به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یامیكدا به‌بۆنه‌ى هێرشه تیرۆرستییه‌كانى دوێنێ شه‌وى پاریسه‌وه، پشگیریی گه‌لی فه‌ره‌نسا ده‌كات و ده‌ڵێت شكست به تیرۆریزم دێت. ئه‌مه ده‌قى په‌یامه‌كه‌یه‌تى:
به دڵێكی پڕ په‌ژاره‌وه هه‌واڵى هێرشه ترسناكه‌كانى دژی خه‌ڵكی پاریسم بیست، له ناخی دڵه‌وه سه‌ره‌خۆشییان لێده‌كه‌م و ئه‌وپه‌ڕى پشتگیریی خۆم و گه‌لی كوردستانیان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نم.
له شه‌ڕى دژى تیرۆریزمدا، فه‌ره‌نسا لێبڕاوانه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان وه‌ستاوه و له شه‌ڕی ئه‌واندا، ئێمه‌ش له‌گه‌ڵیانین. ته‌حه‌دای سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌دا زۆر گه‌ل و نه‌ته‌وه له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا یه‌ك ده‌خات، ئه‌مه تێكۆشانى شارستانییه‌ت دژ به ده‌مارگیری و دڕنده‌ییه.
هێرشی له‌مجۆره به مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه‌ی ترسه، به‌ڵام كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت به‌وپه‌ڕی بڕوابه‌خۆبوونه‌وه وه‌ڵام بداته‌وه. له ڕاستیدا، ئه‌م تراژیدیایه ڕۆژێك پاش شكستی گه‌وره‌ی داعش له شنگال هات، ئێمه ده‌توانین و ده‌بێت شكست به تیرۆریزم بهێنین.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
14/11/2015
بۆ ده‌ربڕینى هاوخه‌مى و هاوسۆزى له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14/11/2015، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى یاوه‌رى، سه‌ردانى كونسلخانه‌ى گشتیى فه‌ره‌نسایان له هه‌ولێر كرد.
به‌رێز سه‌رۆك وه‌زیران وێڕاى به‌توندى ئیدانه‌كردنى هێرشه تیرۆرستییه‌كانى شه‌وى ڕابردووى پاریس، به ناوى خۆى و حكوومه‌ت و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، نیگه‌رانى و هاوسۆزى و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و حكوومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تیى فه‌ره‌نسا دووپات كرده‌وه و پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى كه‌سوكارى قوربانیان كرد و هیواى زووچاكبوونهى بۆ برینداران خواست.
هه‌روه‌ها هاوخه‌مى و هاوسۆزى و پرسه و سه‌رخۆشیى تایبه‌تى به‌ڕێز جه‌نابى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى گه‌یانده جه‌نابى سه‌رۆك و گه‌ل و حكوومه‌تى فه‌ره‌نسا و دووپاتى كرده‌وه كه چۆن له ڕۆژگار و سه‌رده‌مه سه‌خته‌كاندا هه‌میشه فه‌ره‌نسا پشتیوان و هاوسۆزى گه‌لى كوردستان بووه و به‌رده‌وام هاوكارى و یارمه‌تى پێشكه‌ش كردووه، به هه‌مان شێوه ئه‌مڕۆ گه‌لى كوردستان هاوسۆز و هاوخه‌مى گه‌لى فه‌ره‌نسایه و به‌شدارى خه‌م و پهژارهیانه.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز ئالان گێپغات كونسولى گشتیى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان، سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ سه‌ردانى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى و شاندى یاوه‌رى ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌م سه‌ردانه‌ى به‌ڕێزیان نیشانه‌ى په‌یوه‌ندیى پته‌و و دۆستایه‌تیى نزیكى هه‌ردوو گه‌ل و حكوومه‌تى فه‌ره‌نسا و گه‌ل و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه و ئه‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه و هاوسۆزى و به‌شداریى به‌ڕێزیانى، به مایه‌ى ڕێز و پێزانینێكى زۆر له‌قه‌ڵه‌م