بەرێزان :
سوپاس بۆ ئاماده‌بونتان له‌م كۆنفرانسه گرنگه ولهم كاته هه‌ستیاره‌دا، سوپاس بۆ هاوكاری و پشتگیری بەردەوامتان لە پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدان سه‌ره‌ڕای ئەو تهحەدایانەی کە ڕووبەڕوومان دەبنەوە .
وه‌كو هه‌مووتان ده‌زانن، كوردستان زۆر شت ده‌توانێ پێشكه‌شی وه‌به‌رهێنه‌ره بیانیه‌كان و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بكات. له‌هه‌مان كاتتدا، ئێمه ده‌زانیین كه بیزنس له بۆشاییه‌وه دروست نابێت وئه‌مڕۆ کاركردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم به‌شێكه له مه‌سه‌له‌یه‌كی گه‌وره‌تر چونكه وزه و ئابووری له ئاسایش وسەقامگیری جیاناكرێنه‌وه.
حه‌زمده‌كرد ئێستا باسی ئه‌وه‌م بكردایه كه وه‌زعی كوردستان زۆر باشه و وه‌كه جاران له‌گه‌شه‌کردندایه. به‌ڵام دڵسۆزیتان بۆ هه‌رێم و وه‌به‌رهێنان و شه‌راكه‌ت و دۆستایەتیەکەمان ڕێگه‌م پێنادات کە ئێستا له‌به‌رده‌متاندا بوه‌ستم و بڵێم، هه‌موو شتێك باشه.
له‌م ساته‌وه‌خته‌دا، بارودۆخمان زۆر لەوە دوورترە کەپێی بڵێین باشه.
به‌ڵام دەتوانم پێتان بڵێم کە دڵنیام له‌وه‌ی بەیەکەوە ده‌توانیین زاڵبین به‌سه‌ر تەحەداکان . لێرەشدا باس لە هەندێ ئەو ڕێگەچارانە دەکەم کە بەهۆیانەوە بتوانین جارێکی ترکارەکان باشتر بکەین .
ئه‌مڕۆ كوردستان به كۆمه‌ڵیك تاقیكردنه‌وه‌ی سەختی سیاسی، ئاسایش و مرۆیی وبێگومان ئابووریش تێپەڕدەبێت. مایه‌ی شانازییه كه تا کو ئێستا توانیومانە ئه‌م قه‌یرانانه بكه‌ین به هه‌لێك بۆ ده‌ستنیشانكردنی كه‌موكورتیه‌كان وچاره‌سه‌ركردنیان.
له‌سایه‌ی قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه و پشتیوانی گرنگی هاوپه‌یمانانمان،ئه‌مڕۆ كوردستان شوێنێکی ئەمینترە لە جاران، هێزه قارەمانەکانمان توانیویانە رووبەڕووی په‌لاماره‌كانی داعش ببنەوە. ئه‌مرۆ هێزی پێشمەرگە مونه‌زه‌متر و كارامه‌تر رووبه‌ڕووی ده‌وڵه‌تی تیرۆر وترس و تۆقاندن ده‌بنه‌وه کە خۆی ناوزەد کردووە بە داعش.
به‌پاڵپشتی به‌رده‌وامی كۆمه‌ڵگای نێودەوڵه‌تی و متمانه‌ی ئێوەی بەڕێز له‌م كۆبوونه‌وه‌یه، ده‌توانین سه‌ركه‌وتنی گرنگ به‌ده‌ست بێنیین له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هەڕەشەکانی داعش.
وه‌كو له پاریس،به‌یروت، شەنگال و شوێنەکانی تر بینیمان، تیرۆریستان له هیچ شتێك ناگه‌ڕێنه‌وه لە كوشتن وتۆقاندنی مرۆڤ له‌هه‌ر شوێنێك. بۆیه ده‌بێ ئێهمهش له‌پێناو پاراستنی به‌ها هاوبه‌شه‌كانمان له ژیان و ئازادی و شکۆمەندی له یەک سهنگهردابین بۆ له‌ناوبردنیان.
هه‌ر به‌هۆی قه‌یرانی شه‌ری داعش كوردستان رووبه‌ڕووی لێشاوی په‌نابه‌ران بوەته‌وه، زیاتر له 8.1 ملیۆن په‌نابه‌ری سوریا و ئاواره‌ی ناوچه كێشه‌داره‌كانی عێراق ڕوویان لە هەرێم کردووە.
ئه‌مڕۆ كوردستان لانه‌یه‌كی ئارامه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه له مه‌ترسی شه‌ری ناسنامە هه‌ڵاتوون،سه‌ره‌ڕای ئەوەی کە هاوكاری كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی لە ئاستی پێویستدا نەبووە، و نەبوونی هاوكاری پێویست له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵه‌وه،ئەم ئاوارانه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانی هه‌رێمه‌وه پێشوازییان لێكراوه و له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمیشه‌وه خۆراك و شوێنی حه‌وانه‌وه و خزمه‌تگوزارییان بۆ دابین كراوه.
بەهۆی ئه‌م قه‌یرانه مرۆییە ،ئاستی دانیشتوانی هه‌رێم بەرێژەی 30% به‌رزبۆته‌وه. به‌شبه‌حاڵی خۆم، سەربەرزم و بەلامەوە سەیر نەبوو کە دڵفراوانی و خانه‌خوێی خه‌ڵكی خۆڕاگری كوردستان ببینم بۆ پێشوازیکردنیان له‌م لێشاوەی پەنابەران له ماوه یەکی ئاوا كورتدا.
مایەی خۆشحاڵیە کە تۆماره‌كانی پۆلیس و هێزه‌كانی ناوخۆ بۆ تاوانی کینە و ڕەگەزپەرەستی به‌رامبه‌ر به په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان نزیكه له سفرەوە.
له‌م دوواییەدا كوردستان ڕووبەڕووی قه‌یرانێكی سیاسی ناوخۆ بووه‌وه.
ناكۆكی نێوان پارته سیاسیه‌كان له‌سه‌ر ماوه و ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم، پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و پێکهاتەی كابینه‌ی حكومه‌ت گه‌یشته قۆناغێكی زۆر هەستیار. به‌ڵام پێموایه لە قۆناغه قورسه‌كه تێپەڕبووین. لە هەرێمی کوردستان جیاوازی سیاسی هه‌بووه وئێستاش هه‌یه و به‌رده‌وام دەبێت وەکوو به‌شێك له ژیانی سیاسیمان. بەڵام گرنگ ئەوەیە کە هه‌موولایه‌نه‌كان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كێشه‌كان به‌رێگه‌ی دایالۆگ و دانوستاندن چارەسەربکرێن. دەبێت پابەند بین بە بەڵێنەکانمان ،بۆ خەڵکی خۆمان و دۆستەکانمان لە جیهان بسەلمێنین کە ئێمە دەتوانین بە شێوەیەکی شارستانی و دیموکراتی ڕووبەڕووی قەیرانی سیاسی وا ببینەوە .
بەڵام ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه له هه‌موو قه‌یرانه‌كانی تر كاریگه‌رتره و مه‌ترسی و هه‌ره‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌بۆ کوردستان له مه‌ودای دوور ، ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه زۆرترین كاتمان بۆی ته‌رخانكردووه لە کابینەی حکومەت، قه‌یرانی داراییه.
قه‌یرانی ئابووری كوردستان دەرهاویشتەی 3 ڕووداوی هەژێنەر بوو:
بڕینی بە ناحەق و بێ پاساوی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاله‌وه له مانگی شوباتی 2014.دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش قه‌یرانی شه‌ڕی داعش له ناوه‌ڕاستی 2014 له هه‌مان كاتیش‌دا دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌به‌رده‌وامی تا سالی 2015.
ئه‌م سێ ڕووداوە هەژێنەرە بوون به هۆكاری لاوازبوونی خێرای چالاكییه ئابورییه‌كان له كوردستان و بوونه مایه‌ی ئاستەنگیەکی زۆر بۆ پابەند بوونمان بە ئەرکە دارایی و ئابوریەکانمان.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م قه‌یرانانه، ریشه‌ی قه‌یرانه‌كا له 2013 ده‌بینرا.
له‌كاتێكدا كه نرخی به‌رمیلی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا زیاتر له 100$ بوو و به‌شه بوودجه‌ش بە ناتەواوی له به‌غداوه ده‌هات، حكومه‌تی هه‌رێم كورتهێنانی بودجه‌ی به‌بڕی 7.1 ترلیؤن دینار هه‌بوو.
