێش ده‌ژین. له‌وه‌وبه‌ر زۆر كه‌س كه بڕیاری ده‌دا چی بخوێنێت، هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بووه بڕیار كه پاشان ببێت به‌چی، یا چ كارێك بكات؟. تا كاتی خانه‌نشینی، زۆر كه‌س له‌هه‌مان كار به‌رده‌وام ده‌بوون. خوێندن و كاری پیشه‌یی، په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌خۆیان هه‌بوو. له‌ماوه‌ی سه‌د ساڵی ڕابردوودا، ژیان له‌كوردستان سه‌خت بوو. نه‌وه‌ی پێش ئێمه و به‌شێكیش له‌ئێمه، نه‌مانده‌زانی چیمان به‌سه‌ردێت، كه‌ی جارێكی دیكهماڵ و گوند و شارمان بۆمباران ده‌كرێت. له كوێ دهبینهپهنابهر، كه‌ی ده‌توانین بگه‌ڕێینه‌وه بۆ زێدی خۆمان.
خۆشبه‌ختانه ئێستا كوردستان له‌چوارچێوه‌ی مان و نه‌مان ده‌رچووه، ئه‌گه‌رچی هێرشی دڕندانه‌ی داعش زیانی زۆر گه‌وره‌ی به‌خه‌ڵكی كوردستان گه‌یاندووه، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك لاوی كوردستانیش فریوی داوی ئادیۆلۆژیای توندڕه‌ویی ئایینی بوون. به‌ستنه‌وه‌ی كوردستان به‌دونیای ده‌ره‌وه، به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ، كاردانه‌وه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر بواری خوێندن، ته‌ندروستی و بازاڕی كار. وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی و خۆماڵی، چاوه‌ڕوانی هێزی كاری چالاك و شاره‌زا و لێهاتوو ده‌كه‌ن، تا ئه‌وانیش ڕاسته‌وخۆ بتوانن ئابووری و ئاستی ژیان له‌كوردستان گه‌شه پێ بده‌ن.
ئێمه ده‌بێت له‌ئێستاوه خۆمان له‌گه‌ڵ داواكاریی ئایندهی وڵاتەكەمان بگونجێنین، ده‌بێت هه‌میشه پێشبینیی داهاتوویه‌كی جیاواز بكه‌ین له‌وه‌ی كە ئێمە ئێستا تێیدا ده‌ژین. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی سه‌رشانی نه‌وه‌ی ئایندهلهگهڵ پێداویستیی دواڕژۆردا بگونجێت، ده‌بێت بێ‌وچان به‌سیسته‌می په‌روه‌رده‌دا بچینه‌وه. په‌روه‌رده‌یه‌ك به‌رده‌وام نوێ نه‌كرێته‌وه، ناتوانێت یارمه‌تیی گه‌شه‌ی وڵات بدات، ناتوانێت ببێتهفاكتهری سه‌ره‌كی بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئابووری، تهكنهنۆژی و ده‌روونی لە وڵاتەكەماندا.
سیسته‌می په‌روه‌رده تا كۆتاییی سه‌ده‌ی ڕابردوو، جه‌ختی له‌سه‌ر سێ لایه‌نی سه‌ره‌كی ده‌كرده‌وه: خوێندنه‌وه، نووسین و ماتماتیك. بۆ پتر له‌سه‌ده‌یه‌ك ئه‌وه به‌س بوو. ئێستا ئه‌مه له‌هیچ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به‌ش ناكات. سه‌ده‌ی نوێ، جگه لهخوێندهوه و نووسین و ماتماتیك، پێویستی به‌لێهاتوویی، زانست و شاره‌زاییش هه‌یه. بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی ئاینده ئاماده بكرێت بۆ سه‌ركه‌وتن له‌ژیانی پاش قوتابخانه و زانكۆ، سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی كوردستان، ده‌بێت قوتابی به‌شێوه‌ی نوێی گونجا و له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می نوێ‌دا ئاماده بكات.
جگه له‌خوێنده‌واری و فێركردنی بنه‌ڕه‌تی، قوتابیی ئێستا و ئایندهی كوردستان، ده‌بێت لێهاتووییی تایبه‌تی هه‌بێت، فێری زانستی پڕ ناوهڕۆك بكرێت و خۆشاره‌زاكردن بكاته به‌شێكی دانه‌بڕاو له‌قۆناغی خوێندن و ژیانی كاركردن. لێهاتوویی له‌م سه‌ده‌یەدا پێویستی به‌گه‌شه‌ی تایبه‌ت هه‌یه له بابه‌ته ئه‌كادیمیه بنه‌ڕه‌تییه‌كاندا، تا گشت قوتابیان بتوانن له‌زانستی سه‌ره‌كی تێبگه‌ن. تا نه‌وه‌ی داهاتوو بتوانن ڕه‌خنه‌گرانه و بونیادنه‌رانه بیر بكه‌نه‌وه و چوست و چالاكانه په‌یامی خۆیان بگه‌یه‌نن، شاره‌زایی له بابه‌ته ئه‌كادیمییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان، زۆر پێویسته بۆ ئاندەی وڵاتەكەمان.