دا. هه‌روه‌وها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه فه‌ره‌نسا و هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌میشه به دۆست و پشتیوانى یه‌كتر ده‌مێننه‌وه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22ى ئۆكتۆبه‌رى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له به‌ڕێز "مارك باریتى" باڵیۆزى نوێى فه‌ره‌نسا له عیراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له دیدارێكدا خۆشحاڵیى خۆى به سه‌ردانى كوردستان نیشان دا و جه‌ختى له په‌ره‌پێدان به په‌یوه‌ندیى دوولایه‌نه‌ى هه‌رێمى كوردستان و فه‌ره‌نسا كرده‌وه كه په‌یوه‌ندییه‌كى كۆنه و له‌سه‌ر بنه‌ماى دۆستانه دامه‌زراوه، به‌هاناوه‌چوونى حكوومه‌ت و خه‌ڵكى كوردستانیشى بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران، به مایه‌ى سوپاس و پێ‌زانین له قه‌ڵه‌م دا و ڕایگه‌یاند فه‌ره‌نسا له هاوكاریكردنى سه‌ربازى و مرۆیى بۆ كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و هاوكارییه مرۆییه‌كانى زیاتر ده‌كات، له‌و میانه‌شدا چه‌ند ئێن جى ئۆیهكى فه‌ره‌نسى بۆ یارمه‌تیدان و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزاریى مرۆیى به ئاواره و په‌نابه‌ران، دێنه هه‌رێمى كوردستان. هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر كار و چالاكییه‌كانى سه‌نته‌رى كولتووریى فه‌ره‌نسى له هه‌ولێر.
بارودۆخى ئه‌منى و سه‌ربازى له عیراق و پرۆسه‌ى سیاسیى وڵاته‌كه، له‌گه‌ڵ گرنگیى به‌شداریكردنى كورد و سوننه له حكوومه‌تى تازه‌ى عیراقدا و دروستكردنى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى بۆ جه‌نگى دژى تیرۆر و باوردۆخى كۆبانێ، لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو. هه‌ردوولاش له‌سه‌ر پێویستیى دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێك بۆ دۆخى مووسڵ و ڕزگاركردنى له تیرۆرستان هاوڕا بوون، تا ببێته هانده‌رێك و ده‌رفه‌تى گه‌ڕانه‌وه‌ى خه‌ڵكى ئاواره بۆ سه‌ر زێد و شوێنه‌كانى خۆیان بێته ئاراوه.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه دا كه هه‌رێمى كوردستان به‌و په‌ڕى بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا ده‌ڕوانێت و سوپاسى حكوومه‌ت و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌ردانى به‌ڕێز فرانسوا هۆلاند سه‌ركۆمارى فه‌ره‌نسا بۆ هه‌ولێر دووپات كرده‌وه، كه وه‌ك پشتگیرییه‌كى سیاسیى مه‌زن بوو بۆ هه‌رێمى كوردستان. خواست و ئاره‌زووى كوردستانیشى بۆ په‌ره‌پێدان و به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندیى دووقۆڵى له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕى.
له كۆتاییى دیداره‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران، تیشكى خسته سه‌ر خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و جه‌ختى له‌سه‌ر پشتگیریى هه‌رێمى كوردستان بۆ حكوومه‌تى به‌ڕێز عه‌بادى كرده‌وه، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێرى له‌گه‌ڵ تاران و ئه‌نقه‌ره به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا.
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ى ئه‌یلوولى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز "تان بانگلین" نێردراوى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى چین كرد، كه وه‌ك كونسلى گشتیى وڵاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان ده‌سته‌به‌كار ده‌بێت.
