دوای نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ سشه‌ممه 13ـی 6ـی2015، بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری، گه‌یشتنه وڵاتی كوه‌یت و له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی كوه‌یت، له‌لایه‌ن به‌ڕێز شێخ سه‌باح خالد ئه‌حمه‌د ئه‌لسه‌باح جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه پشوازییان لێ كرا.
شایه‌نی باسه ڕۆژی شەممە 13ـی 6ـی 2015 سه‌رۆك بارزانی، به یاوه‌ریی به‌ڕێزان مەسرور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییش و فواد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم و عەلی سندی وەزیری پلاندانان و سەلاحەدین بابەكر وەزیری كارەبای حكوومەتی هەرێم و ژمارەیەك ڕاوێژكار لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی هەولێر لەسەر بانگهێشتێكی فەرمی بەرەو وڵاتانی كوەیت و ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی بەڕێ كەوت و بڕیارە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو دوو وڵاتە كۆ ببێتەوە.