ته‌نها له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی ڕاست و دروست، قوتابی له‌ئاینده‌دا ده‌توانێت بۆخۆی، خۆی فێربكات تا لێهاتووانه له‌ژیاندا سه‌ربكه‌وێت. بیركردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه و بونیادنه‌رانه به‌كاربهێنێت. چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ گرفتی سه‌رده‌م و ئاینده بدۆزێته‌وه. پسپۆڕانه بیانگه‌یه‌نێته كۆمه‌ڵگه. هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نی پێویست و به‌رپرس، بكاته به‌شێك له‌بیركردنه‌وه و هه‌ڵسوكه‌وتی خۆی. ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئایینی و سیاسی، ته‌حه‌ددای ئێستا و دواڕۆژمان ده‌بێت. پێكه‌وه‌ژیان و سنگفراوانی له‌منداڵیه‌وه ڕه‌گ داده‌كوتێت. ده‌بێت نه‌وه‌ی دواڕۆژمان له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه په‌روه‌رده بكه‌ین. قوتابخانه، مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانمان، ده‌توانن ڕۆڵێكی گه‌لێك ئیجابی ببینن له‌م بواره‌دا.
له‌هه‌مان كاتدا نابێت ئه‌وش له‌بیر بكه‌ین كه دایك و باوك، خوشك و برا و ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌كانمان ده‌توانن به‌رپرسانه ڕێنماییی نه‌وه‌ی نوێمان بكه‌ن. به‌شی هه‌ره‌زۆریان نه‌بوونی، ده‌رده‌سه‌ری و هه‌ڵهاتنیان له‌بیره. له‌و باوه‌ڕه‌دام بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی داهاتووی گه‌له‌كه‌مان، باشتر ئاماده‌بكه‌ین بۆ گه‌شه‌و په‌ره و خۆشگوزه‌رانی له‌كوردستاندا، له‌چوارچێوه‌ی ئابوورییه‌كی جیهانگیر و پڕ گۆڕانكاریی گه‌وره و له‌ناكاو، ده‌بێت قوتابخانه‌كانمان له‌سه‌ر بناغه‌ی نوێ بۆ سه‌رده‌می نوێ و چاوه‌ڕوانیی ئاینده دابمه‌زرێنین.
پشتگیریی پێویستی ستانده‌ردی به‌رز، هه‌ڵسه‌نگاندن، پرۆگرامی خوێندن و ئامۆزش، گه‌شه‌ی پیشه‌ییی فه‌رمانبه‌ران و ژینگه‌ی خوێندن، هه‌لومه‌رجی سه‌ركه‌وتن بۆ قوتابی باشتر ده‌كات. پێموایه، چ له‌خوێندن، چ له‌فێركاری، چ له‌كاری ڕێكخراوه‌یی و به‌ڕێوه‌بردن و چ له‌ژیانی هه‌ر تاكه كه‌سێكماندا، به‌ستنه‌وه‌ی سێ چه‌مك پێكه‌وه، گه‌لێك گرنگه بۆ تێگه‌یشتنمان له‌ئه‌رك و به‌رپرسیارییەتی بواری په‌روه‌رده‌دا، ئەویش (سه‌ربه‌خۆیی، باڵاده‌ستی و ئامانج).
سه‌ربه‌خۆیى به‌واتای خودموختاری یا ئۆتۆنۆمی. هه‌ریه‌كێك له‌ئێمه حه‌زده‌كات خۆی بڕیار له‌سه‌ر ژیانی خۆی بدات. خۆی ئاراسته‌ی ژیانی خۆی دیارى بكات. سه‌ربه‌خۆیی، واتا ئازادی و به‌رپرسێتی له‌هه‌مان كاتدا.
باڵاده‌ستی واته خواستی به‌رده‌وام بۆ باشتركردنی ئه‌و كاره‌ی كە ده‌یكه‌ین.
ئامانج واته تامه‌زرۆی ئه‌وه‌بین كه هه‌ر یه‌كێك له ئێمه به‌شێك بێت له‌شتێكی له‌خۆمان گه‌وره‌تر، كهسهفهری ژیانمان مانای هه‌بێت.
مامۆستایه‌كی سه‌ربه‌خۆ، له پۆلێكی سه‌ربه‌خۆ، له قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ، سه‌ر به وه‌زاره‌تێكی سه‌ربه‌خۆ، ئاراسته و ئاستی خوێندن و فێركاری به‌شێوه‌یه‌ك به‌ڕێوه ده‌بات، كه‌هه‌م خۆی، هه‌م قوتابی، هه‌وڵی به‌رده‌وام بدات بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر گشت گرفتێك كە دهێته ڕێگەیان، نه‌ك چاوه‌ڕوان بێت كه‌سێك له ده‌ره‌وه‌ی پۆل، قوتابخانه، وه‌زاره‌ت یان حكوومه‌ت، پێی بڵێت چی بكات، چۆن بیربكاته‌وه، چۆن چاره‌سه‌ری كێشەكان بدۆزێته‌وه؟ خۆی دەتوانێت ئەو كارە بكات.