له دیدارێكدا به‌ڕێز "بانگلین" خۆشحاڵیى خۆى به سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه حكوومه‌تى وڵاته‌كه‌ى، به تایبه‌تى له‌م بارودۆخه‌دا ئه‌وى ڕه‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه پشتگیریى چین بۆ هه‌رێمى كوردستان و هاوسۆزى له‌گه‌ڵ ئاواره و په‌نابه‌راندا نیشان بدات و له‌وه بكۆڵێته‌وه ئاخۆ چین چۆن ده‌توانێت له‌م بارودۆخه‌دا، هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان و ئاواره و په‌نابه‌ران بكات؟.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عیراق له‌گه‌ڵ چین، له ماوه‌ى دوو مانگى داهاتوودا كونسلخانه‌ى گشتیى كۆمارى چین له هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه و خۆى وه‌ك یه‌كه‌م كونسلى گشتیى چین له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه‌كار ده‌بێت. جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه له ڕێگه‌ى كردنه‌وه‌ى كونسلخانه له هه‌ولێر، هه‌وڵ ده‌ده‌ن ببنه پردێكى پته‌وى نێوان هه‌رێمى كوردستان و چین و، كۆمپانیا چینییه‌كان هان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بێن له هه‌رێمى كوردستان كار بكه‌ن و به‌شدارى له پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنیاتنان و پێشخستنى هه‌رێمى كوردستاندا بكه‌ن.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران به گه‌رمى به‌خێرهاتنى كرد و به خۆشحاڵییه‌وه ستایش و پێشوازى له‌م هه‌نگاوه‌ى چین كرد، كه له‌م بارودۆخه‌دا ده‌یه‌وێت كونسلخانه‌ى گشتى له هه‌ولێر بكاته‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان پته‌و بكات. دووپاتیشى كرده‌وه كه ئه‌م هه‌نگاوه‌ى چین له‌م بارودۆخه‌ى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌دا، پشتگییرییه‌كى مه‌عنه‌ویى گه‌وره‌یه و هه‌موو هاوكارییه‌كى بۆ كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌كه، دووپات كرده‌وه.
له كۆتاییى دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا خواستى خۆیان بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كانى ئابوورى و بازرگانى و سیاسى و كۆمه‌ڵاتیدا ده‌ربڕى و، جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستیى هاوكاریكردنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش، كرده‌وه.
به كردنه‌وه‌ى كونسلخانه‌ى كۆمارى چین له هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، ڕووسیا، فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا، ئیتر هه‌ر پێنج ئه‌ندامى هه‌میشه‌ییى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نوێنه‌رایه‌تیى دیپلۆماسی‌یان له هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت.
دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18ى ئابى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له به‌ڕێز "دۆنی گۆیێر" باڵیۆزى فه‌ره‌نسا له عیراق كرد كه به‌بۆنه‌ى كۆتاییهاتنى ئه‌ركه‌كه‌ى و بۆ ماڵئاواییكردن سه‌ردانى به‌ڕێزیانى كرد. به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران سوپاس و پێزانینى خۆى پێشكه‌ش به باڵیۆزى فه‌ره‌نسا كرد كه له ماوه‌ى كاركردنیدا ڕۆڵێكى دیارى له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى كوردستان و فه‌ره‌نسادا گێڕاوه و هیواى خواست له كار و ئه‌ركى داهاتوویدا سه‌ركه‌وتوو بێت.