ته‌نانه‌ت ئه‌وكاتیش، كوردستان خەرجیەکانی زیاتر بوو لە داهاتەکەی.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، ئابووری هه‌رێم تەنها پشتی به داهاتی فرۆشتنی نه‌وت به‌ستبوو.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووین له ساڵانی گه‌شه‌سه‌ندن كه نرخی نه‌وت بەرز بوو، نەمانتوانی ئابوریهكهمان ههمهجۆربكهین به گه‌شه‌پێدانی سێكته‌ره‌كانی كشتوكاڵ، پیشه‌سازی و گه‌شت و گوزار به زیاد كردنی به‌رهه‌م و ڕەخساندنی ده‌رفه‌تی كار، بۆیە كوردستان ئاماده نه‌بوو كاتێك رووبەڕووی یه‌كه‌م ڕووداوی هەژێنەر بووەوە له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2014 دا.
بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت توانای دابینكردنی مووچه و خانه‌نشینی و تێچوه‌كانی شه‌ری دژی داعش و دابینکردنی پێداویستیەکانی ئەم ژمارە زۆرەی ئاوارەکانی هەبێت ناچار بووخهرجییهكانی تری حكومه‌ت كهمبکاتەوە .
وه‌به‌رهێنان له پڕۆژهگشتییهكان، ڕێگه وبان، خوێندنگه و دام و ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان هه‌ڵپه‌سێردران. سه‌ره‌ڕای ئەوپەڕی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت، پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، خانه‌نشینان وبەڵێندەران دواکەوت.
بۆ ساڵی2014 لە دەرئەنجامی نەناردنی پشکی هەرێم لە بودجەی فیدڕالی بڕی كورتهێنان له بوودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 8 تریلیۆن دینار بوو(5.6 ملیار دۆلار). ئەمەش له‌ڕێگه‌ی هه‌ندێك پێشینه كه له‌لایه‌ن بانكه ناوخۆییه‌كان، قه‌رزی (سانه‌وی) و فرۆشتنی نه‌وت وبه‌رهه‌می پاڵاوگه‌كان پڕكرایه‌وه.
له 2015 بەردەوامی ڕووداوە هەژێنەرەکان هۆكار بوون بۆ ناپارسه‌نگی دارایی.
دووا رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر بوودجه له‌سه‌ره‌تادا هیوایه‌كی درووست كرد له سه‌ره‌تای 2015دا، به‌لام ئه‌وه‌ندەی نه‌برد كه هیوا كانمان ره‌وایه‌وه كاتیك كه حكومه‌تی فیدڕالی كه‌مته‌رخه‌م بوو له جێبه‌جی كردنی ئه‌ركه‌كانی خۆی له‌ناردنی به‌شه‌بوودجه.
ده‌مه‌وێت لێره بە روونی قسە بكەم :لەوانەیە به‌غدا خۆی لهتهنگهژهی داراییدابێت، له‌به‌ر هۆكاره سیاسی وداراییهكانیان بڕیارە ئاسانەکەیان دا بە به‌رده‌وامبوون له بڕینی بەشە بودجەی هەرێم لەکاتێکدا کە بەردەوامبوون لە ناردنی مووچه بۆ ناوچه نا كوردییه‌كانی عێراق به‌ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی داعشیشه‌وه.
من ده‌مه‌وێت ئه‌وه دووباره بكه‌مه‌وه كه لهچهندیین بۆنه‌ی تریشدا وتوومانه: ئیمه ئێستاش به‌باشی ده‌زانیین كه له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكبكه‌وین، هه‌موو كاتێكیش ئاماده‌ین بۆ ئه‌وه. به‌ڵام به‌غدا هیچ ڕێگەچارهیهكی تری بۆ نه‌هێشتوینه‌ته‌وه جگه له‌وه‌ی كه ئیستا به‌ده‌ستمانه‌وه‌یه.
ناچاربووین كه په‌ره به هه‌نارده‌كردنی سه‌ربه‌خۆی نه‌وت بده‌ین. بە سوپاسەوە بە پاڵپشتی ئێوە کە لەم هۆڵەدان بێگومان هەوڵەکانی وەزیرە ماندوونەناسەکەمان بەرێز ئاشتی هەورامی ، توانای بەرهەمهێنان و هەناردەکردنمان زیادی کردووە، نەوتەکەمان ڕێگای یاسایی خۆی دۆزیوەتەوە بۆ فرۆشتنی لە بازاڕەکانی جیهان ، بەڵام سەڕەرای ئەم پێشکەوتنە ،نرخی نه‌وت له بازاره‌كاندا هه‌ر له دابه‌زین و مووچه و ئه‌ركه داراییه‌كانی ئێمه‌ش هه‌ر له‌زیادبووندایه.
كورت هێنانی بوودجه‌ی 2015 به‌بڕی 2 تا 3 تریلیون دینارخهمڵیندراوه، زۆر باشتره له ساڵی 2014، به‌ڵام هێشتا زۆرە.
ئه‌مڕۆ، لامان روونه كه باری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم ناکرێت بەم شێوەیە بەردەوام بێت و چاكسازی بنه‌ره‌تی پێویستە بۆ ئەوەی هاوسه‌نگی دارایی به‌ده‌ست بێنین.
حكومه‌ت ناتوانێت چیتر بە قەرزکردن خۆی له کێشەکە دەرباز بکات و دواكه‌وتنی زیاترله پێدانی مستحقات ناکرێت بەردەوام بێت.
گێرانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی ئابووری نه‌ك ته‌نها پێداویستیەکی سەرەکی ئێستایە به‌ڵكو رێنیشاندهریشه بۆ ئابووریه‌كی تۆكمه تر و بەهێزتر بۆ داهاتووی كوردستان.
ئابووریه‌كی به‌هێز سه‌رچاوه‌یه‌كی گرینگه بۆ ئاشتی، گه‌شه‌پێدان وئارامی بۆ هاوڵاتیان و هەرێمەکەمان.
حكومه‌ته‌كه‌مان 3 ئەولەیەتی دهستنشانكردوه بۆ چاكسازیی دارایی: ئه‌م ئەولەویەتانە پێویستیان بە کارکردنە لە بوارەکانی تر وەک ، کاراکردنی سەرچاوەکانی تری داهات جگە لە نەوت ، کەمکردنەوەی خەرجی دەرماڵەکان.
ئه‌وله‌ویه‌تی یهككهممان له بوواری داڕشتنه‌وی خه‌رجییه‌كان ده‌بێت. به‌تایبه‌تی داڕشتنی سیسته‌مێكی موچه و خانه‌نشینی كه توانای بەردەوامبوونی هە بێت.
نزیكه‌ی 70% بوودجه‌ی هه‌رێم بۆ پێدانی مووچه‌ی كارمه‌ندانی كه‌رتی گشتی و خانه‌نشینی ده‌چێت، ئه‌مه ناکرێت بەردەوام بێت هه‌ربۆیه، حكومه‌ته‌كه‌مان تاوتوێی كۆمه‌ڵێك ڕێگا چاره‌ده‌كات بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی موچه و خانه‌نشینی. له‌مه‌شدا بەلامانەوە گرنگە موچه‌ی پلهکارگێڕیە نزمه‌كان بپارێزین و ئیمتیازات و ده‌ڕماڵه‌ی پله به‌رزه‌كان ڕێک بخەینەوە . له‌هه‌مانكاتدا ،ئێمه لێكدانه‌وه بو دووا پێوه‌ره‌كانی چاكسازی حكومه‌تی فیدڕاڵی ده‌كه‌ین ئەگەر پێویست بێت لەگەڵ چاکسازیەکانی خۆمان دەیانگونجێنین.
ئەولەویەتی دووه‌م و سێیه‌ممان چاكسازییه له بوواری به‌رهه‌مه‌نه‌وتییه‌كان و كاره‌بایه.
ئه‌م دوو بوواره سوودمه‌ندن له پشتگیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم. بۆ نموونه، حكومه‌تی هه‌رێم گاز و غازی سرووشتی به‌بێ به‌رامبه‌ر ده‌به‌خشێت به وه‌به‌رهێنه‌رانی سەربەخۆی كاره‌با. ئه‌م پشتگیریه بو كه‌رتی كاره‌با ساڵانە بڕی 3 مڵیار دوولار له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌وێت.، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نرخی فرۆشتنه‌وه‌ی كاره‌با نزمه و ڕێژەی كۆكردنه‌وه‌ی كڕێی كاره‌با زۆر کەمە.
سه‌ره‌ڕای بوونی پاڵاوگه تایبه‌تیه‌كان و وه‌به‌رهێنه‌ری تایبه‌تی كاره‌با، حكومه‌تی هه‌رێم ڕۆلێکی ناوەندیانەی زیاد لەپێویست ده‌بینێت له به‌ڕێوه‌بردنی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت و كاره‌با.
چەند بژاردەیەکی چاكسازیی ئێستا تاووتوێ دەکرێن، هەندێکی تریش لە بواری جێبەجێکردندان بۆ کەمکردنەوەی پشتگیری لە نرخی بەرهەمە نهوتیەکان وكاره‌با، له‌هه‌مانكاتدا بەردەوام دەبین لە پاراستنی مافەکانی بەکارهێنەرانی ئاسایی ئەم بەرهەمانە.
له پلانی حكومه‌تی هه‌رێمدایه كه ڕۆڵی حكومه‌ت له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م دوو سێكته‌ره كه‌مبكاته‌وه و ته‌ركیز له‌سه‌ر رێكخستنه‌وه‌ی خزمهتگووزارییهكان وبهرزكردنهوهیان بۆ ستانده‌ره جیهانییه‌كان بکات ، له‌هەمان کاتیش‌دا هانی وه‌به‌رهێنه‌رانی کەرتی تایبه‌ت بدات.
هاوڵاتیانمان له‌سه‌ر به‌خشه‌نده‌یی حكومه‌ت له‌پێدانی مووچه وئیمتیازات و پشتگیری نرخی خزمهتگزارییهكان ڕاهاتوون كه له داهاتی نه‌وت دابیین ده‌كرا. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ده‌كرا كاتێك نرخی به‌رمیلێك نه‌وت 100$ بوو، ئێستا به‌نرخی 40$ بۆ به‌رمیلێك ناكرێت.
ئەوساش ئێمە هیچ ڕێکخەرێکی ئۆتۆماتیکیمان بۆ خەرجیەکانی حکومەت ڕەچاو نەکردبوو بۆ ئەگەری دابەزینی نرخی نەوت ، لە هەمان کاتیش‌دا بەئاستی پێویست وەبەرهێنانمان نەکردبوو بە تایبەتیش لە وەبەرهێنانی تایبەت لە بواری تر جگە لە نەوت . ئێستاش کاتەکە گونجاوە بۆ کارکردن و ئەشیکەین .
چاكسازی ئابووری كارێكی گرنگه به‌ڵام ئاسان نابێت. ئێمه ده‌زانیین كه بە تەنها پێمان ناكرێت. بۆیه داوای هاوكاری ته‌كنیكیمان له حكومه‌تی به‌ریتانیا، ولایەته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌وروپی كردووه له دارشتن وجێبهجیكردنی به‌رنامه‌ی چاكسازییدا.
چاكسازی گرینگه بۆ ئارامیمان و زهمانهتێكه بۆ سه‌ركه‌وتنمان.
سه‌ره‌رای گه‌وره‌یی تهحەداكهانی ڕووبەڕوویان دەبینەوە، من گه‌شبینم كه به‌و ئیرادەیەی هه‌مانه، زاڵ ده‌بیین به‌سه‌ر ئەو ته‌حه‌دا داراییهكانماندا، بوودجهكهمان هاوسەنگ دەکەینەوە، دەست دەکەین بە بەدیهێنانی به‌ده‌ستهێنانی فائز و به‌رده‌وام ده‌بیین له پێدانی پارە لە کاتی خۆی بۆ کەرتی گشتی چاککراو ، مستحقاتی هاوبشە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکانمان له كه‌رتی تایبه‌ت. له‌هه‌مانكاتدا گه‌شه به داهاته‌كانمان ده‌ده‌ین له بوواره‌كانی به‌ده‌ر له نه‌وت.
ئێمە لە هەوڵداین سوود وەرگرتنی دارایی لە ئامرازەکانمان لەنێوانیاندا ئامرازەکانمان لە ژێرخانی نەوت .
ئێمە دەستمانکردووە بە ئامادەکاری بۆ بە دیجیتاڵکردنی ئەو خزمەتانەی کە حکومەت پێشکەشیان دەکات و لەسەرەتای 2016 دا پۆرتاڵی لە کوردستان بۆ هاوڵاتیان و کەرتی تایبەت ڕادەگەیەنین. لەڕێگەی پۆرتاڵی خزمەتەوە هاوڵاتیان و کەرتی تایبەت وەکو یەک دەتوانن بە وردی و دیاریکراوی بزانن چی پێویستە بۆ سوودمەندبوون لە خزمەتەکانی حکومەت. بە ڕوونکردنەوەی چۆنیەتی سوودمەندبوون لە خزمەتەکانی حکومەت دەتوانین دەستبکەین بە نەهێشتنی گەندەڵی و پرۆسەی کاری حکومیش ئاسانتر و خێراتر بکەین.
ئێمه پێداچوونه به سیسته‌می باجدا ده‌كه‌ین هه‌روه‌ها نرخی كاره‌بای كارگه گه‌وره‌كان و ئه‌و پیشه‌سازیانه‌ی كه داواكارییان له‌سه‌ر كاره‌با زووره تا بگه‌ینه ئاستی ستانداردی پیشه‌سازی جیهانی.
ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له پێدانی پشكه دواكه‌وتووه‌كانی كۆمپانیا نه‌وتیه نێودەوڵەتیەکان تا ئه‌وانیش به‌رده‌وامبن له وه‌به‌رهێنان له ژێرخانی نه‌وت به‌مشێوه‌یه‌ش ئاستی ده‌رهێنان و ناردنهدهرهوهمان به‌رزده‌بێته‌وه.
ئێمه سه‌بر و چاوه‌روانی كۆمپانیا نه‌وتییه نێودەوڵەتیەکان به‌رز ده‌نرخێنین،وە به‌رده‌وام ده‌بیین له پێدانی مستحقاتهكانیان پابەندی ئەرکە داراییەکانی خۆمان دەبین.
ئێمه هه‌رگیز ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه له بیر ناكه‌ین كه له ڕۆژه سه‌خته‌كان له‌گه‌ڵماندابوون.
هەوڵ دەدەین له ڕێگه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆتین و شه‌فافكردنی پڕۆسه‌كان، خزمه‌تگوزاریه‌كانمان بۆ هاوڵاتیان خاوه‌نكاره‌كان باشتر بكه‌ین
به‌رده‌وام ده‌بین له تێكوشانمان له دژی داعش و ، لەپاراستنی ئاسایش و ئارامی كوردستان، و له‌گه‌ڵ شه‌ریكه‌كانمان له عێراق هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌و مه‌ترسی و هه‌ره‌شه‌یه له‌ناوده‌به‌ین و كوردستان و عێراق ده‌كه‌ین به شوێنیكت ئارامتر بۆ سه‌رمایه‌گوزاری.
ده‌ڵێن تاریكتریین كات پێش رۆژ هه‌ڵاتنه، هه‌رچه‌نده ره‌نگه هه‌موو كه‌س هێشتا نه‌توانێت بیبینێت به‌ڵام به دلنییایهوه دەڵێم ئێمه سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی تیشكی خۆر له ئاسۆدا ده‌بینیین.
رێگامان بۆ پیشەوە ئاسان نابێت. لێره‌وه، حه‌زده‌كه‌م به‌بیری خەڵكی كوردستانی بێنمه‌وه، كه باو و باپیرانمان ڕووبه‌ڕووی تەحەدای گه‌وره‌تر بونه‌ته‌وه له‌وانه‌ی كه ئه‌مڕۆ ئێمە ڕووبەڕوویان دەبینەوە ، به‌ڵام زاڵ بوون به‌سه‌ریاندا له‌كاتێكدا كه جگه له چیاكان هیچ دۆستێكی تریان نه‌بوو.
ئه‌مرۆ، به دڵنییایه‌وه دەتوانم بڵێم كه جگه له چیاكان دۆستی تریشمان هه‌یه.
جگه له‌سه‌ركه‌وتن هیچ بژاردەیەکی ترمان نییه.
بە یەکیشەوە سەرکەوتوو ئەبین
سوپاس به سه‌رنجتان