چه‌ند هه‌وڵی جیاواز بدرێت له هه‌ر پۆلێكی سه‌ربه‌خۆدا، ده‌یان، سه‌دان و بگره هه‌زاران ڕێگه‌چاره ده‌دۆزینه‌وه بۆ ئه‌و سه‌ختیانه‌ی دێنه ڕێمان. قوتابیه‌ك وا په‌روه‌رده كرابێت، زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ر دژواریی ژیاندا، باڵاده‌ست ده‌بێت له‌بیركردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ، ئازاد و بوێرانه.
قوتابیه‌ك، مامۆستایه‌ك، فه‌رمانبه‌رێك سه‌ربه‌خۆبێت له‌كاری ڕۆژانه‌دا، باڵاده‌ست بێت له پیشه‌كه‌یدا، زاڵ بێت به‌سه‌ر گرفتی فێربوون و فێركردن و به‌ڕێوه‌بردندا، هه‌ست ده‌كات به‌شێكه لهپڕۆژهیهكی له‌خۆی گه‌وره‌تر. ژیانی پڕمانا ده‌بینێت. به‌شداریی ئاوه‌دانكردنه‌وه و به‌ره‌وپێشبردنی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات لە هەموو ڕووێكەوە. قوتابیی ئایندهی كوردستانە، ده‌بێته هێزی په‌یداكردنی كار، گه‌شه‌ی ئابووری، به‌شدار له گۆڕانكاریی بونیاتنه‌رانه لە وڵاته‌كه‌یدا.
سه‌ده‌ی بیستویه‌ك، پێویستی به هاووڵاتیه‌ك هه‌یه كه نه‌ك ته‌نها حه‌زی له‌داهێنان بێت، به‌ڵكو داهێنان بكاته به‌شێكی دانه‌بڕاو له بیركردنه‌وه‌ی ڕۆژانه، دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو و یارمه‌تیدانی هاووڵاتی له‌گشت بوارەكاندا. به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیا، نه‌رمونیانی لهههڵسوكهوتی ڕۆژانه‌دا، خۆبه‌ڕێوه‌بردن و تێگه‌یشتنی ڕه‌وت و هێزی گۆڕانكاری، ئەمانە پێكه‌وه سه‌ركرده‌ی داهاتووی وڵاتەكەمان ئاماده ده‌كه‌ن.
قوتابیانی ئه‌مڕۆمان، سه‌ركرده‌ی پاشهڕۆژمانن. بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ریای ژیاندا سه‌ربكه‌ون، وڵاته‌كه‌مان بپارێزن و گه‌شه‌ی به‌رده‌وامی پێ بده‌ن، ده‌بێت خۆیان به ئامێری ئاشتی و ئاوه‌دانكردنه‌وه پڕچه‌ك بكه‌ن بۆ ئایندهی نزیك و دوور خۆیان ئامادە بكەن. سه‌ركه‌وتنی بواری په‌روه‌رده به‌م شێوه‌یه، گه‌ره‌نتیی پاشه‌ڕۆژێكی سه‌ركه‌وتوو بۆ ههمووهاووڵاتیانی كودستان مسۆگەر دەكات.
هیوادارم له‌م كۆنگره‌یه‌دا بتوانن له‌سه‌ر چوارچێوه و میكانیزمی سیسته‌مێكی په‌روه‌رده‌ی گونجاو بۆ سه‌ده‌ی بیستویه‌ك ڕێك بكه‌ون. پیاده‌كردنی ئه‌و جۆره سیسته‌مه، كاری به‌ردوامی ده‌وێت. هه‌نگاوی یه‌كه‌م، له‌ڕۆژێكی وه‌ك ئێستادا ده‌ست پێده‌كات. تكایه دوودڵ مه‌بن، تكایه سڵ له گۆڕانكاری و دروستكردنی په‌روه‌رده‌ی دواڕۆژ مه‌كه‌نه‌وه. به‌هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ نوێكردنه‌وه و خۆگونجاندن له‌بواری پهرهوهردهدا له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی ژیانی سه‌ده‌ی ئێستاماندا.
سوپاس و دەستخۆشی لە بەڕێز وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان د. پشیوان سادق و هەڤاڵانی دەكەم بۆ سازدانی ئەم كۆنگرەیە. هەروەها سوپاسی هەموو ئەو بەشدارانە دەكەم كە ئەمڕۆ چ لە دەرەوە یان ناوەوەی كوردستان تەشریفیان هێناوە و بە كارەكانی خۆیان ئەم گۆنگرەیە دەوڵەمەند دەكەن. بەهیوای سیستەمێكی ڕێك‌وپێك، پەروەردەیەكی باش بۆ كوردستانی خۆشەویستمان. ئەگەر ئێمە لەمە سەركەوتین، بە دڵنیاییەوە دەتوانین ئایندەیەكی یەكجار زۆر گەش بۆ وڵاتەكەمان سۆگەر بكەین. لێرەوە دەست پێدەكات. هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم. بەخێربێن سەرچاو. زۆر سوپاس.
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز،
ئه‌م كاته‌تان باش،
هه‌موو لایه‌كتان به‌خێر بێن..
خۆشحاڵم كه ئه‌مڕۆ له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا له‌گه‌ڵ ئێوه‌ى به‌ڕێز به‌شدارم، هه‌روه‌ها شاندى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و په‌رله‌مانیش كه ته‌شریفیان لێره‌یه و هه‌موو كونسولخانانهى كه هاتوون، هه‌موو لایه‌ك به خێر بێن. ئه‌مرۆ ئێمه لێره به‌شدارى ده‌كه‌ین له كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى گشتیى كۆمارى چینى میللى، له هه‌ولێر. سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێ پڕ به‌دڵ به‌خێرهاتنى به‌ڕێز "ژانگ مینگ" جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى چین و شاندى یاوه‌رى بكه‌م، كه به‌تایبه‌تى بۆ به‌شداریكردن له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا ته‌شریفیان هێناوه بۆ هه‌ولێر، به‌خێر بێن.
بێگومان كۆمارى چینى میللى، وه‌ك یه‌كێك له زلهێزه‌كان و ئابوورییه گه‌وره و سه‌ركه‌وتووه‌كانى جیهان و وه‌ك ئه‌ندامێكى هه‌میشه‌ییى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى، له ئاستى نێوده‌وڵه‌تیدا خاوه‌ن پێگه و شوێنێكى دیار و كاریگه‌رییه‌كى به‌رچاوى هه‌یه، بۆیه هه‌رێمى كوردستان كه سیاسه‌تى "ده‌رگاى كراوه" په‌یره‌و ده‌كات، هه‌میشه خوازیارى ئه‌وه بووه په‌یوه‌ندیى پته‌وى له‌گه‌ڵ كۆمارى چیندا هه‌بێت و هه‌وڵى داوه له هه‌موو بواره‌كاندا، په‌یوه‌ندیى دۆستانه‌ى بنیاتنراو له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش، له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته گرنگه‌ى جیهاندا، دروست بكات.
كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى گشتیى چین له هه‌رێمى كوردستان، كه په‌یوه‌ندییه‌كى كۆنى له‌گه‌ڵ عیراق هه‌یه، یه‌كه‌مین هه‌نگاوى گرنگ و فه‌رمیى بنیاتنانى ئه‌م په‌یوه‌ندییه و ده‌ستپێكى قۆناغێكى نوێیه له په‌یوه‌ندییه‌كان، كه ده‌بێته ده‌رفه‌تێكى باش تاكوو هه‌ردوولامان گرنگیى زیاتر به فراوانكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانمان بده‌ین و هه‌موو بواره‌كانى سیاسى، ئابوورى، ژێرخانى، كه‌لتوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى بگرێته‌وه، به‌تایبه‌تى ئێمه له هه‌رێمى كوردستان سوود له ئه‌زموونه ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌ركه‌وتووه‌كانى چین له هه‌موو بواره‌كاندا وه‌ربگرین. هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ به‌م شێوه‌یه پێنج ئه‌ندامى هه‌میشه‌ییى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى، ئێستا له هه‌ولێر كونسولخانه‌یان هه‌یه، كه ئه‌مه مایه‌ی خۆشحاڵیى هه‌رێمى كوردستانه.
بێگومان ئێمه له هه‌رێمى كوردستان وه‌ك چۆن بۆ پرۆسه‌ى بنیاتنان و پێشكه‌وتن، چاومان له هاوبه‌شه، به هه‌مان شێوه‌ش چاومان له پشتگیرى و هاوكاریى زیاترى دۆستان و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین باشتر به‌سه‌ر تیرۆرستاندا سه‌ركه‌وین، كه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددی و ڕاسته‌قینه‌ن بۆ سه‌ر ته‌واوی مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.
خۆشبه‌ختانه ئه‌مڕۆ هه‌رێمى كوردستان به ته‌نیا نییه و ڕاسته پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانمان له‌سه‌ر زه‌وى ڕووبه‌ڕووى تیرۆر بوونه‌ته‌وه، قوربانى ده‌ده‌ن، ده‌ستپێشخه‌رییان خستۆته‌وه ده‌ست خۆیان و ڕۆژانه له به‌ره‌كانى شه‌ڕ داعش تێكده‌شكێنن، به‌ڵام پشتگیرى و هاوكاریى دۆستانمان، به‌تایبه‌تیش هێرشه ئاسمانییه‌كان، پشتیوانییه‌كى گه‌وره‌ن بۆ پێشمه‌رگه و مۆراڵێكى گه‌وره‌شیان به خه‌ڵكى كوردستان به‌خشیوه كه مایه‌ی سوپاس و ڕێز و پێزانینمانه.
هیوادارین و چاومان له‌وه‌یه كه كۆمارى چینى میللیش، به كردنه‌وه‌ى كونسلخانه‌ى گشییان له هه‌ولێر، چ له ڕووى سه‌ربازییه‌وه، چ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى قه‌یرانى مرۆیى، كه له ئه‌نجامى هه‌بوونى نزیكه‌ى دوو ملیۆن ئاواره‌ى ناوخۆ و په‌نابه‌رى سووریا، ڕووى له هه‌رێمى كوردستان كردووه، به شێوه‌یه‌كى كاراتر هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان بكات.
هه‌رێمی كوردستان ئێستا له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ژماره‌یه‌كی به‌رچاوه و خۆشحاڵین كه ئه‌مڕۆ كۆمارى میللیى چینیش، خوازیارى پهیوهندییهكانییهتى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كه ئه‌و په‌یوه‌ندییانه بخاته قۆناغێكى تازه و كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى گشتیى وڵاته‌كه‌ى له هه‌ولێر، به ماناى هه‌بوونى متمانه‌ى چینه به ئێستا و دواڕۆژى هه‌رێمى كوردستان و پێگه‌ى دیارى هه‌رێم له ئاستى عیراق و نێوده‌وڵه‌تیدا.
هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا ده‌مه‌وێ سوپاسى به‌ڕێز "تان بانگلین" كونسولى گشتیى كۆمارى چینى میللى له هه‌رێمى كوردستان بكه‌م، كه به‌ر له وه‌رگرتنى ئه‌م پۆسته‌ش، به‌رده‌وام هه‌وڵى داوه بۆ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و له دڵه‌وه هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ده‌خوازم. دوایین شت، زۆر سوپاسى كۆمارى چینى میللى ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و هاوكارییه مرۆییانه‌ى كه پێشكه‌ش به هه‌رێمى كوردستانى كردووه.
سوپاسى هه‌موو لایه‌كتان ده‌كه‌م، دووباره هه‌مووتان به‌خێر بێن، هیواى ساڵێكى تازه‌ى به‌خته‌وه‌ر بۆ هه‌موو لایه‌كتان و هیوادارم هه‌میشه سه‌ركه‌وتوو بن، زۆر سوپاس.
میوانە بەڕێزەكان،
كەسوكاری قوتابییە خۆشەویست و یەكەمەكانی كوردستان،
هەموو لایەكتان بە خێر بێن بەسەرچاو، بە خێربێن بۆ ئەم ڕێوڕەسمە گرنگە كە تێیدا دەمانەوێ ڕێز لە هەوڵ و سەركەوتنی ژمارەیەك لە قوتابیانی كوردستان بگرین كە ئەمڕۆ شانازیی ئەوەیان بەر كەوتووە ببن به یه‌كه‌م له كوردستاندا. هەموومان لە دڵەوە ئەوانهمان خۆش دەوێت، چونكە لە بوارێكدا یەكەم بوون كە هەموو پێشكەوتنەكانی وڵاتی ئێمە لەوێوە دەست پێدەكات، كە ئەویش بواری پەروەردە و خوێندنە.
بە ناوی ئێوەی ئامادەبووان، بە ناوی حكوومەتی هەرێمی كوردستانه‌وه، پیرۆزبایی لەو (44) قوتابییەى یەكەمی قۆناغی ئامادەیی كوردستان دەكەم كە بوونەتە یەكەم و دووەم و سێیەمی قۆناغەكانی ئامادەیی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان. هەروەها پڕ بەدڵ پیرۆزبایی لەو كچە قوتابیە دەكەم كە لەسەر ئاستی عیراقدا بۆتە یەكەم، ئەویش خۆشەویستێكی خۆمانە، كچێكی شاری خۆشەویستی خانەقینە، پڕ بەدڵ پیرۆزبایی لێ دەكەم.
پیرۆزتان بێ و بە ڕاستی شانازییە، شانازی بە سەركەوتنەكەتانەوە دەكەین. دەبێ ئەو سەركەوتنانە هاندەرێك بێت بۆ ئەوەی لە قۆناغی تر‌ى ژیاندا، له قۆناغى تر‌ى خوێندندا بە هەمان شێوەی كە ئەمڕۆ سەركەوتوو بوون، بە هەمان شێوە لە ئایندەشدا و لە قۆناغەكانی تردا سەركەوتوو بن .
هەر لێرەدا بە پێویستی دەزانم زۆر سوپاسی هەوڵی بەڕێوەبەر و مامۆستاكانی قوتابخانەكانتان بكەم، كە ئەوانیش هاوبەشن لەو سەركەوتنەی ئەمڕۆ ئێمە ڕێوڕەسممان بۆی كردووە و جەژنى پێ ده‌كه‌ین. زۆر سوپاسی خێزان و كەسوكارتان دەكەم كە توانیویانە بارودۆخێكی وا لەبار بۆ ئێوە بڕەخسێنن تا بتوانن لەم بارودۆخەدا ئەم سەركەوتنە بە دەست بهێنن، پڕ بەدڵ سوپاسیان دەكەم.
بەڕێزان ..
حكوومەتی هەرێمی كوردستان، خاوەن ستراتیژیەتی درێژخایەنە لە بواری پەروەردە و خوێندندا بۆ پێشخستنی كۆمەڵگە، لەو پێناوەشدا چەندین ساڵە هەوڵێكی نەپساوەی دەست پێكردووە بۆ پێشخستنی بواری پەروەردە و خوێندن لە هەموو ئاست و قۆناغەكاندا .
هۆشیاریی كۆمەڵایەتی، پێشكەوتنی ئابووری، بەڕێوەبردنی باش و سیاسەتكردن و دەوڵەتداریی سەركەوتووش، هەموویان پەیوەستن بە پێشكەوتووییی بواری پەروەردە و خوێندن لە هەر وڵاتێكدا. ئێمە لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەو ڕاستییەمان بە تەواوی لەبەر چاوە، هەر لەبەر ئەوەش بە هیچ شێوەیەك و لە هیچ بارودۆخێكدا؛ گرنگیی بواری پەروەردە لەبیر ناكرێت.
لە چوارچێوەی ئەو ستراتیژیەى ئێمە لە بواری پەروەردەدا، بایەخێكی زۆر بە بنیاتنانی ژێرخانی پەروەردەیی دەدەین لە كوردستان. حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەشێكی داهاتی نەوتی لە چەند ساڵی ڕابردوودا تەرخان كرد بۆ دروستكردنی قوتابخانە و بینایەی نوێ بۆ زانكۆكان و نۆژەنكردنەوە و دابینكردنی پێداویستییەكانی دیكەی خوێندن، ئەوەش ڕەنگدانەوەیەكی زۆر باشی هەبووە بەسەر بواری پەروەردە و خوێندن لە كوردستاندا.
بەڵام بە دڵنیاییەوە دەبێ ئەوەش بڵێین كە هێشتا كەموكوڕی و پێداویستیی زۆرمان ماوه كە دەبێ لەو بوارەدا جێبەجێیان بكەین، به‌ڵام كار و هەوڵی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش لەو بوارەدا به دڵنیاییه‌وه لە ئایندەدا بەردەوام دەبێ.
دوو ئامانج لە حكوومەتداریدا هەمیشە لە هزری مندان و، لە هەموو پڕۆژە و هەنگاوێكدا حیسابیان بۆ دەكەین، ئەوانیش خوێندن و تەندروستین. هەموو ئامانجی ئێمه ئەوەیە كوردستان لە ڕووی پەروەردە و خوێندن و لە ڕووی تەندروستییەوە تەواو پێشكەوتوو بێت، چونكە بەو شێوەیە دەبینە خاوەن كۆمەڵگەیەكی پێشكەوتوو، هەر بەو شێوەیەش ئایندە و كوردستانێكی پێشكەوتوو بۆ نەوەكانی دوای خۆمان دابین دەكەین .
هەر لەو چوارچێوەیەدا داوا لە سەرمایەدران و وەبەرهێنەران دەكەم كە وەبەرهێنان لە بواری خوێندندا بكەن لە كوردستان بە دانانی كۆلیژ و زانكۆ و قوتابخانەی پێشكەوتوو و ئاست بەرز. هەروەها هاوكاری حكوومەتیش بن بە بنیاتنانی قوتابخانە لە گەڕەكە میللییەكان و گوندەكانی كوردستان، هەروەها لە كەمپەكانی ئاوارەكاندا، بەو شێوەیەش لەو قۆناغەدا هاوكاریی خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن، بە تایبەتی كە ئێستا حكوومەتی عیراق بە بڕینی بودجە و مووچەی خەڵكی هەرێمی كوردستان، حكوومەتی هەرێمی كوردستانی خستووەتە ژێر بارێكی زۆر گران.
هەروەها لەبەر ئەو هەموو ئاوارە زۆرانەی لە ناوچە كوردییەكانی سووریا و لە پارێزگاكانی مووسڵ و دیالە و ئەنبار و شارەكانی دیكەی عێراقەوە ڕوویان كردووەتە هەرێمی كوردستان، ئەركی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەموو بوارێكدا زۆر گران بووە، لەوانەش بواری خوێندن و پەروەردە.
ئامادەبووانی بەڕێز،
خەڵكی خۆشەویستی كوردستان ..
هەروەك هەمووتان ئاگادارن، عیراق بە بارودۆخێكی زۆر ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت، ئەو ئاڵۆزبوون و تێكچوونەی بارودۆخی عێراقیش ئەنجامێكی زۆر سروشتیی سیاسەتەكانی دەسەڵاتدارانی عێراقە كە تەوافوقی نێوان پێكهاتەكانی عێراقی تێكدا و دەستووری عێراقی پێشێل كرد، كە ئەو دەستوورەش بنەمای پرۆسەی سیاسیی عێراق بوون.
بەداخەوە نە سەرۆك وەزیران و نە هاوپەیمانەكانی عێراقیش گوێیان نەدایە ئاگاداركردنەوە و هۆشدارییەكانی لایەنی كوردی لە مەترسیی درێژەدان بەو پێشێلكاریانە، ئەنجامی ئەو گوێنەدانەش ئەو كوشتار و تێكچوونەیە كە ئەمڕۆ بەسەر گەلی عێراقدا هاتووە.
هەروەها هەر لە ئەنجامی ئەو بارودۆخە و شكست و پاشەكشەی سوپای عێراق، هێزەكانی پێشمەرگە چوونەتە زۆر لە ناوچە كوردستانییەكانی پارێزگای مووسڵ و كەركووك و دیالە، ئەوەی جێگەی سەربەرزییە ئێستا هەموو خەڵكی ئەو ناوچه‌یە و پێكهاتەكانی ئەم ناوچەیە بە كورد، عەرەب، توركمان و مەسیحییەوە زۆر لە ڕەفتار و پاراستنی پێشمەرگە ڕازین. هەر لێرەوە بە ناوی ئێوەشەوە، سڵاو و ڕێزی تایبەتی بۆ ئەو قارەمانانە دەنێرین كە ئەمڕۆ شەونخونی دەكەن لە هه‌موو بەرەكان بۆ پاراستنی سەروماڵ و گیانی هەموو هاووڵاتیان بەبێ جیاوازی.
بەڵێنی پێشمەرگە و سەركردایەتیی كوردستانیش ئەوەیە هیچ جیاوازییەك لە نێوان پێكهاتەكانی گەلی كوردستاندا نەكات و پێمان وایە هەموویان وەك یەك هاوبەشن لەم وڵاتەدا. بە هەموو شێوەیەك تایبەتمەندیی هەر یەكێك لەو ناوچانە لەبەرچاو دەگرین. هەروەها هەموو لایەنە كوردستانییەكانیش ئەمڕۆ یەكدەنگن لەسەر ئەوەی كە خاك و خەڵكی ئەو ناوچانە ناخەینەوە بەر مەترسیی گرووپە چەكدارە تیرۆریستییەكان و وەك شوێنەكانی دیكەی كوردستان ئێمە ئەو شوێنانەش دەپارێزین.
بێگومان چوونی پێشمەرگە بۆ ئەو سنوورانە بۆ داگیركردن نەبووە، بۆ پاراستن بووە و ئەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و پێشمەرگە قارەمانەكانمان پێیان بكرێت بۆ پاراستنی ئەو ناوچانە لە تیرۆر و تیرۆریستان، بە هیچ شێوەیەك درێغی ناكەن.
ئێمە لە حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان دڵنیایی دەدەینە خەڵكی كوردستان كە زەحمەتییەكانیان زۆر درێژە ناكێشن و ئەو دواكەوتنەی مووچەی فەرمانبەرانیش بەردەوام نابێت و چارەسەری دەكەین و خەڵكی كوردستانیش بەرەو ژیان و خۆشگوزەرانییەكی باشتر هەنگاو دەنێت.
دەمەوێ سوپاسی خۆڕاگریی هەموو ئەو بەڕێزانە بكەم كه دەزانم باری ژیانیان قورسە، بەڵام خۆڕاگر بوون و چۆكیان دانەدا لەبەر هەموو ئەو گوشارانەی لێیان كراوە لە بڕینی مووچه و بودجەی هەرێمی كوردستاندا، ئێمەش بێگومان پلانمان هەیە بۆ ئه‌وه‌ى به زووترین كات چارەسەرى ئه‌و بابه‌ته بكه‌ین.
پێشتریش وەزیری دارایی باسی كردووە و خۆشم باسم كردووە و دەمەوێ دڵنیاتان بكەمەوە كه مووچەی هیچ كەسێك لە هەرێمی كوردستان نافەوتێ، ئێمە پابەندیمان بەرامبەر بە خەڵكی كوردستان و ئەوانە هەیە كە مووچەیان هەیە و بە دڵنیاییەوە پێیان دەدرێت. بەڵێ دواكەوتن هەیە، گرفت هەیە و ئێمە هیچ كاتێك پێشبینیی ئەوەمان نەدەكرد لە وڵاتێكدا ده‌ژین و سەرۆك وەزیرانی وڵاته‌كە بە بڕیاری تاكەكەسی مووچەی هه‌رێمى كوردستان ده‌بڕێت.
سوپاسی خۆڕاگریی خەڵكی كوردستان دەكەم، چونكە پێشبینی وابوو كە مووچەیان بڕی؛ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان تووشی چۆكدادان دەبن، سەربەرزین بە خۆڕاگریی ئێوە بەوەی كە خۆتان ڕاگرتووە، سوپاسی خۆڕاگریتان دەكەین و دڵنیاشتان دەكەینەوە كە ئەو كێشەیە چارەسەر دەكەین.
قوتابیانی خۆشەویست..
ئێوە بەشدارن لە قۆناغێکی مێژوویی و هەستیار لە مێژووی گەلی كوردستاندا، بەشدارن لە وەدیهێنانی ئەو خەونەی باوک و باپیرانمان سەریان لەسەر دانا و خەونیان پێوە دەبینی. ئێوە دەبنە زانا و سەرکردە و خەباتکارانی سبەینێ. ئێوە لە ئایندەدا ئەم وڵاتە بەڕێوە دەبەن و واش دەکەن گەلی کوردستان سەرفرازیی خۆی بپارێزێت. ئومێدی ئێمە و نەوەی پێش ئێمەش بە ئێوە بووە. هیوای من ئەوەیە ئێوە خۆشەویستان و ئازیزان لە ئاستی ئەو ئومێدە بن كە گەلی كوردستان بە ئێوەی هەیه.
هیوادارم زۆر بایەخ بە خوێندن بدەن، لە بواری خوێندنی باڵادا زۆر بایەخ بە بوارە تەكنیكییەكان و ئەو زانستانە بدەن كە بۆ قۆناغی ئێستای كوردستان زۆر پێویستن بۆ كوردستان، حكوومه‌تی هەرێمی كوردستانیش بە تەواوی هاوكارتان دەبێت بۆ سەركەوتن لەم پرۆسەیەدا.
دەرفەتی باش بۆ خوێندن و سەركەوتن لە بەردەم ئێوەدایە، ئەوەی بۆ ئێوە ڕەخساوە بۆ نەوەكانی پێش ئێوە نەڕەخساوە لە كوردستان، قەدری ئەم دەرفەتە بزانن، بۆیەش ده‌بێ سوود لەو دەرفەتە وەربگرن و بە شێوەیەكی زۆر سەركەوتووانە بەشداری لە پێشخستنی وڵات و كۆمەڵگەی كوردستاندا بكەن.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به تایبه‌تی گرنگییه‌كی به‌رچاو به خوێندنی پیشه‌یی ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی بواری فێربوونی پیشه جۆراوجۆره‌كان بۆ خوێندكارانی بڕه‌خسێنێت و گه‌نجانی وڵات؛ هه‌موو ئه‌و كار و پیشانه فێر ببن كه خزمه‌ت به كوردستان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و پێشخستنی وڵات ده‌كه‌ن. ئه‌مە بۆ ئه‌مڕۆ و دواڕۆژی كوردستان زۆر گرنگه و ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك ئه‌وپه‌ڕی گرنگی پێ بده‌ن و قوتابیانمان هان بده‌ن بواره پیشه‌ییه‌كان بخوێنن.
دیسانەوە پڕ بەدڵ پیرۆزبایی لە یەكە یەكەی ئێوەی خۆشەویست دەكەم و زۆر دڵخۆشیشم كە دەبینم لەناو ئەوانەی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستاندا پلەی یەكەم و دووەم وسێیەمیان بە دەست هێناوە، هەروەها ئەوەی كە پلەی یەكەمی عیراق بە دەست هێناوە زیاتریان كچەكانی خۆمانن كە لە كۆڕەكانمان زیاترن. ئەمە جێی دڵخۆشیە و زۆر بەوە دڵخۆش بووم كە سەیرم كرد بینیم كچەكان لەم بوارەدا لە كوڕان سەركەوتووترن و بە داوای لێبوردنەوە، بێگومان كوڕه‌كانیش زۆر زیرەكن.
هیوادارم ئەوە بەردەوام بێت و ئێوەش لە هەموو قۆناغەكاندا سەركەوتوو بن وهەست بەوە بكەن ئەركی سەرشانتان قورسە. ئێوە ئایندەی ئەم گەلەن، ئێوە ئایندەی ئەم وڵاتەن، كوردستان بە قۆناغێكی زۆر هەستیاردا تێدەپەڕێت و بێگومان بە هاوكاریی ئێوە، به دڵسۆزیى ئێوه، بە ئیشكردنی ئێوە لە ئایندەدا، ئەم گەلە ده‌توانێ بگاته قۆناغی پێشكەوتوو.
دیسانەوە پیرۆزباییتان لێ دەكەم و هەر سەركەوتوو بن.
زۆر سوپاس.