لاى خۆیه‌وه باڵیۆزى فه‌ره‌نسا خۆشحاڵیى خۆى به پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو ڕووه‌كانى ئاسایش و ئارامى و ئابوورى و كۆمه‌ڵاتییه‌وه ده‌ربڕى و هاوسۆزیى خۆى و وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ڕه‌وشى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان نیشان دا و دووپاتى كرده‌وه كه فه‌ره‌نسا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر پشتگیرى له هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به په‌یوه‌ندییه تهلهفۆنییهكانى نێوان هه‌ردوو به‌ڕێزان سه‌رۆك هۆلاند و سه‌رۆك بارزانى دا و خۆشحاڵیى خۆى به سه‌ردانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا بۆ هه‌ولێر ده‌ربڕى و ڕایگه‌یاند فه‌ره‌نسا به ته‌واوى پشتگیریى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته نێوده‌وڵه‌تییه ده‌كات كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه بۆ هاوكارى و پشتگیریى هه‌رێمى كوردستان له دژى تیرۆرستانى داعش هاتۆته كایه‌وه و تیشكى خسته سه‌ر ڕۆڵى فه‌ره‌نسا له هاندانى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به تایبه‌تى ئه‌ورووپا بۆ پشتگیریى هه‌رێمى كوردستان و به‌هاناوه‌چوونى ئه‌و په‌نابه‌ر و ئاوارانه‌ى ڕوویان له ناوچه ئارامه‌كانى كوردستان كردووه.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانیش پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى پێشڕهویكردنى پێشمه‌رگه له هه‌موو به‌ره‌كاندا له دژى داعش خسته ڕوو، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى حكوومه‌ت و خه‌ڵكى كوردستانى پێشكه‌ش به فه‌ره‌نسا كرد بۆ ئه‌و ڕۆڵه گه‌وره‌یه‌ى له دابینكردنى پشگیریى نێوده‌وڵه‌تیدا بۆ كوردستان بینیویه‌تى. دووپاتیشى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان پێویستى به هاوكاریى زۆر زیاترى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك پێویست به هاناى ئه‌و سه‌دان هه‌زار ئاوارانه‌وه بچێت كه له ترسى داعش ماڵ و حاڵى خۆیان جێ هێشتووه، چونكه باره‌كه زۆر له‌وه قورستره كه به ته‌نیا له تواناى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا بێت.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها داواى كرد كۆنفرانسێكى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ئه‌و وڵات و لایه‌ن و ڕێكخراو و داموده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه كۆمه‌كبه‌خشانه ساز بكرێت كه كۆمه‌ك و هاوكاریى مرۆیى پێشكه‌ش به هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت وه‌ك پێویست به هاناى ئه‌و ژماره زۆرى په‌نابه‌ران و ئاواره‌كانه‌وه بچێت كه ئێستا له زۆربه‌ى شاره گه‌وره‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا گیرساونه‌ته‌وه و پێویستییان به‌وپه‌ڕى كۆمه‌ك و هاوكاریى مرۆیى هه‌یه و ئه‌گه‌ر هه‌ڵمه‌تێكى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌هانه‌وه‌چوونیان نه‌كرێت، ڕووبه‌ڕووى كاره‌ساتێكى مرۆیى ده‌بنه‌وه.
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2ى ته‌ممووزى 2014 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ژان فرانسوا ژیرۆ به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى باكوورى ئافریكا و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له دیدارێكدا ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى ئێستاى عیراق و ئه‌و بارودۆخه‌ى دواى كۆنترڵكردنى مووسڵ و شوێنه‌كانى دیكه‌ى عیراق له لایه‌ن چه‌كدارانى ڕێكخراوى تیرۆرستیى داعشه‌وه هاتۆته ئاراوه، مه‌ترسیى تیرۆرستان و ده‌ره‌نجام و كاریگه‌رییه‌كانى ئه‌م ڕه‌وشه، ئاواره‌بوونى سه‌دان هه‌زار هاووڵاتى بۆ ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و یارمه‌تیدان و هاوكاریكردنیان له لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه تاتوێ كرا.
میوانى فه‌ره‌نسى دووپاتى كرده‌وه كه كێشه‌ى تیرۆر كێشه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تییه و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه و چۆنیه‌تیى مامه‌ڵه‌كردنیش له‌گه‌ڵ تیرۆردا به‌رپرسیاریه‌تیى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كێشه‌ى تیرۆ له عیراق به ته‌نیا بە ڕێكارى سه‌بازى و له ڕێگه‌ى ئۆپه‌راسیۆنى سوپاوه چاره‌سه‌ر ناكرێت و ڕێگه‌چاره‌ى سیاسى پێویسته.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیران ڕوونى كرده‌وه كه عیراقى به‌ر له پێشهاته‌كانى مووسڵ و دواى ئه‌و پێشهاتانه ته‌واو جیاوازه و بارودۆخه‌كه و عیراق به گشتى خوێندنه‌وه‌یه‌كى تازه‌یان پێویسته و هه‌ر چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌كان ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و واقعه تازه‌یه بێت كه له عیراق دروست بووه. هه‌روه‌ها سوپاسى فه‌ره‌نساى كرد بۆ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان.