بروسكه‌ی پیرۆزبایی سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ هاووڵاتیانی عیراق و سه‌رجه‌م موسڵمانان و میلله‌تی كورد، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه.
ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خودای گه‌وره‌و میهره‌بان.
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه خۆشحاڵم كهپیرۆزبایی خۆم پێشكه‌ش به سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی عیراق بكه‌م، به‌سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانیه‌وه، و داوا له خوای گه‌وره‌و میهره‌بان ده‌كه‌ین كه رۆژووی هه‌موولایه‌ك قبوڵ بكات و ئومێد ده‌كه‌ین هاووڵاتیانی عیراقی خۆشه‌ویست ئه‌م دۆخه ناخۆش و نائارامه به‌و په‌ڕی ئیمانه‌وه تێپه‌ڕێنن و پارێزگاری له یه‌كڕیزی میلله‌ته‌مان و ئه‌زموونه دیموكراسییه‌كه‌ی بكه‌ن، درێژه‌بده‌ن به رێگای بنیاتنانی عیراقێكی دیموكراتی ئازاد‌و یه‌كڕیزو ئارام.
له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا به هه‌لی ده‌زانم كه پیرۆزبایی له هاووڵاتیانی كوردستان بكه‌م و هیوای ژیانێكی پڕ ئاسایش و پێشكه‌تن و شكۆمه‌ند و ژیانێكی یه‌كڕیزو یه‌كگرتوو برایه‌تی و هاوخه‌باتیان بۆ ده‌خوازم، بۆ هه‌وڵدان به‌گه‌یشتن به‌سیستمێكی دیموكراسی و په‌رله‌مانی له چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عیراق كه هاووڵاتیانی كوردستان په‌سه‌ندیان كردووه و قوربانی زۆریانداوه له پێناوی دیموكراسی و ئازادی‌دا.
هه‌ربه‌م بۆنه‌یه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی خوشك و برایان و هاوڕێیانم له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كانی وڵات و به‌رپرسه دڵسۆزه‌كانی عیراق ده‌كه‌م و پاڵپشتیانم بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی سه‌ركه‌وتوو پاڵپشت به ده‌ستوری عیراق، و ده‌سته‌كانیان به‌توندی ده‌گوشم و دوعای خێریان بۆ ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامبن له سه‌رخستنی ئامانجه‌كان له پێناو پێكهێنانی حكومه‌ت، هیوام وایه ئه‌و بارودۆخه نائارامه‌ی ئێستا عیراقی پێدا تێپه‌ڕده‌بێت، به‌هه‌ند وه‌رگرن و به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیانی عیراق بخه‌نه پێش به‌رژه‌وه‌ندییه حزبی و تائیفیهكانیانهوه، و سه‌رجه‌م ناكۆكییه‌كان تێپه‌ڕێنن و ریزه‌كان یه‌كبخه‌ن یه‌ك ده‌نگ بن له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه تیرۆریستیانه‌ی رووبه‌ڕوی وڵات ده‌بنه‌وه، بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌زموونی دیموكراسی كه له عیراقی نوێ‌دا به‌دی هاتوون.
داوا له خوای گه‌وره‌و میهره‌بان ده‌كه‌م كه بتان پارێزێت بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتیانی عیراق كه به ئارام گرتنێكی زۆره‌وه له پێناو ئه‌م وڵاته‌دا ئازار ده‌چێژن.
هیوام وایه هه‌موولایه‌ك جه‌ژنێكی خۆش به‌سه‌ربه‌رن.. هه‌موو ساڵێك بهخشۆشی.
برای دڵسۆزتان
مام جه‌لال
نازم دەباغ نوێنه‌ری یه‌كێتی نشتیمانی كوردستان لە ئێران كه ئێستا نوێنه‌ری حکوومەتی هەرێمی كوردستانه له تاران، پێی وایه كه ده‌بێت كۆنگره‌ی یه‌كێتی نشتیمانی كوردستان له واده‌ی خۆیدا بكریت و ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت كه بۆچی حزبه‌كه‌ی كه بڕیاری داوه ڕه‌چاوی ئه‌م بارودۆخه‌ی نه‌كردووه.
له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فونیدا (نازم عمر دەباغ) نوێنه‌ری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نشتیمانی كوردستان كه ئێستا نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمه له تاران له لێدوانێكی تایبه‌تیدا به تۆڕی هه‌والی ماڵپه‌ری (بیروڕا) ڕاگه‌یاند: له ئێستادا یه‌كێتی توشی ئه‌زمه‌یه‌كی گه‌وره بووه گوتار و بڕیاری سیاسی خۆی یه‌ك نه‌خستووه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌مانه و كۆی كێشه‌كانی ناوخۆی حزب، پێویستی به كۆنگره‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه به مه‌رجێك نوێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی یه‌كێتی تێیدا به‌ژداربن و كه‌س به ته‌سكیه‌ی بهرژداری كۆنگره‌ی پێ نه‌كرێت، لای هه‌موو لایه‌كیش ئاشكرایه كه یه‌كێتی بڕیاری داوه كه كۆنگره له ڕۆژی ٣١/١/٢٠١٤ ببه‌سترێت، ئه‌گه‌ر بگه‌رێینه‌وه بۆ ڕاستی و دروستی بڕیاره‌كه‌ش، ده‌بوایه یه‌كێتی نشتیمانی كوردستان ئه‌و كاته‌ی بڕیاری به‌ستنی كۆنگره‌یان بۆ ئه‌و به‌رواره داوه، ده‌بوایه زه‌مینه‌ی ئه‌وه‌یان خۆش نه‌كردبایه وه‌كو ئه‌و پرسیاره‌ی ئێستا هاتۆته پێشه‌وه كه ئایه له واده‌ی دیاریكراودا ببه‌سترێت یان نه‌به‌سترێت، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌موكوڕیه‌كانی ئه‌و كۆمسیۆنه‌ی كه ئاماده‌كاری بۆ كۆنگره كردووه، چونكه ئه‌و ڕۆژه‌ی كه پلنیۆم ده‌كرا ده‌بوایه ئه‌وه‌یان یه‌كلای كردبایه‌وه كه كۆنگره له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت یان نا.
نوێنه‌ری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نشتیمانی كوردستان ئه‌وه‌شی به تۆڕی هه‌واڵی ماڵپه‌ری بیروڕا ڕاگه‌یاند: دواخستنی كۆنگره زیانێكی گه‌وره له ڕێخستنه‌كانی ئه‌و حزبه ده‌دات، چونكه یه‌كێتی دوو هه‌ڵبژاردنی تری له پێشه و له هه‌ڵبژاردنی پێشوتری په‌رله‌مانی كوردستانیش كورسی كه‌می به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تیه‌ك بتوانێت ڕیزه‌كانی خۆی یه‌ك بخات و بتوانێت خاوه‌نی یه‌ك گوتاری سیاسی بیت، ئه‌وه بێشك هه‌ڵده‌ستێته‌وه وه‌كو جاران. به‌ڵام له ڕووی پێگ قورسایی و یه‌كێتی يه‌كێتی تايبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌يه.
ئیجابیات و سلبیاتی دواخستن و دوانه‌خستنی كۆنگره چيه؟
وتیشی: من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام كه كۆنگره له واده‌ی دیاریكراودا ببه‌سترێت، به مه‌رجێك كه‌س به ته‌سكیه و تهسكیهكاری نه‌هێندرێته ناو كۆنگره چونكه پێده‌چێت ئه‌نجامه‌كه‌ی باش نه‌بێت، پێویستيشه سه‌رجه‌م باڵه‌كانی ناو یه‌كێتی هه‌ماهه‌نگیان هه‌بێت، چونكه وانه‌كه‌ن دیسان جارێكی تر زه‌ره‌رمان لێ ده‌دات، بۆیه به بڕوای خۆم به پێویستی ده‌زانم یه‌كه‌مین كۆنگره ببه‌سترێت و له‌دوای دوو ساڵی تر ئه‌توانرێت به پلان و به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه كار بۆ كۆنگره‌یه‌كی تر بكرێت و گواستنه‌وه بێت بۆ قۆناغی دووه‌م و به بێ باڵباڵێن خه‌ڵك ئازادانه ده‌رگای خۆهه‌ڵبژاردن واڵابكرێت و توانای كه‌سه‌كانیش ههڵبسهنگرێندرێت، له قۆناغی ئێستاداشدا ناكرێت ئێمه بڵێن ده‌بێت سه‌ركردایه‌تیه كۆنه‌كه بڕوات، بۆیه پێویسته تێكه‌ڵاویه‌ك هه‌بێت و هه‌موو لایه‌ك نییه‌ت پاكی خۆی ده‌ربخات بۆ هه‌ستانه‌وه‌ی یه‌كێتی و وه‌كوو ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌می پێش نه‌خۆشكه‌وتنی مام جه‌لال.
تایبه‌ت به تۆڕی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی بیر‌ورا
نێچیرڤان بارزانى:
ـ كۆده‌نگى؛ گهرنتیى سه‌ركه‌وتنمانه.
ـ "كابینه‌ى كۆده‌نگیى نیشتمانى" ناوێكى شایسته‌یه بۆ حكوومه‌تى تازه.
ـ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین هه‌موو كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
ـ ده‌بێ موماره‌سه‌ى مافه ده‌ستوورییه‌كانمان بكه‌ین.
ـ ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه هه‌ولێر و به‌غدا بگه‌نه چاره‌سه‌ر.
ـ ئاشتى هه‌ورامى زۆر دڵسۆزانه و پێشمه‌رگانه كارى كردووه.
ـ نوێنه‌رانى كورد له به‌غدا ڕۆڵێكى گه‌وره‌یان گێڕاوه.
ـ وردهكاریى خه‌رجییه‌كانى داهاتى نه‌وت ئاشكرا ده‌كه‌ین.
ـ ده‌بێ یه‌كلایى ببێته‌وه ئاخۆ له عیراق شه‌ریكین یان نا؟!
ـ ڕێككه‌وتنێكى زۆر ڕێكوپیكمان له‌گه‌ڵ توركیا كردووه.
ـ په‌رله‌مانى كوردستان میكانیزمى گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانى داناوه.
ـ به‌غدا چاوه‌ڕێ بوو سیاسه‌تى نه‌وتى هه‌رێم شكست بێنێ.
ـ هیچ شتیك له كۆده‌نگى له‌سه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان گرنگتر نیه.
بۆ ڕوونكردنه‌وه و گۆڕینه‌وه‌ى بیروڕا سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى عیراق بۆ ساڵى 2014 و به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و خستنه‌ڕووى زانیارى و به‌ڵگه‌نامه‌كانى ڕێڕه‌وى گفتوگۆ هاوبه‌شه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا، سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27ى یه‌نایه‌رى 2014، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، به ئاماده‌بوونى عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، له‌گه‌ڵ وه‌زیران و په‌رله‌مانته‌رانى هه‌رێمى كوردستان له هه‌ردوو په‌رله‌مان و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و په‌رله‌مان و حكوومه‌تى فیدارلى عیراق كۆ بووه‌وه.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانى وته‌یه‌كى پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد و سوپاسى ئاماده‌بوونى په‌رله‌مانته‌ران و وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانى له عیراق و هه‌رێم كرد و ڕوونى كرده‌وه مه‌به‌ست له‌م بانگهێشت و كۆبوونه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م پرسه به ته‌واوه‌تى له‌گه‌ڵیان باس بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری ئه‌و هه‌نگاوانه بن كه له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ستیان پێ كردووه و ئێستا پێی گه‌یشتووین.
سه‌رۆك وه‌زیران به بیرى هێنایه‌وه چه‌ند مانگێكی دیكه 11 ساڵ به‌سه‌ر له‌ناوچوونی ڕژێمی به‌عس و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌یدا تێده‌په‌ڕێت، كه پێش ئه‌وه گه‌لانی عیراق خه‌ونیان به‌وه‌وه ده‌بینی ڕۆژێك بتوانن ئازادی و سه‌ربه‌رستی و ئاسایش و دیموكراسی له كوردستان و عیراقدا پیاده بكه‌ن، كه‌چى خۆشبه‌ختانه پاداشتی خۆڕاگریی گه‌لی كوردستان و خۆبه‌خشه‌كان وای كرد ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی كوردستان به‌شێك له‌و خه‌ونانه؛ بێنه دی.
نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها گوتى: "له ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی ڕابردوودا، هه‌رێمی كوردستان گۆڕانكاریی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه، له‌گه‌ڵ گه‌لانی عیراقدا ده‌نگمان به ده‌ستووری عیراق دا و ئێستا ئێمه پێیه‌وه پابه‌ندین و كاری پێ ده‌كه‌ین. ده‌نگمان به په‌رله‌مانی عیراقی فیدراڵ و په‌رله‌مانی كوردستان دا و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كارنامه‌ی له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستاندا خوێنده‌وه و متمانه‌ی گه‌لی كوردستانی وه‌رگرتووه له ڕێی نوێنه‌رانیه‌وه".
هه‌روه‌ها "حكوومه‌تی هه‌رێم به وردی پلانی گه‌شه‌ی ئابووری بۆ وڵاته‌كه‌ی داڕشتووه و هه‌وڵی پیاده‌كردنی ده‌دات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌قامگیریی كوردستان به‌ردی بناغه‌ی سه‌قامگیری و په‌ره‌سه‌ندنی ئابوورییه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش خۆشبه‌ختانه ئه‌م گه‌شه‌یه خه‌ریكه ببێته به‌شێك له ژیانی ڕۆژانه‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان".
تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه زۆر جار له‌ناوخۆ گۆڕانكارییه گه‌وره‌كان نابینرێن و جار جار له یاد ده‌كرێن، ئاو و ئاوه‌ڕۆ و كاره‌با و ئاوه‌دانكردنه‌وه، په‌روه‌رده و ته‌ندروستی، نیشته‌جیبوون و فڕۆكه‌خانه له سلێمانی، له هه‌ولێر و له دهۆك كه له ژێر جێبه‌جێكردندایه، نوێنه‌رایه‌تیی ده‌ره‌وه و چالاكیی ئابووری ڕووی له زیادبوونه و گه‌لێك لایه‌نی دیكه‌ی ژیان وای كردووه خه‌ڵكی بیانی چ وه‌به‌رهێنه‌ر، چ دیپلۆمات، چ بازرگان، چ گه‌شتیار، چ ڕۆژنامه‌نووس ئه‌و پرسیاره بكه‌ن: چۆن له‌و ماوه كورته‌دا توانیمان هه‌لومه‌رجی ژیانی هاووڵاتیان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بگۆڕین؟!.
نێچیرڤان بارزانى باسى له ده‌ستوورى عیرق كرد و گوتى: "یه‌كێك له مادده هه‌ره گرنگه‌كان ده‌رباره‌ی نه‌وت و گازه، له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عیراقدا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی برده په‌رله‌مان، پاش گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سه‌ل به په‌خشی ڕاسته‌خۆ له ڕێی میدیاوه په‌رله‌مانی كوردستان یاساكه‌ی په‌سه‌ند كرد، واتا ئه‌مه یاسای گه‌لی كوردستانه، چونكه نوێنه‌رانیان ده‌نگیان پێ داوه. ئه‌و نوێنه‌رانه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی گشت پێكهاته‌كانى كوردستان بوون".
هه‌روه‌ها ڕوونى كرده‌وه كه بیرخستنهوهیهكی مێژوویی له‌م بواره‌دا پێویسته و ڕایگه‌یاند: "پتر له ساڵێك گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ كرد بۆ ئه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و گاز و پاشان یاسای دابه‌شكردنی داهات به‌یه‌كه‌وه ببه‌ینه په‌رله‌مانی عیراق، له‌سه‌ر ڕه‌شنووسه‌كه ڕێككه‌وتین كه خۆم داومه‌ته سه‌رۆك وه‌زیران د.مالیكی له به‌غدا له مانگی شوباتی 2007 دا".
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه زیاتر گوتى: "ئێمه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی مالیكی له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتین كه ئه‌گه‌ر له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا نه‌گه‌یشتینه یه‌ك، هه‌ر لایه‌ك ئازاد بێت له‌سه‌ر پیاده‌كردنی سیاسه‌تی نه‌وت و گازی خۆى له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عیراقدا، له‌وه‌ی كه ئێستا له به‌رده‌ستی به‌ڕێزتاندا هه‌یه ئه‌و نووسراو و ڕێككه‌وتنه كه ئێمه ئه‌و كات له‌گه‌ڵ مالیكی‌دا كردوومانه، هه‌یه".
هه‌ر بۆیه‌شه "له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ڕێككه‌وتنه و له چوارچێوه‌ى ده‌ستووری نوێی عیراقدا، حكوومه‌تی هه‌رێم ڕه‌شنووسی یاسای نه‌وت و گازی كوردستانى برده په‌رله‌مان و له‌و ڕۆژه‌وه تا ئه‌مڕۆ كاروباری حكوومه‌ت له بواری نه‌وت و گاز له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و ئه‌و ڕێككه‌وتنه ده‌رنه‌چووه".
نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها داكۆكى له‌وه كرده‌وه كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به شێوه‌یه‌كی هۆشیارانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی و ستراتیژیه‌دا كردووه و زانیویانه و ئێستاش ده‌زانن ئه‌م بابه‌ته و ئه‌م قۆناغه ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌می نووسینی ده‌ستوور ناسكتر نه‌بێت، گرفتی كه‌متر نابێت. بۆیه‌شه له‌وه تێ ده‌گه‌ن كه ئه‌مه پرسێكه پێویستی به پشوودرێژی هه‌یه و پێویست به‌وه ده‌كات زۆر به جددى هه‌وڵ بۆ جێبه‌جێكردنی بدرێت.
ده‌رباره‌ى چاره‌سه‌ریى كێشهكانش له‌گه‌ڵ به‌غدا گوتى: "ئێمه له هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌مڕۆ ده‌توانین نه‌وت به‌رهه‌م بهێنین و بۆڕیی نه‌وتمان ئاماده كردووه و نه‌وت ده‌نێرین بۆ توركیا، به‌ڵام تا ئێستا ئێمه یه‌ك به‌رمیل نه‌وتمان نه‌فرۆشتووه و ده‌مانه‌وێ له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌ینه چاره‌سه‌رێك له‌مباره‌یه‌وه و چاومان له‌وه‌یه بگه‌ینه چاره‌سه‌رێك".
هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه: "ئه‌وه‌ی به‌غدا ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ چارهسهریهكهی ئێمه جیاوازه، جیاوازیه‌كه‌ی به كورتی له‌وه‌دایه: به‌غدا ده‌ڵێ حهماڵیهكهم بۆ بكه، نه‌وته‌كه‌م ته‌سلیم بكه و من به كه‌یفی خۆم ده‌یفرۆشم و بۆ بودجه‌ی عیراقی ده‌نێرم و هه‌ر كاتێكیش ویستم وه‌كوو كارتی سوور له دژی هه‌رێمی كوردستان به‌كاری دێنم و سوودی لێ وه‌رده‌گرم و ناوبه‌ناو بودجه‌تان ده‌بڕم!". بۆیه‌شه ئه‌مجاره له به‌غدا به ڕاشكاوی پێیان گوتوون كه "ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك حه‌ز ناكه‌ین گوێمان له‌و هه‌ڕه‌شه‌یه ببێت كه ئێوه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌بڕن، چونكه له به‌رژه‌وه‌ندیی به‌غدا و هه‌رێمی كوردستاندا نیه و له سوودی كه‌س نیه به‌م زمانه قسه له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ین".
نێچیرڤان بارزانى هاته سه‌ر باسى ناكۆكیى نێوان هه‌ولێر به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌م پرسه و گوتى: "خیلافی ئێمه له‌سه‌ر خاڵێكه، ئه‌و ده‌ڵێ نه‌وته‌كه ته‌سلیمى ده‌ستی سۆمۆ بكه، ئه‌و دهیفرۆشێت و ده‌یكاته بودجه له به‌غدا و جارێكی دیكه بۆتانی ده‌نێرێته‌وه، له‌وه زیاتر هیچ مافێكی دیكه بۆ هه‌رێمی كوردستان به ڕه‌وا نازانین.
ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یڵێین چیه؟ ئێمه ده‌ڵێین:
1 – شه‌فافیه‌ت له پرۆسه‌ی ناردنی نه‌وت و به‌شداریكردنی سۆمۆ له‌گه‌ڵمان ئێمه له‌سه‌ری ڕازین.
2 – به‌شداریكردن له ئاگاداربوون له بڕی نه‌وتی فرۆشراو له ڕێگه‌ی عهددادهوه، ئێمه له‌وه‌شدا ده‌ڵێین به‌شدار بن.
3 – له پرۆسه‌ی شه‌فافیه‌ت له ته‌نده‌رینی نه‌وتیش له گه‌ڵمان به‌شداربن، چونكه پڕوپاگه‌نده‌ی وا هه‌یه ده‌گوترێت ئێمه ده‌مانه‌وێ نه‌وت به هه‌رزان بفرۆشین. شتی وا نیه و ئێمه ده‌مانه‌وێ به‌پێی ستانده‌ری نێوده‌وڵه‌تی و ته‌نده‌رات بیفرۆشین و ئاماده‌ین له هه‌موو پرۆسه‌كه‌دا سۆمۆ له‌گه‌ڵ ئێمه به‌شدار بێت.
4 – میكانیزمی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌رێم ده‌مانه‌وێ به شێوه‌یه‌ك بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌غدا هه‌موو ڕۆژێك هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی بودجه بكات، ئێمه ئه‌م زمانه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه كه قابیلی قبووڵ نیه".
له كۆتاییشدا سه‌ۆك وه‌زیران داوای پشتگیری له نوێنه‌رانى كورد له عیراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و ڕایگه‌یاند "له‌مباره‌یه‌وه ئێوه هه‌ر پرسیارێكتان له‌م پرۆسه‌یه‌دا هه‌بێت مافی خۆتانه، به‌ڵام ئێمه كۆده‌نگیه‌كی نیشتیمانیمان له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه پێویسته و ناكرێ له‌م پرسه‌دا كۆده‌نگ نه‌بین، به تایبه‌تی له‌م قۆناغه كه ئه‌گه‌ر زۆر له سه‌رده‌می نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور زه‌حمه‌تتر نه‌بێت، دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه كه‌متر نیه".
دواتر د. ئامانج ڕه‌حیم ڕاوێژكارى یاساییى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به وردى و پشتئه‌ستوور به به‌ڵگه‌نامه‌كان، باسى له كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدارلى له هه‌ردوو بابه‌تى بودجه و نه‌وتدا كرد و داكۆكى له‌سه‌ر یاساییبوون و ده‌ستووریبوونى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت و سیاسه‌تى نه‌وتیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و باسى له پێشنیاره‌كانى هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدرالى عیراق بۆ یه‌كترى له‌پێناو چۆنیه‌تیى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد.
پاشان د. ئاشتى هه‌ورامى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان، باسێكى ده‌رباره‌ى سیاسه‌تى نه‌وت و به‌رهه‌مهێنان و گرێبه‌سته‌كانى نه‌وت و كێشه‌كانى ئه‌م بواره له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پێشكه‌ش كرد و تیشكى خسته ئه‌وه‌ى كه هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یه له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه و به‌وپه‌ڕى ڕوونى؛ هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه ناده‌ن به‌غدا كۆنترۆڵى ته‌واوى پرۆسه‌كه بكات و هه‌رێمى كوردستان له مافه ده‌ستوورییه‌كانى خۆى بۆ به‌رهه‌مهێنان و به‌ڕێوه‌بردنى نه‌وت خۆش نابێت.
د. عه‌لى سندى وه‌زیرى پلاندانانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش له وته‌یه‌كدا ڕوونى كرده‌وه هیچ ئامارێكى دروست له عیراقدا له به‌رده‌ست نیه كه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه دابه‌شكردنى داهات به‌پێى ده‌ستوور كرابێت، به‌ڵكوو له ئه‌نجامى ئه‌و میكانیزمه‌ى له عیراق دانراوه، هه‌رگیز ئه‌و ڕێژه دیاریكراوه له داهاتى عیراق به‌ر هه‌رێمى كوردستان ناكه‌وێت و تا ئێستا هه‌رێمى كوردستان به ته‌واوى ڕێژه‌ى له سه‌دا حه‌ڤده‌ى له داهاتى عیراق به‌ر نه‌كه‌وتووه. هه‌روه‌ها ئاشكراى كرد كه ئێستا هه‌رێمى كوردستان بۆ دامه‌زراندنى ژێرخانێكى تۆكمه؛ پێویستى به زیاتر له 30 ملیار دۆلاره.
پاشان باییز تاڵه‌بانى وه‌زیرى داراییى هه‌رێمى كوردستان ئاشكراى كرد هه‌ندێ لایه‌نى زۆر ساده نه‌بێت كه له ڕێگه‌ى نوێنه‌رێكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه پێیان ده‌گات، هیچ ئاگادارى چۆنیه‌تیى ئاماده‌كردنى بودجه‌ى عیراق و یاساى بودجه‌كه نین و داكۆكى له‌وه كرده‌وه كه خه‌رجییه سیادى و حاكیمه‌كان به شێوه‌یه‌ك له عیراق ده‌كرێن كه واى كردووه له باشترین حاڵه‌تدا له سه‌دا 12 زیاترى داهاتى عیراق به‌ر هه‌رێمى كوردستان نه‌كه‌وێت.
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌میندارى گشتیى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كورته باسێكى له‌سه‌ر كێشه‌كانى پێشمه‌رگه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پێشكه‌ش كرد و ڕوونى كرده‌وه كه كێشه‌ى پێشمه‌رگه به ته‌نیا بابه‌تى بودجه و مووچه نیه، به‌ڵكوو كێشه‌ى زۆر جددى یاسایى و ده‌ستوورى هه‌یه و تێڕوانینى جیا له نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عیراقدا له‌سه‌ر ئه‌م پرسه هه‌یه و پێناسه‌ى جیا بۆ هێزه‌كانى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانى به‌رده‌وامیى ئه‌و كێشه‌یه و نه‌دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رییه‌ك بۆ كێشه‌كه.
هه‌روه‌ها ڕوونى كرده‌وه كه حكوومه‌تى عیراق به‌رده‌وام هه‌وڵى داوه هێزى پێشمه‌رگه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و بخرێته سه‌ر هێزه‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عیراق و پێشمه‌رگه ناگاته ڕێژه‌ى له سه‌دا 2ى پایه‌كانى سوپاى عیراق، له كاتێكدا هه‌میشه فه‌رمانى جوولاندن بۆ پێشمه‌رگه ده‌رچووه تا له ناوچه كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان و له به‌شه‌كانى دیكه‌ى عیراق، چالاكى بنوێنێت.
یاوه‌ر هه‌روه‌ها ڕوونى كرده‌وه كه دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكاش عیراق له كۆتاییى 2011ه‌وه ورده وردى ده‌ستى كردووه به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى كاره هاوبه‌شه‌كانى سوپا و پێشمه‌رگه له ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان كه به‌پێى ڕێككه‌وتنى نێوان هه‌ردوولا به چاودێریى ئه‌وساى هێزه فره‌نه‌ته‌وه‌كان له عیراق له نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدارلى عیراقدا كراون. هه‌روه‌ها گوتى: حكوومه‌تى عیراق هه‌رگیز پابه‌ندى ڕێككه‌وتن و لێكگه‌یشتنه‌كان نابێت و نه‌بووه.
پاشان كۆمه‌ڵێك له نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له په‌رله‌مانته‌ران و وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و عیراق چه‌ندین پرسیار و تێبینییان پێشكه‌ش كرد و له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه، وه‌ڵامیان درایه‌وه و هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه یه‌كڕیزى و یه‌كهه‌ڵوێستیى كورد له هه‌رێمى كوردستان و عیراق خاڵیى بنه‌ڕه‌تیى به‌هێزبوونى هه‌رێمى كوردستان و به‌ده‌ستهێنانى مافه دهستوورییهكانیهتى. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه پێشكه‌ش به هه‌ر یه‌ك له به‌شدارانى كۆبوونه‌وه‌كه كران.
له كۆتاییدا نێچیرڤان بارزانى له وه‌ڵامى پرسیار و سهرهنجهكانى ئاماده‌بوواندا، سه‌ره‌تا سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ ئه‌و بهشدارانهى كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ربڕى كه به پرسیار و ڕه‌خنه و تێڕوانینه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ند كرد و ڕایگه‌یاند كه به دڵنیاییه‌وه هه‌موویان له‌به‌ر چاو ده‌گیرێن.
هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه كۆبوونه‌وه‌كه زیاتر بۆ گه‌یاندن و ئاگاداربوون له دوایین پێشهاته‌كانى پرسى نه‌وت و بودجه بوو بۆ به‌شدارانى كۆبوونه‌وه‌كه، چونكه له كۆبوونه‌وه‌ى مالیكى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى كورد له به‌غدا هه‌ندێ زانیاریى هه‌ڵه درا بوو، گوایه هه‌رێمى كوردستان به مه‌سه‌له‌ى شه‌فافیه‌ت له فرۆشتنى نه‌وتدا ڕ‌ازى نه‌بووه، یان ده‌یه‌وێ نه‌وت به نرخێكى هه‌رزانتر بفرۆشیته بازاڕه‌كانى جیهان كه هه‌موویان له ڕاستییه‌وه دوورن.
نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه له هه‌موو شتێك گرنگتر كۆده‌نگییه له‌و پرسه نه‌ته‌وه‌ییانه‌دا كه له به‌غدا هه‌ن. پرسى نه‌وتیش دوو ڕه‌هه‌ندى هه‌یه كه یه‌كێكیان سیاسییه و ئه‌وى دیكه‌یان ئابوورییه. ئه‌و به‌ڕێزانه‌ى كه له سه‌ره‌تاى دانانى ده‌ستوورى عیراقدا به‌شدار بوون، باش ده‌زانن كه هه‌موو كێشه‌كه له‌سه‌ر یه‌ك وشه بوو، ئه‌ویش بوو كه نه‌وتى عیراق (پێكه‌وه) یان (به هه‌ماهه‌نگى و ڕاوێژكارى) به‌ڕێوه ببردرێت!.
كورد سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ده‌بێ (پێكه‌وه) بێت، ئه‌وان ده‌یانگوت ده‌بێ به (هه‌ماهه‌نگى و ڕاوێژكارى) بێت، به‌ڵام له ئه‌نجامى پێداگیریى كورد، وشه‌ى (پێكه‌وه) جێگیر كرا، كه‌واته ئه‌مه مافێكى ده‌ستووریى ئێمه‌یه. ئێمه له هه‌رێمى كوردسان ناتوانین، ناكرێت، دروست نییه مافى ده‌ستووریى خۆمان موماره‌سه نه‌كه‌ین!.
هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و هه‌موو كۆمپانیایانه‌ى ئه‌مڕۆ له هه‌رێمى كوردستان كار ده‌كه‌ن، نیشانه و به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌یه كه ئێمه پاڵپشتێكى ده‌ستوورى و یاساییمان هه‌یه له پرسى نه‌وتدا، چونكه ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت، مومكین نیه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا بكه‌ن. بۆ نموونه؛ مه‌حاڵه كۆمپانیایه‌كى وه‌ك ئیكسۆن مۆبیل گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵ بكات ئه‌گه‌ر نه‌زانێت پاڵپشتێكى یاسایى و ده‌ستوورى هه‌یه، چونكه ئه‌وان به هه‌زاره‌ها پارێزه‌ریان هه‌یه. كه‌واته ئێمه له‌م پرسه‌دا شتێكى زۆر باشمان كردووه و موماره‌سه‌ى مافى ده‌ستوورى و یاساییى خۆمان كردووه.
نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها گوتى: قۆناغى یه‌كه‌م به‌غدا واى ده‌زانى كه هه‌رێمى كوردستان هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا نه‌وت و گازى نیه، قۆناغێكى دیكه‌یان ئه‌وه بوو گوتیان هه‌یانه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده نیه و زیاده‌ڕۆیى ده‌كه‌ن، پاشان دیار بوو كه واش نیه، ئینجا گوتیان هه‌ر كۆمپانیایه‌ك بچێته هه‌رێم ده‌یخه‌ینه لیستى ڕه‌شه‌وه، دوایین قۆناغ ئه‌وه بوو كه بڕوایان به هه‌موو مه‌سه‌له‌كه هێنا، به‌ڵام پێیان وابوو هه‌رێمى كوردستان ڕێگه‌ى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى نیه و ناچار ده‌بێ، ده‌چێ داواى لێبوردن له به‌غدا ده‌كات و مه‌سه‌له‌كه ڕاهستى ئه‌وان ده‌كاته‌وه. به‌غدا چاوه‌ڕێى ئه‌مه‌ى له هه‌رێمى كوردستان ده‌كرد. پێى وابوو له كۆتاییدا سیاسه‌تى نه‌وتیمان هه‌مووى شكست دێنێ و ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ به‌غدا داواى لێبوردنیان لێ ده‌كه‌ین.
ده‌رباره‌ى ڕێككه‌وتنیش له‌گه‌ڵ توركیا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه دواى دوو ساڵ له گفتوگۆى به‌رده‌وامى چڕ و تێروته‌سه‌ل، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕێككه‌وتنێكى زۆر ڕێكوپێكى له‌گه‌ڵ توركیا ئیمزا كردووه و به ده‌یان پارێزه‌ر به‌شدارییان له داڕشتنى ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا كردووه. ڕێككه‌وتنه‌ش به ناوى ڕێككه‌وتنى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى عیراق و ده‌وله‌تى توركیایه. بۆریى نه‌وتیشمان دامه‌زراندووه، به‌ڵام یه‌ك به‌رمیل نه‌وتیشمان له بازاڕى توركیا بۆ دونیا نه‌فرۆشتووه، چونكه ئه‌مڕۆش ئه‌وله‌وییه‌تى سیاسه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر ئه‌م پرسه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عیراق بگاته چاره‌سه‌ر و ئێمه هیچ شتێكى شاراوه‌مان له‌گه‌ڵ به‌غدا نیه.
نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها گوتى: پرسى سه‌ره‌كى ئه‌وه‌یه: ئاخۆ ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا شهیكین، یان شه‌ریك نین له‌م وڵاته؟! ئه‌مه بنه‌ماى هه‌موو كێشه‌كانه، ئێمه ده‌مانه‌وێ مافى ده‌ستووریى خۆمان موماره‌سه بكه‌ین، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت به شێوه‌یه‌كى مه‌ركه‌زى هه‌موو شتێك له به‌غدا بریارى له‌سه‌ر بدرێت. كرۆكى كێشه‌كه ئه‌مه‌یه و ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌مه گه‌یشتینه ڕێككه‌وتن، شته‌كانى دیكه هه‌موویان ئاسانن.
سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها ستایشى ڕۆڵى نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستانى له په‌رله‌مانى عیراق كرد و ڕایگه‌یاند: ئه‌وان ڕۆڵێكى گه‌وره‌یان بینیوه و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یان پێ ده‌كرێت، چونكه ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه هاته زۆرینه و كه‌مینه، ئه‌نجام هه‌ر وا ده‌رده‌چێت، چونكه به نیسبه‌ت عیراق ئێمه كه‌مینه‌ین. بۆیه ده‌بێ عیراق به ته‌وافق به‌ڕێوه بچێت، چونكه ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت، بێگومان هه‌میشه له هه‌موو پرۆسه‌كه‌دا زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بین.
ده‌رباره‌ى سیاسه‌تى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستانیش، نێچیرڤان بارزانى ڕوونى كرده‌وه كه به‌ر له‌وه‌ى د. ئاشتى هه‌ورامى پۆستى وه‌زیرى سامانه سروشتییهكن وه‌ربگرێت، كێشه و گرفت و ئاڵۆزى و ناڕوونى له گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كاندا هه‌بووه، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و پۆسته‌كه‌ى وه‌رگرتووه، یه‌كه‌م ئیشى لادانى ئه‌و هه‌موو كه‌موكوڕیانه بوو كه له‌و گرێبه‌ستانه‌دا هه‌بوو. ئه‌مه ڕاستییه‌كه، من وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌وپه‌ڕى ڕێز و پێزانینم بۆ د. ئاشتى هه‌ورامى هه‌یه كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ى ڕابردوودا به‌وپه‌ڕى دڵسۆزى و پێشمه‌رگانه كارى كردووه.
ده‌رباره‌ى ڕوونى و شه‌فافیه‌تیش له داهاتى نه‌وتدا، نێچیرڤان بارزانى به په‌رله‌مانته‌رانى ڕایگه‌یاند؛ ئێوه وه‌ك نوێنه‌رانى خه‌ڵك مافى خۆتانه بزانن كه داهاتى نه‌وت چۆنه، چه‌ند پاره له كۆمپانیاكان وه‌رگیراوه و چۆن خه‌رج كراوه؟. بێگومان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌ڵامى ئه‌م پرسیارانه ده‌داته‌وه. حكوومه‌تى هه‌رێم كۆمیته‌یه‌كى هه‌یه به ناوى كۆمیته‌ى نه‌وت و گاز، هه‌رچى پاره‌یه‌ك خه‌رج كراوه به مه‌حزه‌رى ئه‌و كۆمیته‌یه خه‌رج كراوه، ئه‌م میكانزمهش له په‌رله‌مانى كوردستان بڕیارى له‌سه‌ر دراوه. په‌له‌مانى كوردستان میكانیزمى چۆنیه‌تیى ئیمزاكردنى گرێبه‌سته‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان داناوه.
له كۆتاییدا نێچیرڤان بارزانى داكۆكى له گرنگیى كۆده‌نگیى گه‌ل و هێزه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه جگه له‌و كۆده‌نگییه هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك نیه و ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆده‌نگیه نه‌بێت، شكست دێنین. ده‌رباره‌ى دامه‌رزاندنى كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش، نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ناوى "كابینه‌ى كۆده‌نگیى نیشتمانى" ناوێكى شایسته‌یه بۆ حكوومه‌تى تازه.
دواى ته‌واوبوونى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش نێچیرڤان بارزانی له كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند؛ كۆبوونەوەیەكه بۆ ئەوە بووە نوێنەرانی كورد لە تەواوی گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا ئاگادار بكرێنەوە و لەسەر كێشەكانیش ڕاوبۆچوونیان وەربگیرێت.
ده‌رباره‌ى كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداش، ئاماژەی بەوە دا كە هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەوەیە هەموو كێشەكان چارەسەر بكرێن. گوتیشی "ئەمه‌ریكا و وڵاتانی دیكە پێیان خۆشە ئێمە و بەغدا ڕێك بكەوین".
له وه‌ڵامى پرسیارێكیشدا له‌باره‌ى پێكهێنانی كابینەی نوێوه، گوتى: "پێكهێنانی كابینەی نوێ سه‌خته، چونكە كۆكردنەوەی لایەنەكان لە بەرنامەیەكدا و دابەشكردنی پۆستەكان ئاسان نییە، ئەمجارە كۆدەنگییەكی نیشتمانی هەیە و لە كابینەكانی پێشوو جیاوازە كە تەنها بە دوو لایەن پێكمان دەهێنا".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئەوان وەك شاندی دانوستاندنكاری پارتی دیموكراتی كوردستان پێشنیازی خۆیان داوەتە بزووتنەوەی گۆڕان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لە داهاتوودا لەگەڵ لایەنەكانی دیكەش گفتوگۆ دەكەن.
به‌یانیتان باش، مه‌به‌ست له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ى ئه‌مڕۆ زیاتر بۆ ئاگاداركردنى ئێوه‌ى به‌ڕێزه له‌سه‌ر چۆنیه‌تیى دانوستاندنى ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا و مه‌سه‌له‌ى بودجه و ناردنى نه‌وت. ئه‌مه زیاتر نه وه‌كوو سمینار، وه‌كوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كه بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ى ئێوه‌ى به‌ڕێز له‌م پرسه گرنگه كه په‌یوه‌ندى به هه‌موو لایه‌كمانه‌وه هه‌یه.
ئێمه له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له هه‌رێمی كوردستان وامان به باش زانی له نزیكه‌وه ئێوه ئاگادار بكرێنه‌وه؛ چونكه له به‌غدا له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن هه‌ندێك جار گوێبیستی هه‌ندێ ڕاپۆرت و هه‌واڵ ده‌بین كه به ڕاستی دوورن له ڕاستی.
ویستمان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی وا داخراودا؛ ئێمه ئه‌م پرسه به ته‌واوه‌تى له‌گه‌ڵ ئێوه باس بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری ئه‌و هه‌نگاوانه بن كه له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ستمان پێ كردووه و ئێستا پێی گه‌یشتووین و بێگومان به‌ڕێزان د.ئاشتی هه‌ورامى و شێخ باییز و د.عه‌لی و جه‌بار یاوه‌ر و د. ئامانج ڕه‌حیم هه‌موو وردهكاریهكانتان له سه‌ره‌تاوه بۆ باس ده‌كه‌ن و كاره‌كه به‌سه‌ریاندا دابه‌ش كراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیجازه بده‌ن منیش هه‌ندێك له‌و شتانه‌ی له به‌غدا قسه‌مان له‌سه‌ری كردووه له وتارێكدا بیر‌و بۆچوونی خۆمانتان پێشكه‌ش بكه‌م.
چه‌ند مانگێكی دیكه 11 ساڵ به‌سه‌ر له‌ناوچوونی ڕژێمی به‌عس و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌یدا تێده‌په‌ڕێت، پێش ئه‌وه گه‌لانی عیراق خه‌ونیان به‌وه‌وه ده‌بینی كه ڕۆژێك بتوانن ئازادی و سه‌ربه‌رستی و ئاسایش و دیموكراسی له كوردستان و عیراقدا پیاده بكه‌ن، خۆشبه‌ختانه پاداشتی خۆڕاگریی گه‌لی كوردستان و خۆبه‌خشه‌كانمان وای كرد ئه‌مڕۆ ئێمه له هه‌رێمی كوردستان به‌شێك له‌و خه‌ونانه‌ی هه‌مانبوو؛ بێته دی.
زۆربه‌ی گه‌لانی دونیا ئه‌وه‌یان به‌لاوه شتێكی ساده و به‌ڵگه‌نه‌ویسته كه خۆیان له ڕێی نوێنه‌رانیانه‌وه بڕیاری خۆیان بده‌ن كه هه‌ست به خزمه‌تگوزاری له‌سه‌ر ئاستی ژیانی ڕۆژانه‌یان بكه‌ن. گه‌لی كوردستان قوربانیی زۆری دا تا بتوانێ به‌و مافه ساده و به‌ڵگه‌نه‌ویسته بگات و ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی گه‌لانی دونیا به ده‌نگدان و ئاشتی ده‌ستیان كه‌وت، خه‌باتێكی درێژخایه‌نی بۆ گه‌لی كوردستان پێویست بوو.
له ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی ڕابردوودا، هه‌رێمی كوردستان گۆڕانكاریی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه، له‌گه‌ڵ گه‌لانی عیراقدا ده‌نگمان به ده‌ستووری عیراق دا و ئێستا ئێمه پێیه‌وه پابه‌ندین و كاری پێ ده‌كه‌ین. ده‌نگمان به په‌رله‌مانی عیراقی فیدراڵ و په‌رله‌مانی كوردستان دا و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كارنامه‌ی له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستاندا خوێنده‌وه و متمانه‌ی گه‌لی كوردستانی وه‌رگرتووه له ڕێی نوێنه‌رانیه‌وه.
حكوومه‌تی هه‌رێم به وردی پلانی گه‌شه‌ی ئابووری بۆ وڵاته‌كه‌ی داڕشتووه و هه‌وڵی پیاده‌كردنی ده‌دات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌قامگیریی كوردستان به‌ردی بناغه‌ی سه‌قامگیری و په‌ره‌سه‌ندنی ئابوورییه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش خۆشبه‌ختانه ئه‌م گه‌شه‌یه خه‌ریكه ببێته به‌شێك له ژیانی ڕۆژانه‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان.
زۆر جار خۆمان گۆڕانكارییه گه‌وره‌كان نابینین و جار جار له یادی ده‌كه‌ین، ئاو و ئاوه‌ڕۆ و كاره‌با و ئاوه‌دانكردنه‌وه، په‌روه‌رده و ته‌ندروستی، نیشته‌جیبوون و فڕۆكه‌خانه له سلێمانی، له هه‌ولێر و له دهۆك كه له ژێر جێبه‌جێكردندایه، نوێنه‌رایه‌تیی ده‌ره‌وه و چالاكیی ئابووریمان ڕووی له زیادبوونه و گه‌لێك لایه‌نی دیكه‌ی ژیان وای كردووه خه‌ڵكی بیانی چ وه‌به‌رهێنه‌ر، چ دیپلۆمات، چ بازرگان، چ گه‌شتیار، چ ڕۆژنامه‌نووس ئه‌و پرسیاره‌مان لێ ده‌كه‌ن: چۆن له‌و ماوه كورته‌دا توانیمان هه‌لومه‌رجی ژیانی هاووڵاتیان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بگۆڕین؟!.
ده‌زانین ئێمه له ناوچه‌یه‌كی پڕ كێشه‌دا ده‌ژین، له ماوه‌ی 7- 8 ساڵی ڕابردوودا نوێنه‌رایه‌تیی كوردستان چ له به‌غدا، چ له هه‌رێم هه‌وڵی به‌رده‌وامیان داوه چه‌ند مادده‌یه‌كی ده‌ستووری جێبه‌جێ بكه‌ن تا ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر بۆ هاووڵاتیانی كوردستان مسۆگه‌ر بكرێت.
یه‌كێك له مادده هه‌ره گرنگه‌كان ده‌رباره‌ی نه‌وت و گازه، له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عیراقدا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی برده په‌رله‌مان، پاش گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سه‌ل به په‌خشی ڕاسته‌خۆ له ڕێی میدیاوه په‌رله‌مانی كوردستان یاساكه‌ی په‌سه‌ند كرد، واتا ئه‌مه یاسای گه‌لی كوردستانه، چونكه نوێنه‌رانیان ده‌نگیان پێ داوه. ئه‌و نوێنه‌رانه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی گشت پێكهاته‌كانى كوردستان بوون.
بیرخستنهوهیهكی مێژوویی له‌م بواره‌دا پێویسته، پتر له ساڵێك گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ كرد بۆ ئه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و گاز و پاشان یاسای دابه‌شكردنی داهات به‌یه‌كه‌وه ببه‌ینه په‌رله‌مانی عیراق، له‌سه‌ر ڕه‌شنووسه‌كه ڕێككه‌وتین كه خۆم داومه‌ته سه‌رۆك وه‌زیران د.مالیكی له به‌غدا له مانگی شوباتی 2007 دا.
له‌و كاته‌دا هیوامان زور به‌رز بوو به‌وه‌ی پێكه‌وه بگه‌ینه ئه‌نجامێكی باش بۆ سه‌رتاسه‌ری عیراق، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌وڵی بونیادنه‌رانه‌ی ئێمه ئه‌نجامی خوازراوی لێ نه‌كه‌وته‌وه. پرۆسه‌كه درێژه‌ی خایاند، به‌ڵام ئێمه نه‌مانده‌ویست ژیانی سیاسی و كێشه‌ی ئابووری له كوردستان له ده‌ست بده‌ین، گه‌له‌كه‌مان تینووی گۆڕانكاریی خێرا و جددی بوو.
ئێمه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی مالیكی له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتین كه ئه‌گه‌ر له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا نه‌گه‌یشتینه یه‌ك، هه‌ر لایه‌ك ئازاد بێت له‌سه‌ر پیاده‌كردنی سیاسه‌تی نه‌وت و گازی خۆى له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عیراقدا، له‌وه‌ی كه ئێستا له به‌رده‌ستی به‌ڕێزتاندا هه‌یه ئه‌و نووسراو و ڕێككه‌وتنه كه ئێمه ئه‌و كات له‌گه‌ڵ مالیكی‌دا كردوومانه، هه‌یه.
له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ڕێككه‌وتنه و له چوارچێوه‌ى ده‌ستووری نوێی عیراقدا، حكوومه‌تی هه‌رێم ڕه‌شنووسی یاسای نه‌وت و گازی كوردستانى برده په‌رله‌مان و له‌و ڕۆژه‌وه تا ئه‌مڕۆ كاروباری حكوومه‌ت له بواری نه‌وت و گاز له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و ئه‌و ڕێككه‌وتنه ده‌رنه‌چووه.
هه‌شت ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ نه هیچ كه‌س له ئێمه و نه شاره‌زایانی بواری نه‌وت نه‌یانده‌زانی چه‌ند نه‌وت و گاز له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، كه‌م كه‌س له ئێمه خه‌یاڵی بۆ ئه‌وه ده‌چوو هه‌رێمی كوردستان بچێته سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهانی، كاتێك باسی وزه ده‌كرێت، كه‌م كه‌س له ئێمه چاوه‌ڕوان بوون ئه‌م هیوایه بێته دی كه په‌یوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان و توركیا له هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازیه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ هاوكاری له بواری وزه و گاز و بازرگانیدا.
كه‌م كه‌س له ئێمه ده‌یوێرا ئه‌م خه‌ونه ببینێت كه كۆمپانیا ده‌ره‌كییه‌كان ڕاسته‌وخۆ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كوردستان ئیمزا بكات. له‌و كاته‌وه پتر له 50 كۆمپانیا له 23 وڵاته‌وه هاتوونه‌ته‌وه بازاڕی دامه‌زراوه‌ی وزه له كوردستاندا. كه‌م كه‌س له ئێمه چاوه‌ڕوانی ئه‌و گۆڕانكارییه گه‌وره‌یه‌ی ده‌كرد كه ئه‌مڕۆ به چاوی خۆمان له هه‌رێمی كوردستان ده‌یبینین.
22
ساڵ له‌مه‌وبه‌ر گه‌له‌كه‌مان له ده‌ستی ڕژێم هه‌ڵده‌هات بۆ وڵاتانی دراوسێ، ئه‌مڕۆ ئێمه داڵده‌ی خوشك و برا و كه‌سوكاری ئه‌و گرووپانه ده‌ده‌ین كه له شه‌ڕ و تیرۆر بۆ هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌كه‌ن.
چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر خه‌ڵكی هه‌رێم ده‌په‌ڕینه‌وه وڵاتان بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایش و بژێوی ژیانیان دابین بكه‌ن. ئێستا وه‌به‌رهێنه‌ر و بازرگان و پیشه‌ساز و كاڵافرۆش له وڵاتانی دراوسێ ڕوو ده‌كه‌نه هه‌رێمی كوردستان.
ئێمه و ئه‌وان باوه‌ڕمان به ئایندهی ئه‌م وڵاته هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئێمه له ساڵی 2007 ده‌ستمان به‌كاركردن نه‌كردبووایه له بواری نه‌وت و گازدا، ئێستا نه‌مانده‌توانی بڵێین له چه‌ند ساڵێكی كه‌مدا به شانازییه‌وه به‌رهه‌می نه‌وتی عیراق زیاد ده‌كه‌ین، داهات بۆ سه‌رتاسه‌ری عیراق دابین ده‌كه‌ین، نه‌مانده‌توانی بڵێین ئێمه ته‌نها چاوه‌ڕوانی داهات نین له حكوومه‌تی فیدراڵه‌وه، به‌ڵكوو ده‌مانه‌وێ هه‌موو داهاتی عیراق ڕووی له زیادبوون بێت و ئێمه‌ش به‌شی خۆمان بخه‌ینه سه‌ر خه‌زینه‌ی فیدراڵی.
له ساڵی 1930دا ئیسماعیل به‌گی ڕه‌واندزی سه‌رنجێكی زۆر نایابی دا و گوتی: "ده‌كرێ ئه‌و داهاته زۆره‌ی عیراق كه له ڕێی كێڵگه نه‌وتیه‌كانه‌وه به ده‌ست ده‌هێندرێت؛ بۆ هاوكاریكردنی ئێمه به كار بێت، له بری ئه‌وه‌ی بۆ به‌رپاكردنی شه‌ڕ له‌م شاخانه‌دا بخرێته گه‌ڕ و كورد بكه‌نه دژ و دوژمن".
ئه‌وه‌تان له یاد بێت كێڵگه نه‌وتییه‌كان له كوردستانن، كه‌واته هه‌ندێك مافمان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له داهاته‌كه‌ی سوودمه‌ند بین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو ده‌ستكه‌وتی ئێمه له نه‌وتی خۆمان؛ بریتی بوو له بۆمب و فیشه‌ك.
نوێنه‌رانی گه‌لانی عیراق ساڵی 2005 له‌سه‌ر میكانیزمێك ڕێك كه‌وتن كه ئیسماعیل به‌گی ڕه‌واندزی و نه‌وه‌كانی دوای ئه‌ویش خه‌ویان پێوه ده‌بینی، میكانیزمی دابه‌شكردنی داهاتی نه‌وت و گاز به شێوه‌یه‌كی ئاشتیخوازانه بۆ دابینكردنی ئاینده‌یه‌كى گه‌ش بۆ كوردستان و سه‌رتاسه‌ری عیراق. ئه‌وه‌ی تا ئێستا كردوومانه و له داهاتووشدا ده‌یكه‌ین؛ گه‌شه‌پێدانی كوردستان و عیراقه له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عیراقی فیدراڵ‌دا و هه‌وڵ و كۆششی ئێمه له‌م پێناوه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌پێناو ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شه‌ی ئابووری و خۆشگوزه‌رانیی گشت لایه‌ك و ئاماده‌كردنی هه‌لومه‌رجی خزمه‌تگوزاریی گونجاو له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می ئێستاماندا.
گه‌لێك كه داوای مافی ده‌ستووریی خۆی بكات؛ دوژمنی زۆر ده‌بێت، چونكه هیچ مافێكی ده‌ستووری له خۆیه‌وه جێبه‌جێ نابێت، له 7-8 ساڵی ڕابردوودا؛ ئێمه سه‌رقاڵی پیاده‌كردنی مافی ده‌ستووریی كوردستان بووین، له چه‌ندین ساڵی داهاتووشدا و بگره نه‌وه‌ی داهاتووش سه‌رقاڵی هه‌مان مافی ده‌ستووریی خۆمان ده‌بین له عیراقدا.
ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به شێوه‌یه‌كی هۆشیارانه مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی و ستراتیژیه‌دا كردووه و ئێمه ده‌مانزانی و ئێستاش ده‌زانین ئه‌م بابه‌ته و ئه‌م قۆناغه ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌می نووسینی ده‌ستوور ناسكتر نه‌بێت، گرفتی كه‌متر نابێت. ئێمه له‌وه تێ ده‌گه‌ین كه ئه‌مه پرسێكه پێویستی به پشوودرێژی هه‌یه و پێویست به‌وه ده‌كات زۆر به جددى هه‌وڵ بۆ جێبه‌جێكردنی بده‌ین.
براده‌ران ئه‌مڕۆ ورده‌كاریی زیاتر باس ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ی زۆر به كورتی ده‌مه‌وێ بیڵێم؛ ئێمه له هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌مڕۆ ده‌توانین نه‌وت به‌رهه‌م بهێنین و بۆڕیی نه‌وتمان ئاماده كردووه و نه‌وت ده‌نێرین بۆ توركیا، به‌ڵام تا ئێستا ئێمه یه‌ك به‌رمیل نه‌وتمان نه‌فرۆشتووه و ده‌مانه‌وێ له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌ینه چاره‌سه‌رێك له‌مباره‌یه‌وه و چاومان له‌وه‌یه بگه‌ینه چاره‌سه‌رێك.
ئه‌وه‌ی به‌غدا ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ چارهسهریهكهی ئێمه جیاوازه، جیاوازیه‌كه‌ی به كورتی له‌وه‌دایه: به‌غدا ده‌ڵێ حهماڵیهكهم بۆ بكه، نه‌وته‌كه‌م ته‌سلیم بكه و من به كه‌یفی خۆم ده‌یفرۆشم و بۆ بودجه‌ی عیراقی ده‌نێرم و هه‌ر كاتێكیش ویستم وه‌كوو كارتی سوور له دژی هه‌رێمی كوردستان به‌كاری دێنم و سوودی لێ وه‌رده‌گرم و ناوبه‌ناو بودجه‌تان ده‌بڕم!.
ئێمه ئه‌مجاره له به‌غدا به ڕاشكاوی پێمان گوتن كه ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك حه‌ز ناكه‌ین گوێمان له‌و هه‌ڕه‌شه‌یه ببێت كه ئێوه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌بڕن، چونكه له به‌رژه‌وه‌ندیی به‌غدا و هه‌رێمی كوردستاندا نیه و له سوودی كه‌س نیه به‌م زمانه قسه له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ین.
ئێمه كه داوای میكانیزمێك ده‌كه‌ین و باس له‌وه ده‌كه‌ین میكانیزمێك دابڕ‌ێژین؛ ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ی ئێوه نه ئێستا و نه له داهاتوودا بۆ هه‌رێمی كوردستان نابێت، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و كارتهتان له به‌رده‌ست بێت و ئێستا باسی لێوه بكه‌ن، ئه‌وا بێگومان ڕۆژێك دێ و به‌كاری دێنن، ئێمه حه‌ز ناكه‌ین ئه‌مه ببێته زمانی دیاڵۆگی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئێمه له هه‌رێمی كوردستاندا به‌رهه‌می دێنین، جاران ئێوه منهتێكتان له‌سه‌ر ده‌كردین به‌وه‌ی نه‌وتی باشوور و شوێنه‌كانی دیكه‌یه به ئێمه‌ی ده‌ده‌ن، ئێمه ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی كوردستان ده‌توانین نه‌وت به‌رهه‌م بهێنین و بینێرینه ده‌ره‌وه و بودجه‌ی فیدراڵی عیراق زیاد بكه‌ین، كه‌واته ئێمه له زیادكردنی بودجه‌ی فیدراڵی له عیراق به‌شدارین.
خیلافی ئێمه له‌سه‌ر خاڵێكه، ئه‌و ده‌ڵێ نه‌وته‌كه ته‌سلیمى ده‌ستی سۆمۆ بكه، ئه‌و دهیفرۆشێت و ده‌یكاته بودجه له به‌غدا و جارێكی دیكه بۆتانی ده‌نێرێته‌وه، له‌وه زیاتر هیچ مافێكی دیكه بۆ هه‌رێمی كوردستان به ڕه‌وا نازانین.
ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یڵێین چیه؟ ئێمه ده‌ڵێین:
1 – شه‌فافیه‌ت له پرۆسه‌ی ناردنی نه‌وت و به‌شداریكردنی سۆمۆ له‌گه‌ڵمان ئێمه له‌سه‌ری ڕازین.
2 – به‌شداریكردن له ئاگاداربوون له بڕی نه‌وتی فرۆشراو له ڕێگه‌ی عهددادهوه، ئێمه له‌وه‌شدا ده‌ڵێین به‌شدار بن.
3 – له پرۆسه‌ی شه‌فافیه‌ت له ته‌نده‌رینی نه‌وتیش له گه‌ڵمان به‌شداربن، چونكه پڕوپاگه‌نده‌ی وا هه‌یه ده‌گوترێت ئێمه ده‌مانه‌وێ نه‌وت به هه‌رزان بفرۆشین. شتی وا نیه و ئێمه ده‌مانه‌وێ به‌پێی ستانده‌ری نێوده‌وڵه‌تی و ته‌نده‌رات بیفرۆشین و ئاماده‌ین له هه‌موو پرۆسه‌كه‌دا سۆمۆ له‌گه‌ڵ ئێمه به‌شدار بێت.
4 – میكانیزمی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌رێم ده‌مانه‌وێ به شێوه‌یه‌ك بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌غدا هه‌موو ڕۆژێك هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی بودجه بكات، ئێمه ئه‌م زمانه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه كه قابیلی قبووڵ نیه.
له دوایین كۆبوونه‌وه‌مان له به‌غدا ئه‌وان پێشنیاری خۆیان بۆ ئێمه ناردووه و ئێمه بڕیارمان داوه ئه‌م پێشنیاره دیراسه بكه‌ین، پێشنیاری ئه‌وان شتی تازه‌ی تیادا نیه، به‌ڵكو دیسان عه‌قڵیه‌تێكی مه‌ركه‌زی كۆنتڕۆڵكراوی پێوه دیاره، ئه‌مه‌ش بۆ ئێمه وه‌كوو هه‌رێمی كوردستان كه مافی ده‌ستووریی خۆمانه؛ به ڕاستی قابیلی قبووڵ نیه.
لێره‌وه داوای پشتگیری له ئێوه ده‌كه‌م، له‌مباره‌یه‌وه ئێوه هه‌ر پرسیارێكتان له‌م پرۆسه‌یه‌دا هه‌بێت مافی خۆتانه، به‌ڵام ئێمه كۆده‌نگیه‌كی نیشتیمانیمان له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه پێویسته و ناكرێ له‌م پرسه‌دا كۆده‌نگ نه‌بین، به تایبه‌تی له‌م قۆناغه كه ئه‌گه‌ر زۆر له سه‌رده‌می نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور زه‌حمه‌تتر نه‌بێت، دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه كه‌متر نیه.
كاتێك ده‌ستوور نووسرا چه‌ندین ڕۆژ سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا به چه‌ندین مانگ دانیشتن تا ئه‌م ده‌ستووره‌یان نووسی، ئه‌مڕۆ ئه‌مه مافی ده‌ستووریی خۆمانه و ناكرێ ته‌نازولی لێ بكه‌ین، ئێمه ناتوانین مافی ده‌ستووریی خۆمان هه‌روا به ئاسانی ته‌سلیمی لایه‌نه‌كانی دیكه بكه‌ین، ده‌مانه‌وێ و حه‌زمان لێیه بگه‌ینه چاره‌سه‌ری له‌گه‌ڵ به‌غدا، من ناڵێم ئه‌وان هیچ نه‌هاتوونه‌ته پێش، به‌ڵێ هه‌ندێك گۆڕانكاریی بچووك كراوه، له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتووین ڕاسته‌وخۆ پاره‌كه وه‌ربگرین، به‌ڵام دیسانه‌وه به میكانیزمێك كه ئه‌گه‌ر له لایه‌ك ڕێگه‌مان پێ بده‌ن، له لایه‌كی دیكه كۆنتڕۆڵی ده‌كه‌ن.
بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێویسته وه‌كوو وڵاتانی فیدراڵی بدرێته هه‌رێم وه‌كوو مینحه و په‌رله‌مانی هه‌رێم خۆی بودجه داده‌نێت، ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م جار له عیراق بودجه‌كه‌مان بۆ داده‌نێن و پێمان ده‌ڵێن ده‌بێ ئه‌وه‌نده فه‌رمانبه‌ر دابمه‌زرێنن و سولفه‌ی بودجه‌ی ته‌شغیلی ئه‌وه‌نده و وه‌به‌رهێنان ئه‌وه‌نده‌یه، دواتر ده‌چێته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و پاشان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی به‌غدا و له وێش دوای مشتومڕی زۆر دێته‌وه هه‌رێمی كوردستان، له هه‌رێمی كوردستان جارێكی دیكه ده‌چێته‌وه په‌رله‌مانی كوردستان و دیسانه‌وه ئه‌و گفتوگۆیه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێته‌وه. ئه‌مه سیسته‌می فیدراڵی نیه و هیچ وڵاتێكی دونیا شتی وای تیادا نیه و ئه‌وه‌ی به‌غدا له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌یكات؛ هاوشێوه‌ی ڕه‌فتاریه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ر پارێزگایه‌ك.
زۆر سوپاس بۆ قبووڵكردنی داوه‌ته‌كه‌ی ئێمه و ته‌شریفتان هێنایه ئێره و هه‌مووتان زۆر به خێر بێن به‌سه‌ر چاو.